زانستـــے زمان
1.28K subscribers
2.91K photos
661 videos
1.23K files
2.93K links
📚📚📚

کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟
@f_zimanikurdi


دەستپێکی کاناڵ:

https://t.me/f_zimanikurdi/200
Download Telegram
نەرێتی لە شێعری مامۆستا هێمندا
رەهبەر مەحموودزاده
🌏کۆڕی ۱٦ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: "نەرێتی" لە شێعری مامۆستا هێمندا
     د. ڕەهبەر_مەحموودزادە
    #ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
    كات: ٤۳خولەک
    قەبارە: ۱٨ مێگابایت

    #لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە
    #ڕەهبەر_مەحموودزاده

https://t.me/dr_rehber
Forwarded from زانست کوردی
پرۆلیتاریا - Proletariat
Forwarded from زانست کوردی
پرۆلیتاریا (چینی ڕه‌نجده‌ران) proletariat

له‌ وشه‌ی لاتینی (proletarius) كه‌ به‌واتای خاوه‌ن منداڵ و (preles) به‌واتای منداڵ وه‌رگیراوه‌ و ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ.ز له‌ ڕۆمانی كۆن به‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌سته‌ ده‌گوترا كه‌ ئیش و كاریان ته‌نها زاوزێ بووه‌، چونكه‌ هیچیان نه‌بوو له‌بری باج بیده‌ن به‌ ده‌وڵه‌ت، هه‌ر بۆیه‌ ناچاربوون كه‌ منداڵه‌كانی خۆیان بنێرن بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی و به‌پێی به‌ڵگه‌كانی ئه‌م گروپه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانی ڕۆمیان پێكده‌هێنا. به‌ره‌به‌ره‌ وشه‌ی پرۆلیتار بۆ كرێكارانی ساده‌، جووتیاران،فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌كارده‌هات كه‌ له‌ موڵكدارێتی بێبه‌ش بوون. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا وشه‌ی پرۆلیتار له‌ڕووی ڕامیاری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ چه‌مكێكی نوێی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و بۆچینی كرێكارو ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاردێت، كه‌ خاوه‌ن ئامرازی به‌رهه‌مهێنان نین و ناچارن هێزی كاری خۆیان به‌ خاوه‌ن ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان واته‌ سه‌رمایه‌داران بفرۆشن، كه‌ به‌هۆی شۆڕشی پیشه‌سازی له‌ شێوازی كرێكارێكی ساده‌ كه‌ ته‌نها پشتی به‌ هێزی بازووی خۆی ده‌به‌ست ده‌رچووه‌و بووه‌ته‌ ته‌كنیككارێك كه‌ مێشكی خۆی به‌كارده‌هێنێ. به‌پێی تیۆری ماركسیسته‌كان چینی پرۆلیتاریا سه‌ره‌كیترین چینی شۆڕشه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازیدا و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ هه‌موو ڕه‌نجده‌رانی جیهان یه‌كبگرن و ڕه‌وشێكی له‌بار بۆخۆیان دروستبكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و تیۆرییه‌ سه‌رئه‌نجام پرۆلیتاریا به‌هۆی شۆڕش له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیان دابینده‌كه‌ن و تا سه‌قامگیركردنی سۆسیالیزم له‌ خه‌باتی خۆیان دژ به‌ سه‌رمایه‌داریی به‌رده‌وام ده‌بن و موڵكدارێتی و سامان و ئامێره‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌رزترین حیزبی جیهان، واته‌ كۆمۆنیزمی كرێكاری بنیات ده‌نێن.
_
___
فه‌رهه‌نگی نیگا::ئازاد وه‌له‌دبه‌گی


@Kurdish_Zanist
Forwarded from هـــاوڕێ
نووسینی: د. تۆسنی ڕەشید
لە کورمانجییەوە: ژیار ھۆمەر
سەدان ساڵە کورد ئەلفبێی ئارامی (عەرەبی)ـی بەکار هێناوە و تا ئەمڕۆکەیش لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان هەر ئەو ئەلفبێیە بەکار دێ، گەلێک بەرهەمی بەنرخ بەو ئەلفبێیە نووسراوە و چاندی کوردییان دەوڵەمەند کردووە.
دوو پەڕتووکی ئایینی ئێزیدی: «مەسحەفا ڕەش» و «کتێبا جیلوە» بە ئەلفبێیەکی تایبەت نووسراونەتەوە. بەڵام دواتر بەرهەمی زۆرمان بەو ئەلفبێیە پێ نەگەیشتووە و بە فراوانی بەکار نەهاتووە.
ساڵی ١٩١٣ حوکومەتی ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا بڕیار دەدا ئەلفبێیەکی تایبەت بۆ کوردەکە چێ بکرێ و ئەو ئەرکەیش بە ڕۆژهەڵاتناس هۆڤسێپ ئۆربێلی ڕادەسپێردرێ کە بەر لەوە دوو جار چووبووە ناو ئەرمەنییەکانی مۆکس و لەوێ لەگەڵ کوردەکانیش (بەتایبەتی لەگەڵ مورتولە بەگ) ببووە ناسیاو و نموونەی فۆلکلۆری کوردییشی گلێر کردبووەوە، بەڵام جەنگی جیهانیی یەکەم هەڵدەگیرسێ و پاشان شۆڕشی ئۆکتۆبەری بەسەردا دێ، بۆیە ئەو کارەیش سەر ناگرێ.
دوادواییەکانی ساڵی ١٩٢٠ حوکومەتی سۆڤێت لە ئەرمەنستان دادەمەزرێ. لە یەکەمین بڕیارەکانی حوکومەتی ئەرمەنستانی سۆڤێت، بڕیارێک بوو بۆ کەمەنەتەوەکانی کۆمارەکە کە مافی پەروەردەیان بە زمانی خۆیان بێ. کورد یەکێک بوو لەو کەمەنەتەوانە و بە گوێرەی ئەو بڕیارە دەبوو لە گوندە کوردییەکان خوێندنگای کوردی بکرێتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بدەرێ، زۆرینەیان ئێزیدی بوون.
ئەو بڕیارە بۆ خۆی پرسی ئەلفبێ و پەڕتووکی بە زمانی کوردی ڕسکاند. ئەو ساڵانە لەناو کوردی ئەرمەنستاندا ڕێژەی خوێندەوار کەم بوو و کورد پێویستی بە ئالیکاریی ڕووناکبیری بوو. دەبوو ئەلفبێیەک بێتە ئاراوە، دەبوو پەڕتووک بنووسرێ و چاپ بکرێ، دەبوو مامۆستای زمانی کوردی ئامادە بکرێ.
لەو هەلومەرجە دژوارەدا ڕووناکبیرانی گەلانی دراوسێ، بەر لە هەموویان ئەرمەنییەکان، دەستی هاوکارییان بۆ گەلی کورد درێژ کرد.
باری ئامادەکردنی ئەلفبێی کوردی و نووسینی یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی بە ئەلفبێی نوێ، لازۆ (هاکۆب خازاریان ١٨٦٩-١٩٢٦) لە ئەستۆی خۆی دەگرێ. ئەو لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی ئەلفبێیەک بۆ زمانی کوردی دادەنێ و پاییزی ساڵی ١٩٢١ حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان لە شاری ئێچمیادزین یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی، بەو ئەلفبێیەی لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی ڕۆنرابوو، بە ناوی «شەمس» چاپ دەکا. لازۆ دانەری پەڕتووکی «شەمس» بوو.
بە بڕوای ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەوساکە کوردی ئەرمەنستان زۆربەی زۆریان ئێزیدی بوون، هەر لەبەر ئەوەیە ناوی «شەمس»ـی بۆ پەڕتووکەکەی هەڵبژاردووە. بەو شێوازە دەیویست ئێزیدییەکان پتر بە خوێندنەوەوە گرێ بدا.
لازۆ (هاکۆب خازاریان) خۆی ئەرمەنیی بازیدی باکووری کوردستان بوو. لەنێو کورددا گەورە ببوو، چاک شارەزای زمان و فۆلکلۆر و دابونەریت و هەڵستان و دانیشتی کورد بوو. کاتی خۆی، لازۆ لەناو ئەرمەنییەکانیدا نووسەرێکی بەناوبانگ بوو و بەرهەمەکانی بە ناوی خوازراوی «بایازێتسی»ـیەوە بڵاو دەکردەوە. زۆرینەی بەرهەمەکانی لەمەڕ ژیانی کورد بوو.
پێویستە بگوترێ لازۆ خاوەنی سیناریۆی یەکەمین فیلمی کوردییە بە ناوی «زەرێ» کە ساڵی ١٩٢٦ دەرهێنەری بەناوبانگی ئەرمەنی هامۆ بەکنازاریان لە ستۆدیۆی «ئارمێن‌فیلم» بەرهەمی هێناوە. ساڵانی جەنگی جیهانیی یەکەم بە دەیان هەزار کوردی ئێزیدی لە سەرحەد کوژران، هەردەوێڵ بوون، بوونە پەنابەر. زۆرێک لەوانەی لەو مەرگەساتە قوتاریان بوو، هەتیو کەوتن. حوکومەتی ئەرمەنستان چەند هەتیوخانەیەک بۆ ئەو زارۆکانە دەکاتەوە، یەکێکیان لە شاری ئاشتاراک بوو. لەو هەتیوخانەیەدا دەوروبەری ٦٠ منداڵی کوردی ئێزیدیی تێدا بوو. بەڕێوەبەری هەتیوخانەکە نوور پۆلاتۆڤا بوو، کچی عەگید ئاغای خانەدان لە هۆزی سیپکا، خوشکی شۆڕشگێڕی بەناوبانگی کورد؛ فێریک پۆلاتبێکۆڤ.
سا بۆ یەکەمین جار لازۆ پەڕتووکی «شەمس» لەو هەتیوخانەیەدا بەکار دەهێنێ تا منداڵە کوردەکان فێری خوێندن و نووسینی کوردی بکا.
ئەو ساڵانە حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان لە گوندە کوردییەکاندا خوێندنگای کوردی دەکاتەوە. خوێندن لەو خوێندنگایانەدا بە ئەلفبێکەی لازۆ بوو.
ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٨ ئەلفبێکەی لازۆ لە خوێندنگا کوردییەکاندا بە فەڕمی بەکار دێ. سەرەتای ساڵی ١٩٢٢ لەسەر پێشنیاری لازۆ و نووسەر و دەنگبێژی بەناوبانگی کورد ئەحمەدی میرازی، حوکومەتی گورجستان لە شاری تبیلیسی، خوێندنگای ئێواران بۆ کرێکارە کوردەکان دەکاتەوە. لازۆ و ئۆلگا خازاریانی هاوژینی مامۆستای ئەو خوێندنگایە بوون. ئەو خوێندنگایە لە مێژووی کوردانی سۆڤێتدا ڕۆڵێکی مەزنی گێڕاوە. زۆرێک لە ڕووناکبیر و سیاسەتمەدارانی کوردانی سۆڤێت لەو خوێندنگایەدا دەستیان بە خوێندن کردووە. لەو کەسانەی لەو خوێندنگەیەدا خوێندوویانە ئەم ناوانە دەبینین: زمانناس قاناتی کوردۆ و مێرخاسی یەکیەتیی سۆڤێت چەرکەز باکایێڤ، سیاسەتمەدار سەمەند سیابەندۆڤ، یەکەمین بەرپرسی ڕۆژنامەی «ڕیا تەزە» جەردۆی گەنجۆ و زۆرێکی دیکە.
Forwarded from هـــاوڕێ
بەڵام ئەلفبێی کوردی لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی لە ئەرمەنستان بە فەڕمی ددانی پێدا نەنرا. لە لایەکی ترەوە، کوردە ئێزیدییەکانی ئەرمەنستان، ساڵی ١٩٢٥ داوایان لە حوکومەتی یەکیەتیی سۆڤێت کرد ئەلفبێیەکیان لەسەر بنچینەی پیتی لاتینی بۆ دابنرێ.
ساڵی ١٩٢٨، ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ، ئەلفبێی کوردییان لەسەر بنچینەی پیتی لاتینی دانا. هەر لەو ساڵەیشدا ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی (بە پیتی لاتینی) چاپ دەکەن. خەریکە گشت ڕووناکبیرانی کورد ئەو حەقیقەتە مێژوویییەیان لە بیر دەچێتەوە! ئەلفبێی کوردی بە پیتی لاتینی هەر دەدەنە پاڵ ناوی جەلادەت بەدرخان! بەڵام جەلادەت بەدرخان ساڵی ١٩٣٢ لە کۆواری هاوردا ئەلفبێی کوردیی بە پیتی لاتینی بڵاو کردووەتەوە. چوار ساڵ دوای ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ چەند پەڕتووکێکی کوردییان بە ئەلفبێی لاتینی چاپ کردووە.
ئیسحاک ماراگوولۆڤی ئاشووری ساڵی ١٨٦٨ لە گوندی «دڤین»ـی ئەرمەنستانی ئەمڕۆ لە دایک بووە. دڤین دەکەوێتە باشووری شاری ئێریڤان. زۆرینەی دانیشووانی ئەو گوندە تا هەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت هەر ئاشووری بوون. ئیسحاک مارۆگوولۆڤ ھەر لە زارۆکایەتییەوە تێکەڵی کورد دەبێ و فێری زمانی کوردی دەبێ؛ بنەماڵەکەیان ھاوینان لەگەڵ کوردەکان دەچوونە زۆزانان. بەڵام ساڵی ۱۹۰٥، لە گوندی «زۆر»ـی سەر بە ناوچەی ئیدرێ لە پارێزگای سوورمەلی، دەبێتە مامۆستا. خەڵکی ئەو گوندە ھەموویان کوردی ئێزیدی بوون.
خوێندن لەو خوێندنگایەدا بە زمانی ڕووسی بوو. بە گوێرەی بڕێک سەرچاوە، ئیدی لەو کاتەدا کەڵکەڵەی دانانی ئەلفبێی کوردی لای ئیسحاک مارۆگوولۆڤ دەپشکووێ.
ساڵی ۱۹۲۹ خوێندنگا کوردییەکانی کۆماری ئەرمەنستان گشتیان بە فەڕمی چوونە سەر ئەلفبێی پیتی لاتینی. ھەموو کوردەکانی سۆڤێت قبووڵیان کرد. لە خوێندنگە کوردییەکانی کۆماری ئازەرباجان، تورکمێنستان و گورجستانیش خوێندن و نووسین بەو ئەلفبێیە بوو، پەڕتووکی کوردی هەر بەو ئەلفبێیە چاپ دەبوو.
لە ئاداری ساڵی ۱۹۳۰ بەو ئەلفبێیە دەست بە دەرکردنی ڕۆژنامەی «ڕیا تەزە» دەکرێ. بەڵام تەمەنی ئەو ئەلفبێیەیش زۆر نەخایاند.
ساڵی ۱۹۳۸ ڕێژیمی ستالین ئەو ئەلفبێیەی بە ئەلفبێی داگیرکەران ناودێر و پاوان کرد.
حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان ساڵی ۱۹٤١ بڕیارێک دەردەکات کە ئەلفبێیەکی نوێ بۆ کوردەکە لەسەر بنچینەی پیتی کیریلی دابنرێ. بۆ ئەو کارەیش لیژنەیەک پسپۆڕ پێک دەھێنرێ و لیژنەیەکەیش کاری دانانی ئەلفبێیەکە بە حەجی جندی ڕادەسپێرێ. ساڵی ۱۹٤٤، ئەلفبێ نوێیەکە سەرەتا لە لایەن لیژنەی پسپۆڕانەوە، دواتریش لە لایەن حوکومەتی ئەرمەنستانەوە قبووڵ دەکرێ و لە کۆمارەکەدا دەبێتە ئەلفبێی فەڕمیی کورد. کوردانی گورجستانیش ئەو ئەلفبێیە بەکار دەهێنن. بەڵام خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە کۆماری ئازەرباجان و تورکمێنستان ساڵی ١٩٣٨ دەستی پێ کرد، تا هەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت، هەر ڕێبەند بوو. وەک دیارە کاریگەریی سیاسەتی تورکیایان لەسەر بوو.
پاش ھەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت، لە کۆماری ئازەرباجان چەند پەڕتووکێک بە زمانی کوردی چاپ بوونە، کەچی لە تورکمێنستان لە ساڵی ۱۹۳۸ـەوە ھەتا ئەمڕۆ ھیچ بەرھەمێکی کوردی چاپ نەکراوە. پێویستە ناوی دۆستەکانی گەلی کورد، ئەوانەی خزمەتیان بە زمان و وێژەی کوردی کردووە: لازۆ (ھاکۆب خازاریان) و ئیسحاق مارۆگوولۆڤ لە بیر نەکەین. ئاواتمە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە کوردستان خوێندنگا بە ناویانەوە بکرێتەوە.
Forwarded from بەهـــار
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 #ڤیدیۆ_مێژوویی...

فیلمێکی بێ وێنە و کەمتر بینراو لە مەجلیسێک بە بەشداری مامۆستایان هەژار و موحەممەد ماملێ لە ماڵی نەمر ماملێ. لەو کورتە فیلمە مامۆستا هەژار سەبارەت بە هونەر و وێژەی کوردی قسە دەکات.
مامۆستا محەممەد ماملێ و عەبدووڵڵای کوڕی پێکەوە گۆرانی ئەچڕن کە چالاک ماملێ بە تار لەگەڵیان دەژەنێت. پاش خوێندنی گۆرانی نەمر هەژار سەبارەت بە مامۆستا هێمن و ناڵەی جودایی و بیرەوەرییەکانی لەگەڵ مام هێمن قسە ئەکات.

👥بەشداری مەجلیس: موحەممەد ماملێ ، مامۆستا هەژار ، عەبدووڵڵا شەڕەفکەندی برای مامۆستا هەژار ، عەبدووڵڵا ماملێ ، چالاک ماملێ ، سەعیدخان هومایوون ، سەدیق حەیدەری ، ڕەحمان مسباح ، مستەفا ئیساقی و قادر تەوەکولی....!

🎙گۆرانی بێژان: موحەممەد و عەبدووڵڵا ماملێ.
🎼گۆرانی: جەرگم سووتاوە بە شێعرێکی جیاواز.
🪕تار: چالاک ماملێ.
🎬مۆنتاژ: وریا ماملێ.
🗓ساڵی تۆمار: "۱۹٨٦".


