Forwarded from اتچ بات
سەیدەوان
ئەرسەلان چەڵەبی
بەهارێکی تووشم کەوتە وەرین
بە پشتێنی سەوزی ڕەشڕۆوە
خەرمانەی دڕکە و بەستەی نەهاتی!
بەهارێک بە دەماری مەرگدا و تاو و بانی رۆژێکی شین
چ خۆرێک و چ شنەبایەکی بەسام
ویژەی کەوتە سەر چیای مەغڵووبی داسنیان
چ چیایەک و چ جێ ڕاوێ کە ڕاکشێ چەکێک لە سەر دەست و مەچەکی بابێ!
وەها رۆژێک بوو کە کاتی ڕاو و ڕۆ...
وەها بابێک کەوتە ڕێ و هەنگاوی گرت و لەرزەی خستە سەر شانی سەرکەش چیایێ!
دوور، دەکشێتە سەر چاوی، شێوەی نێرییەک
چەک لە سەر شانی کەوتە سەر دەست و هەنگاوتی نێرییەک
شەڵاڵی خوێن بوو ئەوین و ئاوەدانییەک!
وەها دەستێک کەوتە سەر چەک و وەها قامکێک تەقەی کرد
خەڵتانی خوێن بوو کاکە لاوێ
مەرگ وەهای گرتە خۆ و نەگەیشتە خۆ کاکە سەیدەوانێ!!!
بەهارە و رەش پێ گەیوە گوڵی شین شیوەنێ
سەرشین بزەی دێ، تاڵ گوڵە نەورۆزێ!
لوورەی سەرکەش چیایەک کە نامۆیە شاخ لە با و بارانێ
زامدارە بابێ لە ڕاو و ڕاکشانی چەک لە سەر دەست و قامکانێ!
بەهارێکە و بایەکی بکوژ کەوتە خۆ لە دەماری سروشت و ئاسمانێ
دەگێڕیتەوە بابێ ڕەوەڕۆی چیای داسنیان و
نهێنییەکانی زەرد چەپک و ڕەش چەپکی گوڵی وان دەڤەرێ
کە بکوژ بابێ ڕوو بدا لە وەها وەرز و وەها ڕوواداوێ!
بەهارێک پێگەیشتووە لە جەرگی ڕەشڕۆی بابێ
چ دەشتێک و چ سەوزەڵانێکی سڕ کە هەنگاوێک کەوتە ڕێ بەرەو مەزاری کاکە سەیدەوانێ
کە چاوی ڕوون دەبۆوە بە ڕاو و ڕۆی بابێ
هەنیسکی دەهاتەوە و دڵگیر لە باب و بەهارێ!
بەهارە و بە باوە دەبارێ بارانی نەهاتی
پێگەیوە بزە و بژوێن و چیمەنی بن داری،
شنەی شین و زەرد گوڵ و گوڵزاری
وەها دەناڵێنێ بابێک لە جەرگ و جێ زامی
دەچرپێ بە گوێی کاکە لاوی،
لوورەی سەرکەش چیایەک کە نامۆیە شاخ لە با و
زامدارە بابێ لە ڕاو و ڕاکشانی چەک لە سەر دەست و قامکانی!
بەهارە و گەرمە زامێکی تووشە سروشت و ئاسمانێ
دێتە گۆ کیژێک لە ڕەنگی ڕۆ و رووبارێ، بە بەژنی بێناز و چاو بە گریانێ
بەهارە و چ پاییزێک لە دڵیدا دەگەوزێ و
چ خەمناکە دڵخوازی و دڵ بە دڵ دانێ:
" بە دڵێکی دۆڕاوەوە خەمێک لە زاو و زێی خەمێکی تر
بەختەوەر ماڵی ماڵان کە نەهاتی کەوتە سەر دڵان
بە ڕەنگی سوورەوە باڵم گرت و چ باڵدارێک بووم و چ هێلانەیەکم خاپوور
وەی ڕۆ، دڵ و ماڵە دڵانم ڕۆ،چ بەهارێکی پاییزلێدراوە و چ هەوارێکی وێرانم کەوتە خۆ!
