شیعر: سالم
هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بەمەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ
چرای ئەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم هەر کە فانی بێ
لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ
لیقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر "لن ترانی" بێ
بەشێوەی چەنبەری قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت
دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ
بەجوز مانی، موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەر وا کەمانی بێ
وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ
زوبانی پێوە دا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ
ڕەوانی کۆهکەن با تازە کا تەقریری شیرینم
بە شیرینی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەهانی بێ
خەمۆشی بەسیەتی «سالم» برینی باتینی کوشتمی
نیهانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ

......
رەزا خان و پاییزی ڕێگەی قەتار
پڕی رۆبدۆشامبری بەری بێقەرار
رەزا خان و باوێشکی تۆ(ۆۆۆۆۆ)نێلەکان
لە سەر کۆڵی سەربازە پێشێلەکان
رەزاخان و وستەی لە یاسا بڕاو
جەهانێ بە ڕاوێژی کەوشی دڕاو
وە فیناڵی شازادەگانی وڵات......
رەزاخان و تیتڕاژی سریاڵی گات*
وە.....
گەلی گەلی گەلی
نە مەجالی نە محەلی
ئەوە چریکەی دەمانچانە خرمەی کەڵاشانە زرینگەی فیشەکانە لە دۆڵی لە دوندی لە کەلی
ئەگە بەرد لە بەردی دەبنەوە
دەپەڕن گەڵا لە پەلی
رەزا خان سڵاو و رەزا خان سڵاو
سمێڵت سپی بوو بە دەنکی پڵاو
رەزا خان سەلامۆن عەلەیکێ بڵێ
دە وا نابێ بەرخوردی پیاوانە، پیاو!!!!!!
رەزاخان پەزی واریداتی بە تۆن
بە ڕۆژنامەوە پیتی سۆڕبی دەخۆن
رەزا خان بە قاوەی شەوی تاڵەوە
دەنووسێن سەگی نووزەیێکی گڵاو
کە ئەزقەزا شەڕەفی ترکی فارسی وانیت/ لە کوردی حەوسەلە دەرچوو بە فارسی وا نیت؟!
ئەوین بە قەتعی بەڕقەوە سووتا کە قەتعییەت کۆپیـ
نییە و دەبوو نەدەبوو وا شکور که زوو زانیت!!!!!
ژنێکی ئێندی کلاسی خەمۆکیئەنگێوە
وە شۆڕەسواری رەزاخان بە سینەبەندێوە
دە لادە لادە لەچکە کەسکە تەسکە گەسکە بەسکە......
باوە بەس کە توخوا چ ئێژی یاسمانت کرگە خوایی
ئایی کا عەبە تۆیش خاس دەسگایی برا...... وە ئەسپی کوێتی رەزا خان لە چێوی بەڕوو
هەتیو لە مەشقی نیزامە و بە چاوی تەڕ و
بە نامە ناگەڕێ ئەو شینە سوارۆ ! سوارۆ!
له دەرکی مەحکەمە بوو...... پێشەوا لە شەڕ و
وەکوو هەمیشە بە ئیمان و هەستەوە ئاخاوت
کە
ئێمە بۆ ماف دەمرین
بە سەر بەرزێوە
وە دوایە دەرک و پەنجەرە بوو
کە
دەلەرزێوە!!!!!!!!! عەلیرەزا گیان
ئەوە کوتم با بە خۆشیت پێ بڵێم
سمکۆمان موومیایی کردووە باوە هەر بینا هەستاوە.
تۆش چەشنی وانی پەر/وەردەی گومی رەزا
بۆ یەک حکوومەتی زۆر مەردومی رەزا
کوتری حەرەم دەڵێن( باش نێ شومی) رەزا
بەو گشتە زێڕەوە بۆ هەشتومی ڕەزا!!!!!!! (گوڵاڵەی دەهەی شێستی باڕووت و با
لەشی شەوتەزیوت دەکا ڕووت و با
ــ وەڕت هەر بە ڕوانی بەهارێ ترە و
بە شیلانگی ئاو و بە جاڕووت و با
زنەی قۆڵی دەردێ لە شەو هەڵکراو
دەماڵی شەقامی فەراڕووت و با
دەگێڕێتەوە داااااااستانی سپیت
کە ئەی نازەمانە سیا ڕووت!!!! و با
ــ غەڵت سێوی نەفرەت پڕی کردووە
بە کیمیایی هاڕووتوماڕووت و با
دەبا تۆزی بۆمبای لە سەردەشت دراو
نییە تازە ئیشم بە داڕووت و با
منم با منم منم با منم
گوڵاڵەی دەهەی شێستی باڕووت و با )
هونەر. ۹ی گەلاوێژی ۹۸/مهاباد
* game of thrones(GOT)
ℹ️ @binkemukrian

🔷🔷🔷🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔷🔷🔷
📌پەخشان
🗞"" مەڵبەندی نەخشاو ""
✍سولەیمان پیرۆتی
هۆ وێنەکێش ، کەوێ ، لەمنت کەوێ ،مەڵبەندم بەکێشە ، کێشە بکێشە :
کاوەکاو ، زنجکاو ، کورکانی دڵ فێرە چۆماو
ژانه ژانە ، برینی بەژانە ، کوا ڕەکێشە ، کێشە بکێشە ڕەکێشە
سەری دوندانم هۆگری ئەستێرانە
کونبڕە خێوەتی زاڵم ، فرزە بڕاوە
پشوونەماوە ، تاوەتاوە ، کێشە بکێشە گزنگێ بێتەڕەشانگێ
ها لەوکێوانە ، بدە مزگێنی
بەهار جوانە ،بۆنی خۆشی ئۆخژنی دڵانە ، دەنگدانەوەیە
قاسپەی کەو هەتوانە ، پڕ بەدۆڵ
و تەلانە ، داوەتی هەڵاڵە بەیبوون
گەزیزە دەسرۆکە لەدەست ، سووڕە سووڕە ، دەسووڕێ
چۆپی کێشی دیلانە ،
کزەکز ، شایەر شالوورەی دڵ بەخوێنی شیلانە .
بریقەی دەگواران ، بۆنی مێخەک و بەرمووران ، لەدەراو و بانان
کەروێشکەی ڕەپستان ، هۆنینەوەی پرچی کیفۆکان ، باللۆرەی ، پەشمین ، نەرمین و نەخشین بۆچلدانە ، وەی خوایە
ئاواتیان بێتەجێ هەورین و هەمین و بەسێ ، دەستەخوشکی
دەستەخوشکی ئاسێ و خاسێ
و خەجێ .
