AKR منداڵپارێزانی کوردستان
43 subscribers
547 photos
672 videos
210 files
75 links
Child protection organization of Kurdistan

بۆ پێوەندی دەگەڵ بەڕێوەبەری کاناڵ تکایە لە سەر ئەو لینکە کلیک بکە.


@Freshta01
Download Telegram
نانا کوڕم ژیر مەبەوە
بە کوڵ بگری دەنگ هەڵێنە
فرمێسکی چاوت بڕێژە و
زیاتر زیاتر بزریکێنە

کوڕم لێرە هەموو نوستوون
ویژدانەکان گشت لە خەو دان
توڵە سەگی زۆردارەکان
لە نێو نوێنی گەرمی شەو دان

#کاوەداشبەندی
ژن پێشەنگی کاروانی خەباتە
پەندی پێشینیان
لە دەوری ژینا کۆبینەوە
درمانداو کردنی قوتابیانی کچ لە لایان ڕەژیمی ئێرانەوە
ژن ژیان ئازادی سرودی هەموومانە
#شێعر

         (نەورۆز)

وەرن مزگێنیم پێ دەن
زوو دۆڵ و سۆڕنای لێ دەن

نەورۆز بە چەپکێ گوڵ سوور
هات بۆ ماڵمان لە ڕێ دوور

بە هاژەی جوانی شەتاو
چۆپی دەکێشێ هەتاو

گوڵ دەستی گرت بۆ سەما
چۆن زوقم و سەرما نەما

کۆتر، بێژە بەو دارە
هەستێ لە خەو بەهارە

نەورۆز هاتووە، بۆیە
ئیدی کاتی چرۆیە

ڕۆژی جەژن وشاییە
قەت جێگە بۆ خەم نییە.

       فەرید ڕاژین
نەورۆز پیرۆز