زانستـــے زمان
1.28K subscribers
2.91K photos
661 videos
1.23K files
2.93K links
📚📚📚

کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟
@f_zimanikurdi


دەستپێکی کاناڵ:

https://t.me/f_zimanikurdi/200
Download Telegram
Muĥemed kurdî:
مصرف کنندە= بەکارهێنەر، بەکارهێن، بەکاربەر



بەصرفە= بەکەڵک، بەقازانج، بەسوود، قازانجدار، سووددەر، قازانجدەر



صریح(علنی)= ڕوون، ئاشکرا، ڕاشکاو، دیار




صراحتا(علنا)= بەڕوونی، بەڕاشکاوی، ڕاشکاوانە



صریح اللهجە= قسەلەڕوو، ڕووڕاست



لقمه= پاروو، تیکە



توقف= ڕاوەستان، وەستان، وێستان



متوقف= ڕاوەستاو، وەستاو، وێستاو، ڕاگیراو



توقفگاه= ڕاوێستانگە، وێستگە، وێستانگە، ڕاگیرگە



مرقوم فرمودن= نووسین



چند ملیتی= فرەنەتەوەیی، چەندنەتەوەیی، چەندگەلی



میهن(وطن)= نیشتمان، وڵات، زێد

کۆنە ھەوار و نیشتیمانی بنەڕەتی "گەلی" پرۆتۆهیندۆروپی

⚫️بەشی (١)

                    

  پرسی ئەوەی، کە ئایا ئەو گەلەی ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە یەک زمانی ھاوبەش دەدوا، کە دواتر بە پرۆتۆهیندۆروپی ناونراوه‌ و بۆتە بنەچەی ئەو هه‌مو زمانە زۆر و زەوەندەی هیندۆروپی، کە ئەمڕۆ ھەن، لە کوێ دەژیان و کەی بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان؟ چ لای توێژەرەوان و چ لای خەڵکی ئاسایش، وای لێھاتبو کە سەردەمانێک ببو بە پرسێکی ھەرە باو.
لێکدانەوە و شیکردنەوە و دۆزینەوەی وەڵامێکی دروست یان پەسەند کراوی ئەو پرسیارانە، بەسەر یەکەوە، لە هه‌مو بابه‌تێکی دی مەیدانی هه‌راوی هیندۆروپی ناسی، پتر لەسەری نوسراوه‌. لە هه‌مو بابه‌تەکانی دیش پتر مشتومڕی لەسەر پەیدا بووە. بابه‌تەکە بە دەیان پرسیاری لێبۆتەوە و چاوه‌ڕوانی وەڵامی دروستە یان لانی کەم، وەڵامەکان دەبێت دڵنیابەخش بن.
هەر بەڕاستی، دەبێت ئەوانە کێ بووبن، کە ڕۆژگارێک بەو زمانە ھەرە کۆنەیە دەدوان؟. تۆ بڵێی یەکێک لە شارستانیە ناسراوه‌کانی پێش مێژو بووبن؟ یان شارستانیەتێکی کەوناراو بێ ناو و ون بوویان بەجێھێشتووە؟ کەی و تا چەند و تا چ سەردەمانێک، زمانەکەیان ھەر بە یەکگرتوویی مابوو؟ بۆچی و چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو زمانەیە، دواتر لێکترازا و بوو بە زار و زاراوه‌ و زمانانی دی؟ ئەگەر زانستی بەراورد کردنی پێوانەیی زمان سەلماندویەتی، کە زمانێکی پرۆتۆهیندۆروپی ھاوبەش ھەبووە، ئەی باشە خۆ دەبێت ئەوانەی کە بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان، وەکو (گەلێکیش) لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراودا بە یەکەوە ژیابن؟
ئەو پرسە سەرەکیانەی سەرەوە و دەیان پرسی دیش، وەک باوە، لە ژێر ناونیشانی (پرسی کۆنە ھەواری هیندۆروپییان) لێیان دەکۆڵدرێتەوە. بە ڕاستی دەبێ ئەو شوێنە کوێ بێت، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، زۆر پێش دەست پێکردنی مێژو، کە لەمەدا مەبەستمان لە (پێش مێژو)، پێش داهاتنی نوسینە، ئا لەو نیشتیمانە هاوبەشەوە، واتا لەوێوە، ئەو زمانە کەونارایە، بە گۆشە و کەنارەکانی دنیای کۆندا بڵاوبووەوە؟
بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زمانی هیندۆروپی، ھەندە کۆنە، بۆیە کاتێک کە بۆ یەکەمین جار، چاوی مرۆڤ بە سەرچاوەی مێژویی کەوت، یان مرۆڤ مێژوی داھێنا، بەوەی کە توانی کار و چالاکیەکانی خۆی بنوسێتەوە و تۆماریان بکات، ئا ئەو کاتانەی کە تواندرا زانیاری لەسەر گەلانی زۆر زووی هیندۆروپی دەست بخرێت، ئەو کاتە، هیندۆروپییەکان مێژویەکی دوور و درێژ و تاریکیان  لە پشت خۆیانەوە بەجێھێشتبوو. ئەو سەردەم و کاتانەی کە ئێمە لە ڕێگای نوسین و تابڵۆ قوڕینیەکانەوە دەتوانین مێژوی بۆ دیاری بکەین، ئەوان دەمێکی درێژ و نادیار بوو، بە ھیندستان و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و هه‌مو ئەوروپادا بڵاوببوونەوە. نەک ھەر ئەوە، بەڵکو لەو شوێنانە چەندان شارستانیەتی جۆراوجۆریشیان دامەزراندبوو. سەیر دەکەین ھەر لە زۆر زووەوە، لەگەڵ بەرەبەیانی مێژو، هه‌مو ناوه‌ڕاستی ئاسیا و بەشێکی گەورەی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەرەکەش، نشینگەی گەلانی هیندۆروپی بووە. زمانەکانی دی ناوچەکە، وەک زمانە زاگرۆسیەکان و زمانانی دی هێشتا کۆنتر و بۆ ئێمە نەناسراو، لە سەردەمانێکی تاریک و نادیار ڕاماڵدرابوون. (زمانە ئۆرالیەکانی ئاسیا، نیشتمانی بنەڕەتیان ڕۆژھەڵاتی دوور بووە و دواتر ھاتوونەتە ناوه‌ڕاستی ئاسیا و شوێنانی دیەوە). لە هه‌موو کیشوەری ئەوروپاش، ھەر لەو سەردەمە زووانەدا، زمانە ناهیندۆروپییەکان ڕاماڵدراون و نەماون. لە سەردەمەکانی دەست پێکردنی مێژو لە ئەوروپادا، تەنیا لە ھەندێک گۆشە و کەناری دابڕاوی شاخاوی و ئەستەم و ھەڵەموند، شوێنەواری زمانە کۆنەکانی وەک باسکی و ئێتروسکی و ھەندێکی دی که‌متر ناسراو دەبیندران. ئەمانە هه‌موی نیشانەیەکی دیارن و ئاستی فراوانیی پەل و پۆ ھاوێشتنی زمانی کۆنی، یان زمانە کۆنەکانی هیندۆروپی دەردەخات.
به‌ڵام دیسان بە ناچاری دەگەڕێینەوە سەر پرسە یەکەمەکەمان. خۆ دەبێ ئەو بڵاوبوونەوە بەرفراوانەی زمانەکە، ڕێچکه‌یەکی ھەبووبێت و گرتبێتیە بەر؟ خۆ دەبێ بڵاوبوونەوەکە، سەرەتایەکی ھەبووبێت و لە کات و سەردەم و لەمەش گرنگتر، لە شوێنێکەوە دەستی پێکردبێت؟ ئەو بەشەی بابه‌تەکەی ئێمە، لە ڕاستیدا لەسەر گەڕان و دۆزینەوە و دیاریکردنی ئەو شوێن و نیشتیمان و ھەوارە ونەیە.