شریقەشریق ، هەوری دڵپڕ بە شریقە دەبارێنێ ، بەندەن و لاپاڵ
گەوە ، باسکە و چیا دەڕازێنێ
خەم دەتارێنێ ، هەستانە، هەست دەبزوێنێ ، سەرتۆپی هەمووشاران
مەهاباد دەنەخشێنێ
مەهاباد دەنەخشێنێ
🆔 @binkemukrian

🟡حاجی قادری کۆیی
بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا
سەففی موژگانی لە تابووری سوپای غازی دەکا
سامیری گۆسالەیە توڕڕەی کە تەڕڕاری دەکا
ساحیری ئەسڵی ھەیە غەمزەی کە غەممازی دەکا
ھەر وەکوو عیسا لەسەر بەحری ھەوا کەوتە سەما
ھەرچی مووسایی نەبێ چۆن نەفیی ئیعجازی دەکا
من فەقێم و غەیری سیپارەم لە باخەڵدا نییە
ئەو کەسەی ساحێبقڕانە ئیددعای غازی دەکا
ساغی لەم ڕێگایەدا کاری لە دین چی سادقە
ھەر کەسێکی عاشقە ئەلبەتتە ئەنبازی دەکا
دڵ کە دەربەندی حەیا و نەنگ و نام و عارییە
ئەو قسووری کردووە دێ ئارەزووی نازی دەکا
سەیری لەو تەننازییە قازی بە موفتی ناکرێ
سۆفی ئیمانی دەدا «حاجی» بە گیان ڕازی دەکا
@binkemukrian

🖊 دکتور مستەفا شەوقی
جەبین مینایی زێو، گەردن هوما، خاڵ مشکی تاتاری
شەدە شل، چاو بە کل، ڕوو سوورەگوڵ، تەڕڕار و عەییاری
بە باڵا سەروی بوستانی، لەتافەت معجزالسخا
کە زارت حوققەیی بللور، ددانت دوڕی شاواری
بە لەنجەولارەکەت وا دیارە نەشئەی تۆ لە کوردانە
وەئیللا چۆن دەبێتن پێکەوە زوڵم و وەفاداری
کە ئاوی جۆگەلەی سابڵاغێ نەشئەی چاوی مەخموورت
لە مێرگۆڵەی سەهەند و کێوی لاجانی بەفر بۆ عالەمێ باری
تەماشای چاوی بادامیت و سەبرم مانع الجمعـن
شەڕابی تاڵی عیشق و ئەمرفەرموونت بە هوشیاری
جەفایی نووری دیدەی من، لەسەر دڵ گەورەکێوێکە
خودای شەفقەت وەرە قوربان، دەسا جارێ بە غەمخواری
وەرە تا شەرحی ئەحواڵی دڵی خۆمت لەبۆ بێژم
وەرە تا من بە فرمێسکم بشۆم بۆت پەردەیی تاری
عليم الله لە پاش تەشریف و چوونی تۆ لە سابڵاغێ
وەتەن وێران و ماڵ سووتاو دە کیژی لاوی خوێن باری
دەنێو مێرگۆڵەکاندا سوێسنی زەرد و هەڵاڵەی سوور
لە باغ و باغچەکاندا بولبولی شەیدا و پاساری
بە زوڵم و جەوری دوژمن، بوو بەهاریان زەردەپاییزێک
لە بێڕوحمی و دڵسەختی بە باریان بار لە لێو باری
لە ئاغایان و ئەشراف و مەلایان کەس نەما ئەوڕۆ
لەسەر ئەنقازی ماڵیان خۆ دەخوێنێ کوند بە بێعاری
لەوەی پێش من کە دەمگوت ئەی براکان، غەفڵەتوو بەس بێ
جەفات فەرموو و تەعنەت دا کە «شەوقی» پووچە بازاڕی
ئەوێ وەختێ ئەتۆ مەستی غوروور و حوسن و ئانت بووی
ئەتۆ شا و من جووانێکی فەقیر بووم ڕووبەشەڕ شاری
لە تیژیی ئاگری عیشقی تۆ زیهنم هێندە مودریک بوو
کە ئەو ئەحواڵەکانم یەک بە یەک دیبوو بە بێداری

✅ ئەدیب
چاوەکەت مەستە بەناحەق فێری مەیخانەی مەکە
لێی گەڕێ مەمنوونی بەزمی دوردی پەیمانەی مەکە
زولفی سازاوت دەسا تەرتیب و چینی تێک مەدە
حەیفە تووشی جەوری ڕێش و کێشی لەرزانەی مەکە
پەرچەمت جێی ئاشیانەی بولبولی تەبعی منە
چونکە ئێشکچی شەوە تۆ مەنعی هێلانەی مەکە
گەردنم پێی خۆشە حەڵقەی تای تەنافی زولفەکەت
چاوەکەم ئیتر حەواڵەی تۆق و زۆڵانەی مەکە
دڵ بەمەیلی خۆی دەمێکە عاشقی باڵاکەتە
تۆخودا مائیل بە غەیری خۆت و بێگانەی مەکە
هەر لە ئەووەل تۆ دڵت بردم بە نازی چاوەکەت
تازە فێری ڕاھ و ڕەسم و تەبعی پەروانەی مەکە
عاشقی خونچەی دەمت تا کەی دەبێ ئاوارە بێ
مەحڕەمی ڕازە حەواڵەی چۆڵ و وێرانەی مەکە
هەر بەڕەسمی دیدەنی باسێکی نایێنی دەمت
دڵبەری وا نابێ عەیبە نانەجیبانەی مەکە
خۆت دەزانی وەک «ئەدیب» کەس بەندەگی پێ ناکرێ
وا بە ڕیسوایی لەناو ئەم خەڵکە ئەفسانەی مەکە
🆔 @binkemukrian
(ناخوای شاعیر وتڕافیکی "من"ە کانت/م)
🖊 قادر نیازی
ئاسمان ماخولیای "من"ێكە
تۆمەتی ژەنگاویبوون لە كەشتی و شاخی گا دەدا
[لانیكەم شك لە عەقڵی گا مەكە] ئیسپانیات ئەگەر " گا" ش بێ هاوڕێیەکی شاعیرمی پێ دەگا کە پێی وابوو: چۆلەکە ڕووتیش بێ بەهەشتییە..**
ئەوە عاقیبەتی ناخوایە كە دەماری بە جێگوڕكێی پەرچەمی سپی و سەخاوەتی ماسی نابزوێ ئەینا دز قەت هەر دز نییە تەنانەت ئەگەر دەریایی بێ
شتێك بڵێ:
مەسەلەن كاتێ شەیتان سڵ لەچاڵاوی پڕ لە پەپوولە ناكا بۆ "من"ەكانی پشت گوێچكەت جارێك خەوندیتن بە كەشتی بە واتای ڕاوی گۆی ماسی نییە
دەریا ڕەختئاوێزی ئاسمانە و كاتژمێر گریمانەی گشت كلیلەكانی زەمان...
دایناسۆڕەکان کە داخران قفڵی مێژوو کرایەوە...