سەرچاوە: (#هێمن_هەژار_موکریانی)
سیستەمی هیچوپووچی
حەمەسەعید حەسەن

فەیلەسووف: ئالان دوونۆ کە لە پاریس دۆکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە و لە زانکۆی کیوبیک ئوستادی کۆمەڵناسییە، کتیبێکی هەیە، ناوی لێ ناوە: مێدیۆکراتی کە بە کوردی دەبێت بە: (سیستەمی هیچوپووچی) و مەبەستی ئەم قۆناغەی سەرمایەدارییە کە جۆرێکی مۆدێرنە لە کۆیلایەتی. ئالان دوونۆ پێی وایە، ئەوە خەڵکی هیچوپووچ و بەدئاکارن کۆمەڵ بەڕێوە دەبەن و زۆرینەی ئەوانەی بە پۆشاکی زاناوە خۆیان نمایش دەکەن، لەبنەوە ویژدانیان بە هیچوپووچەکان فرۆشتووە.

ئالان دوونۆ پێی وایە لە سیستەمی هیچوپووچەکاندا، دەوڵەت دەخرێتە بن هەژموونی کەرتی تایبەتەوە، بەو پاساوەی کەرتی تایبەت باشتر دەزگا گشتییەکان بەڕێوە دەبات. سیستەمی هیچوپووچەکان هەڕەشەیەکی سامناکە لەسەر ئاکار، قوربانییەکانی هەر چینەکانی خوارەوە نین، بەڵکوو ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکانیشن. ئالان دوونۆ وای بۆ دەچێت، شەڕی پیرۆزی ئەم سەردەمە، شەڕە لەگەڵ هیچوپووچەکاندا کە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خەریکی ئەوەن، کام کەس زۆر هیچوپووچە بیکەن بە ڕەمز.

سیستەمی هیچوپووچی ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت، بیرکردنەوەمان ئیفلیج بکات و بمانگەوجێنێت، تا بەو بارودۆخە دژوارەی زاڵە، نەک هەر قایل بین، بەڵکوو بە ڕاست و بە دروستیشی بزانین. لە ڕوانگەی ئالان دوونۆوە، هیچوپووچی دونیای گرتووەتەوە و دەسەڵات بە دەست هیچوپووچەکانەوەیە، ئاخر لە هەموو بوارێکدا ناوەندی بڕیاریان جڵەو کردووە و قسەی کاربڕ خۆیان دەیکەن. ئالان دوونۆ زەنگی مەترسی لێ دەدات و دەڵێت: هیچوپووچان بەسەر هەموو بوارەکاندا زاڵن، ئیدی هەر لە بوارەکانی سیاسی، ئەکادیمی، ئابووری وبازرگانییەوە، تا بوارەیلی هونەری و ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنیش.

فەیلەسووف: ئالان دوونۆ دەڵێت: هیچوپووچان دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەدا گرتووە و بەناوبانگترین زانکۆکانی دونیا، لەبن هەژموونی کەسانی هیچوپووچدان. ڕۆشنبیر حەقیقەتی مەبەستە، بەرلەوەی بڕیار بدات، پرس بە ویژدانی دەکات، نە بە زەبری هەڕەشە ڕای خۆی دەگۆڕێت، نە بە دەستکەوت. جیاوازیی نێوان ڕۆشنبیر و شارەزا ئەوەیە، شارەزا لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆیدا، ئامادەیە ڕاستییەکان بشێوێنیت و خەڵک فریو بدات. زانکۆ کە دەبوو گۆڕەپانی توێژینەوەی زانستی و ئاکاری جوان بێت، بە هیچوپووچ کراوە. ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە بۆ بڕینی پلە ئەکادیمییەکان، تاک دەبوو بەهرەدار و داهێنەر بێت، ئێستا تەنیا پێویستی بەوەیە شارەزای هونەری پانکردنەوە و فریودان بێت و مل بۆ سیستەمی هیچوپووچی کەچ بکات.

ئالان دوونۆ دەڵێت: بۆخزمەتکردن بە بازاڕ و بۆ ڕۆنانی جیهانێک تێیدا ملیاردێران دەسەڵاتدار بن، ناوەندە زانستییەکان بە هیچوپووچ دەکرێن. با خوێندکارێکی زیرەکیش بیت، کۆلێژی ئابووری تەواو دەکەیت و هیچ لەبارەی ئابوورییەوە فێر نابێت. ئەوانەی گەمە بە سیستەمی دارایی دونیا دەکەن، بژاردەیەکن نهێنییەکان لای کەس نادرکێنن، ئەرکی کۆلێژی ئابوورییش ئەوەیە، لەڕێی فریوانی خەڵکەوە، ڕەوایی بە سیستەمی هیچوپووچی بدات. بۆیە دونیایان تاریکاندووە، تا ڕێساکانی گەمەکە بە دیار نەکەون و تاڵانکردنی خێروبێری زەوی هەر درێژەی هەبێت. هەموو ئەو باجەی کۆ دەکرێتەوە، دەڕژیتە گیرفانی دوو توێژی دیاریکراوەوە: خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ناوەندە کیشوەربڕە تاڵانچییەکان.

لە سیستەمی هیچوپووچیدا، دەتوانیت هونەرمەند بیت، بەبێ ئەوەی هیچ توانایەکی هونەری شک ببەیت، بەبێ ئەوەی هیچ پەیامێکت هەبێت، بەبێ ئەوەی دوو ڕستەی بەسوود بزانیت. کام قسە نزمە بیڵێ، کام کار ناماقووڵە بیکە، لە سیستەمی هیچوپووچیدا جێگەیەکی باشت بە نسیب دەبێت. بە هیچوپووچکردنی کۆمەڵ، لەڕێی بەتاڵکردنەوەیەوە، لە هەموو بەهایەکی بەرز و چێژێکی جوان و ئاکارێکی دروست، ئەرکی لەپێشینەی سیستەمی هیچوپووچییە، تا هەموو گەلان بکەونە خزمەتی بژاردەیەکەوە.

سیستەمی هیچوپووچی، سیستەمی هیچوپووچەکانە، ڕەمزی هیچوپووچی هەیە، زمانێکی هیچوپووچی هەیە، ئامرازی هیچوپووچی هەیە و خەڵکانی هیچوپووچ بەڕێوەی دەبەن. هەر کەسێک لەلای خۆیەوە، لە هەر کوێ بژی، هەندێک لەو هیچوپووچانە دەناسێت. نهێنیی سەرکەوتنی سیستەمی هیچوپووچی لەوەدایە، هەرچەندە ئەو خەڵکەی بە مێگەل کردووە، کەچی لە خۆیان وایە ئازادن. ئالان دوونۆ دەڵێت: ئێستا کە سیستەمی هیچوپووچی بەهۆی هێزی سەربازی و هێزی نەرمەوە، دەستی بەسەر دونیادا گرتووە و گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، ئەگەر خۆمان بە ڕۆشنبیری سەربەخۆ دەزانین، تاقە رێگەچارە ئەوەیە، ڕادیکالانە سیستەمی هیچوپووچی ڕەت بکەینەوە.

کتێبی: سیستەمی هیچوپووچی کە ئالان دوونۆ نووسیویەتی، جۆرێکە لە ڕەخنە لە خۆ گرتن، ڕەخنەگرتنێکی بابەتی کە یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیان. نووسەر لەو کتێبەیدا داوا لە گەلان دەکات، لە خەوی قووڵ بێدار ببنەوە و بەگژ سیستەمە ستەمکارەکاندا بچنەوە.
ئالان دوونۆ لە سیستەمی هیچوپووچیدا پێمان دەڵێت: سەردەمی بەها باڵاکان بەسەرچوو، هیچوپووچەکان هەموو شتێکیان لە قازانجی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە. گەندەڵکاری هەموو جومگەکانی ژیانی گرتووەتەوە، سەردەمی خەڵکانی بێ پرەنسیپە و ئینسان تا بە زەلکاودا ڕۆ بچێت، بەناوبانگتر دەبێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی گرنگ لە بەڕەمزکردنی کەسانی هیچوپووچدا وازی دەکەن. هەر جوانێکی گەمژە، یان هەر قۆزێکی ناخپووچ بخوازێت، لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگ پەیدا دەکات. کام کەس زۆر بەڕێزە، ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، وەڵامی هیچوپووچێکی دایەوە، ئەگەری ئەوە بەهێزە، بکەوێتە زەلکاوی هیچوپووچییەوە.
*
(*) ألان دونو، نظام التفاهة، ترجمة: مشاعل عبدالعزیز الهاجري، دار سؤال للنشر والتوزیع ٢٠٢٠ بیروت.
Forwarded from زانست کوردی
عادیلە خانم (دانیشتوو لە ناوەڕاستدا) لە ھەڵەبجە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەیجەر سۆن (Major Soane) ساڵی ١٩١٩.

خاتوو عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤) ئافرەتی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف و ھاوسەری عوسمان پاشای جاف و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و دایکی ئەحمەد موختار جاف و تاھیر بەگی جاف دوو شاعیری ناودار بووە. ئینگلیزیەکان پێیان وتووە شاژنی بێ‌تاجی شارەزوور.

مەیجەر سۆن یان «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بەریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەگر: پەرسیڤال ڕێچاردز (Percival Richards) کە وێنەگری هێزی ئینگلیزەکان بووە لە میسۆپۆتامیا لە ساڵی ١٩١٩




@Kurdish_Zanist
*ئاستی باڵا*

شێوەی نوسینی (لەسەر یا لە سەر، بەسەر یا بە سەر، کردبون یا کرد بون، تێ گەیشت یا تێگەیشت یا دۆخی وشەی لێکدراوی وەکو (شتومەک، باش و خراپ، بەژنوباڵا) کامەی دروستە...).


⚫️سابیر ژاکاو


سەرەتا سرنجتان بۆ بابەتێک ڕادەکێشم کە "ڕای تاکەکەسی" ڕایەکە کە تەنیا گرێدراو بە شوێن و چەند کەسێکی بێت کە هیچ چوارچێوە و پێوانەیەکی زانستی لە پشت نەبێت و پەیڕەوی نەکات. ڕایەک ئەگەر تاکەکەسیش بێت، بەڵام پشت بە زانست و چوارچێوەی زانستی ببەستێت، ئیتر ڕای تاکەکەسی نیە و ئەمە لە تاکەکەسی دێتەدەر و دەبێتە ڕای دەیان و سەدان پسپۆڕ و کتێب و نامیلکەی زانستی جیهانی.
دیارە بەپێی زانستی زوان و زانستی نوێی زوان و زمان‌ناسی، ئەمە ئاشکرایە کە "ڕێنوس" بابەتێکی گرێبەستی و ڕێک‌کەوتنە و ئەم بابەتانەش، بەپێی ڕێنوسی گرێبەستی کۆڕی زانیاری کورد و ئەکادێمیای ئێستاکانە، بەبێ پشت‌بەستن بە چوارچێوەیەکی زانستی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی و ڕەوت و ڕەهەند و پێکهاتە مۆرفۆلۆجیکاڵی زوانی کوردی، وا دەردەکەوێت کە (دەبێت و نابێت)، واتە دەبێت ئاوا بنوسرێت و نابێت ئاوا بنوسرێت!

پەیویستە بزانین کە "دەبێت و نابێت" لە هیچ بەشێکی زانستی زوان و زمان‌ناسی، جێگەی نیە و پشتیوانەیەکی زانستی نیە، بەڵکو گرێبەستیە و دەکرێت بە خواستی نوسەر و چەند شوێنێک کە لە سەر شێوە و فۆڕمێکی نوسین پێکهاتون، بە فۆڕمی خۆیان بینوسن، ئەمەی دیکە، دەکەوێتە سەر ئەرکی ئیدیتۆر و ئیدیتینگ کە کاری پێداچوونەوەی ڕێنوسی بۆ بابەت و نوسراوەکان دەکات!

