💊زانیـاری پزیشکی🚑
5.84K subscribers
2.27K photos
139 videos
12 files
147 links
بەپەلە ..... بەپەلە
لەم کەناڵە
زۆرترین زانیاری وەربگەرە و ببە بەخاوەن تەندروستیەکی باش و جوانیەکی سەرنج ڕاکێش

💊زانیـاری پزیشکی🚑

@doktor_999
Download Telegram
خواردنی بامێ چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ جەستە لەوانە؟

خواردنی ١٠٠ گرام لە بامێ برێ لە ٪٢٢ ترشی فوولیک بۆ جەستە دابین دەکات لەو ڕۆژەدا .ئەم ترشە یارمەتی پاکردنەوەی سیەکان دەدات ، وە بۆ خانمانی دوگیان زۆر بەسودە چونکە ڕێگری دەکات لە توشبوونی کۆرپەلە بە کێشە جەستەیەکان (العیوب الخلقیة)
بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی ، وە گەندەمووەکانی سەر ڕوی بامێ خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدەیە کە یارمەتی ڕێکستنی ترشی گەدە دەدەن .
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین ئەیە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای بینین ،وە ماددەی دژە ئۆکاسیدی تیدایە کە جارەسەری شیرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن ،وە بێتا کارۆتین و لوتین زانسین لە پێکهاتەکەیدا هەیە ، کە تەندروستی پێست دەپارێزێن و چارەسەری زیپکەن، وە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سیی کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات ، وە چارەسەری ڕەبۆ دەکات . وە ڤیتامین کەی تێدایە کە دەورێکی گردنگی هەیە لە سوڕیخوێندا ،

وە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کانزاکانی وەک مەگنییسیۆم و کالیسێۆم و ئاسن و مەنگەنیزە کە تەندروستی ئێسک دەپارێزن و بەهێزی دەکەن .
بامێ دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بۆیە بۆ کەسانی توشبوو بە شەکرە زۆر بەسوودە.

⚕⚕چەوری خوێن ((Cholesterol))🔴🔴
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

💠هۆكارەكانی :

1️⃣ جگەرە كێشان.🚭
2️⃣ بەرزە پەستانی خوێن.🌡
3️⃣ نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.💗
4️⃣ كێشە لە غوددەی دەرەقی.
5️⃣ هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.👳‍♂️

🔴نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:

نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت،

بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

دەست نیشان كردنی نیشانەكانی👨‍🔬 :
تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:

Total Cholesterol

ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
HDL

ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.
LDL

ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.
▪️Triglyceride

چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن🌡 :
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

🔹️چارەسەری:

گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

🔸️چارەسەری دەرمانی💉💊 :

بەكارهێنانی حەبی (Omega 3) بۆ ماوەیەك گەر ڕێژەی چەوری (TG) لە نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی (Avarostatin) یان دەرمانەكانی (Fibrate) بەكاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوەیەك بەكار بهێنێت تا ئەو كاتەی چەوری كەم دەبێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.....................................﷽.................................................
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ" قەڵەوی" {fat}ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشەکی:

◾️قەڵەوی دۆخێکی پزیشکیە کە تێیدا چەوری زیادە لە لەشدا کۆدەبێتەوە بە شێوەیەکی کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر باری تەندروستیمان جێدەهێڵێت و کواڵێتی ژییانمان دادەبەزێنێت. قەڵەوی تەنها شێوەی لاشەمان تێکنادات بەڵکو زییانی گەورە بە ئەندامەکانی جەستەمان دەگەینێت.

◾️قەڵەوی ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشیمان دەکاتەوە، چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی لەو کەسانەی کێشیان ئاساییە بە بەراورد لە کەسانی قەڵەو سادە تر و ئاسان ترە.

🔷️ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ پێوانی ڕێژەی قەڵەوی و کێشی زیادە. باوترین و ئاسانترینیان بریتییە لە یەکەی چڕیی جەستە (BMI). ئەمەش پێوانە دەکرێت بە دابەشکردنی بارستایی لەش(کگم) بەسەر دووجای باڵادا(م).

