Forwarded from اتچ بات
🎋شەوی سەری ساڵ
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌿 سروودی نەتەوەیی وێرانی
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________

چهمهڕای ههڵچوونێکه-خاک
شیعر: رامان سۆفی سوڵتانی
له بزهتدا لهنجه دهنوێنێ گوڵی گهنم
نه ڕهوتی ملۆدی با – دهزانی و
نه گاره گاری وهرزی بهسهرچوون دهناسی
نازانم چۆنت بدوێنم !
له خهوی کرێشهیی کراسهکهتدا
خاک
چهمهڕای ههڵچوونێکه وهک پتی خوێن
نه زمانی برسێتی دهزانی
نه رێنووسی شهتاو
نازانم چۆنت ڕاژێنم
نازانم نا!
ئاسمانی چی ؟!
تۆ ڕێکهوت ههڵیگرتووی
تا له رکهی چاوه ڕهشهکانی خۆتدا
ههر ههڵفڕین و کچێنی خۆت له تهنیاییت بهاڵێنی
یهقینی چی؟!
گومان کۆماری دیکتاتۆری له داییک بوونی تۆیه
هیچ...
هیچ کڵاو کووڕهیهک
له جوگرافیای شێت و شووری قژتدا
هێلانهیهک شک نابا
ههرگیزا و ههرگیز
ئااای
ئهمه سهرهتایه یان کۆتایی
ئهوه ئاوزینگ دانی ساڵی گهنمه
یان عهشقێنی دووکهڵی سهردهم
تۆ
چهنده شێوهی نهێنی دهدهی!!
_______________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
________________________

🎋 چەمەڕای هەڵچوونێکە...خاک
✍ شیعر: رامان سۆفی سوڵتانی

کارت پوستالێکی زستانی درهنگ بۆ نهورۆز
شیعر: یوونس رهزایی
له ئێوه ... پیرۆزه کاتێک به بهفرهوه
کلوو کلوو له کاتژومێر دا
دهخوێنێ
وهرزێکیش به رێبهندان دا ماندوو
شکۆفهکانی...بهیانی له گوڵدانی شێعری مندا
شێعرێک له ئێوه پیرۆزه
ئهی خوێنتان سورتر له به سهرهاتی رۆژێک نا
به لاپهڕهکانی رۆژئهژمێرهوه ... شههید
چوار شهممۆیهک ...که پڕ له تهمهنی ئاور
پڕ له ئاڵای ئهو بزانهی کهسیره نا...
کهسیره دهبێ رهنگه ژیانم
به دیار بههارهکانهوه... که تهمهنتان داری نابێ
لهبهر پهنجهرهی ئهو ساڵیش
بارانتان بۆ دهنووسمهوه له دێڕێکی دژوار و تینوودا
که خهمم بارتهقای رووباری نابێ
پیرۆزه له من تهنیایی
مهزنه له ئێوه تهمهنی ئاور...
لهو رستهیه دا هاوڕێیان.
____________________
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme

🎼 کارت پوستاڵێکی زستانی درەنگ بۆ نەورۆز
✍شیعر: یوونس رەزایی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
🎻 مۆسیقا: مەجید ئێنتزامی
🔥بە بۆنەی چوارشەممە سوری و نەورۆز
___________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍شیعر: یوونس رەزایی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
🎻 مۆسیقا: مەجید ئێنتزامی
🔥بە بۆنەی چوارشەممە سوری و نەورۆز
___________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
نزای ئەو ژنەی به تهنێ بە ڕێ دا دهڕۆیشت
شیعر: سهید عهلی ساڵحی
وەرگێڕ: حسێن جهوانشیر
دێکلەمە: شوانە
تهنیابۆتۆئهی هاودهمی مرۆڤ
تهنیابۆتۆنهتهوهی له سهره خۆی تۆئهی گۆرانی مرۆڤ
تهنیابۆتۆئهی ئاهوورامهزدای وشه
تهنیابۆتۆ
شاعیری گومناوی ئهودیوی پهنجهرهکه !
من به ئاواتم
به ئاواتی ڕزگاری ئێوه
زۆربوونی یهکسانی ، ئاوێنه خاوێنهکان
پێکهنینی تایبهتی خوا...
من ئاواته خوازی چاکترینهکانم
ئهوهی بۆئێوه بێ
له ڕابردوو ، له ئێسته
له داهاتوو
چاکییهکان ، شادییهکان ، کامهرانییهکان
ههرواش باشه
شێعریانی چی ؟!
خۆشتم دهوێ
کچۆڵه دوورهکهی حهوت دهریای ئاسمان
ئاسمانی نزیک به پیاڵهیهک ئاو!
من تینووم به خوا
لهگهڵمدا بگری
دنیاههڵدهستێ.
ئێمه ڕێزی سوورهگوڵین
بۆسهرهتای خاکهلێوهی ئهمساڵ.
خۆشهویستم
سارێژکهری زامه کۆنهکانی من
نهێنی گهورهی کچانی مانگ
ههتوانی شهوانی گریان
ری ڕا
ئاوهکان ههمووله تۆوه زیندوون
مرۆڤهکان ههمووله تۆوه زیندوون
گیایهکان ههموولهتۆوه سهوز
ئاسمان ههمووله تۆوه شینێکی سهیر!
ئهدی کهی دێیت ؟!
من ماندووم ، وێرانم ، وردوماندوومیان کردووه
ئیترئهم وشه بێدهنگ وهێمنانهش زانیویانه !
های تێکشکێێنهری یاوی من وتاریکی خهڵک
های تێکشکێنهری ترسی من وتهنیایی خهڵک
چاکهم بۆبێنه ، وهره
ڕاستیم بۆبێنه ، وهره
عهشقم بۆبێنه ، وهره
وهره ... متمانەی مهزن
یهقینی بێ کۆتایی ههرچی ژنایهتی ...!
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________

نزای ئەو ژنەی بەتەنێ بە ڕێ دا دەڕۆیشت
✍شیعر: سەید عەلی ساڵحی
✍وەرگێر: حسێن جەوانشیر
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍شیعر: سەید عەلی ساڵحی
✍وەرگێر: حسێن جەوانشیر
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
پەیامی پێشمەرگەی کۆمەڵە
نووسینی: ناسر حیسامی
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ: https://telegram.me/dekleme
ئارێز ، ئارێز ، ئارێز
دەنگت دەبیستم ئارێز ،دەنگ و باست چییە چۆنی؟
شاهۆ، شاهۆ
ئەم پەیامە بنووسەوە و بۆ ئەوانەی لە لای خۆتن بیخوێنەوە
شەڕ هەر گرمە
چەن کەسێکمان بریندارن، لە سەنگەردا ڕاوەستاوین
پەلامار ئەبەینە لوتکەیەک
ئەگەر بیگرین گەمارۆکە تێکدەشکێنین
پێیان بڵێ چاوەڕوانین ئەم کارانە جێبەجێ کەن
ئارێز ،ئارێز ،ئارێز
دەنگت کزە پەیامەکەت بڵێ هەتا ڕایگەینم
ئارێز ، ئارێز، دەنگت نایا
............................
لەدەوری بێسیمەکەی شاهۆ ژن و پیاوی ئاوەدانی ڕاوەستاون
چاوەڕوان بوون دەنگی ئارێز هەواڵی تازەی سەنگەریان پێ بدا
وا ئارێزیش بێدەنگ بووە
بێ ئۆقرەی بۆ هەواڵێک، ژان ئەخاتە دڵیانەوە
زایەڵە و پەژارە و ترس
دڵەڕاوکە و دڵەتەپە و بێ ئارامی
ئەرێ بڵێی پێشمەرگەی کۆمەڵە، قەڵاکەی پاڵپشتیان گیرا بێ؟
ئەرێ بڵێی تەسلیم ببن؟
ئەرێ بڵێی لە جیاتی هەواڵی سەرکەوتن بڵێی فرمێسک بێتە چاومان؟
هەڵۆەکەی بەرزایی، ئاخۆ ئێستە لە سەر کام بەرد، دووباڵی خوێناویی بە شوێن خوتدا ڕاکێش ئەکەی؟
باوکێک گریا، لە نێو دڵی خۆیدا ئەیوت لەوەتی هەم ڕەنج خەسارم
لەوەتی هەم خۆزگەدارم
لەوەتی هەم چاوەڕوانی موژدەیەکم
ڕۆڵەی خۆشەویستی بابەی
هەموو عومری بێ حاسڵم پێشکەشتان و هەرچی هەمە بەدرەقەی ڕێی پیرۆزتان بێ
ئێوە تۆ ئەو دڵە بێ ئۆقرەیم موژدەم دەنێ
هیچم ناوێ
نەسەرکەوتن نە هیچ فەتحی گەورە و گران
هەر هەواڵێک پەیامێکم لێ ڕاسپێرن کە زیندوونوو دێنەوە لام
کچێک لە سەر بانی ماڵێکەوە بۆ دوور دوور، بۆ ئاسۆی بۆنی باران گرتووی شاخەکانی ئەڕوانی
ملوانکەکەی گەردنی خۆی لە نێو دەستەکانی خۆیدا ئەگوشی
سنگ و مەمکی بۆنی بەفری کوێستانی گرتبوو سارد و تەزیوو
هەر تەنها مزگێنی بەهارێک ئەیتوانی هیوای گوڵە گەزیزەیەک لە بن ڕنووە بەفریی سنگی گەش کاتەوە
شەو درەنگە و ئاوەدانی ئەڵیی لەرز و یاویی نەخۆشیک دای گرتوە
خەو ناچێتە چاویانەوە و لە دەوری بێسیمەکەی شاهۆ چاوەڕوانن
وەک لە دەوری خەرمانێکی سووری خۆیان لە بەر چاویان دووکەڵی لێ هەستێ
بەری بەیان پێش خۆر هەڵات بێسیمەکە گیانی تێهات،
دەنگێک
دەنگی ئارێز لە شاهۆ ئەگەڕا
شاهۆ ، شاهۆ ، شاهۆ
دەنگت دەبیستم ئارێز هەواڵی خۆت ڕاگەینە
پەیامم بۆت هەیە شاهۆ بینووسەوە
لە ئارێزەوە بۆ شاهۆ
گەمارۆکەمان تێکشکاند
چەن پێشمەرگە بریندارن، برینەکەیان قورس نین و پێشمەرگەکان لە گەڵ ئێمەدا ڕێ ئەکەن
موژدە و دیاری ئەهێنین بۆ ئاوەدانی
ئەو لووتکەیەی بەتەمایی بووین ئێسته ئاڵای کۆمەڵەی لە سەرە
ئێوارە ئەگینە لای خۆتان بۆ بەیانی ئەبینە میوانی شارەکەی کاک شوان
ئەم پەیامە ڕاگەینە
پێیان بڵێ کە هەموویان ئامادە بن
ئەوانەی کە لە گەڵ کاک فوئاد تۆوی گوڵ گەنمیان ئەچاند
ئەوانەی لە گەڵ کاک حمە حسێن بەردی بناغەی کۆمەڵیان نایە سەریەک
ئەوانەی لە گەڵ دوکتۆرجەعفەر مەرهەمی برین و ئازاری گەورە و چکۆلەی ڕەنجدەر بوون
ئەوانەی کە لە گەڵ کاک سدیق فەرماندەی سەنگەری نەورۆزی خوێناوی چاردە ساڵی هەژاران بوون
ئەوانەی کە کوڕکان و کچەکانیان ئەوانەی کە خوشک و برا و ئازیزانیان
بە سروودی کۆمەڵەوە چوونە سەنگەر وەکوو سەوڵی سەربەرز ڕاوەستان و مردن نەیتوانی بەرزایی قامەتیان بشکێنێ
پێیان بڵێ هەر هەموویان سبەینێ کۆوەبن
ئەبینە میوانی شارەکەی کاک شوان سەنگەرەکانی نێو سنە جارێکی تر ئەبنەوە بە خانەخوێی زەماوەندی سەرکەوتنمان
دڕێژەی پەیامی ئارێزیش بنووسەوە
ئەوانەی تێکشکاون، ئەوانەی ئەژنۆیان شکابوو، ئەوانەی لە ڕوویان هەڵنایت چاو لە چاوی خەڵک کەن، دەستی هەر هەموویان بگرن، هەڵیان سێنن
دەس بە لوولەی تفەنگی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە بگرنەوە و هەستنە سەر پێ
نەک لە گەڵ ئێمەدا بێنە شەڕ
هەڵیان سێنن و جێیان هێڵن با پێش مردنیان دانەڕزین
با بە پێوە هەڵمەتی ئەم جارەی کۆمەڵە ببینن
دایکان باوکان، ئازیزانی پشتوو پەنا و قەڵای ئێمە
پێشمەرگە کانی کۆمەڵە، بۆ زەماوندی سەرکەوتن ئامادەبن

شەوی سەری ساڵ
هۆنراوای مامۆستا: شێرکۆ بێکەس
پەری خانم!
ئەمشەو لەژێر
ئەم داری سەری ساڵەدا،
کە دوو میلی سەعات جووتبوون!
دوو چڵی ترمان وشک ئەبن.
دوو چرای ترمان کوێر ئەبن،
بە بەرچاوی خۆمانەوە،
دوو جۆگەلەی جەستەمان و
دوو جریوەی خەونەکانمان،
جێمان دێڵن و تێ ئەپەڕن و
نایەنەوە جارێکی تر !
پەری خانم!
چەند عەشقی تر
چەند دووانەی تر
وەک من و تۆ،
لەژێر ئەم دارەدا زووتر
ساڵانێ گەلێ لە پێشتر،
بۆ پێشوازی ساڵێکی نوێ
باوەشیان کرد بە یەکتردا و
ماچەکانیان بوون بە مەل و
پەنجەکانیان،
بوون بە گڵۆپی سەوز و سوور،
کەچی ئێستا لەم شوێنەدا...
بە تەنها هەر ئەوان دیار نین
پلیکانەکان هەر ماون...
دیوار ماوە...
کەوچک، چەناڵ، قاپی شەراب،
پەرداخەکان، هەموو ماون،
وەلێ ئەوان ...
دووانەکانی ماچ و ئەوین،
کەسیان دیار نین.
بەداخەوە... پەری خانم ... بەداخەوە،
لە جەژنی سەری ساڵێکدا،
من و تۆیش وەها ون ئەبین،
بەداخەوە پەری خانم!
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
هۆنراوای مامۆستا: شێرکۆ بێکەس
پەری خانم!
ئەمشەو لەژێر
ئەم داری سەری ساڵەدا،
کە دوو میلی سەعات جووتبوون!
دوو چڵی ترمان وشک ئەبن.
دوو چرای ترمان کوێر ئەبن،
بە بەرچاوی خۆمانەوە،
دوو جۆگەلەی جەستەمان و
دوو جریوەی خەونەکانمان،
جێمان دێڵن و تێ ئەپەڕن و
نایەنەوە جارێکی تر !
پەری خانم!
چەند عەشقی تر
چەند دووانەی تر
وەک من و تۆ،
لەژێر ئەم دارەدا زووتر
ساڵانێ گەلێ لە پێشتر،
بۆ پێشوازی ساڵێکی نوێ
باوەشیان کرد بە یەکتردا و
ماچەکانیان بوون بە مەل و
پەنجەکانیان،
بوون بە گڵۆپی سەوز و سوور،
کەچی ئێستا لەم شوێنەدا...
بە تەنها هەر ئەوان دیار نین
پلیکانەکان هەر ماون...
دیوار ماوە...
کەوچک، چەناڵ، قاپی شەراب،
پەرداخەکان، هەموو ماون،
وەلێ ئەوان ...
دووانەکانی ماچ و ئەوین،
کەسیان دیار نین.
بەداخەوە... پەری خانم ... بەداخەوە،
لە جەژنی سەری ساڵێکدا،
من و تۆیش وەها ون ئەبین،
بەداخەوە پەری خانم!
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Forwarded from اتچ بات
🎋شەوی سەری ساڵ
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
شیرین
شیعر: نوسرهت ڕهحمانی
و: حسێن جهوانشیر
شیرین
تاقانهی ئهوین
بهژن زراڤ
کهزیه کهمهن
له توێ توێی لێڕهواری بژانگم دا
لهو پهڕی ڕێ ڕهوهکانی سرشکم دا،
پهلکه زێرینهی پهیکهری گریاوت
خاوێن دهکاتهوه، شهپۆلهکانی کانی
شیرین
ئهی تاقهی حهریر،
جامی شهڕابی پیر
ئهم کانیاوه، ڕێیهکی دووری پێواوه
به ههوراز و نشێوا بازی داوه
دڵی
له گهڵ دڵی تهشۆی فهرهادا لێی داوه!
سهرنجی کانی ده،
بڵێسهی ئاگره
تهشۆیهکی خوێن تێ زاو
له گهڵ زناری ئهستهما له زکر و سهمادایه
جوانیت ههرگیز له وهسف نایا
له دڵۆپ تا بڵۆق
له ههسێڵ تا سهراو
خوازیاری تکایه
وهکوو «بێستوون » له ژێر تهشۆی «فهرهاد »دا
له سوانهوهدایه
شیرین
قفڵی زێڕین
ئهی زایهڵهی ڕزگاری
جامی چل کلیلی بهختیاری
جوانیت
له توانایی نهزمی « نیزامی» دا نیه
له بڕشتی ڕێزی جوانیتا پهیڤێک نیه
سووره لێوانت ، ملوانکهی هیچ پهیامێک نیه
شیرین
ئهی لایه لایه ی با
ئاوازهکانی تهشۆی « فهرهاد»
مهمشکێنهوه
چارهیهکی ترم نیه
جێی شهڕ نیه
مهخابن... ئاخ
« پهرویز»ی تاژدار
تیری زێی کهوانی تێ پهڕان
بهڵام دهنگی حیلهی« شهو دێز»
ترووسکهیه و بروسکهیه بهر بوهته تان و پۆی خهرمانی خولیاکانم
ئهی نازدارترین
له مردنیشا له سهره خۆم
ئۆف... ،
ئوف ... ،
ئوف، له شهوگارم
ئیتر نه کێو ماوه و نه کوڵ و کۆ
ئیتر نه ئهوین ماوه و نه مهرگی به شکۆ
ئیتر نه بێستوون و نه چێژی بێ نسکۆ
کاتێ دڵێ بۆ ئهوین نهماوه
پێم بڵێ:
- دهبا دهمی تهشۆ له کهڕڕاهکهی خۆم ڕابکهم
ئهمه منم
فهرهادی کۆکهن
فهوارهی بهرز و
پهلکه زێڕینهی خوێن.
______
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_____

🎋 شیرین
✍ شیعر: نوسرەت رەحمانی
📄 وەرگێڕ: حوسێن جەوانشیر
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_________________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
__________________________

خوا کا ترێکان بگەنێ
شیعر: ئەلیاس عەلەوی
شاعیری ئەفغان
و:حسێن جەوانشیر
خوا کا ترێکان بگەنێ
جیهان مەست بێ
لارەولار بڕۆن شەقامەکان
سەرۆک کۆمار و سواڵکەران
شانیان لە شانی یەک بخشێ
سنوورەکان مەست بن
حەمەعەلی دوای هەڤدەساڵ
دایکی ببینێ و
ئامینە دوای هەڤدە ساڵ
لۆچی لەشی کۆرپەکەی دابێنێ
خوا کا ترێکان بگەنێ
ئاموو کوڕە جوانکیلەکانی هەڵبێنێتەوە
هیندوکۆش کیژۆڵانی ڕزگار بکا و
بۆساتێ
چەکەکان لەبیریان چێ بدڕن
کارتەکان لەبیریان چێ
ببڕن
قەڵەمەکان ئاگر
بەئاگربڕ بنووسن.
خوا کا کێوەکان پێک بگەن
دەریا پڕ باوێتە ئاسمان و
مانگی بدزێ
پڵنگ و ئاسک پێکەوە لە مەیخانە کەون.
خوا کا مەستی گش شتەکان بتەنێ
پەنجەرەکان
دیوارەکان بشکێنن و
تۆ
ئەودەمەی توند دڵدارەکەت ماچ دەکەی
بیرێکیشت هەر لای من بێ.
خۆشەویستم
خۆشەویستە دوورکەوتوەکەم
پیاڵەیەکی ترم لەگەڵ هەڵباوێ
بەخۆشی ڕەزە سەرەونخوونەکانی ترێ.
______________________

🎋خوا کا ترێکان بگەنێ
✍شیعر: ئەلیاس عەلەوی
📄وەرگێڕ:حسێن جەوانشیر
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
____________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
___________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍شیعر: ئەلیاس عەلەوی
📄وەرگێڕ:حسێن جەوانشیر
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
____________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
___________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
Forwarded from اتچ بات
پ
هەڵبەست: رامان سۆفی سوڵتانی
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ: https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
لە نێوان دوو بێ کۆتاییدا شەمەندەفەرێک،
منم
مسافرێک کە دانابەزی لێی
تۆی
پەنجەرەکە دەکەیەوە
قژت-دڵم خەریکە داکەوێ- با- دەیبا و نایبا
دەست دەبەی دەڵێی ئەنگۆرەیەک کە هێشتا نەگەییشتووە
لە باخێکی پرتەقاڵ دەچێ
لە سەر تەمی پەنجەرەکەی بەرانبەرت دەنووسم
پ- وەک پرتەقاڵ
پەنجە دەبەی
پیتەکانی لە من بزر دەبن
بە حینجەوە دەیڵێیەوە
پ، وەک پەلەپیتکەی کڵاشینکۆف
پەنجە بچکۆلەکانت جرووک جرووک سەردەنێن بە یەکەوە
من نە بەشی نان دەکەم
نە هێلانەیەک بۆ دەمی رۆژپەڕت
شەمەندە فەر هەر ناگا
قژت ریشۆڵەیەکی پێکراوە لە سەر شانم ئارامی گرتووە.
پیتەکانت،
بیر لە پیتەکانت دەکەمەوە
زەرنە قوتەی قامکەکانی تۆ لە کوێ و
رمووزنەی پەلەپیتکەی کڵاشێنکۆف لە کوێ

"تۆم خۆش دەوێ"
پۆل ئیلوار
و: پاشای باران
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ:
https://telegram.me/dekleme
تۆم لەجێی هەموو ئەوانەی نەمناسیون خۆش دەوێ
تۆم لەبەر عەتری نانی گەرم
لەبەر ئەو بەفرەی دەتوێتەوە خۆش دەوێ
تۆم لەجێی هەموو ئەوانەی خۆشم نەویستوون خۆش دەوێ
تۆم لەبەر خۆشویستن خۆش دەوێ
لەبەر فرمێسکێ کە ویشک هەڵگەراو هەر نەڕژا
پێکەنینێ کە کاڵ بووەوە و هەر نەپشکووت خۆش دەوێ
تۆم لەبەر بیرەوەوەرییەکان خۆش دەوێ
لەبەر پشتکردن لە ئاواتە ئەستەمەکان
لەبەر لەنێوچوونی وەهم و خەیاڵ خۆش دەوێ
تۆم لەبەر خۆشویستن خۆش دەوێ
تۆم لەبەر بۆنی گوڵەشلێرەکان
لەبەر گۆنای زێڕینی گوڵەبەڕۆژەکان
تۆم لەبەر خۆشویستن خۆش دەوێ
تۆم لەجێی هەموو ئەوانەی نەمدیون خۆش دەوێ
تۆم لەبەر بزەی تاڵی ساتەکان
فڕینی دڵڕفێنی بیرەوەرییەکان خۆش دەوێ
تۆم بە قەدەر هەموو ئەوانەی وا قەت نایانبینم خۆش دەوێ
بە قەدەر دڵۆپەکانی باران، بە قەدر ئەستێرەکانی ئاسمان خۆش دەوێ
تۆم بە قەدەر خۆت، بە قەدەر دڵی بێخەوشت خۆش دەوێ
تۆم لەبەر خۆشویستن خۆش دەوێ
تۆم لەجێی هەموو ئەوانەی وا قەت نەمناسیون...خۆش دەوێ
تۆم لەجێی ئەو ڕۆژگارانەی نەژیاوم... خۆش دەوێ
لەبەر عەتری نانی گەرم و بەفرێ کە دەتوێتەوە و لەبەر یەکەم گوناە...