باشترە کە لە سوچ و سیلەیەکی ئێگجار نوێ و زانستی بڕوانینە زوانی کوردی و دۆخی نوسینەکەی، ئەمەی کە دەڵێت: (دەبێت ئاوا بنوسیت و ئاوا نەنوسرێت، هی ئێستا نیە و تایبەت بە 80 ساڵ لەمەوپێشی ڕێنوس و ڕێزمانی کلاسیک و کۆنی زوانی کوردیە و لەگەڵ زانستی ئێستای زوانی کوردی، یەکتر ناگرێتەوە). ئەمەی ئاشکرا و دیارە، گشتی ئەم شێوەنوسینانە، دەکەونە بازنەی "کۆنتێکست" و "بەستێن" واتە زوانی کوردی بەشێوەیەکی ئێگجار چالاک، پەیڕەوی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەیی دەکات و بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستە، دەردەکەوێت کە کام وشە چۆن بنوسرێت و بە هەر کام شێوە بنوسرێت، ئەمە ئاساییە و خوێنەر بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەکە، خێرا دەزانێت کە مەبەستی نوسەر، چیە.
ئێستاش زۆر بە کورتی دەڕوانینە ئەم شێوەنوسینانە و هۆکاری دەرکەوتنیان.
بەپێی زانستی زوان و سیستمی مۆرفۆلۆجی زوانی کوردی، بەشێک لەم دیاردانە دەکەوێتە بازنەی جوتەوشەیی Reduplication کە لەم بازنە لەگەڵ بناغەیەکی واتادار و پایەکی بێ‌واتا ڕوبەڕو دەبینەوە، وەکو:
(دار و مار، چاک و ماک، کتێب و متێب، دور و مور) کە ئەمانە بەپێی ڕێسای مۆرفۆسینتەکسی morphosyntax زوانی کوردی، دەکرێت بەشێوەی (چاک و ماک، چاکوماک، چاک‌وماک، چاکو ماک، چاک وماک) بنوسرێن و بەپێی بەستێن Context و بەستێنی زوانی Linguistic context و هەروەتر هاودەق Co_text و گرینگتر بەستێنێکی وێژەیی Verbal context هاوشێوەی هەمان دیاردەی دیکەی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی زوانی کوردی دەربکەون و تەنیا لەم دۆخ و بەشانە بۆمان دەرکەوێت کە کامەیان و بە چ مەبەست و واتایەک، دەردەکەون و دەنوسرێن. کەچی بۆمان ئاشکرایە کە هەر کام شێوە بنوسڕێت، ئەمە "خوێنەر" بەپێی بەستێنی ڕستەیی، دەزانێت مەبەست لەم وشەیە، چیە و هەروەتر لە بازنەی کەڵۆکشێن colloctaion کە دوبارە لەگەڵ چەشنە وشەیەکی لێکداری نالێکسیکی ڕوبەڕو دەبینەوە، بۆ نمونە (مار و مێو، مێش و مەگەز) بێ‌گومان ئەم دۆخانە بۆ تاکێکی *ناشارەزای زوانی کوردی کێشەسازە، بەڵام بۆ کەسێک کە نەختێک شارەزایی زوانی کوردی هەبێت یا بۆخۆی زوانی یەکەم و سەرەکی کوردی بێت، دەزانێت کە مەبەست لە (مار و مێو، مارومێو، مارو مێو، مار ومێو) و هەر کام لە نمونەکانی، کامەیە و چ واتایەکی هەیە و بە هەر چەند شێوەی نوسینی ڕێنوسی گرێبەستی بەکارهێنەر، بنوسرێت، ئەمە هیچ جیاوازی نیە و بەپێی زانستی مەبەست‌ناسی pragmatics ئەمە لە بەستێنی ڕستە و ئاخاڤتنی ئاخێوەر دەزاندرێت کە مەبەستی لەم چەند شێوە نوسینە، چیە و ئامانجی "بێژەر" و "بەکارهێنەر" لە دۆخ و بازنەی سێمەنتیکی و سێنتامێنتالی و وێناسازی لێکسیکی و مۆرفۆلۆجی، چیە و چ مەبەستێکه کە لە ڕاستی‌دا تەینیا یەک مەبەست و واتایان هەیە! ئیتر لەم ئاستە بەستێن و کۆنتێکس، چالاک‌تر لە گشت بەشێک، دەور دەگێرێت.



#سابیرژاکاو


🔴درێژەی بابەتەکە لێرە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%D8%AF%DB%86%D8%AE%DB%8C-%D9%88%D8%B4%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%8E%DA%A9%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%88-10-27


🪩http://ziman.blogfa.com/post/40


🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi
دینەوەر.pdf
52.9 MB
دینور، پایتخت فراموش شده قوم کرد
نویسنده: برومند اعظمی‌پور
#پێشمەرگه
#زمانی_کوردی
#مێژووی_کوردستان
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks
Forwarded from وشەی کوردی
🟢بزرۆکە:
[بەشی یەک]

بزرۆکە یان کورتەبزوێن، یەکێک لە فۆنیم(واج)ـەکانی زمانی کوردییە و بە هەشتەمین فۆنیمی زمانی کوردی ناسراوە. ئەم فۆنیمە لەبەر ئەوەی زمانی کوردی بە ڕێنووسی جیاواز دەنووسرێت، لە هەردوو ڕێنووسەکەدا بۆ دوو شێوەی جیاواز دەر دەکەوێت. لە ڕێنووسی ڕاستچیندا به شێوەی فۆنیم دەر دەکەوێت و هیچ پیتێکی نییە و نانووسرێت، بەڵام لە ڕێنووسی چەپچیندا وەکوو پیتێک دەر دەکەوێت و دەنووسرێت.
پیتی (i) لە ڕێنووسی چەپچیندا بۆ بزرۆکە تەرخان کراوە.

ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین ٣٤ پیتن و بە ڕێنووسی چەپچین، ٣١ پیتن.

پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین بریتین لە:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ


پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی چەپچین بریتین لە:
Aa, Bb, Cc, Çç, Dd, Ee, Êê, Ff, Gg, Hh, li, Îî, Jj, Kk, Ll, Mm, Nn, Oo, Pp, Qq, Rr, Ss, Șș, Tt, Uu, Ûû, Vv, Ww, Xx, Yy, Zz.

ئەمە هەڵە نەکەین؛
ئەوەی کە دەوترێت (بزرۆکە پیتێکە و شێوەی نووسینی نییە.) بەس بۆ ڕێنووسی ڕاستچین دروستە نەک چەپچین، لەبەر ئەوەی لە ڕێنووسی چەپچین بۆ بزرۆکە پیت تەرخان کراوە!

