دیوەخانی شێعر
347 subscribers
315 photos
26 videos
10 files
38 links
ئەوانەی مێژوو و کولتوری خۆیان لێ‌ون‌بووە، مرۆڤێکی داماون.
داماوتر لەوان ئەوانەن کە بۆ دۆزینەوەی چاند و دیرۆکی ون‌بوویان هەوڵ نادەن
بەڵام لە هەموان داماوتر، ئەو کەسانەن کە گاڵتە بە مێژوو و کولتوری نەتەوەییان دەکەن.
Download Telegram
هیچ شتێک لە دونیا قەرەبوی کەسێکت بۆ ناکاتەوە، کە پڕ بەدڵ خۆشت بوێت ، بەڵام لە دەستی بدەی

-"ئالبێر کامۆ"
ئه و سیلسیله وا میشگی خەتا نێوی براوه،
پر پێچ و شكەن، خەم بە خەم و، حەڵقه كراوه،

لەولاوێكه لەولاوه به ئەم لاوه كشاوه،
یا یاسەمەنی خاوه به ڕووی ڕۆژدا ڕژاوه؟!


"نالی"
عەزیزم ڕۆحی شیرینم
دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و
جەرگی بڕاوم

ئەتۆ شا، من گەدا
دادم بپرسە
لە زوڵمی چاوی
بیمارت کوژاوم

ئەگەر نەیدەیتە دەس خۆم
قاتیلی خۆم
لە ڕۆژی ئاخیرەتدا
بێ پێناوم

دەسا لادە سەری
زولفت لەسەر ڕووت
کە ڕووتی ڕووتم
مایل بە تاوم

لەباتی خوێنی خۆم
ڕازیم بە ماچێ
دەسا بیدە هەتا
زیندووم و ماوم

ئەوا نیشانیەی
مەرگم عەیانە
کە من غەرقی خەم و
خوێن و زووخاوم

مەکەن مەنعم
لە شیوەن ئەی ڕەفیقان
کە مەحزوون و
غەمین و دڵشکاوم

لە ژینی خۆم
ئومێدم قەتعە "نالی"
کە سووتاوە هەموو
جەرگ و هەناوم


"نالی "
Stereo Asrin Mahabad
"ئیسماعیلی سابوورے"

سەیرے باڵای بەرزے ڪە گیانە دوو زولفی پەرێشانی...

بە لەنجە و لار هاتەوە یارم لە ڕێگاے کانی
با من به هه‌ژاری بچمه ژێر گڵ
کورد رۆژێ ده‌بن به گوڵ له سه‌ر چڵ

هه‌ر هێنده تکام له تۆیه ڕۆڵه‌م
مه‌ڕوانه که ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م

زۆرتر له منیش کز و هه‌ژار بی
بێ یار و نزار و لێو به‌بار بی

ده‌ربه‌س مه‌به؛ بۆ گه‌لت بکۆشه
ژه‌هراوی له سه‌ر بنۆشه، خۆشه

باوکی تۆ چلۆن بوو شوێنی بگره
حیزانه مه‌ژی، به مه‌ردی بمرە

"مامۆستا هەژار"
چەند به ناز دێت و دەچێ سەر
خۆش وشۆخ و شەنگ و مەست

ئــــــــــەی گــــــوڵی نازدار ئیلاهــــــی
بــــــای خــــــــه زانـــت لێ نەدا

"وەفایی"
چاوه‌کانت بـێ ده‌نگ ئه‌دوێن
نیگا ئه‌که‌ن زۆر شت ئه‌ڵێن
ئه‌وه‌ی به‌ده‌م نایدرکێنی
ئه‌وه‌ی لات بــۆته‌ نهێنی
هه‌ر کاتـێ سه‌رنجیان ئه‌ده‌م
ئاشکرا لــ ێیان تـێ ئه‌گه‌م

* * *

چاوه‌کانت جووتـێ خـۆرن
وان به‌ ئاسمانی دڵه‌وه‌
سروشت تیشکی لـێ دزیون
وا به‌ ڕوومه‌تی گوڵه‌وه‌
گوڵیش بـۆیه‌ پێکه‌نیوه‌
خه‌نده‌ی له‌ لێوت دزیوه‌
چاوه‌کانت جووتـێ خۆۆرن
بۆڕووناکی ڕێم هه‌ڵکران
له‌ ڕێ ی سه‌ختی به‌ره‌و ژوورا
به‌ شوێن هیوای به‌رزو دوورا
نیگایان وزه‌و تینمه‌
تێشووی سه‌فه‌ری ژینمه‌


"فەرەیدون_عەبدول_بەرزنجی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سلێمانی/ ١٩٨٧/١١/٧
ڕۆژ باش Řoj Baş

ئــەوڕۆ پێنج شەممە :
12ـی ڕێبەندانی 2717ـی کوردی
1ـی فێورییەی 2018ـی زایینی
12ـی بەهمەنی 1396ـی هـــــەتـــاوی
ba gullzari iram
M.D1991
بە گوڵزاری ئیرەم قوربان دەپرسی گەر لە ئەحواڵم

هۆنراوه‌: وه‌فایی
ده‌نگ: شوکروڵڵا بابان
گۆرانی: مه‌زهه‌ر خالقی
نەنکم

ئەم درەختانە، هەندێکیان، ڕەگەکانیان
درێژدرێژ بوونەتەوە، تیایاندایە
لە عەردەوە دەرپەڕیون و بوون بە ڕێگا و
بوون بە سەکۆ.
نازانم بۆ؟
هەموو جارێ وەختێ هەنگاوی تەماشام
ئەیانگاتێ و بەسەریاندا ئەپەڕنەوە:
ئەو ڕەگانە، بۆ؟، نازانم...
دەماری شین و درێژی دەرپەڕیوی
پشتی دەستی نەنکمم بیر ئەخەنەوە
نازانم بۆ؟


"شێرکۆ بێکەس"
ئاوێنە بچکۆلەکان
"ئەحمەد_موختار_جاف" (1897-1935)

دێتە گوێم دەنگێ بەسۆز و شیوەن و گریانەوە
ناڵەیی دڵمە لەحەسرەت خاکی کوردوستانەوە

لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستا قەومی کورد
گاە بەدەستی تورکەکان و گاە بەدەست ئێرانەوە

ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ مووسەممایە و درۆ
بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە

ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت؛ بۆچی منداڵانی کورد
دیل و سەرگەردان بسووڕێنەوە بەسەر کێوانەوە؟

ئەم قەرارە (عصب)ە وا خەڵکی ئەڵێن بۆ کورد ئەبێ
هەر قسەی ڕووتە و قسەش ناچێتە ناو گیرفانەوە

ئیمڕۆ با وابێ بەڵام؛ ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد
دێتەوە مەیدان بەعیلم و سەنعەت و عیرفانەوە

نەوجەوانانی وەتەن تەوحید ئەکەن ئەم میللەتە
هەر لەکرماشان هەتا ورمێ و سنە و بۆکانەوە

ڕێک ئەخەن وەزعییەتی وان و جزیرە، سەربەسەر
عەقرە و زاخۆ ئەبەستن ڕێک بەقەد بۆتانەوە

خانەقین و مەندەلی،خاکی لوڕستان یەک بە یەک
وەک وەسا ئەدروون بەباڵای مەنتیقەی بابانەوە

بەچکە شێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان
هەر وەکوو ڕۆستەم ئەکەونە هاتن و جەولانەوە

پاش قڕانی موددەعی دەست پێ ئەکەن تەعمیری مڵک
ڕێگە ئاسن ئەچێتە شاخی هەورامانەوە

کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە، قەسر و ڕێ
بۆ تەماشا دەستە دەستە دێن لە ئینگلستانەوە
ڕۆژ باش Řoj Baş

ئــەوڕۆ هەینی :
13ـی ڕێبەندانی 2717ـی کوردی
2ـی فێورییەی 2018ـی زایینی
13ـی بەهمەنی 1396ـی هـــــەتـــاوی
ay watan
M.D1991
ئه‌ی وه‌ته‌ن

هۆنراوه‌: قانع
ده‌نگ: شوکروڵڵا بابان
گۆرانی: حه‌سه‌ن زیره‌ک
‍ دوێنێ ویستم
بێمە بەردەمت، چۆڪ دادەم.
پەردە لەسەر چاوے شینے ئەوین لادەم.

نەفسے بەرزم ڕێگەے نەدام،
ترسام بڵێی:
"ئارام بگرە ...هێشتا زووە..."

ڪەچے، ئەمڕۆ،
لە ڪاتێڪدا تۆ خۆت هاتووے
ڪژ گۆڕاوە
قاز و قورینگ
قەتارەیان بۆ لایەڪے دی بەستووە،
دڵے منیش
ڕووەو عەرشے شۆخێڪے تر،
سەرے ماندووے داخستووە !


"عەبدوڵڵا پەشێو"
نەخۆشی دەردی هیجرانم، ویسالی تۆیه دەرمانم

شیفام نایێ مەگەر بۆنی نەسیمی پەرچەمت بێنی


"حەریق"
دەسا ئەی شاستاره، ئەی گەلاوێژی گەش و تابان

که هەڵهاتی به ئەگریجەت، بشۆ چاوی شەوی گریان


ٔ"گۆران"
خۆزگه یار ئەبوو، به خاوەن قەرز لێم

بۆ هەر کوێ ئەچووم، ئەهاته سەر ڕێم


ٔ"پیرەمێرد"
ناوت دەبەم، دڵــــم به زوبانم حەسەد دەبا

یادت دەکەم، لەگەڵ دڵەکەم دێته شەڕ زوبان


ٔ"مەحوی"
ئەی نیشتیمـان
گــەر ئــومێــدێــکم دەسـت کەوێ
لە دەست گیـرانێـک
زیاتـر دەت گوشم بە خۆمەوە

"بـەختیـار عەلـی"

غەمگین و دڵ پەشێوم...
"خاتوون نەسرین"