فێرگەی زمانی کوردیی هێما
1.46K subscribers
8 photos
5 videos
27 files
33 links
فێرگەی زمانی کوردیی هێما.
فێرگەیەک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی.
زمانی کوردی "هێما"ی نەتەوەی کورد!
🔗 بەستەری کاناڵ: @fergeyhema
🔗 بەستەری کۆڕ: @korifergeyhema
بەرپرس: @sinarehimpur
Download Telegram
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین!

سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا.
دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تەلەگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین.

فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە.

- کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema

- کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
فێرگەی زمانی کوردیی هێما pinned «بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین! سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا. دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تەلەگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی…»
ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی.pdf
472.2 KB
ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی.


ئەم پەڕگەیە بە ناوی "ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی"بە زمانێکی سادەوساکار بابەتەکانی شرۆڤە کراوە و بۆ فێرخوازانی ئاستی سەرەتاییی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی بەرهەم هاتووە.

نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور


@fergeyhema
⬜️ ئاسیمیلەبوون (توانەوە).

ئاسیمیلەبوون یان توانەوە بریتییە لە پرۆسەیەک کە تێیدا گرووپێک کۆمەڵەیەک لە تایبەتمەندییە کولتوورییەکانی خۆی لەدەست دەدات و کۆمەڵە کولتوورێکی تر (بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ کولتوورێکی تر و هەروەها بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا) وەردەگرێت. ئەم گۆڕانە بەرە بەرە و بەکاوەخۆ ڕوو دەدات و لە هەر قۆناغێکدا ڕەنگە ئاشکرا بێت. هەروەها ئەم زاراوە لەگەڵ زاراوەی تێکەڵبوون یا تێکەڵبوونی ڕەگەزەکان بەهۆی پەیوەندیی خێزانییەوە کە زۆرتر ڕەهەندێکی بایۆلۆجیکیی هەیە، جیاوازیی زۆری هەیە. ئاسیملەی تەواو کاتێک ڕوو دەدات کە ئەندامانی نوێی کۆمەڵگا بە چەشنێک لەنێو پەیکەرەی کۆمەڵگادا ئاوێتە بن کە نەکرێت لەگەڵ ئەندامانی پێشووی کۆمەڵگا جیا بکرێنەوە. خاڵێکی تر کە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە زۆر جار بینراوە، ئەندامانی نوێ یان هەمان گرووپی کۆچەر نەتەنیا کولتووری کۆمەڵگایان وەرگرتووە، بەڵکوو ئاسەواری کولتووریی خۆیان بەسەر کۆمەڵگادا بەجێ هێشتووە.

📚 سەرچاوە: کتێبی فەرهەنگی شیکاریی زاراوەکانی کۆمەڵناسی
نووسینی: فەخرەدین ئامێدیان

@fergeyhema
⬜️ دەستپێکی وانەکانی ڕێنووسی سەرەتایی:
⬜️ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە شێوەی وانەوتنەوەی ڕێنووسی زمانی کوردی.


◽️وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

@fergeyhema
⬜️1⃣ پیتەکان:

◽️ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (۳۴) پیتن و بریتین لە:

ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ   

◽️تێبینی: دەبێ پیتەکان بە ئەو شێوەی سەرەوە لە ڕاستەوە بۆ چەپ ڕیز بکرێن و شوێنەکانیان پاش و پێش نەخرێن.

◽️وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

@fergeyhema
⬜️2⃣ پیتی نەبزوێن و بزوێن:

◽️پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە دوو بەشی پیتی نەبزوێن و پیتی بزوێن دابەش دەکرێن. ژمارەی پیتە نەبزوێنەکان (٢٩) پیت و ژمارەی پیتە بزوێنەکان (٨) پیتن.

