𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
258 subscribers
1.1K photos
119 videos
16 links
Channel - Created | 29,9,𝟮𝟬𝟮𝟬

ھەر شتێک دڵتەنگی کردی جێیبھێڵە.
Download Telegram
How can people be that disrespectful?
Remembrance
Balmorhea
لەنێو ئەم دەنگەدەنگ و ژاوەژاوەدا، وەرە من و تۆ لە تەنیشت یەکەوە دابنیشین و بێدەنگ بین. هیچ نەڵێین. ئارامی ئارام. گوێ لە بالمۆریا بگرین.
ئەو میوانخانانە هەن لە فیلمەکاندا، هەم جێگەی حەوانەوەن، هەم جێگەی خواردن و خواردنەوەن؛ لەسەر ڕێگایەکی دوور، تاریک و بێدەنگ. لەجێگەیەکی چۆڵ، کۆن و تەنگ. لە دەرەوەی شار، سامناک و غەمگین. دەبوو جێگەیەکی ئەوها هەبایە، مرۆڤ لەکاتی دڵتەنگی و فشاری زۆر ڕویی تێبکردایە. لەوێ بمایەتەوە. دوور لە هەموان. لەبێدەنگیەکی ڕەهادا. بەتەنها. هەر خۆی. تا ئارام دەبویەوە. دەشبویەوە.

...
پێموایە مرۆڤەکان بە قسەکردن، لێک دووردەکەونەوە و بە قسەنەکردن، زیاتر لێک نزیک دەبنەوە. دەبێت ھەموان لای خۆیانەوە بێدەنگی بڵاوبکەنەوە. ھەموان یەکدی ببینن و ھیچ نەڵێن. بەبێدەنگی بەلای یەکدا تێپەرن. کڵاوەکانیان بۆ یەکدی داگرن و بڕۆن. وەک فیلینی گوتی؛ ئەگەر ھەموومان بێدەنگ ببین، ڕەنگە بتوانین شتێک تێبگەین. بەڵێ بەڵێ کاک فیلینی، دەمخۆش. خودا ئاسودەیی ھەمیشەیی بە ڕۆحت ببەخشێت. بێنە دەستت ماچ بکەم. تۆ ڕاستت کرد. ھەر بێدەنگی چارەسەرە. بێدەنگیەکی موتڵەق.

...
فێربە بێدەنگ بیت، ڕۆژێك، لەجێگەیەك بە كەڵكت دێت.
ئەو بەیانیە کە بوو بە شەڕمان، من لەبەرئەوەی نازانم ڕونکردنەوە بدەم، تەلەفونەکەم داخستەوە و لەماڵ ڕۆشتمە دەرەوە. ڕۆشتم بۆ پارک. سڵاوم لە ھەموو شەتڕەنجبازەکانی پارک کرد و گوتم:« دەھێڵن منیش یاری بکەم؟» ھەمووان بێدەنگ بوون، با وەستا و درەخت چڵەکانی ڕووکرد بەملادا و ھەمووشتێک لەدۆخێکی حەپەساو و سەرسوڕماودا بوو. ھەموان سەیریان دەکرد و بێدەنگ بوون. چونکە بڕیار بوو من لەگەڵ ئەو پیرەمێردانەدا یاری بکەم، کە زۆربەی کاتەکانیان بە شەتڕەنج دەبەنە سەر. خێرا جێگەیان بۆ کردمەوە و دانیشتم. کاک محمد لەبەرامبەرم دانیشت. کاک محمد بە پرچی سپی و ڕوخسارێکی سور و سپیەوە کەسێکی ڕۆحسوک و نەرمونیانە و ھەموان ڕێزی لێدەگرن و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی شەتڕەنج لەو پارکە. زۆرجار لەگەڵ من بە لەھجەی ھەورامی قسە دەکات، بێ ئەوەی من یەک وشەش تێبگەم، سەری بۆ ڕادەوەشێنم و پێدەکەنم. پارەچاکەکانمان لەسەر تەختەکە دانا و کاک محمد بە ھەورامی شتێک گوت کە من تێنەگەیشتم و کاتێکیش ھاتە سەرەی ھەڵبژاردنی ڕەنگەکان، بەرلەوەی ئەو قسە بکات، ھەڵمدایێ و گوتم:« تۆ سپی، وەک ڕەنگی قژت، من ڕەش، وەک ڕەنگی بەختم.». ھیچ تێنەگەشت و بە بزەوە دەستمان پێکرد. ھەموو یاریەکە لەدەستمدا بوو. ھەموو ڕێگەکانم لێدەگرت و ھەندێککات وام لێدەکرد چەند چرچێکی زیاتر بخاتە دەموچاویەوە و زیاتر بیر بکاتەوە. جوڵەکانی سەد جار دوبارە دەکردەوە و ھەندێک جوڵەشی ھەندێکجار درەنگ، ھەندێکجار زوو دەیکرد. بەڵام نەک لەپێش منەوە، من لەو کاتەدا کەسێک بووم کە ئیتر تۆم نەدویست و ھەمووشتێک لەژێر ڕکێفی مندا بوو. گرنگ نەبوو بەلامەوە بە چ پارچەیەک دەیەوێت یاری بکات. چ فیل، چ ئەسپ، چ وەزیر یا قەڵا بێت، چ جیاوازیەکی ھەیە کاتێک تۆ نەبیت؟ سێ خولەکی نەخایاند کاک محمد مات بوو. کاتێک گوتم« ئەوە کش و بێشەرمیش نەبێت، مات!.» ھەموان واقیان وڕمابووە تەختی شەتڕەنجەکە. خەریکبوون بەدوای ڕێگەی دەربازبوندا دەگەڕان. بەڵام ڕێگەی دەربازبوون نەمابوو. تێدەگەیت لێم؟ ڕێگەی دەربازبوون نەمابوو. ھەموان بێدەنگ بوون و کاک محمد پارچەکانی دانایاوە کە یانی با دەستێکی دیکەش یاری بکەین. منیش پارچەکانم گەڕانەوە جێگەی خۆیان و یاریمان کردەوە. ئەمجارە زووتر مات بوو. کاک محمد کە خەمو پەژارە بە دەموچاویەوە دیاربوو، تەوقەی لەگەڵ کردم و ھەستا. تا ئێوارە ھەمووانم مات کرد. شەش حەوت کاتژمێر یاریم کرد و تەنانەت یەک یاریشم نەدۆڕاند. بەڵام یەک زەڕەش دڵخۆش نەبووم. حەزم دەکرد لەلام بیت و بردنەوەکانم ببینیت. بەڵام ئەگەر تۆ لەلام بایت، نەمدەبردوە. دەدۆڕام. خراپیش دەدۆڕام! ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ کاک محمد دەدۆڕام. دەدۆڕام و دەدۆڕام. دواتر ھەروا کە وەک سەربازێکی بێ شا و وەزیر، وەک سامۆراییەکی بێ ئەمیر بۆ ماڵ دەگەڕامەوە، تێگەشتم کێشەکە چیە: من بێ تۆ براوەم و لەگەڵ تۆ دۆڕاوە. کێشەکە ئەوەیە ھیچیانم ناوێت. نە دۆڕانێکی لەگەڵ تۆ، نە بردنەوەیەکی بێ تۆ!

...
ھێشتاش سێ چوار کاتژمێر دادەنیشم تا کەسێک بێزار نەکەم. ھیچ ناکەم تا کەس خەبەری نەبێتەوە. دادەنیشم تا بەرامبەرەکەم ھێندە بە تەلەفون قسە بکات، وەک ئەوەی من بوونم نەبێت. بە ھێواشی دەرگا دەکەمەوە. تینومە و ئاو ناخۆم، برسیمە و دەرگای سەلاجەکە ناکەمەوە. لەسەر نوکی پێ دەڕۆم.ڕەچاوی حاڵی ئەوانی تر دەکەم. دادەنیشم و ھیچ ناکەم. مات و بێدەنگ. وەک بەردێکی بچوکی کەنار ڕوبار. ئەی خەڵکی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەردێکی کەنار ڕوبارەکە دەکەن؟ ھەڵیدەگرن و بەھەموو ھێزیانەوە فڕێی دەدەنە نێو ڕوبارەکە تا نوقوم بوونی ببینن!

