کوردستان و سەعدی شیرازی
تُو بَر کِنار فُراتی نَدانی این مَعنی
به راه بادیِه دانَند قَدر آبِ زُلال [1]
اگر باران بە کوهستان نبارد
بە سالی دجلە گردد خشک رودی [2]
کەوشەنی دیجلە و فۆرات لە کۆنەوە بە مێزۆپۆتامیا، بینالنهرین و ناوچۆمان ناسراوە. سەرچاوەی ئەو دوو چۆمە دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی تۆرۆس و بەشێک لە ئامانۆس لە باکووری کوردستان.
لە مێژووی ئیسلامیشدا باسی ئەو دوو چۆمە هاتووە:
ــ «نَهَرَانِ مُؤْمِنانِ وَ نَهَرانِ کافِرانِ فَأَمَّا الْمُؤْمِنانِ فَالْفُراتُ وَ نِیلُ مِصْرَ وَ أَمَّا الْکافِرانِ فَدِجْلَةُ وَ نَهَرُ بَلْخ» [الکافی، کولەینی، بەرگی ٦، لاپەڕە ۳۹۱، چاپی ٤م، ۱٤۰۷ ق.]
ــ «وجدت في كتاب بالبصرة اربعة انهار من الجنّة في الدنيا النيل و جيحون و الفرات و الرسّ و اربعة من انهار النار الزّبدانيّ و الكرّ و سنجة و السم». [مقدسی، احسن التقاسیم، لاپەڕە ۲۳]
ــ «سيحان، و جيحان، و الفرات، و النيل، «كلّ» من أنهار الجنة». [مسند أحمد بن حنبل، بەرگی ۱۲، لاپەڕە ۵۰٦، مؤسسة الرسالة، بيروت 1997].
وێنە: بۆخۆم لە کانیامکس سەرچاوەی سەرەکی دیجلە ـ شاری مکس
✍ ئیرەج مورادی
۱ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane

دوور لە سیاسەت...
وێنەی شوێنەواری دەروازەی (کەلها ئامێدی) لە پشتسەری بەڕێز مەسعوود بارزانی و ئەردۆغان
سیاسەت بەچۆکدادانی لایەنی بەرانبەرە کە زۆرترین پشکت پێ بدا و کەمترین پشکت لێ وەربگرێ.
✍ ئیرەج مورادی
٤ی گوڵانی ۱٤۰۳

شوێنەناوەکانی ئاوایی نێیڵ/ نڴڵ ـ ناوچەی کەڵاتەرزان ـ سنە
تاوێک کاتی بۆ دابنن و بیخوێننەوە، بزانن چ قامووس و پەرتووکی مێژوویی و گیاناسی و کۆمەڵناسی تێدایە.
ئەرکی کۆکردنەوەی شوێنەناوەکانی نگڵ کاک حەبیب عەبدی وە ئەستۆی گرتووە.
کاتی خۆی شاگردی دەرسی (ئەدەبیات)ی کاک حەیبەڵا عەبدی بووم لە قوتابخانەی مەولەوی ـ نگڵ (راهنمایی). ئێستەش تامی دەرس و شێعرەکانیم لە یاد ماوە.
تەمەندرێژ و تەندروست بێ.
هیوادارم خوێنەران و ئەندامانیش شوێنەناوی (کێو، کانی، دەشت، دۆڵ، چۆم، قەڵا، زیارەتان و ...) ئاوایی خۆیان جیاجیا و ڕێکوپێک و بە ڕێنووسی کوردی بۆم بنێرن، دەینووسم بە ناوی خۆتانەوە.

Kurdistan_Newspaper,_Rojnameya_Kurdistanê_1916_1917,_issues_Hejmar.pdf
14.9 MB
ڕۆژنامەی کوردستان (ژمارە ٨ و ۹ ـ ۱۹۱۷ ـ ئەستانبۆڵ ـ خاوەنی: موحەمەد میهری هیلاڤ)
مەلا موحەمەد ناسراو بە میهری کوڕی مەلا عەبدوڵای موفتیە. ساڵی ۱٨٨۵ لە گوندی دشە لای پاوە لەدایک بووە و ۱۹۵۷ لە ئەستەنبۆڵ کۆچی دوایی کردووە. میهری برای مەلا مەحموودی موفتی و دکتۆر سدیقی موفتیزادە و مەلا خالیدی موفتی بووە.
✍ ئیرەج مورادی
٤ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
مەلا موحەمەد ناسراو بە میهری کوڕی مەلا عەبدوڵای موفتیە. ساڵی ۱٨٨۵ لە گوندی دشە لای پاوە لەدایک بووە و ۱۹۵۷ لە ئەستەنبۆڵ کۆچی دوایی کردووە. میهری برای مەلا مەحموودی موفتی و دکتۆر سدیقی موفتیزادە و مەلا خالیدی موفتی بووە.
✍ ئیرەج مورادی
٤ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
Forwarded from گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
🍀سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی مێژووی چاندنی سێفزەمینە لە کوردستان🍀
لەو ماوەیە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری ژیان و بەسەرهاتی سەید موحەمەدی گیزمل خاوەنی گەشتنامەی (لە حەمامیان تا وان) بووم. بەشێک لە چارەنووسی بەسەرهاتی کەوتووەتە ئاوایی نێزڵ ـ ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە.
لەناو قسە و باسی بەساڵاچووەکان کەوتینە سەر باسی (مەلا فەزوڵا دارابەرهەم) کە کاتی خۆی پێش ئەوەی شێخ عەبدوڵا کوڕی شێخ ئەحمەدی بیارە بێتە نێزڵ (واتا پێش ۱۲٨۰ هەتاوی)، ئەو مامۆستایە لە ئاوایی سوورکەوڵ (تەنیشت نێزڵ) بووە و پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەنی چەند مڵک لە ئاواییەکانی کەڵاتەرزان و کۆماسی بووە.
وەک باسی دەکەن ئەو مەڵا فەزوڵا کاتێ لە سنە دێتە سوورکەوڵ تەنیا خاوەنی یەک شەعیر زەوی بووە. یەکەم کەس بووە لە سوورکەوڵ سێفزەمینە دەچێنێت. دەگێڕنەوە کە پاییزانە چەند ڕۆژان کاروانەڕێی سنە تەنیا بارە سێفزەمینەی مەلا فەزوڵای بردووە بۆ بازاڕ. هەر بۆیە بەرەبەرە نیوەی مڵکی سوورکەوڵ و وشترمل و بەشێ لە نێزڵ دەکڕێت. ئیتر بەو شێوە بە (مەلا فەزوڵا دارابەرهەم) دەناسرێ.
[ماڵی ماموانی دایکم دانیشتووی نێزڵن. زۆر جاران کە مامۆ جەلال باسی پیاز و سێفزەمینەی خۆیانی دەکرد، دەیگوت: بەرهەم. ئەمەم لە مامۆ عەلی هەم بیستووە کە ئەوان بەگشتی بەرهەم بۆ پیاز و سێفزەمینە بەکار دەبەن.] لە ناوچەی کەڵاتەرزان هەتا ئیستەش بنەتووی پیاز و سێفزەمینەی ناسراو بە گڵیە و نێزڵ لەسەر زمانان ماوە و خەڵک وەک نۆستالۆژی یادی دەکەنەوە.
پاشناوی دارابەرهەم بۆ ئەو کەسایەتیە واتا مەلا فەزوڵا (فضلالە) خاوەنی ئەو بەرهەمانە بووە. بۆیە ئەو ناوەی بە سەردا بڕاوە.
[چەند ساڵ پێش کاک سامان شەهبازی خەڵکی ئاوایی بەردیسپی ـ کۆماسی کە دەبێتە کچەزای شێخ موحەمەد ضیایی ـ سوورکەوڵ، وێنەی چەند قەباڵەی زەویوزاری ئاوایی سوورکەوڵی بۆم نارد و لە ئەرشیڤی خۆم هەڵمگرتووە و پشتریش لە کاناڵی دەستنووسخانەی باقلاوا دامنابوو. ئەوکاتە نەمدەزانی مەلا فەزوڵای دارابەرهەم دەبێ پێوەندی بە ملا فضلالە معینالاسلام فرۆشیاری ناو قەباڵەکەوە هەبێت.]
لەو قەباڵەیە کە ۲٦ ڕەجەبی ۱۳۲۹ (۱۲۹۰ هەتاوی) نووسراوە، مەلا فضلالە بەشەمڵکی خۆی لە ئاوایی سوورکەوڵ فرۆشتووە بە شێخ علاءالدین بیارە.
تێبینی ۱: وەک باس دەکرێ یەکەم جار (چارڵز کورمیک حەکیمی ئینگلیسی هاوڕێی سەرجان مەلکم باڵوێزی بریتانیا) لە سەردەمی عەباس میرزا قاجاڕ [دەوروبەری ۱۲۲٨ کۆچی واتا ۱۱۹۱ هەتاوی] سێفزەمینی هێناوەتە ناو ئێران و چاندوویە. پاشان بە ئێراندا بڵاو بووەتەوە. دیارە ئەو بەرهەمە لە ڕووسیە سەرەتا هاتووەتە شارەکانی باکووری ئێران و بە ناوی ڕووسی (کارتوفئل) و فەڕانسەیی (Pomme de tree) کەوتووەتە سەر زمانان و پاشان وشەی (یئرلماسی) تورکی گۆڕدراوە بە (سیبزمینی) لە فارسی. [وتاری: مەهدی وەزین ئەفزەل، ورود سیبزمینی بە ایران...، گۆڤاری مطالعات تاریخ فرهنگی، ژمارە ۱۲، ۱۳۹۱]
دیارە وشەی (سێفی) لە هەورامی و (سێفزەمینە و زەمینە) لە سنەیی هەمان وەرگێڕدراوی وشەکەیە کە لە هەر سێ زمانی ڕووسی و فەڕانسەیی و فارسی هەمان واتای سێوی بن زەوی هەیە. ئەڵبەت لە موکریان هەمان وشە تورکیەکە و لە باشووریش وشەکە بە ئینگلیزی (Potato) بێژە دەکرێ. لە ڕووی بێژەی پەتاتە لە باشووری کوردستان لەوانەیە بەهۆی ئینگلیسەکانەوە ئەو بەرهەمە هاتووەتە ئەو بەشەی کوردستان.
یەکەم نووسراوی فارسیش لەسەر چاندن و تایبەتمەندی سێفزەمینی لە ژێر ناوی (تاریخ پیدایش سیبزمینی) کەسێ بە ناوی (میرزا یوسف متشارالدولە: ۱۲۰۲ـ۱۲۷٤ ههتاوی) نووسیویە کە وەرگێڕانێکە لە زمانی فەڕانسەیی بۆ فارسی. [وێنەی سەرەتا و کۆتایی دەستنووسی ئەو کتێبە هەم لە خوارەوە دانراوە.]
تێبینی ۲: دیارە دەبێ مێژووی چاندنی سێفزەمینە لە کوردەواری بگەڕێتەوە بۆ پێش مەڵا فەزوڵای دارابەرهەم. بەدڵنیاییەوە ئەگەر گێڕانەوە و یادەوەری دیکە لە ناوچەکانیتر کۆ بکرێنەوە، سەرەداوی ئەو مێژووەمان بۆ دەر بکەوێت.

Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
ئاوایی سوورکەوڵ، مەریوان
لە نێوان ساڵی ۱۳۲٨ تا ۱۳۳٨ کۆچی شێخ علاالدین بیارە مڵکی سوورکەوڵی کڕیوە و دواتر دوایەتی بە کوڕەکەی، شێخ محمد ضیایی.
📩 سامان شهبازی
🆔 @dastkhatkurdistan
لە نێوان ساڵی ۱۳۲٨ تا ۱۳۳٨ کۆچی شێخ علاالدین بیارە مڵکی سوورکەوڵی کڕیوە و دواتر دوایەتی بە کوڕەکەی، شێخ محمد ضیایی.
📩 سامان شهبازی
🆔 @dastkhatkurdistan
Forwarded from گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
دەستنووسی (تاریخ پیدایش سیبزمینی)
ئەرشیڤ: کتێبخانەی مەجلیسی شووری ئیسلامی ـ تاران
✍ ئیرەج مورادی
٤ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
ئەرشیڤ: کتێبخانەی مەجلیسی شووری ئیسلامی ـ تاران
✍ ئیرەج مورادی
٤ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
Journal_Roonakî_روناکی,_Issues_Hejmar;_1_11_1935_36_.pdf
213.6 MB
گۆڤاری ڕووناکی (ژمارەکانی ۱ تا ۱۱ ـ ساڵەکانی ۱۹۳۵ و ۳٦ ـ هەولێر)
چاپخانەی زاری کرمانجی ـ حسێن حوزنی موکریانی
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
چاپخانەی زاری کرمانجی ـ حسێن حوزنی موکریانی
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
خەمی گەورەم نیشتمانە
خەمە وردەکانم ناو و نانە
سەدان ئاوات و خولیا شەو و ڕۆژ لە خەون و خەیاڵمدا مەلە دەکەن. جاری وایە شەپۆلی گەورە دروست دەکەن و دەمبەن بەرەو کەنارێ دوور. دوورەدێ و دوورەشوێنێ بۆ دیدارێ، تۆمارێ، وێنەیەک، دەستنووسێ و ...
نازانم تاکەی خەمە وردەکان بەرگەی سێبەری خەمی گەورە بگرن؟ ژیانی ئەوڕۆ چ لای تاک و چ لەناو کۆمەڵ، دەرد و ئازاری خەمە وردەکانی پێوە دیارە. ئەوەیش تا ڕادەیەک سێبەری ڕەشی لەسەر من هەیە و بووەتە خۆرەی ئێسک و هەناوم.
لە پێناو خەمە گەورەکە هەتا ئێستە جگە لە ۹ کتێبی چاپکراو، کەلەپوورێکی گەورەم کۆ کردووەتەوە و نووسیوە:
ــ ۲۱ دەفتەر (بابەتی: پەند و قسەی نەستەق، قسە دووانە، دەنگەناو، ڕاز و چیرۆک و ...)
ــ ۲ دەفتەری زانیاری دەستنووس و بەڵگەنامەی زانایان
ــ ۳۰ دەفتەر (بابەتی: گەنجینەی پزیشکی و خواردن و گیاناسی و گیادەرمانی و کشتوکاڵ و وێژە و مێژووی حەکیمانی کوردەواری کە گەیشتووەتە ۵۹۰۰ بابەتی شێوەوتار ـ ٤۰۰ بابەتی وێژە و مێژووی تازەدۆزراوە و تۆماری نوێی کوردەواری ـ وشەنامەی شوێنەناوی ئاواییەکان کە گەیشتووە بە ۳۵۰۰۰ وشە)

دوو بەڵگەی ناوازە بۆ مێژووی مزگەوتی خورماڵ
ژێدەر:
ــ گۆڤاری (ثروت فنون ـ ژمارە ٤٨۰ ـ ڕێکەوتی: ۱۳۱٦/۰۵/۱۱ کۆچی ڕۆمی یا هەمان ۱٨۹٨ ـ ئەستانبۆڵ)
ــ ئەرشیڤی مامۆستا عبدالرقیب یۆسف ـ سلێمانی (https://abdulraqib.net/)
ــ گۆڤاری (کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی سترتیجی، مێژووی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خورماڵ...، دکتۆر زریان حاجی، زانکۆی سلێمانی، ۲۰۲٤)
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
ژێدەر:
ــ گۆڤاری (ثروت فنون ـ ژمارە ٤٨۰ ـ ڕێکەوتی: ۱۳۱٦/۰۵/۱۱ کۆچی ڕۆمی یا هەمان ۱٨۹٨ ـ ئەستانبۆڵ)
ــ ئەرشیڤی مامۆستا عبدالرقیب یۆسف ـ سلێمانی (https://abdulraqib.net/)
ــ گۆڤاری (کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی سترتیجی، مێژووی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خورماڵ...، دکتۆر زریان حاجی، زانکۆی سلێمانی، ۲۰۲٤)
✍ ئیرەج مورادی
۵ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەمێژە ئاواتی منە
ببینم وڵاتی سنە
زێدی کۆن و ڕەسەنی کورد
بەدرێژایی تەمەنی کورد
ڕوانگەی هەزاران کارەسات
بنە و مەتەرێزی خەبات
شوورەی سەختی بەرەنگاری
پردەی وەختی فیداکاری...
[بەشێک لە شێعرێکی مامۆستا هێمن موکریانی لە کتێبی (پاشەرۆک) بۆ شاری سنە کە ۱۳۵٨/۰۱/۱۰ دایناوە.]
تێبینی: ئەو کورتە فیلمە لە کاناڵی تلێگرامی (دونگوز) وەرگیراوە و مێژووی بنیاتنانی شاری سنە دەگێڕێتەوە.
✍ ئیرەج مورادی
۷ی گوڵانی ۱٤۰۳

.
خوێندنەوەیتر لە مێژووی بنیاتنانی شاری سنە
بەڵگەیەکی مێژوویی ساڵی ۹۹۱ کۆچی کە سوڵتانی عوسمانی داوای لە میرانی کوردی بانە و قزڵجە و سرۆچک و شارەزوور کردووە تەیموور خان برای هەڵۆخانی ئەردەڵان بەهۆی پشتیوانی لە دەسەڵاتی قزڵباشی سەفەویە، کەتبەستە ڕادەستی بکەن.
بەڕوونی لە بەڵگەکە هاتووە (سنە حاکمی تیمورخان). لە حاڵێکدا هەموو مێژوونووسان باسی ئەوە دەکەن هەتا ۱۰٤٦ کۆچی حەسەناوا قەڵای ئەردەڵانەکان بووە و سنە تەنیا گوندەوارێک بووە...
[ئەمە و بەڵگەیەکی دیکە پاش خوێندنەوەی دەقی قەباڵەکان دەکرێتە وتارێ تێروتەسەل.]
✍ ئیرەج مورادی
٨ی گوڵانی ۱٤۰۳

|شوێنەناوەکانی ئاوایی سارووجەی گەورە ـ سایەنقەڵا|
قامووسێک کۆنتر لە هەموو سەرچاوە نووسراوەکانمان...
تکایە ئێوەش بەو شێوە شوێنەناوی ئاوایی خۆتان بینێرن بۆ ئەم ئایدییە (@irajmoradi) با بیخەینە توێی پەرتووکی پڕۆژەی بەردەستمان.
✍ ئیرەج مورادی
۹ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
قامووسێک کۆنتر لە هەموو سەرچاوە نووسراوەکانمان...
تکایە ئێوەش بەو شێوە شوێنەناوی ئاوایی خۆتان بینێرن بۆ ئەم ئایدییە (@irajmoradi) با بیخەینە توێی پەرتووکی پڕۆژەی بەردەستمان.
✍ ئیرەج مورادی
۹ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
Forwarded from انجمن سبز چیا
گیا خۆڕسکە خۆراکییەکانی نیشتمیان
نووسینی: ئیرەج مورادی
کارناسی باڵای زانستی کشتوکاڵ (ماستەری کشتوکاڵ)
نیشتیمان پێناسێکی گەورە و گرانە لای هەموو تاکێکی دانیشتووی کوردستان و تەنیا واتای گڵ، ئاو و بەرد نادات. بەڵکوو چەندین ماکی دیکە وەکوو دار، دەوەن، گیا و گوڵ دەکەوێتە پاڵ ئەوانە. ئەگەر وشکەساڵی کاریگەری خراپ دادەنێ بۆ دروستبوونی هەژاری، قاتیساڵی و نەبوونی، ئەوە دابڕانی گڵ و بەرد و خۆڵیش لە پەیکەرەی نیشتیمان برینێکی قووڵە وەک شابرینەکەی عەفرین و کەرکووک.
دار و گوڵ و گیایش بە هەمان شێوە یەکێ لە پێناسە گرینگەکانی پەیکەرەی نیشتیمانی کوردە. فەوتانی هەر جۆرە گوڵ و دەوەن و داری خۆڕسک لە گڵ و ئاوی نیشتیمانی کوردەواری وەک قڕانی خێڵ و تیرە و هۆزێکی دانیشتووی کوردە لە کوردستان. ئەوانە بانکی ژێنێتیکی گەنجینەی کشتوکاڵی و سروشتی ئێمەن. میرات و توراسێکی گرینگە کە پاراستنی ئەرکێکی نەتەوەیی و ئاینی و ویژدانییە. با سەیرێکی کوێستانەکانی کوردەواری بکەین: کوا بیزا لە موکریان؟، کوا هەڵیز (هەڵز) لە هەورامان و ئەردەڵان؟ کوا!
خەریکە قڕان دەکەوێتە لووشە و کەنگر و ڕێواس و… با فریا بکەوین و نەکەوینە بەر هرووژمی نەفرەت و جنێوی مناڵەکانمان لە داهاتوو. وەک چۆن مەڕەسوور و گاکیفی و ئاسک و کەڵ و سوێسکە و مێشەسی چوونەتە ناو یادەوەرییەکان.
هیچ کات بەرهەم و گیا و گوڵی هاوردەی گوڵخانە و کێڵگە کشتوکاڵیەکان نابێتە دانیشتووی ڕەسەنی ئێمە. وەک چۆن کرێکار و کارمەند و پەنابەرە دەرەکیەکان نابن بە خەڵکی خۆجێیی ئێمە.
بەپێی ئەژماردن و پۆلێنبەندییەک لە ڕێژەی گیا خۆڕسکەکان نزیکەی ٢٥٠ جۆر لە خاکی کوردەواری تا ئێستە تۆمار کراوە. ئەو جەماوەرە کەوتووەتە ناو فەرهەنگی چێشت، خواردەمەنی، خواردنەوە، جوانکاری، پەروەردە، وێژە و…
ئەگەر گیای چنوور و شلێرە بفەوتن ئیتر گۆرانی (من کوڕە هەورامی پەروەردەی چنوور) و (شلێرە گیان شلێرە) نامێنێ. یا ئەگەر ڕێواس و گیلاخە نەمێنێ، چۆن دەتوانی نەوە و وەچەی نوێ تێ بگەینی کە (وەرزی ڕێواساو) و (شەرمە گیلاخە) چین. یا کەنگر و بیزا نەمێنێ ئیتر (کەنگر و ماست بە وەعدەی خۆی) و (پرچی وەک بیزا پەرێشانە) دەبێتە بابەتێکی خەیاڵی.
جیا لەمانە ئەو گیا خۆڕسکانە لە پاڵ نزیکەی ٤٠٠ – ٥٠٠ جۆر گیای دەرمانی بوونەتە گەنجینەیەکی بەنرخ و نایاب بۆ ئێمە. ئەگەر جەماوەری گشتی ڕوەکی کوردەواری تا ٣٠٠٠ جۆر بڕوات ئەوا لە فەرهەنگی بەکارهێنان و سوودوەرگرتنی ئێمەدا تا نزیکەی ٧٥٠ جۆر ناسیاوە و ئاشنایە.
ئەگەر لە ڕوانگەی ئایینەوە دەوترێ، ئامانج لە خولقانی مرۆڤ دوای پەرستن و ناسینی پەروەردگار، ئاوەدانکردنەوەی سەرزەوییە. ئەوا قڕنەکردنی بوونەوەرانی سەرزەوی لەلایەن مرۆڤەکانەوە گەورەترین ئاوەدانییە.
کەواتە دەبێ هەوڵی ئێمە بۆ ئاوەدانی و خزمەت بە سروشت و بەگشتی ژینگەپارێزی بەرەو ئاراستەیەک بڕوات لە ژمارەی گیا سوودبەخشە دەرمانی و خۆراکیەکان کەم نەکرێتەوە. بەڵکوو لە باقی ٢٣٠٠ جۆری دیکە بخرێتە ژێر ڕکێفی سوود و خواردن.
بەداخەوە ئەوەی دەیبینین ئەمەیە:
– بەهاره و وەرزی خواردنی گیابەهارییەکانە. کەوشکارەکان بەوپەڕی کەمتەرخەمییەوە هەوڵ ئەدەن هەرچی بەرپەلیان دەکەوێ هەڵیبکەنن و لە بازاڕی شارەکان بیفرۆشن.
– زۆرینەی حەکیم و گیادەرمانەکان تەنیا پشتیان بەستووە بە ڕوەکی خۆڕسک و هەر ڕۆژێک دەڕوا لە ڕێژە و ژمارەیان کەم دەبێتەوە و قاتوقڕی کەوتووەتە ناویان.
– لەبری ئەوەی دڕک و داڵەکان کە ژمارەیەکی بەرچاوی جەماوەریی فلۆرای نیشتیمانن و بخرێنە ژێر ڕکێفی خواردن و بەکارهێنان، چینی گوڵی ناسک و هەستیار و تەرچک کەوتوونەتە بەر هرووژمی نەمان و قڕان و فەوتان.
ـــ هەستی بەرپرسیاری بەرامبەر بە ژینگەی کوردەواری وەک دایکیی گشتی لە کەمترین و نزمترین ئاستی خۆیدایە.
لەم بارەوە قسە زۆرە. ئەوەی پێویستە بۆ گوێگر و خوێنەری بەرپرسیار گوترا. هیوادارم ئەوەی هەستی بەرامبەر ئەو نیشتیمانە جوانە هەیە، لەبەر خۆیەر قۆڵی لێ هەڵماڵێ و تا بۆی دەکرێ هۆشیاری بداتە چینەکانی کۆمەڵگا و ئاگەداری پێناسەکانی نیشتیمانەکەی بێ.
“نیشتیمان هەردەم ئاوەدان”.
@chya_ngo

سەرچاوەیەکی دەستنووس لە کتێبخانەکەی مامۆستا عبدالکریم مودەڕس و کاکە حەمەی کوڕی
(نورالانوار ـ عبدالصمد تووداری)
ناردن: کاک ژیوار کوڕی کاکە حەمە لە سلێمانی (سپاس و پێزانین)
✍ ئیرەج مورادی
۱۱ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
(نورالانوار ـ عبدالصمد تووداری)
ناردن: کاک ژیوار کوڕی کاکە حەمە لە سلێمانی (سپاس و پێزانین)
✍ ئیرەج مورادی
۱۱ی گوڵانی ۱٤۰۳
@kelaterzankon
@dastnoosxane
ئەگەرچی دەسەڵاتداریی وڵات وەک بەڕێوەبردنی بنەماڵە وایە، بەڵام هەندێ خاڵی هاوبەش لە مێژووی چوار پارچەی کوردستاندا هەیە خەمی باشوور دەبێتە خەمی ڕۆژهەڵات یا باکوور و بەپێچەوانەیش.
دوای یەک سەدە زیاتر لە شۆڕشی کورد لە باشوور، ئێستە خەمی سەرەکی سەرشەقام و کۆمەڵانی خەڵک بووەتە ئەوە نیمچەدەسەڵاتی هەولێر سەر نەکەوێ دەستێکی لە بوودجەی کارمەندەکانیدا بێت و هەمووی بخرێتەوە سەر بەغداد.
ئەوەیە کە دەڵێن بەگشتی کورد مێژووی خۆی ناخوێنێتەوە:
ساڵی ۱۹۲۳ بۆ دامرکاندنی شۆڕشەکەی شێخ مەحموودی نەمر سێ هەوڵی سەرەکی دراوە:
ــ لە جێی ئاڵاکەی مەلیک مەحموود، ئاڵای حکومەتی عێراق لە سلێمانی دادەنرێ.
ــ پەرلەمانێکی عەشایەری لە خێڵە کوردەکانی دەڤەرەکە پێک دێت و یەکیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانەکە لە ژێر فەرمانی مەلیک فەیسەڵ.
ــ بوودجەی ناوچەکە دەخرێتەوە ژێر ڕکێفی بەغداد.
سەرچاوە: (ڕۆژنامەی ستارە ایران ـ ژمارە ۲۱۵ ـ تاران ـ ڕێکەوتی: ۲۹ ژۆئنی ۱۹۲۳ / ۷ی پووشپەڕ ۱۳۰۲)
بەڵگەکەم لە fb کاک حامید دروودی وەرگرتووە.

Forwarded from فصلنامۀ کشکول (mohammad abdoli)
⭕️ اطلاعیه
🔸فصلنامۀ کشکول درنظر دارد یکی از شمارههای خود را در سال 1403 به «پیرخضران و مشاهیر آن بهویژه پیرخضر شاهو» اختصاص دهد. در همین راستا از عموم پژوهشگران و علاقهمندان دعوت میشود با ارسال مقالات مبتنی بر اسناد و نسخههای خطی، ما را در تدوین این شماره یاری رسانند.
ایمیل: abdolim74@gmail.com
تلگرام و واتساپ: 09357270031
⭕️ ئاگاداری
🔸یهکێک له ژمارهکانی وهرزنامهی کهشکۆڵ له ساڵی 1403دا تایبهت کراوه به «گوندی پیرخدران و ناودارانی به تایبهت خواناسی مهزن پیرخدری شاهۆ»، داوا لە توێژەران و نووسەران دەکەین بە ناردنی وتار و بابهت گۆڤاری کەشکۆڵ بڕازێننەوە.
دوایین دەرفەت: ۳۱ی جۆزهردانی 1403
✅ تکایە وتارەکان بە ڕەچاوکردنی خاڵە زانستییەکان بنێرن. بۆ هەر وتار ئەمانە پێویستە: پوخته، پێشەکی، دەقی وتار، ئەنجام، سەرچاوە، وێنە و پاشکۆ.
ئیمەیل: abdolim74@gmail.com
تێلگڕام و واتساپ: 00989357270031
🌸 @kashkultv

|بەشداری لە فستیڤاڵی جلوبەرگی کوردی ـ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ|
وتار: پێوەندی تەندروستیی مرۆڤی کورد و جلوبەرگی کوردی
۲٦ و ۲۷ی گوڵانی ۱٤۰۳
✍ ئیرەج مورادی
۲۰ی گوڵانی ۱٤۰۳