Forwarded from لکێنەر بات
منداڵان زیاتر لە چیی دایک و باوکیان بەگلەیین؟
قەرار نییە هەر دایک و باوک لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەیان بەگلەیی بن، دەکرێ منداڵانیش لە هەندێ ڕەفتاری دایک و باوکیان بەگلەیی بن. باوترین گلەیی و ڕەخنەی منداڵان لە ڕەفتاری دایک و باوکیان ئەمانەن:
* دایکم و باوکم لەنێو خەڵکدا ماچم دەکەن و دەملاوێننەوە، منیش پێی قەڵسم!
* لەنێو خەڵک و کۆبوونەوەکاندا چیرۆک و بیرەوەرییەکانی منداڵیم دەگێڕنەوە، منیش پێم ناخۆشە!
* کاتێک هاوڕێکانم لەگەڵە، دەمدەنە بەر ڕەخنە و توانج، منیش بە خۆمدا دەشکێمەوە!
* لە کۆڕ و پێکەوەبوونەکاندا گۆرانی دەڵێن و منیش تووڕە دەبم!
* لە مۆڵ و خواردنگە و شوێنە گشتییەکاندا بەردەوام بەسەرمدا دەبۆڵێنن!
* بێئەوەی پرسم پێبکەن وێنەکانم لە سۆشیال میدیادا بڵاو دەکەنەوە، منیش لە دین دەهری دەبم!
* لەنێو خەڵک و کۆڕ و پێکەوەبوونەکاندا بە نازناوی منداڵانە بانگم دەکەن!
* بە بەرچاوی خەڵک دەستم دەگرن، وەک بڵێی ون دەبم یان دەمدزن، جا وەرە شیت مەبە!
* کاتێک هاوڕێکانم دێنە ماڵمان، ئیدی بەردەوام بە دەوروبەرمانەوەن و لێمان ناگەڕێن بۆخۆمان پێکەوە و بەتەنیا بین.
@yeketijnan

Telegram
attach📎
کووژرانی گوماناوی لاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لاوێکی خەڵکی ئاوایی دۆلاو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوی "عەمار قادری" شەوی ڕابردوو لە نێو باخی خۆیاندا بە ٢٠ فیشەک کووژراوە.
تا ئێستا لە هۆی کوژرانی ناوبراو وئەوەی کە بە دەست کێ کووژراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فروش دختر 11 ساله به ازای 21 میلیون تومان
ــــــــــــــــ
کچێکی ۱۱ ساڵانە لە لایەن باوکییەوە بە ۲۱ میلیۆن تمەن، لە بووشەهر بە کابرایەکی ۹۰ ساڵە دەفرۆشرێت.
@yeketijnan
ــــــــــــــــ
کچێکی ۱۱ ساڵانە لە لایەن باوکییەوە بە ۲۱ میلیۆن تمەن، لە بووشەهر بە کابرایەکی ۹۰ ساڵە دەفرۆشرێت.
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
🏷 یادێک لە مامۆستا “هێمن”
📃 لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
شیوەنی من شینی کوردی بێ¬بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییە
پێنووسی مامۆستا هێمن ئەو کامێرا هەستیار و دڵگر و خەیاڵاویەیە کە بەوپەڕی وردبینیەوە چاوی لە سروشت، و ژیان و مرۆڤ بڕیوە و جوانترین و ناسکترین دەق و وێنەی شێعریی تۆمار کردووە.
هێمنی ورد بین و ناسک خەیاڵ بە ڕوانگەیەکی نوێ و زمانێکی ساکار و پاراو شێعری نووسیوە. سادەبێژی و هزری ناسک لە شێعری هێمندا لە بەراوەرد لەگەڵ شێعری شاعیرانی کلاسیک¬بێژی پێشوو دیاردەیەکی ڕوون و بەرچاوە. نە لە کەلیمە و وەزنی قورس و سەقیل کەڵکی وەرگرتووە، نە وشەی بیانی لە شێعرەکانیدا بوونی هەیە و نە پەسنی میر و دەربەگی کردووە. نیشتمان¬پەروەری، مرۆڤدۆستی و جوان¬پەرەستی(پەسنی سروشت و ئافرەت) لە دیاردە سەرەکییەکانی شێعری هێمن دێنە ئەژمار.
