Forwarded from اتچ بات
🎋 باخچەی پاشا
✍ شیعر: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ شیعر: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
"زیانەخورۆ"
شیعری: ئاوارە وڵات
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ: https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
لە لانکۆڵەی بێدەنگیدا، شار و دێ
پرخەیان دێ، خرپ خرپ لێی خەوتوون
کۆڵانەکان، گۆڕستانی خامۆشن
سەدان تەرمی رووت و قووتیان لێ کەوتوون
شوانێک بە رووی گورگێکی دڕ پێکەنی
سەگێکی لەڕ، مەڕی خوارد بە پێستەوە
پەیامنێرێک، دڵی کەوتە سەر پۆلیس
خوێناوی سەر تێڵاکەی بۆ لێستەوە
نرکەی دەنگێک، لە تیڤییەکان دەبیسترێ:
"چۆلەکەکان هەرگیز نامرن لە سەرمان!"
باکگراوندی هەواڵەکە زستانە و
چۆلەکەیەک هەڵدەلەرزێ "لە شەرمان!"
لە هێلکەی شەو، بەچکەخۆرێک دێتەدەر
تین و گوژمەی، دەڵێی تەزووی زریانە
غەدر تەڕە یاخود شەختەی زۆردارە؟
چاوی من بۆ دەستەملانی گریانە؟
ئەماننامەی ئازادیمان خۆش، گەلۆ!
دەخزێینە ژێر باڵی سووری سیسرکان
مۆدی تازەی بەرخۆدانمان... کە جوانە!
زارمان قەپات!! یەک پەیڤیشمان نەدرکان
جیهان لە سەر پشتی کیسەڵ وەرکەوتوە
کیسەڵ سەری لە قاپێلکی خۆی ناوە
کەڕ و کوێرین، زمانیشمان لە گۆ چوو
سێ مەیموونین، دەخولێینەوە لەم ناوە
شەوەزەنگە و ئەستێرەکان رادەخوشێن
دادەڕژێنە نێو گلێنەی ئارامیی
شەپۆل دەدەن دەریاکانی هەڵوێستم
کاتێک ئاسمان، دەبینم بە ناکامیی
ئاسۆگەمان لە سەر کلکەی هێڵێکە
نەوت و شەڕەف بە هەرزانی دەفرۆشێ
چەند گەمژە بووین کە بڕوامان هێنابوو؛
کوردێک هەیە کە جوانەگاش دەدۆشێ!
***
شۆڕشی نوێی پەزەکانت لێ پیرۆز
ئەی حیزبەکەی نێو یەغدانی داپیرم!
نۆشی گیانت، قورتم قورتم بێدەنگیی
سڵاوت لێ، شوانەوێڵەی کوێشتیرم!
ئێستا زانیم، تەڕایی بەر چاوی من
نە هی غەدرە و نە هی شەختە و بارانە
دڕکێکی زل لە کەڵیشەم راچووە
کە بەر و بووی فەرمایشتی یارانە!

🎋زیانە خورۆ
✍هەڵبەست: ئاوارە وڵات
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
✍هەڵبەست: ئاوارە وڵات
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
Telegram
Forwarded from اتچ بات
"کۆڵەوارانی کۆڵەباران"
شیعر: سولەیمان سۆفی ساڵحی
بەهاران گوڵ دەبارێ
لە هاویندا
خۆر پەنجە بە سەر زستاندا دێنێ
خەزەڵوەرشەقامەکان دەهەژێنێ
لە زستانیش چۆلەکە. ..
**
بەڵام
لە سات بە کاتی ساڵ
کۆڵبەر کلوو کلوو دادەبارێ!
**
هەموومان کۆڵبەرین
ئێمە مێژوویەکە ئاواتمان لە کۆڵ ناوە و
ساڵگارێکە خودا لەو شاخانە کورد دەترووکێنێ. ..
دە لاوە لاوە لا هاوڕێ
**
ئەمشەو با تاوێک تۆ بم لە دەلاقەی خۆمەوە!
هاوار بکەم
بلەرێنەوە ئەی گاشە بەردەکانی بێوران
کە زستان بەهاری پژاند
کە شاخ تاپۆی ئەوینی دڕاند. ..