لەو ڕەوایەتە دا
یەكەم كەسی تاك كە بە پەرچەمی شەیتان ڕایكرد ناخواش لە گۆی ماسیدا خەو بردبووی/ دۆڕان کاتێکە شەڕ لە سەر زەوی دەخەوێ/
: هەست بە ڕەختئاوێزبوونی "من" دەكەم
[بە نەسیبی منیش نەبی یەكەم كەسی تاك بە پێچەوانەی عەقڕەبەكانی قوتبنەما ئۆقرە لە دەریا هەڵناگرێ]
نازدار و ئاودار و بێ زەوی مابی
خۆ من زووم زانی تۆ بۆ زەوی نابی....
شیمانەی سەمای كارمامز بەر لە شەوی ماڵئاوایی
دایرەش دەکا بە گەڕۆكێكی خۆجێیی و
تا شەیتان
لە هەڵوێستێكی ڕووخێنەردا زەوی ماچ كا، هیچ كراسێك بە ڕەختاوێزی نەتەوەوە جێ نەمێنێ...
مانگ، کە دوگمەی بەرۆكی ئاسمان بێ یا ڕێنوێنی پەرچەم،
كەشتی گوێچكەی بە هیچ دزێك نابزوێ....
/تەنگەی دڵمیان کە بەست دەریا بوو بە نیشتمانم دە سێی ماسی دا/...
ئامریکا حەملە بکا یا نەکا نیشتمان پاساوێکی دروست نییە بۆ مردن کاتێ نەوت لە دەمارم دا سفرەی خوێنە....
"من" نازانێ
/ شتێك بڵێ؛/ هەر ئەوەندە!
لاق لە سەمای كارمامز كە دەركێشم شەیتان هیچ نیشتمانێك ماچ ناكا
مەرگ بەر ئاوری بن کا...
بە نەسیبی منیش نەبی ناخوا نەقشە ناسڕێتەوە
تا مانگ لە گوێچكەی ماسیدا
جۆغڕافیا بۆ جارێكیش بێ كوێر بكا
ساراماگۆ تا نەگەیشییە نیشتمان نەتەوە کوێر نەبوو...
(بۆ نەتەوە بوون پرسیارێک لە کاندۆ/م/لیزا/ بکە باشترە کە دە گریمانەکانی هانتینگتۆن دا لێوی پشکووت/
"من" قوتبنەمای دایرەیە و ڕوو لە هەر ناخوایەك بكا، ئەو زەوییەی من دەیناسم، تاقەتی پەرچەمی سەر سنووری هەر دەمێنێ ...با نەمێنێ.. با هەر دەمێنێ بۆ حەقارەتی سەرباز
پەرچەم کڵاوێک بوو بۆ با تا سەربازەکان بەردەوام بشەکێن
زەوی بۆ هەر لا بسووڕێ سنوور شككردنە لە عەقڵی شەڕ..
بۆ ئەوەی "من" پیر نەبێ گشت كاتژمێرەكانی جیهان بدزە
[نیشتمان ماخولیای ئەلفێكە لە هەر چییەكدا تاوتۆی كەی هەڵوێستێكە دە بەرژەوەندی ئاو و ئاماژە و كڵاودا]
/ناخواشاعیرێکە کەشتی ناخەوێ/
شتێك بڵێ؛
مەسهلەن بڕوام بە مانگ نەماوە
یا خۆر لە كەسێكدا خەوتووە کڵاوەکان بەش دەکا...
یکی من و باقی هەمووی بۆ نیشتمان
ئێرە دەنگی.... زەهرەمار
[كە پەرچەم و سنوور ویترین لە چاوتدا شەوێك خەوتووە پەڕانتێز بۆ نیسێم بازم / یا مانگ دەتكێتە سەر گۆنات... ئەرێ قوربان تۆ نیشتمانتر لە تاوانمی؟ / گەرمم كەوە بۆ هاڕمۆنی شەوانەی ئاو كاتێ بەشم لە ئاسمان پەنجەرە هەر سنوورێكە / ئەگەر بە سەر قاڵییەكمدا خۆر بە پێخواسی پیاسە بكا من دڕدۆنگم لە لانیكەم تاكوو بڕوا / زەوی بۆ هەر لا بسووڕێ خۆر بە ڕەختاوێزەوە جێ ما /م...]
زەوی گشتی بوو و من
من گشتی نەبوو و تۆ
نیشتمان پاڕکێکی شەلە
"گا" دەمگرێ "گا" دەمسووتێ غەرقی ئاو و ئاگرم
ئاخ لە بەر بەختی سیا نا/ زاڵم "من"بۆ ناتگرم
**دێڕێک لە شێعرێکی ڕەزا عەلی پوور

🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅🔅
🖋مەحوی
خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ
هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ
غونچە بازاری نەزاکەت داریی و تەنگی شکاند
هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ
لەب شەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت دڵم
داخدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ
لالە ڕوخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە
چونکە ڕوسوورم لە قاپیی عەین و شین و قاف و تێ
عیشقت ئەی جانا منی ریسوایی عالەم کردووە
چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ
ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە
نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ
مەحوی ئەمرۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ
گەر شیفای بێتن بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ

Forwarded from Adel ghaderi
پێدهچێ له گهڵاڕێزاندا....pdf
58.1 KB
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
پێدهچێ له گهڵاڕێزاندا....pdf
چیرۆکی (پێ دەچێ "با"یش لە گەڵاڕێزان دا کوژرابێت).
بەرهەمی نووسەر و ڕەخنەگر کاک عادڵ قادرییە.
چیرۆکێک کە ڕەوایەتگەری کارەساتێکی دڵتەزێن و ناخۆشە، لە گەڵ ئەو چیرۆکە بەو ساتە ناخۆش و پڕ ئێسترێسانە دا ڕادەبرین.👆👆👆👆

ﻣﺤەﻣەﺩ ﺋەﺣﻤەﺩ
ﻣەﻧﻔﺎ ﻟە ﺋەﺩەﺑﯽ ﮐﻮﺭﺩﯾﺪﺍ ﻣێﮋﻭﻭﯾەﮐﯽ ﺩێﺮﯾﻨﯽ ﻫەﯾە ﺷﯿﻌﺮﻧﺎﻣەﮐەﯼ ﻧﺎﻟﯽ ( ﻗﻮﺭﺑﺎﻧﯽ ﺗﯚﺯﯼ ﺭێﮕەﺗﻢ ) ﻧﻤﻮﻭﻧەﯾەﮐﯽ ﺑەﺭﺟەﺳﺘەﻭ ﮐﯚﻧﮑﺮێﺘﯿﯿە ﺑﯚ ﺋەﻡ ﺩﯾﺎﺭﺩە، ﺑێﮕﻮﻣﺎﻥ ﺩەﺑێ ﻣێﮋﻭﯼ ﻣەﻧﻔﺎ ﻟە ﺋەﺩەﺏ ﻭ ﮐﻮﻟﺘﻮﻭﺭﯼ ﮐﻮﺭﺩﯼ ﺯﯙﺭ ﻟەﻭە ﮐﯚﻧﺘﺮ ﺑێﺖ، ﺑەڵﺎﻡ ﺗﺎ ﺋێﺴﺘﺎ ﻭەﮎ ﺗێﮑﺴﺘێﮑﯽ ﻧﺎﺳﺮﺍﻭ ﻧﻤﻮﻧەﯼ ﻧﺎﻟﯽ ﻟە ﺑەﺭﺩەﺳﺖ ﻧﯿﯿە . ﻟە ﻣەﻧﻔﺎﺩﺍ ﯾﺎﺩﺍﺷﺖ ﺩەﺑێﺘە ﮐﺎﺭێﮑﯽ ﺑەﺭﺟەﺳﺘەﻭ ﺗﯚﻣﺎﺭﮐﺮﺩﻥ ﻟە ﻧﺎﻭ ﺟﯿﻬﺎﻥ ﻭ ﻣێﮋﻭ، ﺩﺍﺑڕﺍﻧێﮏ ﻟە ﻧﺎﻭ ﺟﯿﻬﺎﻥ ﻭ ﻣێﮋﻭﻭ ﮐە ﺑە ﺯﯙﺭ ﺷێﻮﺍﺯﯼ ﺟﯿﺎﺟﯿﺎ ﺩﺭێﮋە ﺑە ﺧﯚﯾﺎﻥ ﺩەﺩەﻥ .