لە ناڵەی جوداییدا ئەو حەقیقەتەمان بۆ دەردەکەوێ کە گەوهەری شێعر و ناسک خەیاڵی، لەو هۆکارانەن کە وا هێمن بیری لە وەزن و قافیە نەکردووەتەوە و بە خاتری کێش و سەروا شێعری نەنووسیوە، بەڵکوو ئەوە کێش و سەروایە کە لە ژێر فوارەی وشەی گوڵچن و خولیا و هەستی ناسکی شاعیرانەی ئەودا خۆ وێنا دەکا.
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتەوو ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی ئاوارەوو دوورە وەتەن
بلبلی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕ وەریوی، باڵ شکاوی، دەنگ بڕاو
بێ¬ بژیوی، بەش خوراوی دەرکراو
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەون و لانی خۆم
دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین
هەر وەکوو ئاماژەم پێ¬کرد، خۆشەویستیی نیشتمان، سادەبێژی، تکنیک و جۆری دەربڕینی تایبەت، بوونەتە هۆی ئەوەیکە شێعری هێمن جیاوازتر لە شێعری شاعیرانی دیکە خۆ وێنا بکا.
تەسویری تازە لە شێعری هێمندا شەپۆل دەدا، ئەو بە شێوەیەکی داهێنەرانە، بابەتەکانی لە کارگەی خەیاڵاوی زەینیدا پەروەردە کردووە و ژیانی پێ¬بەخشیون.
شەپۆلێ مۆسیقای بەسۆز
هات و ڕابورد بە بن گوێمدا
شوێنێکی بۆ خۆی کردەوە
لە ناخی دڵی توێ توێمدا
هێمن زۆر بەرپرسیارانە لەگەڵ وشەدا مامڵەی کردووە و لە وشەی سەقیل، بیانی و زیادی کەڵکی وەرنەگرتووە، هەر بۆیە کاتێ شێعری هێمن دەخوێنینەوە، لەوپەڕی ساناییدا هەست بە ڕەسەنایەتی زمانەکەی دەکەین و ئەوپەڕی چێژی لێ¬وەردەگرین.
گڕی ئەو ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە
تریفەی مانگەشەو جوانیش بێ ساردە
هێمن شاعیرێکی سادق، بوێر و ڕچەشکێن بووە و بۆ گەشە سەندنی زانست و پێشکەوتنی گەل، لە هیچ بەربەست و تەنگ و چەڵەمەیەک نەپرینگاوەتەوە و بێ¬باکانە بە گژ دەرەبەگ و داگیرکەراندا هاتووەتەوە و لە زوڵم و سەرەڕۆییەکانیان دواوە و لە ئاست زەبر و زەنگی ئەواندا بێدەنگ نەبووە، ئەم خاڵەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەیکە دەقی شێعریی ئەو پڕ بێ لە ڕۆحی حەماسە و بەرخۆدان.
ئەوی ئاغایە بێکارە
جەبوون و قەڵس و لاسارە
دزی و ڕێگرتنی کارە
ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
ئەو هێندە تامەزرۆی زمان و ئەدەبیاتی گەل بووە، کە هەموو ژیانی بۆ خزمەت بە شێعر و ئەدەبیات تەرخان کردووە، تەنانەت لە دوا ساڵەکانی تەمەنیشیدا، بە بڵاو کردنەوەی “گۆڤاری سروە” شۆڕشێکی ئەدەبیی وەهای وەڕێ خست کە زۆرینەی شاعیران و قەڵەم بەدەستانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە عیشقی ئەو گۆڤارەوە هاتنە مەیدانی خوێندنەوە و نووسین و لە ژێر کاریگەریی شنەی سروە دا، بوونە شاعیر و چیرۆک¬نووس.