تۆم لەبەر خۆشویستن...خۆش دەوێ
تۆم لەجێی هەموو ئەوانەی خۆشم ناوێن... خۆش دەوێ.

🎋تۆم خۆش دەوێ
✍ شیعر: پۆل ئیلوار
✍ وەرگێڕ: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ شیعر: پۆل ئیلوار
✍ وەرگێڕ: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، کۆمەڵانی تێکۆشەری کوردستانی رۆژهەڵات، ئامادە بن.
Forwarded from اتچ بات
مەڕۆنەوە
شیعر: رەفیق سابیر
بە جریوەی چۆلەکەکاندا دەزانم
رابوونەوە
بە رەنگی ئاسۆ و هەتاو و تریفە دا
بە کازیوە و
لەنجەی قومری و
شنەی سروە و
چرپە چرپی دڵداراندا
هەست پێ دەکەم هاتوونەوە
بە هاتنتان
تاریکی درزی بردووە
نەمانی خوێن سەوز بووە
مادۆناکانی کوردستان دەست بە خەنەن
چاوانیان بە کل رشتووە...
هاتوونەوە، ئاسۆی وڵات
هێشووە هەتاوی گرتووە
چەند ساتێکە هاتوونەوە
کەچی هێندەی تەمەنێکە،
مێژوویەکە.....
مەڕۆنەوە!.....
مەڕۆنەوە!....
ئێوە سیمای هەموومانن
ئاڵای بە خوێن هەڵکراوی
وڵاتی عەشق و بارانن
ئێوە خەونی ئەو میرخاسەن
زرێیەکەی لە لاوک و داربەڕوویە
ئێوە گیانی ئەو رێناسەن
سەدان ساڵە سەری دەبڕن هەر زیندوویە...
.................
مەڕۆنەوە
سەربەستیمان پەڵەی داوە
بە ئێوەوە ویژدان و خۆشمێری ماوە
ئاسمانی شار
بە بازووتان راگیراوە
مەڕٶنەوە...
مەڕۆنەوە
بۆ کوێ دەڕۆن؟
کێ دەزانێ لە کام چۆڵ و کام باژێری غەریبان دا بێ ناز دەمرن!
دەڕۆن خێڵی شڕەخۆران بە خوێن بەری خۆرمان دەگرن
ئاڵای لە تیشک چنراومان
بە کەڵپە و نێزە دادەدڕن
دەڕۆن تا لە نێو وڵات و شار و کەلاوەی خۆماندا
بە پەنابەر رامانبگرن؟
.......................
لە نێوانی دوو تاوێر دا
ئێمە رەنجێکی با بردووین
لە سێبەری دوو شمشێر دا
ئێمە شەهیدێکی زیندووین
مەڕۆنەوە
چەند ساتێکە هاتوونەوە
تەمەنێکە
مێژوویەکە
مەڕۆنەوە...
مەڕۆنەوە...
دەڕۆن دیسان بۆ کۆیلەیی جێمان دێڵن؟
دەڕۆن
سەر لە نوێ شەهیدان شین دەگێڕن
چارەنووسمان
بە کۆچێکی وێڵ دەسپێرن؟
ئەمجارەیان شۆڕش بۆ کام مەنفا دەبەن؟
شۆڕش لە کوێ هەراج دەکەن؟
دەڕۆن مەگەر خوا بزانێ کام وەرزی ئەوین دێنەوە؟
...............
دەڕۆن....
ئاگردان بێ پشکۆ
شار بێ ئاسۆ
بووک بێ زاوا
دوند بێ هەڵۆ دەمێننەوە
دەڕۆن نەتەوە رەنجەڕۆ
دەڕۆن
شەهیدان بێ گڵکۆ.
مەڕۆنەوە!