دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
795 subscribers
6.94K photos
127 videos
294 files
398 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
٤۳۰ کیلۆمترم بڕیوە هەتا بە دیداری کەشکۆڵێکی دیکەی پێشینانی کورد گەیشتم.

ئەوەش شێعری یۆسف یاسکە

ساڵی نووسین: ۱۲۱٤ کۆچی


@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
شێعری مەلا قاسم کوڕی مەلا مستەفا بێسارانی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
کەشکۆڵێکی کۆن
ساڵی نووسین ۱۲۱٤ کۆچی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەنجاکانی زایینی، له ڕاستەوە: ۱-بەڕێز کاک عەلی قازی "کوڕی ڕەش" تاقەکوڕ و یادگاری شەهید پێشەوا قازی محەممەد، ۲-شێرەژنی کورد خوالێخۆشبوو مینا خانم هاوسەری وەفادار و فیداکاری پێشەوای نەمر،۳- خوالێخۆشبوو دکتور ڕەحیم سەیفی قازی نووسەر و تێکۆشەری وڵات و له ئامۆزایانی بنەماڵەی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان

سەرچاوە: وەرگیراوە

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
"دا لایێ بدیە لامەوە"

دڵبەر نیان داخت نە دڵ، زامدارەنان مات و خجڵ
لەت لەت بیەن جەرگم بە چڵ، دا لایێ بدیە لامەوە

باڵات نەهاڵ عەرعەرەن، باغت نەمامی نەوبەرەن
روخسارت چون ماهـ و خوەرەن، دا لایێ بدیە لامەوە ....

"دەروێش" هەر دەم ببۆ فەدات، ئەی دۆست نزیک دوور وڵات
ئەروام مودام نە خاک پات، دا لایێ بدیە لامەوە

‍‌‎‌‌‌‌..........
بەشێک لە شیعرێکی دەروێش بۆڕیەری

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
فەقێ / دەروێش سادق بۆڕیەری

شاعیرێکی گومناوی ساڵەکانی (1250ــ1340 کۆچی)، خەڵکی ئاوایی بۆڕیەری ناوچەی ژاوەرۆ.
وەک لە شێعرەکانیدا دیارە مۆریدی شێخ عوسمانی سیراجەدینی یەکەم بووە. لە کەشکۆڵێکی مەڵا وەهاوی ئاریان، کۆمەڵێ شێعری ئەم شاعیرە بە نازناوی (دەروێش) و (بۆڕیەری) هاتووە. بە هەورامی و سۆرانی و فارسی شێعری داناوە.

دەستخەتی ڕوونووسکراوی ئەو شێعرانە ئێستە لای برای هێژا و تێکۆشەر کاک موحەمەد ڕەحیمی‌یە لە بۆڕیەر.

۱۷ پووشپەڕی ۱٤۰۱ سەفەرێک چووین بۆ بۆڕیەر. لەگەڵ کاک موحەمەد کەوتینە قسە و باس لەسەر دەروێش بۆڕیەری. بەڕاستی ساغکردنەوەی ئەو دیوانە هەر لە کاک موحەمەد دەوەشێتەوە.
هیوادارم ئێوەش ئەگەر شێعر و باسێ لەو شاعیرە شک دەبەن، بۆمان بنێرن.

وێنە: بینای کۆنی سەردار کوڕی عەلی ئەکبەر خان شەرەفەلمۆلک ناسراو بە (حمام سه‌ردار) لە ئاوایی بۆڕیەر

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
یاران و همراهان ارجمند
با سلام و احترام

بدین‌وسیله به اطلاع‌ می‌رساند، شمارۀ 21 مجلۀ کشکول که در پاییز 1401 منتشر می‌شود، ویژه‌نامه‌ای است در خصوص میراث خطیِ پزشکی در کردستان، بدین‌وسیله از همیاری و همکاریِ قلمی‌تان استقبال می‌کنیم.

مهلت ارسال مقاله تا 30 مردادماه می‌باشد.