(مانگنامەی سروە گۆڤارێکی فەرهەنگی، ئەدبی و کۆمەڵایەتی بوو کە ساڵی1364ی کۆچی هەتاوی، لە ورمێ چاپ و بڵاو کرایەوە و تا ساڵی1389ی کۆچی هەتاوی بەردەوام بوو.)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍نووسەر: مامۆستا کەریم حیکمەتی
سەرچاوە: دیوانی هێمن: پەخشانگای ئازادی- بەهاری 2708ی کوردی
کەریم_حیکمەتی
@yeketijna

ژن کوژیی زنجیرەیی لەپەنا یاسا دواکەوتۆکاندا
لە هەواڵەکانی دۆینێ دا هاتبوو کە "فاتمە برحی" بە دەستی کوڕە مامەکەی بە ناوی حەبیب برحی کوژراوە.
فاتمەْ چەند مانگ پێش ئێستا بە هۆی ئەوەی کە بە زۆری ناچار بە زەماوەند کردن لەگەڵ کوڕە مامەکەی "حەبیب برحی" کرابوو، لە ماڵێ ڕای کردبوو و چووبوو بۆ ماڵی یەکێک لە هاورێکانی لە مەشهەد، بەڵام لەوێ گەڕاندیانەوە و لە سەر "چۆمی" سەریان بڕی.
ئەمرۆکەش ژنێکی دیکە بە ناوی "ریحانە عامری" تەمەن ۲۲ ساڵان لە لایەن باوکی بە تەور کوژرا و تەرمەکەی لەسەر ڕێگا لە نیزیک شار فڕێ درا.
ژن نامووسی کەس نیە.

کفر، لغتِ دیگری است برای آزادی اندیشه.
گراهام_گرین
ـــــــــــــــــــــ
کوفر، واژەیەکی دیکەیە بۆ دەربڕینی ئازادیی هزر
گراهام گرین

بۆ خەڵک مەژی،
چونکە لەناو ئەچی...!!!
خەمۆکترینی مرۆڤەکان ئەوانەن کە قسەی خەڵکیان بۆ گرنگە...!!!
گابرییەل گارسیا_مارکیز

لەشوانیکیان پرسی ڕوژگارت چۆنە؟
لەوڵام دا وتی من کە نازانم ڕوژگار چۆنە
بەڵام کاتێک کە مەڕەکانم بڕێیەوە
بینیم نیوەی مەڕەکان گورگن
@yeketijnan
لەوڵام دا وتی من کە نازانم ڕوژگار چۆنە
بەڵام کاتێک کە مەڕەکانم بڕێیەوە
بینیم نیوەی مەڕەکان گورگن
@yeketijnan
#کۆمەڵناسی_کۆمەڵگا
#ڕەگەزناسی_کۆمەڵگا
#بنەماڵە
لە بنەماڵەیەکدا کە
ژن و مێرد هەردوویان کار دەکەن،
گەر پیاو لەبەرچاوی منداڵەکانی
بیدرکێنێ کە ناتوانێ وەکوو دایکیان،
خواردنی بەتام ساز بکات،
بەم واتایە کە ئەو بە ڕواڵەتێکی داماوانە،
هێزی خۆی بۆ پاراستنی پێوەندیی
بنەماڵەیی بە هەمان شێوەی کونتڕۆڵی
نەریتی بەکار بێنێت و بە خاکەڕاییەوە
دەیەوێت ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکە
لەگەڵ خۆیدا هاوڕا بکات...
بەواتایەکی تر لەم وتووێژە هێرشبەرانە ــ
بەرگەرانەیە ژن بە لەڕوودامانەوە
دەچێتەوە بۆ چێشتخانە و پیاویش دۆخی
نەریتی بنەماڵەی پاراستووە...