هەندێک وشە کە بزرۆکە ناگرن:

(سڵاو/Slaw) (باوک/Bawk)
(برا/Bra) (دەشت/Deşt)
(بژییت/Bjîyt) (خەڵک/Xelk)
(بژی/Bjî) (بیست/Bîst)
(وڵات/Wlat) (چرۆ/Çro)
(دەست/Dest) (بەرد/Berd)
(زمان/Zman) (هەشت/Heşt)
(بژارد/Bjard) (دەشت/Deşt)
(ئەسپ/Esp) (شنۆ/Şno)
(سپاس/Spas) (سنە/Sne)
(پیاو/Pyaw)‌ (درۆ/Dro)
(ژیان/Jyan) (چوار/Çwar)
(دیان/Dyan) (دەرد/Derd)
(جوان/Cwan) (درەخت/Drext)
(دایک/Dayk) (بژارد/Bjard)
(شکاند/Şkand) (ترێ/Trê)


درێژەی هەیە....

نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
Muĥemed kurdî:
زغال= خەڵووز، ڕەژی، ڕێژی، زوخاڵ



خاکستر= خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، بۆڵ، خۆڵەمڕ



خاکستر سیگار، کاغذ و نان= سووتک، سووتکە، سووتوو، بابوسکە، سووتە



زغال افروخته(اخگر)= سکڵ، پۆلوو، پشکۆ، پەنگر



اخگر زیر خاکستر= ژیلەمۆ، ژیل، ژێڵ




زغال سنگ= خەڵووزەبەردینە، کەمر، بەرکەمرە



معدن زغال سنگ= کەمران، کانی خەڵووزەبەردینە(کەمر)، کانگای(کانزای) خەڵووزەبەردینە



تعهد= بەڵێن، پەیمان، دەروەستی



متعهد= بەڵێندەر، پابەند، پەیماندەر، دەروەست



مدید= دوورودرێژ، درێژ، درێژخایەن




همسایگی= دراوسێتی، هاوسێیەتی، هاوسایەتی، جیرانەتی، دراوسێیەتی، هاوسایی



نوبت= نۆرە، نوبە، نەوبە، سەرە

📚مێژووی ئەدەبی کوردی مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی

🔸بەرهەمی "مێژووی وێژەی کوردی" دوکتۆر مارف خەزنەدار لە لایەن ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش لە قامشلوو بە زاراوەی کورمانجی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم بەرهەمە سەرەتا بە زاراوەی سۆرانی و بە پیتی ئارامی لە ساڵی ۲۰۰۱ لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ و بڵاو کرایەوە

ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش ئەم بەرهەمەیان هێناوەتە سەر زاراوەی کورمانجی و بە پیتی لاتینی بڵاویان کردۆتەوە
"مێژووی وێژەی کوردی" حەوت بەرگە کە لە هەر بەرگێکدا باسی قۆناغێکی ئەدەبی کوردی کراوە

بەرگی یەکەم داگری سەرەتای مێژووی کوردی هەتا سەدەی چواردەهەمە،بەرگی دووهەم سەدەی ۱٤ تا ۱٨، بەرگی سێهەم نیوەی یەکەمی سەدەی ۱۹، بەرگی چوارەم نیوەی دووهەمی سەدەی ۱۹ و سەرەتای سەدەی بیست لە خۆ دەگرێت.

هەروەها بەرگی پێنجەم داگری سەدە ۲۰، بەرگی شەشەم لە ساڵی ۱۹۱٤ تا ۱۹٤٥ و بەرگی حەوتەمیش ساڵی ۱۹٤٥ تا ساڵی ۱۹۷٥ لە خۆ دەگرێت.

شیاوی ئاماژەیە ئەم بەرهەمە لە لایەن چەند کەس به ناوەکانی ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و رۆنیا چالییەوە وەرگێڕدراوەتەوە کورمانجی. ده نکگی کوردستان

🆔 @saqqezrudaw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸یادیک له مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری)

ئامادە کردن: محەممەد ڕەشیدی


🔸مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری) لە ساڵی 1284ـی هەتاوی لە گوندی ئاڵکەڵووی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایکبووە.

🔸ناوبراو بۆ خوێندن زۆر شوێن گه‌ڕاوه‌ ، تا یه‌کێک له‌ ئاغاکانی فه‌یزوڵڵابه‌گیی به‌ ناوی فه‌یزوڵڵاخانی فه‌یزنژاد ، کوڕی عەزیز خانی ساعیدولمه‌مالیکی "ئاره‌بوغڵووی سه‌روو" ئه‌یباته‌ لای خۆی و ئه‌یکاته‌ پێشنوێژی ئه‌و گوندە و زه‌مینی ئه‌داتێ و کشتوکاڵی تیا ئه‌کا و تا کۆتایی ته‌مه‌نی واته‌ ساڵی 1361 له‌وێ ئەژی و کۆچی‌دوایی ئەکات و ئەسپەردەی خاک کرا.

🔹مامۆستا زاری دیوانە شێعرێکی بە 300 لاپەڕەوە بەجێهێشتوە کە پێکهاتووە لە هەشتاوهەشت غەزەڵ و پەنجاوشەش قەسیدە و حەڤدە پێنج خشتەکی و بیست و یەک مەسنەوی و چواردە شێعری نیشتمانی و شەست و شەش شێعری ئایینی و حەڤدە شێعریشی....

🎙باخی ڕوخسار، هۆنراوە و دەنگ: مامۆستا زاری

🔺 دریژه‌ی ئه‌م بابه‌ته 👇👇👇👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=14126

🆔 @saqqezrudaw
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت!
***
لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا کە ڕۆژی ١٧ی دیسەمبەر (١٧ی کانوونی یەکەم/٢٦ی سەرماوەز)ی ھەموو ساڵێک وەکوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی دیسەمبەری ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد ھەڵکرا.
***
Forwarded from اتچ بات
📕هورامان و پیوند آن با گوران و کرد

