هاوسانی :: Hawsani
1.28K subscribers
1.55K photos
130 videos
38 files
937 links
یووتووب:
https://bit.ly/2xe9wam

فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/Hawsani

وارگه‌ی هاوسانی:
http://www.hawsani.org

ئەدمینی کەناڵ:
https://t.me/Qubadi1
Download Telegram
بیرۆکەی ئەوەی کە بە درێژایی
مێژوو ژنان چەوسێنراونەتەوە
تیۆرییەکی ترسناکە.

#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی
#جۆردن_پیترسن
ژنان دەیانەوێت «عیشق» ڕۆمان بێت، پیاوان دەیانەوێت کورتەچیرۆک بێت.

#دافنی_دوومۆریەی
و: #عەلی_حسێن
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی
پێویستە هەمووان لەخۆبوردوو بین.

کتێب: #پێکەوەژیان
نووسەر: #قانع_خورشید
جیاوازیی نێوان ئەخلاق و کاری باش

ئینسان بە کردنی هەندێ کاری باش نابێتە خاوەنی ئەخلاقی باش، ئەخلاق ئەوەیە ببێتە سیفەتی هەمیشەیی و دائیم لە ناخی مرۆڤدا، کە ئیتر لێی جیا نەبێتەوە، نەک بە کردنی کارێک جارێک و دوو جار.

ئەخلاق لە {خلق}ەوە هاتووە، واتە سیفەتێک کە ڕەنگت پێوە گرتبێ، وەک چۆن: چاوت قاوەییە، پێستت بۆرە، باڵات بەرزە، کە ئەمانە لێت جیا نابنەوە، ئەخلاقیش دەبێ وا بێ، ئینجا پێی دەوترێ ئەخلاق.

وەک کەسێکی خوێندەوار کە ئەگەر چەند ساڵێکیش سەیری کتێب نەکات هەر خوێندەوارە و، خوێندەواری بووە بە سیفەتی هەمیشەیی بۆی. کەسێکی نەخوێندەواریش سەد کتێبی پێ بخوێنەرەوە کە لە دواتەوە بیڵێتەوە، بەوە نابێتە خوێندەوار، هەر کتێبەکەت لابرد ئیتر ئوممیە (نەخوێندەوارە). ئەخلاقی حەسەنەیش ئاوایە، دەبێ سیفەتی هەمیشەیی ئیماندار بێت.

مامۆستا #ناسری_سوبحانی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هیوا ناسکە، بۆ ئەوەی نەژاکێت و سیس نەبێت، پێویستە دەرگەی گوێکانت بە ڕووی ڕەشەبا و گڕەی هەناسەی حەسوودان و دۆڕاواندا دابخەیت و نەهێڵیت بەری بکەون.

دڵنیا بە ناتوانیت کونەبای گەرووی ئەو عالەمە قەپات بکەیت و نووزەی لێ ببڕیت، ناشێیت بەر بە شەپۆلی هاڵاو و شاڵاوی بەتینی ئەو گشت ناخە کوڵاو و تاودارە بگریت و نەهێڵیت هیچیان لێوە سەر بکات، بەڵام گومانت نەبێت، ئاسان پێت دەکرێت گوێیەکانت کڵۆم بدەیت و کون و کەلەبەرەکانی بە لۆکەی قنیاتی و پەڕۆی قایلبوون بئاخنیت و ڕێگە نەدەیت هیچێک لەو گشت شەرایە بێتە ناختەوە.

#قانع_خورشید
#بۆ_ئەوانەی_وەکو_خۆمن
الّلهُمَّ صَلِّ عَلی مُحَمَّد وَآلِ مُحَمَّد

هەینی؛ جەژنی مسوڵمانان
چ قوببە؟ سیلسیلەی قیندیل و شەمعی باب و میحرابی
شوعاعی نووری دیدەی کەوکەبی ئەیوانی کەیوانە

مەکانی واسیتەی ئیمکان، مەکانەتبەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!

#نالی
چ میوانێکە؟ ساحێب جێ و جاهـ و عیززەت و عەزمە
کە دوو عالەم توفەیلی دەعوەتی و، ئەو ساحیبی خوانە!

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەزیری خوێش و بێگانە

سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق
کە عالی کەعب و قەدر و دەست و سەدر و خاتەمی شانە
بە قوربانی عولوومی ئەووەلین و ئاخیرینت بم
لەگەڵ ئەسراری قورئانت کە وا ئەلتافی ڕەحمانە

مورادم زیللەت و پاڕانەوەی حاڵە، نەوەک نەعتە
بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت سەناخوانە
اللَّهُمَّ صَلِّ علَى مُحَمَّدٍ وعلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كما صَلَّيْتَ علَى إبْرَاهِيمَ وعلَى آلِ إبْرَاهِيمَ؛ إنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ علَى مُحَمَّدٍ وعلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كما بَارَكْتَ علَى إبْرَاهِيمَ وعلَى آلِ إبْرَاهِيمَ؛ إنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
لەوساوە باڵای تۆم دوور بوو لە چاو،
گەڵاڕێزانمە وەک باخچەی بێئاو!
دڵگەل پڕگەشە و مەجلیس پڕنوور بێ
مەلائیکە نزیک شەیاتین دوور بێ

فەزای دڵ وێنەی هەوای کوردستان
خۆش کا ڕەحمەت و بەرەکەت باران
مەگەر دەکرێت مرۆڤ بین و عەقڵمان لێ بکرێتەوە؟

#قانع_خورشید
کتێبی #پێکەوەژیان
هیچ مرۆڤێک نییە کە لەگەڵ خۆیدا پەیامێکی نەهێنابێتە دنیاوە.

#ڕەزا_بابایی
و: #عەلی_حسێن
#گوڵبژێرەکانی_هاوسانی
چ نوورێکە لەنێو فانۆسی بەرگی کەعبەدا، زاهیر
دەکێشێ خەڵق و، باتین ئیمتیسالی ئەمری یەزدانە!

چ جەزبە؟ جەزبەیی زەوئە لە قیندیلی حەرەمدا، وا
دەبێ ئینسان لە تەوفیدا بسووتێ میسلی پەروانە!

#نالی