یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران
339 subscribers
10.1K photos
7.33K videos
29 files
3.5K links
ژنانی شۆرشگێڕ، چالاکی و بوێریتان، نیشانەی یەکگرتوویی و یەکبوونمانە، بڵێن دەدەین کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدانمان بۆ ئازادی و یەکسانی،دڕێژەدەری ڕێبازیان بین



بۆ پەیوەندیکردن بە یەکیەتیی ژنان
@zhnikurd
Download Telegram
محەممەد بادره تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی #مەریوان کە شەوی ڕابردوو بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیبوو، ئەمڕۆ دووشەمممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی مەریوان گیانی لە دەست دا.

#منداڵان
#خۆکوشتن
#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketijnan
بە پێ ئاماری ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی #هەنگاو، لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٤٥ مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی #سەقز، #دیواندەرە، #مەریوان و #سنە #دەستبەسەر کراون.

#مامۆستایان
#ناڕەزایەتی_سەرانسەری
#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
شلێر شەهید یان مەزلووم؟

هەروەک دەزانن لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا، ڕووداوی کارەساتی خۆکوژی خاتوونێک لە #مەریوان بەهۆی خۆڕزگارکردن لەدەست دێوەزمەی دراوسێیان هەموومانی خەمبار کرد.
بە سەرنجدان بەهەڵوێست و کرداری جەماوەری دانیشتووی مەریوان و هاوکات لەگەڵ مەریوان، شارەکانی کوردنیشین بە بیستنی ئەم ڕووداوە، ڕوانگەی جیا و کاردانەوەی جیاواز هاتە ئاراوە بۆیە زۆر بە پێویستمان زانی ڕوانگەی خۆمان وەک بەڕێوەبەرانی ژنانی پێشەنگ، سەبارەت بەم بابەتە بخەینە ڕوو.
هەر ڕووداوێک دەبێت لەڕوانگە و گۆشەی نیگای جیاواز و جۆراوجۆر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
پێش هەموو شتێک چۆنیەتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە زۆر گرینگە دەبێ دوور لە #دەمارگرژی و زۆر ئاگاهانە بابەتەکە ڕوون بکرێتەوە و هۆکارەی سەرەکی دەستنیشان بکرێت و دواتر هەنگاو هەڵێننەوە بەرەو چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکە، نەک دەستنیشانکردنی تاوانبار و بێتاوان و هەروەها دانانی هەزار شێعر و بابەت و پەخشان، کە هیچ بارگرانییەک لەسەر شانی ژنانی کۆمەڵگاکەمان کەم ناکا.
خاڵێکی دیکە کە جێگای سەرنجە ئاساییکردنی وشەی مەزلووم و زووڵم لێکراو یان شەهیدە لە پەخشانەکاندا کە زۆرتر ئەم دەستەواژانە بەکار هێنراون و لەلایان زۆر کەسیشەوە وەرگیراوە،
بەڵام لەڕوانەگەیەکی تروە نێوی شەهید و مەزلووم، ڕێک ئەوەمان پێ دەسەلمێنێ کە بۆ خۆپارستن لە دەستدرێژی یان دوای دەستدرێژی، تەنیا یەک ڕێگا لە بەردەم خاتوونەکاندایە ئەویش خۆکووژییە! تا نێوی شەهید و قارەمان و پارێزەری نامووسی لێ بنرێت. ئەوە لە حاڵەتێکدایە کە نە لە وڵاتەپێشکەوتۆکان و نە لە جیهانی ئیسلامدا(وەک نموونە بۆ ئەو ئازیزانەی باوەڕمەندن) خۆکووژی بەهۆی دەستدرێژی، پەسەندکراو و شیاو و وەرگیراو نییە، بەڵکوو ئەوەی مرۆڤێک بەرەو خۆکووژی دەکێشێت هەڵوێست و قسە و قسەڵۆکی بەتاڵووکەی کۆمەڵگای نەریتییە کە هاندەرە بۆ خۆکووژی بە نێوی نامووس و پاراستنی شەڕافەت و کەڕامەت.
لە گۆشەنیگایەکی دیکەشەوە هەرچەند لایانێکی کۆمەڵگا، چاوەڕوانییان هەیە حکومەت پاڵپشتی ژن بێت لەوەها بارودۆخێکدا، و بەداخەوە یاسایەکی ئەوتۆ لە یاسای ئێراندا نییە کە پشتی پێ ببەستین و بڵێین ئەوە بێ سێ و دوو پاڵپشتی لە #ژن دەکات و ئەگەر ژنێک سکاڵای ئەم جۆرە دەستدرێژانە تۆمار بکات یاسا بە نێوی بەدحیجابی یان هاتنەدەری بەبێ مەحاڕم، ژن تاوانبار دەکات و سکاڵاکەی بێسەرەنجام دەمێنێتەوە، ئەمجارە لایانێکی دیکەی کۆمەڵگا (کۆمەڵگای نەریتی) دێتە مەیدان و بە دەستنیشانکردنی تاوانبار و بێتاوان یان دەستڕاداشتن و تۆمەتلێدان شەڕی نەرم دژی #ژن و  #ژنبوون دەست پێ دەکات؛ هەر بۆیە #ژن بۆ دەربازبوون لە باری ئازاری دەروونییەوە ناچار دەبێت کۆتایی بەم ناڕەحەتییە بێنێت. بۆیە دەبێ ئێمە فێر بین هەڵوێستی دروست و شیاو و گونجاو بگرین بەرامبەر بە کێشەکان.