بەهارە و چ بەهارێکی ڕەش
گەڕی مردنە و چ شینگێڕێ کەوتە شایی و زەماوەندم
هیوام بە چ دەراوێک و گەڕانەوەم بە چ هیوایەک!!!"
بەهارێکی تووشم کەوتە وەرین
بە پشتێنی سەوزی ڕەشڕۆوە
خەرمانەی دڕکە و بەستەی نەهاتی!
بابێ وێڵی دەشت و دۆڵێ، سەرشێت و سەر لە سەر چەکی، چاو بە گریانی رۆژی ڕەشی!
بەهارە و خەمۆک و خنکاو بابێ، دێتە گۆ سەرما و سۆڵی خەفەتی:
وەی ڕۆ لە ڕۆی ئاوەدانیم، زامێکم کەوتە سەر دڵ، قووڵ بە وینەی گۆماوی فرمێسکێ
بەهارە و کفنی ملکەوان و نیچروانم گەیشتەجێ
ڕۆڵەی ڕێژنە بارانی ئاوەدانیم، کاکە لاوم بێ
مەزن هیوای زێد و هۆزم
سەیدەوانم ڕۆ!
____________________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani

🌾سەیدەوان
✍ شیعر: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
___________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
__________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
___________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
#خودا_مرد
#پاندا
دەنگ: شوانە
لینکی کاناڵ:https://telegram.me/dekleme
ئامریکا دایکی خۆی گاوە
ئامریکا لە پەسنی دەستە پیسەکاندا ئۆقرەی گرتووە
ئامریکا وەڵامە لە پانتایی زینداندا
ئامریکا لە زینداندا گاگۆڵکە دەکا و ئامریکا ئاوەدانە بە فیشەک!
وە مەچەکی خودا لە سەر پەلاپیتکەی تفەنگ
هێرش بەرن دایک سەگانە!
ئامریکا ئاوەدانە بە سرتەی باڕووت
بە نێوچاوانی پڕ لە تەرمەوە
تەرم بۆگەنی کردووە و سەر یەک کەتوون
تەرم تەرم تەرم تەرم تەرمم لە تەرمی گەڵا نزیکە
لە خەونی دار
لە تەرمی پەپوولە دەچێ تەرمی دایکم
لە تەرمی سەگ دەچێ تەرمی ئەو گۆڕستانە
چما تەرمی من لێرە بێ سێحەبە!
ئامریکا ئۆقرەی گرتووە
لە تەرمی کیسەڵدا
لە هەنیسکی قالۆنچەدا
بە سەر شانی داڵاشەوە تەرمی ئامریکا لە خوین گەوزاوە
بە سەر شانی خوێنەوە تەرمی ئامریکا شار بە شار_
_دەڵێ جێم کە تا وەبەر شەقم نەداوە هەموو_
_ی خوێنی بەفرە دەڕژێت و دڵۆپ دڵۆپ_
_دەبارێ بۆمب و فیشەک فیشەک دەنووسمەوە_
_نمە نمەی تەرمت کە تەرممم وشکەگێ دەکرێت بە سەر شانی ئامریکاوە!
ئامریکا دایکی خۆی گاوە
خوێن دەڕوا دەوەنا و دەوەن
بە سەر پرچی سپی باڵندەکاندا
وە کەروێشکە دەکا مەرگ
بە سەر تەرمی دەریادا
شەپۆلان دەدا خوێن، خوێن دەمەیوێ و دەبنە تۆپەڵە قوڕ
لێک دەڕاسێن و یەک وەبەر شەق دەدەدن!
خۆتان وەبەر شەق دەن دایک سەگانە! خۆتان بگێن دایک سەگانە!

☠ خودا مرد
✍ شیعر: پاندا
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ شیعر: پاندا
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_________________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
گۆبەرۆکی وێرانی
هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ:
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
بزەی دێت و خۆر
خەونەکانی بەتاڵ دەبێتەوە
بڕوا بێنن بە لەنجەی مەرگ،
شەیتان لە تەنیشت بسکەکانی نیشتمانەوە ئۆقرەی گرتووە
بێدەنگە باڵی باڵندەتان و
ئاسمان سوور دەنوێنێ هاوڕێیان
ساڵگارێکە چاوەکانتان بێدەنگە و
خەفەتی رەشی شاخ نابینن
چما
گریانی گۆبەرۆکی وێرانی دێتە سەما و
شەهید شارەکانی ئاوەدان کردەوە
وێرانی!
وێرانی رووخانی بیناکانی شار نەبوو
هەڕەشەی خودا و
بزەی بەردەوامی شەیتانیش نەبوو
وێرانی فرمێسکی گشتی نەبوو
بۆگەنی بن باڵی ژنێک و ساڵیانی ساڵ نامە بێ وەڵامەکانیشی نەبوو
وێرانی تنۆک تنۆک
خوێنی وڵات بوو
خوێنی خەونەکان و
چاوەڕوانی دایکت بوو بەرووی گۆڕستان
(بەکام رۆچنەوە
بتبینین بەختەوەری بەختەوەری
تەوژمی چ ڕامانێکت بدرکێنین
بەر لە ناوەڕۆکی رەنج
دەشەکێینەوە و دەڕوێینەوە بێ ئێسقان)
هێور دەبینەوە دەستەوەستان
لە نۆهۆمی شازدەی دۆزەخدا ئۆقرە دەگرین
وێرانی
تا کەی وردە کرمی ئەوین قووت دەین و
بەرەو رووگەی رەش دەق بگرین
خودا مەزنە
هێندەی خەفەتە خێڕێکانی مرۆڤ
ئەوکاتەی وێران دەبین و
وێرانی بۆنی وڵات دەدا
بۆنی شەقام و تەنانت کۆڵانیش
بۆنی دووکەڵ و جیوە و ئەڵکۆڵ بە لێشاو
وڵات، بۆنی بکووژیش دەدات
زنجیرە بکووژەکانی با و کە با بوە و دەشگاتە سفرەی سەر ماڵتان
دڵنیابن
دڵنیابن
کەلێن زۆرە بە بەدبەختی شاد بین
کەلێن زورە بە بەدبەختی شاد بین

🎼گۆبەرۆکی وێرانی
✍هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
____
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
✍هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
____
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
"باخچەی پاشا"
هەڵبەست: پاشای باران
دێکلەمە: شوانە
لینکی کاناڵ:
https://telegram.me/dekleme
ژنێک دەڵێ:
ـ خەریکە ڕەشاییەکان بە تاریکان دەگەن!
پیاوێک دەڵێ :
ـ ئەمە هێمایەکی جوان نییە بێگومان.
مناڵەکان
بۆ ماڵێ دەگەڕێنەوە
پشیلەیەک
لە قوژبنێکدا کزکەی کردووە
سەگێک
لە ئاسمان دەڕوانێ
پۆلێ باڵندە
بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدەفڕن...
هەڵنیشتووە قەقنەسی پیری پێ لە گڕ
لە نێوەڕۆکی زەینی دەرختێکی کەونارا
لە ئێوارەیەکی
دەمەو شەوێ بە کاتی کارەسات و
لە بەرخۆوە وڕینەی دێ:
ـ سەرەتاش هەر تاریکی بوو
تاریکی لە هاتندا بوو
تاریکی لە چووندا بوو
تاریکی لە مرۆڤدا بوو
بەڵام ئاخری هەر دەبێ کەسێ بیر کاتەوە
هەر هیچ نەبێ شتێک بڵێ!
ئەو دەبێ لە قووڵایی زامەکانییەوە
بۆ سارێژی خۆی بچێ.
ڕەشاییەکان
بە تاریکی گەیشتوون
تاریکی بە شەو گەیشتوە
دەڵێی لە ژێر پێستی شەودا
شتێک خەریکە دەبزوێ
دەڵێی شتێک
لە ناخی شەودا خزیوە،
کەسێک دەڵێ:
ـ دزەکان!
دیسان دێتە گۆ قەقنەسی پیر:
ـ ئێمە بۆ هەموو شتێک ناومان هەیە
هەتا ڕوون نەبینەوە
ناوێکی ڕوون نازانین
بەڵام ئەگەر ڕوون بینەوە
کەسێک دێ
کەوا لە تاریکاندا هێمنییە.
سەگانی ئاوایی دەوەڕن
ژنێک هاوار دەکا:
ـ ئاڵ!
پیاوێک لە دەهۆڵ دەکوتێ
مناڵێک دەزریکێنێ
لە بەرزاییەکانی چیای ئەستەم
شوانێکی تەنیا
لە شمشاڵی دەتووڕێنێ
خەڵکی دەڵێن:
ـ هاوارە بەرە!
هەمدیسان دەس پێدەکاتەوە قەقنەسی پیر:
ـ مرۆڤ دەبێ بزانێ
خۆی ڕووناکاییە
ئەو دەبێ خۆی، خۆی بۆ دەرێ ببات
ئاسمان و زەوی لەژێر پێ و باڵی خۆدا ڕابخا
دەبێ ناوێ لە شکۆ بۆ خۆی بدۆزێتەوە
ئەو سەردەمانە ئێمه پێمان دەکوت:
ـ شێرداڵ!
خەڵکی بەرەو ترۆپکی شاخ بەڕێوەن
چرای دەستیان کوژاو
یەکێک پرسی:
چرا یانی چی؟
یەکێک کوتی:
گڕ!
قەقنەسی پیر بوو بە ئاگر.
کازیوە تازە کەوتبوو
دەنگی شمشاڵی شوانی تەنیای شەوان
لە لێدان کەوتبوو
دەنگی داڵ
دەنگی شکۆی شێر دەهات
لەسەر دەمەوبەیانی باخچەی پاشا
شێرداڵ، بەشکۆ هەڵنیشتبوو.

🎋 باخچەی پاشا
✍ شیعر: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ شیعر: پاشای باران
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
"زیانەخورۆ"
شیعری: ئاوارە وڵات
دێکلەمە: شوانە رەحمانی
لینکی کاناڵ: https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
لە لانکۆڵەی بێدەنگیدا، شار و دێ
پرخەیان دێ، خرپ خرپ لێی خەوتوون
کۆڵانەکان، گۆڕستانی خامۆشن
سەدان تەرمی رووت و قووتیان لێ کەوتوون
شوانێک بە رووی گورگێکی دڕ پێکەنی
سەگێکی لەڕ، مەڕی خوارد بە پێستەوە
پەیامنێرێک، دڵی کەوتە سەر پۆلیس
خوێناوی سەر تێڵاکەی بۆ لێستەوە
نرکەی دەنگێک، لە تیڤییەکان دەبیسترێ:
"چۆلەکەکان هەرگیز نامرن لە سەرمان!"
باکگراوندی هەواڵەکە زستانە و
چۆلەکەیەک هەڵدەلەرزێ "لە شەرمان!"
لە هێلکەی شەو، بەچکەخۆرێک دێتەدەر
تین و گوژمەی، دەڵێی تەزووی زریانە
غەدر تەڕە یاخود شەختەی زۆردارە؟
چاوی من بۆ دەستەملانی گریانە؟
ئەماننامەی ئازادیمان خۆش، گەلۆ!
دەخزێینە ژێر باڵی سووری سیسرکان
مۆدی تازەی بەرخۆدانمان... کە جوانە!