**
بە ئاسپایی بچرپێنم بە گوێی ڕێبەنداندا
کە ڕێگە بەردە بەر
مەرگ
باوشی لۆچی بە کۆچی چێلێوە ناوە
ڕنوو هەمبانەی گریانی لە کۆڵ ناوین
و بارمان کەسەرە
ڕێگە هەردە بەردە بەر. ..
*****
31/1/2017ی زایینی
کورزستان.
_______________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
____________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani

🎋 کۆڵەوارانی کۆڵەباران
✍ شیعر: سولەیمان سۆفی ساڵحی
🌹بۆ کۆڵبەرانی وڵاتەکەم
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
________________

"شیعرێکی عاشقانە"
هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
دێکلەمە: شوانە
لینکی کاناڵ: https://telegram.me/dekleme
لە دوای تۆ ببوومە بەڕەڵڵایەکی هەتا هەتایی
بە رۆژ دا هاواڵی سەو و توڵەی چۆمی بووم و
بە شەویش دا لە بەر دەمی بانکێکدا بە لادادەهاتم
لە دوای تۆ
بە چەند مانگ جارێ دەچوومە حەمام و
لە تواڵێت دا خۆم نەدەشتەوە
مێشوولەی گەڕەکێکم تێ دەهاڵان و
وەک تەرمێکی بۆگەن لەو شارە دا فڕێ درابووم!
لە دوای تۆ هەڕەشەم لە گوڵ دەکرد و دڕکەکانم دەلاواندەوە
گۆرانیم بۆ پشیلە دەگوت و شیعرم بۆ سەگ دەخوێندەوە
کەوشی مزگەوتەکانم دەدزی و
لە قەبرستانەکان دەسپەڕم دەکرد.
لە دوای تۆ هەموو چەقە چەقی نیوەڕۆیەک لە دەرگای ماڵانم دەدا و هەڵدەهاتم
میزم بە دیوارەکانیان دادەکرد و
پەنجەرەکانیانم دەشکاند
لە ناو بازاڕ قاقا وەک شێت پێدەکەنیم،
هەندێک جاریش وەکوو منداڵ بۆی دەگریام
لە دوای تۆ خواردنم سیگار و چا و ورکەنان و جار نا جارێ هێلکەیەک بوو
گیرفانم سەگ پێی نەدەوەڕی و
نێوچاوانم خوێن و چڵم و چەور و چڵیکی ئاوەڕۆکانی لێ دەباری.
لە دوای تۆ بۆنی توالێتی مزگەوتەکانم گرتبوو
دایکیشم نەیدەدواندم
لە دوورەوە هۆی هۆیان لێ دەکردم و بەردیان تێ هەڵدەکردم
لە دوای تۆ هێلانەی چۆلەکەکانم دەسووتاند و
داری سەر شەقامەکانم دەبڕیەوە
گووم لە سەر قفڵی دووکانەکان دەکرد و
رێکلامی بیلبوردەکانم دەدڕاند
چرای سەر شەقامەکانم دەشکاند.
لە دوای تۆ شەوانە لە کون و کەلاوەی سەگان دەخەوتم و
بەیانیانیش لە گەڵ ماشێنی زبڵدانی شارەوانی وەکووچە و کۆڵان دەکەوتم
وە سواڵ کەوتبووم و لە سەر قەبری خەڵکی بۆ دوو تمەن قورئانم دەخوێند
لە دوای تۆ ببووم بە جاش و راپۆڕتم لە خەڵکی دەدا
شەڕم بە خەڵک دەفرۆشت و رۆژ نەبوو سەد شەقم لە قوونێ نەکەوێ
لە دوای تۆ بە شەق بەردەبوومە تەلێفوونە گشتییەکان
خڕکە بەردم دەخستە ناو سندووقە پۆستییەکان و
بە پێڵاوی قوڕاوی و چڵپاوەوە دەچوومە پاساژەکان و هەر هەموو نهۆمەکانی دەگەڕام!
لە دوای تۆ بۆنی دەمم بۆنی گۆرەوی هاوینانی گرتبوو
بەیانیان دوو لیترم رەشاو و خڵتە و بەڵغەم دەدایە دەرەوە
لە دوای تۆ جوابی سڵاوی کەسم نەدەداوە!
لە دوای تۆ گول ببووم
بۆنی گووم لێ دەهات
باوێشکی ماندووییم وەک هاڵاوی میز وابوو
لە دوای تۆ ببوومە دەرمانی کوشتنی مار و مێروو و مشک و سیسرک و قالۆنچە!

🏴☠️شیعرێکی عاشقانە
✍ هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
ح_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
ح_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە
دێکلەمە: شوانە
هۆنراوە: ناسر حیسامی
https://telegram.me/dekleme
نەیانزانی دوای ئەوانیش کێلەشین هەر شاخە
نەیانزانی دوای ئەوانیش سنە شاری کۆمەڵەیە
نەیانزانی دوای ئەوانیش تەرمی محەممەد مامۆ و سولەیمانی مەعڕووفزادە هەر سەر شانی کز و ماندووی زەحمەتکێشان، جێگایەتی و دەست و پەنجەی سەرمابردووی پەیکی ڕاپۆرتی نهێنی لەسەر سنگی ئارەقکردووی چەنگ خشتبڕی گەرمابردوو ئارام دەگرێ
نەیانزانی نەیانزانی نەیانزانی
بەڵام ڕەنج هێشتاکە هەر ڕەنجە و کرێکار هێشتاکە هەر کوورەی بەتینی حەقخوازیی خۆیەتی و پێشمەرگەش هەر هاوڕێی ئازیز و میوانی سەر سفرەی خانەخوێی خۆیەتی
بەڵام دەنگ هەر دەنگە و ئێستاکەش کۆمەڵە نرکەی دێ
ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە
دەنگی شۆڕش
ئێرە دەنگی ڕاپەڕینی چەوساوەکان!
ڕاپۆڕتی یەکەممان: قوربانی
لە بۆکان پەیرێکی دەستفرۆش مناڵی خۆی حەڕڕاج دەکرد.
لە شنۆ ژنێکی کرێکار بە لەچکەکەی گەردنی خۆی کاتێک خنکا
داوێنی ئارداوی و دەستیشی تا ئانیشک لەنێو تەشتی هەویردا بوو
ڕاپۆرتی دووهەممان: تێکۆشان
لە سنە کۆمەڵێک کرێکار مانیان گرت.
ڕاپۆرتی سێهەممان: چالاکی
لە بانە جەللادێک کوژراوە
کاتێک دەچنە سەر تەرمەکەی لە هەناسەی سەرەمەرگی سەرشۆڕیدا دەڵێ: کۆمەڵە کوشتمی.
پیرۆزبایی
دەستتان خۆش بێ ئەی هاوڕێیان با نەفرەتی ئاگرینی هەژاران و با تووڕەییی شەپۆلاسای کرێکاران هەر لە گەرووی پڕەخرۆشی چەکی ئێوە بڕژێتە دەر! دەستتان خۆش بێ و سەربەرز بژین
بۆ کۆمەڵە و بۆ خەباتی چەوساوەکان.
وتاری ئەمڕۆمان ئەوەیکە تاوانباری مێژووە چۆن داوەری لەسەر مێژوو دەکا؟
بەرنامەی دووهەممان، ڕێزگرتن لە یادی ئەوانەی نامرن.
ئێستاکەش کاک فوئاد زیندووە، ئێستاکەش کاک خانەی موعینی و کاک حەمەحوسێنی کەریمی و جەعفەری شەفیعی و سددیقی کەمانگەر هەر زیندوون
ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو شانی هێندە بەهێز نەبوو کە شانازی پێ هەڵگرێ؛ ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو کە نەفرەتی دایک و باوکی شەهیدانی چل و یەک ساڵی کۆمەڵەی لەگەڵ خۆی برد، ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو.
ئێمە ئێستەش نرکەمان دێ، ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە، دەنگی شۆڕش
ئێرە دەنگی ڕاپەڕینی چەوساوەکان

"ناونیشانی زستانم! والەکانتان پاک کەنەوە لە دەریا"
شیعر: یوونس رەزایی
.
.
گۆڕێک چێ کەن بۆ رابردووی شەقام
با بنوێ تێیدا پاییزێک
کە دەمە دەمی قاڵاوە.
.
گۆڕیچەیەک بۆ داهاتووی کۆڵان
لە سەرەتای رێبەنداندا
من بیرەوەری پیاوێک دەخوێنمەوە شەوانە
تا سنووری بەفرانبار کچان دەدوێنێ.
.
مێژووی شارێک تا سەردەمی مێوینەیی باران
کە چراکانی بە بڵوارەکانی کەوناراوە...نا
لە سەر ستوونی بورجەکان ماندوو
.
گۆڕێک بۆ دار
کە بەردەوام لە ناوەندەکانی پێستمانەوە
دەرفەتەکانی بەهاری بیرچۆتەوە
با بەر بگرێ لە هەموومان تاریکی
با سەربگرێ ئەو بەفرانبارە دەگمەنەی زامم.
.
راوێژێکی دیکە دەبینمەوە بۆ سبەی
کە تێیدا رستەکان بەدەر بن لە سەهۆڵ
رەنگێکی دی بۆ نێشتمان
کە دراوسێی خوێنم بوو سەردەمێک
.
وە کۆچی وێڕای باڵندەکان سەخڵەت تر
لەوبەر سنوورەکانەوە.
.
گۆڕێک دەڵێم قووڵتر لە هەموو لووتکەیک
با دراوسێی تاریکی بم
کۆڵانێکیش پڕ بێ لە رووتیی دارستان
با رێگایەکی دی بۆ کۆچی گورگ
کە بەو زستانە لە سنوورەکانی پێستمدا قەتیس.
.
بۆ داهاتووی چاوم
رەنگێکی دی لە کچان...
دەمهەوێ بە دۆزەخدا پەڕەوازەی سبەینێ
.
بۆ پاییزی لەشم
شیعرێکی تر بە شەرمی باخەوە
دەمهەوێ سازێک بم لە زەردەی خۆرئاوا دا بریندار
.
شارێک لەو شەقامانە یاخیتر
-کە پڕ بێ لە جوانیی مەرگ-
لە نیشتمان دەدزمەوە
کە دراوسێی بارانەکانی دایکم بوو
.
من راکشاوم لە قوڵکەکانی شەودا
کەڵەشێرەکان لە بەستێنی سبەیدا
رۆژنامەیەکی نوێ دەخوێننەوە...دەزانم.
.
سەردانێکم دەوێ لەو نەخشە شەرمنەی شاردا
بە مێترۆدا...لە وێستگەی باکوورەوە...ون
کێلی سی و حەوت...بە تەنیشت کتێبی کەوناراوە...من نیم...ببوورە.

🍂"ناونیشانی زستانم! والەکانتان پاک کەنەوە لە دەریا"
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
📷 وێنەگر: سەعید غوڵام حوسێنی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
📷 وێنەگر: سەعید غوڵام حوسێنی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
شەوی سەری ساڵ
هۆنراوای مامۆستا: شێرکۆ بێکەس
پەری خانم!
ئەمشەو لەژێر
ئەم داری سەری ساڵەدا،
کە دوو میلی سەعات جووتبوون!
دوو چڵی ترمان وشک ئەبن.
دوو چرای ترمان کوێر ئەبن،
بە بەرچاوی خۆمانەوە،
دوو جۆگەلەی جەستەمان و
دوو جریوەی خەونەکانمان،
جێمان دێڵن و تێ ئەپەڕن و
نایەنەوە جارێکی تر !
پەری خانم!
چەند عەشقی تر
چەند دووانەی تر
وەک من و تۆ،
لەژێر ئەم دارەدا زووتر
ساڵانێ گەلێ لە پێشتر،
بۆ پێشوازی ساڵێکی نوێ
باوەشیان کرد بە یەکتردا و
ماچەکانیان بوون بە مەل و
پەنجەکانیان،
بوون بە گڵۆپی سەوز و سوور،
کەچی ئێستا لەم شوێنەدا...
بە تەنها هەر ئەوان دیار نین
پلیکانەکان هەر ماون...
دیوار ماوە...
کەوچک، چەناڵ، قاپی شەراب،
پەرداخەکان، هەموو ماون،
وەلێ ئەوان ...
دووانەکانی ماچ و ئەوین،
کەسیان دیار نین.
بەداخەوە... پەری خانم ... بەداخەوە،
لە جەژنی سەری ساڵێکدا،
من و تۆیش وەها ون ئەبین،
بەداخەوە پەری خانم!
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________

🎋شەوی سەری ساڵ
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌿 سروودی نەتەوەیی وێرانی
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________

چهمهڕای ههڵچوونێکه-خاک
شیعر: رامان سۆفی سوڵتانی
له بزهتدا لهنجه دهنوێنێ گوڵی گهنم
نه ڕهوتی ملۆدی با – دهزانی و
نه گاره گاری وهرزی بهسهرچوون دهناسی
نازانم چۆنت بدوێنم !
له خهوی کرێشهیی کراسهکهتدا
خاک
چهمهڕای ههڵچوونێکه وهک پتی خوێن
نه زمانی برسێتی دهزانی
نه رێنووسی شهتاو
نازانم چۆنت ڕاژێنم
نازانم نا!
ئاسمانی چی ؟!
تۆ ڕێکهوت ههڵیگرتووی
تا له رکهی چاوه ڕهشهکانی خۆتدا
ههر ههڵفڕین و کچێنی خۆت له تهنیاییت بهاڵێنی
یهقینی چی؟!
گومان کۆماری دیکتاتۆری له داییک بوونی تۆیه
هیچ...
هیچ کڵاو کووڕهیهک
له جوگرافیای شێت و شووری قژتدا
هێلانهیهک شک نابا
ههرگیزا و ههرگیز
ئااای
ئهمه سهرهتایه یان کۆتایی
ئهوه ئاوزینگ دانی ساڵی گهنمه
یان عهشقێنی دووکهڵی سهردهم
تۆ
چهنده شێوهی نهێنی دهدهی!!
_______________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
________________________

🎋 چەمەڕای هەڵچوونێکە...خاک
✍ شیعر: رامان سۆفی سوڵتانی

کارت پوستالێکی زستانی درهنگ بۆ نهورۆز
شیعر: یوونس رهزایی
له ئێوه ... پیرۆزه کاتێک به بهفرهوه
کلوو کلوو له کاتژومێر دا
دهخوێنێ
وهرزێکیش به رێبهندان دا ماندوو
شکۆفهکانی...بهیانی له گوڵدانی شێعری مندا
شێعرێک له ئێوه پیرۆزه
ئهی خوێنتان سورتر له به سهرهاتی رۆژێک نا
به لاپهڕهکانی رۆژئهژمێرهوه ... شههید
چوار شهممۆیهک ...که پڕ له تهمهنی ئاور
پڕ له ئاڵای ئهو بزانهی کهسیره نا...
کهسیره دهبێ رهنگه ژیانم
به دیار بههارهکانهوه... که تهمهنتان داری نابێ
لهبهر پهنجهرهی ئهو ساڵیش
بارانتان بۆ دهنووسمهوه له دێڕێکی دژوار و تینوودا
که خهمم بارتهقای رووباری نابێ
پیرۆزه له من تهنیایی
مهزنه له ئێوه تهمهنی ئاور...
لهو رستهیه دا هاوڕێیان.
____________________
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________________

🎼 کارت پوستاڵێکی زستانی درەنگ بۆ نەورۆز
✍شیعر: یوونس رەزایی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
🎻 مۆسیقا: مەجید ئێنتزامی
🔥بە بۆنەی چوارشەممە سوری و نەورۆز
___________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍شیعر: یوونس رەزایی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
🎻 مۆسیقا: مەجید ئێنتزامی
🔥بە بۆنەی چوارشەممە سوری و نەورۆز
___________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
نزای ئەو ژنەی به تهنێ بە ڕێ دا دهڕۆیشت
شیعر: سهید عهلی ساڵحی
وەرگێڕ: حسێن جهوانشیر
دێکلەمە: شوانە
تهنیابۆتۆئهی هاودهمی مرۆڤ
تهنیابۆتۆنهتهوهی له سهره خۆی تۆئهی گۆرانی مرۆڤ
تهنیابۆتۆئهی ئاهوورامهزدای وشه
تهنیابۆتۆ
شاعیری گومناوی ئهودیوی پهنجهرهکه !
من به ئاواتم
به ئاواتی ڕزگاری ئێوه
زۆربوونی یهکسانی ، ئاوێنه خاوێنهکان
پێکهنینی تایبهتی خوا...
من ئاواته خوازی چاکترینهکانم
ئهوهی بۆئێوه بێ
له ڕابردوو ، له ئێسته
له داهاتوو
چاکییهکان ، شادییهکان ، کامهرانییهکان
ههرواش باشه
شێعریانی چی ؟!
