ههڵۆی كوردستان
ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێی تێکۆشەر کاک لوقمان مێهفەر لينك: https://bit.ly/3s8ugtD
ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێی تێکۆشەر کاک لوقمان مێهفەر
هاونیشتمانیانی بەڕێز
دڵسۆزان و ئۆگرانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
لایەنگران، ئەندامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەوپەڕی داخ و پەژارەوە ڕادەگەیەنین کە هاوڕێی ماندوونەناس و دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبەکەمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی پاش مانگێک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆڕۆنا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی لەگەڵ خەمێکی قووڵ و حیزبەکەمانی لەگەڵ خەسارێکی نوێ بەرەوڕوو کرد و درێژەی خەبات و خۆڕاگری بە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ئەسپارد. لەدەست چوونی ئەم تێکۆشەرە تەنیا خەسارێکی نوێ بۆ حیزبەکەمان نەبوو بەڵکوو زامێکی تازەیە کە کەوتۆتە سەر جەستەی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
شەهید کاک لوقمان مێهفەر کوڕی خورشید ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە ئاوایی مەلا عیسا لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لەدایک بووە. لەتەمەنی مێرمنداڵیدا ئۆگری بە بزووتنەوەی کوردستانەوە گرت و لەپێناو ئازادی کورد و ڕزگاری کوردستاندا ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و دواتر لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا جێی گرت و تا دواهەناسەکانی ژیانی لە هەوڵ و تێکۆشان و بەڕێوەبردنی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بەردەوام و شوێندانەر بوو.
هاوڕێی لەدەست چوومان کاک لوقمان مێهفەر لەڕەوتی تێکۆشان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرا دا چەندین بەرپرسایەتیی لە ئەستۆ بووە کە لە هەموو ئەو بەرپرسایەتییانەدا بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە تێکۆشاوە و لێهاتوویی خۆی نیشان داوە.
شەهیدی نوێمان کاک لوقمان لە کۆنگرەکانی ٩، ١١ و ١٢دا وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و لە کۆنگرەکانی ١٠، ١٣، ١٤ و ١٥دا وەک ئەندامی ئەسڵی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
هاوڕێی لەدەست چوومان لە ڕێبەرایەتی حیزب و لە ڕەوتی تێکۆشانیدا چەند بەرپرسیارەتی بەرچاوی لە ئەستۆ بووە وەک:
بەرپرسی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتی، جێگری بەرپرسی کومیسیۆنی سیاسی- نیزامی، بەرپرسی کومیسیۆنی ڕادیۆ، بەرپرسی ناوەندی ٢ی کوردستان و لە کۆنگرەی ١٦ی حیزبدا وەک ئەندامی ناوەندی سیاسیی هەڵبژێردرا و دوایین بەرپرسایەتیی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی بوو.
شەهید لوقمان هەر لە پەنا کار و تێکۆشانی حیزبیدا درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر لیسانسی حقووقی وەرگرت و بوو بە پارێزەر بە پلەی ڕاوێژکاری. شەهید لوقمان کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرزی ئینسانی بوو؛ لە تێکۆشاندا جیددی لە کاردا ماندوویی نەناس و لە کۆمەڵدا ئۆگری پێوەندی گەرم لەگەڵ خزمان، دۆستان و هاوڕێیانی بوو؛ باوەڕی قووڵی بە ڕێبازی حیزب و ئازادی کورد و کوردستان هەبوو، هەربۆیەش لای هەمووان خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو.
ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەم خەسارە تازەوە وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی داخ و پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز هاوڕێی شەهیدمان کاک لوقمان مێهفەر، هەموو خزم و دۆست و ئاشنایان، ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزب و گشت لایەنگران، ئەندامان و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی دەکا و داوای سەبوری بۆ هەموو خەمهەڵگرتووەکانی ئەم خەسارە تازەیە دەکا.
ڕۆحی هاوڕێی شەهیدمان شاد و ڕێبازی پڕ ڕێبوار و ئاواتەکانی بێنەدی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی
٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی

پوختەیەک لە ژیانی شەهید لوقمان مێهفەر لينك: https://bit.ly/2RfxQoW
پوختەیەک لە ژیانی شەهید لوقمان مێهفەر
هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر کاک لوقمان مێهفەر، کوڕی خورشید و زاوای شەهید مامۆستا مەلا ڕەحمان لاهیجانی تێکۆشەری ناسراوی کورد لە سەردەمی خەباتی چەکدارانەی ٤٦-٤٧، ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "مەلاعیسا"ی ناوچەی "دەشتەبێڵ" لەدایک دەبێت.
لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا دەبێت بە ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەر ئەو ساڵە و پاش فتوای خومەینی دژ بە نەتەوەی کورد بە فەرمی دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
پاش شەڕی سێ مانگە و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی "نەخش" لە گوندی "نەڵۆس" و جیابوونەوەی تاقمی ٧ کەسی، لەسەر داوای ڕێبەریی حیزب ئەرکی ڕێکخستن و سازماندانی یەکیەتیی لاوانی ناوچەی "بەربنە"ی شاری پیرانشاری پێ سپێردراوە و دواتر لە کۆنفرانسی گشتیی یەکیەتیی لاوانی پیرانشار دەبێتە ئەندامی بەڕێوەبەری و بەرپرسایەتیی بەشی پەروەردەی ناوچەی "مامەشـ"ـی پێ دەسپێردرێت و پاش شەهیدبوونی هاوڕێ "ڕەحمان سۆفیزادە" بەرپرسایەتیی یەکیەتیی لاوانی پیرانشار بە ئەستۆ دەگرێت.
لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی دەبێتە ئەندامی کۆمیتە شارستانی پیرانشار و بەرپرسی ناوچەی "بەربنە" و دواتر بەرپرسایەتیی بەشەکانی قەزایی و دواتر بەشی تەشکیلاتیی کۆمیتە شارەستانی پیرانشار بەڕێوە دەبات.
لە ساڵی ١٣٦٦ دەبێتە ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی کۆمیتە شارستانی پیرانشار و دەبێتە فەرماندەی لک. پاش کۆنگرەی ٨ و لە بەهاری ١٣٦٧دا دەبێتە بەرپرسی کۆمیتە شارستانی پیرانشار لە مەڵبەندی سپی سەنگ.
لە مانگی ٢ی ساڵی ١٣٦٨ و لەسەر بڕیاری دەفتەری سیاسیی حیزب دەبێتە بەرپرسی کۆمیتە شارستانی شنۆ. لە کۆنگرەی ٩ی حیزبدا وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و پاشان بەرپرسایەتیی کۆمیته شارستانی بۆکان بەڕێوە دەبات.
ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی دەبێتە ئەندامی کۆمیسیۆنی سیاسی_نیزامی و بەرپرسی بەشی پێشمەرگە و پاشان لە کۆنگرەی ١٠ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب دیاری کرا.
هاوڕێ کاک لوقمان بە گشتی لە کۆنگرەکانی ٩-١١و١٢ ئەندامی جێگری کۆمیته ناوەندی بووە و هەروەها لە کۆنگرەکانی ١٠-١٣-١٤و١٥ وەک ئەندامی ئەسڵی کۆمیتهی ناوەندی هەڵبژێردراوە، ناوبراو لە کۆنگرەی ١٦ی حیزب وەک ئەندامی ناوەندی سیاسی هەڵبژێردرا و تا کاتی شەهیدبوونی وەک ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزب بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە کارەکانی بەڕێوە بردووە.
لەماوەی ساڵەکانی خزمەت و تێکۆشانیدا "کاک لوقمان" بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری هەبوو، لەوانە بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی، بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرا، جێگری کۆمیسیۆنی سیاسی_نیزامی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ڕادیۆ، بەرپرسی ناوەندی ٢ی کوردستان.
کاک لوقمان لەماوەی پتر لە ٤ دەیە خەبات و تێکۆشانیدا ٦ جار بریندار بووە و لە ژیاننامەکەیدا نووسیویە کە "تەنیا ئاواتم ڕزگاریی نەتەوە و نیشتمانەکەمە".
ڕۆحی شاد و ڕێباز و ڕێگای پڕڕێبوار بێت.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شههید كاك لوقمان مێهفهر، قوتابخانهیهك بۆ فێربوونه
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێی تێکۆشەر کاک لوقمان مێهفەر
ههڵۆی كوردستان
🔴 ڕاگهیهندراوی بهڕێوهبهریی تێلێڤیزیۆنی تیشک
بینهران و ئۆگرانی تێلێڤیزیۆنی تیشک
وهک ههموو ئاگادارن دهزگای حکوومهتیی کۆماری ئیسلامی دژی ههرجۆره دهنگێکی ئازاده و له ههر ئیمکانێک بۆ داخستنی کاناڵ و دهنگه ئازاد و ئازدیخوازهکان ههوڵ دهدا.
له ماوهی ساڵانی ڕابردوودا، به شێوازی جۆربهجۆر، حکوومهتی تاران ههوڵی کۆسپ دروستکردن بۆ سهر ڕێگای بهڕێوهچوونی کار و بهرنامهکانی تێلێڤیزیۆنی تیشکی داوه و له ههڕهشهکردن له بنهماڵهی ئهو کهسانهوه که له تیشک کاریان کردووە، تاکوو پارازیت خستنه سهر فرێکانسی تێلێڤیزیۆنەکە و ههروهها ههوڵدان بۆ هێرشی سایبێری بۆ سهر کاناڵ و لاپهڕهکانی تێلێڤیزیۆنی تیشک له دونیای مهجازی و تۆڕە کۆمهڵایهتییهکان، ههموو پهلهقاژهیهکی بۆ گوشارهێنان بۆ ئهم دهنگه بهرز و ئازاده داوه.
بهداخهوه له ماوهی ڕابردوودا ههوڵی زۆری سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی بۆ گوشارهێنان بۆ سهر کاناڵهکان و لاپهڕهکانی تێلێڤیزیۆنی تیشک چهند جار بووەته هۆی داخستنی کاناڵهکان له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانی وهکوو ئینستاگرام و یووتیووب و له ئاخرین پهلهقاژهیاندا ڕێپۆرتێکی زۆریان لهسهر لاپهرهی تیشک له تۆڕی کۆمهڵایهتیی فهیسبوووک ههبوو. ئهو لاپهڕهی تێلێڤیزیۆنی تیشک له فهیسبووک چهندین ساڵ بوو بهردهوام بوو و به دهیان ههزار کهس له ڕێگهی ئهو پهیجهوه بهرنامهکانی تێلێڤیزیۆنی خۆیان واته تیشکیان چاو لێ دهکرد که بهداخهوه بههۆی راپۆرتی زۆری سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی، کۆمپانیای فهیسبووک بهداخهوه لاپهڕهکهی بۆ ههمیشه داخستووه.
وێڕای داوای لێبووردن له بینهرانی تێلێڤیزیۆنی تیشک که ئهو لاپهڕهیهمان لهدهست داوه و لهو کاناڵهوه ناتوانن چاو له بهرنامهکانی تیشک بکهن، داوای هاوکاری له ههموو تێکۆشهرانی کورد دهکهین که له شهڕی ئهمڕۆی سایبێری شارهزاییان ههیه، وهکوو پێشمهرگهی دونیای سایبێری یارمهتیدهرمان بن تاکوو بهرپەرچی سپای سایبێریی کۆماری ئیسلامی بدرێتهوه.
بهڕێوهبهریی تێلێڤیزیۆنی تیشک
٢٣ی خاکهلێوهی ٢٧٢١ی کوردی
١٢ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی

فیلمی ناو بنکەی ناوکیی نەتەنزی ڕێژیمی ئێران کە ئورشەلیم پۆستی ئیسڕائیل بڵاوی کردۆتەوە نیشان دەدا ئیسڕائیل لە گرینگترین شوێنەکانی ڕێژیم بوونی هەیە
ههڵۆی كوردستان
ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە لينك: https://bit.ly/3dchSV3
سپاسنامە و پێزانین
بە دوای شەهیدبوونی هاوڕێ کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، کەسایەتییەکان، ئۆرگانەکانی حیزب، دۆستان و نزیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چ بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "لوقمان مێهفەر"، چ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن یان ناردنی پەیام و نامە یان لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفۆنییەوە لە نێوخۆی وڵات، لە دەرەوەی وڵات و لە باشووری کوردستان، هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر" دەربڕیوە. لەو پێوەندییەدا ناوەندی سیاسی بە ئەرکی خۆی دەزانێت سپاس و پێزانینی خۆی لەو شەپۆلە لە هاوخەمی بۆ هەر تاکێک و هەرلایەنێک دووپات بکاتەوە و هیوادارین هەموو لایەک لە هەر ناخۆشییەک و خەمی لەم بابەتە بەدوور بن.