#شاسوارهەرشمی




🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi




🔴درێژەی بابەتەکە لەم بەشە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%DA%A9%DB%86%D9%86%DB%95-%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%86%DB%95%DA%95%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D9%BE%D8%B1%DB%86%D8%AA%DB%86%D9%87%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8C-11-03
کۆنە ھەوار و نیشتیمانی بنەڕەتی "گەلی" پرۆتۆهیندۆروپی

⚫️بەشی (١)

                    

  پرسی ئەوەی، کە ئایا ئەو گەلەی ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە یەک زمانی ھاوبەش دەدوا، کە دواتر بە پرۆتۆهیندۆروپی ناونراوه‌ و بۆتە بنەچەی ئەو هه‌مو زمانە زۆر و زەوەندەی هیندۆروپی، کە ئەمڕۆ ھەن، لە کوێ دەژیان و کەی بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان؟ چ لای توێژەرەوان و چ لای خەڵکی ئاسایش، وای لێھاتبو کە سەردەمانێک ببو بە پرسێکی ھەرە باو.
لێکدانەوە و شیکردنەوە و دۆزینەوەی وەڵامێکی دروست یان پەسەند کراوی ئەو پرسیارانە، بەسەر یەکەوە، لە هه‌مو بابه‌تێکی دی مەیدانی هه‌راوی هیندۆروپی ناسی، پتر لەسەری نوسراوه‌. لە هه‌مو بابه‌تەکانی دیش پتر مشتومڕی لەسەر پەیدا بووە. بابه‌تەکە بە دەیان پرسیاری لێبۆتەوە و چاوه‌ڕوانی وەڵامی دروستە یان لانی کەم، وەڵامەکان دەبێت دڵنیابەخش بن.
هەر بەڕاستی، دەبێت ئەوانە کێ بووبن، کە ڕۆژگارێک بەو زمانە ھەرە کۆنەیە دەدوان؟. تۆ بڵێی یەکێک لە شارستانیە ناسراوه‌کانی پێش مێژو بووبن؟ یان شارستانیەتێکی کەوناراو بێ ناو و ون بوویان بەجێھێشتووە؟ کەی و تا چەند و تا چ سەردەمانێک، زمانەکەیان ھەر بە یەکگرتوویی مابوو؟ بۆچی و چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو زمانەیە، دواتر لێکترازا و بوو بە زار و زاراوه‌ و زمانانی دی؟ ئەگەر زانستی بەراورد کردنی پێوانەیی زمان سەلماندویەتی، کە زمانێکی پرۆتۆهیندۆروپی ھاوبەش ھەبووە، ئەی باشە خۆ دەبێت ئەوانەی کە بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان، وەکو (گەلێکیش) لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراودا بە یەکەوە ژیابن؟
ئەو پرسە سەرەکیانەی سەرەوە و دەیان پرسی دیش، وەک باوە، لە ژێر ناونیشانی (پرسی کۆنە ھەواری هیندۆروپییان) لێیان دەکۆڵدرێتەوە. بە ڕاستی دەبێ ئەو شوێنە کوێ بێت، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، زۆر پێش دەست پێکردنی مێژو، کە لەمەدا مەبەستمان لە (پێش مێژو)، پێش داهاتنی نوسینە، ئا لەو نیشتیمانە هاوبەشەوە، واتا لەوێوە، ئەو زمانە کەونارایە، بە گۆشە و کەنارەکانی دنیای کۆندا بڵاوبووەوە؟
بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زمانی هیندۆروپی، ھەندە کۆنە، بۆیە کاتێک کە بۆ یەکەمین جار، چاوی مرۆڤ بە سەرچاوەی مێژویی کەوت، یان مرۆڤ مێژوی داھێنا، بەوەی کە توانی کار و چالاکیەکانی خۆی بنوسێتەوە و تۆماریان بکات، ئا ئەو کاتانەی کە تواندرا زانیاری لەسەر گەلانی زۆر زووی هیندۆروپی دەست بخرێت، ئەو کاتە، هیندۆروپییەکان مێژویەکی دوور و درێژ و تاریکیان  لە پشت خۆیانەوە بەجێھێشتبوو. ئەو سەردەم و کاتانەی کە ئێمە لە ڕێگای نوسین و تابڵۆ قوڕینیەکانەوە دەتوانین مێژوی بۆ دیاری بکەین، ئەوان دەمێکی درێژ و نادیار بوو، بە ھیندستان و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و هه‌مو ئەوروپادا بڵاوببوونەوە. نەک ھەر ئەوە، بەڵکو لەو شوێنانە چەندان شارستانیەتی جۆراوجۆریشیان دامەزراندبوو. سەیر دەکەین ھەر لە زۆر زووەوە، لەگەڵ بەرەبەیانی مێژو، هه‌مو ناوه‌ڕاستی ئاسیا و بەشێکی گەورەی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەرەکەش، نشینگەی گەلانی هیندۆروپی بووە. زمانەکانی دی ناوچەکە، وەک زمانە زاگرۆسیەکان و زمانانی دی هێشتا کۆنتر و بۆ ئێمە نەناسراو، لە سەردەمانێکی تاریک و نادیار ڕاماڵدرابوون. (زمانە ئۆرالیەکانی ئاسیا، نیشتمانی بنەڕەتیان ڕۆژھەڵاتی دوور بووە و دواتر ھاتوونەتە ناوه‌ڕاستی ئاسیا و شوێنانی دیەوە). لە هه‌موو کیشوەری ئەوروپاش، ھەر لەو سەردەمە زووانەدا، زمانە ناهیندۆروپییەکان ڕاماڵدراون و نەماون. لە سەردەمەکانی دەست پێکردنی مێژو لە ئەوروپادا، تەنیا لە ھەندێک گۆشە و کەناری دابڕاوی شاخاوی و ئەستەم و ھەڵەموند، شوێنەواری زمانە کۆنەکانی وەک باسکی و ئێتروسکی و ھەندێکی دی که‌متر ناسراو دەبیندران. ئەمانە هه‌موی نیشانەیەکی دیارن و ئاستی فراوانیی پەل و پۆ ھاوێشتنی زمانی کۆنی، یان زمانە کۆنەکانی هیندۆروپی دەردەخات.
به‌ڵام دیسان بە ناچاری دەگەڕێینەوە سەر پرسە یەکەمەکەمان. خۆ دەبێ ئەو بڵاوبوونەوە بەرفراوانەی زمانەکە، ڕێچکه‌یەکی ھەبووبێت و گرتبێتیە بەر؟ خۆ دەبێ بڵاوبوونەوەکە، سەرەتایەکی ھەبووبێت و لە کات و سەردەم و لەمەش گرنگتر، لە شوێنێکەوە دەستی پێکردبێت؟ ئەو بەشەی بابه‌تەکەی ئێمە، لە ڕاستیدا لەسەر گەڕان و دۆزینەوە و دیاریکردنی ئەو شوێن و نیشتیمان و ھەوارە ونەیە.




#شاسوارهەرشەمی




🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi




🔴درێژەی بابەتەکە لەم بەشە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%DA%A9%DB%86%D9%86%DB%95-%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%86%DB%95%DA%95%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D9%BE%D8%B1%DB%86%D8%AA%DB%86%D9%87%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8C-11-03
Forwarded from ژین قادری
فێرکاریی ئەلفبێی کوردی بە لاتین+ (کرمانجی)
شەوانە کاتژمێر 10.

https://t.me/waneyziman
ڕاپۆرتیە ویدیۆیی کاناڵەو ZDFەو وڵاتەو ئاڵمانی جە سەرەو دەسنووسخانە گم بیەکەو وڵاتەو ڕوسیەی جە لینکەو واریوە.

بە پاو سەرچەمەکاو ئینترنتی ئی دەسنووسخانە دەوروبەرەو 600 ساڵێ چێوەڵتەری جە ڕوسیەنە بیەن و هەزران دەسنووسی کۆنێ ڕوسیێ و یۆنانیێ و نەتەوەکاتەری و یاگەهایەتەریش چەنە بیێنێ، ئیسە چیرەو زەمینە گم بیەن یا کەوتەن چیرەو ئاوێ.

هێشتای قسەو باسیە فرە هەن سەرەو ئی دەسنووسخانەیە کە هێشتای مەنەن، یا جە شەڕەن سوچیان یا کەوتەن چیرەو ئاوێ.

https://www.zdf.de/dokumentation/zdfinfo-doku/bibliothek-von-iwan-dem-schrecklichen-102.html

🆔 https://t.me/edrispiri2021
چەمکی "دەقی ئەدەبی"
ئاکۆ ئەلیاسی
***
ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام، سەرقاڵی خوێندنەوە یان نووسینی بابەتێکی ئەدەبین، هەمیشە لەگەڵ چەمکێک بە ناوی "دەقی ئەدەبی" ڕووبەڕوو دەبنەوە. ڕێژەیەکی کەم لە خوێنەری "خوێندنەوەی پچڕپچڕ و ناوبەناو"، لە واتای دەستەواژەی "دەقی ئەدەبی" تێدەگەن و زۆربەی کەسەکان، یان بەهەڵکەوت لە کاتی خوێندنەوەی بابەتێک یان خوێندەوەی پەرتووکێ ئەو دەستەواژەیان بەرچاویاکەوتووە، یان لەم و لەو تەنیا بیستوویانە و ئەمانیش، بە بێ هەبوونی تێگەیشتنێکی گشتیی لەو چەمکە، هەر ئاوەها، دووپاتی دەکەنەوە.
وەک ئاماژەی پێدرا، تەنیا چینێکی دیار و لە قەبارەی کەمینە، لە کۆنتێکست و مانای "دەقی ئەدەبی" تێدەگەن، کە دیارە ئەو چینەش، ئەو خوێندەوارە خوێنەرانەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ دنیای کتێب و خوێندنەوەدا تێکەڵن یان سەرقاڵی نووسین و دا‌هێنانی بەرهەمی ئەدەبین.
"دەقی ئەدەبی" بەو بابەت و نووسراوانە دەڵێن کە تێیاندا لە تایبەتمەندییەکانی ئامڕازێک بە ناوی "زمان" کەڵکی لێوەرگیرابێت. بەکارهێنانی ئەدەبی نووسراو، کە زمان لەودا ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت، زۆر جار بە واتای لادان لە نۆرمەکانە. تایبەتمەندییە پێکهاتەییەکانی دەقێکی ئەدەبی بریتین لە:" خەیاڵێکی تەمتوومانیی ئاڵۆزی ناڕوون، ئاماژە و هێماسازی زمانی فەرمیی ئەدەبی، بۆ نموونە، وێنەسازی لە خەیاڵدا، کە بۆ خوێنەر وەک وێنەیەکی بەرجستەکراو بێت، یان میتافۆر و هتد..."
دەقی ئەدەبی شێوازێکە لە نووسین کە ئەو دەقە بەر لە هەر شتێک، بەرهەمی خودی خەیاڵە. لێرەدا خەیاڵ نەک بەو مانایەی کە هیچ پێوەندییەکی بە دنیای "واقیع"ەوە نەبێ، بەڵکوو پتر مەبەست لە ڕامان و بیرکردنەوە بۆ داڕشتنی تێکستێکی ئەدەبیی دیاریکراوە، بۆ نموونە چیرۆک. ئەگەرچی سەرچاوەی ڕووداوی نێو چیرۆکێکیش ڕاست بێت، بەڵام چونکە چیرۆک وەک دەقێکی ئەدەبییە، دەبێت خودی ڕاستییەکە، لە لایەن چیرۆکنووسەکەوە، ببردرێتەوە بۆ سەرچاوەی خەیاڵ، تا جوانکاریی "ستاتیکا"ی ئەدەبیی بە فۆرم و پێکهاتەی گشتیی چیرۆکەکە پێبدرێت. لێرەدا خەیاڵ، واتا ڕاستەقینەکەی خۆی وەردەگرێتەوە. هەر بۆیە ئەگەر چیرۆک، وەک دەقێکی ئەدەبیی، سەرچاوەکەی خەیاڵ نەبێت، ئەوا ناچێتە بازنەی دەقی ئەدەبییەوە و پتر ڕەنگی "بیرەوەری" دەگرێتەی خۆی.
دیارە جۆری چیرۆکەکان فرە ڕەهەندن وئەوان دەکارن، چیرۆکی ورووژێنەر، خەمناک یان تەنانەت چیرۆکگەلێک بن کە ببنە مایەی چێژلێوەرگرتن و خۆشحاڵی و شاگەشکەبوون. سەرجەمی ئەم چیرۆکانەش بۆ سەرقاڵی و سەرگەرمی خوێنەرن.
ئەم دەقە ئەدەبیانە تەنیا لە بازنەی چیرۆکدا قەتیس نابن و بەپێی بەرفراوانبوونی بابەتە ئەدەبییەکان، دەقە ئەدەبییەکانیش، بۆ خۆیان جۆراوجۆر و هەمەچەشنن، وەک: دراما، ڕۆمان، شیعر، پەخشان و هتد...
دیارە نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە لە چەمکی "دەقی ئەدەبی" تەنیا بۆ بابەتی ئەدەبی، کەڵکوەرناگیردرێت، بەڵکوو، لە بوارەکانی دیکەشدا "دەق" بەکاردەبردرێت.
وەک وترا، لە دەقە ئەدەبییەکانی وەک چیرۆک، شیعر، ڕۆمان و سەرجەم ژانرە ئەدەبییەکانی دیکە، تابەندی داڕشتنی تێکستەکان، خەیاڵ و بیرکردنەوەن، ئەگەرچی سەرچاوەی ڕووداوەکانیش ڕاستی بووبێتن. بەڵام هێندێک دەقی دیکە هەن، کە ل دووتوێی شیکاریانەی خۆیان، هەنگاو بۆ پێکانی هێندێک مەبەستی تایبەتیی دەنێن و چاوگیان ئەو دیاردانەن، کە "حەقیقەت"یان هەیە، بۆ نموونە وەک، دەقە هزری و فەلسەفییەکان.
کورد و ئەفسانەی ئاریایی

بە پێی توێژینەوەی فرەپسپۆڕیی زانای نەمسایی هەنەر بیشلەر، کۆچی ئاریاییەکان لە نووسینەکانی سۆمەرییەکاندا هاتووە و دەستەواژەی ئومان-مان-دا ئاماژەیە بەو کۆچە سەربازئاساییەی کلیۆسۆڤ باسی کردووە. بە ڕای هەنەر بیشلەر، ئاریاییەکان بەر لە ٣٥٠٠ ساڵ بەرەو میزۆپۆتامیا و میتانی هاتوون و ئەوکاتە باپیرە گەورەی ئەوانەی ئێستە خۆیان بە کورد دەزانن و بە زمانی کوردی دەدوێن لەسەر خاکی خۆیان بوون. باپیرەی کوردەکان بەر لە کۆچی ئاریاییەکان لە بەرزاییەکانی زاگرۆس و هەردوو تەختاییەکانی ئەنادۆڵ و ڕۆژئاوای دەریای قەزوین نیشتەجێ ببوون و لەگەڵ باشوور و باکووری میزۆپۆتامیادا بازرگانی و هاموشۆیان هەبوو. بەڵگە بۆ ئەو بازرگانیکردنە شوێنەوارەکانی بێستانسوور، بانەهیلک، سورێژە، گردی شێخ مارف ١ و ٢، گەنج دارە، شمشارە، بۆسکێن، قەڵاتی سەید ئەحمەدان، گردی ڕۆستەم، گردی دەڵما، گردی تانجەڕۆ، گورگەچیا و تەپە مارانین. دۆزراوەکانی هەموو ئەو شوێنەوارانە بە ڕاپۆرتی زانستیی شوێنەوارناسیی پشت ڕاستکراونەتەوە.
توێژینەوەی نوێتر لەوەی کلیۆسۆڤ و ڕاوبۆچوونی نوێتر لەوەی هەنەر بیشلەر دەرکەوتوون و هەمان ڕاستیی دەسەلمێنن کە دەڵێت: بەر لە هاتنی ئاریاییەکان باپیرەی کوردی هاوچەرخ بە زاگرۆسدا بڵاوبووبوونەوە. توێژەر، دلاوەر خان، لە ٢٠٢١ دا لە توێژینەوەیەکی وردی جینناسیی بۆ پاشماوەی مرۆڤە دێرینەکان لە شوێنەواری سەردەمی چاخی بەردینی گردی حاجی فەیروز لە دۆڵی شنۆ لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ شوێنەواری حەسەنلو کە نزیکەی ٢٨٠٠ ساڵ کۆنە و نێژراوەی سەردەمانی مادەکانی تێدایە، دەریانخستووە ئەو مرۆڤانەی ئەو کاتە لەسەر خاکی کوردستان دەژیان ئەوانەن لەگەڵ نیشتەجێی حاجی فەیروز هاموشۆیان هەبووە و لەو سەردەمەدا ژیاون. ئەوکاتە ئاریاییەکان پێیان لەسەر خاکی کوردستان دانەنابوو و ئەوانەی لە حەسەنلو نێژراون پرشنگی ڕۆژی کوردستانی نەدیبوو. باب و باپیرانی کورد گەنم، جۆ، نیسک و بەرهەمی دیکەیان ماڵیی کردبوو. یەکەمجار بزن و مەڕی کێویان ماڵیی کردبوو و بەشێکی ژیانی ئەوکاتەیان ئاژەڵداریی و شوانکاریی بووە. نزیکەی ٤ هەزار ساڵ بەر لە دەرکەوتنی ئاریاییەکان لەسەر خاکی کوردستان، باپیرە گەورەی کوردان زەوی دەکێڵا و دروێنەی دەکرد.
ئەوەی لە تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی دیکەی ڕاگەیاندندا لە باشوور تا ئێستا دەگووترێتەوە هەمان ئەو بانگ و ئاوازە ناسازەی ئاریاییبوونی کوردە. ئەوانەی ئەو ڕاوبۆچوونانەیان هەیە و لە ڕاگەیاندنەکاندا بەرنامەی مێژوو بەگوێی خەڵکی باشووردا دەدەن، لە توێژینەوەی نوێ و ئەنجامی زانستیی نوێ بێئاگان. پشتیان بە بیردۆز و ڕاوبۆچوونی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەستووە. سەرچاوەکانیان هەمان ئەو سەرچاوە کۆنانەن و هەر ئەوانیش وەکوو بەڵگە دەخەنەڕوو.
هەڵەیەکی گەورەیە کورد لە تەڵەی ئاریاییبوونی دەرنەچێت. زمانی کوردیش، ئەگەر بە هیندو-ئێرانیش ناسراوە، بەڵام بە کاریگەری کۆچبەرە ئاریاییەکانی ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین و بەدواوە، زمانی باب و باپیرانمان گۆڕاوە. مەرج نییە ئەوانەی لە تەپکی حاجی فەیروز ٥٠٠٠ تا ٥٤٠٠ ساڵ پێش زایین ژیاون هەمان زمانی ئاخاوتنی ئێمەیان هەبوو بێت، بەڵام ئەوان لە کوردانی هاوچەرخ نزیکترن وەک لەو کۆچبەرە ئاریاییانەی خاکی کوردانیان تەنییەوە.

