💊زانیـاری پزیشکی🚑
5.85K subscribers
2.27K photos
137 videos
12 files
147 links
بەپەلە ..... بەپەلە
لەم کەناڵە
زۆرترین زانیاری وەربگەرە و ببە بەخاوەن تەندروستیەکی باش و جوانیەکی سەرنج ڕاکێش

💊زانیـاری پزیشکی🚑

@doktor_999
Download Telegram
كەمی ڤیتامین B12 چی به‌سه‌ر مرۆڤ دێنێت یان چی روو ئەیات...!

یەكێك لە پێویستییەكانی جەستەی مرۆڤ كە پێویستە بەردەوام لە نێو خۆراكدا هەبێ، كەمی ڤیتامین B12 یە، بە زانینی نیشانەكانی دەتوانن ڕێگری لێ بكەن، كەمی پێكهاتەی خۆراكی ڕوو دەدات كاتێك لەش بڕی پێویستی خۆراك نامژێت لەو خواردنانەی كە دەیخۆن، ئەمەش بۆ چەند هۆكارێكی دیاریكراو دەگەڕێتەوە وەكو ریجیمی توند یان نەخۆشی، حاڵەتی توند وەكو شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە، نەخۆشی قەڵەوی، پیربوون، سكپڕی.

ڤیتامین B12 چییە ؟
ئەم ڤیتامینە ناسراوە بە كۆبالامین و بڕێكی زۆر ئاو ڕادەكێشێت، بەرپرسە لە دروستكردنی خوێن، چالاكی مێشك، كاری دەمارەكان، ئەم جۆرە ڤیتامینە لەلایەن لەشەوە ناتوانرێ بەرهەم بهێنرێت، بەڵكوو پێویستە بەردەوام لە ڕێی خۆراكەوە بۆ جەستە دابینی بكەین، بڕێكی زۆ لەم ڤیتامینە لە بەرهەمە ئاژەڵییەكاندا دەست دەكەوێت وەكو گۆشت و شیر كە زۆر زۆر گرنگن بۆ لەش.

هۆكاری كەمی ڤیتامین B12 چییە لە لەش دا؟
* ئەو كەسانە تووشی كەمی ئەم ڤیتامینە دەبن كە زیاتر گیاخۆرن واتە بڕێكی زۆر سەوزە لە خواردنیاندا هەیە.
* دووگیانی بەهەمان شێوە هۆكارێكە بۆ دروست بوونی كەمی ڤیتامین B12.
* نەخۆشییەكانی گەدە و ریخۆڵە وەكو هەڵئاوسانی دەم، یان سكچوونی درێژخایەن.
* ناڕێكی كارەكانی گەدە و ڕیخۆڵە وەكو نەخۆشی كۆڵۆن، هەوكردنی گەدە .
*نەخۆشی قەڵەوی

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B12

یەكەم: كەمی ئاسن، ڤیتامین B12 هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەمی ئاسن لە لەش دا كە ئەمەش زۆر كات لە ئافرەتاندا ڕوو دەدات، بەهۆی سوڕی مانگانەوە یان نەخۆشی ئایدز كە بڕێكی زۆر ئاسن لە لەش دەمژێت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێن دا.

دووەم: شەكەتی بەردەوام، نەبوونی ڤیتامین B12 لە لەش دا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئۆكسجین لە خانەكان، بەمەش هەست بە ماندوویەتی و تەمەڵی دەكەیت، ئەگەر بە درێژایی رۆژ بخەون و ئیسراحەت بكەن، ئەوا هەر هەست بە ماندووبوون و هیلاكی دەكەن.

سێیەم: ئازاری بەهێز، واتە دروستبوونی ئازارێك لە پێیەكاندا كە وەكو پێداچوونی دەرزیەك وایە، یان سڕبوون و لە دەستدانی هەست كە ئەمەش بە لە تەواوی جەستە ڕوو دەدات و گومان دەكرێت نیشانەیەكی دەماری بێت كە لە ئەنجامی نەبوونی ئۆكسجین لە نێو خانەكانەوە دروست دەبێت.

چوارەم: تووشبوون بە لەبیرچوونەوە، هەموومان هەندێك جار ئەندامێكی خێزانەكەمان هەستی بە بیرهاتنەوەی شتەكانی كەمە واتە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت كە ئەم بیرچوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ڤیتامین B12 لە لەش دا.

پێنجەم: سەرسوڕان، دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ئەم ڤیتامینە لە لەش دا كاتێك زۆر بەخێرایی هەڵدەستینەوە یان بۆ كاتێكی درێژ بەپێوە بوەستین تووشی سەرسوڕان دەبین.

شەشەم: بێهێزی ماسوولكە، زۆرێك لە ئێمە ڕۆژانە بە چەندان كاری ماسولكەیی، ئەركەكانی ڕۆژانەمان جێبەجێ دەكەین، بە تایبەتی خانمان كە كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ ڕێكخستنی كارەكانی رۆژانە، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا تووشی بێتوانایی ماسوولكەكان دەبن و ئەمەش ئازار لە لەش دروست دەكات و هۆكارەكەیشی بۆ كەمی ڤیتامین B12 دەگەڕێتەوە.

حەوتەم: گرفتی خەوتن، وەكو هەستیاریی و ڕووناكی زۆر حەزكردن بە شوێنی تاریك كە ئەمەش بە گرفتێكی باو دادەنرێت كە هۆكارەكەی كەمی ڤیتامین B12 نەك تەنیا لە تەمەنی پیریدا ڕوو دەدات، بەڵكوو ئەو دیاردەیە هیچ پێوەندییەكی بە تەمەنەوە نییە كە دەتوانێت زیانەكانی بگوازرێتەوە بۆ دەمارەكانی لەش.
هەوکردنی دەمارەکانی سیاتیک- سیاتیک

سیاتیکا- ئازارێکی بەهیزە لە پشتی یەکێک یان هەردوو قاچ دروست دەبیت - بەگشتی بەهۆی هەوکردنی دەماری سیاتیکەوە دروست دەبێت. دەماری سیاتیک گەورەترین دەمارە لە جەستەتدا
(نزیکەی پانی پەنجەی بچووکت). بە درێژایی هەر لایەکی بڕبڕەی پشتی کەمەرت (نزمی پشت) بە درێژایی ڕێگاکە دەڕواتە خوارەوە تا پێیەکانت. هەر فشارێک یان گرژبوونێك لەسەر ئەم دەمارە دەبێتە هۆی دروستبوونی سیاتیک و هەوکردن و نیشانەکانی تر.
هۆکاری نەخۆشی سیاتیک چییە؟ فشار یان چەقاندنی دەماری سیاتیک دەتوانێت بەهۆی حاڵەتێکی بەشی خوارەوەی پشتەوە بێت، وەک فتقی دیسک، نەخۆشی دیسکی تێکچوو، یان تەسکبوونەوەی بڕبڕەی پشت. نیشانەکانی نەخۆشی سیاتیک ئازاری قاچەکانی سیاتیکا سیاتیکا هەست دەکات کارەبا بە قاچەکانتدا دەڕوات، هەروەها دەبێتە هۆی رەقبوونەوە و بێهێزی. بەڵام جگە لە ئازارەکە، چەندین نیشانەی دیکەی نەخۆشی سیاتیکا هەیە و هەموو ئەو کەسانەی کە تووشی سیاتیکا دەبن بە تەواوی هەمان نیشانەکانیان نابێت. ئازاری بەشی خوارەوەی پشت کە تیشک دەدات (بڵاو دەبێتەوە) بۆ یەکێک یان هەردوولا و پێی یەکێک یان هەردوو قاچ. لەوانەیە لە هەر شوێنێک بە درێژایی رێڕەوی دەماری سیاتیک هەست بە ئازار و نیشانەکان بکرێت. لەوانەیە ئازار بەم شێوەیە وەسف بکرێت کە لەرزینێکی سووک، مات، ئازاربەخش، تیژ، هاوشێوەی کارەبایی. چارەسەری نەخۆشی سیاتیک چارەسەرە بنەڕەتییەکان بۆ هەوکردنی دەماری سیاتیک بریتین
لە چارەسەری بەدەرمانی هەوكردن و ئازارشكین سیاتیک و مەساج و وەرزشکردن چارەسەری سروشتی .
بۆ ئەوەی لە جەلتەی دل بەدووربیت پێویستە چی بکەیت.؟

کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ
1. ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.
2. مزرەمەنییەکان:
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.
3. گوێز:
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3"ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .
4. تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3"و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت.
5. زەردەچەوە:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.
6. چای سەوز:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە.
7. دارچینی:
دژەئۆکسیدی تێدایە د.ئۆنلاین کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.
8. ھەنار:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.
بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان لە دوعای باش بێبەشمان مەکەن.
ترشی فۆلیک(FOLIC ACID) چیە و گرنگی چیە بۆ خانمانی دووگیان؟
💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊💊
▪️ترشی فۆلیک(folic acid) شێوەیەکی دروستکراوی ڤایتامینB9، وتا لە تاقیگەکان دروستدەکرێت.کە یارماتی دروستکردنی خانەی نوێ دەدات لە لەشدا.

▪️جیاوازی نێوان ترشی فۆلیک(folic acid) و فۆلەیت(folate)چییە؟
🔸فۆلەیتfolate شێوەیەکی سروشتی ڤایتامینB9 بەڵام folic acid شێوەیەکی دروستکراوی ڤایتامینB9
🔸فۆلەیتfolate لە ڕیخۆڵە دەگۆڕێت بۆ ڤایتامین B9ی چالاک پاشان دەچێتە ناو سوڕی خوێن و خانەکان ھەڵی دەمژن بەڵام folic acid لە جگەر و شانەکانی تر دەگۆڕێت بۆ ڤایتامین B9ی چالاک
پاشان ھەڵدەمژرێت
🔸ترشی فۆلیک folic acidئاسانتر و خێراترلە جەستەوە هەڵدەمژرێ بەراورد بە فۆلەیتfolate
🔸فۆلەیتfolate بە شێوەیەکی سروشتی لە ژمارەیەکی زۆر لە خواردنەکاندا هەیە بەڵام folic acid بە شێوەی تەواوکەری خۆراکیsuplement وە زیاد دەکرێت بۆ هەندێک خۆراک کە بە شێوەیەکی سروشتی لە پێکهاتەیاندا نیە.

▪️بە شێوەیەک گشتی گرنگی folic acid وfolate چیە لە پیاوان و ئافرەتان؟
بە گشتی ئەم ماددەیە گرنگە بۆ لەشمان بۆ ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەمان:
🔸ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستکردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن و دابەشبوونی خانەکان.
🔸یارماتی دروستکردنی DNA-RNA دەدات.
🔸بەکاردێ بۆ ئەوانەی کەمخوێنن لەجۆریfolate deficiency anemia
🔸تەندروستی دڵ و دەمارەکانی خوێن دەپارێزێ.
🔸تەندروستی مێشک و کۆئەندامی دەمار دەپارێزێ.
🔸ڕێگریکردن لە توشبوون بە خەمۆکی قەلەقی
🔸پارێزگاری لە بینایی چاوەکان دەکات و ماسولکەکان بەھێز دەکات.
🔸سیستمی ھەرس و خۆراک تەندروست دەکات.
🔸ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە(Alzheimer)کەمدەکات
🔸ڕێژەی ھۆڕمۆنەکان و چەوری ڕێک دەخات.
🔸لەخانماندا یارمەتی تەندروستی ھێلکە دەدات.
🔸لە پیاواندا ڕێژەی ھۆڕمۆنی تێستێستیرۆن بەرزدەکاتەوە بەمەش یارماتیدەرە بۆ بەھێزبونی سپێرم.

▪️گرنگی ترشی فۆلیک(folic acid)لە ماوەی دووگیانی:
بەکارھێنانێ folic acid لەوکاتانەدا زۆرگرنگە کە خانەو شانەکان لە گەشەی خێرادان وەک ئەوەی لە دروستبوونی کۆرپەلەدا ڕودەدات:
🔸یارمەتیدەدات لە ڕێگریکردن یاخود کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوونی کۆرپەلە بەو ناتەواویانەی لە کۆئەندامی دەماردا (Neural tube defect )ڕودەدات لە سکی دایکیدا، وەکو
🔹Spinal bifida:
حاڵەتێکە کە دڕکەپەتکی منداڵەکە بەشێوەیەکی ناڕێک دروست دەبێ
کە ئەویشlچەند جۆرێکی ھەیە:
١-Myelomeningocele:
‎ئەم جۆرە لەشێوەی کیسێک یان بڵقێک لە بەشی خوارەوە یان ناوەڕاستی پشتی کۆرپەلە دەردەکەوێ کە مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە دروستدەکات
٢-spinal bifida occulta
ئەمە باوترین جۆریەتی ،کە بە چاو نابینرێ واتا کراوە نیە کە جیابوونەوەیەکی بچوک یان بۆشاییەکی بچوک لە یەک یان زیاتر لە بڕبڕەی منداڵەکە ڕودەدات،لەزۆربەی حاڵەتەکاندا کێشە دروست ناکات و بەڵکو کاتێک پێی دەزانێ کە ئەشیعە(X-ray~MRI)دەگرێت بۆ حاڵەتێکیتر.
🔹Anencephaly:
حاڵەتێکە بەشێک لە مێشک و کەلەسەری منداڵەکە دروست نابێ.زۆربەیان پێش لەدایکبوون دەمرن و بە نزیکی ھەمو ئەوانەی لەدایک دەبن دوای ماوەیەکی کەم دەمرن.
🔹Cleft lip and palate:
دروستبونێ قڵیش لە لێوی سەرەو یان مەڵاشوی منداڵ یان ھەردوکی بەیەکەوە.

🔹ئەگەر folic acid بخووریت لەکاتی دووگیانی چ رووئەدات

🔸ئەگەری لەبارچون کەمدەکاتەوە(abortion؟
🔸ئەگەری ئەوەی منداڵەکە بە کێشێکی کەم لەدایک بێت کەمدەکاتەوە(low birth weight)
🔸ئەگەری منداڵبوونی پێشوەخت کەمدەکاتەوە(preterm)
🔸دایکەکە دەپارێزێ لە توشبوون بە زەخت لەکاتی دووگیانی (Preeclampsia)

🔴ھەموو ئەم حاڵەتانەێ بەھۆی کەمی Folic acid رودەدەن بۆیە خانمی بەرێز درێغی مەکە لە بەکارھێنانی بڕی پێویست بۆ ئەوەی وەچەیەکی تەندروست بخەیتەوە.

▪️پێویستە بری چەند لە folic acid وەرگرم :
ئەگەر تۆی خانم پلانی دووگیانبوونت ھەیە پێویستە 3 سێ مانگ پێش دووگیان بوون و لەکاتی دوگیانیش(بەتایبەت سێ مانگی یەکەم)ھەموڕۆژێک بڕی 400mcg(0.4mg) folic acid وەرگری .

🔴بەڵام ئەگەر کەمخوێنبیت یان بەسەر سکەکەتەوە کەمخوێنبیت یان لەمنداڵی پێشوت یان یەکێک لە منداڵەکانت یەکێک لەوحاڵەتانەیان(neural tube deficit) ھەیە کە ئاماژەم پێدا ئەوا دکتۆری پسپۆڕ بڕەکەت بۆ دیاری دەکات.

▪️لە گەڵ وەرگرتنی ئەو بڕە پێویستە ئەوخواردنانە بخۆی کە دەوڵەمەندن بە folate وەکو((🔹جگەری ئاژەڵ 🔹ھێلکە 🔹دانەوێڵە 🔹شیر 🔹چەوەندەر🔹 بڕۆکلی 🔹سپێناخ 🔹قەرنابیت 🔹گوێز 🔹چەرەسات 🔹توفەرەنگی 🔹مۆز 🔹میوە ترشەکان (پرتەقاڵ-لیمۆ-کێوی)🔹کاڵەک 🔹 🔹ئەڤۆکادۆ 🔹تۆوی گوڵەبەڕۆژە 🔹شێلم))

🔸وە ئەوخواردنانەی folic acid بۆ زیاد دەکرێ((🔹نان 🔹پاستا 🔹ھەندێک جۆری برنج 🔹دانەوێڵە 🔹گەنمەشامی))
سوودە تەندروستیەکانی بروکلی 🥗

یەکێک لە سەوزە بەسودەکان کە سەر بە خێزانی قەڕنابیتە، پێکھاتووە لە چەند ماددەیەک بەسود کە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشیە مەترسیدارەکان بە تایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە.

لە گرنگترین سودەکانی بروکلی کە وادەکات لە ژەمەکانی خواردندا بەکاریبھێنیت:

- بەرگری دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزبونەوەی فشاری خوێنیان ھەیە دەتوانن سود لە بروکلی ببینن بەھۆی زۆری پێکھاتەی ڤیتامبن (k).

- نەخۆشی دڵ و خوێن بەرەکان، بروکلی رێژەیەکی بەرز ماددەی (سلفورافینی) تێدایە، کە پڕۆتینێکی بەسودە بۆ وریاکردنەوەی بەشەکانی خوێنبەرەکان دورخستنەوەی لە گیران.

- پێست، بروکلی پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و بە گەشاوەی دەیھێڵێتەوە بەھۆی ماددەی گلوکۆرافانین کە یارمەتی دیارنەمان و دواکەوتنی چرچی پێست دەدات.
كام جۆر لە فڵچەی ددان بەكار بهێنین؟

ددانەكان بەشێكی گرنگن لە جوانی رووخسار ، بۆ ئەوەی بە تەندروستی و جوانی بمێننەوە پێویستیان بەگرنگی پێدانە، فڵچەی ددان شۆردن یارمەتیدەرێكی گرنگە ئەگەر جۆرەكەی گونجاوبێت.

پزیشكانی ددان هەمیشە بەكارهێنانی فڵچەی نەرم و سەر رێك بە پێوست دەزانن ئەمەش بۆ ئەوەی بەئاسانی بچێتە نێوان ددانەكان و پاكیان بكاتەوە هەروەك فڵچەی نەرم نابێتە هۆی ئازاردانی پووك و برینداركردنی هەروەك ئەو فڵچانەی رووەكەیان ئاسۆیی و رێكە و تاڵەكانیان بە یەك ئاراستەدایە، بەیەكسانی رووی ددانەكان پاك دەكەنەوە.