زارمان قەپات!! یەک پەیڤیشمان نەدرکان
جیهان لە سەر پشتی کیسەڵ وەرکەوتوە
کیسەڵ سەری لە قاپێلکی خۆی ناوە
کەڕ و کوێرین، زمانیشمان لە گۆ چوو
سێ مەیموونین، دەخولێینەوە لەم ناوە
شەوەزەنگە و ئەستێرەکان رادەخوشێن
دادەڕژێنە نێو گلێنەی ئارامیی
شەپۆل دەدەن دەریاکانی هەڵوێستم
کاتێک ئاسمان، دەبینم بە ناکامیی
ئاسۆگەمان لە سەر کلکەی هێڵێکە
نەوت و شەڕەف بە هەرزانی دەفرۆشێ
چەند گەمژە بووین کە بڕوامان هێنابوو؛
کوردێک هەیە کە جوانەگاش دەدۆشێ!
***
شۆڕشی نوێی پەزەکانت لێ پیرۆز
ئەی حیزبەکەی نێو یەغدانی داپیرم!
نۆشی گیانت، قورتم قورتم بێدەنگیی
سڵاوت لێ، شوانەوێڵەی کوێشتیرم!
ئێستا زانیم، تەڕایی بەر چاوی من
نە هی غەدرە و نە هی شەختە و بارانە
دڕکێکی زل لە کەڵیشەم راچووە
کە بەر و بووی فەرمایشتی یارانە!

🎋زیانە خورۆ
✍هەڵبەست: ئاوارە وڵات
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
✍هەڵبەست: ئاوارە وڵات
🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________
📡 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
Telegram
Forwarded from اتچ بات
"کۆڵەوارانی کۆڵەباران"
شیعر: سولەیمان سۆفی ساڵحی
بەهاران گوڵ دەبارێ
لە هاویندا
خۆر پەنجە بە سەر زستاندا دێنێ
خەزەڵوەرشەقامەکان دەهەژێنێ
لە زستانیش چۆلەکە. ..
**
بەڵام
لە سات بە کاتی ساڵ
کۆڵبەر کلوو کلوو دادەبارێ!
**
هەموومان کۆڵبەرین
ئێمە مێژوویەکە ئاواتمان لە کۆڵ ناوە و
ساڵگارێکە خودا لەو شاخانە کورد دەترووکێنێ. ..
دە لاوە لاوە لا هاوڕێ
**
ئەمشەو با تاوێک تۆ بم لە دەلاقەی خۆمەوە!
هاوار بکەم
بلەرێنەوە ئەی گاشە بەردەکانی بێوران
کە زستان بەهاری پژاند
کە شاخ تاپۆی ئەوینی دڕاند. ..
**
بە ئاسپایی بچرپێنم بە گوێی ڕێبەنداندا
کە ڕێگە بەردە بەر
مەرگ
باوشی لۆچی بە کۆچی چێلێوە ناوە
ڕنوو هەمبانەی گریانی لە کۆڵ ناوین
و بارمان کەسەرە
ڕێگە هەردە بەردە بەر. ..
*****
31/1/2017ی زایینی
کورزستان.
_______________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
____________________

🎋 کۆڵەوارانی کۆڵەباران
✍ شیعر: سولەیمان سۆفی ساڵحی
🌹بۆ کۆڵبەرانی وڵاتەکەم
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7zzK6FqKxpTPQ
________________

"شیعرێکی عاشقانە"
هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
دێکلەمە: شوانە
لینکی کاناڵ: https://telegram.me/dekleme
لە دوای تۆ ببوومە بەڕەڵڵایەکی هەتا هەتایی
بە رۆژ دا هاواڵی سەو و توڵەی چۆمی بووم و
بە شەویش دا لە بەر دەمی بانکێکدا بە لادادەهاتم
لە دوای تۆ
بە چەند مانگ جارێ دەچوومە حەمام و
لە تواڵێت دا خۆم نەدەشتەوە
مێشوولەی گەڕەکێکم تێ دەهاڵان و
وەک تەرمێکی بۆگەن لەو شارە دا فڕێ درابووم!
لە دوای تۆ هەڕەشەم لە گوڵ دەکرد و دڕکەکانم دەلاواندەوە
گۆرانیم بۆ پشیلە دەگوت و شیعرم بۆ سەگ دەخوێندەوە
کەوشی مزگەوتەکانم دەدزی و
لە قەبرستانەکان دەسپەڕم دەکرد.
لە دوای تۆ هەموو چەقە چەقی نیوەڕۆیەک لە دەرگای ماڵانم دەدا و هەڵدەهاتم
میزم بە دیوارەکانیان دادەکرد و
پەنجەرەکانیانم دەشکاند
لە ناو بازاڕ قاقا وەک شێت پێدەکەنیم،
هەندێک جاریش وەکوو منداڵ بۆی دەگریام
لە دوای تۆ خواردنم سیگار و چا و ورکەنان و جار نا جارێ هێلکەیەک بوو
گیرفانم سەگ پێی نەدەوەڕی و
نێوچاوانم خوێن و چڵم و چەور و چڵیکی ئاوەڕۆکانی لێ دەباری.
لە دوای تۆ بۆنی توالێتی مزگەوتەکانم گرتبوو
دایکیشم نەیدەدواندم
لە دوورەوە هۆی هۆیان لێ دەکردم و بەردیان تێ هەڵدەکردم
لە دوای تۆ هێلانەی چۆلەکەکانم دەسووتاند و
داری سەر شەقامەکانم دەبڕیەوە
گووم لە سەر قفڵی دووکانەکان دەکرد و
رێکلامی بیلبوردەکانم دەدڕاند
چرای سەر شەقامەکانم دەشکاند.
لە دوای تۆ شەوانە لە کون و کەلاوەی سەگان دەخەوتم و
بەیانیانیش لە گەڵ ماشێنی زبڵدانی شارەوانی وەکووچە و کۆڵان دەکەوتم
وە سواڵ کەوتبووم و لە سەر قەبری خەڵکی بۆ دوو تمەن قورئانم دەخوێند
لە دوای تۆ ببووم بە جاش و راپۆڕتم لە خەڵکی دەدا
شەڕم بە خەڵک دەفرۆشت و رۆژ نەبوو سەد شەقم لە قوونێ نەکەوێ
لە دوای تۆ بە شەق بەردەبوومە تەلێفوونە گشتییەکان
خڕکە بەردم دەخستە ناو سندووقە پۆستییەکان و
بە پێڵاوی قوڕاوی و چڵپاوەوە دەچوومە پاساژەکان و هەر هەموو نهۆمەکانی دەگەڕام!
لە دوای تۆ بۆنی دەمم بۆنی گۆرەوی هاوینانی گرتبوو
بەیانیان دوو لیترم رەشاو و خڵتە و بەڵغەم دەدایە دەرەوە
لە دوای تۆ جوابی سڵاوی کەسم نەدەداوە!
لە دوای تۆ گول ببووم
بۆنی گووم لێ دەهات
باوێشکی ماندووییم وەک هاڵاوی میز وابوو
لە دوای تۆ ببوومە دەرمانی کوشتنی مار و مێروو و مشک و سیسرک و قالۆنچە!

🏴☠️شیعرێکی عاشقانە
✍ هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
ح_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
✍ هەڵبەست: ئەرسەلان چەڵەبی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
ح_____________
📣 لینکی کاناڵ
https://telegram.me/dekleme
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە
دێکلەمە: شوانە
هۆنراوە: ناسر حیسامی
https://telegram.me/dekleme
نەیانزانی دوای ئەوانیش کێلەشین هەر شاخە
نەیانزانی دوای ئەوانیش سنە شاری کۆمەڵەیە
نەیانزانی دوای ئەوانیش تەرمی محەممەد مامۆ و سولەیمانی مەعڕووفزادە هەر سەر شانی کز و ماندووی زەحمەتکێشان، جێگایەتی و دەست و پەنجەی سەرمابردووی پەیکی ڕاپۆرتی نهێنی لەسەر سنگی ئارەقکردووی چەنگ خشتبڕی گەرمابردوو ئارام دەگرێ
نەیانزانی نەیانزانی نەیانزانی
بەڵام ڕەنج هێشتاکە هەر ڕەنجە و کرێکار هێشتاکە هەر کوورەی بەتینی حەقخوازیی خۆیەتی و پێشمەرگەش هەر هاوڕێی ئازیز و میوانی سەر سفرەی خانەخوێی خۆیەتی
بەڵام دەنگ هەر دەنگە و ئێستاکەش کۆمەڵە نرکەی دێ
ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە
دەنگی شۆڕش
ئێرە دەنگی ڕاپەڕینی چەوساوەکان!
ڕاپۆڕتی یەکەممان: قوربانی
لە بۆکان پەیرێکی دەستفرۆش مناڵی خۆی حەڕڕاج دەکرد.
لە شنۆ ژنێکی کرێکار بە لەچکەکەی گەردنی خۆی کاتێک خنکا
داوێنی ئارداوی و دەستیشی تا ئانیشک لەنێو تەشتی هەویردا بوو
ڕاپۆرتی دووهەممان: تێکۆشان
لە سنە کۆمەڵێک کرێکار مانیان گرت.
ڕاپۆرتی سێهەممان: چالاکی
لە بانە جەللادێک کوژراوە
کاتێک دەچنە سەر تەرمەکەی لە هەناسەی سەرەمەرگی سەرشۆڕیدا دەڵێ: کۆمەڵە کوشتمی.
پیرۆزبایی
دەستتان خۆش بێ ئەی هاوڕێیان با نەفرەتی ئاگرینی هەژاران و با تووڕەییی شەپۆلاسای کرێکاران هەر لە گەرووی پڕەخرۆشی چەکی ئێوە بڕژێتە دەر! دەستتان خۆش بێ و سەربەرز بژین
بۆ کۆمەڵە و بۆ خەباتی چەوساوەکان.
وتاری ئەمڕۆمان ئەوەیکە تاوانباری مێژووە چۆن داوەری لەسەر مێژوو دەکا؟
بەرنامەی دووهەممان، ڕێزگرتن لە یادی ئەوانەی نامرن.
ئێستاکەش کاک فوئاد زیندووە، ئێستاکەش کاک خانەی موعینی و کاک حەمەحوسێنی کەریمی و جەعفەری شەفیعی و سددیقی کەمانگەر هەر زیندوون
ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو شانی هێندە بەهێز نەبوو کە شانازی پێ هەڵگرێ؛ ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو کە نەفرەتی دایک و باوکی شەهیدانی چل و یەک ساڵی کۆمەڵەی لەگەڵ خۆی برد، ئەوەیکە مرد ئەو کەسە بوو.
ئێمە ئێستەش نرکەمان دێ، ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە، دەنگی شۆڕش
ئێرە دەنگی ڕاپەڕینی چەوساوەکان

"ناونیشانی زستانم! والەکانتان پاک کەنەوە لە دەریا"
شیعر: یوونس رەزایی
.
.
گۆڕێک چێ کەن بۆ رابردووی شەقام
با بنوێ تێیدا پاییزێک
کە دەمە دەمی قاڵاوە.
.
گۆڕیچەیەک بۆ داهاتووی کۆڵان
لە سەرەتای رێبەنداندا
من بیرەوەری پیاوێک دەخوێنمەوە شەوانە
تا سنووری بەفرانبار کچان دەدوێنێ.
.
مێژووی شارێک تا سەردەمی مێوینەیی باران
کە چراکانی بە بڵوارەکانی کەوناراوە...نا
لە سەر ستوونی بورجەکان ماندوو
.
گۆڕێک بۆ دار
کە بەردەوام لە ناوەندەکانی پێستمانەوە
دەرفەتەکانی بەهاری بیرچۆتەوە
با بەر بگرێ لە هەموومان تاریکی
با سەربگرێ ئەو بەفرانبارە دەگمەنەی زامم.
.