قەڵەوی ئەگەر توشبوون بە هەندێک نەخۆشی زیاد دەکات، لەوانە:

1️⃣نەخۆشیەکانی دڵ💗🌡:
بەدابەزاندنی تەنها (٥ کیلۆ) لەکێش، مەترسیەکانی سەر دڵ کەم دەبێتەوە لەدۆخی پێشتری.

2️⃣نەخۆشیی شەکرەی جۆری ۲ (سووکەری):
بە دابەزاندنی (٪٥) کێشی لەش، مەترسیی توشبونت بەم نەخۆشییە، بە زیاتر (٪۵٠) کەم دەکات. ئەگەر زووتر کێشی لەشت دابەزێنیت ئەوا زۆرتر خۆت لە نەخۆشیی شەکرەبە دوور دەگریت.

3️⃣نەخۆشی ژێرپەنجە:
زانراوە کە قەڵەوی ئەگەر توشبوون بە کۆمەڵێک لە نەخۆشییەکانی ژێرپەنجەی زیاد دەکات، لەوانە :
ژێرپەنجەکانی( سورێنچک، پەنکریاس، کۆڵۆن، ڕێکە، ناوپۆشی منداڵدانی ئافرەتان، گورچیلە، زراو و مەمکلە ئافرەتی سەروو تەمەنی نائومێد بوون سەر ٤۰ ساڵ).
ئەمە بە دیاریکراوی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە چەوری ورگیان زۆرە.

4️⃣ هەوکردنی جومگە( ڕۆماتیزم):
زیاد بوونی کێش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوونی ئازار و هەوکردنی درێژخایەن لەجومگەی ئەژنۆدا. ئەمە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن و زیادبوونی کێش دا هەوکردن و ئازار زیاد دەکات. ئەمانیش دەبنە هۆی کەمیی جوڵە و زیاتر بوونی قەڵەوی. قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازیی ماسولکە و تێکدانی هاوسەنگیی لەش لەکاتی جوڵەدا.

5️⃣ چەوری ناو جگەر و هەوکردنی جگەر:
قەڵەوی و زیاد بوونی ڕێژەی چەوری لەخوێندا، دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری ناو جگەر. لەبەر ئەوەی یەکەم چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە دابەزاندنی کێشە. ئەگەر ئەم کۆبوونەوەی چەورییە درێژ خایەن بێت، دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و بە مۆم بوونی. ئەمە بارێکی مەترسیدارە و کوشندەیە ئەگەر بەردەوام بێت.
بەدابەزاندنی کێش بە ڕێژەی(٪۵) ئەم هەوکردنە دەوەستێت. هەروەها چەوریی جگەر کەم دەکات و کاری پەنکریاس و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە باشترە دەبێت. خۆ ئەگەر کێشی لەش بە ڕێژەی(٪٩) کەم بکات، ئەو بەشەی جگەر کە زییانی بەرکەوتووە چاک دەبێتەوە. کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ نەخۆشیەکان هەرس و جگەر هۆشداری دەدەن بە دابەزاندنی (٪١٠)ی کێشی لەش بۆ کەسانی توشبوو بە هەوکردنی جگەر بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جگەر دا.

🔴هۆکارەکانی قەڵەوی⚠️:
۱. بۆماوەیی
۲. زۆرخۆری♻️، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتی زۆر تێدایە🌮🍔، وەکو برنج🌾 و نانی سپی🍞.
۳. زۆرخۆری دایمخۆر🚫♻️
٤. کەمیی جووڵە🛌
۵. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان🚫💊
٦. هۆکاری دەروونی
۷. گرفتی هۆرمۆنات

چارەسەر:
سەرەکیترین چارەسەر زۆ قەڵەوی بریتییە لەویستت بۆ دابەزاندنی کێش بە چارەسەری سرووشتی، شانبەشانی کەمکردنەوەی خۆراک و وەرزشکردن.
.........................................................................
سودەکانی هەنجیری وشک

هەنجیری وشككراوە یەكێكە لە خۆشترین میوەكان، هەروەها زۆرینەی خەڵكی ئارەزووی هەنجیری وشك دەكەن نەك تەڕ، هەربۆیە هەنجیری وشك خواردنێكی بەتام و چێژە، هاوكات چەندین سوودی بۆ جەستە هەیە.

هەنجیری وشك بەیەكێك لە خۆراكە بەسوودەكان هەژماردەكرێت بۆ جەست، وە لە پێكهاتەكانیدا (كالیسۆم، ئاسن، سۆدیۆم، مەنگەنیز، فسفۆڕ، ڤیتامینەكانی جی و ئەی و بی1 و بی2 و بی 3 و بی 6 و كەی) تێدایە، لە هەنجیری تەڕدا لە ( 20 - 30%) شەكری تیدایەو لەهەنجیری وشكدا لە (0 – 1%) ی تێدایە.

سوودەكانی هەنجیری وشككراوە:

1. بەسوودە بۆ گورچیلەكان و میزەڵدان و ڕێڕەوی میز.
2. میزهێنەرەو جەستە لە مادە ژەهراوییەكان پاك دەكاتەوە.
3. چارەسەری كێشەكانی سنگ دەكات و پلەی گەرمی جەستە دەپارێزێت، هەروەها هاوكارێكی باشە بۆ بەرگری جەستە لە نەخۆشییەكان.
4. چارەسەری گرفتەكانی دڵ دەكات و ترپەی دڵ ڕێك دەخات.
5. چارەسەری كۆكەو بەڵغەم دەكات.
6. تەنگەنەفەسی كەم دەكاتەوە.
7. جگەر چاڵاك دەكات.
8. بۆ ئەوانەی مایەسیرییان هەیە بەسوودە.
9. پارێزگاری لە تەندروستی مرۆڤ دەكات و هاوكارێكی باشییەتی بۆ هێشتنەوەی تەندروستییەكی باش.
10. فشاری خوێن ڕێك دەخات.
11. یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕێگری لە شێرپەنجەی پێست و پرۆستات و مەمك.
12. چەوری خوێن كەم دەكاتەوە.
13. ڕێگری دەكات لە هەستی زوو برسیبوون.
14. بۆ ئەو ژنانە بەسوودە كە سووڕی مانگانەیان نامێنێت بەهۆی تەمەنەوە.
15. سوودی بۆ ڕوخسار هەیەو جوان و گەشاوەی دەكات.
16. سوودی بۆ قژ هەیەو پارێزگاری لە درێژی و هەڵوەرینی دەكات.
17. زیانەكانی هەنجیری وشكەوەكراو:

بێگومان هەر خۆراكێك كە باس دەكرێت مەرج نییە ئەو سوودانەی كە هەیەتی بۆ هەمووان وەك یەك بێت، بەڵكو بەداخەوە هەندێك كەس بەهۆی بوونی نەخۆشی ناتوانن سوود لە بەها خۆراكییەكەی وەربگرن و بە پێچەوانەوە دەبێت خۆیانی لێ بپارێزن.

هەنجیری وشكراوە كاریگەری خراپی هەیە بۆ نەخۆشانی گورچیلە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە بڕێكی زۆر مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها دەبێتە هۆی بەرز كردنەوەی شەكر لە خوێندا، هەر بۆیە ئەوانەی شەكرەیان هەیە نابێت بێ ڕاوێژكردن بە پزیشكی پسپۆڕی خۆیان بیخۆن، هاوكات ئەوانەی كە ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن نابێت زۆر بخۆن، چونكە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەریان و قەڵەویان دەكات.
ئازاری گوێی منداڵان

خۆم دەتوانم چیبکەم؟

زۆری لە شە ودا ئازاری ھە یە ئەو منداڵانەی کەھەڵامەتیان لێیەجاری وا ھەیەبەھۆی ئاوسانی پەردەی گوێوەئازاری گوێیان ھەیە. ھەروەھا دەکرێت بەھۆی ھەوکردنێکی کێمداری گوێچکەی ناوەڕاستەوە، ھەوکردنی گوێوەئازاریان ھەبێت. ھەڵامەت و ھەوکردنی گوێ ھەردووکیان دوو نەخۆشی ھەوکردنی باون لەنێو منداڵاندا.