...
Forwarded from ھیچستان (Nari Darbandi)
باوەڕ بکە، بە خوێندنەوەی وشەکانت ئێڵنجم دێت. من پێشتر نەفرەتم بیستبوو، خوێندبومەوە کە بە ئێرە دەگات. بەڵام ھیچکات ئەزمونم نەکردبوو. بۆیە پێم سەیربوو دوای خوێندنەوەی نامەیەکی قەدیمت، بینیم کە لە کەلە و سنگ و دەمارەکانمدا نەفرەت و ڕق دێن و دەچن و حاڵم تێکدەدەن. ئەمە یەکەمجار بوو دوای خوێندنەوەی نامەکەت، نەمتوانی بەپێوە ڕاوەستم و دانیشتم. دەبوو بمبینیت، لێوانلێو لە نەفرەت، سەرڕێژ لە ڕق!. ڕوخسارم سوور ھەڵگەڕاو و تێکچوو، چاوەکانم کراوەتر. ھەر لەوکاتەدا بوو بڕیارمدا ئەمە بنوسم. دەبێت بینوسم! زۆربەی کات، کاتێک لەشتێک ناگەم، ھەمان شت بەخۆم دەڵێم؛ دەبێت بینوسم. کە نوسیم، دواتر لێی تێدەگەم. بەڵام بڕوابکە ئەمجارە لەدوای نوسینیشی ھیچ تێناگەم! نا تێناگەم. بەڵام زۆریش گرنگ نیە، چونکە تۆ لێی تێدەگەیت! ئێستا دەزانیت لێرە چی ڕوودەدات و پێمخۆشە بەردەوام وێنەکەیت لەپێشچاو بێت.


...
You have no idea how deeply I can feel him even more than a real person could
گەر دیقەتتان دابێت، کەسێک کە خەوتووە، دەتوانیت خەبەری بکەیتەوە. بەڵام کەسێک کە خۆی کردووە بە خەوتوو نا!

مەبەستەکەم ڕوونە خۆ؟

کەسێک کە خۆی لە گێلی داوە بەتۆ تێناگەیەنرێت!
من ھیچکات ھەستم بەبەزەیی نەکردووە بەرامبەر بە زیندانیەکانم. ھێندەی پێمکرابێت، ئازارم داون و وەک کەسێکی سادیزم چێژم لەم ئازاردانە وەرگرتووە. تا ئەمڕۆ! ئەمڕۆ بەرامبەر بە یەکێک لە زیندانیەکانم ھەستم بەبەزەیی کرد و بەم ھەستی بەزەییە ڕوخام!. ئەمە دوای ئەوە ڕویدا کە بەدەم گریانەوە داوای لێدەکردم کە گوێی بۆ بگرم بۆئەوەی خۆی خاڵی بکاتەوە لەو ئازارانەی کە خەریکن ناخی دەخۆن. گەرچی من ھیچکاتێک گوێم نە بۆ زیندانیەکانم و نە بۆ کەسی دیکە نەگرتووە، ئەمڕۆ بڕیارمدا گوێی بۆ بگرم!. ئەو بەمشێوەیە بۆ من دوا:« بروانە گەورەم! سوێندت بۆ دەخۆم من بێتاوانم. بەڵام داوات لێناکەم ئازادمکەیت. تەنھا گوێم بۆ بگرە. من ھیچم ناوێت جگە لە دوو گوێ بۆ بیستن! تەنھا ڕێگە بدە قسەکانم بکەم. نامەوێت بەلاڵی لەدونیا بڕۆم. دەمەوێت پێش مردنم، ھیچ قسەیەکم نەمابێت بۆ کردن.» ھەستم بە بەزەیی کرد، ڕێگەمدا ئەو قسانە بکات کە لەنێو کەلەیدا پەنگیان خواردووە. پێم گوت:« فەرموو! فەرموو! بیڵێ. گوێدەگرم بەڵام بیر لە ئازادبوون نەکەیتەوە ھا!». دەستیپێکرد:« سوێند دەخۆم داوات لێناکەم ئازادم بکەیت. گوێبگرە گەورەم، من ئیدی ژیان و مردنم ھیچ جیاوازیەکیان نیە بۆم. ئیدی چ زیندانیەک ببم لەلای تۆ و چ ئازاد بم لەدەرەوەی ئێرە ھیچ جیاوازیەکیان نیە بۆم. ئەسڵەن من لە دەرەوەی ئێرەش ھەر لە زیندانم گەورەم!. من ئەوەتەی ھەم، زیندانیم. زیندانی ئەو کیژە جوانانەم کە بە سوراوێکی کاڵ و پرچێکی زەردەوە بەنێو شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە و ھی من نین. بەڵێ! من زیندانیەکی ھەمیشەییم گەورەم. زیندانی دەستی ھیواو خەونەکانمم. خەونەکانم گەورەم! ئەو خەونانەی کە ھیچکات بەدی نەھاتن و نایەنە بوون...» نەمتوانی چیدیکە بەرگەی ئەم ھەستی بەزەییەم بگرم. ھەستام و بەرەو دەرەوەی ژێرزەمینەکە کەوتمەڕێ. لەبەر دەرگای ژێرزەمینەکە وەک ئەوەی قسەیەک لە گەروم گیری کردبێت، ئاوڕم بۆ دایەوە و گوتم:« بخەوە! بخەوە ھەمومان زیندانین! منیش وەک ئێوەم... زیندانیم... بخەوە!»

