مەملەکەتی قورئان🌙🌍
15K subscribers
1.38K photos
647 videos
13 files
52 links
ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن.

💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙

@Muxlis_arbili
Download Telegram
22❤‍🔥1
خەمەکان عەورەتی ڕۆحن ،
بۆیە بەباشی بیشارەوە و پتەو دایانپۆشە ،
ئاشکرایان مەکە،
مەگەر کاتی ناچاری بۆ دانایایەکی ئامۆژگاریکار یان دۆستێکی دڵنەوایکار…. 🌿🌸
25👍7
لە ئامێز گرتنی کەسی خەمبار سوننەتە ڕەفیقم،
چونکە کە پێغەمبەری خودا (🤍) گوێی لە گریان و نرکەی قەدی ئەو درەختە بوو کە لەسەر وتاری پێشکەش ئەکرد
دەستی بە سەردا هێنا و لەئامێزی گرت فەرمووی:
ئەگەر لە ئامێزم نەگرتایە هەتا ڕۆژی قیامەت ئەگریا..

کاتێک کەسێک نارحەت و غەمبارە لەجیاتی سەرکۆنە و قسەی ناخۆش گوێی بۆ بگرە و لە باوەشی بگرە تا ئازارەکەی کەم بێتەوە🥹💔
35🥰3
جــاران هەموو شتێک جیاوازی هەبوو ...
بۆنی نان ، سفرەی سادە ، سڵاوکردن لەگەڕەکدا...
مرۆڤەکان ، دراوسێکان ، قوتابخانە ، مامۆستاو هەموو شتێک جیاوازی هەبوو ، لەوانەیە گەورەترین جیاوازی لە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و صەفا بوبێت لە سادەیی و بێ ڕیایی...
ئەو ڕۆژانە زۆر شت نەبوون و نەمانبوو....
ئەمڕۆ زۆرشت هەیەو نیمانە........
😢1210
ژنێک دەگێڕێتەوە و دەڵێت:
بەپێی نیەتی خۆتان ،خوای گەورە ڕزق و ڕۆزیتان پێ دەبەخشێت..

دایکم چووە ماڵێک بۆ داوای کچەکەیان بۆ براکەم،
کاتێک بەو ماڵەی گووت کە براکەم لە دەرەوە دەژیت و کاردەکات، ڕاستەوخۆ ڕازی بوون ..
کچی ماڵەکە هاتە تەنیشت دایکم دانیشت و دایکیشم وێنەی براکەمی نیشاندا ،
کچەکە زۆر دڵی پێ خۆش بوو براکەمی بەلاوە سەرنج ڕاکێش بوو..
داکم بەکچەکەی گووت:
کچی خۆم، خۆ ڕازی دەبی لەگەڵ کوڕەکەمدا بژی لە دەرەوەی وڵات ؟
لە سوودان..!!
کچەکە دەم وچاوی گۆڕان وسوورهەڵگەڕاو گووتی:
سودان؟؟
سودانی چی؟؟
زۆر توڕەبوو، دیسان گووتی:
نەخێر.. ناواللە هیچ ڕازی نابم .بۆ خۆم دۆزیوەتەوە لە سودان بژیم؟
ئەوە مەحاڵە ..
دایکم بەدڵی شکاوە و لەو ماڵە هاتەدەرەوە، بەرەو ماڵ.
لەڕێگادا کچە جیرانێکی ئەو ماڵە چاوی بەداکم کەوت، لێی پرسی:
ئەوە بۆ وا خەمباری پورێ؟
خۆ هیچ نەبووە؟؟
دایکیشم بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕایەوە..
کچەکە گووتی: هیچ توڕەبوونی ناوێ پورێ گیان..من مێردی بەکوڕەکەت دەکەم..
دوای ئەوە دایکم و وباوکم و خزمان چوونە داوای کچەکەو مارەیان کرد..
کچەکە تێلی بۆ براکەم کرد و قسەیان دەکرد، لێی پرسی:
کەش وهەوای سودان چۆنە؟
براکەشم پێکەنی وگووتی: سوودان؟؟ کام سودان؟من لەسوید دەژیم ،نەک سودان..
بەڵام دایکم هەموو دەمێ لێی تێک دەچێت ،لەجیاتی سوید دەڵێ سودان...
🤣1311
هەرکاتێک بۆڵەمان بکردایە لە شۆردنی قاپ و قاچاخ ...!

نەنکم تووڕە دەبوو و دەیوت: " خوا لە هەژاری و نەبوونی خواردن بتانپارێزێت. ئەزانن کە هەبوونی قاپی پاک یانی نەبوونی خواردن لە ماڵەوە؟"

فێربووم کە ئەگەر ماڵەوەمان پێویستیی بە پاککردنەوە هەبوو، ئەوە مانای وایە کە کۆبووینەتەوە.