زۆر جاران منداڵان لەشەودا بەھۆی ئازارەوەلەخەو ھەڵدەستن، چونکەلەکاتی درێژ بووندا ئاوساویی گوێ زیاتر دەبێت. دەکرێت نووستن لەسەر چەند سەرینێکی زیادەوەبارودۆخەکەئاسانتر بێت. ئەوەیش بەزۆری بۆ ئەو منداڵانەیەکەتەمەنیان زیاترەو بێجووڵەدرێژ دەبن.

دەردی دیکەکەدەکرێت ببنەھۆکاری ئازاری گوێ برییتین لەھەوکردنی ڕێچکەی گوێ کەتا پەردەی گوێ درێژ دەبێتەوە، چەوریی گوێ، یاخود دژواریی خوێنبەرەکان.

ھە وکردنی گوێ تووشی گوێچکە ی ناوە ڕاست دە بێت
زۆرجاران ھەوکردنی گوێ لەپڕەوەلەگوێچکەی ناوەڕاستەوەدەستێدەکات و کورتخایەنە. بێجگەلەئازاری گوێ منداڵەکەلەوانەیەھەست بەگیرانی گوێ و ھەستی بیستنی لاواز ببێت. تالێھاتنیش لەو حاڵەتانەدا بەربڵاوە. جاری وا ھەیەپەردەی گوێ دەقڵیشێت و ئاوەکەی دەڕژێتەناو ڕێچکەی گوێوە. لەو کاتەدا ئازار کەمدەبێتەوە. دەشکرێت منداڵ تووشی ھەوکردنی گوێ ببێت بەبێ ئەوەی ئازاری ھەبێت.

داوودە رمانی ھێورکە رە وە ی ئازار
بۆ نەھێشتنی ئازار دەتوانیت داوودەرمانی بێڕیچەتەی ھێورکەرەوەی ئازار و دابەزێنەری تا بەکاربھێنیت. پێش ئەوەی کەداوودەرمان بدەیتەمنداڵی تەمەن لەشەش مانگ کەمتر ڕاوێژ لەگەڵ پەرستیار یان پزیشکدا بکە.

بۆ ئەو منداڵانەی کەتەمەنیان لەسێ مانگ زیاترەداوودەرمانی ھێورکەرەوەی ئازار و دابەزێنەری تا ھەن کەماددەی پاریسیتامۆلیان تێدایە، بۆ نمونەئەلڤیدۆن و پانۆدیل. دوای تەمەنی شەش مانگەمنداڵ دەتوانێت ئیپریمیش پێ بدرێت، کەبێ ڕەچەتەیەو ماددەی ئیبوپرۆفێنی تێدایە. ئەو داوودەرمانانەبەشێوەی خواردنەوەو شاف ھەن و ژەمی ڕاست و دروستیان لەگەڵدایەبۆ منداڵانی بچوک. بۆ منداڵانی بەتەمەنتر ھروەھا حەبیش بوونی ھەیە. بەسەر کارتۆنەکەوەڕێنماییگەلی وورد ھەن.

منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کەتایان لێیەنابێت ئەو داوودەرمانانەی ھێورکەرەوەی ئازار و دابەزێنەری تا بەکاربھێنن کەترشی ئەسێتیلسیلیان تێدا بێت، بۆ نمونەماگنێسیل، ترێیۆ یاخود ئالبیل، ئەگەر پزیشک وای ڕێنمایی نەکردبێت.

سپڕە ی لووت
سپڕەی لووتی پوکێنەرەوەی ئاوساویی گیراویی لووت کەم دەکاتەوەو وا دەکات کەمنداڵ ھەناسەدانی بۆ ئاسانتر بێت. نەتوانراوەئەو نیشان بدرێت کەسپڕەی لووت بتوانێت یارمەتیی نەھێشتنی ھەوکردنی گوێچکەبدات.

لە وانە یە پێویست بکات پە یوە ندی بە دە زگاکانی تە ندروستییە وە بکە یت
منداڵ دەکرێت لەکاتی ھەبوونی ھەڵامەتدا تووشی ئازاری گوێی کاتیی ببێت. بەڵام ئەگەر ئازارەکەلانەچێت ئەوا دەبێت منداڵەکەلەماوەی شەو و ڕۆژێکدا لەناوەندی تەندروستیی یان تەواریدا فەحسی بۆ بکرێت. ئەگەر منداڵەکەخاووخلیچک بێت، ھێزی یاریکردنی تێدا نەبێت، نەیەوێت بخواتەوەیاخود تەمەنی لەشەش مانگ کەمترەئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بکەیت بەدەزگاکانی تەندروستییەوە.

ھەروەھا ئەگەر منداڵ ئاوی لەڕێچکەی گوێی بێتەدەرەوەئەوا پەیوەندیی بکەبەناوەندیی تەندروستییەوە، جا منداڵەکەئازاری ھەبێت یان نا.
🚨نەخۆشی پاقلە (Favism) چیە؟

♦️هۆکاری سەرەکی توشبون ئەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەی لە باوانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ نەوەکا. وە زۆربەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە نێرینەن و لە مێینە توشبون بەم نەخۆشیە کەمترە.
🔺بەگشتی ئەبێتە هۆی کەمخوێنی و زەردوی.

♦️نەخۆشی پاقلە بەهۆی کەم دەردانی ئەنزیمی (Glucose-6-Phosphate Dehydrogenase) ەوە ڕودەدات کە باوترین نەخۆشی ئەنزیمەیە.

♦️نیشانەکان:-

١.کەمخوێنی
٢.دڵەکوتێ
٣.هەناسە توندی
٤.زەردهەڵگەڕانی پێست
٥.سەرەگێژە
٦.بێزاری و ماندوێتی
٧.ڕەنگی میزەکەیان زەردێکی تێر یان مەیلەو قاوەییە

♦️چەندین پشکنین هەن بۆ ئەم نەخۆشیە ئەکرێن گرنگترینیان بریتین لە:-

١. پشکنینی ئەنزیمی G6PD
٢.پشکنینی چالاکی جگەر Liver function test


♦️نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەکاتی هەوکردن یان خواردنی پاقلەمەنیەکان یان خواردنی هەندێک جۆر دەرمانی وەک(پاراسیتامۆڵ، ئەسپرین....) یان بۆنکردنی بۆنی پاقلە یان بەنزینەوە.
#تەندروستی

✔️نیشانەکانی برینی گەددە

🔽بەگشتی نیشانەکانی برینی گەددە ئەمانانەن:

ئازاری گەددە بەشێوەی کزانەوە

هەستکردن بە تێری

تێکچونی بارودۆخ بە خواردنی چەور

دڵەکزێ

سەرگێژخواردن

📢یەکێک لە نیشانە باوەکان ئازاری گەددەیە کاتێک کە بەتاڵە واتە لە نێوان ژەمەکان یان کاتی نوستن وە بە هەندێک خواردن باشتر دەبێت کەسەکە، بەگشتی ڕیژەیەکی کەم لە نەخۆشەکان نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت.

🔽ئەو نیشانانەی کە کەمتر دەردەکەون:

ڕشانەوەی خوێناوی

ڕەشبونی پیسای

کێشەی هەناسەدان

هەستکردن بەلاواوازیەکی زۆر

ڕشانەوەو سەرسوڕان و نەمانی ئیشتیها

دابەزینی کێش بەبێ هۆکار
زیانەکانی ئامێرە فێنککەرەوەکان بۆ تەندروستی



رەنگە وابیر بکەیتەوە لە گەرمای هاویندا فێنککەرەکان زرگارت دەکەن لە گەرمای هاوین بێ ئەوەی هیچ زیانیکی هەبێت، بەڵام لە راستیدا فێنککەرەوکان چەندین زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، ماڵپەری yawmiyati زیانەکانی خستوەتەڕو.