ئەم بابەتە کاک هەڵکەوت محەمەد پشدەری نووسیویەتی.
Muĥemed kurdî:
اعتصاب عمومی= مانگرتنی گشتی



فراخوان= بانگەواز، بانگهێشت



راهپیمایی= ڕێپێوان



تظاهرات= خۆپیشاندان، خۆنیشاندان



معترض= ناڕازی، ڕاساو، ناڕەزامەند، ناڕەزاییدەربڕ، دەنگهەڵبڕ، ناڕەزا، بەرهەڵستکار، خۆپیشاندەر




اعتراض= ناڕەزایەتی، دەنگهەڵبڕی، بەرهەڵستی، بەرهەڵستکاری



قیام= ڕاپەڕین، هەستان، سەرهەڵدان



شعار= دروشم



مانع= بەربەست، ڕێگر، پێشگر، کوسپ، تەگەر، لەمپەر، بەرگر



ممانعت= پێشگری، بەرگری، ڕێگری، نەهێڵی



حمایت= پشتیوانی، پاڵپشتی، پشتگیری



حامی= پاڵپشت، پشتیوان، پشتگیر



نهایی= کۆتایی، دوایی



نهایتا= سەرەنجام، لەکۆتاییدا، لەئەنجامدا

📚کتێبی "دۆڵاب"لە نووسینی خالیدپیشداد و لەسەر ئەرکی  چاپەمەنی ڕێگا بڵاو بووەتۆ

🔸لەم  کتێبەدا فۆڕمە ڕەسەنە کوردیەکانی تایبەت بەمۆسیقای ئامێری ناسێنراوەولەسەریان  دواوین،کتێبەکە ٤٠پارچەمۆسیقای لە دوو فۆڕمی سەرەکی واتە پێشەکی و دۆڵاب،لە خۆگرتووە کە لەلایەن مامۆستایانی گەورەی کوردەواری دانراون و بەندە لەبواری مەقام و پەیژەوە شییکاریم بۆیان کردووە و بەسوودە بۆ ژەنیارانی ئامێرە جۆربەجۆرەکان ،

🔹ئەم کتێبە لە لاگەن مامۆستای ئازیزم چالاک سدیق پێداچوونەوەی بۆکراوە .لە فرۆشگەکانی تایبەت بە ئامێروکەلووپەلی مۆسیقا و  لە  فێرگەی مۆسیقای زیروبەم لە مەیدانی قودس وەدەس ئەکەوێ.
@khaledpishdad

🆔 @saqqezrudaw
Forwarded from مێژوویا جیهانی mejoya_cihani (matin al kurdi)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورتیەک سەر شەرێ یەرموک بزانە :
هەنار

کۆرتەیەک لە سەر مێژوو و پێگەی هەنار لە جیهانبینی گۆران و یارسان و هەورامان، بە بۆنەی جەژنی خاوەنکارەوە.

(کۆرتەیەکی وەرگیراوە، لە بەشی هەنار، بەشی هێماکانی میتراییزم، بەشی مێژوو و ئوستوورە و ئایین و فەلسەفە، کتێبی تەختە، بەرگی یەکەم، نووسینی ئیدریس پیری، ئامادەی چاپ).

بەشی یەکەم:
هەنار یەکێک لە مێوەکانی شەوچەرە، شەوی لە دایک بوونی میترا و هێمای میترای وجیهانبینی گۆرانە، ڕەنگە سوورەکەی لە ڕەنگی سووری  خواوەندەکانی فیدابووی هەورامان و ڕەنگی سووری میترایدا خوەی دەبینێتەوە. دەنکە سوورەکانی هەنار نیشانەی هۆزە پێکهاتەکانی ئیمپراتووری مادن کە بە پەردەی سپی ناسکی نێوانیان گروپ گروپ وەکوو هۆز و ناوچە و سانتراپ جیا دەکرێنەوە و یەکگرتوو و پێکەو و لە پەیمانێکی گشتیدا کۆی گشتی هەنارەکە واتە ئیمپراتوری ماد پێک دێنن. تاجی هەنارەکە وەکوو پاشا و بەرپرسی گەوەر لە سەر هەنار و کۆی دەسەڵاتەکەیە. هێماکانی یەکگرتوویی و پەیمان وێڕای هەنار کە یەکێک لە سەمبولەکانی جیهانبینی گۆران و میترایی و مادییە، بە دەیان جار لە ئاسەوارە مێژوویەکانی سەردەمی ماد دەیانبینین کە لەم ئاستەدا لەم شێوە ئاسەوارانە لە هیچ سەردەم و دەسەڵاتێکیتری ناوچەکە بوونیان نییە. "بڕوانە نمونەکان لە کتێبی تەختە".
هەنار وێڕای هێمای یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی هۆزەکانی ماد و پەیمانی میترایی و مادی بە هەمان شێوەش لە هەورامیدا ناوێکی مێیەنەیە و بە هۆی پڕدانەییەوە هێمای زایین و خۆلقێنەری و ڕسق و ڕۆزیش دەدات و بەم پێناسەیە لە کەلتوری هەورامان و میترای سەیر کراوە. لە سەر هەمان ئەساسی هێمای زایین و خۆلقێنەری هەنارە کە دەیان ناوی مێینەو ژنانە لەوانە گوڵنار واتە گوڵی هەنار، هەنارە، نار، نارێ لە هەورامان و کوردەواری لە هەنار گیراون.
بە هەمان شێوە دەیان و سەدان ناوی شوێن و ناوچە لە هەورامان و ناوچەکە هەن کە ناوەکانیان لە ناوی هەنارەوە گیراوە، لەوانە: گوندی هەنارە لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ئەنارەک لە پارێزگای ئیلام و نایین و ئابادە و جیرۆفت، ئەنار دەڕە لە وڵاتی ئەفغانستان، ئەناردەڕە لە سولقان، ئەنار جان لە سەمەرقەند، ئەنار ران لە بەم، ئەنارباد لە ئیسفەهان، ئەنار سەرحەد لە کرمان، ئەنارستانک لە فردوس، ئەنارستان لە زەنجان و لاهیجان، ئەنار کەلە لە تونێکابۆن، ئەنار کول لە ڕودبار، ئەنار مەرز لە قائیم شار.
هەنار لە کوردەواری و زاگرۆسەوە پەیا بووەو چووەتە ناو نەتەوە و ناوچەکانیتری جیهانەوە. ژاپونیەکان و لە زمانی ژاپون بە هەنار ئێژن "زاکورۆ" کە ئەم وشەیە لە وشەی زاگرۆس واتە ڕێزچیاکانی زاگرۆس شوێنی نیشتەجێ بوونی بەشێکی خەڵکی هەورامان و کوردەواری گیراوە و لە نیشانەکانی ئەوەیە کە ئەم مێوەیە لە زاگرۆسەوە بردراوەتە وڵاتی ژاپون. زاکورۆ بەم شێوەیە لە زمانی "نیهونگۆ" کە زمانی ژاپۆنیەکانە ئەنووسرێت:ザクロ
بە هەمان شێوە لە دەیان زمانتری جیهان وەکوو و هاوشێوەی نزیک لە هەورامی، وشەی هەنار ئێژن کە هەمووی ئەم وشە ئاماژە پێکراوانی خوارەوە کە لەو زمانە جیاوازانەی جیهان بۆ هەنار بە کار ئەچن لە وشەی هەنار و ڕێشەی مێژووی وشەی مێژووی هەنار گیراون.
وەکوو نموونە لەم زمانانەی خواروە هەنار بەم شێوەیە ئەوترێت: هەورامی و سۆرانی "هەنار"، ئازەربایجانی"نار"، بوسنی "نار"، بولغاری "نار"، کڕۆاسی "نار" تورکی "نار"، تورکەمەنی "نار"، فارسی "ئەنار"، هێندی "ئەنار" کە بەم شێوەیە ئەنووسن (अनार)، قەزاقی "ئەنار"، قیرقیزی "ئەنار"، مۆغۆلی "ئەنار"، نێپالی "ئەنارە" لەم زمانی نێپالیە ئەی کۆتایی وشەی ئەنار زۆر کۆرتە بە شێوەیەک کە دەتوانین "ە"ی کۆتایی وشەی هەنار لەو زمانەیە لە نێوان هیچ واتە بێ دەنگی و "ە" ی هەورامی دابنین، پەشتوو "ئەنار"، پێنجابی کە لە بەشگەلێکی وڵاتانی پاکستان و هێندوستان قسەی پێ دەکەن "ئەنار"، سیندی لە وڵاتانی پاکستان و هێندوستان "ئەنار"، تاجیکی "ئەنور"، تاتاری "ئەنار، ئوردوو "ئەنار" ئویغوری "ئانار"، ئۆزبەکی "ئانور"، بلاڕوسی و ئۆکراینی "هرانات" کە بەم شێوەیە ئەنووسرێت (Гранат)، مایالایالامی"ماتالئەناراکەم" کە بەم شێوەیە ئەنووسیرێت (മാതളനാരകം) ئەم زمانە دەکەوێتە لێواری دەریای هێند و دەوروبەری 37 میلیۆن کەسێک لە باشووری ڕۆژئاوای هێندوستان بەم زمانە قسە دەکەن.
بۆ بەرچاوی ڕوونتر بە بەراوردکردنێکی کۆرتی بە تەنیا ناوی هەنار لە گەڵ ناوی مێوەکانیتر لە هەورامیدا، هەورامی بوونی ئەم وشە و ناوە  بۆمان دەردەکەوێت. وەکوو نموونە بە دەیان ناوی تری مێوەمان لە هەورامی هەیە کە ناوەکانیان بە پیت و پیتەکانی "هەن" و "هەنٚ" و "هە" و "ه" دەست پێدەکات، ئەم ڕێسایە بە زۆری بۆ ناوی مێوەکان لە هەورامی بەکار چووە و باوە. وەکوو نموونەی بەرچاو هەنار بە هەن دەست پێدەکات.

