مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر
311 subscribers
141 photos
107 videos
2 files
16 links
فەرمایش بۆ گیادەرمانی و ڕێنمایی
( خاوەنی بروانامەی بەکالەریۆسی پیشەیی لەڕێنمایی دەروونی)
خاوەنی بروانامەی دیبلۆمی باڵا لە وڵاتی یەمەن.
ئەندام لە کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان
خاوەنی مۆڵەتی پیشەیی لە گیادەرمان و ڕێنمایی .

هەولێر گەرەکی هەولێری نوێ
Download Telegram
7👏1
بابەتی بەتاڵ کردنەوەی سحر کارێکی ئاسانە چونکە تۆ بەتاڵی ناکەیتەوە ئەوەی بەتاڵی دەکاتەوە خوای پەروەردگارە کە وەسیلەکەشی قورئانە کە هەموو تەڵاسیمێک دەشکێنێت . بەڵام ئەوەی گرینگە تەشخیسی حاڵەتەکە و ڕێنماییەکانە لەبۆ چارەخواز ، کارە گرانەکه ئەوەیە کە کەسێک تەشخیس بکەیت و بتوانیت ڕێگا راستەکەی پیشان بدەی . بۆیە لەکۆنەوە راقی ئەو کەسەبووه لەبواری پزیشکی و دەروونی و الاعشاب بەگشتی شارەزابووە تاکو بتوانێت بزانێت جیاوازی بکات لەنێوان نەخۆشیە جەستەیەکان و دەروونیەکان . ئەکرێ کەسێک تووشی خەمۆکی و قەلەقیەکی تووندببێت کەچی هۆکارەکەی جەستەیی بێت نموونە غودە ، بۆیە راقی دەبێت شارەزایی و مەعریفەتی لە نەخۆشیەکانی کۆن و سەردەم هەبێت . بۆیە ئەساسی ئەو حاڵەتانەی کە دەروونی یان جەستەیی یان رۆحی وەکو سحر و جن کیفایەت نیە تەنها بە خوێندنی روقیە و قورئاندا ، بەڵکو سەرەتا تەشخیس و ئینجا پێدانی چارەسەر وەکو دەرمان و ڕێنماییەکان ئینجا ئیزافی روقیە و قورئانی پێبدەی کە ئەمە لەژێر سونەتی پێغەمبەری خوا ️ ﷺ بووە .

بۆیە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت سەردانم بکەن ئەوا شوێنەکەم لە هەولێری نوێ بەرامبەر ئاسایش بینای رووبەرز نهۆمی یەکەم .

هەموو ڕۆژێک دادەنیشم جگە لەڕۆژانی هەینی .
بۆ ناونووسین و مەوعید دانان پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە لەڕێگەی وەتس ئەپ
07501421543
4👍1
ڕۆژانی سونەت بۆ کەڵەشاخ گرتن لە مانگی ذو الحجة
‌‎باشترینی سێ ڕۆژە سوننەتەکان بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ، لەمانگی عەرەبیدا ، لەمانگی ذو الحجة لەدیدی زانستی پزیشکیی و شەرعیدا، باشترین ڕۆژن بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەم سێ ڕۆژە سوننەتەدا کەبریتین لە:

‌‎ڕۆژی چوار شەممە (17) مانگی عەرەبی 2026/6/3

ڕۆژی هەینی (19)مانگی عەرەبی 2026/6/5

ڕۆژی یەک شەممە ( 21 )مانگی عەرەبی 2026/6/7


سەنتەرەکەمان لەخزمەت چارەخوازان دایە هەموو ڕۆژێکی حەفته .

ناونیشان هەولێری نوێ بەرامبەر ئاسایش تەنیشت ڕونگۆری هێمن .