ﯾﺎﺩﺍﺷﺘﯽ ﻣەﻧﻔﺎ ﻭەﮎ “ ﻣﯚﺗﯚﺭێﮏ ” ﻭﺍﯾە ﻫەﺭﺩەﻡ ﻟە ﺩﺭﻭﺳﺘﮑﺮﺩﻧەﻭە ﻭ ﺩﺍﻫێﻨﺎﻧەﻧەﻭەﯼ ﺭﺍﺑﺮﺩﻭ ﺋێﺴﺘﺎ ﻭ ﺋﺎﯾﻨﺪەﺩﺍﯾە، ﺋەﻣەﺵ ﻭەﮎ ﺋﺎﻭﺩﯾﻮ ﺑﻮﻧێﮑە ﺑەﺳەﺭ ﺩﺍﺑڕﺍﻥ، ﺑەڵﺎﻡ ﺋەﻡ ﺩﺍﺑڕﺍﻧە ﻫەﺭﺩەﻡ ﻭەﮎ ﮔﺮﻓﺘێﮏ ﺩەﻣێﻨێﺘەﻭەﻭ ﻫەڵﮑەﻭﺗﯽ ﻧﺎﺳﻨﺎﻣە ﻟە ﻻﯼ ﮐەﺳﯽ ﺩﻭﺭﺧﺮﺍﻭە ﻭەﺭﺩەﮔﺮێﺖ . ﺋەﺯﻣﻮﻧﯽ ﻣەﻧﻔﺎ ﺋەﺯﻣﻮﻧێﮑە ﺩﯾﻨﺎﻣﯿﮑﯽ ﻭ ﭘڕ ﻟە ﻧﺎﮐﯚﮐﯽ، ﻫﺎﺗﻮﭼﻮﻧێﮑە ﻟە ﻧێﻮﺍﻥ ﺋێﺮەﻭ ﺋەﻭێ، ﻟەﻧێﻮﺍﻥ ڕﺍﺑﺮﺩﻭ ﺋﺎﯾﻨﺪە، ﻟە ﻧێﻮﺍﻥ ﻧﯚﺳﺘﺎﻟﯿﮋﯼ ﻭ ﺋﻮﻣێﺪ، ﻟە ﻧێﻮﺍﻥ ﺩﻭﺭﺧﺴﺘﻨەﻭەﻭ ﮔەڕﺍﻧەﻭە ﺑﯚ ﻧﺎﻭەﻭە، ﻟەﻧێﻮﺍﻥ “ ﻣﻦ ” ﻭ “ ﺋەﻭﺍﻧﯽ ﺩﯼ ” ﺩﺍ، ﺋﯿﺘﺮ ﻫەﻣﻮﻭ ﺑەﺩﺑەﺧﺘﯽ ﺩەﺭﺋەﻧﺠﺎﻣە “ ﻧێﮕەﺗﯿﭭەﮐﺎﻥ ” ﻭ ﺩەﻭڵەﻣەﻧﺪێﮑەﯼﻭ ﺩەﺭﺋەﻧﺠﺎﻣە “ ﭘﯚﺯەﺗﯿﭭەﮐﺎﻥ ” ﯼ ﻟەﻡ ﭘێﮑﻬﺎﺗەﯾەﺩﺍ، ﻫەﺭ ﺑەﻫﯚﯼ ﺋەﻡ ﻫەڵﮑەﻭﺗە ﺗﺎﯾﺒەﺕ ﻭ ﻧﺎﻭﺍﺯەﯾەﺷەﻭە ﺩەﺑێﺘە ﺳەﺭﭼﺎﻭەﯾەﮐﯽ ﺩﺍﻫێﻨﺎﻧﯽ ﺋەﺩەﺑﯽ .
ﻣێﮋﻭﻭﯼ ﻣەﻧﻔﺎ ﻟە ﺋەﺩەﺑﯽ ﺟﯿﻬﺎﻧﯿﺪﺍ ﻣێﮋﻭﻭﯾەﮐﯽ ﺯﯙﺭ ﺩێﺮﯾﻨﯽ ﻫەﯾە، ﺷﺎﻋﯿﺮ “ ﺋﯚﭬﯿﺪ ” ﻟە ﺳﺎڵﯽ ٨ ﺯﺍﯾﻨﯽ ﺩﺍ ﻟە ﺭﯙﻣﺎ ﺩﻭﻭﺭﺩەﺧﺮێﺘەﻭە، ﺋەﻡ ﺩﻭﻭﺭﺧﺴﺘﻨەﻭەﻭ ﻧەﻓﯽ ﮐﺮﺩﻧە ﺩەﺑێﺘە ﺳەﺭەﺗﺎﯾەﮎ ﺑﯚ ﺩﺍﻫێﻨﺎﻧﯽ ﺑەﺭﻫەﻣێﮑﯽ ﺋەﺩەﺑﯽ ﺯﯙﺭ ﻧﺎﻭﺍﺯەﻭ ﻗﻮڵ، ﭘڕ ﻟە ﻫەڵﭽﻮﻥ ﻭ ﺳﻮﺗﺎﻥ .
