گۆڕان نیوز
2.62K subscribers
6.68K photos
1.91K videos
32 files
974 links
📡موسسه مطبوعاتی،نشریه و آژانس خبری گۆڕان نیوز:
https://gorannews.ir

🌹گۆڕان نیوز کانالی مستقل برای پوشش اخبار و رویدادهای کوردستان🌹

پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر
۰۸۷-۳۳۱۲۹۷۵۵
Download Telegram
⭕️ ڕێنووسی #زمانی_کوردی
🔺 وانەی #چووارەم

🆔 @gorrannews

#پیتە_بزوێنەكان

ۆ ? ئەم پیتەیش یەكێك لە پیتە بزوێنەكانە كە «و»ی بزوێندار، ھەروەھا «و»ی كراوەیشی پێدەوترێت ؛لە كاتی دەربڕینی ئەم پیتەدا، لێوەكان دەكرێنەوە و بازنەیەك درووست دەكەن ؛وەكوو : تۆ ـ كۆچ ـ بۆژانە ـ لۆزان ـ جۆزەردان ـ كۆتر ـ سارۆ ـ كۆمار ـ
شارۆ


وو?ئەم پیتە بزوێندارەی زمانی كوردی كە «و»ی درێژ یا كێشراوەی پێدەوترێت ، لە كاتی دەربڕینیدا لێوەكان كۆ دەبنەوە ؛ وەكوو : باشوور ـ كەركووك ـ بووك ـ مووچە ـ شارەزوور ـ مازوو ـ كوولەكە ـ تەنوور


و? ئەم پیتەیش یەكێك ترە لە بزوێنداركان كە پێیدەوترێت «و»ی كورت ؛ ئەم پیتە لەگەڵ «و»ی نەبزوێندا یەك پیت یان نیگارەی نووسینیان ھەیە بەڵام دوو دەنگی جیاوازن ، ھەر كاتێك یەكەم پیتی وشەیان بڕگە بێت ئەوە «و»ی نەبزوێنە
«و»ی بزوێن ? كورد ـ كورت ـ كول ـ ھونەر ـ گونج
«و»ی نەبزوێن? وریا ـ وشە ـ كەو


🆔 @gorrannews
#پیتە_بزوێنەكان


«ی»?î
دەنگێكی درێژی ھەیە، ئەم پیتە لەگەل «ی ـy»ی نەبزوێن یەك پیتی نووسینیان ھەیە و ھەمیشە بەدوای پیتێكی نەبزوێندار دێت، ھەر كاتێك یەكەم پیتی وشە یان بڕگە بوو ئەوا ئیتر نەبزوێنە.
وەكوو :
بزوێن «ی ـî»?ھیوا ـ بەفرین ـ چریكە
نەبزوێنە «ی-y»?یار ـ بەی

ێ ê ? ئەم پیتە «ی»ی بزوێندار ،ژێرە''یشی پێدەوترێت،لە كاتی دەربڕیندا،لێوەكان بە تەواوی لەیەك دەكرێنەوە
وەكوو : شێر ـ شێركۆ ـ وێنە ـ ھێما ـ شێوە ـ جێژوان خاكەلێوە

📅۹۹/۰۹/۱۲
پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews