انجمن سبز چیا
3.93K subscribers
6.31K photos
1.4K videos
65 files
1.29K links
پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه

ارتباط با ادمین‌ کانال چیا:
@chya_admin

web: www.chya.ir
instagram: https://ig.me/chya_ngo
Tel: 09207765352
09187765338

شماره کارت انجمن سبز چیا:
6104337913074793
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەرمانان، بیری ئەو دەست و دڵانەمان دەخاتەوە کە بۆ ژیان و ئاوەدانی ئەم نیشتمانە بەخشران و بوون بە دوو مۆم و دوو چرا تا لای هەموو کەس ڕوون بێت ئەم جوگرافیا، بست بە بستی پڕە لە خۆشەوێستی و گیانفیدایی.


@chya_ngo
97🕊6
3ی خەرمانان ڕۆژی شەهیدانی ژینگە

کات: سێشەممە 3ی خەرمانانی 2726 کوردی
کاتژمێر: 4.30ی دووانیوەڕۆ
شوێن: گۆڕستانی داسێران، مەزاری شەهیدانی ژینگە


@chya_ngo
48🕊3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەرەو پیریی ۳ی خەرمانان...

راپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ساڵیادی شەهیدانی ژینگە لە چەند ساڵی ڕابردوو.

#ڕۆژی_شەهیدانی_ژینگه

@chya_ngo
51🕊5
سوم شهریورماه
روز شهدای محیط زیست


دوستداران و عاشقان طبیعت و زندگی، حضورتان در
هشتمین سالیاد شهدای محیط زیست
نشانه عشق است به زمین و سرزمین و وفایی به شهیدان.

زمان: سه‌شنبه ۱۴۰۵/۰۶/۰۳، ساعت ۱۶:۳۰
مکان: مریوان آرامستان داسیران، مزار شهیدان

@chya_ngo
75
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاپۆرتە وێنەیەک لە ڕێوڕەسمی بەڕیوەچوونی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

@chya_ngo
65👏2🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەکدەنگییەک بۆ داهاتوو

هەموو هەورێ ئەبێ بمرێ
بەڵام ئاخر، هەوریش هەیە ئەیشمرێت و
بارانەکانی قەت لە بیر ئەم سەرزەمینە ناچنەوە.
هەموو درەختێ هەر ئەمرێ
بەڵام ئاخر درەخت هەیە ئەیشمرێت و
جوانییەکانی قەت لە بیر باخان ناچنەوە.



@chya_ngo
51👏4🕊2👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاپۆرتە ویدیۆیەک له بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.

گزارشی ویدیویی از برگزاری مراسم هشتمین سالگرد شهیدان سبز.

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

#ڕۆژی_شەهیدانی_ژینگه

@chya_ngo
51👍4🕊3
کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ،
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجەگوڵینەیەک دێنێ

ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من،
لێم بپرسێ:
'کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟ '
دەڵێم:
گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ،
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،
لە بەردەرگەی
هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ،

لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاتە،
لەسەر هەر بستە زەمینێ،
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ،
مەترسە!
کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ...

دەتوانین بڵێین کە ئێمەی کورد بێجگە لە سروشتی نیشتمانەکەمان هیچ پشت و پەنایەکیمان نییە و هەروەها سروشت و ژینگەیشمان بێ‌داڵدەیە و بێجگە لە ئێمە هیچ پشت و پەنایەکی نییە.
ئێستا کاتی دانەوەی دەسەوامی ئێمەیە بەم سروشت و ژینگەی کورستانە کە زۆر لەمێژە ئێمەی کوردی پاراستووە. کەوایە، دەبێت تاک بە تاکی هاونیشتمانیان هەموو ڕۆژ و کات و ساتێک لەبەردەم گەورەیی، جوانی و دڵاوایی ئەم سروشتی دایکەدا چۆک دابدەین و سەری ڕێز دانەوێنین و قۆڵی پاراستن و گەشانەوەی زۆرتری بۆ هەڵماڵین. بێ‌سروشت و ژینگەیەکی بەهێز و پارێزراو، هیچ نەتەوەیەک بەهێز نابێت و گەشە ناکات.
لەم بابەتەدا گرینگ نییە کە خاوەنی چ بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیایەکین و بۆ باس و بابەتەکانی تر چۆن بیر دەکەینەوە، گرینگ ئەوەیە کاتێک بەرەو کوردستانی باوان دەبینەوە، تاکە خۆشەویست، نیشتمانی ئازیزمان بێت.
ئێمە نەتەوەیەکین کە ڕابردوو، مێژوو و ئێستامان پڕە لە شۆڕەسواری شەهیدی پارێزەری ئەم نیشتمانەو دڵنیام لە داهاتووشدا ئەم کوانووە کەڵەپشکۆی لێ‌نابڕێت و ئەمڕۆیش بۆنەیەکە بۆ بیرهێناوە و ڕێز و وەفا بۆ چەند ڕۆڵەیەکی شەهیدی ژینگەی کوردستان. ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە بەخەمی تەنانەت تاکە گوڵ یان نەمامێکی چیاکانی وشتران کێو، مانشت، داڵاهۆ، شاهۆ، کێلەشین، ئاگری، هەڵگورد و چیای کورانەوە بین. ئاوی سەیمەرە، سیروان، فورات، دەربەندیخان و مەیدانکێ بکەینە چاومان و ئاوی گوڵ و نەمامەکانی ئاویەر و میراجی و بست بە بستی ئەم کورستانەی پێ‌بدێرین.
کاتێک دارێک دەسووتێت، دڵی دایک و باوکی شەهیدانی ژینگە دێتەوە و سۆ و زامی ناسۆر دەکولێتەوە. بۆیە ئێمە وەکوو بنەماڵەی شەهیدانی ژینگە،لە هەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە تکا دەکەین بۆ پاراستنی تاکە پارێزەرمان، زۆر زۆر ئەمەگدارانە هەڵسوکەوت کەین و ڕێز و وەفا و پاراستنی زۆرتری خۆمان بۆ ژینگەی کوردستان و شەهیدانی ئەم ڕێگایە دووپات بکەینەوە.

بە سپاسەوە

بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەی کوردستان
مەریوان  ۳ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

@chya_ngo
53🕊3👍1
پەیامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی یادی شەهیدانی ژینگە کاک شەریف، کاک ئومێد و هاوڕێیانیان.

کۆمەڵانی خەڵک و کەسایەتی و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان!

مێژووی ئەم گەلە سەلماندوویەتی هەرکات خەڵک و نیشتمان ڕووبەڕووی قەیران بووەنەتەوە ڕۆڵە ئاگا وبەرپرس و بەجەرگەکانی، باسکی هیممەتیان لێهەڵماڵیوە و پێشەنگ بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تەنگ و چەڵەمە و کۆسپەکانی ژیان و ڕاپەڕیون لە بێشەی ئەندێشەی سەوزی هەست و هەڵۆێستەوە هەروەها بە هانای نیشتمانەوە هاتوون و بە خستنە گەڕی گیانی یەکگرتوویی و هاوخەباتی لە پێناو ئامانجەکاندا خوێنێکی تازەیان لە دەمارەکانی کۆمەڵگا خستوەتە گەڕ. ئەگەر لەم پێناوەشدا گیانیان خەڵاتی ڕێبازیان کردووە لە ڕاستیدا ئاڵای دووراو بە باڵای نەمرییان کردوەتەبەر، هەمان ڕێباز کە لە پێش خۆیان سەدان و هەزاران ڕۆڵەی دەروەست لە ڕۆژە سەخڵەتەکان و شەوانی ئەنگوستەچاو تیڕێژی ڕۆژی هیوا و ژیانەوە بوون و ئەم قەفی زنجیری گیانبازییە هەرگیز لێک بەر نەبوو و نەپچڕا چون گۆچ کراوی ئاوی کەوسەر و ئەمەگداری خاکی گەوهەر و بەڵێندەرانی بەرد و دار و دەونی ئەم نیشتمان بوون.

ئەندێشەی سەوز لە ناخی خۆیدا سووژەیەکە بەردەوام نوێ بوونەوە لە خۆیدا دەکات و هاوکات ڕەگ و ڕیشە لە بێشەی ژیان دادەکوتێ.
وەک دەڵێن: وەها مەرگێ ناگۆڕمەوە بەسەد ژین...
بەڵێ شەهیدانی سەوزی ژینگە ئێستایش گڵکۆیان مەکۆی یارانە و لە سێبەری داربەڕووی هەرمانی ئەندێشەیان جێی حەسانەوە و هێلانەی هەزاران مەلی یاخی کۆڵنەدان و نەوەستانە. ئەمەیە پێناسەی ژیان بە مانای ژیان نەک هەر زیندوو بوون و پاشان مەرگ و نەمان و لەناوچوون.

لە سێبەری سەوزی ئەندیشەتان و بەڕووی باڵای نەمریتان ئاسۆی ئاسوودەیی تیشکاوێژی ئاسمانی ژینە.

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە
۳ی خەرمانانی ۲۷۲۶

@chya_ngo
👏2621👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی ڕێکخراوی ملەکەوەی پێنجوێنی باشووری کوردستان به بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان

@chya_ngo
41🕊5👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشکردنی پارچەمۆسیقایەک لە لایەن گرووپی تەموورەژەنیی شاهۆی داڵاهۆ بە سەرپەرشتیاریەتی هونەرمەند کاک فەڕۆخ یادگاری لەسەر گڵکۆی شەهیدان، شەهید شەریف باجوەر و شەهید ئومێد حسەین‌زادە لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

@chya_ngo
43👍1
پەیامی شوورای ڕێكخراوە مەدەنییەكانی مەریوان
بۆ ڕێوڕەسمی ٣ی خەرمانان

لەوەتەی شاخ هەیە
دارستانم
لەوەتەی باران هەیە
كانیم
لەوەتەی چیا هەیە
داربەڕووم

بمبڕن
ئاگرمدەن
ژەهراژینمكەن
هەموو ڕەشەمەیەك لەگەل هەڵهاتنی ترووسكەی شەختە شكێن بانگی نەورۆز  سەرهەڵدەدەم و خاكەلێوە دەكەم بە چەپكە گوڵێكی فرەڕەنگ و پەیامی” خوایە وەتەن ئاواكەی” دەكەمە یووبیلی زێڕینی سەوزی پڵینگەكانی زاگرۆس و ٣ی خەرمانانە خەرمان بەرەكەت.

نیشتمان و نیشتمانپەروەران ڕێگاتان سەوز.

هەمووتان ئاگادارن ژینگەی کوردستان و بەتایبەت دارستانەكانی شارستانەكانی مەریوان
و هەورامان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو كەوتوونەتە بەر پەلاماری ناجوامێرانەی تێكدەرانی ژینگە و لە كەوو و كەڵەڕاوو بگرە هەتا خەلووز و قڕكردنی دارستانەكان، چ بەمەبەستی بە باخکردن و داگیركردنی شوێنەگشتییەكان، بەمەبەستی بەكارهێنانی جیاواز، هەتا پیسكردنی سەرچاوەكانی ژیان و بەتاڵان بردنی شوێنەوارە مێژووییەكان، كۆتاییان نەكردوە.

بەداخەوە ئەمانە لە حاڵێكدایە كە بەرپرسانی نابەرپرسی ئیدارەكان ئەوانەی كە باوەشیان بە كورسیی و بەرژەوەندییەكانی تكەكەسیی خۆیاندا گرتوە، وێڕای تەخشان و پەخشانی سامانی گشتی، لەئاستی پاراستنی شوێنەگشتییەكاندا بێدەنگییان هەڵبژاردوە و بێ هەلوێست ماونەتەوە.

جا بەپێچەوانەیشەوە كەم نین ئەو ڕۆلە ژیان بەخشانەی كە بەئەوپەڕی بوێری و لەخۆ بردووییەوە بە گژ ئاگر و مەرگدا ئەچن و نیشتمان و ژینگە و دارستان و کانیاوەکانیش دەپارێزن و بیری بەرزی خزمەت و ژیان و ئاوەدانی ئەکەن بە وانەی سەروەری و نەسرەوتن.

ئێمە وەك ڕێكخراوەمەدەنییەكانی مەریوان (بەچیایشەوە)
بڕوامان وایە نیشتمان بێ ژێنگەپارێز، بیابانێكی قاقڕە و ژینگەپارێزییش تەنها لە پاراستنی لەوەڕگە و دارستاندا قەتیس نەكراوە بەڵكوو پاراستنی هەر بستێ خاكی بناغەی قوتابخانەیەك، نەخۆشخانەیەك، مزگەوتێك، یاریگەیەك، یان جێگە خێمەیەكی مانگی سوور(هلال احمر)، یان تەنانەت
پاركێكی حەوانەوەی بەساڵاچووانیش، لە بەرانبەر هەر چەشنە بەفیڕۆبردن یان داگیركارییەكدا، جا چ لەلایەن شەقام خۆرێك، زەوی خۆرێك یان دارستان خۆرێكەوە بێت بە هێڵی سووری پاڕێزەرانی ژینگەی نیشتمان دەزانێت
و وەك ئەركی سەرەكیی چالاكیەكانی خۆی دەیبینێت و بە پاڵپشتیی و ئیرادەی  ئاپۆڕای خەڵكانی شاروگوندەكان
لە تێكۆشان ناوەستێت و وەك گلێنەی چاوو دەیانپارێزێت.

شوورای ڕێكخراوە مەدەنییەكانی مەریوان

٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی كوردی

@chya_ngo
👍2219🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشکردنی وتارێک له لایەن ڕێزدار کاک ماجد مەردۆخ ڕۆحانی له هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

@chya_ngo
45👏3🤬2👍1
بە ناوی ئافرێنەری ژینگە

یەکدەنگییەک بۆ داهاتوو

بەیاننامەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان

بە ناوی چیا بریندارەکانی کوردستان،
بە ناوی شەهیدانی ژینگە و ژیانی کوردستان؛
شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، محەمەد پەژووهی، ڕەحمەت حەکیمی‌نیا و هەموو ئەو شەهیدانەی کە بۆ پاراستنی ژینگە و ژیان گیانیان بەخشی.

هەموو هەورێک دەمرێت، بەڵام هەور هەیە کە بارانەکەی هەرگیز لە بیر ئەم سەرزەمینە ناچێتەوە.
هەموو درەختێک دەمرێت، بەڵام سێبەری هەندێک درەخت هەر لە یاد و ناخی باخاندا دەمێنێتەوە.
هەموو مرۆڤێک دەڕوات، بەڵام هەندێک مرۆڤ بە مردنی جەستەیان، زیاتر لە پێشوو دەژین.

شەهیدانی ژینگە لەو مرۆڤانەن؛ ئەوان لە نێوماندا نین، بەڵام لە بیر و هزر و ڕێگای ژیانماندا هەرمانن.

ئەمڕۆ تەنیا یادیان ناکەینەوە؛ بەڵکوو پرسیارێکیش دەخەینە بەردەم هەموو لایەنە بەرپرسیارەکان:

گیانی مرۆڤ چەند بەهادارە؟
بۆ پاراستنی ئەو گیانە چی کراوە؟
و بۆ ئەوەی ئەم کارەساتانە دووبارە نەبنەوە، چی دەکرێت؟

کاتێک زاگرۆس دەسووتێت، ژینگەپارێزان زۆرجار پێش هەمووان لە بەرەی ئاگرن. بۆ ئەوان زاگرۆس تەنیا دار و چیا و ڕووبار نییە؛ زاگرۆس واتە نیشتمان، واتە ژیان.

بۆیە یادکردنەوەی شەهیدان تەنیا بە دانانی گوڵ و خوێندنەوەی وتار کۆتایی پێ نایەت؛ یادەوەریی ڕاستەقینە، بەردەوامکردنی ڕێگایانە.

ئەمڕۆ، لە قۆناغێکی هەستیاردا، زیاتر لە هەر کاتێک پێویستمان بە کۆمەڵگایەکی وشیار، ئارام، بەهێز و یەکگرتووە.

ڕەنگەکانمان جیاوازن، باوەڕەکانمان جیاوازن و ڕێگاکانمان هەموو جارێک یەک نەگرن؛ بەڵام ئەمە نابێت ببێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان.

وەک زاگرۆس کە لە هەزاران ڕەنگ و دەنگ پێک دێت و پێکەوە ژیان دروست دەکات، ئێمەش دەتوانین بە جیاوازییەکانمانەوە یەکدەنگ بین.

یەکدەنگ بۆ ژیان،
بۆ کەرامەت،
بۆ ئاشتی و تەبایی،
بۆ ژینگەیەکی ئاوەدان و داهاتوویەکی باشتر.

ئێمە بەڵێن دەدەین لەبەرامبەر وێرانبوونی ژینگە بێدەنگ نەبین؛ دەنگی ژینگەپارێزان بە تەنهایی نەهێڵینەوە و لە کاتی پێویستدا یەکدەنگ و یەکڕیز بین.

پێویستە بەرپرسان بزانن:
ژینگە چیتر بابەتێکی پەراوێزخراو نییە کە بۆ سبەی دوا بخرێت.

ئەمڕۆ دەنگمان بەرز دەکەین؛
بۆ ژیان، بۆ زاگرۆس، بۆ ئەوانەی ژیانیان بەخشی بە خاک.

ئەی شەهیدانی ژینگە و ژیانی کوردستان؛

ئەندێشەی سەوزتان ڕێبەرمانە،
ڕێگای ئێوە ڕێگای پاراستنی ژیانە.

بەوپەڕی ڕێز و نەوازش بۆ یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان

ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان
مەریوان، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦

@chya_ngo
42👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشکردنی پارچەمۆسیقایەک به هونەرمەندیی کاک ئەرشەد یامەولا لەسەر گڵکۆی شەهیدان لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

@chya_ngo
44👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشکردنی سروودێک لە لایەن ئەندامانی کتێبخانەی نیشتمان-نستان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

@chya_ngo
55👍1
Forwarded from عکس نگار
‍ کوردستان، سرزمین غارتگران ثروت، جادەهای مرگ، مسئولیت‌های فراموش شدە و جولان مافیاها

بار دیگر صدای آژیر آمبولانس‌ها، گریه خانواده‌ها و خبر مرگ شهروندان، سهم مردم کوردستان از مسیرهای تجارت و ترانزیت شد.
در پی جان‌باختن ١١ نفر از شهروندان کوردستان در حادثه برخورد تانکر سوخت در ورودی شهر سنندج به تاریخ عصر شنبه ۱۴ شهریور، انجمن های مردمی مریوان ضمن ابراز تأسف و همدردی عمیق با خانواده‌های داغدار، این فاجعه را به مردم کوردستان تسلیت می‌گویند.
برای این تراژدی تنها تسلیت گفتن کافی نیست،
چون این دیگر یک حادثه نیست؛ یک فاجعه تکرارشونده است.
فاجعه‌ای که سال‌هاست در جاده‌های کوردستان تکرار می‌شود؛ جاده‌هایی که برای عبور ایمن خودروهای سواری نیز استاندارد و ایمن نیستند، اما روزانه پذیرای حجم عظیمی از تانکرهای حمل سوخت و خودروهای سنگین‌اند.
هر بار چند نفر کشته می‌شوند، چند خانواده داغدار می‌شوند، چند مسئول پیام تسلیت منتشر می‌کند و پس از چند روز، همه‌چیز به فراموشی سپرده می‌شود؛ تا فاجعه بعدی.

این چرخه باید متوقف شود، مردم کوردستان حق دارند بپرسند:
اگر ثروت و موقعیت جغرافیایی این سرزمین برای تجارت، ترانزیت و درآمدزایی ارزشمند است، چرا جان مردم آن برای تأمین زیرساخت‌های ایمن ارزشی ندارد؟
اگر باشماق و دیگر مرزهای منطقه می‌توانند گردش مالی هنگفت ایجاد کنند، چرا بخشی از این درآمد برای ساخت جاده‌های استاندارد، ایمن و متناسب با حجم واقعی تردد هزینه نمی‌شود؟
چرا سود تجارت و ترانزیت نصیب عده‌ای می‌شود، اما خطر، دود، تصادف، آلودگی و نابودی محیط زیست، تخریب جاده‌ها و مرگ، سهم مردم کوردستان است؟
ما از مسئولان می‌پرسیم:
چه کسی مسئول این وضعیت است؟
راننده‌ای که پشت فرمان نشسته، آخرین حلقه این زنجیره است. وقتی خودروها فرسوده و جاده ناایمن است، وقتی حجم تردد با ظرفیت مسیر تناسب ندارد، وقتی زیرساخت متناسب با فعالیت اقتصادی ایجاد نشده و وقتی هشدارهای کارشناسان و مردم سال‌ها نادیده گرفته می‌شود، نمی‌توان همه مسئولیت را به گردن یک راننده یا یک «حادثه» انداخت.
مسئولیت، متوجه مجموعه‌ای از سیاست‌ها، تصمیم‌ها، ترک فعل‌ها و ضعف‌های مدیریتی است که چنین شرایطی را به یک وضعیت عادی تبدیل کرده‌اند.
مردم کوردستان دیگر تسلیت نمی‌خواهند؛ پاسخ می‌خواهند، که چرا پس از تکرار این حوادث، هنوز راهکار اساسی و پایدار اجرا نشده است و درآمد حاصل از تجارت مرزی و ترانزیت کجا هزینه می‌شود و سهم عامه‌ی مردم از این ثروت چیست؟
چرا توسعه زیرساخت‌های حمل‌ونقل کوردستان همواره عقب‌تر از نیازهای واقعی منطقه بوده است و مهم‌تر از همه، می‌خواهند بدانند:
چرا جان انسان‌ها باید بهای توسعه‌ای باشد که سود آن به دیگران می‌رسد؟
کوردستان انبار ثروت دیگران نیست.
مردم این سرزمین نمی‌توانند هم‌زمان هزینه محرومیت تاریخی، فرسودگی زیرساخت‌ها، آلودگی، ناامنی جاده‌ها و حوادث مرگبار را بپردازند و در مقابل، فقط نظاره‌گر گردش میلیاردی سرمایه و تجارت عده ای خاص باشند.
ما خواهان پاسخگویی شفاف و عمومی مسئولان، بررسی مستقل و دقیق ابعاد این حادثه، اعلام نتایج آن به مردم و ارائه برنامه عملی و زمان‌بندی‌شده برای ایمن‌سازی مسیرهای پرتردد و ساماندهی عبور تانکرهای سوخت هستیم.
اگر برای توسعه اقتصادی منطقه برنامه وجود دارد، باید برای حفظ جان مردم و تامین امنیتشان نیز برنامه وجود داشته باشد.
اگر برای افزایش حجم تجارت و ترانزیت تصمیم گرفته می‌شود، باید برای توسعه متناسب زیرساخت‌ها نیز تصمیم گرفته شود.
و اگر مسئولان سال‌ها از خطرات موجود اطلاع داشته‌اند اما اقدام مؤثری انجام نشده است، مردم حق دارند درباره مسئولیت و پاسخگویی آنان سؤال کنند.
دیگر نمی‌توان با چند پیام تسلیت، چند جلسه اضطراری و چند وعده تکراری، این زخم را پوشاند.
کوردستان حق دارد زنده بماند، توسعه پیدا کند و از امنیت برخوردار باشد؛ نه اینکه هر بار در جاده‌هایش قربانی سیاست‌های ناکارآمد و زیرساخت‌های فرسوده شود.
سکوت در برابر تکرار این مرگ‌ها، دیگر قابل قبول نیست.

انجمن‌های مردمی مریوان  ۱۵ شهریور ۱۴۰۵
👏4510👍8🤔3🔥1
کومیتەی منداڵان و مێر‌منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات:

گەشتێکی پەروەردەیی

کات: چوارشەممە ۱۸ی خەرمانانی ۲۷۲٦
کاتژمێر: 4ی دووانیوەڕۆ
شوێنی کۆبوونەوە: بنکەی سەرەکی ئەنجومەنی سەوزی چیا

@chya_ngo
23👏3
کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا سەردانی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری مەریوانیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانان ئەندامانی کۆمیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گەشتێکی گەرم و دۆستانەدا سەردانی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری مەریوانیان کرد.
لەم گەشتەدا منداڵان سەردانی بەشه جیاوازەکانی ئەم بەنکەیانه کرد و لە نزیکەوە بە چالاکیی و ئەرک و بەرپرسیاریەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هەروەها چۆنیەتی پێشکەشکردنی فریاگوزاری ئاشنا بوون.
هەروەها تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە سەبر و میهرەبانییەوە منداڵەکانیان بە کەرەستە و شێوازی جۆراوجۆری بەرنامەگەلی ئاگرکوژێنەوە ئاشنا کرد و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.
دواتر بۆ منداڵان ڕوونکرایەوە کە چالاکییەکانیان بەس لە کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا سنووردار نییە و جگە لەوه لە کاتی پێویستیدا فریاگوزاری و خزمەتگوزاری جۆراوجۆری دیکە پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگا دەکەن.
ئەم دیدارە دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ منداڵان و زیاتر ئاشنابوونیان بە گرنگی سەلامەتی، خۆپاراستن، بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی گرنگی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە پاراستنی ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیان.

ئەنجومەنی سەوزی چیا لە دڵەوە پێزانینی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری مەریوان ئەکات بۆ میوانداری گەرم و دڵسۆزانە و ئەو کاتەی کە تەرخانیان کرد بۆ منداڵانی بیرسەوزی چیا.

#کومیتەی_منداڵان_و_مێرمنداڵانی_ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo
36👏1
کومیتەی منداڵان و مێر منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات:

گەشتێکی زانستی بۆ کتێبخانەی زانیاری ئاوایی سەردۆش


کات دووشەممە: ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲٦
کاتژمێر: ۳.۳۰ دوانیوەڕۆ
شوێنی کۆبوونەوە: مەیانی باوەڕەشی (یارانکۆ)


@chya_ngo
26