گیادەرمان و کەڵەشاخی فەرمایش

07501421543
5
هیچ سحرێک و جادوویەک نیە بۆ ئەوەی کەسێک تووشی شێرپەنجە بکات لەحەقیقەتدا !! ئاگاداربن سحری خواردن و خواردنەوە هەر ئەم ڕووەکە ژەهراویانەن کە کاتی بەکاردەهات لەبۆ مەوزوعی سحر ، کە پێیان وابوو سحرە چونکە شتەکە لەناکاو و لە پڕێکا بەسەر کەسێک دادەهات ، نموونە ڕووەکی هێنبانی و ڕووەکی داتورا و ڕووەکی ماندراکی ، کە بەکاردەهات بۆ تێکچوونی دەروونی تووند لەکەسێک ، تا حەدی ئەوەی ئەم کەسە تەواو لە واقیع داببڕێت وەکو شێت هەڵسوکەوت بکات . بەڵام ئاگاداربن ئەم کاتییە . بەڵام پەیوەندی جادووگەران چ بوو بەو ڕووەکانە ؟
پەیوەندیەکە لەوەبوو کە جادووگەر کاتێک ئەم ڕووەکەی ئامادە دەکرد کۆمەڵەک تەڵاسیم و خوێندنەوەی ئەوقافەکانی تێدا دەخوێند لەسەری تاکو شەیتانەکان یارمەتی دەربن لەوەی کەم ئەم کەسە ئەم ڕووەکەی خوارد ئەوانیش بەژداربن لە وەسوەسە و گومان خستنی . بۆیە ئەکرا بڕێکی زۆر لەم ڕووەکانە بتکوژێت بۆیە هەمیشە جادووگەران برێکی زۆر کەمیان دادەنا ئەیان ووت ڕۆژانه نیو کەوچک چای پێبدە . ڕوانگەیەکیتر کە خەڵک پێیان دەوت سحر چونکە هەمیشە ئەم ڕووەکانە لەلای ساحیران هەبوو .
چارەسەری ئەم بابەتە چۆنە؟؟

یەکەم : بەزووترین کات دەبێت ئەم کەسە داخیلی خەستەخانە و فریاکەوتنی خێرا بکرێت .

دووەم : چەند زووتر بگەیەندرێتە نەخۆشخانە ئەوا ئەمەلی چاک بوونەوەی زیاترە .

سێیەم : بەهیچ شێوەیەک هەوڵی ڕشانەوەی مەدەن .

چوارەم : دوای ئەوەی کە لەنەخۆشخانە چارەسەرکرا و ئەم کاریگەریەی ڕووەکەی لەسەر جەستە و خانەکان و خوێن نەما ئینجا چارەسەری رۆحی وەکو روقیە بۆ دەکرێت لەگەڵیشی چارەسەری دەروونی .

پێنجەم : ئەبێت چاودێری بکرێت تا 6 مانگ .

بۆچی ئەمە گرینگە بزاندرێت ؟

چونکە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین فیتنە لەناو خێزان و کۆمەڵگا .

نەزانینی ئەم بابەتانە ئەکرێت ئازیزەکەت لەدەست بدەی لەلایەن جەماعەتی بەناو راقی کە من پێیان دەڵێم مەستی قەلەندەرەکان .

بۆیە ئەم ڕووەکانە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار .

ئاگاداربن کاتێک کەسەکە بەهۆش خۆی دێتەوە و چاک دەبێت هیچ لەم شتانەی کە کردوویەتی بەبیری نیە ، چونکە ئەم ڕووەکانە راستەوخۆ ئەو بەشەی مێشک سڕ دەکات بۆ ئەوەی زانیاری نوێ خەزن بکات .

نزیکی زیاتر لە دەیان ڕووەکی لەم جۆرە هەیە ، هەریەکەو بەجۆرێک ئیش دەکات .
هێنبانی خراپترینیانە .

ئەم کەسەی کە تووش دەبێت ئەم حاڵەتانەی هەیە .

یەکەم : وڕێنەی تووند و وەهمی تووند .

دووەم : شێتی و ڕەفتاری ترسناک .

سێیەم : نەناسینەوەی دەوروبەری .

چوارەم : کزبوونی چاوەکانی گەورەبونی بیلبیلەی .

پێنجەم : جوولەی خێرا و هێرش کردن .

شەشەم : نزیکترین کەسی دەبێتە دوژمنترین کەسی . بۆیە تەفرەقەی زەواج درووست دەبێت ، چونکە ژنەکەی یان پیاوەکەی نزیکترین کەسی بووە .

حەوتەم : لۆژیکی ئیش ناکات ، نازانێت ئەمە خراپە یان نا .

هەشتەم : لەهەندێک حاڵەتدا کە کاریگەری پێکاتەی ڕووەکەکە کەمتر دەبێت کەسەکە کەمێک هۆش خۆی دێتەوە بەڵام هەر ترسناکە .

ئەم کارانه نابێت بکرێت

یەکەم : لێدان
دووەم : ڕشانەوە
سێیەم : قسەکردن لەگەڵی
چوارەم : بەڕەڵاکردنی .
پێنجەم : بەتەنیا جێهێشتن .

سوپاس .

مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر
شارەزا لە طب النبوی و گیادەرمانی
07501421543
10👏2
4👏1
3
2👏1
4👍1
3👍2
با باسی کەیسێکی گرینگ بکەم کە هەرگیز باسم نەکردووە .

ئافرەتێک هەبوو ئەی ووت من شت دەبینم لەماڵ ! هەروەها دەنگ دەبیستم لەماڵ ! ئیتر تووشی کۆمەڵەک ترس و وەهم و هەڵوەسە ببوو ، ئەو شتانەی کە دەیبینی بێ سەروبەر نەبوو ، بۆ نموونە سەرەتا لەخەون دەیدیت ، لەناو خەونەکانی لەماڵی خۆی بوو وێنەی شەترەنجەکی دەبینی لەگەڵ چەقۆیەک دەسک ڕەش ، هەروەها خوێنی دەبینی لەناو سەتڵێک بوو ، لەگەڵ کورسیەکی زەرد . لەناو خەونەکانی ئەم شتانەی دەبینی بەڵام لەلای ئەو هیچ مانایەکی نەبوو ، لەچەند کەسێکی خەونزانی پرسی بوو ئەیان ووت شتی بێ مانایە . ئیتر ئەم خەونانە وای لێهات بەجۆرێک گۆرانکاری بەسەر دادەهات تا وای لێهات ئەمجاره لەناو خەونەکانی کراسێکی زەردی تێدابوو . تا وای لێهات ئەم خەونانە گۆڕان بوون بەوەی کە ئەم ئافرەتە لەناو ماڵی خۆی شتی دەبینی و گوێی لەشت دەبوو ! کاتێک بە مێردی خۆی دەوت ئەوا مێردەکەی ئەی ووت پێدەچێ تووشی کۆمەڵەک ترس و تڕاومابووی ، بۆیە دەتبەم بۆ لای دکتۆرێکی دەروونی ، دیارە عادەت وابووە لە ووڵاتە بیانیانە دەتوانی دکتۆرێک یاخود دەرووناسێک بێتە ماڵت بۆ تەشخیسکردنی نەخۆشیەکت و جەلسە . دوای راپۆرتی پزیشکی ئەم ئافرەته دەستنیشانی نەخۆشی شیزوفرینا و بایپۆلەر ببوو ، کە ووتیان تێکەڵەیە . چونکه ڕۆژانە ئەم ئافرەتە حاڵی بەرەو خراپی دەرۆی تا وای لێهاتبوو وەکو شێتێک ڕەفتاری دەکرد ! دوای عیلاج کردن و دەرمان و تەنانەت جەلسەی کارەبا و داخیل کردن لە نەخۆشخانەی دەروونی هێدی هێدی ئەم ئافرەته بەرەو باشتربوون دەچوو . تا وای لێهات دکتۆرەکان ووتیان کە دەتوانێت بچێتە ماڵەوە و ئێستا زۆرباشە . ئەم ئافرەتە هاتەوە ماڵ ، بەڵام لە ماڵەکەی دووبارە دەستی کرد بە بینینی ئەم کابوسانە هەم لەخەو و هەم لە واقیع ! کە گوایە ئەم ئافرەته ئەم شتانەی نەمابوو ماوەیەک بوو نەیدەبینی ! بەڵام دووبارە دەستی پێکردەوه . ئیتر مێردی ئەم ئافرەته ووتی ئەم خانووە دەفڕۆشم و دەچینه خانووێکی تر بەڵام دکتۆرەکان پێیان ووتبوو کە ئەمە کێشەکە لەدەروون و مێشکیتی نەک لە خانوو ، ئەکرێ لە خانووێکی تریش هەمان شت ڕووبداتەوە ! دوای ئەوە خزم و کەسی ئەم ئافرەتە هاتنە سەردانی پێیان ووت بۆچی نایبەیتە لای مەلایەک لەوانەیە سحری لێکرابێت ! پیاوەکەش ووتی فشەم بەو شتانە دێتن ، چونکە من ژنی خۆم دەناسم ئەزانم زۆر بەدینه ئەم شتانە تەئسیری لێناکات . بەڵام دڵتان ناشکێنم کەسێکی ئاینی زیرەک دەهێنم با سەیری ئەم خانووەمان بۆ بکات . وا دیارە کەسێکی ئاینی ئەوانەی پێیان دەوترێت روحناسەکان یاخود ڕۆحانیەکان . دێن سەیری ماڵەکە دەکەن و سێ شەو لەو ماڵە دەمێننەوە دوای ئەوە بڕیار دەدەن کە ئەم خانووە هیچ کێشەی نیە . وە ئافرەتەکه تەنها ترساوه و ئیتر شەیتان زەفەری پێ بردووە ! بەڵام ئەم ئافرەتە هەر بەرەو خراپ بوون دەچێت . ئیتر دیاره ڕۆژێک یەکێک لە خزمەکانی ئافرەتەکە کەسێک دەهێنێتە ئەم ماڵە کە گوایە ئەم کەسە دێتن جنۆکه دەردەکات لەم ماڵە ! ئیتر کەسەکە ئەڵێت ئەم ماڵە جنۆکەیەکی زۆر خراپی لێیە ، وا دیاره شتەکە گەورە دەکات وا دەکات کە ئەم دوو هاوسەره باوەڕی پێبکەن و ئیتر سێ مانگ خەریکی ئەم بەزم و ڕەزمە دەبن . بەڵام هیچ سوودێکی حەقیقی نەبوو جگه لەهەندێک پلازیبۆ ! ( پلازیبۆ واتە سوودێک وەردەگرم کە فەیکە و قەناعەتیە نەک حەقیقی ) . وادیاره ئافرەتەکە زۆر دەگەڕێت بەدوای ئەم نەخۆشیەی خۆی ، ڕۆژانە گفتوگۆ لەگەڵ دەرووناسەکەی دەکات ، بەڵام ناگاتە وەڵامێک تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو نەخۆشە و دەبێت قبولی بکات و عیلاجەکان بەکاربێنێت هەتاکو ڕۆژێک باش دەبێت .
دوای گەڕانێکی زۆر لە عیلاج و وەڵامی پرسیارەکانی لە دەرووناس و مەلا و مامۆستا و دکتۆرەکان ، دیارە یەکێک لەمانە ئەڵێت بۆچی ناچی پرسیار لەم کەسە بکەیت . ئەم ئافرەتەش بەخۆشهاڵیەوە تەلەفۆن لەبۆ ئەم کەسە دەکات . ئەم شەخسە ئەم بەندەیە کە ناوی فەرمایشە . ئیتر دوای گوێگرتنم لەم چیرۆکەی بۆم دەرکەوت ئەم حاڵەتە نهێنیەکی زۆر قوڵی زانستی و فەلسەفی تێدایە . پێم ووت سەیرکە خوشکم بەدڵنیایەوه تۆ تووشی نەخۆشیەکی دەروونی بوویت ، بەڵام من کارم بەنەخۆشیەکەت نیە ، کارم بەوەیە بۆچی تووش بوویت ؟ پرسیاری من لەوەی نیە کە تۆ بۆچی ئەم شتانە دەبینیت و گوێت لێدەبێت ! بەڵکو پرسیاری من ئەوەیە بۆچی ئەم شتانە ؟ بینینەکە پرسیاری من نیە بەڵکو خودی شتەکان پرسیاری منە .
تۆ چوویتە خانووێک لەم خانووە هەموو چیرۆکەکه دەستی پێکردووە ، پیاوەکەت هیچ شتێکی نەبینیووە نە بەخەون نە لە واقیع ، بەڵام تۆ بینیووتە و دەیبینیت ، لێرە ئەم بینینەت وای لێکردی تووشی نەخۆشی دەروونی ببیت . ئێستا دەپرسم تۆ چیت دەبینی لەخەونەکان ؟ ئەم شتانە چین ؟ چ ڕەبتێکی هەیە بە هۆشیاری تۆ ؟ دەبێت بزانم کە ئەم شتانەی بینیووته لە یادەوەری تۆداهەبوون یاخوود شتانێکن لەدەرەوە بۆتۆ هاتوون ؟
2👍1
ناتوانین ڕوونی بکەینەوە کە بۆچی ڕوویداوە ، بەڵام دەزانین کە ئەم شتە بوونی هەیە و باوەڕمان پێی هەیە کە پێی دەڵێن ئاگایی . ئێمە وا دەبینین مێشک هەموو شتێکی ئێمەیە ، بەڵام ئەی مێشک چیە ؟ دەزانین کە مێشک ئەو ماددە و کارەبایەتیەی کە هەیە بەڵام چۆن ئەم ماددە و کارەبایەتیە وادەکات ئەم هەستانە درووست ببن . ئەمە فەلسەفەیەکی قوڵ و وردە نازانم چۆن بۆت شەرح بکەم . بەڵام ئەوەندەت پێ دەڵێم من خەونەکانت بۆ تەفسیردەکەم بە شێوەیەکی سایکۆلۆجی . تۆ ئەم شتانە دەبینیت ئەم شتانە پەیامن ، ئامۆژگاریت دەکەم لەوەی سەیری مێژووی ئەم خانووە بکەیت و پێش تۆ کێ لەناو ئەم خانووە ژیاوە . ووتت کورسیەکی تێدابوو لەناو خەونەکانم ، تۆ وەسفی کورسیەکەت کرد کە ئەم کورسیە بە کورسیەکی مۆدێرن داناندرێت بەڵکو زۆر پێش ئێستایە ، هەروەها شەترەنجەکه هەمان شت ، وە چەقوێک و سەتڵێک خوێن . ئەم خەونە ئاماژەیە لەوەی پێش تۆ وە زۆر پێش تۆ لەم خانووە کووشتنێک کراوه ، بەپێی کراسەکەش کە هی ئافرەتانە ، دیاره ئافرەتێک کوژراوه . پێم باشە لێکۆڵینەوەیەک بکەیت بزانە مێژووی ئەم خانووە هیچ تاوانێکی لێکراوە ؟ ئیتر خەبەرم بدەوە .
دوای ماوەیەک ئەم ئافرەتە خەبەری دامەوە ووتی پیاوەکەم دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات . ئیتر دوای حاڵ پرسین ، پیاوەکە ووتی مامۆستا ئەو شتانەی تۆ باس کرد هەمووی راست بوون ، بەڵام بۆچی خێزانم ؟
بەندە وەڵامم دایەوە : ئێمە لەم گەردوونە زۆر شت نازانین قەبارەی ئەو شتەی نازانین زۆر زیاترە لەوەی دەیزانین . ئەمە بزانە مێشکی ئێمه ئاگایی هەیە ، ئاگایی لەناو هەموو خانەکان دایه ، ئەم خانانە پێک هاتوون لەو ئەلیکترۆن و پرۆتۆنانەی کە ئەم گەردوونەی پێ درووست بووە ، بۆیە باوەرم وایە ئاگایی بنچینەیەکە لەگەردوون ، بۆ ئەوەی ئێمە پەیوەندی بکەین بەو ئاگایانەی کە لەدەرەوەی ئێمەن ئەوا پێویستمان بە مێشکه ، مێشک ئەو ئامێرەیە کە شەپۆڵە ئاگایەکان لەم گەردوونە وەردەگرێت و دەیداتەوە . ئەوەی نازانم کە چۆن ئامێرەکە بە ئیش دەکەوێت و چۆن ڕادەوەستێت ! نازانم بۆچی مێشکی هاوسەرەکەت ئەم شەپۆڵە ئاگایانەی وەرگرتووە کە هی 100 ساڵ پێش ئێستایە ، نازانم . تەنها باوەڕم بەوە هەیە کە وویستی خوا لەناو هەموو ئەو گەردوونە باڵادەسته .

سوپاس .

مامۆستا فەرمایش
6👍2🔥1
2
3
6
👍2