مدیر و سردبیر مجلۀ کشکول / محمد عبدلی 🌺
31-04-1401


🌸 @kashkultv
🧳 کاتێ دەسەڵاتی بەعس بەوپەڕی بێ‌شەرمییەوە کۆمەڵکوژی کورد بە ئەنفال ناو دەبات.

🧳 کوردێک دوای ٨ ساڵ زیندانی و دیلبوون لە ئێران دەگەڕێتەوە و دەبینێ بنەماڵەکەی نەماون. ئەویش نامە بۆ سەدام دەنووسێ و ئەویش وڵامی ئەداتەوە
.


عاسی مستەفا ئەحمەد ئەو سەربازە عیراقیەی كە هاوسەر و منداڵەكانی لە شاڵاوی ئەنفالدا بێ سەروشوێن بوون، ۷ــ۵ــ۲۰۲۲ بە نەخۆشی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
لە سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عاسی مستەفا ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 1952 خەڵکی شاری چەمچەماڵ کە ژنێک و سێ منداڵی هەبووە، بردراوە بۆ سەربازیی لە سوپای عێراقدا و ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ لەگەڵ ئێران کراوە و لە ڕۆژی 27/3/1982 بە دیلی کەوتووەتە دەست سوپای ئێران و هەشت ساڵ دیلی ئێران بووە.
ڕێکەوتی 24/8/1990 لە کاتی گۆڕێنەوەی دیلەکانی نێوان عێراق و ئێراندا ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، بەڵام چاوی بە خێزانەکەی نەکەوتووەتەوە و پێیان گوتووە، ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن سوپای عێراقەوە گیراون و بێسەروشوێن کراون.

عاسی مستەفا ئەحمەد بە ناوی سەربازێک کە لەپێناو عێراق و سەدامدا جەنگاوە و هەشت ساڵ دیل بووە، لە ڕێکەوتی 4/10/1990 لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی خێزانەکەی بۆ سەدام حسێن، سەرکۆماری ئەوکاتی عێراق دەنووسێت و داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسیان دەکات.
دوای سێ هەفتە لە ڕێکەوتی 26/10/1990 سەرۆکایەتیی دیوانی کۆماری عێراق لە نامەیەکدا وەڵامی دەداتەوە کە:
''بەڕێز عاسی مستەفا ئەحمەد، ژنەکەت و مناڵەکانت لە کاتی پرۆسەی ئەنفالدا لەناو براون، کە لە ساڵی 1988 لە ناوچەی باکوور جێبەجێ کرا''.

ئەندامانی خێزانەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد کە ئەنفال کراون، بریتی بوون لە:
- عەزیمە عەلی ئەحمەد، لەدایكبووی 1955 (هاوسەری).
- چرۆ عاسی، لەدایکبووی 1971 (کچی).
- فەرەیدوون عاسی، لەدایکبووی 1981 (کوڕی).
- ڕووخۆش عاسی، لەدایکبووی 1982 (کوڕی).

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
نامەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد شایەتحاڵێکی ئەنفال و وڵامدانەوەی دیوانی سەرۆک‌کۆماری عێراق

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from KurdPress | کُردپرس (Ad1)
موزه آثار نسخ خطی در ایلام راه‌اندازی می‌شود

https://kurdpress.com/fa/36435/

@KurdPressCom
بنەماڵەی جەڕاحانی هەورامان ــ گوندی ڕووەرێ ــ
استاد یعقوب ابن جراح ابن اسحاق
مردن ۱۲۱۰ کۆچی

بەڵگەکان ئەگەر بەرد بن پارێزراوترن.

دەمێکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریم لەسەر ئەو بنەماڵەیە. خۆشبەختانە گەیشتمە سەرچاوەیەکی سەرەکی، هەم بەڵگەی نووسراوم دەست کەوت و هەم زانیاری زارەکی باش.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
بەڵگەی سەرەوە پێش خاوێنکردنەوە

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi