فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ
6.09K subscribers
689 photos
333 links
کەناڵێک تایبەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەرمان محمد ﷺ

🔹️ بۆ ھەر ڕەخنەو پێشنیارێک نامە بنێرن بۆمان لەڕێگەی ئەم ئەککاونتەوە ( @fermude24_bot )
Download Telegram
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٦٩ )

❖ عَنْ حُذَيْفَة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ قَالَ : " بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا " ، وَإِذَا قَامَ قَالَ : " الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ".

واتە ⁄ حوزەیفە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ كاتێك دەچووە شوێن خەوتنیەوە دەیفەرموو (( بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا )) ، كاتێكیش لە خەو هەستابایە دەیفەرموو (( الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ )) .

تێبینی : ( بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا ) واتە بە ناوی تۆوە خوایە دەمرم و دەژیم ⁄ ( الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُور ) واتە سوپاس بۆ ئەو خوایەی زیندووی كردینەوە پاش ئەوەی مراندینی ، زیندووكردنەوەش هەر لای ئەو دەبێت.

📚 رواه البخاري ٦٣١٢
54❤‍🔥113👍2🫡1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٠ )

❖ عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ : " لاَ يُقِيمُ الرَّجُلُ الرَّجُلَ مِنْ مَجْلِسِهِ ثُمَّ يَجْلِسُ فِيهِ ".

واتە ⁄ ئیبن عومەر خوا لێیان ڕازی بێت لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی (( پیاو پیاوێكی دیكه‌ لە جێی دانیشتنەكەی هەڵنەستێنێت پاشان لە جێگاكەی دابنیشێت )).

📚 رواه البخاري ٦٢٦٩
53❤‍🔥93😍21👍1🫡1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧١ )

عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُحِبُّ الْحَلْوَاءَ وَالْعَسَلَ.

واتە ⁄ عائیشە دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ حەزی بە شیرینی و هەنگوین دەکرد .

📚 رواه ابن ماجه ٣٣٢٣
40❤‍🔥18👍32🤩21
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٢ )

❖ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يَدْعُو عِنْدَ الْكَرْبِ : " لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ ، رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ".

واتە ⁄ ئیبن عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ هەمیشە لە كاتی دڵتەنگی و ناخۆشیدا ئەم دوعایەی دەكرد (( لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ ، رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ )) .

واتای دوعاکە : هیچ پەرستراوێكی به‌هه‌ق نییە جگە لە خوای گەورەی هێدی و مەند ، هیچ پەرستراوێكی به‌هه‌ق نییە جگە لە خوای پەروەردگاری ئاسمانەكان و زەوی ، پەروەردگاری عەڕشی گەورە

📚 رواه البخاري ٦٣٤٥
54👍6🥰4❤‍🔥32💯1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٣ )

❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ ﷺ يَقُولُ : " اللَّهُمَّ فَأَيُّمَا مُؤْمِنٍ سَبَبْتُهُ فَاجْعَلْ ذَلِكَ لَهُ قُرْبَةً إِلَيْكَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ".

واتە ⁄ ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە : گوێی لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو (( خوایە هەر بڕوادارێك قسەم پێی گوتبێت ، ئەو قسەی بۆ بگێڕە بە نزیكبوونەوە لە خۆت لە ڕۆژی قیامەتدا )).

📚 رواه البخاري ٦٣٦١
42👍7❤‍🔥44🥰1👏1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٤ )

❖ عَنْ أَبِي بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قُلْتُ لِلنَّبِيِّ ﷺ وَأَنَا فِي الغَارِ : لَوْ أَنَّ أَحَدَهُمْ نَظَرَ تَحْتَ قَدَمَيْهِ لأَبْصَرَنَا ، فَقَالَ : " مَا ظَنُّكَ يَا أَبَا بَكْرٍ بِاثْنَيْنِ اللَّهُ ثَالِثُهُمَا ".

واتە ⁄ ئەبو بەكر خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت : لە كاتێكدا من لە ئەشكەوتەكەدا بووم بە پێغەمبەرم ﷺ گوت : ئەگەر يەكێكیان سەیری ژێر پێی خۆی بكات بێگومان دەمانبینێت ، ئەویش فەرمووی (( ئەی ئەبو بەكر گومانت چۆنە بە دوو كەس الله سێیەمیان بێت )).

