گۆڕان نیوز
2.61K subscribers
6.69K photos
1.92K videos
32 files
974 links
📡موسسه مطبوعاتی،نشریه و آژانس خبری گۆڕان نیوز:
https://gorannews.ir

🌹گۆڕان نیوز کانالی مستقل برای پوشش اخبار و رویدادهای کوردستان🌹

پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر
۰۸۷-۳۳۱۲۹۷۵۵
Download Telegram
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #شەشەم


🆔 @gorrannews
#پیتە_نەبزوێنەكان

ڤـ ڤ ? ئەم پیتە بەگشتی تایبەتی زاراوەكانی كورمانجی سەروو، گۆران(ھەورامی )یە كە لە كاتی دەربڕینیدا ، ددانەكان بەرینی سەرەوە ، دەكەونە سەر لێوی خوارەوە، دەنگێك كە دروست دەبێت دەنگێكە لە نێوان پیتەكانی «و» و «ف» ؛ وەكوو: ڤل ـ ڤەژین ـ گۆڤار ـ گۆڤەند ـ تاڤگە ـ گۆڤەند ـ لڤای ـ دلۆڤان ـ كەڤتار


🆔 @gorrannews
( س ـ ز ـ ت )

بە ھۆی كارتێكردنی زمانە دەرەكییەكان كەسەر زمانی كوردی ، بۆ وێنە زمانی عەرەبی بڕێك پێت سەرەڕای ئەوەی یەك شێوەی دەربڕینیان ھەیە ، بەڵام بە چەند جۆری جیاواز دەنووسرێنەوە؛ كە ئەم یاسایە لە ڕێنووسی ئەمڕۆی كوردیدا ڕەچاو ناكریت و ئەو سێ پیتە نەبزوێنە ، واتە(س ز ت ) ھەركام بە یەك چەشن دەنووسرێن ؛
گەرچی لە زمانی سەرچاوەدا خاوەنی پیتی تایبەتیی خۆیانن
سرەیا ـ سادرات ـ سەروەت
تاھێر ـ فاتمە ـ تەییب ـ
ڕەزا ـ قازی ـ قەرز ـ مەزھەر ـ زەكەریا
📅۹۹/۰۹/۱۸
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #حەوتەم

🆔 @gorrannews
#پیتە_نەبزوێنەكان

ئـ ? ھەمزە لە زمانی عەرەبی و فارسیدا،لە شوێنگەلی جۆر بە جۆر بەكار دەچێت،وەكوو ( أ إ ؤ ئ..)، بەڵام لە زمانی كوردیدا تەنیا شێوازە «ئـ» بەكار دەھێنرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەیە نەھێڵێت دوو بزوێن بەدوای یەكتردا بنووسرێن.
بەگشتی دەكەوێتە سەرەتای بڕگە یان وشەوە ؛ وەكوو: ئاوات ـ ئاوێنە ـ ئامانج ـ ڕۆژێاوا ـ ئەرمەنی ـ ئەوین ـ ئاكار ـ ئۆقرە ـ ئومید

#ڕڕێنووس

🆔 @gorrannews

🆔 @gorrannews
?"ئـ" ؛

?ده‌نگێکه‌ له‌ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، له ‌سازگه‌ی زمانه‌ بچکۆله‌وه‌ له ‌ڕ‌ێگای گه‌ڕوو ڕا دێته ‌ده‌ره‌وه‌. له ‌ئه‌لفه‌بێتی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو زمانی کوردی. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی ناوی( هه‌مزه‌)یه‌.


?"هاوێژی ئه‌م ده‌نگه‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت : که‌مێک ده‌مده‌کرێته‌وه‌، زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌ ده‌ڕوات، باده‌رکردن به ‌ته‌ووژم له ‌قووڕگه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م".
✔️تێبینی: بزوێنی رێزی پشته‌وه‌یه ‌و لێو له‌گۆکردنیدا که‌مێک به‌شداری ده‌کات و له‌ گۆکردندا نیزدیکی( a)ی فارسییه‌ : ئا‌ڤ، ئارد، ...

?ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڕگە و وشه بێژه‌وه‌ دێت، ته‌نها له‌ هه‌ندێك وشه‌ نه‌بێت وه‌ك( نه‌ء) كه‌ له ‌شێواز به‌ده‌رن. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی له‌ڕێنووسی زوانی كوردییدا هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای برگه‌وه‌ یان وشه‌وه‌ تێت وه‌ك :: ئاو، ئارد، ئۆی….ھتد.

🆔 @gorrannews
?زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌ر به ( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌ کاتێکدا که‌( ئه‌لف) به‌ بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه‌ به ‌ته‌نـها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه‌، وه‌ک پێشگرێک به‌ڵام پێشگرنییه‌ و ده‌لکێندرێت به‌پیته‌ بزۆێنه‌کانه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تایی ووشه‌/بڕگە‌وه
‌( ئا \ A? ئاو ـ ڕۆژئاوا
ئه ‌\ E?ئەگەر ـ ئەیڕۆ
ئۆ \ O?ئۆخەی ـ ئۆقرە
ئوو\û? ئووسا ـ ئووردن
ئو \ U?ئومێد ـ ئورووپا
ئێ \ ê?ئێمە ـ ئێوە
ئی \ î ?ئیسە ـ ئینستاگرام
بزرۆكە / i? ئفلاتوون ـ
?ھەمزە لە زمانی كەردیدا؛


١- لە سەرەتای وشەدا: (ئ‍) لە زمانی کوردیدا ھەمزە زۆرتر لە سەرەتای وشەدا دێت وەک: «ئاش، ئێسک، ئەو، ئومێد»

٢- لە نێوانی وشەدا: (ئ‍ ـئ‍) زۆرتر لە وشە لێکدراوەکاندا ھەیە وەک «نائومێد، سەرئێشە» یان لە ھەندێک لە کارەکاندا وەک «دەئاخێوێت، بئاخێوە» یان لە وشە بیانییەکاندا وەک : «قورئان، ڕەئیی من، نەشئە»

٣-لە کۆتایی وشەدا: (ء) زۆرتر لە وشە بیانییەکاندا ھەیە وەک : «جوزء، ھاء» یان لە ھەندێ وشەی کوردیدا وەک «نەء ـ ھء»
📅۹۹/۰۹/۲۱
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews