خەمی گەورەم نیشتمانە
خەمە وردەکانم ناو و نانە
سەدان ئاوات و خولیا شەو و ڕۆژ لە خەون و خەیاڵمدا مەلە دەکەن. جاری وایە شەپۆلی گەورە دروست دەکەن و دەمبەن بەرەو کەنارێ دوور. دوورەدێ و دوورەشوێنێ بۆ دیدارێ، تۆمارێ، وێنەیەک، دەستنووسێ و ...
نازانم تاکەی خەمە وردەکان بەرگەی سێبەری خەمی گەورە بگرن؟ ژیانی ئەوڕۆ چ لای تاک و چ لەناو کۆمەڵ، دەرد و ئازاری خەمە وردەکانی پێوە دیارە. ئەوەیش تا ڕادەیەک سێبەری ڕەشی لەسەر من هەیە و بووەتە خۆرەی ئێسک و هەناوم.
لە پێناو خەمە گەورەکە هەتا ئێستە جگە لە ۹ کتێبی چاپکراو، کەلەپوورێکی گەورەم کۆ کردووەتەوە و نووسیوە:
ــ ۲۱ دەفتەر (بابەتی: پەند و قسەی نەستەق، قسە دووانە، دەنگەناو، ڕاز و چیرۆک و ...)
ــ ۲ دەفتەری زانیاری دەستنووس و بەڵگەنامەی زانایان
ــ ۳۰ دەفتەر (بابەتی: گەنجینەی پزیشکی و خواردن و گیاناسی و گیادەرمانی و کشتوکاڵ و وێژە و مێژووی حەکیمانی کوردەواری کە گەیشتووەتە ۵۹۰۰ بابەتی شێوەوتار ـ ٤۰۰ بابەتی وێژە و مێژووی تازەدۆزراوە و تۆماری نوێی کوردەواری ـ وشەنامەی شوێنەناوی ئاواییەکان کە گەیشتووە بە ۳۵۰۰۰ وشە)
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane

دوو بەڵگەی ناوازە بۆ مێژووی مزگەوتی خورماڵ
ژێدەر:
ــ گۆڤاری (ثروت فنون ـ ژمارە ٤٨۰ ـ ڕێکەوتی: ۱۳۱٦/۰۵/۱۱ کۆچی ڕۆمی یا هەمان ۱٨۹٨ ـ ئەستانبۆڵ)
ــ ئەرشیڤی مامۆستا عبدالرقیب یۆسف ـ سلێمانی (https://abdulraqib.net/)
ــ گۆڤاری (کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی سترتیجی، مێژووی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خورماڵ...، دکتۆر زریان حاجی، زانکۆی سلێمانی، ۲۰۲٤)
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
ژێدەر:
ــ گۆڤاری (ثروت فنون ـ ژمارە ٤٨۰ ـ ڕێکەوتی: ۱۳۱٦/۰۵/۱۱ کۆچی ڕۆمی یا هەمان ۱٨۹٨ ـ ئەستانبۆڵ)
ــ ئەرشیڤی مامۆستا عبدالرقیب یۆسف ـ سلێمانی (https://abdulraqib.net/)
ــ گۆڤاری (کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی سترتیجی، مێژووی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خورماڵ...، دکتۆر زریان حاجی، زانکۆی سلێمانی، ۲۰۲٤)
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەمێژە ئاواتی منە
ببینم وڵاتی سنە
زێدی کۆن و ڕەسەنی کورد
بەدرێژایی تەمەنی کورد
ڕوانگەی هەزاران کارەسات
بنە و مەتەرێزی خەبات
شوورەی سەختی بەرەنگاری
پردەی وەختی فیداکاری...
[بەشێک لە شێعرێکی مامۆستا هێمن موکریانی لە کتێبی (پاشەرۆک) بۆ شاری سنە کە ۱۳۵٨/۰۱/۱۰ دایناوە.]
تێبینی: ئەو کورتە فیلمە لە کاناڵی تلێگرامی (دونگوز) وەرگیراوە و مێژووی بنیاتنانی شاری سنە دەگێڕێتەوە.
✍ ئیرەج مورادی
۷ی گوڵانی ۱٤۰۳

.
خوێندنەوەیتر لە مێژووی بنیاتنانی شاری سنە
بەڵگەیەکی مێژوویی ساڵی ۹۹۱ کۆچی کە سوڵتانی عوسمانی داوای لە میرانی کوردی بانە و قزڵجە و سرۆچک و شارەزوور کردووە تەیموور خان برای هەڵۆخانی ئەردەڵان بەهۆی پشتیوانی لە دەسەڵاتی قزڵباشی سەفەویە، کەتبەستە ڕادەستی بکەن.