اسماعیل شمس

🔸آنچه در مقاله پیوست آمده، آخرین پژوهش نگارنده در نقد نظریه مینورسکی درباره گوران و پیوند آن با کرد و هورامان است. در آغاز باید گفت که بیشتر نویسندگان غربی که در سده ۱۹ و آغاز قرن ۲۰ درباره کرد نوشته‌اند، مأموران سیاسی و نظامی دولتهای استعماری بوده‌اند و جز چند مورد اندک، به تاریخ کرد از منظر منافع استعمارگران نگریسته‌اند. نوشته‌های این مأموران بعدها مبنای مطالعه جامعه کردی در دانشگاهها و مراکز پژوهشی غرب گردید و کتابها و مقالات پژوهشی بعدی با استناد به آنها نوشته شدند.این آثار به کردی، فارسی، عربی و ترکی ترجمه شدند و ذهنیت همسایگان کردها از کرد و حتی برداشت ذهنی کردها از خودشان را هم شکل دادند. یکی از این مٲموران سیاسی و نظامی که تٲثیر آثارش تا به امروز بر جامعه کردی باقی مانده، مینورسکی است. مینورسکی نه‌تنها با خط‌کش و مدادش قلمرو این مردم همزبان و خویشاوند را از یکدیگر جدا کرد، بلکه با نوشته‌هایش هم بذر جدایی را در میان آنان کاشت و پیروانش آن را توسعه دادند؛ به‌نوعی‌که امروز می‌بینیم بخشی از نویسندگان هورامان که مهم‌ترین وارثان زبان و فرهنگ غنی و کهن قلمرو گوران هستند خود را کرد نمی‌دانند و برخی افراد در قلمرو سورانی با تحدید دال کرد به گویشوران سورانی و کرمانج، مردم هورامی را خارج از حوزه کردی می‌پندارند.

🔸 به راستی کرد چیست و در منابع اسلامی نخستین بار به چه کسانی کرد اطلاق شده است؟مینورسکی بر پایه کدام مبنای تاریخی و مردم­‌شناسانه سوران و کرمانج را کرد پنداشته و گوران را از شمول کردیت خارج کرده است؟ آیا در تاریخ، نخستین بار گوران، کرد نامیده شده است یا سوران و کرمانج؟ آیا از نظر زمانی واژگان کرمانج و سوران در منابع تاریخی زودتر متولد شده‌اند یا گوران؟ لحظه ورود مدلول گوران به تاریخ و قرار گرفتن در ذیل دال کرد زودتر بوده است یا سوران و کرمانج؟ درپاسخ این پرسشها باید گفت که در همه منابع سده‌های نخست تا سوم هجری تنها واژه اطلاق شده به مردم ساکن در نواحی غرب همدان تا کرکوک کنونی که در روایت مینورسکی و پیروانش گوران خوانده شده‌اند، کُرد است و هیچ یک از واژگان گوران، سوران، کرمانج، کلهر، لر و لک برای آنان به کار نرفته‌اند( ابن اعثم، 1986:سراسر اثر، بلاذری،2000: سراسر اثر، دینوری،1960: سراسر اثر؛ طبری،تاریخ، 1987: سراسر اثر). افزون بر آن اگر لحظه تولد واژه و ورود آن به تاریخ در نظر گرفته شود، دال کرد چند قرن زودتر از کرمانج و سوران و کلهر برای مدلول گوران به کار رفته است. به بیان دیگر اگر کرد و زبان کردی به عنوان یک ظرف در نظر گرفته شود، نخستین مفهومی که داخل آن قرار گرفته یعنی مظروف آن، گوران و زبانی بوده است که مینورسکی به آن گورانی می‌گوید.به راستی او چگونه کرد را تنها به سوران و کرمانج محدود کرده و گوران را که دست‌کم چندقرن پیش از آنها در منابع تاریخی آمده و جزو طوایف کرد خوانده شده از شمول کردبودن انداخته است. چرا در تفکر مینورسکی و بیشتر شرق‌شناسان چنین خطایی رخ داده است؟ صرف نظر از عدم اطلاع آنان از برخی منابع باید گفت که شرق شناسان معمولاً از راه تهران، روسیه یا استانبول وارد کردستان می‌شدند و از آنجا که گورانها در مرکز کردستان بودند آنان اگر از مسیر عثمانی و روسیه می‌آمدند نخستین مصداق کرد را کرمانج می دیدند و اگر از مسیر تهران و بغداد می‌آمدند مصداق کرد را کلهر و لک و سوران می‌دیدند، بنابراین در ادامه راه وقتی با گوران­ها روبرو می‌شدند، تصور می­‌کردند که به سبب تفاوت زبانی متفاوت از کرد هستند.روشن است که میان زبان مردم گوران و سوران تفاوت وجود دارد، همچنان­که میان سوران و کرمانج و کلهر هم تفاوت هست و همچنان­که اگر یک گیلک با گویش خود سخن بگوید یک کاشانی متوجه نخواهد شد، ولی پرسش این است که در کجای جهان تنها تفاوت زبانی بدون توجه به فرهنگ و آداب و رسوم مشترک و تاریخ و خاطرات مشترک، مبنای جدایی و استقلال قومی یا ملی بخشی از مردم یک جغرافیای مشترک از بقیه شده است؟

🔸از سوی دیگر وقتی گوران از کرد تفکیک شود، باید نام آن به موازات کرد و نه در ذیل آن بیاید. برای نمونه، منابع تاریخی که از ترک و فارس و عرب و کرد نام برده‌اند، باید یک­جا هم عبارات ترک و عرب و گوران یا فارس و کرد و گوران آورده باشند، در حالی که در هیچ منبعی گوران به عنوان یک شناسه قومی در کنار سایر اقوام نیامده است.از سدۀ  4ق که برای نخستین بار نام گوران وارد منابع تاریخی شده است تا زمان مینورسکی در دوره‌ای 1000 ساله هیچ مورخ و جغرافیدان و نویسنده‌ای به کرد نبودن گورانها اشاره نکرده و همه گوران را بخشی از کرد دانسته‌اند.

🔸لینک مقاله:بدون فیلترشکن باز شود.

B2n.ir/m78099    


https://t.me/kurdistanname
شێلاقە:کەڕەواڵە.


شەهوان:بەردەڵان


شەپاڵ:جوان،نەشمیل


شەپۆل:پێل،مەوج


شۆڕەلاو:لاوی جوان و چاک


شۆرەکات:شۆرەزار.زەوینێ کە خاکی شۆرە و خوێی هەیە و گوڵ و ڕووەک تێیدا شین نابێ


شاو:دۆڵی گچکە






https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk
Forwarded from ژین قادری
شەوی یەڵدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ بێنوورە ئەمشەو!
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو


مامۆستا "نالی"