ﺋﯚﭬﯿﺪﯼ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﻟە ﺳﺎڵﯽ ٨ ﺯﺍﯾﻨﯽ ﻟەﻻﯾەﻥ ﺋﯿﻤﭙﺮﺍﺗﯚﺭﯼ ﺭﯙﻣﺎﻧﯽ “ ﺳﯿﺰﺍﺭ ﺋﯚﮔﯚﺳﺖ ” ﺑﯚ ﺷﺎﺭﯼ “ ﺗﯚﻣﯿﺲ ” ﺩﻭﻭﺭﺩەﺧﺮێﺘەﻭە . ( ﺷﺎﺭﯼ ﺗﯚﻣﯿﺲ ﮐەﻭﺗﯚﺗە ﻣﯚﻟﺪﺍﭬﯿﺎﯼ ﺋێﺴﺘﺎ ﻟەﺳەﺭ ﻟێﻮﺍﺭﯼ ﺭﯙﮊﺋﺎﻭﺍﯼ ﺩەﺭﯾﺎﯼ ﺭەﺵ ) ﺋﯚﭬﯿﺪ ﺗﺎ ﮐﯚﺗﺎﯾﯽ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﻟەﻭ ﺷﺎﺭە ﺩەﻣێﻨێﺘەﻭە، ﺋەﻣەﺵ ﺣەﭬﺪە ﺳﺎڵ ﺩﺭێﮋە ﺩەﮐێﺸێ .
ﺑەﻫﯚﯼ ﺋەﻭەﯼ ﺷﯿﻌﺮﯼ ﺋﯚﭬﯿﺪ ﻟەﮔەڵ ﺳﯿﺎﺳەﺗﯽ ﺧێﺰﺍﻧﯽ ﺋﯿﻤﭙڕﺍﺗﯚﺭ ﻧەﮔﻮﻧﺠﺎﻭە، ﺋﯚﭬﯿﺪ ﻧﺎﭼﺎﺭ ﺩەﮐﺮێ ﮐە ﻭڵﺎﺕ ﺑەﺟێﺒﻬێڵێ ﻭ ﻣﺎﻓﯽ ﮔەڕﺍﻧەﻭەﺷﯽ ﻧەﺑﻮە ﻟە ﺷﺎﺭﯼ ﺗﯚﻣﯿﺲ ﺷﻮێﻨﯽ ﺩﻭﺭﺧﺮﺍﻧەﻭەﯼ ﺩەﺭﺑﭽێ .
ﺑەڵﺎﻡ ﺋەﻭ ﻣﺎﻓﯽ ﻫﺎﻭڵﺎﺗﯽ ﺑﻮﻭﻧﯽ ﻟێ ﻧەﺳەﻧﺮﺍﻭەﺗەﻭە، ﺩەﺗﻮﺍﻧێ ﻧﺎﻣە ﺑﯚ ﺭﯙﻣﺎ ﺑﻨێﺮێ ﻭ ﻧﺎﻣەﺷﯽ ﺑەﺩەﺳﺖ ﺑﮕﺎﺕ . ﺑەڵﺎﻡ ﻫەﻣﯿﺸە ﻭەﮎ ﺩﻭﺭﺧﺮﺍﻭەﯾەﮎ، ﻭەﮎ ﻣەﻧﻔﯿەﮎ ﺧﯚﯼ ﺩەﻧﺎﺳێﻨێ ﺋەﻭ ﻧەﺩەﺑێﺘە ﻫﺎﻭڵﺎﺗﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﺗﯚﻣﯿﺲ، ﻧە ﺟﺎﺭێﮑﯽ ﺗﺮﯾﺶ ﺩەﺗﻮﺍﻧێ ﻭەﮎ ﺭﯙﻣﺎﯾﯿەﮎ ﺑێ، ﺋەﻭ ﺑە ﺗەﻭﺍﻭﯼ ﻟەﻧﺎﻭ ﺩﺍﺑڕﺍﻥ ﻭ ﺑﺰﺭﺑﻮﻧﺪﺍ ﺩەﮊﯼ . ﻟەﻻﯼ ﺋەﻭ ﮐەﺳﯽ ﺩﻭﺭﺧﺮﺍﻭە ﻭەﮎ ﻣﺮﺩﻧێﮑﯽ ﺳێﭭﯿﻞ ﺩێﺘە ﺑەڕﭼﺎﻭ، ﺋەﻭ ﻟە ﺷﺎﺭﯼ ﺗﯚﻣﯿﺲ - ﯾﺶ ﻫەﺭ ﺑە ﮐﺎﺗﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﺭﯙﻣﺎ ﺩەﮊﯼ، ﻟە ﮐﺘێﺒﯽ ﻏەﻣﺒﺎﺭەﮐﺎﻧﺪﺍ ﺩەڵێ :
ﺋێﺴﺘﺎ ﻟە ﺭﯙﻣﺎ ﺑەﻫﺎﺭە، ﺑەڵﺎﻡ ﺋێﺮە ﻫەﺭﺩەﻡ ﺯﺳﺘﺎﻧە . ﺋێﺴﺘﺎ ﻟە ﺭﯙﻣﺎ ﮐﺎﺗﯽ ﺋەﻡ ﺟەﮊﻥ ﻭ ﺋەﻭ ﺟەﮊﻧە ﮐەﭼﯽ ﻣﻦ ﻟێﺮە ﺗەﻧﯿﺎﻡ ...
ﻫەﻣﻮﻭ ﺑﻮﻭﻧەﻭەﺭێﮏ ﺩﻭﺍﺟﺎﺭ ﻟەﮔەڵ ﻫەڵﮑەﻭﺕ ﻭ ﭼﺎﺭەﻧﻮﺳﯽ ﮊﯾﺎﻧﯿﺎﻥ ﺭﺍﺩێﻦ، ﻫەﺭﭼەﻧﺪە ﺋەﻭ ﭼﺎﺭەﻧﻮﺱ ﻭ ﻣەﺭﺟﺎﻧە ﺳەﺧﺖ ﻭ ﻧﺎﺧﯚﺷﯿﺶ ﺑﻦ، ﺑەڵﺎﻡ ﻫەﺭﭼﯽ ﻣﻨﻢ ﺭﺍﻧﺎﯾەﻡ .
ﺋﯚﭬﯿﺪ ﻟە ﺷﻮێﻨێﮑﯽ ﺗﺮﺩﺍ ﻟەﮔەڵ ﮐﺘێﺒەﮐەﯼ ﻗﺴە ﺩەﮐﺎﺕ ﻭ ﺩەڵێ : ( ﺗﯚ ﺑێ ﻣﻦ ﺩەﭼﯿﺘە ﺭﯙﻣﺎ ) .