بەڕوونی لە بەڵگەکە هاتووە (سنە حاکمی تیمورخان). لە حاڵێکدا هەموو مێژوونووسان باسی ئەوە دەکەن هەتا ۱۰٤٦ کۆچی حەسەناوا قەڵای ئەردەڵانەکان بووە و سنە تەنیا گوندەوارێک بووە...
[ئەمە و بەڵگەیەکی دیکە پاش خوێندنەوەی دەقی قەباڵەکان دەکرێتە وتارێ تێروتەسەل.]
✍ ئیرەج مورادی
٨ی گوڵانی ۱٤۰۳

|شوێنەناوەکانی ئاوایی سارووجەی گەورە ـ سایەنقەڵا|
قامووسێک کۆنتر لە هەموو سەرچاوە نووسراوەکانمان...
تکایە ئێوەش بەو شێوە شوێنەناوی ئاوایی خۆتان بینێرن بۆ ئەم ئایدییە (@irajmoradi) با بیخەینە توێی پەرتووکی پڕۆژەی بەردەستمان.
✍ ئیرەج مورادی
۹ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
قامووسێک کۆنتر لە هەموو سەرچاوە نووسراوەکانمان...
تکایە ئێوەش بەو شێوە شوێنەناوی ئاوایی خۆتان بینێرن بۆ ئەم ئایدییە (@irajmoradi) با بیخەینە توێی پەرتووکی پڕۆژەی بەردەستمان.
✍ ئیرەج مورادی
۹ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
Forwarded from انجمن سبز چیا
گیا خۆڕسکە خۆراکییەکانی نیشتمیان
نووسینی: ئیرەج مورادی
کارناسی باڵای زانستی کشتوکاڵ (ماستەری کشتوکاڵ)
نیشتیمان پێناسێکی گەورە و گرانە لای هەموو تاکێکی دانیشتووی کوردستان و تەنیا واتای گڵ، ئاو و بەرد نادات. بەڵکوو چەندین ماکی دیکە وەکوو دار، دەوەن، گیا و گوڵ دەکەوێتە پاڵ ئەوانە. ئەگەر وشکەساڵی کاریگەری خراپ دادەنێ بۆ دروستبوونی هەژاری، قاتیساڵی و نەبوونی، ئەوە دابڕانی گڵ و بەرد و خۆڵیش لە پەیکەرەی نیشتیمان برینێکی قووڵە وەک شابرینەکەی عەفرین و کەرکووک.
دار و گوڵ و گیایش بە هەمان شێوە یەکێ لە پێناسە گرینگەکانی پەیکەرەی نیشتیمانی کوردە. فەوتانی هەر جۆرە گوڵ و دەوەن و داری خۆڕسک لە گڵ و ئاوی نیشتیمانی کوردەواری وەک قڕانی خێڵ و تیرە و هۆزێکی دانیشتووی کوردە لە کوردستان. ئەوانە بانکی ژێنێتیکی گەنجینەی کشتوکاڵی و سروشتی ئێمەن. میرات و توراسێکی گرینگە کە پاراستنی ئەرکێکی نەتەوەیی و ئاینی و ویژدانییە. با سەیرێکی کوێستانەکانی کوردەواری بکەین: کوا بیزا لە موکریان؟، کوا هەڵیز (هەڵز) لە هەورامان و ئەردەڵان؟ کوا!
خەریکە قڕان دەکەوێتە لووشە و کەنگر و ڕێواس و… با فریا بکەوین و نەکەوینە بەر هرووژمی نەفرەت و جنێوی مناڵەکانمان لە داهاتوو. وەک چۆن مەڕەسوور و گاکیفی و ئاسک و کەڵ و سوێسکە و مێشەسی چوونەتە ناو یادەوەرییەکان.
هیچ کات بەرهەم و گیا و گوڵی هاوردەی گوڵخانە و کێڵگە کشتوکاڵیەکان نابێتە دانیشتووی ڕەسەنی ئێمە. وەک چۆن کرێکار و کارمەند و پەنابەرە دەرەکیەکان نابن بە خەڵکی خۆجێیی ئێمە.
بەپێی ئەژماردن و پۆلێنبەندییەک لە ڕێژەی گیا خۆڕسکەکان نزیکەی ٢٥٠ جۆر لە خاکی کوردەواری تا ئێستە تۆمار کراوە. ئەو جەماوەرە کەوتووەتە ناو فەرهەنگی چێشت، خواردەمەنی، خواردنەوە، جوانکاری، پەروەردە، وێژە و…
ئەگەر گیای چنوور و شلێرە بفەوتن ئیتر گۆرانی (من کوڕە هەورامی پەروەردەی چنوور) و (شلێرە گیان شلێرە) نامێنێ. یا ئەگەر ڕێواس و گیلاخە نەمێنێ، چۆن دەتوانی نەوە و وەچەی نوێ تێ بگەینی کە (وەرزی ڕێواساو) و (شەرمە گیلاخە) چین. یا کەنگر و بیزا نەمێنێ ئیتر (کەنگر و ماست بە وەعدەی خۆی) و (پرچی وەک بیزا پەرێشانە) دەبێتە بابەتێکی خەیاڵی.
جیا لەمانە ئەو گیا خۆڕسکانە لە پاڵ نزیکەی ٤٠٠ – ٥٠٠ جۆر گیای دەرمانی بوونەتە گەنجینەیەکی بەنرخ و نایاب بۆ ئێمە. ئەگەر جەماوەری گشتی ڕوەکی کوردەواری تا ٣٠٠٠ جۆر بڕوات ئەوا لە فەرهەنگی بەکارهێنان و سوودوەرگرتنی ئێمەدا تا نزیکەی ٧٥٠ جۆر ناسیاوە و ئاشنایە.
ئەگەر لە ڕوانگەی ئایینەوە دەوترێ، ئامانج لە خولقانی مرۆڤ دوای پەرستن و ناسینی پەروەردگار، ئاوەدانکردنەوەی سەرزەوییە. ئەوا قڕنەکردنی بوونەوەرانی سەرزەوی لەلایەن مرۆڤەکانەوە گەورەترین ئاوەدانییە.
کەواتە دەبێ هەوڵی ئێمە بۆ ئاوەدانی و خزمەت بە سروشت و بەگشتی ژینگەپارێزی بەرەو ئاراستەیەک بڕوات لە ژمارەی گیا سوودبەخشە دەرمانی و خۆراکیەکان کەم نەکرێتەوە. بەڵکوو لە باقی ٢٣٠٠ جۆری دیکە بخرێتە ژێر ڕکێفی سوود و خواردن.
بەداخەوە ئەوەی دەیبینین ئەمەیە:
– بەهاره و وەرزی خواردنی گیابەهارییەکانە. کەوشکارەکان بەوپەڕی کەمتەرخەمییەوە هەوڵ ئەدەن هەرچی بەرپەلیان دەکەوێ هەڵیبکەنن و لە بازاڕی شارەکان بیفرۆشن.
– زۆرینەی حەکیم و گیادەرمانەکان تەنیا پشتیان بەستووە بە ڕوەکی خۆڕسک و هەر ڕۆژێک دەڕوا لە ڕێژە و ژمارەیان کەم دەبێتەوە و قاتوقڕی کەوتووەتە ناویان.
– لەبری ئەوەی دڕک و داڵەکان کە ژمارەیەکی بەرچاوی جەماوەریی فلۆرای نیشتیمانن و بخرێنە ژێر ڕکێفی خواردن و بەکارهێنان، چینی گوڵی ناسک و هەستیار و تەرچک کەوتوونەتە بەر هرووژمی نەمان و قڕان و فەوتان.
ـــ هەستی بەرپرسیاری بەرامبەر بە ژینگەی کوردەواری وەک دایکیی گشتی لە کەمترین و نزمترین ئاستی خۆیدایە.
لەم بارەوە قسە زۆرە. ئەوەی پێویستە بۆ گوێگر و خوێنەری بەرپرسیار گوترا. هیوادارم ئەوەی هەستی بەرامبەر ئەو نیشتیمانە جوانە هەیە، لەبەر خۆیەر قۆڵی لێ هەڵماڵێ و تا بۆی دەکرێ هۆشیاری بداتە چینەکانی کۆمەڵگا و ئاگەداری پێناسەکانی نیشتیمانەکەی بێ.
“نیشتیمان هەردەم ئاوەدان”.
@chya_ngo

سەرچاوەیەکی دەستنووس لە کتێبخانەکەی مامۆستا عبدالکریم مودەڕس و کاکە حەمەی کوڕی
(نورالانوار ـ عبدالصمد تووداری)
ناردن: کاک ژیوار کوڕی کاکە حەمە لە سلێمانی (سپاس و پێزانین)
✍ ئیرەج مورادی
۱۱ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
(نورالانوار ـ عبدالصمد تووداری)
ناردن: کاک ژیوار کوڕی کاکە حەمە لە سلێمانی (سپاس و پێزانین)
✍ ئیرەج مورادی
۱۱ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
ئەگەرچی دەسەڵاتداریی وڵات وەک بەڕێوەبردنی بنەماڵە وایە، بەڵام هەندێ خاڵی هاوبەش لە مێژووی چوار پارچەی کوردستاندا هەیە خەمی باشوور دەبێتە خەمی ڕۆژهەڵات یا باکوور و بەپێچەوانەیش.