تانەت کاتێ کە پیاوەکە لە
دەرەوەی چێشتخانە لێی دەپرسێت،
پێویستیت بە یارمەتی نییە؛؟
هاوسەرەکەی هەرچەن ئاگاداری
زیادبوونی کارەکانە بەڵام بەهۆی ناشارەزایی
مێردەکەی لە کارەکانی چێشتخانە،
داوای یارمەتی مێردەکەی ڕەت دەکاتەوە و
بەم شێوەیە سەرەڕای ڕۆڵی یەکسانی
دایک و باوک لە بەخێوکەری و دابینکردنی
بژیوی ژیاندا بەڵام منداڵان بە هەمان
دابەش کردنی کاری بەشێوەی ڕەگەزی
ڕاهاتوون و هەر بەم بنەمایە
کەسایەتی و شوناسیان شکڵ دەگرێت...
سەیر ئەمەیە کە هەندێ جار کە دایک
داوای باوک بۆ یارمەتی دان لە
کارەکان ماڵەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت
لەگەڵ کچەم کارەکان دەکەین و قەت
ئاماژە بە کوڕەکەی بۆ یارمەتی دان ناکاتەوە...
تەنانەت گەر پیاو یان کوڕ بتوانن بۆ
یارمەتی دان دایک ڕازی بکەن بەڵام
دیسانیش لە چێشتخانە دەوری سەرئاشپەز
یان سەرپەرشت و بەڕێوەبەریەک دەبینن...
هەروەها گەر منداڵان ڕوو لە باوکیان بکەن
و داوای خواردنیان لێ بکەن، باوکیان بێ
بیرکردنەوە دەیانێرێت بۆ لای دایکیان و
ئەم کارە لە ملی خۆی دەکاتە...
ئەم کارە ئەوەندە ئاسایی دەنوێنێ
کە منداڵەکە کاتێ برسی بێت،
ڕوو لە باوکی دەکات و دەڵێت:
"باوکە برسیمە"، بەڵام کاتێ ڕوو لە
دایکی دەکات تەنیا دەڵێت: "برسیمە"
بەم جۆرە بە نافەرمیترین شێوە بە
دایکی دەڵێت و ئەمانە دووبارە
کۆمەڵگایەکی پیاوسالار بەرهەم دەهێنێت...
هەروەها، دایکانیش کاتێ دەیانەوێ
منداڵانیان فێری قسە بکەن،
کوڕان هان دەدەن کە نیاز و
پێویستییەکانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ
دەرببڕن بەڵام کچان هان دەدەن کە
ویست و حەزیان بشارنەوە...
باوکانیش لە کاتی نەبوونی دایکاندا،
پێویستیەکانیان لە کچان داوا دەکەن
کەوابوو درێژە بە هەر ئەم ڕێچکەیە دەدرێت...
نووسەر:#عەباس_موحەمەدی

گڕوگاڵ ١.pdf
6.2 MB
لەسەر داواکاری سەرنووسەر و خاوەن ئمتیازی گۆڤاری نوێ دوکتور مستەفازادە: و لێژنەی منداڵانەوە، بەبۆنەی پەتای کرۆناوە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بە دەگمەن چاپ دەبن و دەست ناکەون. بۆیەpdf ی گۆڤارەکە دەنێرینە خزمەت منداڵان و تازەلاوانی کوردستان، هەتا کەڵکی لێوەرگرن و بابەت و شیعر و پکتوگرام و قسەی خۆش بنێرن بۆ گۆڤارەکەی خۆیان.
شیلان گەیلانی
لێژنەی گۆڤاری منداڵانی گڕوگاڵی نوێ.
ناونیشانی گڕوگاڵی نوێ- مەهاباد
مەیدانی ئاردی- پاساژی بانکی میلەت( ملت) نهۆمی ٣
Email:girugaliniwe@gmail.com
@yeketijnan
شیلان گەیلانی
لێژنەی گۆڤاری منداڵانی گڕوگاڵی نوێ.
ناونیشانی گڕوگاڵی نوێ- مەهاباد
مەیدانی ئاردی- پاساژی بانکی میلەت( ملت) نهۆمی ٣
Email:girugaliniwe@gmail.com
@yeketijnan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سپیده_قلیان، فعال مدنی که در پرونده کارگران شرکت #نیشکر_هفتتپه به پنج سال زندان محکوم شده است، میگوید از من خواستند نامه عفو به #خامنه_ای بنویسم ولی قبول نکردم. در نتیجه باید روز یکشنبه خودم را به #زندان_قرچک معرفی کنم.
