لیپۆفرێنیا 🕊️
602 subscribers
111 photos
6 videos
1 link
Owner : @r1vooo 😺🖤!
Download Telegram
کێشە نییە ئەگەر منت خۆشنەوێت،
منیش خۆمم خۆشناوێت…!
ئەڵێن ژن زەعیفە
ئەی کێ بەهێزە ؟
پیاو
ئەی کێ پیاو بەخێو ئەکا ؟
ژن
دەی ئیتر من ناتوانم بڵێم ژن زەعیفە..!
-دکتۆر محمدخانی-
سەرسام مەبە گرە پێت بڵێم :
لای ئێمە رێوی شێرە
چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە
مشک ، پشیلە راو ئەنێ
داڵ بە هەڵۆ پێئەکەنێ
کوێر چاوساغە ، چاوساغ کوێرە..
-شێرکۆ بێکەس-
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وا بێ لانەیە
میلەتێکن بۆ نەمانی یەکتر هەر هەوڵەدەن
دەغەکەم ورد و درشتی
شێت و شەیدای ، عانەیە…!
-شێرکۆ بێکەس-
من ئیتر نامەوێ
لەو نیشتیمانە بێ خەونەی ئێوەدا بژیم
من ئەمەوێ
بچمە ناو گەردوونی ڕەنگاڵەیی
ئەو کچەوە ئەو سیحرەوە
لەوێدا خەو ببینم
لەناو ئەوا شیعر بنووسم
لەناو ئەودا بخوێنمەوە و
هەر لەناو ئەویشدا
پیاسە بە کەنارەکانی دڵنیایدا بکەم..!
-شێرکۆ بێکەس-
لەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتیمانەوە
کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ منم
من لێرە تەنهام
هەموو شەوێ بە چرپاکەی خۆمەوە ئەمبەستنەوە
پلاستەرێکیش ئەدەن لە دەمم
ئەم نیشتیمانە ئەوەندە رقی لە منە
هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوێ
«سەرم ئەبرێت»
-شێرکۆ بێکەس-
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتی..!
-مەحوی-
رۆڵەکەم ! خوێندن بخوێنە
مەکتەبە دەرمانی کورد
تێ گەیشتن مەرهەمە
بۆ زامی بێ سامانی کورد..!
-قانح-
مەرگ دێت و بەیانی نایەت و پایز نایەت و عەشق نایەت و تۆ نایەیت .. .
-بەختیار علی-
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ
سرینەوەی ئازادییە لە رۆحماندا..!
-شێرکۆ بێکەس-
ئەوەی هەرگیز بۆتان ناکرێ
کوژاندنەوەی ئایندەیە
لە چاوی یەک بەیەکماندا..!
-شێرکۆ بێکەس-
عەشق جەنگە .بەڵام ئێرە بازاڕی خیانەتە..!
-بەختیار علی-
عەشق سەخترە لە خەیاڵ سەختترە لە جەنگ..!
-بەختیار علی-
پارە وەک ئاو وایە
زۆریکەی خنکێنەرە
کەمیشی کوشندەیە..!
-پیرەمێرد-
هەژاری هەر دەمێنێت
نەک لەبەر ئەوەی ناتوانین خواردن
بدەین بە هەژار بەڵکو
لەبەر ئەوەی نەتوانین دەوڵەمەند تێر بکەین..!
-چێ گیڤارا-
گێل بێت یان زیرەک
مرۆڤ کاتێک دڵی بریندار دەبێت
هەمان ئازار بە هەمان قوڵیەوە دەچێژێت..!
-دۆستۆیڤسکی-
مرۆڤێک کە زۆر قوڵ بیر بکاتەوە
زۆرجار لە ژیان دوور دەکەوێتەوە..!
-دۆستۆیڤسکی-
لە خەڵک بێزارم
ئەی هاوار لە بێ عەقڵی
ئەو خەڵکە
لەناو چ کۆمەڵێکا ئەژیم
کە سەیرێکی رابردووم ئەکەم و بیر ئەکەمەوە
چەندە کاتم لەسەر شتی قۆر و هیچ بەفیرۆ داوە،
چەندە کاتم ڕۆشتووە بە شتی بێمانا و هەڵە و تەمبەڵی و نەزانین لە ژیانکردن
چەندە کەم قەدری ئەم ژیانەم زانیوە،
چەندە غەدرم لە رۆح و دڵی خۆم کردووە
دڵم خوێنی لێ ئەچۆرێت براکەم
ژیان دیارییە، ژیان خۆشیە هەر دەقەیەکی
ئەتوانێت ببێت بە خۆشیەکی ئەبەدی و بێکۆتا..!

-دۆستۆیڤسکی کاتێک بریار بوو گولە باران بکرێت و بکوژرێت دوای بریاردرا لێیان خۆشبن کاتێک گەرایەوە قاوشەکەی لە زیندان ئەم نامەیەی بۆ براکەی نوسی-
خەڵکی زۆر زوو مردنی باوکیان لەبیر دەچێتەوە
بەڵام قەت لەبیریان ناچێتەوە
کە پارەیان لەدەست داوە
یان کەسێک لەوان باشتر و سەرکەوتووتر بووە،
واتا حەسودی و کینە
بزوێنەری ئەساسی ئینسانە
ئافرەت، پارە، لەگەڵ دەسەڵات
یەک خاڵی هاوبەشیان هەیە
هەرسێکیان لە پیاوی داماو و بێمتمانە
ڕادەکەن…!
-ماکیاڤێللی-