اتحادیە زنان دمکرات pinned « ھاوڕێیانی خۆشەویستی پەیجی "یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان" و کۆڕی "ژنانی وڵاتی خۆر" وێرای ڕێز و سڵاو لە خزمەت ئێوەی ڕێزدار و ھێژا لە زنجیره وێبینارەکانماندا بەبۆنەی 3ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وێبینارێکمان بۆ بەڕێز ڕەند زارعی وەڕێ خستووە.…»
Forwarded from لکێنەر بات
سومەیە کارگەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین
چالاکێکی ژنی کورد کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.
نێوەڕاستی مانگی ڕێبەندان (سەرەتای فێوریە) سومەیە کارگەر، چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای جوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەنی ٨ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
سومەیە کارگەر ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوی هەیە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی بێبەش کراوە.
هەرچەند دادسەرای ئەوین بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردەی ئاگادار کردووەتەوە کە ناوبراو بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنەت دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەتا ئێستا پارێزەرەکەی نەیتوانیوە بیبینێت و تەنانەت دۆسیەکەشی نەبینیوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سومەیە کارگەر ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیار بەسەر مۆبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.
سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران و دەرچووی بەشی فەلسەفەی زانکۆی تەورێزە.
@yeketijnan

Telegram
attach📎
Forwarded from لکێنەر بات
دووچەرخەسواریی ژنان کێشەی سەرەکیی بەرپرسانی ئێرانە
پێشنوێژی کاتیی ئیسفەهان دەڵێ: دووچەرخەسواریی ژنان وەکوو گرانبوونی شتومەک و پێداویستییەکانی ژیان بۆتە کێشەی سەرەکیی و دەبێ بە زووترین کات چارەسەر بکرێ.
محەممەد تەقی ڕەهبەر، پێشنوێژی ئیسفەهان وتی: کێشەی گرانبوونی شتومەک و پیداویستییەکانی ژیان نابێتە هۆی ئەوەیکە لەهەمبەر کارە نەشیاوەکانی دیکە بێ هەڵوێست بین و دووچەرخە سواری ژنانیش وەکوو گرانبوونی شتومەک و پێداویستییەکانی ژیان بۆتە کێشەیەکیی گشتیی و کارێکی نەشیاوە کە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا قبووڵ ناکرێ و دەبێ چارەسەر بکرێ.
ناوبراو دەڵێ: کاتێک هەموو پێشنوێژەکان ناڕازین لە دووچەرخەسواریی ژنان لە پێش چاوی گەنجان و پیاوەکانەوە کێشەیەک هەیە و دەبێ بەخێرایی چارەسەر بکرێ.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەبولحەسەن مەهدەوی، نوێنەری ئیسفەهان لە مەجلیسی خوبرێگان، سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە هەوڵەکانی شارەوانی لەهەمبەر دووچەرخەسواریی ژنان وتی: دووچەرخە سواری ژنان کێشەیەکیی گەورەیە و ئێمە ناتوانین ئەم بێڕێزییە قەبووڵ بکەین.
ناوبراو بەزمانێکی توند و هەڕەشاوییەوە وتبووی ئەگەر بەرپرسانی دەوڵەت ڕووبەڕووی دووچەرخە سواری ژنان نەبنەوە ئێمە بۆ خۆمان بە شێوەیەکیی دیکە چارەسەری دەکەین.
https://kurdistanukurd.com/?p=72217

خامنەای: رعایت حجاب در انیمیشن هم لازم است.
علی خامنهای، رهبر جمهوری اسلامی، در پاسخ به استفتایی درباره رعایت حجاب برای شخصیتهای فیلمهای پویانمایی (انیمیشن) اعلام کرد: «اگرچه حفظ حجاب فینفسه لازم نیست، اما به لحاظ تبعات ترک آن، رعایت حجاب در پویانمایی هم لازم است.»
