دڵڕەقیت،
48 subscribers
7 photos
3 videos
دڵە ناسکەکەی من، شەڕی چاوە تیژەکانتی پێ ناکرێ.
Download Telegram
Channel created
لەخۆتم دوور مەخەرەوە،
تۆ تاکە پەناگەی منیت..
دڵڕەقیت،
Photo
خۆشەویستی واتا لەبەر ئەو، شارێکت خۆش بووێت..
دڵڕەقیت،
Photo
دڵە ناسکەکەی من، شەڕی چاوە تیژەکانتی پێ ناکرێ..
دڵنیام گەر پێت بگەم تۆ لە پیاوانی دیکە ناچیت، ئێواران لە بری ماندوویەتی بە گوڵێکی سوورەوە دەگەڕێیتەوە، منیش لە ژنانی دیکە ناچم؛ چونکە تەنیا خواردن نا بەڵکو دڵخۆشیت پێشکەش دەکەم، ئێمە لەوانی تر ناچین و جیاواز دەبین! تۆ لە خۆشم و لە دڵم نزیکتر دەبیت و منیش لە خۆت و ھەمووان نزیکتر دەبم بۆت، گەر پێکەنینت بیرچوو لەسەر لێوت دووبارە دەینەخشێنم، گەر بگریەم لەئامێزت دەگریم تا بەھەبوونت شەرم لە دڵتەنگیەکان بکەم، گرنگ نیە ماڵەکەمان لەچی کەم دەبێت ئێمە پڕی دەکەین لە خۆشەویستی لام گرنگ نیە گیرفانت ھەرچەند خاڵی بێت، دڵت لە ئەشقی من خاڵی نەبێت بەسە..
لێم دوور مەبە تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش بێ لێم دوور مەبە چونکە نازانم چۆن بیڵێم بەڵام ڕۆژێکی درێژە و منیش بە درێژای ئەو ڕۆژە چاوەڕوانت دەبم،چاوەڕوانت دەبم وەک ئەوەی لە وێستگەیەکی چۆڵ چاوەڕوانی شەمەندەفەرێک بم ، لەجێگایەکی دوور بە لەکار کەوتوویی و وەستاو جێم مەهێڵە، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێت جێم مەهێڵە چونکە ئەوکات ئازارە بچووکەکانیش هێرش دێنن، ئەو دووکەڵەی بەدوای لانەیەکدا دەگەڕێ بەرەو ڕووی من دێ و دڵی ونبووم دەخنکێنێ، ئەو ساتەی تۆ جێمدەهێڵی و لێم دوور دەبی من وێڵ دەبم و سەرگەردانانە ڕێ دەکەم..
-
«لە نێوان دوو جیهاندا ڕێدەکەم،
یەکێکیان ڕەش و ئەوەی تریان سپی،
خەریکم بە سووتاندنی هەردوولا،
مشتێک خۆڵەمێش بۆخۆم درووست ئەکەم»
​مۆمێک بۆ تەمەنم دادەگیرسێنم و هەزاران فرمێسک بۆ ئەو ڕۆحە دەڕێژم کە تێکشکێنرا. بەیانی یادەوەریی ڕۆژێکە کە من هاتمە دنیاوە، بەڵام ئەمڕۆ تاڵییەکەی بەهۆی ئەو بێوەفاییەوەیە کە وەک ژەهر دەرخواردی من درا.