یەکەم: ئەو هەوایەی دەریدەکات چەندین بەکتریای لەخۆگرتوە، دەبێتە هۆی دروسبونی کێشە لە هەناسەدان وەکو تەنگەنەفەسی، هەستیاری، نەخۆشی سییەکان.

دوەم: دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستە بەتایبەتی وشک بونەوەی چاو، پێست، لوت، کەوشک بونەوەی جەستە دەبێتە زیادکردنی خوروی لەش و روشاندن.

سێیەم: جەستە ناچالاک دەبێت و دەبێتە هۆی تەمەڵی.

چوارەم: دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوکردنی گەرو، لەوزەتێن، هەروەها دەبێتە هۆی هەوکردن میز بەهۆی سەرماوە.

پێنجەم: ئازای جومگەکان زیاد دەکات، هەروەها ئازاری مل، پشت زیاتر دەبێت.

شەشەم: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، خراپتربونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

حەوتەم: هۆکارێکە بۆ دروستبونی سەر ئێشە، هەروەها کەم خەوی.
🚨بڵقی ناوده‌م یان برینی ناوده‌م (stomatitis)

بڵقی ناوده‌م/ برینێكی سپییه‌ له‌شانه‌كانی ناوده‌مدا دروست ده‌بێ هه‌ندێجار زمانیش ده‌گرێته‌وه‌ . به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ماوه‌ی ٧ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و پێویست به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ناكات.

♦️نیشانه‌كانی :-

١- هه‌بونی برینی ناوده‌م به‌شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سپی یان سور .
٢-هه‌ستكردن به‌ سوتانه‌وه‌و ئازاری ناوده‌م.
٣-بونی ئازار له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌ .
٤- زیاتر هه‌ستكردن به‌ برسیه‌تی.

🔹هۆكاره‌كانی:-

١-فشاری ده‌رونی( هۆكاری سه‌ره‌كیه‌).

٢-كه‌می ڤیتامین B12 , ئاسن و ترشی فۆلیك(فۆلیك ئه‌سید).

٣- به‌كتریا و ڤایرۆس و كه‌ڕو (كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی پاكڕانه‌گرتنی ده‌مه‌وه‌ دروست ده‌بێ ) .
٤-خواردنی گه‌رم.

٥- تێكچونی هۆرمۆن ( به‌تایبه‌ت له‌ ئافره‌تاندا )

٦- به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ .

٧-قه‌بزی.

🚨لەکاتی بونی ئەم بڵقە پێویستە پشکنینی B12 و ئاسنی بکرێت بۆ دڵنیابون لە هۆکاری بڵقەکەو چۆنێتی وەرگرتنی چارەسەر .

♦️چاره‌سه‌ر:-

١- به‌كارهێنانی ده‌رمان .
٢- به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ك به‌كارهێنانی خوێواو و غه‌رغه‌ره‌ پێكردنی و پاشان شوشتنی.
زۆر خواردنی شیرینی ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌م هۆکارانه‌ :

✔️خواردنی شیرینی ئه‌بێته‌ هۆی که‌م خه‌وی و خه‌و زڕان
✔️خواردنی شیرینی هۆکارێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ قه‌ڵه‌وی
✔️هۆکارێکی سه‌ره‌کیی نه‌خۆشیه‌کانی دڵه‌
✔️هۆکارێکه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
✔️ئه‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیه‌کانی پێست.
چەند سوودێکی خواردنی برنج لە ژەمەکاندا ئەگەر برنجی سروشتی بێت....

١. سەرچاوەیەکی سەرەکی یە لە وزە.

٢. دڵ بە تەندروستی ڕادەگرێت.

٣. برج گەشە بە بەکتریای باش دەکات.

٤. بالانسی ئاو لە لەش کۆنترۆڵ دەکات.

٥. بڕێکی باش لە کالسیۆم، ڕیشاڵ، ئاسن و سۆدیۆمی تێدایە.

٦. لە مەترسی نەخۆشی دڵ دوورت دەخاتەوە.

٧. مەترسی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

٨. ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

٩. سوودمەندە بۆ پێست، مێشک و شانەی ماسوولکە شکاوەکان.