دڵنیام گەر پێت بگەم تۆ لە پیاوانی دیکە ناچیت، ئێواران لە بری ماندوویەتی بە گوڵێکی سوورەوە دەگەڕێیتەوە، منیش لە ژنانی دیکە ناچم؛ چونکە تەنیا خواردن نا بەڵکو دڵخۆشیت پێشکەش دەکەم، ئێمە لەوانی تر ناچین و جیاواز دەبین! تۆ لە خۆشم و لە دڵم نزیکتر دەبیت و منیش لە خۆت و ھەمووان نزیکتر دەبم بۆت، گەر پێکەنینت بیرچوو لەسەر لێوت دووبارە دەینەخشێنم، گەر بگریەم لەئامێزت دەگریم تا بەھەبوونت شەرم لە دڵتەنگیەکان بکەم، گرنگ نیە ماڵەکەمان لەچی کەم دەبێت ئێمە پڕی دەکەین لە خۆشەویستی لام گرنگ نیە گیرفانت ھەرچەند خاڵی بێت، دڵت لە ئەشقی من خاڵی نەبێت بەسە..
لێم دوور مەبە تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش بێ لێم دوور مەبە چونکە نازانم چۆن بیڵێم بەڵام ڕۆژێکی درێژە و منیش بە درێژای ئەو ڕۆژە چاوەڕوانت دەبم،چاوەڕوانت دەبم وەک ئەوەی لە وێستگەیەکی چۆڵ چاوەڕوانی شەمەندەفەرێک بم ، لەجێگایەکی دوور بە لەکار کەوتوویی و وەستاو جێم مەهێڵە، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێت جێم مەهێڵە چونکە ئەوکات ئازارە بچووکەکانیش هێرش دێنن، ئەو دووکەڵەی بەدوای لانەیەکدا دەگەڕێ بەرەو ڕووی من دێ و دڵی ونبووم دەخنکێنێ، ئەو ساتەی تۆ جێمدەهێڵی و لێم دوور دەبی من وێڵ دەبم و سەرگەردانانە ڕێ دەکەم..
Satellite
Pure, llovellyboyy, Saya
مەگەر مرۆڤ ئەتوانێ چەنێک خۆڕاگر بێ کە لە ڕۆژی بونیدا خۆی نەکووژێ!
دڵڕەقیت،
Kamal Muhamad, Traditional, Traditional – Sherine
من لەو جۆرە خۆشەویستییەم پەیا کرد کە سێری ئەکردم ئەوانی تر ئەیانوت بینیو چۆن سەیری ئەکردی؟.
دڵڕەقیت،
Video
ناوەکەم لای ئەو سادە نییە، و شتەکانیشم لای ئەو ئاسایی نین..
هەموو شتێکی من لای ئەو پڕە لە واتا.
هەموو شتێکی من لای ئەو پڕە لە واتا.