خۆشتم دهوێ
کچۆڵه دوورهکهی حهوت دهریای ئاسمان
ئاسمانی نزیک به پیاڵهیهک ئاو!
من تینووم به خوا
لهگهڵمدا بگری
دنیاههڵدهستێ.
ئێمه ڕێزی سوورهگوڵین
بۆسهرهتای خاکهلێوهی ئهمساڵ.
خۆشهویستم
سارێژکهری زامه کۆنهکانی من
نهێنی گهورهی کچانی مانگ
ههتوانی شهوانی گریان
ری ڕا
ئاوهکان ههمووله تۆوه زیندوون
مرۆڤهکان ههمووله تۆوه زیندوون
گیایهکان ههموولهتۆوه سهوز
ئاسمان ههمووله تۆوه شینێکی سهیر!
ئهدی کهی دێیت ؟!
من ماندووم ، وێرانم ، وردوماندوومیان کردووه
ئیترئهم وشه بێدهنگ وهێمنانهش زانیویانه !
های تێکشکێێنهری یاوی من وتاریکی خهڵک
های تێکشکێنهری ترسی من وتهنیایی خهڵک
چاکهم بۆبێنه ، وهره
ڕاستیم بۆبێنه ، وهره
عهشقم بۆبێنه ، وهره
وهره ... متمانەی مهزن
یهقینی بێ کۆتایی ههرچی ژنایهتی ...!
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________

نزای ئەو ژنەی بەتەنێ بە ڕێ دا دەڕۆیشت
✍شیعر: سەید عەلی ساڵحی
✍وەرگێر: حسێن جەوانشیر
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍شیعر: سەید عەلی ساڵحی
✍وەرگێر: حسێن جەوانشیر
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
پەیامی پێشمەرگەی کۆمەڵە
نووسینی: ناسر حیسامی
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ: https://telegram.me/dekleme
ئارێز ، ئارێز ، ئارێز
دەنگت دەبیستم ئارێز ،دەنگ و باست چییە چۆنی؟
شاهۆ، شاهۆ
ئەم پەیامە بنووسەوە و بۆ ئەوانەی لە لای خۆتن بیخوێنەوە
شەڕ هەر گرمە
چەن کەسێکمان بریندارن، لە سەنگەردا ڕاوەستاوین
پەلامار ئەبەینە لوتکەیەک
ئەگەر بیگرین گەمارۆکە تێکدەشکێنین
پێیان بڵێ چاوەڕوانین ئەم کارانە جێبەجێ کەن
ئارێز ،ئارێز ،ئارێز
دەنگت کزە پەیامەکەت بڵێ هەتا ڕایگەینم
ئارێز ، ئارێز، دەنگت نایا
............................
لەدەوری بێسیمەکەی شاهۆ ژن و پیاوی ئاوەدانی ڕاوەستاون
چاوەڕوان بوون دەنگی ئارێز هەواڵی تازەی سەنگەریان پێ بدا
وا ئارێزیش بێدەنگ بووە
بێ ئۆقرەی بۆ هەواڵێک، ژان ئەخاتە دڵیانەوە
زایەڵە و پەژارە و ترس
دڵەڕاوکە و دڵەتەپە و بێ ئارامی
ئەرێ بڵێی پێشمەرگەی کۆمەڵە، قەڵاکەی پاڵپشتیان گیرا بێ؟
ئەرێ بڵێی تەسلیم ببن؟
ئەرێ بڵێی لە جیاتی هەواڵی سەرکەوتن بڵێی فرمێسک بێتە چاومان؟
هەڵۆەکەی بەرزایی، ئاخۆ ئێستە لە سەر کام بەرد، دووباڵی خوێناویی بە شوێن خوتدا ڕاکێش ئەکەی؟
باوکێک گریا، لە نێو دڵی خۆیدا ئەیوت لەوەتی هەم ڕەنج خەسارم
لەوەتی هەم خۆزگەدارم
لەوەتی هەم چاوەڕوانی موژدەیەکم
ڕۆڵەی خۆشەویستی بابەی
هەموو عومری بێ حاسڵم پێشکەشتان و هەرچی هەمە بەدرەقەی ڕێی پیرۆزتان بێ
ئێوە تۆ ئەو دڵە بێ ئۆقرەیم موژدەم دەنێ
هیچم ناوێ
نەسەرکەوتن نە هیچ فەتحی گەورە و گران
هەر هەواڵێک پەیامێکم لێ ڕاسپێرن کە زیندوونوو دێنەوە لام
کچێک لە سەر بانی ماڵێکەوە بۆ دوور دوور، بۆ ئاسۆی بۆنی باران گرتووی شاخەکانی ئەڕوانی
ملوانکەکەی گەردنی خۆی لە نێو دەستەکانی خۆیدا ئەگوشی
سنگ و مەمکی بۆنی بەفری کوێستانی گرتبوو سارد و تەزیوو
هەر تەنها مزگێنی بەهارێک ئەیتوانی هیوای گوڵە گەزیزەیەک لە بن ڕنووە بەفریی سنگی گەش کاتەوە
شەو درەنگە و ئاوەدانی ئەڵیی لەرز و یاویی نەخۆشیک دای گرتوە
خەو ناچێتە چاویانەوە و لە دەوری بێسیمەکەی شاهۆ چاوەڕوانن
وەک لە دەوری خەرمانێکی سووری خۆیان لە بەر چاویان دووکەڵی لێ هەستێ
بەری بەیان پێش خۆر هەڵات بێسیمەکە گیانی تێهات،
دەنگێک
دەنگی ئارێز لە شاهۆ ئەگەڕا
شاهۆ ، شاهۆ ، شاهۆ
دەنگت دەبیستم ئارێز هەواڵی خۆت ڕاگەینە
پەیامم بۆت هەیە شاهۆ بینووسەوە
لە ئارێزەوە بۆ شاهۆ
گەمارۆکەمان تێکشکاند
چەن پێشمەرگە بریندارن، برینەکەیان قورس نین و پێشمەرگەکان لە گەڵ ئێمەدا ڕێ ئەکەن
موژدە و دیاری ئەهێنین بۆ ئاوەدانی
ئەو لووتکەیەی بەتەمایی بووین ئێسته ئاڵای کۆمەڵەی لە سەرە
ئێوارە ئەگینە لای خۆتان بۆ بەیانی ئەبینە میوانی شارەکەی کاک شوان
ئەم پەیامە ڕاگەینە
پێیان بڵێ کە هەموویان ئامادە بن
ئەوانەی کە لە گەڵ کاک فوئاد تۆوی گوڵ گەنمیان ئەچاند
ئەوانەی لە گەڵ کاک حمە حسێن بەردی بناغەی کۆمەڵیان نایە سەریەک
ئەوانەی لە گەڵ دوکتۆرجەعفەر مەرهەمی برین و ئازاری گەورە و چکۆلەی ڕەنجدەر بوون
ئەوانەی کە لە گەڵ کاک سدیق فەرماندەی سەنگەری نەورۆزی خوێناوی چاردە ساڵی هەژاران بوون
ئەوانەی کە کوڕکان و کچەکانیان ئەوانەی کە خوشک و برا و ئازیزانیان
بە سروودی کۆمەڵەوە چوونە سەنگەر وەکوو سەوڵی سەربەرز ڕاوەستان و مردن نەیتوانی بەرزایی قامەتیان بشکێنێ
پێیان بڵێ هەر هەموویان سبەینێ کۆوەبن
ئەبینە میوانی شارەکەی کاک شوان سەنگەرەکانی نێو سنە جارێکی تر ئەبنەوە بە خانەخوێی زەماوەندی سەرکەوتنمان
دڕێژەی پەیامی ئارێزیش بنووسەوە
ئەوانەی تێکشکاون، ئەوانەی ئەژنۆیان شکابوو، ئەوانەی لە ڕوویان هەڵنایت چاو لە چاوی خەڵک کەن، دەستی هەر هەموویان بگرن، هەڵیان سێنن
دەس بە لوولەی تفەنگی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە بگرنەوە و هەستنە سەر پێ
نەک لە گەڵ ئێمەدا بێنە شەڕ
هەڵیان سێنن و جێیان هێڵن با پێش مردنیان دانەڕزین
با بە پێوە هەڵمەتی ئەم جارەی کۆمەڵە ببینن
دایکان باوکان، ئازیزانی پشتوو پەنا و قەڵای ئێمە
پێشمەرگە کانی کۆمەڵە، بۆ زەماوندی سەرکەوتن ئامادەبن