ﻧﺎﻟﯽ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﭘﺎﺵ ﺋەﻭەﯼ ﮐە ﻟە ﺳﺎڵﯽ ١٨٤٨ ﺯ ﺩﺍ، ﺳﻠێﻤﺎﻧﯽ ﺑەﺟێﺪێڵێ ﺑە ﻧﯿﺎﺯﯼ ﺣەﺟﮑﺮﺩﻥ ﺋﯿﺘﺮ ﻧﺎﮔەڕێﺘەﻭە ﻭ ﻟە ﺗﺎﺭﺍﻭﮔەﺩﺍ ﺗەﻭﺍﻭﯼ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﻟە ﺋﺎﻭﺍﺭەﯾﺪﺍ ﺑەﺳەﺭ ﺩەﺑﺎﺕ، ﭼەﻧﺪ ﻫﯚﮐﺎﺭێﮏ ﻫەﯾە ﺑﯚ ﻧەﮔەڕﺍﻧەﻭەﯼ ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﯾەﮐێﮏ ﻟەﻭﺍﻧە ﺩﯙﺧﯽ ﺷێﻮﺍﻭﯼ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻧە ﺑەﻫﯚﯼ ﺟەﻧﮕە ﯾەﮎ ﻟەﺩﻭﺍﯼ ﯾەﮐەﮐﺎﻧﯽ ﻧێﻮﺍﻥ ﻣﯿﺮﻧﺸﯿﻨﯽ ﺑﺎﺑﺎﻥ ﻭ ﺩەﻭڵەﺗﯽ ﻋﻮﺳﻤﺎﻧﯽ ﻭ ﻗﺎﺟﺎﺭﯾﯿەﮐﺎﻥ ﻫەﻧﺪێ ﮐﺎﺗﯿﺶ ﺷەڕﯼ ﻧێﻮﺍﻥ ﺑﻨەﻣﺎڵەﯼ ﺑﺎﺑﺎﻥ ﺧﯚﯾﺎﻥ، ﺟﮕە ﻟەﻭە ﺑەﺳەﺭﻧﺠﺪﺍﻥ ﻟە ﻣێﮋﻭﯼ ﺋەﻭ ﭼەﻧﺪ ﺳﺎڵەﯼ ﮐە ﻧﺎﻟﯽ ﻟە ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﺑﻮە ﭼەﻧﺪ ﻫﯚﮐﺎﺭێﮑﯽ ﺗﺮﻣﺎﻥ ﺑﯚ ﺩێﺘە ﭘێﺶ ﻟەﻭﺍﻧە : ﻫﯚﮐﺎﺭﯼ ﺭﻭﺧﺎﻧﯽ ﻣﯿﺮﻧﺸﯿﻨﯽ ﺑﺎﺑﺎﻥ ﻭ ﺩﻭﺍﮐەﻭﺗﻮﯾﯽ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﻟە ﺭﻭﯼ ﻓەﺭﻫەﻧﮕﯽ ﻭ ﺯﺍﻧﺴﺘﯿەﻭە، ﺋﺎﺷﮑﺮﺍﯾە ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﭘﺎﯾﺘەﺧﺘﯽ ﭼەﻧﺪ ﻭڵﺎﺗێﮑﯽ ﭘێﺸﮑەﻭﺗﻮﻭ ﮔەﻭﺭەﯼ ﺋەﻭ ﺳەﺭﺩەﻣە ﮔەڕﺍﻭە ﻟەﻭﺍﻧە؛ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺗﻮﺭﮐﯿﺎ ﻭ ﺋەﺳﺘەﻧﺒﻮڵ ﻭ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺷﺎﻡ ﻭ ﻣﯿﺴﺮﻭ ﺣﯿﺠﺎﺯ . ﺋەﻡ ﻭڵﺎﺗﺎﻧە ﺑەﺑەﺭﺍﻭﺭﺩ ﺑە ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ، ﻟەﻫەﻣﻮﻭ ﺭﻭﻭﯾەﮐەﻭە ﭘێﺸﮑەﻭﺗﻮﻭﺗﺮ ﺑﻮﻭﻥ ﻟە ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﻭ ﺗﺎڕﺍﺩەﯾەﮎ ﺧﻮﺍﺳﺘﯽ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﻭ ﺋەﺩﯾﺒێﮑﯽ ﻭەﮎ ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﻟە ﻭەﻫﺎ ﻭڵﺎﺗﺎﻧێﮑﺪﺍ ﻟە ﺭﻭﻭﯼ ﺩەﺳﺘﺨﺴﺘﻨﯽ ﺳەﺭﭼﺎﻭەﯼ ﻓەﺭﻫەﻧﮕﯽ ﻭ ﺋەﺩەﺑﯿﯿەﻭە ﺋﺎﺳﺎﻧﺘﺮە، ﺳەﺭەڕﺍﯼ ﺋەﻭ ﻫەﻣﻮﻭ ﺟﯿﺎﻭﺍﺯﯾﯿە ﮔەﻭﺭە ﻟەﻧێﻮﺍﻥ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻥ ﻭ ﺋەﻭ ﻭڵﺎﺗﺎﻧەﯼ ﮐە ﺋﺎﻣﺎﮊەﻣﺎﻥ ﭘێﮑﺮﺩ، ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﻟە ﭼﺎﻣەﮐەﯾﺪﺍ ﺑەﺷێﻮەﯾەﮐﯽ ﺯﯙﺭ ﻗﻮڵ ﮔﻮﺯﺍﺭﺷﺖ ﻟە ﻣەﻧﻔﯽ ﺑﻮﻭﻧﯽ ﺧﯚﯼ ﺩەﮐﺎﺕ ﻭ ﻫﺎﻭﺷێﻮەﯼ ﺋﯚﭬﯿﺪﯼ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﻣﯚﻧﯚﻟﯚﮔﯽ ﺑﺎ ﺩەﮐﺎﺕ ﻭ ﺩەڵێﺖ :
ﻗﻮﺭﺑﺎﻧﯽ ﺗﯚﺯﯼ ﺭێﮕەﺗﻢ ﺋەﯼ ﺑﺎﺩﯼ ﺧﯚﺷﻤﺮﻭﺭ
ﺋەﯼ ﭘەﯾﮑﯽ ﺷﺎﺭەﺯﺍ ﺑەﻫەﻣﻮ ﺷﺎﺭﯼ ﺷﺎﺭەﺯﻭﺭ
ﻟێﺮەﺩﺍ ﻗﻮﺭﺑﺎﻧﯽ ﺗﯚﺯﯼ ﺋەﻭ “ ﺑﺎ ” ﺩەﺑێﺖ ﮐە ﺑﯚﺗە ﻗﺎﺳﯿﺪﯼ ﻧﺎﻣەﮐەﯼ ﺑەﺭەﻭ ﺳﻠێﻤﺎﻧﯽ، ﺩﻭﺍ ﻧﺎﻣە ﮐە ﺋﯿﺘﺮ ﻧە ﻧﺎﻣەﯼ ﺗﺮﯼ ﻧﺎﺭﺩەﻭە ﻧە ﺧﯚﺷﯽ ﮔەڕﺍﯾەﻭە . ﻟە ﺷﻮێﻨێﮑﯽ ﺗﺮﯼ ﻧﺎﻣەﮐەﺩﺍ ﺋەڵێﺖ ﺑەﻫﯚﯼ ﺋەﻭ ﺩﺍﺑڕﺍﻧەﻭە ﺩڵﻭ ﺩەﺭﻭﻭﻧﻢ ﺳﻮﺗﺎﻭە ﺑە ﺷێﻮەﯾەﮎ ﺟێﮕﺎﯼ ﺋﺎﺭﺍﻣﮕﺮﺗﻦ ﻟە ﻧﺎﺧﻤﺪﺍ ﻧەﻣﺎﻭە ﻭ ﺭﯙﮊﺍﻧە ﻫﺎﻭﺩەﻣﯽ ﻓﺮﻣێﺴﮏ ﻭ ﺋﺎﻫﯽ ﺳﺎﺭﺩﻡ ...
ﺳﻮﻭﺗﺎ ڕەﻭﺍﻗﯽ ﺧﺎﻧەﯾﯽ ﺳەﺑﺮﻡ، ﺩڵ ﻭ ﺩەﺭﻭﻭﻥ
ﻧەﯾﻤﺎﻭە ﻏەﯾﺮﯼ ﮔﯚﺷەﯾﯽ، ﺯﯾﮑﺮێﮑﯽ ﯾﺎ ﺳەﺑﻮﻭﺭ
ﮬەﻡ ﮬەﻣﻌەﻧﺎﻧﯽ ﺋﺎﮬﻢ ﻭ ﮬەﻡ ﮬەﻣڕﯾﮑﺎﺑﯽ ﺋەﺷﮏ
ڕەﺣﻤێ ﺑەﻡ ﺋﺎﻫـ ﻭ ﺋەﺷﮑە ﺑﮑە ! ﮬەﺳﺘە ﺑێ ﻗﻮﺳﻮﻭ

ﺭ !
ﻟەﻻﯼ ﺋﯚﭬﯿﺪﯼ ﺷﺎﻋﯿﺮ “ ﺋەﺳەﻑ ﻭ ﺷەﮐﻮﺍ ” ﺋەﻭ ﺗﺎﯾﺒەﺗﻤەﻧﺪﯾﯿە ﺩﯾﻨﺎﻣﯿﮑﯿﯿەﯾە ﮐە ﺷﯿﻌﺮﯼ ﺋەﻭﯼ ﻟەﺳەﺭ ﺩﺍﻣەﺯﺭﺍﻭە ﮐە ﻧﺎﻟﯿﺶ ﺑەﻫەﻣﺎﻥ ﺷێﻮەﯼ ﺋەﻭ ﮔﻮﺯﺍﺭﺷﺘﯽ ﻟەﻭ ﺩﯙﺧە ﺩەﺭﻭﻧﯿﯿە ﮐﺮﺩﯙﺗەﻭە . ﻧﻮﻭﺳەﺭ ﯾﺎﻥ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﺋەﻭ ﮐﺎﺗە ﻫەﺳﺖ ﺑەﻣەﻧﻔﺎ ﺩەﮐﺎ، ﻟەﻭ ﺳﺎﺗەﻭە ﮐە ﺭﺳﺘەﯼ ﺧﯚﯼ ﺩﺍﺩەﺭێﮋێ، ﯾﺎﻥ ﻗەﺳﯿﺪەﯼ ﺧﯚﯼ ﺩەﻧﻮﺳێ، ﺋەﻭ ﺩەﺯﺍﻧێ ﺩﺭﻭﺳﺘﮑﺮﺩﻧﯽ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺩڵﺨﻮﺍﺯﯼ ﺧﯚﯼ ﭘەﯾﻮەﻧﺪﯼ ﺑە ﻧﻮﻭﺳﯿﻨەﻭە ﻫەﯾە، ﻣەﻧﻔﺎ ﻭ ﺩﺍﻫێﻨﺎﻥ ﺑﯚ ﺋەﻭ ﺋەﻭەﻧﺪە ﻟە ﯾەﮎ ﻧﺰﯾﮑﻦ ﻭەﮎ ﻫﺎﻭﺗﺎﯼ ﯾەﮐﺘﺮ ﺩێﻨە ﺑەﺭﭼﺎﻭ، ﻟە ﻻﯾەﮐﯽ ﺗﺮەﻭە ﺑﯚ ﻫەﻣﻮ ﺩﻭﺭﺧﺮﺍﻭەﯾەﮎ، ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺩﺍﯾﮏ ﮐە ﺑەﺭﺩەﻭﺍﻡ ﻗﺴەﯼ ﭘێﺪەﮐﺎﺕ ﻭەﮎ ﻭڵﺎﺕ ﺩێﺘە ﺑەﺭﭼﺎﻭ ﺑﯚﯾە ﺷﺎﻋﯿﺮ ﯾﺎﻥ ﻧﻮﻭﺳەﺭ ﻟە ﺩﯙﺧﯽ ﻏﻮﺭﺑەﺗﺪﺍ ﮐە ﻟە ﻫﺎﻭﺯﻣﺎﻧەﮐﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺎﻥ ﺩﻭﺭﻥ ﻧﻮﻭﺳﯿﻦ ﺩەﺑێﺘە ﺋﺎﻫێﮏ ..
ﻟەﻡ ﺷەﺭﺣﯽ ﺩەﺭﺩﯼ ﻏﻮﺭﺑەﺗە ﻟەﻡ ﺳﯚﺯﯼ ﮬﯿﺠﺮەﺗە
ﺩڵ ڕەﻧﮕەﺑێ ﺑەﺋﺎﻭ ﻭ ﺑەﭼﺎﻭﺍ ﺑﮑﺎ ﻋﻮﺑﻮﺭ
ﻟەﻡ ﺑەﯾﺘەﺩﺍ ﺳﯚﺯﯼ ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﺑەﺷێﻮەﯾەﮎ ﻫەڵﭽﻮە ﮐە ﺋەڵێ : ﻟەﮐﺎﺗﯽ ﻧﻮﻭﺳﯿﻨﯽ ﺋەﻡ ﻧﺎﻣەﺩﺍ ﮐە : ﺷەﺭﺣﯽ ﺣﺎڵﯽ ﻣﻨە ﻟە ﻏﻮﺭﺑەﺗﺪﺍ، ﺳﯚﺯﻭ ﺳﻮێﯽ ﺋەﻡ ﺩﻭﺭﮐەﻭﺗﻨەﻭە ﻭ ﮐﯚﭼە ﺑە ﺟﯚﺭﯼ ﮐﺎﺭﯼ ﺗێﮑﺮﺩﻭﻡ ﺭەﻧﮕە ﺩڵﻢ ﺑﺘﻮێﺘەﻭە ﺑﺒێ ﺑە ﻓﺮﻣێﺴﮏ ﻭ ﺑە ﭼﺎﻭﻣﺪﺍ ﺑێﺘە ﺧﻮﺍﺭەﻭە، ﺩﯾﺎﺭە ﺋەﻭەﻧﺪە ﮔﺮﯾﺎﻭەﻭ ﻓﺮﻣێﺴﮑﯽ ﺭﺷﺘﻮﻭە ﺗەڕﺍﯾﯽ ﻟە ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ ﺑڕﺍﻭە ﮐﺎﺭ ﮔەﺷﺘﯚﺗە ﺋەﻭە ﺩڵﯿﺶ ﺑﺘﻮێﺘەﻭە ﻭ ﺑﺒێﺘە ﻓﺮﻣێﺴﮏ ! ( ﻧﺎﻟﯽ ) ﻟەﻧێﻮﺍﻥ ﺩﻭﻭ ﻓەﺯﺍﻭ ﺩﻭﻭ ﺷﻮێﻦ ﺑەﺗەﻧﻬﺎ ﻣﺎﻭەﺗەﻭە، ﻧە ﺳەﺭ ﺑەﺷﻮێﻨﯽ ﯾەﮐەﻣێﺘﯽ ﮐە ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻥ ﻭ ﺷﺎﺭ ﻭ ﻣﺎڵەﮐەﯾەﺗﯽ، ﻧە ﺳەﺭ ﺑەﺷﻮێﻨﯽ ﺩﻭەﻣﯿەﺗﯽ ﮐە ﮐﯚﭼﯽ ﺑﯚ ﮐﺮﺩﻭە، ﻟە ﺯێﺪ ﻭ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺧﯚﯼ ﻫەڵﮑەﻧﺮﺍﻭە ﻭ ﺗﺎﺯە ﻧﺎﻧﻮﺳێﺘەﻭە ﺑەﻭ ﺧﺎﮐەﻭە، ﺑﯚﯾە ﻟەﻡ ﻧێﻮەﻧﺪەﺩﺍ ﻟەﺩﯙﺧﯽ ﺳەﺭﻟێﺸێﻮﺍﻥ ﻭ ﻟەﺧﯚﺑێﮕﺎﻧەﺑﻮﻥ ﻭ ﺳەﺭﮔەﺭﺩﺍﻧﯽ ﻋﺎﺗﻔﯿﺪﺍﯾە، ﻟە ﺩﺍﺑڕﺍﻥ ﻭ ﺑﭽڕﺍﻧێﮑﯽ ﺩﻭ ﻻﯾەﻧەﺩﺍ ﺋەﮊﯼ .