پسپۆران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كێشەی خوێن بەربوونی پووكیان هەیە دەبێت فڵچەی رێك و نەرم ( SOFT ) بەكاربهێنن وئەوانەش كە جگەرەكێشن و رەنگی ددانەكانیان تێكدەچێت واباشترە فڵچەی (MEDIUM) مامناوەند بەكاربهێنن تا بتوانرێت رەنگی سروشتی ددانەكان بگەڕێنێتەوە و لەپاش ئاساییبوونەوە بگەڕێنەوە سەر بەكارهێنانی فڵچەی نەرم.
ھەرشاد بن شەوێکی ئارام بۆ گشت لایەکتان
#
🦷
Ectopic pregnancy
حەمل دەرەوەی مندالدان:
لەم جۆرە دوگیانییە هێلکەی پیتراو لە دەرەوەی رەحم دەچەقێت و گەشەدەکات لە جیاتی ئەوەی لە ناو پۆشی رەحم بچەقێت.
نیشانەکانی چین ؟
١- ئازاری زۆر لە سک
٢-بونی دلۆپە خوێنی قاوەیی
٣-ئازار لە شان و مل
٤-دل تێکهەلاتن و رشانەوە
٥- ئەگەر لەناو جۆگگەی فالوب بو وە جۆگەکە بتەقێت ئەوا دەبێتە خوێنبەربونو ئازارێکی زۆر لە خوارەوەی سک وەبەبێ چارەسەر دەبێتە لەخۆچون و شۆک و مردن .
٦-دەکری هیچ نیشانەیەکیشی نەبێت بۆیە دەبێت ئافرەتی دوگیان لە سەرەتای سێ مانگی یەکەم زو سۆنەر بکات چونکە لە رێگای سۆنەرەوە دەتوانری دیاری بکرێت.
لە چ شوێنێک رودەدات ؟
١- ٪٩٥ لە جۆگەی فالۆب رودەدات
٢- ٪٥ لە هێلکەدان، ملی مندالدان ،شوێنی نەشتەرگەری پێشتر ،زک رودەدات.
چارەسەرەکان:
١-ئەگەر لە هەفتەکانی سەرەتابو وە جۆگەی فالۆب نەتەقیبوو ئەوا(methotrexate) دەدرێتێ بە زوری بە IM لێ دەدرێ دەرمانەکی کیمیاییە گەشەی خانەکانی کۆرپەلە دەوەستێنێت .
٢-نازور ئەگەر کۆرپەلە لە چوار ملیم زیاتر بو وە جۆگەی فالۆب نەتەقیبوو.
٣-ئەگەر جۆگەی فالۆب تەقیبو ئەوا راستەوخۆ (laparotomy) بۆ دەکرێ.
نوسين:Dr.westman
ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هــــۆی ئازاری ئه‌ژنـــۆ....؟
جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆک) یه‌کێکه‌ له‌ باوترین کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا.گرنگترین حه‌وت هۆکاری ئازاری ئه‌ژنۆ

۱ ـــ سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ: نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌کان و له‌ ئه‌نجام دا کڕکڕاکه‌ی نێوان جومگه‌ ده‌خورێت و ئێسقانه‌کانی جومگه‌که‌ به‌ریه‌یه‌ک ده‌که‌ون و دواتر ڕه‌نگه‌ ئێسکی تازه‌ دروست بێت ، ه‌ زۆری دوای ته‌مه‌نی ( ٤٥ ساڵ ) مرۆڤ تووش ده‌بێت ؛ به‌ڵام پیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێ که‌س تووش ده‌بن.

۲ ـــ پچڕانی به‌سته‌ره‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به‌ تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی ( الرباط الصليبي ) له‌ وه‌رزشکاران زۆر باوه‌.
۳ ـــ شکاوی ئێسقان و له‌جێ چوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به‌ زۆری له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌ربوونه‌وه‌ی ئێسک بوون.
٤ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ وه‌ک نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ، هه‌وکردن به‌ هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه‌ وه‌ک میکرۆبی تای ماڵتا.
٥ ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغضروف الهلالي ) : له‌ ئه‌نجامی جووڵه‌ی له‌ ناکاو وه‌ک سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه‌ هه‌موو قورسایی جه‌سته‌ له‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌ زۆری ڕوو ده‌دات.
٦ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ): که‌ به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریک ئه‌سید ڕوو ده‌دات به‌ زۆری هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه‌ ڕوو ده‌دات.
۷ ـــ هه‌وکردنی کیسی ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆه‌وه‌ : کۆمه‌ڵێک کیسی شله‌مه‌نی هه‌یه‌ له‌ ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رکه‌وتنی ژێی ماسولکه‌کان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌کان له‌ کاتی جووڵه‌دا.

ڕێنمیایی گشتی بۆ خۆپاراستن له‌ ئازاری ئه‌ژنۆ :
۱ ــ خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌وی : و دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره‌.
۲ ــ ئه‌نجام دانی وه‌رزشی هه‌مه‌جۆر ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ زیادکردنی جووڵه‌ وه‌ک مه‌له‌کردن و ڕۆیشتن به‌ پێ.
۳ ــ پاراستنی ئه‌ژنۆ له‌ زه‌برو به‌ریه‌که‌وتنی به‌هێز له‌ کاتی وه‌رزش : وه‌ک له‌ تۆپی پێ دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری کردن له‌ لیاقه‌ی به‌ده‌نی.
٤ ـــ خۆپاراستن له‌ که‌می ڤیتامین دی و کالسیۆم و مه‌گنسێوم : له‌ ڕێگه‌ی چوونه‌ به‌ر هه‌تاو و خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه‌ و مادده‌ی ئۆمێگا سێ ؛ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی که‌ی ئه‌و ماددانه‌ له‌ ڕێگای خۆراک یا ده‌رمانه‌وه‌.
٥ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس به‌ شێوازی هه‌ڵه‌.
٦ ـــ پشت گوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ : ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام بوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشکێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵ دا بوو لەو کاتەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەی .
هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ و نیشانه‌كانی
لەدەستدانی کۆرپە لەپێش گەورەبوونی و گەیشتنی بە ٢٤ هەفتە بە لەبارچوون لەقەڵەم دەدرێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ شارۆ نەقار، بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی⁠ ورده‌كاری هۆكاری له‌بارچوونی منداڵ و نیشانه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

⁠لەبارچوون حاڵەتێکی زۆر باوە و کۆمەڵێک کێشە و بێتاقەتی زۆری بەدواوەیە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ١ لە ٥ سککردن بە لەبارچوون کۆتایی دێت⁠، لەدەستدانی کۆرپە پێش هەفتەی ١٣ پێی دەوترێت لەبارچوونی زوو وە لەدەستدانی لەدوای هەفتەی ١٣ هەتا هەفتەی ٢٤ پێی دەڵێن لەبارچوونی درەنگ⁠.

ئەزمون کردنی ٣ لەبارچوون و زیاتر بەدوای یەکدا پێی دەڵێن لەبارچوونی دووبارە و تووشی ١ لە هەموو ١٠٠ خێزانێک دەبێت⁠.

هۆکارەکانی چییە؟⁠

1-لەبارچوونی زوو بەهۆی باش گەورەنەبوونی کۆرپەوەیە کە ئەمەش بەهۆی تێکچوونی جیناتی کۆرپەکەوەیە لەکاتی پیتاندنی هێلکە بە سپێرم⁠.

2- باقیاتی لەبارچوونەکان هەتا ئێستا زانست هۆکارێکی دیاریکراوی بۆ نەدۆزیوەتەوە بەڵام گەورەبوونی تەمەنی دایک و سەروو ٣٥ ساڵی شانسی لەبارچوون زیاددەکات⁠.

بەڵام ئەم شتانە دەکرێت کاریگەری هەبێت⁠:

3- جگەرە کێشان⁠
4- کحول خواردنەوە⁠
5- تلیاک و دەرمان بەکارهێنان⁠
6- هەبوونی کێشەی سکپربوون⁠
7- نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو⁠
8- کێشەی رەحم و دەرچەی رەحم لە دایکەکەدا⁠

نیشانەکانی لەبارچوون چییە؟⁠

1-باوترین نیشانە خوێن بینینە⁠.
2- هەروەها ئازاری بەشی خوارەوەی سک زۆر باوە⁠.
3- هەندێك دایک هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت و کە دەچێت سۆنەرکات دەبینرێت منداڵەکەی لەبارچووە⁠.

بەداخەوە لەبارچوون سترێسێکی عاتفی زۆر دروست دەکات بۆیە پاڵپشتکردن و یارمەتیدانەکە ئەرکی هەموو چواردەورەکەیەتی⁠، هەروەها زۆر گرنگە سەردانی دکتۆری دەروونی بکرێت و دڵنەوایی دایکەکە بدرێتەوە.

ئەگەر لەبارچوونم هەبوو کەی محاوەلەی منداڵی تر بکەمەوە؟⁠

و: باشترە عاتفیەن بێیتەوە سەرخۆت و بەلایەنی کەمەوە ئەزمونی سوڕێکی مانگانە بکەیت پاشان هەوڵی منداڵ بدەیتەوە⁠.


فریاگوزاری سەرەتایی بۆ گەستن بەھۆی گیاندارەوە

گـــەستن بەهــۆی گیاندارانــەوە animal bites: زۆربەیان
بەهۆی سەگ و پشیلەوە ڕوودەدەن، هەرچەندە لەوانەیە شوێنی گەستنەکە کەم بێت و جێ برینی زۆری بەجێ نەهێشتبیێت لە شوێنی گەستنەکە، بەڵام کەڵبەکانیان هەڵگری هەزارەهـا بەکتریای پیسن کە بە قوڵایی پێستدا ڕۆچوون لەکاتی گەستنەکەدا.
ئەم ڕێنماییەی خوارەوە ئەتوانی جێبەجێ بکەی ئەگەر جێی گەستنەکە جێ برینێکی کەمی دروست کردبوو:
ــ بـەجوانی جێی گەستنەکە بشۆ بە ئاو و سـابوون.
ــ بەکارهێنانی کرێمی دژەهەوکردن لەجێی گەستنەکە.
ئەگەر هەستت بەم چەن تێبـینیـە کرد ئەوا پێویستە سەردانی دکـتۆر بکەیت:
ــ ئەگەر برینەکە قوڵبوو، وە دڵنیا نەبوویت لەسەلامەتی برینەکە.
ــ جێگای گەستنەکە برینی کراوەبوو، وە تووشی خوێن بەربوونێکی تووند هات ــ پەستانێکی زۆر بخەرە سەر شوێنی برینەکە بە باندجێک یان پارچە پەڕۆیەکی خاوێن گرێ بدە بۆ ئەوەی خوێنبەربوونەکە ڕاوەستێ.
ــ ئەگەر هەستت کرد تووشی هەڵئاوسان، سوووربوونەوە، ئازاری تووند، هەروەها کێمی لێدەهاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەن تووشی هەوکردن بووە جێی گەستنەکە.
ــ ئەگەر گەستنەکە بەهۆی سەگ یان پشیلەوە بوو پێویستە بە کووتانی دژە هاری بکوترێی، ئەگەریش بەهۆی گیانداری ترەوە بوو سەردانی دکتۆر بکە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری پێویست.
ــ ئەگەر پێنج ساڵ پێشتر نەکوتراوی بە دەرزی گوزاز و شوێنی گەستنەکە قوڵ و پیس بوو، وا باشە سەردانی دکتۆر بکەی.
ڕۆژانە شیرو خورما لە یاد مەکە....

یە کێک لە پێویستیە سە رە کیە کانی ژیانی ڕۆژانە ی ئێمە ی مرۆڤ ڤیتامین و کانزاکانن......
کە ڕاگرەتنی بوونیە ی جە ستە یە...
شیر و خورما کە یە کێکن لە خۆراکە بنە ڕە تیە کان کە دە وڵە مە ندن بە ڤیتامین و کانزاکان وکاربۆهێدرات..
کە گە رم وگوڕی و هێزو وزە بە لە ش دە بەخشن...
دە بنە هۆی بە رزکردنە وە ی بە رگری و ڕادێکالی ئازاد و هاوسە نگ کردنی زیندە چالاکیە کان..
جگە لە مانە ش دە یان سوودی تر...
بۆیە بە گرنگی دە زانم ڕۆژانە ئە م خۆراکە سە رە کیانە لە یاد نە کە ین..منداڵە کانمان هه رلە بچووکیە وە لە سە ر ئە م خۆراکانە ڕابهێنین..چونکە ئە مانە جە ستە یی و ڕووحین.. ته ندروستو ساغ بن هه ميشه