📚 رواه البخاري ٣٦٥٣
54❤‍🔥5👍422🤩2🥰1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٥ )

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : كُنَّا نُخَيِّرُ بَيْنَ النَّاسِ فِي زَمَنِ النَّبِيِّ ﷺ ، فَنُخَيِّرُ أَبَا بَكْرٍ ، ثُمَّ عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ ، ثُمَّ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ .

واتە ⁄ ئیبن عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەردا  ﷺ لە نێوان خەڵكیدا چاكترینمان دیاری دەكرد - دەمانگوت فڵان چاكترە لە فڵان - ، ئەبو بەكرمان بە چاكترین دادەنا ، پاشان عومەری کوڕی خەتتاب ، پاشان عوسمانی كوڕی عەففان خوا لێیان ڕازی بێت.


📚 رواه البخاري ٣٦٥٥
48👍5❤‍🔥32🤩2😍2🥰1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٦ )

❖ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : صَعِدَ النَّبِيُّ ﷺ إِلَى أُحُدٍ وَمَعَهُ أَبُوبَكْرٍ وَعُمَرُ وَعُثْمَانُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ فَرَجَفَ بِهِمْ ، فَضَرَبَهُ بِرِجْلِهِ ، قَالَ : " اثْبُتْ أُحُدُ فَمَا عَلَيْكَ إِلاَّ نَبِيٌّ أَوْ صِدِّيقٌ أَوْ شَهِيدَانِ ".

واتە ⁄ ئەنەسی كوڕی مالیک دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ چووە سەر كێوی ئوحود وە ئەبوبەكر و عومەر و عوسمانیشی لەگەڵدا بوو خوا لێیان ڕازی بێت ، کێوی ئوحودیش توند جووڵاندنیەوە ، پێغەمبەریش ﷺ توند پێی كێشا بە ئوحوددا و فەرمووی (( ئوحود ڕاوەستە و مەجوڵێ ، چونكە ئەوەی بەسەرتەوەیە پێغەمبەرێك و ڕاستگۆیەك و دوو شەهیدن )).

📚 رواه البخاري ٣٦٨٦
52❤‍🔥5🥰4👍3🫡21
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٧ )

❖ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " اسْمَعُوا، وَأَطِيعُوا، وَإِنِ اسْتُعْمِلَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ حَبَشِيٌّ كَأَنَّ رَأْسَهُ زَبِيبَةٌ ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداریی پێشەواکەتان بکەن ، ئەگەر پێشەواکەتان بەندەیەکی حەبەشیش بێت و سەریشی وەکو مێوژ گچکە و ڕەش بێت )) .

📚 رواه ابن ماجه ٢٨٦٠
47🫡432👍2❤‍🔥1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٨ )

❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ أَطَاعَنِي فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ عَصَى اللَّهَ، وَمَنْ أَطَاعَ الْإِمَامَ فَقَدْ أَطَاعَنِي، وَمَنْ عَصَى الْإِمَامَ فَقَدْ عَصَانِي ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( هەر کەسێک گوێڕایەڵی من بکات ، فەرمانبەرداریی اللە ی کردووە ، هەر کەسێکیش سەرپێچی فەرمانەکانم بکات ، سەرپێچی اللە ی کردووە ، هەر کەسێک گوێڕایەڵی پێشەوایەکەی بکات ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە ، هەر کەسێکیش سەرپێچی پێشەوایەکەی بکات ئەوە سەرپێچی منی کردووە )) .

📚 رواه ابن ماجه ٢٨٥٩
44❤‍🔥64🫡4👍21
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٧٩ )

❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّةُ ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( ئەنجامدانی عومڕە بۆ عومڕەیەکی دیکە دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکانی نێوانیان ، حەجی وەرگیراو - لەلایەن خوا - هیچ پاداشتێکی نییە جگە لە بەهەشت )) .

📚 رواه ابن ماجه ٢٨٨٨
46❤‍🔥10🤩422👍2
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٨٠ )

❖ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ يَقُولُ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لَيَأْتِيَنَّ هَذَا الْحَجَرُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَهُ عَيْنَانِ يُبْصِرُ بِهِمَا، وَلِسَانٌ يَنْطِقُ بِهِ، يَشْهَدُ عَلَى مَنْ يَسْتَلِمُهُ بِحَقٍّ ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( لە ڕۆژی دواییدا ئەو بەردە ڕەشە دێنن ، لە کاتێکدا کە دێت دوو چاوی هەیە پێیان دەبینێت و زمانیشی هەیە قسەی پێ دەکات ، گەواهی و شاھیدی دەدات بۆ هەر کەسێک کە دەستی پێدا هێنابێت بە حەق و ڕاستی )) .

📚 رواه ابن ماجه ٢٩٤٤
36❤‍🔥7👍5🥰32🔥2🤩2
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٨١ )

❖ عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سُئِلَ : أَيُّ الْأَعْمَالِ أَفْضَلُ ؟ قَالَ : " الْعَجُّ وَالثَّجُّ ".

واتە ⁄ ئەبوبەکری صديق خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ پرسیاری لێ کرا دەربارەی باشترین کردەوە ، فەرمووی : (( دەنگ بەرزکردنەوە لە کاتی تەلبیەدا و سەربڕینی ئاژەڵ )) .

تێبینی / تەلبیە واتە گوتنی : لبَّيْكَ اللهُمَّ لبَّيكَ، لبَّيك لا شريكَ لك لبَّيك؛ إنَّ الحمْدَ والنِّعمةَ لك والمُلْك، لا شريكَ لك .

📚 رواه ابن ماجه ٢٩٢٤
41❤‍🔥9👍62🫡2🥰1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٨٢ )

عَنْ جَابِرٍ ، قَالَ : نَحَرْنَا بِالْحُدَيْبِيَةِ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْبَدَنَةَ عَنْ سَبْعَةٍ، وَالْبَقَرَةَ عَنْ سَبْعَةٍ.

واتە ⁄ لە خزمەت پێغەمبەردا ﷺ لە حودەیبیە قوربانیمان سەربڕی ، وشترێک بۆ حەوت کەس و ڕەشەوڵاخیش - مانگا - بۆ حەوت کەس .

📚 رواه ابن ماجه ٣١٣٢
41❤‍🔥10🥰5👍2💯21
ئەم فەرموودانە پێشتر بڵاوکراونەتەوە تەنھا بۆ بەبیرھێنانەوە دووبارە دادەنرێن بە کاتی.

ئێوەش بڵاوی بکەنەوە و بەشداربن لەگەڵ ئێمە لە خێری بڵاوکردنەوەی ( بەتایبەتی لە تیکتۆک بڵاوی بکەنەوە کە ئەو ماوەی ھەوڵدەدەین ھەموو فەرموودەکان لەوێ دابنێینەوە ، لەگەڵ زیادکردنی ئەو ئایەتەی باسی بابەتی فەرموودەکە دەکات پێکەوە دایبنێین لە تیکتۆکی فەرموودە )

لینکی تیکتۆک : https://www.tiktok.com/@fermude24?_t=8sfqChdrRPc&_r=1
37❤‍🔥7💯4🫡1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٨٣ )

❖ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ ﷺ : " مَنْ ذَبَحَ قَبْلَ الصَّلاَةِ فَإِنَّمَا ذَبَحَ لِنَفْسِهِ ، وَمَنْ ذَبَحَ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَقَدْ تَمَّ نُسُكُهُ وَأَصَابَ سُنَّةَ الْمُسْلِمِينَ ".

واتە ⁄ ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرموویه‌تی (( هەر کەسێک پێش نوێژ - نوێژی جەژنی قوربان - قوربانییەکەی سەر بڕیبێت ، ئەوە بێگومان بۆ خۆی سەر بڕیوە ، هەر کەسێکیش دوای نوێژ - نوێژی جەژن - سەری بڕیبێت ، ئەوە بێگومان قوربانییەکەی تەواوە و سوننەتی موسوڵمانانی بەجێ هێناوه‌ و پێکاویه‌تی )).

📚 رواه البخاري ٥٥٤٦
36❤‍🔥10👍42🫡1
📜 فـەرمـوودەی ( ٦٨٤ )

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : شَهِدْتُ العِيدَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ وَأَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ فَكُلُّهُمْ كَانُوا يُصَلُّونَ قَبْلَ الخُطْبَةِ.

واتە ⁄ ئیبن عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خوا ﷺ و ئەبو بەكر و عومەر و عوسماندا خوا لێیان ڕازی ببێت هەموویان پێش وتاری جەژن نوێژی جەژنیان دەكرد .


📚 رواه البخاري ٩٦٢
29👍4❤‍🔥3🤩3😍31