پیتە نەبزوێنەکان بریتین لە:
ئـ ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ و ـ ی

پیتە بزوێنەکان بریتین لە:
ا ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ ـ بزرۆکە (کورتەبزوێن)

◽️پێناسەی بزوێن: بزوێن بە ئەو دەنگانە دەوترێن کە لە کاتی بێژەیاندا، دەم و زار تۆزێک زياتر دەکرێنەوە و زياتر دەکێشرێن. بزوێنەکان جووڵە و بزواندن دەخەنە ناو وشەوە.
زمانی کوردی (٨) دانە بزوێنی ھەیە بەڵام لە ئەلفبێی ناسراو بە ڕاستچین (ئارامی) تەنیا (٧) دانەیان پیتیان بۆ دانراوە و دەنووسرێن و بزوێنی بزرۆکە تەنیا دەنگێکە و پیتی نییە (شێوازی نووسینی نییە.).

◽️وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

@fergeyhema
⬜️3⃣ دەنگەکان:

◽️ژمارەی دەنگەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (٣٧) دەنگن و بریتین لە:

ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ی ـ ێ ـ بزرۆکە (کورتەبزوێن)

بۆچی ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی و ژمارەی دەنگەکان جیاوازییان هەیە؟
◽️دوو پیتی (و، ی) لە هەر دوو بەشەکانی پیتی نەبزوێن و پیتی بزوێندا هەن و ئەم دوو پیتە لە هەندێک شوێندا نەبزوێنن و لە هەندێک شوێنی دیکەدا بزوێنن، کەواتە لە سیستەمی دەنگەکاندا دوو پیتی (و، ی) هەر کامیان بە دوو دەنگ دەژمێردرێن. بزرۆکە شێوازی نووسینی نییە و تەنیا دەنگێکە و بە ئەو هۆیەوە ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (٣۴) پیت و ژمارەی دەنگەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (٣٧) دەنگن.

٣۴ پیت + و (نەبزوێن) + ی (نەبزوێن) + بزرۆکە = ٣٧ دەنگ


◽️وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

@fergeyhema
⬜️4⃣ شوێنی پیتی نەبزوێن و بزوێن لە بڕگەدا:

شوێنی پیتە نەبزوێنەکان لە بڕگەدا:
پیتە نەبزوێنەکان لە پیتی یەکەم و سێیەمی هەر بڕگەیەک یان وشەیەکدا جێ دەگرن و لە هەر بڕگەیەک یان وشەیەکدا یەک یا چەند پیتی نەبزوێن دەنووسرێت.
بۆ نموونه:

وشەی (دایە) دوو بڕگەیە.
دا/یە (پیتی یەکەمی بڕگەی یەکەم "د" و پیتی یەکەمی بڕگەی دووەم "یـ" پیتی نەبزوێنن.)

وشەی (سەماوەر) سێ بڕگەیە.
سە/ما/وەر (پیتی یەکەمی بڕگەی یەکەم "س" و پیتی یەکەمی بڕگەی دووەم "م" و پیتی یەکەم "و" و پیتی سێیەمی "ر" بڕگەی سێیەم، پیتی نەبزوێنن.)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شوێنی پیتە بزوێنەکان لە بڕگەدا:
پیتە بزوێنەکان لە پیتی دووەمی هەر بڕگەیەک یان وشەیەکدا جێ دەگرن و لە هەر بڕگەیەک تەنیا یەک پیتی بزوێن دەنووسرێت.
بۆ نموونە:

وشەی (دایە) دوو بڕگەیە.
دا/یە (پیتی دووەمی بڕگەی یەکەم "ا" و پیتی دووەمی بڕگەی دووەم "ـە"، پیتی بزوێنن.

وشەی (سەماوەر) سێ بڕگەیە.
سە/ما/وەر (پیتی دووەمی بڕگەی یەکەم "ـە" و پیتی دووەمی بڕگەی دووەم "ا" و پیتی دووەمی بڕگەی سێیەم "ە"، پیتی بزوێنن.


تێبینی: بڕگەیەک یان وشەیەک لێرە مەبەست لە ئەوەیە کە وشەیەک، یەک بڕگە بێت.

◽️وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

@fergeyhema
⬜️5⃣ ڕاهێنان: ژمارە ۱
پیتە نەبزوێن و بزوێنەکانی وشەکانی خوارەوە دیاری بکەن.

◽️ئاوات
◽️ڕێواس
◽️ئاڵۆت
◽️برادۆست
◽️ڕێکار


@fergeyhema