فێربووم کە ڕێکخستنی ژووری منداڵ، واتە منداڵێکی پڕجووڵە و وزەمان هەیە.

فێربووم کە وەستان بە پێوە لە چێشتخانەی ماڵەوە، واتە خواردنی پێویستمان هەیە لە ماڵ بۆ خواردن و نابێت بۆڵە بکەم.

فێربووم کە کەڵەکەبوونی قاپگەلێکی زۆر بۆ شۆرین، واتە بە سکی برسی ناخەوین.

فێربووم کە پاککردنەوەی ژووری میوان، واتە میوانێک هەبووە نان و کاتمان لەگەڵی بەشکردووە.

فێربووم کە هیلاکبوون بە هۆی ئەم کارانەوە، بەڵگەی هەبوونی نیعمەتی خودایە بە سەرمانەوە.

پاککردن و شۆردنی منداڵان، کارێکی ناخۆش و قورسە. بەڵام لەوە قورستر و ناخۆشتر نەخۆشکەوتنی منداڵەکانە.

وەستان بۆ چێشتکردن دەبێتە هۆی ئازاری پشت، بەڵام نەبوونی خواردن بۆ لێنان، دەبێتە هۆی ئازاری ڕۆح.

ئەو ماڵەی کە پێویستی بە پاککردنەوە نییە، ماڵێکە کە وەک کەلاوە وایە و کەسێک نییە ڕووی تێ بکات.

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
26👍3
لا إلَهَ إلاَّ الله وحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ و لَهُ الحَمْدُ و هُوَ على كلِّ شيءٍ قَدير، سُبْحانَ الله والحَمْدُ لله و لا إله إلا الله و الله أكبر و لا حَولَ و لا قُوةَ إلا بالله
43
لە "ئەبو هوریرە" وە گێـــڕدراوەتــەوە ؛ پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی؛ لـە ڕۆژی قیامەت بەنـدە لەبــەردەستی خـوا ئەوەستێ نوێژەڪانی ناتــەواوە، خوای گـەورەرە بــە فریشتەکان ئەفەرموێ تەماشابڪەن ئـایـا بەندەی من نوێژی سووننەتی هەنە؟؟
جا ئەگەر نوێژی سووننەتی هەبوون ئەفەرموێ ناتەواوی نوێژە واجبەڪانی "ڪەنەیزانیوە"
لەو ســوونەتانە لۆی تەواو بڪەن ..

وە بزانە ؛ خێری هەر واجبێڪیش بەقەد حەفتا سووننەتە ..!!
18
📜 فـەرمـوودە

❖ عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " مَا مِنْ مُصِيبَةٍ يُصَابُ بِهَا الْمُسْلِمُ إِلَّا كُفِّرَ بِهَا عَنْهُ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (( هیچ بەڵاو ناخۆشیەڪ نییە ڪە توشی موسڵمان دەبێت مسۆگەر خوا دەیڪاتە هۆکاری سڕینەوەی گوناهی ، تەنانەت دڕڪێڪیش ڪە پێیدا دەچێت - و ئازاری دەدات هۆڪاری پاڪبوونەوەیەتی - )) .
34
ژیان لە دڵی مرۆڤ دەچێت
برێكجار ئەوەندە خۆشە مەیلی فڕین دەكەیت
برێكجاریش ئەوەندە تەنگە،
جێی خۆتی تێدا نابێتەوە!
26😢7
عەبدوڵڵای كوڕی عەمر خۆ لێیان ڕازی بێت لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی: «ئەوەی خاوەنی پەیمانێك بكوژێت بۆنی بەهەشت ناكات، هەرچەندە بۆنەكەی لە دووری چل ساڵ ڕێگاوە هەستی پێ دەكرێت».
34
﮼اللّهمّ﮼صَلَ﮼وَسَلَمْ﮼عَلَىٰ﮼نَبِيَنَا﮼مُحَمّدٍ
29
درود بۆ ئەو پیاوەی کە زیاتر 1400 ساڵ لە غیابی خۆی پەیامەکەی زیندووە


اللّهمّ﮼صَلَ﮼وَسَلَمْ﮼عَلَىٰ﮼نَبِيَنَا﮼مُحَمّدٍ
40
شەوی هەینیە خۆتان بێ بەش مەکەن لە سلاوات لێدان

اللهم صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ
37
ئیمامی عەلی(ڕ.خ)دەفەرمووێت :
خۆشبەختی ڕاستەقینە ئەوەنییە هەمووشتێکت هەبێت بەڵکو ئەوەیە ڕازی بیت بەوەی هەتە''.
47
لا إلَهَ إلاَّ الله وحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ و لَهُ الحَمْدُ و هُوَ على كلِّ شيءٍ قَدير، سُبْحانَ الله والحَمْدُ لله و لا إله إلا الله و الله أكبر و لا حَولَ و لا قُوةَ إلا بالله.
28