دوای یەک سەدە زیاتر لە شۆڕشی کورد لە باشوور، ئێستە خەمی سەرەکی سەرشەقام و کۆمەڵانی خەڵک بووەتە ئەوە نیمچەدەسەڵاتی هەولێر سەر نەکەوێ دەستێکی لە بوودجەی کارمەندەکانیدا بێت و هەمووی بخرێتەوە سەر بەغداد.
ئەوەیە کە دەڵێن بەگشتی کورد مێژووی خۆی ناخوێنێتەوە:
ساڵی ۱۹۲۳ بۆ دامرکاندنی شۆڕشەکەی شێخ مەحموودی نەمر سێ هەوڵی سەرەکی دراوە:
ــ لە جێی ئاڵاکەی مەلیک مەحموود، ئاڵای حکومەتی عێراق لە سلێمانی دادەنرێ.
ــ پەرلەمانێکی عەشایەری لە خێڵە کوردەکانی دەڤەرەکە پێک دێت و یەکیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانەکە لە ژێر فەرمانی مەلیک فەیسەڵ.
ــ بوودجەی ناوچەکە دەخرێتەوە ژێر ڕکێفی بەغداد.
سەرچاوە: (ڕۆژنامەی ستارە ایران ـ ژمارە ۲۱۵ ـ تاران ـ ڕێکەوتی: ۲۹ ژۆئنی ۱۹۲۳ / ۷ی پووشپەڕ ۱۳۰۲)
بەڵگەکەم لە fb کاک حامید دروودی وەرگرتووە.

Forwarded from فصلنامۀ کشکول (mohammad abdoli)
⭕️ اطلاعیه
🔸فصلنامۀ کشکول درنظر دارد یکی از شمارههای خود را در سال 1403 به «پیرخضران و مشاهیر آن بهویژه پیرخضر شاهو» اختصاص دهد. در همین راستا از عموم پژوهشگران و علاقهمندان دعوت میشود با ارسال مقالات مبتنی بر اسناد و نسخههای خطی، ما را در تدوین این شماره یاری رسانند.
ایمیل: abdolim74@gmail.com
تلگرام و واتساپ: 09357270031
⭕️ ئاگاداری
🔸یهکێک له ژمارهکانی وهرزنامهی کهشکۆڵ له ساڵی 1403دا تایبهت کراوه به «گوندی پیرخدران و ناودارانی به تایبهت خواناسی مهزن پیرخدری شاهۆ»، داوا لە توێژەران و نووسەران دەکەین بە ناردنی وتار و بابهت گۆڤاری کەشکۆڵ بڕازێننەوە.
دوایین دەرفەت: ۳۱ی جۆزهردانی 1403
✅ تکایە وتارەکان بە ڕەچاوکردنی خاڵە زانستییەکان بنێرن. بۆ هەر وتار ئەمانە پێویستە: پوخته، پێشەکی، دەقی وتار، ئەنجام، سەرچاوە، وێنە و پاشکۆ.
ئیمەیل: abdolim74@gmail.com
تێلگڕام و واتساپ: 00989357270031
🌸 @kashkultv

|بەشداری لە فستیڤاڵی جلوبەرگی کوردی ـ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ|
وتار: پێوەندی تەندروستیی مرۆڤی کورد و جلوبەرگی کوردی
۲٦ و ۲۷ی گوڵانی ۱٤۰۳
✍ ئیرەج مورادی
۲۰ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
وتار: پێوەندی تەندروستیی مرۆڤی کورد و جلوبەرگی کوردی
۲٦ و ۲۷ی گوڵانی ۱٤۰۳
✍ ئیرەج مورادی
۲۰ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
شوێنەناوی ئاواییەکان و ناوی کوردی کوڕ و کچ
جوانی هۆکارێکە هەموو ناوی گوڵ و گیا لە کوردەواری بۆ کچان دانراوە، وەکوو:
سیابۆ، بیزا، چۆرین، ئالۆ، سۆریاز، هەڵزێ، کەما، هێرۆ، شیلان، چنار، بناو، سێوێ، بەهێ، ڕێواس، هەلامە، مەندێ، بەنا، هەلاوە، لۆشین، هومێو، ترێ، شلێرە، سوێسن، نێرگز، هەڵاڵە، گوڵاڵە، گەزیزە، زێوا، مێخەک، سمڵ، پسڵ، بەڕەزا، بەیبوون، گیابەند، خاوێ، پووینە، هەنار، سۆڵان، سۆلین، کاشمە، سمسا، بێژان، بۆخاڤ، چەویل، چەویر، چنوور و ...
دیارە لە فلۆرایەکی گیایی سەروو ۳۰۰۰ گیا لە کوردەواری قامووسێکی دەوڵەمەند لە ناوی جوانی کچانە ئەدۆزرێتەوە و دەخرێتە بەردەست.
بۆ بابەتی ناوی کوڕانە گەورەترین قامووسی وشەدانی ئێمە شوێنەناوی چیا و دەشت و دۆپەکانە، وەکوو:
ئاسۆس، مامەندە، ئارێز، ئاویەر، ئارەسۆ، بیستۊن، داڵەهۆ، شاهۆ، بەمۆ، گەمۆ، ژیلوان، ئەزمەڕ، شەمێران، شنروێ، سەفین، جوودی، هۆرێن، مەتین، هەندرێن، هەڵگورد، ئاربەبا، نەکەرۆز، ئاورین، تەرخان، لۆلان، تاژان و ...
هیوادارم ئێوە هەر کام شوێنەناوی گوندی خۆتان بنێرن بۆ ئەم ئایدیە (@irajmoradi) بەدڵنیاییەوە لە پڕۆژەی بەردەست ناوی خۆتان پارێزراوە و نووسراوە.

Forwarded from گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
کۆنە شابازەکەی مزگەوتی هەڵوێ
ئەوساڵ بەهۆی کارێکی بژیوی ژیان دوو سێ جاران ڕێم لە گوندی هەڵوێ ـ بەری سوێسنایەتی سەردەشت کەوتووە. لەگەڵ تۆمارکردنی زانیاریەکان لەمەڕ پیرپەڵکەکەی کەوتمە سەر خۆشترین یادەوەری ۴۵ ـ ۵۰ ساڵ پێش ئێستا کە لەو گوندەدا بووە.
ئاخر شابازێ پاش پەڕەوازەبوونی گەیشتبووە ناوپەلانی پیرەپەڵکی هەڵوێ. چەند ساڵێ هەم بۆخۆی پتر فێری فڕین ببوو، هەمژی مەلانێتر لەو سێبەر و بەرهەمە سوودمەند بوون.
دواتر ڕۆژگار هەڵیپێچاوە و بردوویە بۆ بنارەکانی شاخی پڕ هەیبەتی سوڵتان...
ئای چەند خۆشە کاتێ چیرۆکەکانی حەمەدۆک لە زاری دەبیستی و چێژ وەردەگری...
هەمیشە لە دڵمدا وتوومە: ئای خوزگای باڵایەک بەرزتر لە ئاورین و هەڵگورد تاجی ڕێزانە و سپاسداری لەسەر ئەو چیابەرزە دادەنا. ئاخر چۆن دەبێ تەپۆلک و دوندە نزمەکان هەستن ئەو تاجەزێڕینە بۆ ئەو لووتکەیە هەڵێنن. خۆ هەر دەبێ چیابەرز سەری دانەوێنێ تاکوو ئەمان باڵایان بگاتە ئاستی وی.
ئەوڕۆ دڵم هێندەیتر بە حاڵی خەمی دایکی نیشتمانم تەزی. بڵێی حاڵی کەریم و تەهایش وا بێ؟ یا ئەوانیش نەرمییان نواندووە و ...
✍ ئیرەج مورادی
۲۵ی گوڵانی ۱٤۰۳

|دوویەمین فستیڤاڵی شەلوشەپک و جلوبەرگێن کوردی ـ زاخۆ ـ ۲۵ تا ۲٨ گوڵانی ۱٤۰۳|
بە پێشکەشکردنی وتاری: پێوەندی جلوبەرگی کوردی و تەندروستیی مرۆڤی کورد
✍ ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳
@dastnoosxane
@kelaterzankon
بە پێشکەشکردنی وتاری: پێوەندی جلوبەرگی کوردی و تەندروستیی مرۆڤی کورد
✍ ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳
@dastnoosxane
@kelaterzankon
|نووسینی دیوانی مامۆستا نالی بۆ ئەحمەد موختار بەگی جاف|
وەرگیراو لە fb کاک فەنەر ڕۆژبەیانی
✍ ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳
@dastnoosxane
وەرگیراو لە fb کاک فەنەر ڕۆژبەیانی
✍ ئیرەج مورادی
۱ی جۆزەردانی ۱٤۰۳
@dastnoosxane