@yeketijnan
@yeketijnan
ماوەیەکە لە جیاتی خوێندنەوە، ڕووم کردووەتە فیلم بینین.
جاران کە چیرۆکێکم دەخوێندەوە، بیرۆکەی نووسینی دووسێ چیرۆکم بۆ دەهات.
ئەو ماوەیە ئەو هەموو فیلمەم سەیر کردووە، بیرۆکەی یەک چیرۆکیشم بۆ نەهاتووە؛ تەنانەت هەست دەکەم تازە ناتوانم چیرۆکیش بنووسم.
شاشەکان، فیلم و سینەما مرۆڤەکان نەزۆک دەکەن. ئەو هەموو فیلم و ویدۆیەی ڕۆژانە دەیانبینین، هێزی درووستکردنی وێنەی نوێ لەنێو مێشکماندا لەناو دەبەن.
سەرەتاکان شاشەکان مرۆڤەکانیان تیلیسم دەکرد؛ بەڵام ئێستا شاشەکان مرۆڤەکان دەخەسێنن. هەستی هاوسۆزیمان دەخەسێنن، هەستی مرۆڤایەتیمان دەخەسێنن، هەستی داهێنانمان دەخەسێنن، هەستی...
تەنیا دیاریی شاشەکان بۆ ئێمە، ئاسایی کردنەوەیە.
خوێندنەوە تاکە ڕێگای بەرەو مرۆڤایەتی چوونمانە!
شاشەکان دەسپەڕن؛ کتێبەکان سەرجێیی.
دەسپەڕ وەچەی لێ ناکەوێتەوە؛ بەڵام سەرجێیی وەچە دەخاتەوە!..

ئەرکی ژنان لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە: “زاوزوێ” و “خزمەتی پیاوان”.
کاریکاتۆر: مانا نیستانی
@yeketijnan
کاریکاتۆر: مانا نیستانی
@yeketijnan
🗓ئەمڕۆ چوار شه ممه
💐٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ کوردی
💐 ٢٨ی خوردادی ۱۳۹۹ی هەتاوی
💐۲٥ی شه وواللی ۱۴۴۱ی مانگی
💐١٧ی ژووەنی۲۰٢۰ی زایینی
@yeketijnan
💐٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ کوردی
💐 ٢٨ی خوردادی ۱۳۹۹ی هەتاوی
💐۲٥ی شه وواللی ۱۴۴۱ی مانگی
💐١٧ی ژووەنی۲۰٢۰ی زایینی
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
"بنکەی خێرخوازی نادیا" بۆ پارێزگاری لە مافی ئەو ژن و مناڵە ئیزدیانەی لەلایەن داعەشەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی جنسیی بوونەتەوە دامەزراوە.
لەکاتێکدا تا ئێستاش چارەنووسی نزیکەی ۲۰۰۰ ژنی ڕفێنراو لەلایەن داعەشەوە ناڕوونە، لەساڵی ۲۰۱٥ٚ و لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەشەردۆستانە، نزیکەی ۱۰۰۰ژن ومناڵی ئیزدی کە توانیبوویان لەدەست چەتەکانی داعەش هەڵێن، بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی و ساڕێژی برینەکانی پاش ئەم توندوتیژیانە ڕەوانەی وڵاتی ئاڵمان کران. #نادیا_موراد یەکێک لەو کچە ڕزگاربووانەیە کە بەهۆی بوێری لە گێڕانەوەی کارەساتەکە و چالاکیەکانی دژ بە توندوتیژی جنسیی و کەڵک وەرگرتن لە جەستەی ژنان وەک چەک لەکاتی شەڕدا، بوو بە براوەی "خەڵاتی ئاشتیی نوبێلی ۲۰۱۸".
ئێستا بنکەی خێرخوازی نادیا بە پشتیوانی سازمانە نێودەوڵەتییەکان لەچەند فازدا دەستی کردووە بە هاریکاری ژنانی قوربانیی.

سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، "سوهەیلا حیجاب"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەروەها بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە ناڕوونیی چارەنووس و ڕاگرتنی "زەینەب جەلالیان"، زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دەستی داوەتە مانگرتن.

لە چارەنووسی " هاجەر سەعیدی" چالاکی کرێکاری کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
@yeketijnan
@yeketijnan
🔴بەپەله
🔻سپای تیرۆریستی پاستاران ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار تۆپباران دەکات..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴فوری
🔻سپاە تروریست پاسداران مناطق مرزی پیرانشھر را توپباران میکند.

سه قتل ناموسی با داس و تبر در کمتر از یک ماه
هنوز خردادماه به پایان نرسیده که سومین مورد رسانهای شده از قتلهای ناموسی در این ماه با واکنش گستردهی افکار عمومی و کاربران شبکههای اجتماعی روبرو شده است.
در یکم خردادماه، دختر ۱۴ سالهی تالشی، رومینا اشرفی، در روستای سفیدسنگان لمیر، به دست پدرش با داس به قتل رسید. قتل او زمانی رخ داد که رومینا پس از پنج روز فرار با بهمن خاوری، خواستگارش، از سوی پلیس آستارا بازداشت و با دستور قاضی دادگاه به پدرش تحویل داده شده بود.
پس از آن، ۲۵ خردادماه، در آبادان، فاطمه برحیِ ۱۹ ساله توسط حبیب برحی، پسرعمویش که همسر او نیز بود، سر بریده شد.
در شامگاه دوشنبه ۲۶ خرداد، یک روز پس از سر بریده شدن فاطمه برحی، در کرمان، ریحانه عامریِ ۲۵ ساله با ضربات پدرش کشته است.

Forwarded from عکس نگار
باوکە بێبەزەییەکەی ریحانە عامری سێ ساڵ بیری لە کوشتنی کردووەتەوە!
ریحانە عامری ـ رۆمینا ئەشرەفی ـ و فاتمە برحی سێ کچی کەم تەمەن کە لەم ماوەیەدا بە دەستی باوک و دەسگیرانیان گیانیان لێ ستێندرا.
دووشەممە ۲۸ی جۆزەردان کچێکی ۲۲ ساڵانی کرمانی بە ناوی ریحانە عامری بە دەستی باوکی کوژرا و خوشکی بۆ جارێکی دیکە نەیتوانی ڕزگاری کات. کاتێک باوکی دانی بە کارەکی داهێنا و گوتی بە تەور کچەکەی خۆی کوشتووە باسی ئەوەشی کرد کە کچەکەی لە ساڵی ۹٦یش تا سرای مەرگ ڕۆیشتە پێشێ.
باوکی ریحانە ۳ ساڵ پێش دەستی داوەتە کوشتنی کچەکەی!
ئەو دەڵێ کە لە ڕفتار و هەڵسوکەوتی کچەکەی ماندوو بووە ۳ ساڵ لەوە پێش تا سەرای مەرگ لە ریحانەی داوە تا ئەو جێگایە کە دەست و لاقی شکاوە و خوشکەکی ئەوی گەیاندووەتە نەخۆشخانە و ڕزگاری کردووە.
چارەنووسی ریحانە عامری کچە کرمانی هاوچارەنووسی ڕۆمینا ئەشرەفی کچی تالشی و فاتمە برحی کچی ئابادانییە و وەک ئەوان کوژراوە.
کوشتنی نامووسی ! کوشتنی بنەماڵەیی ! ئەوە هۆشدارێکە بۆ کۆمەڵگا سێ قەتڵی بنەماڵەیی ـ سێ ژن کوژی ـ لە یەک مانگدا ڕوییدا. ڕۆمینا ئەشرەفی کچە تالشی ۱۳ساڵان یەکەم قوربانی زنجیرە قەتڵی بنەماڵەیی ئەو مانگە بوو کچێک کە باوکی سەری بە داس لە جەستەی جودا کردەوە تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە دڵدادەی کورێک ببوو و دەیهەویست زەماوەندی لەگەڵ بکا و هەر بەو هۆیە لە ماڵ ڕای کردبوو دوای ئەوەی هێنابوویەوە ماڵێ لە خەودا کوشتویە و سەری بە داس بڕیبوو.
هەروەها هەواڵی ئەو قەتڵە هێشتا لە سەروو هەواڵەکانی دیکەوە بوو کە لە ماوەی ۲٤کاتژمێردا دوو قەتڵی دیکە ڕوویدا.
فاتمە برحی کچە ۱۹ ساڵانە ئابدانییە کە ساڵێک لەوەپێش بە زۆرەملی ناچار دەکرێ مێرد بە کوڕەمامی خۆی بکا و کاتێک نەیدەویست درێژە بە ژیانی هاوبەشی بدا و داوای تەڵاقی کرد لە پێشدا لەگەڵ تووڕەیی باوکی روبەروو بوو سەممی درایە و دایکی ڕزگاری کرد بەڵام ئاخیری هاوسەرەکەی لەسەر لێواری چۆمی سەری بڕی.
هێشتا هەواڵی کوشتنی فاتمە بەرحی جێنەکەوتبوو کە هەواڵی کوشتنی ریحانە عامری کە باوکی بە تەور لەنێوی بردبوو بڵاو بۆوە. باوکی ریحانە موخالفی هەڵسووکەتی کچەکەی بوو بۆیە کوشتی.
سێ جەنایەت لە یەک مانگدا باس لە جەولانی تووڕەیی و خەشم لە کۆمەڵگادا دەدا توورەییەک کە دەتوانێ هەر هۆیەکی ببێ بەڵام بەهەرحاڵ ژیانی ژنانی لە مەترسی خستووە و ئەوان لەگەڵی ڕووبەڕوو بوون.
دژکردەوەی خەڵک بەو سێ قەتڵە بنەماڵییە یان کوشتنی نامووسیە چ بووە؟
ئامادەکردنی :نەسرین یوسف زادە"

چند سال پیش چند بار به کتابخانه عمومی شهرم رفتم دنبال کتابهایی بودم که متاسفانه بیشترشان را نه فقط در کتابخانه های عمومی که حتی در کتاب فروشی ها هم نمی توان یافت! اما تعدادی کتاب و رمان خوب از نویسندگان بزرگ را می شد آنجا پیدا کرد. دقت کردم به کاغذ پشت کتابها که مخصوص مهر کردن زمانی است که یک نفر کتاب را به امانت می گیرد. متاسفانه تعداد مهر کتاب هاب ارزشمند خیلی کم بود. کنجکاو شدم ببینم کدام نوع کتاب ها طرفداران بیشتری دارد و شروع کردم به چک کردن کتاب هایی که بیشترین مهر را داشتند و بیشترشان را به امانت گرفتم و مطالعه کردم. نتیجه بسیار ناراحت کننده بود! همه آنها رمان هایی آبکی و مثلا عاشقانه بودند که سرگذشت یک دختر و پسر را بازگو می کردند. چیزی شبیه خاطره نویسی. همه این رمان ها فارغ از جزئیات متفاوت، محتوایی مشابه داشتند: دختری که بسیار زیبا و جذاب است عاشق پسری زیبا،قد بلند، اکثرا پولدار و غیرتی می شود و در آخر بالاخره به هم می رسند. بعد از زندگی مشترک که سن دختران شخصیت اصلی همه آنها زیر بیست سال است، ترک تحصیل می کنند و همه هم و غم زندگیشان می شود اینکه زنی خوب برای شوهرشان ، مادری نمونه برای فرزندانشان و عروسی عالی برای خانواده همسر باشند. در زندگی همه آنها رقابت بر سر آشپز خوب و کدبانو بودن بود، خانه ای همیشه تمیز و مرتب داشتن و البته حسادت مثلا زنانه در برابر شوهر خوب، جذاب و پولدارشان که انگار خیلی از زنان دیگر در کمین نشسته اند تا این شوهر نمونه را از دستش بقاپند و بسیاری نکات دیگر. متاسفانه دختران نوجوان که مخاطبان اصلی این رمان ها هستند و با شخصیت اصلی هم زاد پنداری می کنند و تمام توقع و تصور و رویایشان در زندگی می شود همین!