دغدغهی رهبر جمهوری اسلامی را ببینید؛ حکومتی که بر کشوری ۸۵ میلیونی سیطره دارد و مردم آن این روزها طعم فقر را بیش از پیش میچشند و بسیاری از مردم ماههاست گوشت نخوردهاند و کارگران بسیاری ماههاست درآمدی نداشتهاند و روزی نیست که صدای اعتراض بازنشستگان، معلمان و کارگران بلند نباشد...

زمانی دایک لە قەوارەی زێهنیی زماندا
✍د. جەلال حاجیزادە
دوکتۆر جەلال حاجیزادە ناسراو بە ڕامان، توێژەر، نووسەر و چالاکی مەدەنی و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای زانستە سیاسییەکان ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە شاری سەردەشت بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لە دەست دا.
ڕامان حاجی زادە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادمیکی لەسەر پرسی کورد کردووە و بە بەردەوامی وتارەکانی لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو بوونەتەوە. دوکتۆر حاجیزادە لە دوایین وتاری خۆیدا لە ژێر ناوی “دەستپێکێک لەسەر زەینی کوردی” بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی پرسی کورد و سۆسیۆلۆژی کوردی هەڵسەنگاندبوو و لێکدانەوەی بۆ کردبوو.
دوکتۆر جەلال چەند ڕۆژ پێش مردنی ناوەخت و گوماناوییدا، لەسەر قاسم سلێمانی نووسیبووی: ” قاسم درێژەپێدەری عەقڵی ئێرانی بوو کە لە داریووش بەملاوە خۆی لە پەرەسەندنی نیزامیدا دەدیتەوە و قوربانیی سەرەکیی ئەو سیاسەتەش کوردەکان بوون”. هەروەها لە کۆتایی نووسینەکەیدا گوتبووی کە بە مردنی قاسم ئەو سیاسەتەش کۆتایی پێدێ.
ئەم وتارەی د. جەلال حاجیزادە کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک نووسراوە، وەک ئەمەگ و وەفایەک بۆ خزمەتەکانی بە زمان و هزری سیاسی و نەتەوەیی کورد لە “کوردستان”دا بڵاو دەکرێتەوە.
زمان بە گشتی یەکێک لە بەشه سەرەکییەکانی لۆگۆسی مرۆڤە. مرۆڤ بە هۆی لۆگۆس، واتا زمان و ئەقڵ و ئەندێشە و بوون، لە بوونەوەری دیکە جیا دەبێتەوە. لۆگۆس و زمان لە زێهنی یوونانیدا گرینگیی زۆری پێ دراوە؛ هیراکلیتۆس پێیوایه مرۆڤ دەبێ گوێ لە لۆگۆس و ئەندێشە بگرێ. لە ڕاستیدا خاڵی جیاوازیی مرۆڤ لە بوونەوەرەکانی دیکە، لۆگۆس و زمان بووە. ئەفلاتوون مرۆڤی بێلۆگۆس و زمانی نەچەمکێندراو (غەیری مەفهوومی) بە بەڕبەڕ و ناباژێری دەناسێ؛ بە هۆی ئەوەی کە خاوەنی زمانی چەمکی و ئەندێشەیی نین، ناتوانن دیالۆگ بئافرێنن و لە یەکدی تێبگەن. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا، ئەرەستوو مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی لۆگۆسی پێناسە دەکا کە تایبەتمەندییەکەی زمان و ئەقڵ و هزرگەرییە (زوون لۆگۆن). لە ڕوانکەی ئەرەستووەوە، مرۆڤی بێزمان و ئەندێشە هیچ پێگەیەکی لە شار و دەوڵەتدا نییە. مرۆڤ به گشتی بوونەوەرێکی زمانمەندە و بە هۆی زمانەوە ئیگزیستانس و ژیانمەندیی خۆی ڕێک دەخا؛ بە واتایەکی دیکە مرۆڤ بە زمانەوە پێناسە دەکرێ و بوونی خۆی دەسەلمێنێ. لەو سۆنگەیەوە زمان واتابەخشییە بە بوون، واتا شێوەیەک لە ژیانە. سۆسۆر لەسەر ئەم باوەڕە بوو کە زمان لە خۆیدا نیزامی نیشانەکان (واتا هۆ و هۆکرد)ە، کە پێوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ جیهانی مرۆڤ هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زمان تایبەتمەندییەکی مێژووییشی هەیە کە به زمانی مێژوویی دەناسرێ؛ ئەوە هەمان زمانی مێژوویی زگماکییە کە هەر گەل و کۆمەڵێک خاوەنی ئەو زمانە مێژووییەیە. ئەو زمانە دەکرێ بە وتەی هایدگێر هەمان ماڵبات و هەرێمیبوون بێ. ویتگنشتاین زمان و ئەندێشە پێکەوە گرێ دەدا و، زمان وەکوو ئاستەنگ و سنووری هزر و بیر دیاری دەکا. ئەرکی فەلسەفە ئەوەیە کە مرۆڤ و ئەندێشە لە ئەفسوونی زمان دەرباز بکا. خزمایەتیی زمانی، وێکچوونی بنەماڵەیی و گەمە زمانییەکان لە جیهانی مێژووی مرۆڤ و گەلەکان لەو ڕەهەندەوە بەکەڵکە. هابێرماس مرۆڤ بە بوونەوەرێکی زمانمەند و پێوەندیگەرا (communicational) دەناسێ؛ چامسکی باوەڕی وایە کە زمان، پێکهاتەیەکی ئەقڵییە و ڕیشەی لە زێهنی ئاوزگەرانەی مرۆڤدایە. بەپێی ئەو بۆچوونانە دەتوانین باس لە دوو ڕەهەندی جیاواز بکەینەوە لە مێژووی زمانەوانیدا کە دیارە لەگەڵ یەکتر نیسبەتێکی پتەویان هەیە: زێهنی زمان و زمانی زێهن (ئەو بۆچوونە وەکوو ئیدەیەک لە وتارێکی درێژدا بەوردی شی کراوەتەوە). لەم بابەتەدا بە دوای ئەوەوە نیم کە بە تێر و تەسەلی زمانی کوردی بە چوارچێوەی سەرەوە گرێ بدەمەوە، بەڵام بە گشتی لەو ڕوانگەوە، زمانی مێژوویی دایک پێناسەی مرۆڤ و ناسنامەی گەل و نەتەوەکانە.
تا ئەو جێگەیەی کە دەگەڕێتەوە سەر کورد، هەرچەند زمانی مێژوویی کورد، واتا زمانی کوردی، زۆر گرینگه و ئاخافتن و پێوەندی و بیرکردنەوە بەو زمانە لە جێگەی خۆیدا گەلێک کاریگەر و بونیاتنەرە، بەڵام بە باوەڕی من بە باری زۆریەوە ئەو گرینگییە بە فۆڕمی زمانی کوردی دراوە کە پێویستە لەسەر هەندێک تێبینی و خاڵی ئەرێنی و پێویست وردبوونەوە و توێژینەوەیەکی زیاتر و بەرفراوانتر بکرێ.
زمان به گشتی هەم فۆڕمە و هەمیش نێوەرۆک و ئەندێشەیە. واتا شوناسی زمان دوو لایەنی فۆڕمی و ئەندێشەیی هەیە کە پێویستە گرینگیی هەردوو لایەنەکە وەکوو تەواوکەری یەکتر سەیر بکرێ. ئەو لایەنەی دووهەم بە «زێهنی زمان» (The mind of language) ناوزەد دەکەم، کە ئەویش لەگەڵ «زمانی زێهن» پێوەندیی هەیە.