هەموو تاکی کۆمەڵگا خۆی بە بەرپرسی ئەم ڕووداوە دەزانێت و بەدوای ڕێگاچارەی ئەمجۆرە کێشانەوەن بەڵام ڕێگاچارەی دروست کەمتر بایخی پێدراوە، کە بێ شک پەروەردەی دروستی منداڵە.
منداڵی ئێستا، بنەڕەتی پێکهێنانی داهاتووی کۆمەڵگای ئێمەن.
لە وڵاتێکدا کە یاسا پاڵپشتی سکاڵای ئەمجۆرە دەستدرێژانە ناکات ئێمە دەبێ خۆمان بۆ کۆتاییپێهێنان بەم بارودۆخە هەنگاو بنێنەوە. تا ئەو کاتەی نەریتی پەوردەکردنی کچی لاواز و کوڕی زۆردار، باو بێ نابێت چاوەڕوان بین بارودۆخی ژنی کۆمەڵگاکەمان لەوە باشتر بێت.

دەستدرێژی بابەتێکە و بە دڵخوازی خۆت ئیزندان بابەتێکی تر. لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەن کەسانێک کە بەڵخوازی خۆیان بەبێ هاوسەرگیری پێوەندی سێکسیان هەیە هەرچەند وەرگیراو و پەسەند نییە بەڵام بەبێ ترس درێژە بە ژیانیان دەدەن بەڵام لە لایەکی تروە کارەساتی #مەریوان یان چەند ساڵ لەمەوپێش کارەساتی #هۆتێل_تارا لە #مهاباد هەر بەم شێوەیە، بە هۆی ترس لە قسە و باس و تۆمەتلێدان دوو خاتوون دەستیان لە خۆکووژی داوە و بووە بە ئاڵۆزی ماوەیەکی کاتی شار و ناوچە و زۆر زوو تێپەڕی و پشتگوێ خرا و بەبێ دەستکەوت ئەم پەروەندیە بەسترا. کۆمەڵگای ئێمە زۆر کاتی و زووتێپەڕ، هەڵوێست دەگرن ئەوەش بۆتە هۆکار کە هیچکات هیچ هەڵوێست و کۆبوونەوەیەک بە ئاکام نەگات. ئەم خۆپێشاندانە دەبێ درێژە پێ بدرێ و بێ شک دوورکەوتنەوە لەم بارودۆخە، پاڵپشتی هەمەلایانەی تەواو ڕێکخراوەکان و جەماوەری پێویستە.

ئەوەی ڕوونە لەم ڕووداوەدا ئەمەیە کە خاتوو شلێر سەتاسەد دژی ئەم دەسدرێژییە بووە و بەبێ ئەوەی بیر لە کردنەوەی پەنجەرەکە بکاتەوە بێ سێ و دوو خۆهاویشتنەدەری پێ باشترین کار بووە و بەداخەوە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
ئەوەی لێرە دەبێ زۆر هەستیارانە هەڵسووکەوتی لەگەڵ بکرێت بەکارهێنانی هێندێک دەستەواژە و ڕەستەیە بۆ جێگرنەکردنی ئەم ئێپیدیمییە کە ژن دەبێ پێش دەستدرێژی یان پاش دەستدرێژی خۆی بکووژێت هەتا پێی بوترێت داوێنپاک و یان شەهیدی ڕێگای نامووس!

#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketijnan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەریوان

ئەمە ڤیدیۆی خۆپیشاندانی قوتابیانی کچی مەریوان لە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەرە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ١۵ خۆپیشاندەر دەسبەسەر دەکەن و بۆ شەوێ بنەماڵەکانیان ناهێڵن بگاتە نیوەشەو لە گرتنگە دەریان دێنن، وتوویانە مەترسی دەستدرێژی لە سەر کچانمانە و ڕێگە نادەین شەو لێرە بمێننەوە و ئەگەر ئازادیان نەکەن بە پێچەوانەوە بەرانبەرتان دەوەستینەوە و مامۆستاکانی مەریوانیش وتبوویان، بێتوو خوێندکار و قوتابی لە گرتووخانە بمێنن، هەموو خوێندنگەکان دادەخەین، هەر بەم پێیە هێزەکانی ڕێژیم بەناچار بە "تعهد کتبی"ی ئازادیان دەکەن.

#مهسا_امینی
#اعتراضات_سراسری
#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketijnan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەریوان

🔵 سوورکردنی حەوزەکانی پارکی شانۆی مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان
(ئەمڕۆ ۵شەممە، ١٢ی خەزەڵوەر)


#مهسا_امینی
#اعتراضات_سراسری

#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketizhnan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە پەلە #مەریوان

لاوە بوێرەکان هێرشیان کردە سەر لانەى سیخوڕى شیوا قاسمى... نوێنەرى کۆمارى ئاخوندى لە پەرلەمانى تیرۆریستان
ئێستا زیاتر لە ٤ شەقامى گەورەى شارەکە گیراوە و ڕێگەبەندان و درووشمدان و ئاگرتێبەردانە!

💥پێویستە گەڕەکەکانى دیکەش هەستن!

یەکشەممە ـ ١٥ى خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی

#مهسا_امینی
#ژینا_امینی
#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketizhnan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەریوان

"مرگ بر این ولایت
این همە سال جنایت"

"ئێمە کوردین نابەزین
ڕۆڵەی پێشەوا قازین"

دروشمەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی مەریوان لەسەر گڵکۆی شەهید #نەسرین_قادری
(١٧ی خەزەڵوەری ١۴٠١)

#ژن_ژیان_ئازادی
#کوردستان_کۆڵ_نادا
#کوردستان_تسلیم‌ناپذیر
#نسرین_قادری
#ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات

@yeketizhnan