"ڕۆحی شەهید لوقمان مێهفەر شاد بێت".
لەگەل ڕێز و سپاسی دووبارەمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی
٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٣ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی

وتەکانی كاك حەسەن شەرەفی جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید لوقمان مێهفەر
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 وتەکانی كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید لوقمان مێهفەر
سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت هاوخەمی و هاودەردریی خەڵکی کوردستان بۆ شەهیدبوونی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی سپاس و پێزانینی بڵاو کردەوە
لينك:
https://bit.ly/3e46biy

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت هاوخەمی و هاودەردریی خەڵکی کوردستان بۆ شەهیدبوونی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران…
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هاوڕێ و هاوخەباتەکانی شەهید لوقمان مێهفەر لە ڕێکخستنەکانی نێوخۆی حیزبە تێکۆشەرەکەمان
لەدەستدانی کەسایەتیی هەڵسوڕ و ماندوونەناسمان؛ لە ڕیزی کادری ڕێبەرایەتی و هاوکاری دەزگای ڕێکخستنی حیزبەکەمان خەسارێکی گەورە و داخێکی گران بوو کە لە هەزاران پەیامی پرسە و سەرەخۆشی، پەیمان نوێکردنەوە و هاوخەمیتاندا بۆ دەزگای ڕێکخستنی حیزبەکەمان ڕەنگی دایەوە.
دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە تاک و شانە و کۆمیتەکانی ڕێکخستنی حیزبەکەمان، سپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێ و دڵنیایە لە درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانمان تا وەدەستهێنانی ئامانجی گەلەکەمان کە ئاواتی شەهید لوقمان مێهفەری هاوڕێمان و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریی گەلەکەمانه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای ڕێکخستنی گشتی
٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی

هەڵۆکانی زاگرۆس بکوژی شەهید " ڕەحیم گەرگوولی"ـیان بە سزا گەیاند لينك: https://bit.ly/3v2ET3b
هەڵۆکانی زاگرۆس بکوژی شەهید " ڕەحیم گەرگوولی"ـیان بە سزا گەیاند
هەڵۆکانی زاگرۆس لە عەمەلیاتێکدا جاشێکی تاوانبار کە دەستی بە خوێنی پێشمەرگە سوور ببوو بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیاند.
هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاويان کردەوە كه تاوانباری نیشتمانفرۆش بکوژی پێشمەرگەی شەهید "ڕەحیم گەرگوولی"ـیان سزا داوه.
لەو عەمەلیاتەدا "عوسمانی حاجی حوسێنی" سەرەڕای ٢٠ ساڵ جاشیەتی و گەلفرۆشی لە تازەترین تاوانیدا شانازیی دەکرد کە لەپێناو بەرماوی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانی گەل و نیشتمانەکەیدا دەستی بەخوێنی پێشمەرگەی دێموکرات سوور بووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی قەندیل ڕایانگەیاندووه کە ئەمڕۆ ئێواره هەینی 27ی خاکەلێوە لە نێوان گوندەکانی "زێوە و کاسوورەدێـ"دا جاش عوسمانی حاجی حوسێنان بە سزای تاوانەکانی گەیاندووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگهیاندووه كه دواتردا وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکهنهوه.

لاوێكی بێكار له ئێراندا زللـه (شهپڵاخه) دهدا له مهلایهك و دهڵێ خهتای ئێوهیه ئێمه بێكارین و لاوهكانمان موعتادن