چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل
526 subscribers
2.43K photos
331 videos
93 files
1.69K links
سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android

ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين
Download Telegram
ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…

٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.

لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و رۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەستە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بری رسووماتەکە بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).

٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :

https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
Forwarded from یــــــاس 📚 (یــــــاس 📚)
بەبێ تۆ ساڕێژی دەرد دەکەم
عیلاجی برینی پڕ لە دەرد دەکەم
لەگەڵ تۆ برینم پڕ لە خوێ دەکەم
زام و ئازارم و ئێشم فەرامۆش دەکەم
وەرن یـاران ببینـن چــی دەکەم !
لەگەڵ ئەودا تامی ئاوی کەوسەر دەکەم
بەبێ ئەو تینوی ڕۆژی مەعشەر دەکەم


#ســـــیــــداد_مــــحــــمــــد

https://t.me/yasgoldan01
👍1