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇

لە ئەندێشەی نوام چامسکیدا، دەفرایەتی و توانمەندی (competence) و کردەوە و کارکەردی (performance) زمان بەشێک لە تایبەتمەندیی زێهنە کە ڕەنگە لە فۆڕم و نێوەرۆکدا یاریدەدەر بێ. هەر زێهنێک خاوەن زمانێکی مێژووییە و هەر زمانێکش زێهنێکی هەیە؛ زێهنی زمان چەمکە و زمانی زێهننیشانە و دەلالەتە؛ لەسەر ئەو بناغەیە، زێهنی زمان، پیتاندنی زێهنی مرۆڤە بە زمانێکی مێژوویی. یەکێک لە جیاوازییەکانیتر ئەوەیە کە زێهنی زمان، حەقیقەت دەدۆزێتەوە یاخود بەرهەمی دێنێ، بەڵام زمانی زێهن حەقیقەت دردەبڕێ و گوتارسازی دەکا. بەو پێیە زمان بە یەکێک لە بنەڕەتەکانی ناسنامە و شوناسی مرۆڤ و نەتەوەکان دەستنیشان دەکرێ. ئەوەی کە تا ئێستا کورد گرینگیی پێداوە و باسی کراوە لایەنی فۆڕمی ئەو زمانە بووە بەڵام بە لایەنی ئەندێشەیی زمانی کوردی و ناوئاخنی ئەو زمانە کە هەمان «زێهنی زمانی کوردییە» گرینگی و بایەخێکی ئەوتۆ نەدراوە. ئەوەش یەکێک لە قەیرانە مەعریفییەکانی شوناسی کوردییە کە بەسەر قەیرانی شوناسی زمانی کوردیشدا زاڵە. زۆر گوتراوە کە کورد لە دابین و دەستنیشانکردن و یەکیەتی لەسەر زمانێکی نەتەوەیی و ئەلف و بێیەکی ئیستاندارد و ڕێنووس و هتد پێک نەهاتوون و ناکۆکن، ئەو تەوەرە هەرچەند گرینگە بەڵام لە ڕاستیدا هەمان گرینگی پێدان بە فۆڕمە و ڕەنگە بە دەرەنجامێکی ئەرێنیش نەگەن؛ بەڵام گرینگتر و قووڵتر لەو ئارێشەیە، مەقوولەی زێهنیی زمان یاخود بەشی ئەندێشەیی زمانی کوردییە. تا ئەو کاتە کە کورد لە ژینگەجیهانی خۆیدا بە تەبایی و یەکیەتییەک لەسەر زێهنی زمانی کوردی نەگا ئەوە گەیشتن بەو ئاواتە زۆر ئەستەمە و لە مەحاڵ دەچێ تەنانەت ئەگەر لەسەر فۆرمیش بە ئەنجامێک بگەن، ئەوە زێهنی زمانی کوردی هەر هەمان زمانی زێهنیی فارسی و عەرەبی و تورکی و درێژکراوەی ئەو زێهنانەیە؛ کە بێگومان بەرهەمهێنانەوەی ئەو زێهنگەلە بە زمان و وێژەی کوردی؛ کارەساتێکی مەعریفیی گەورەیە کە بە یەکیتر لە بنەچەکانی قەیرانی زێهنی کوردی دەناسرێ.
کاتێک عامێری، غەزاڵی، ئیبنی سینا، سۆرەوەردی، ماکیاڤێلی، دێکارت، لایب نیتس، لوتێر، کانت، هێگێل، گۆتە، هیووم، کەیرکەگارد و … هەوڵ دەدەن بە زمانی مێژووییی خۆیان، زمانی خۆماڵی و ناتیڤ!، بە شێوازی بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان بەرهەم بخولقێنن لە ڕاستیدا بە زێهنی زمانی خۆیان خەریکن گرینگی دەدەن. هەر بۆیەش ئەو بیرمەندانە زمانی مێژوویی و خۆماڵیی خۆیان فێری هزرین و فەلسفە دەکەن و بە ئەو زمانە بیر دەکەنەوە و دەفەلسەفن. ڕەنگە ئێمە بە زمانی پەتیی کوردی لە فۆرمدا قسە بکەین و بەرهەم بنووسین بەڵام زێهنی زمانمان ئێرانی و فارسی و عەرەبی و تورکی بێ و، ڕۆحی زمانی زێهنییەکەی فارسی و ئەوانەیتر بێ. واتا زێهنی زمانی کوردی، کوردی نییە بەڵکوو لە نێوەرۆک و گوتار و ئەندێشەدا ئێرانی و عەرەبی و هتدە. پێچەوانەکەشی هەر دروستە، کاتێک بە زێهنی کوردی بەڵام بە فۆرمی زمانی فارسی و ئەوانیتر بنووسن لە ڕاستیدا بە زێهنی زمانی کوردی نووسراوە؛ بە واتایەکی دیکە، زێهنی زمانی فارسی، زمانی زێهنی کوردییە. کە وایە ئەو کەرەسە و تۆکمەیە کە زمانی کوردی پێک دێنێ و پێی پەروەردە دەبێ زێهنی زمانی کوردییە. بەشێکی بەرچاو لە بەرهەمە مێژووییەکان کە بە زمانی کوردی نووسراون و بەو زمانە لە فۆلکلۆر و وێژەی سەرزارەکی دواون لە ڕاستیدا هەمان زێهنی زمانی فارسی و ئەوانیتری گەورە بە کوردییە کە تەوەرێکی زۆر سەرنجڕاکێش و قەیراناوییە. یەکێک لە بنەچەکانی قەیرانی زێهنی کوردی هەر ئەو دیاردە بە ئەژمار دێ. ڕۆژی زمانی دایک دەبێ هەمان ڕۆژی زێهنی زمانی کوردی بێ و بەو زێهنە بیر بکەینەوە و ژینگە و جیهان و پێوەندییەکان بخوێنینەوە. زێهنی زمان بە دوای خوێندنەوە و پۆلێنبەندیی حەقیقەت لە ژینگەجیهانی مێژووییدایە کە کوردیش دەبێ لەو سۆنگەوە بیر لەو تەوەر و بابەتە بکاتەوە. هەر نەتەوەیەک بە زمانی خۆی لەگەڵ حەقیقەت ڕووبەڕوو دەبێتەوە و بەو زمانەش «جیهان واژۆ» دەکا؛ لەو دیدەوە زێهنی زمان کوردی، حەقیقەت بە زمانی زێهنی کورد دەخوێنێتەوە و پێناسەی دەکا. زمانی دایک بە زێهنی زمانی کوردی فێر بین و بنووسین و دەق و بابەت بەرهەم بێنین.
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی بیرکردنەوەیە لەسەر زێهنی زمانی کوردی.

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
ڤیدیۆیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی بە بەشداری گەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستان.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی: "زمانی کوردی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی "زمانی دایک" لە لایەن هونەرمەندی دەنگ خۆش کارین یوسفزادە پێشکەش بە هۆگرانی زمانی کوردی
❤️❤️❤️❤️❤️❤️

کشتن نوعروس با کابل برق در تهران
قتل نوعروس در تهران با کابل برق، قاتل نوعروس تهرانی برای صحنه سازی زنش را با برق گرفتگی به قتل رساند و بدن او را به آتش کشید. مهندس کامپیوتر که نامزدش را کشت و بدن او را به آتش کشید ، ادعای بیگناهی کرد.
@yeketijnan
قتل نوعروس در تهران با کابل برق، قاتل نوعروس تهرانی برای صحنه سازی زنش را با برق گرفتگی به قتل رساند و بدن او را به آتش کشید. مهندس کامپیوتر که نامزدش را کشت و بدن او را به آتش کشید ، ادعای بیگناهی کرد.
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
Telegram
attach📎
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#زمانی_کوردی
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی دەکەین لە مامۆستایان و قوتابیانی #زمانی_کوردی و هەموو دایک و باوکانی کورد.
شیرین و خۆشە زمانی کوردی

#زمانی دایک
زمان قووڵترین و یەکەمین پێکهاتەی شۆناسی مرۆڤەکان و کۆمەڵگای مرۆییە، بەهۆی ئەوەی هەڵگری شۆناسی گروپی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکە.
#بێدەنگی_بشکێنین
#Stopsilence
http://🆔t.me/N_Jnani_Rojhalat

ڕۆژی جیهانی #زمانی دایک
خوێندن بە زمانی دایک مافی ڕەوای هەر تاکێکی کۆمەڵگایە