راوێژێکی دیکە دەبینمەوە بۆ سبەی
کە تێیدا رستەکان بەدەر بن لە سەهۆڵ
رەنگێکی دی بۆ نێشتمان
کە دراوسێی خوێنم بوو سەردەمێک
.
وە کۆچی وێڕای باڵندەکان سەخڵەت تر
لەوبەر سنوورەکانەوە.
.
گۆڕێک دەڵێم قووڵتر لە هەموو لووتکەیک
با دراوسێی تاریکی بم
کۆڵانێکیش پڕ بێ لە رووتیی دارستان
با رێگایەکی دی بۆ کۆچی گورگ
کە بەو زستانە لە سنوورەکانی پێستمدا قەتیس.
.
بۆ داهاتووی چاوم
رەنگێکی دی لە کچان...
دەمهەوێ بە دۆزەخدا پەڕەوازەی سبەینێ
.
بۆ پاییزی لەشم
شیعرێکی تر بە شەرمی باخەوە
دەمهەوێ سازێک بم لە زەردەی خۆرئاوا دا بریندار
.
شارێک لەو شەقامانە یاخیتر
-کە پڕ بێ لە جوانیی مەرگ-
لە نیشتمان دەدزمەوە
کە دراوسێی بارانەکانی دایکم بوو
.
من راکشاوم لە قوڵکەکانی شەودا
کەڵەشێرەکان لە بەستێنی سبەیدا
رۆژنامەیەکی نوێ دەخوێننەوە...دەزانم.
.
سەردانێکم دەوێ لەو نەخشە شەرمنەی شاردا
بە مێترۆدا...لە وێستگەی باکوورەوە...ون
کێلی سی و حەوت...بە تەنیشت کتێبی کەوناراوە...من نیم...ببوورە.

🍂"ناونیشانی زستانم! والەکانتان پاک کەنەوە لە دەریا"
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
📷 وێنەگر: سەعید غوڵام حوسێنی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: یوونس رەزایی
🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی
📷 وێنەگر: سەعید غوڵام حوسێنی
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_____________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
شەوی سەری ساڵ
هۆنراوای مامۆستا: شێرکۆ بێکەس
پەری خانم!
ئەمشەو لەژێر
ئەم داری سەری ساڵەدا،
کە دوو میلی سەعات جووتبوون!
دوو چڵی ترمان وشک ئەبن.
دوو چرای ترمان کوێر ئەبن،
بە بەرچاوی خۆمانەوە،
دوو جۆگەلەی جەستەمان و
دوو جریوەی خەونەکانمان،
جێمان دێڵن و تێ ئەپەڕن و
نایەنەوە جارێکی تر !
پەری خانم!
چەند عەشقی تر
چەند دووانەی تر
وەک من و تۆ،
لەژێر ئەم دارەدا زووتر
ساڵانێ گەلێ لە پێشتر،
بۆ پێشوازی ساڵێکی نوێ
باوەشیان کرد بە یەکتردا و
ماچەکانیان بوون بە مەل و
پەنجەکانیان،
بوون بە گڵۆپی سەوز و سوور،
کەچی ئێستا لەم شوێنەدا...
بە تەنها هەر ئەوان دیار نین
پلیکانەکان هەر ماون...
دیوار ماوە...
کەوچک، چەناڵ، قاپی شەراب،
پەرداخەکان، هەموو ماون،
وەلێ ئەوان ...
دووانەکانی ماچ و ئەوین،
کەسیان دیار نین.
بەداخەوە... پەری خانم ... بەداخەوە،
لە جەژنی سەری ساڵێکدا،
من و تۆیش وەها ون ئەبین،
بەداخەوە پەری خانم!

🎋شەوی سەری ساڵ
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
✍ شیعر: شێرکۆ بێکەس
🎤 دێکلەمە: شوانە رەحمانی
___________________
📣 لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAD6QS7z7-AOVFKi1Sw
_________________
📞لینکی پەیوەندی
@shwanerehmani
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌿 سروودی نەتەوەیی وێرانی