...

زیندانیەکانی زیندانیەک

...
«لەبیرکردنتم لەسەر خۆم فەرز کردووە، ئێستا فیرعەونێکم و تەنھا شەلاق لەخۆم دەدەم بۆئەوەی ئەم کارە بەدروستی ئەنجام بدەم.»
لەجێگەیەکدا چاوەڕێی ھاوڕێیەکمم دەکرد، لەپڕ ئوتۆمبێلێک لەبەردەممدا ڕاوەستا. بینیم ژن و پیاوێکن و تەماشام دەکەن. شێوەی تەماشاکردنیان زۆر سوکایەتیانە بوو. ھەر لەوێدا سەرودڵی گرتم. منیش تەماشام دەکردن. پیاوەکە بانگی لێکردم و بەشێوەیەکی زۆر ناشرین کە زیاتر لە ڕستەیەکی فەرمانی دەچوو وەک لە پرسیارکردن و گوتی:« کوڕەکە ڕێگەی قەراغ لێرەوەیە؟» گوتم:«بەڵێ» تەماشای ژنەکەی کرد و گوتی:« درۆ ئەکا، لەخۆیەوە وادەڵێت.» و دواتر ڕۆشت. من نازانم چ ھەڵەیەکم کرد کە ئەو وای بەمن گوت! من ھەر لەوێدا لێی خۆشبووم. ئینسانە ئیتر، جایز و خەتایە! ھەندێکجار حەوسەڵەی نیە و قسە دەکات... لێرەدا دەمەوێت سوپاسی ئەو ھاوڕێیەم بکەم کە چاوەڕێی بووم، لەدورەوە کە ھات، پیاوەکە ھەمان پرسیاری لە ھاوڕێکەم کردەوە، ئەویش وەک ئەوەی ئاگاداری ئەو سوکایەتیە بووبێت کە بەمن کراوە، ھەر بە «بەڵێ» وەڵامی دایەوە!

دەمەوێت بڵێم: خوات لەگەڵ کاکی شۆفێر! خوات لەگەڵ بەرەو کەلار!

..
«ئەو شتەی کە ئێستا ئێمە پێویستمانە ئەوەیە کە مرۆڤەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگبن. نەک تەنھا مرۆڤەکانی چواردەورمان، ھەموو مرۆڤەکان. لەتەواوی جیھان، بۆ ماوەیەک قسە نەکەن. بێدەنگیەکی تەواو، تا بزانین دەبێت چی بکەین.»
ئازیز من تۆم کوشت؛ ئێستا کە خەریکم دفنت دەکەم، بیرمکەوتەوە کە تۆم کوشتووە. تۆم کوشت تا بەخەیاڵی خۆم جێگەی خۆم زیاتر بکەمەوە. تۆم کوشت تا تۆ نەژیت و من زیندوو بمێنم. تۆم کوشت و خۆم مردم.


...
زۆرم وت و کەس تێینەگەیی، ئێستە خامۆشم ...

- نالی

...