🆔
https://t.me/edrispiri2021
بەشی دووەم:

هەنی لە ئەردەڵانی بە هەن دەست پێ دەکات "هەنٚی" لە هەورامییە بە هەنٚ دەست پێ دەکات، هەنوور ئەردەڵانی، هەنٚوور هەورامی، هەرمێ سۆرانی، هەمرۆ هەورامی ، هەشتاڵوی هەورامی ، هوشە هەنٚوری هەورامی ، هەڵوچێ هەورامی و...
هەرپاسە لە ئاسەوارە مێژووی و لەوحە گڵینیە دۆزراوەکان لە هەورامان و کوردەواری و بە گشتی مێزوپۆتامیا لە سەردەمە جیاوازەکان لەوانە لە سەردەمی سومری وێنەی هەنار و داری هەنار دەبینین کە تەنانەت وەکوو داری ژیان و سەرچاوەی ژیان و داری پیرۆز پەرستراوە، بە هەمان شێوە لە سەردەمەکانی دەسەڵاتی ماد، هەخامەنێشی، ئەشکانی و ساسانی و هەتد، هەنار پیرۆز بووەو بە دەیان ئاسەواری مێژوویی پەیوەندیدار بە پیرۆزی هەنارەوە لە سەردەمە ئاماژە پێکراوەکانی سەروە لە بەر دەستدان کە وەکوو نموونە چەند دانەیان لە خواروە دەخرێنە بەردەست.
سەرەتا دوو وێنەی سومری کە داری هەناری تێدایە و خواوەندە و پاشاکانی سومری لە دەوریدان و ئەم دارە وەکوو دارێکی پیروز و داری ژیان و سەرچاوەی ژیان پەرستراوە و پیرۆز بووە. لە هەر دوو دارەکە کە تێکەڵێک لە داری هەنار و ستوونە هەر کام لە دارەکان لە هەر یەک لە وێنەکاندا 15 دانە هەناری پێوەیە.
یەکێکیتر لە کۆنترین ئاسەوارە مێژوویەکان کە نیگاری هەناری پێوەیە و 29 هەنار لە سەری هەڵکێندراون، ئەم لەوحەی خوارەوەیە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین ئەگەڕێتەوە و لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە .
هەروەها ئەم گۆشوارە هەنارەی خواروە کە لە زێڕە و لە پارێزگای سنە درۆزراوەتەوە مێژووی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی هەخامەنێشی دەگەڕێتەوە و ئێستاکە لە موزەخانەی نەتەوەیی ئێران ڕاگیراوە.
ئەم وێنەیەش تایبەت بە پاشا و مەلەکەی دەسەڵاتی ساسانی لە سەر زەرفی نۆقرە تایبەت بە سەدەی 6 و 7ی زایینیە کە لە ناو زەرفێکیتر هەنارێک لە بەردەمیانە و ئێستاکە ئەم ئاسەوارە لە موزەخانەی هونەری والتڕز لە ئامریکایە.
وێنەی لەوحی تایبەت بە سارگۆنی یەکەم کە لە بەرانبەر دارێک ڕاوەستاوە و لەقێکی داری هەناری بە دەستەوەیە کە 3 هەناری پێوەیە، لەوحیتری هەمان سارگۆنی یەکەم هەیە کە بە هەمان شێوە ڕاوەستاوەو هەمان لەقی هەناری بە دەستەوەیە کە ئەویش 3 هەناری پێوەیە، ئەم ئاسەوارە ئێستاکە لە موزەخانەی لوڕی پاریسە. لەخوارەوە وێنەی لەوحی نمرود دەبینن کە لەقی دانرهەنارێک ها بە دەستیەوە و لەقی دار هەنارەکە 6 هەناری پێوەیە، مێژووی ئەم لەوحە بۆ 883 تا 859 ساڵ پێش زایین بەراورد کراوە و لە 30 کیلومەتری باشوور و باشووری ڕۆژئاوای شاری موسڵ دۆزراوەتەوە کە ئێستاکە لە موزەخانەی هونەری متروپولیتنی نیۆیۆرک لە ئەمریکا ڕاگیراوە.
لە لاپەڕەی دواتردا وێنەی داریوشی یەکەم پاشای هەخامەنێشی هاتووە کە لە سەر تەختەکەی دانیشتووەو گوڵی هەناری بە دەستەوە گرتووە، لەم شێوە لەوحانە کە پاشاکان بە تایبەتی لە سەردەمی هەخامەنێشی و ساسانی گوڵی هەناریان بە دەستەوەیە بە دەیان دانەن و لێرە قەناعەت بەم نمونانە دێنین.
کۆی گشتی دەرکەوتنی هەنار لە دەستی پاشا و مەلەکەکان و لە سەر لەوح و ئاسەوارە مێژوویەکانی نیشاندەری پێشینەی مێژوویی پیرۆزی و بایەخدان بە هەنارە لەو سەردەم و ناوچانە.
تەنانەت بە هۆی هێمایی بوونی هەنار لە میترایزم و هەورامان دەبینین کە تاجی سەری پاشا و مەلەکەکان لە شێوەی گوڵ و تاجی سەر هەنار گیراوە و ئێستاکەش شا و مەلەکەکان لە هەموو جیهان تاجیان لە شێوەی تاجی هەنارە و هۆکارەکەی ئەوەیە کە یەکەمین پاشاکانی جیهان کە هەورامان و ناوچەکانی دەورووبەری بوون و لە ناوچەکانی کوردەواری و مێزۆپۆتامیا سەریان هەڵداوە بە هۆی پیرۆزی هەنارەوە، تاجی سەریان بە شێوەی تاجی هەنار ساز کردووە. پیرۆزی هەنار لە جیهانبینی گۆران و ئایینە کۆنەکانی هەورامان و ناوچەکەوە چووەتە ناو ئاینەکانە ئیبرایمیەکان، وەکوو نموونە، لەوانە لە قۆرئان لە سورەی ئەلڕەحمان ئاێەی 68 ئامەژە بە هەنار کراوە.
هەروەها لە "برهان قاطع" ئاماژە بە هەناری فەرهاد کراوە و ئەم چیرۆکە باسی ئەوە دەکات کە: "بە پێی باوەڕێکی کۆن ناوی دار هەنارێک کە لە کێوی بیستون لە پارێزگای کرماشان هاتووە و هەیە، بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە کاتێک فەرهاد هەواڵی مەرگی شیرین ئەبیستێت تەورێک لە سەری خوەی ئەدات و بەو هۆیەوە دەسەی تەورەکە خوێنی ئەبێت و لە کێوی بیستون دەکەوێتە خوارەوەو سەر زەوی، بەو هۆیەوە کە دەسەی تەورەکە لە داری هەنار بووە دەسەی تەورەکە سەوز دەبێتەوەو داری هەناری لێ ساز دەبێتەوە و کە ناوی داری هەناری فەرهادە. ئەم چیرۆکە لێرەیە دوو بابەتی سەرنج ڕاکێش دەخاتە بەرچاو، یەکەم شوێنی ڕووداوە کە شوێنێک لە جیهانبینی میترایی و گۆرانە و کەسی ناو چیرۆکەکە فەرهادە، دووم ئاماژەیەکە بە پیرۆزی داری هەنار کە ئەم پیرۆزیە لە پێشووتری گیراوەو ئێستاکەش لە هەورامان پیرۆزی داری هەنار ماوەتەوە.