در فرهنگ جهان سومی که اکثریت دختران از سن بلوغ به جای تمرکز روی بدست آوردن موفقیت و مهارت آموزی و تحصیل علم، متوجه زیبا بودن می شوند تا خود را چون کالایی با ارزش تر تقدیم مردی کنند که قرار است او آنان را به همه رویاهایشان برساند. دخترانی که همه استعدادهایشان در نطفه خفه شده و تمرکزشان متوجه ازدواج می شود. البته این مساله فقط به ضرر دختران نیست و پسران هم کمتر آسیب نمی بینند. در فرهنگی که مردان را اینگونه نمایش می دهد و پسرانی که فاقد زیبایی ظاهری مردانه باشد و یا قدبلند نباشند و البته مهتر از همه پولدار نباشند در جامعه کمتر مورد توجه قرار می گیرند و اینگونه به پسران نوجوان و جوان تلقین می شود که بدون داشتن این ویژگی ها شانس کمتری برای تصاحب دختران زیبارو دارند و در نتیجه به مرور زمان دچار مشکلات روحی و بسیاری مشکلات دیگر می شوند که بحث کردن از آنها از حوصله این متن خارج است و حتما در نوشته ای دیگر به آن خواهم پرداخت.
در همه این رمان ها مردان غیرتی، متعصب و ناموس پرست نمایش داده می شوند و دخترانی که از این غیرت به وجد می آیند و آن را نشانه عشق و دوست داشتن مرد زندگیشان می دانند! و البته همزمان پسران نوجوان هم اینگونه در معرض آموزش غلط قرار می گیرند و غیرتی بودن را جزئی از مردانگی می دانند و زنان و دختران خانواده را ناموس خود دانسته و خود را مالک و صاحب اختیار آنها می دانند. که البته فکر نمی کنند چیز بدی باشد بلکه آن را خوب و بر وفق مراد دختران می دانند!
اخیرا صفحاتی در فضای مجازی هم به چشم می خورد که عنوانشان روایت داستان های واقعیست (که البته معلوم نیست واقعا هم باشند!). کنجکاو شدم و خیلی از داستان هایشان را خواندم و دیدم بله! اینها هم دقیقا به سبک همان رمان های چاپ شده از عشق و عاشقی دختران و پسران جوان داستان می سازند و به خورد نوجوانان ما می دهند. البته مطمئنا بیشتر نویسندگانشان حتی نمی دانند که چه آسیب جبران ناپذیری به روح و روان مخاطبانشان وارد می کنند و با دیدن تعریف و تمجید مخاطبانشان خوشحال به ادامه کارشان می پردازند.
و اینگونه با آموزش های ضمنی اینچنینی دخترانمان یاد می گیرند که باید زیبا باشند و زیبایی را مهمترین ویژگی یک دختر می دانند و هدفشان از زندگی می شود ازدواج! آن هم با پسری خوش تیپ، قد بلند و پولدار که قرار است او را خوشبخت کند و به همه آرزوها و رویاهایش برساند. دخترانی که از همان سن بلوغ دست از تلاش برای رسیدن به موفقیت برمی دارند و دنبال عشق می روند! به جای تمرکز روی مهارت آموزی، روش های کسب درآمد و داشتن شغل مناسب، مستقل شدن و در کل آموختن راه و روش درست زندگی کردن و لذت بردن از زندگی، منتظر پیدا شدن شاهزاده نشسته بر اسب سفید می مانند،کسی که قرار است مثل معجزه ای در زندگی آنها به یکباره آنها را به خوشبختی برساند!
حالا کە در جامعە و مدارس آموزش مناسب و درست به دختران ارائه نمی شود والدین خود باید تا جایی که ممکن است آنها را مانند یک انسان مستقل، آزاد و برابر با پسران تربیت کنند تا بدانند فرقی با پسران ندارند و جنس دوم جامعه نیستند.
دخترانمان باید بدانند و یاد بگی