دڵی نیشتمان
181 subscribers
2.15K photos
891 videos
13 files
77 links
وەها بژی کە دوژمنانت لە کەوتنیشت بترسێن!
کارێک بکە کە بزانن دوای هەر هەستانەوەیەک
هەنگاوەکانت قورسترلە پێشوو دەبنەوە
کاناڵی دەردی
#KurdistanRepublic
سەردەشت






‌‏هەر کەسێ بەهای تۆی نەزانی
بەجێی بهێڵه بالەگەڵ بەهای خۆیدا بژی...



@Hanasay_Sard
Download Telegram
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
بەیانیەک لە بیرم چوو
کە پێت بڵیم بەیانیت باش
لە سەر دڵم بۆتە گرێ
دڵی وێڵ و حەزینی من
لە پێدەشتی ئەوینت دا
بۆ ساتێک ئۆقرە ناگرێ
مەلی هەستم
لە گوڵزاری خەیاڵت دا
بێ پەڕ و پۆیە و نافڕی
سروود و بەستەی دڵداری
بێ یادی تۆ بۆ ناچڕێ
چاو گەشەکەم
بۆ قەرەبووی
ئەو یەک ڕۆژە
سەد بەیانی و
سەد ڕۆژت باش

@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هیمن)
بە‌یانیت باش
به‌ قوربانی خه‌وت بم
فیدای زولفی
وه‌کوو تاری شه‌وت بم....

ده‌ هه‌سته‌
خۆر هه‌ڵاتۆ ،‌بمدوێنه‌
فیدای
قاسپه‌ی وه‌کوو خاسه‌ که‌وت بم....

@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هیمن)
دەڵێن سڵاوی بەیانی
جوانترین هەڵگرەبۆ
چوونەۆە ژووری نێودڵەڪان
ڪە وایە
جوانترین سڵاوی خۆمان
پێشڪەش ۆ ئاراستەێ دڵەڪانتان دەڪەین
بیانی تان باش بە هیواێ ڕۆژێڪی پڕ لە خۆشی و هەست وسۆز
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (حاجی هیمن)
ســـڵاو
ئەویندارانی خۆشەویست
هاورێیانی دڵ پڕ لە شەوق
سڵاو لە تۆ ئەی شێرە کوڕ
ورە بەرزی، ئازاو بەگڕ
سڵاو لە تۆ خوشکی جوانم
ئەی خاوەنی نیشتمانم
بەیانی باش کوردستانم•‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (حاجی هیمن)
پاکی و ڕاستگۆی
جوانـترین شتە
لەنێوان مرۆڤەڪان،،،
ئەگەر پاکے و ڕاستگۆی نەما
لەنێوان دوو ڪەسدا
ئەوا هیچ وتەیەك و
هیچ شتێك مانای نابێت.
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (حاجی هیمن)
خوزگە بمتوانیبا
لە دەوری دڵی تۆ
دیوارێکم ساز کردبا
و بەشێک لە جەستەی خۆم
وەکوو ئاڵا
لەسەر ئەم دیوارە هەڵواسیبا
تا هەموو دونیا بزانێ
که دڵی تۆ
پایتەختی‌ عەشقی منە
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
بێزارم لە ئێوارانی ئەوروپایی و
زڕ مرۆڤ بوونی ئەم غەریبیە
بمبەنەوە بۆ ڕۆژهەڵات و
لە بن دار هەتیوێک بمنێژن
من بەرگەی سەهوڵبەندانی ئێرە ناگرم
خۆری ئەوێ
هەموو بەیانێک
لە دڵی دایکمەوە هەڵدێ!
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
ئێواران

هەموو ئێواران
لە ئاسمانی غوربەتی دڵم
هەوری نەبوونیت
دڵۆپ
دڵۆپ
دەبارێنێ بارانی دڵتەنگی بەسەرمدا
هیچ چەترێک شک نابەم
جەستەی تەڕم پەنا دا،
هەموو ئێواران
شار تابڵۆیەکی کپە
بێ تۆ لە نیگای مندا!😔💔
😔💔
#سوڕەییا_ئەفشارنیا
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
دوا زەردەپەڕ

چییە خۆرەکە تۆش دەتھەوێ دوا ماچی نەرمە شەپۆلەکانی دەریا بکەی و ماڵ ئاواییم لێ بکەیت، چییە خۆرەکە تۆش زیز بوویت و دەتەھەوێ لە گەڵ دوا پڕشنگی خۆتا منیش وێنای شەپۆلەکان لە یاد بکەیت...
نا نا خۆری جوان نەکەی ھەرگیز ڕووم لێ وەرگێڕی،
نەکەی لەم غوڕبەتە بە تەنیا لە غەریبی دا جێم بھێڵـــی.

✍🏻ئەحمەد ڕەحمانــــــی
@Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
دڵم زۆر ته‌نگه ...
من ناو و نیشانی تۆم نیه !
به‌ڵام
نیشانه‌ی‌ خۆم ده‌نووسم بۆت.!
له ئێوارانی چاوە‌ڕوانی بکه‌وە ڕێ به‌ره‌و ده‌ورووبه‌ری بێ که‌سیم!
له شه‌قامی غوربه‌ت سه‌ر ده‌ربێنه
بێ بۆ ژووری کۆڵانی ته‌نیایی
پاشان ده‌رگای ماڵه‌که‌م بکه‌ره‌وە
ده‌بینی که چۆن له گه‌ڵ
بوغزێکی وشکارۆ خنکاوی فرمێسکم ...!

#وە‌رگێڕپاییز
@Hanasay_Sarb
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
غەریبی هەر ئەوەیە
ئێوارە بەشەقامێکی ئەم شارەدا بڕۆیت و هیچ شتێکی دڵخۆشت نەکا"

غریبی اینه که
عصر تو یکی از خیابان های این شهر قدم بزنی
و هیچ چیزی خوشحالت نکنه "
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساتێکیش بۆ دڵخۆشی


۳ـی ڕێبەندان ساڵوەگەری کۆچی‌دوایی مامۆستا #محەممەدی_ماملێ بەرز بێ...
ڕۆژی ۳ـی ڕێبه‌ندانی ۱۳۷۷ـی هه‌تاوی، لە کاتێک‌دا که‌ #کوردستان لە خۆشی یادی ۲ی ڕێبه‌ندان‌دا بوو، دڵی یادگارێکی خۆشه‌ویستی ئه‌و کۆماره‌ له‌ مه‌هاباد، مامۆستا "#محه‌مه‌دی_ماملێ" له‌ لێدان که‌وت و ماڵئاوایی له‌ #کوردستان و ئه‌ویندارانی ڕێگه‌ی عیشق و ئازادی کرد.

«ڕۆحی شاد و یاد و ناوی هەرمان»
https://t.me/Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
له‌ خاکێک که‌ ...
نرخی ژن به‌ جوانی و ...
نرخی پیاو به‌ سامانی یه‌وه‌ بێ ...
هه‌رگیز به‌ دوای هۆش و مرۆڤایه‌تی دا مه‌گه‌ڕێ!
Forwarded from دڵی نیشتمان (حاجی هیمن💙)
هــەتا مـــــــــــــــــردن هــــــەدا نادەم لە وازم
لە ئەشقت نیشتمانــــــــم , سازی سازم

پەشیمان نیم لە سەودای گیان و ماڵم
لە ســــــەر خاکت بە کورد بوونم دەنازم
@Hanasay_Sard
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر وەک مارف ئاغایی دەڵێ:
ئێمە گەڵاین
هەر بە سەوزی هەڵدەوەرین؛
مناڵین و
هەر لە لاویدا پیر دەبین!🥀

#عەلی_زەندی_شەفەق


https://t.me/Hanasay_Sard
ژیانی ئیمه به‌خته‌وری ته‌رک کردووه....!🖤
کوردستان🖤🌞

https://t.me/Hanasay_Sard
‎ بەیانیت باش نیشتمان
‎بەیانیت باش كوردستان وڵاتی بەفرو خۆێن
‎بەیانیت باش یەكەم لانكەی مرۆڤایەتی
‎بەیانیت باش خاكی بەردارو پڕ بەرەكەت
‎بەیانیت باش وڵاتی ڕوبارێك لە خۆێنی شەهیدانو زەریایەك لەفرمێسكی دایكیان
‎بەهیوای بەیانیەك لە خەو ڕابین لە
‎كوردستانێكی سەربەخۆ
‎بەیانیتان باش كوردستانیانی سەربەخۆی خواز
‎بەهیوای ڕۆژێكی باش بۆ یەك بەیەكتان

https://t.me/Hanasay_Sard
دیداربە کاتی زەردەی
نێرگزو سەوزەی ئازادی دیدار بە تامی تامەزرۆ وەک ئاربەبا و بە کاتی دابڕان لە قەڵا سەیدە تا تاراوگە
دیدار لە ئەو پەڕی سنوری غەریبی وترۆپکی چاوڕوانی تا نیشتمانێکی داگیرکراو تامەزورۆی ئازادی.
https://t.me/Hanasay_Sard
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
کوردستانی گەورە و یەکگرتو بەوەی دەڵێن.
خۆشم دەویی کوردستانی جوان و ڕەنگاو ڕەنگم
#ژن_ژيان_ئازادی #KurdistanRepublic #ژینا_ئەمینی

💚☀️❤️
Forwarded from دڵی نیشتمان (هێمن)
ھەستەکە پێناسە ناکرە غوربەتم
من کوری روژهلاتم🇹🇯

#بەھجەت_یەحیا

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