🆔
https://t.me/edrispiri2021
بەشی سێیەم:

ڕێز گرتن لە دار و سروشت لە لایەن کوردەوە بە تایبەتی لە لایەن هەورامییەوە و لە مێژووی یارساندا زۆر بەرچاوە، یەکێک لەو دارانەی کە ڕێزی زۆری لە ناو هەورامیدا لێ گیراوە داری هەنارە کە یەکێک لە مێوەکانی شەو چەرە شەوی چڕینی سیاوچەمانەو لە دایک بوونی میترایە. مرۆڤی هەورامی بە درێژایی مێژوو ڕێزی لە سروشت گرتووە و بە تایبەتی بڕینی داری تەڕی بە تاوان و گۆناح زانیوە، هێشتاکە داری هەنار لە هەورامان پیرۆزە و بڕینی هەنارە بە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵایەتییە و تەنانەت بە گۆناحیش ناو دەبردرێت.
هەروەها لە ناوچەکانی تری گۆران و کوردەواری لە ئاستێکی بەرزدا ڕێز لە سروشت و دار گیراوە، وەکوو نموونە لە لایەن لوڕەکانەوە لە کاتی بڕین و شکاندنەوەی لقی دارە وشکەکان، وشەی "لوڕکەن" بەکار ئەبەن، دارەکە لوڕکەن بکە بەو واتایەیە کە لە کاتی شکاندنی لەقە وشکەکاندا ئاگات لە دارەکە بێت و زیان بە دارەکە نەگەیێنیت، بەو واتایە کە وەکوو لوڕ بە تەنیا لقە وشکەکان بشکێنەوە و زیان بە لقە تەڕەکان مەگەینە و لە گەڵ دارەکە میهرەبان بە.
بە هۆی ئەوەی کە لە هەزارەکانی ڕابردوو داری هەنار وەکوو دارێکی پیرۆز لە گۆرانستان سەیر کراوە، ئێستاکە دەبینین ساڵانە لە ناوچەکانی هەورامان لە کۆتایەکانی وەرزی پاییز و سەرەتاکانی وەرزی زستان و شەوچلە، جەژنی هەنار بەڕێوە دەچێت کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی میترا و پەرەستینی خوای دایک وەکوو خوای مێینە ئەگەڕێتەوە.
لە لایەن باوەڕمەندانی یارسانەوە کە بیر و بزووتنەوەیەکی کۆنی گۆران و درێژەدەری میترایزمە، هەنار بە مێوەیەکی پیرۆز دەزانن و یەکێک لە سێمبۆلەکانی جیهانبینی یارسانە، تەنانەت لە جەژنی خاونکاریش کە جەژنێکی تایبەت بە یارسانە هەنار نەزر دەکرێت و بە یەکتری دەیبەخشین. هەر لەم جەژنی خاوەنکارە کەڵەشێریش کە هێمای زەردەشتییە و هەواڵی هاتنی ڕوجیار و ڕووناکی دەدات، دەکۆژرێت.
پیرۆزی هەنار لە فلکلۆر و شێعر و گۆرانی هەورامیشە ڕەنگی داوەتەوە، وەکوو نموونە لە چەندین شوێن لە شێعرەکانی تایبەت بە یارسان ئاماژە بە دار و هەنار کراوە و ئاستی پیرۆزی هەنار و دار بەگشتی لە ڕوانگەی ئەم فلسەفە و بیر کۆنە کوردیەوە بۆمان دەردەکەوێت.
لەوانە پیر تەیار کاشانی لە بەندی کەلامی 57دا ماچۆ:
نورش وە دار سەوز مەو وە جارا
مستەفا و دون ئەزەق زیارا.

هەروەها پیر ئەحمەد بەریشانی لە بەندی 60دا ماچۆ:
قۆمام زەردە بام قبالەی ڕموز
سەمام ئەیوت بی ڕەنگ نەقش ڕوز.

مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزیش (1806، 1882ی ز) لەم پارچە شێعرەیدا ئاماژە بە هەنار دەکات و ماچۆ:
شنەفتم دوور با لەیل زۆکامشەن
دشوار    باڵای    نەو نەمامشەن
گیانم وه‌ نه‌زرش ئێد٘ه‌ن عه‌لاجش
چوونکه‌ به‌ هوونم ته‌ژنه‌ن مه‌زاجش
هەنارەکەی دڵ پڕ جە دانەی ئێش
پیشیای کۆرەی نار عەشق  وێش
بە مەودای مۆژگان سوراخش کەرۆ
بە گەرمی نیشان دەماخش دەرۆ.

مەلا خدر ڕواری (1138، 1205ی ک م) لەم پارچە شێعرەیە ئاماژە بە گرینگی ژینگە و سروشت و بایەخ و کەلتووری پارستن و ڕێز گرتن لە سروشت دەکات و ماچۆ:
مەکەر بە عادەت بڕیەی داران
با بە زوو نەنیات ئەو سەر تەختان
دار بڕ مەبۆ کەم زندەگانی
هەژاری مارۆ نەچیرەوانی.

نموونەیەک لە گۆرانی و فلکلۆری هەورامی لە سەر هەنار:
کەکەو درۆزن براڵو تەیار
ئا فەسڵە وەشا گوڵ کەرۆ هەنار.

نموونەی گۆرانی و فلکلۆر و شێعری هەورامی لە سەر هەنار زۆرن کە لێرەیە قانەعەت بە نموونە ئاماژە پێ کراوانەی سەروە دەکەین و ئەمەش نیشاندەری کاریگەری پێگە و مێژووی هەنارە لە کەلتوور و مێژووی هەورامان و جیهانبینی گۆران و یارسان و ناوچەکە.

جەژنەو خاوەنکاری موارەکە بۆ، جە گردەو بڕوامەنداو فەلسەفە و جەهانوینی گۆران و یارسانی.
ئیدریس پیری.

🆔
https://t.me/edrispiri2021
Forwarded from زانست کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر ئێستا //

🎥بەشداری بەشکۆی خەڵکی مەهاباد لە رێورەسمی ناشتنی تەرمی هونەرمەندی کۆچ کردوو کاک خدر ڕەش ئەحمەدی



@Kurdish_Zanist
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
Geometry.pdf
88.5 MB
شێوەئەندازەکان بە PDF
Forwarded from ژین قادری
ڕێ و ڕۆندک
جوبران خەلیل جوبران (۱۸۸۳-۱۹۳۱)
وەرگێڕان: زیاد ئەسعەد

🔸 وای بە حاڵی ئەو گەلەی کە لەبەر شارچێتی پشت لە نیشتمان دەکەن، بۆ لۆژیک لە حیکمەت دوور دەکەونەوە. واوەیلێ لەو گەلەی کە پۆشەنی خۆیان بە خۆیان ناچنن، ئەوەی دەیخۆن بەری ڕەنجی خۆیان نییە، ئەو شەرابەش دەیخۆنەوە بە خۆیان سازی ناکەن.

🔹هاوارە بۆ ئەو گەلە بندەستەی کە شانوشکۆی سەردەستەکەی بە ئەوپەڕی چاکە دەبینێت و، دزێوی و ناحەزیی داگیرکەرانی خوێنمژی لەکن زۆر جوان و هێژایه.

🔸 ماڵوێران ئەو گەلەی کە لە خەون و خەیاڵانیدا دە گژ خراپە ڕادەچێ کەچی لە ئاگایی و بێداریدا هەر شوێن ناهەقان دەکەوێت.

🔹 قوڕبەسەر ئەو گەلەی هەر لە پرسە و تازیمانە دەنگی بەرز و دلێری هەڵدێنێت، هەر لە سەرقەبران ڕێز و ڤیان نیشان دەدات.. دەک نەمێنم بۆ ئەو گەلەی کە چاوەڕێیە چەقۆ لەسەر ملی دانێن ئینجا یاخی ببێت.

🔸 واوەیلا لەو گەلەی، بە زوڕنا و دەهۆڵ داگیرکەری بە خێر دێنێ، دواتر ئەم داگیرکەر بە فیکە و هۆیها دەردەپەڕێنێت کەچی بە شەیپوور و شایلۆغان داگیرکەرێکی دی پێشوازی دەکات.

🔹 هەی ماڵوێران ئەو گەلەی کە حەکیمانی ورتەیان لە خۆ بڕیوە، پاڵەوانانی بەر چاوی خۆیان نابینن، دەمڕاست و نوێنەرانیشی پەنگڵەمێش و شەڕەنگێزن.

🔸 وای بە حاڵی ئەو گەلەی، هەر هۆزێکی نەتەوەبوونی خۆی بانگەشە دەکات.

🔹 ئیماندار کە دەبینێت ڕێوی بە فندوفێڵی کڵاو لە سەری شێری دادپرسی دارستان دەنێت، لە دادی خودا وە شک و گومان دەکەوێت.

🔸 چاکەکارە ئەو کەسەی لە هەڵە و خەوشوخاڵی خەڵک خۆ بە بێتاوان نازانێت و هەست بە بەرپرسی دەکات.

🔹 لەبەرچی هێندێک کەس بە سەتڵان ئاوی دەریای بیری تۆ هەڵدەهێنجن کەچی بە بەست و لاچەمی خۆیان لاف لێ دەدەن؟

🔸 سەرنج بدەن، ئەوانەی ملکەچ و ژێردەستەن، بە ئەزرەتن شتێک زۆرتر لەسەر ئاغاکانیان بزانن.

🔹 خەڵک بە ترسوتاو لە پەتای تاعوون دەدوێن، کەچی کە دێنە سەر باسی دڕندەی وەک ئەسکەندەر و ناپیلیۆن وەها خۆش قسە دەکەن وەک ئەوەی قەت هیچ ڕووی نەدابێت!

🔸 پێم باشترە لەنێو ئەستۆکەچ و سەرنەرم و خاکەڕایان خەونبین و خەیاڵپەرستێک بم تا ئەوەی خوای ئەوانە بم کە وەک مردوان دەژین و هیچ خەون و ئاواتێکیان نییە.

🔸دەڵێن، ”کۆیلەی خەوتوو لە خەو مەکە، لێی گەڕێ.. ڕەنگە خەون بە ئازادییەوە ببینێت.“ منیش دەڵێم، ”ئەگەر دیتت کۆیلەیەک خەوتووە، هەڵی‌ستێنە و باسی ئازادیی بۆ بکە.“