ﻧﺎﻟﯿﺶ ﻭەﮎ ﺋﯚﭬﯿﺪ، ﺑە ﻫەﻟﻮﻣەﺭﺟﯽ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﻫﯿﭻ ﯾەﮐێﮏ ﻟەﻭ ﻭڵﺎﺗﺎﻧەﯼ ﺗێﯿﺪﺍ ﻣﺎﻭەﺗەﻭە ڕﺍﻧﺎﯾەﺕ ﻭ ﻟە ﺷﯿﻌﺮێﮑﺪﺍ ﮐە ﺩەﺭﺑڕﯼ ﺋەﻡ ﺣﺎڵەﺗەﯾە ﺩەڵێ :
ﺩڵ ﺳﯿﺎﺳەﻧﮓ ﻧەﺑێ ﻣﺎﯾﻠﯽ ﺧﺎﮐﯽ ﻭەﺗەﻧە
ﺧﺎڵﯽ ﻟەﻋﻠﯽ ﺣەﺑەﺷە، ﺳﺎﮐﯿﻨﯽ ﺑﻮﺭﺩﯼ ﯾەﻣەﻧە
ﻟە ﺟێﮕﺎﯾەﮐﯽ ﺗﺮﯾﺸﺪﺍ ﺩﯾﺴﺎﻥ ﺋەڵێ :
ﺩڵﯽ ﻧﺎﻟﯽ ﮐە ﺋەﻧﯿﺴﯽ ﻗەﺭەﺩﺍﻏە ﺋێﺴﺘەﺵ
ﺩﺍﻏﯽ ﺳەﺭﭼﺎﻭە ﻭ ﺩێﻮﺍﻧەﯾﯽ ﺩﺍﺭﻭ ﺩەﻭەﻧە
ﺩﻭﺍﺟﺎﺭ ﻧﺎﻟﯽ ﻭ ﺋﯚﭬﯿﺪ ﺳەﺭەڕﺍﯼ ﻫەﺭ ﺟﯿﺎﻭﺍﺯﯾﯿەﮎ ﻟە ﻧێﻮﺍﻥ ﺳەﺭﺩەﻡ ﻭ ﺷێﻮﺍﺯ ﻭ ﮐﻮﻟﺘﻮﻭﺭەﮐەﯾﺎﻧەﻭە، ﻟەﻭ ﺧﺎڵەﺩﺍ ﯾەﮎ ﺋەﮔﺮﻧەﻭە ﮐە ﻭڵﺎﺗﯽ ﻧﺎﻭ ﯾﺎﺩﺍﺷﺘﯽ ﺋﺎﺷﻨﺎﻭ ﺭﺍﺑﺮﺩﻭﻭ ﻭ ﻭەﺳﺘﺎﻭ ﻭ ﻟەﺩەﺳﺘﭽﻮﻭﯾﺎﻥ، ﺷێﻮەﯼ ﺧەﻭﻥ ﻭ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺋﺎﯾﺪﯾﺎﻟﯽ ﻭەﺭﺩەﮔﺮێ، ﺋەﻣەﺵ ﻫەﺭ ﺋەﻭ ﻭڵﺎﺗە ﻟەﺩەﺳﭽﻮﻭەﯼ ﺳەﺭﺩەﻣﯽ ﻣﻨﺪﺍڵﯿﯿە، ﻭێڕﺍﯼ ﻟەﺩەﺳﺘﭽﻮﻭﻧﯽ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵﯽ ﺋێﺴﺘﺎ ﺩەﺑێﺘە ﻣەﻧﻔﺎ ﺑﯚ ﺳەﺭﺩەﻣﯽ ﻣﻨﺪﺍڵﯽ، ﺋەﻭﺍﻥ ﺋەﻡ ﻫەﻣﻮﻭ ﻟەﺩەﺳﺘﭽﻮﻭﻧەﯾﺎﻥ ( ﻭڵﺎﺕ، ﻣﻨﺪﺍڵﯽ ) ﻟە ﻧﺎﻭ ﺯﻣﺎﻧﺪﺍ ﺑە ﺩﺍﻫێﻨﺎﻥ ﺩﺭﻭﺳﺘﮑﺮﺩﯙﺗەﻭە، ﺩﻭﺍ ﺟﺎﺭﯾﺶ ﺋەﻭﺍﻥ ﻟە ﻧﺎﻭ ﺋەﻭ ﻭڵﺎﺗەﺩﺍ ﺋەﻣێﻨﻨەﻭە ﮐە “ ﻭڵﺎﺗﯽ ﺯﻣﺎﻥ ” ـــە ﮐە ﺟێﮕﺎﯼ ﻫەﻣﯿﺸەﯾﯽ ﺷﺎﻋﯿﺮ ﻭ ﻧﻮﻭﺳەﺭەﮐﺎﻧە .
ﺳەﺭﭼﺎﻭەﮐﺎﻥ
* ﺩﯾﻮﺍﻧﯽ ﻧﺎﻟﯽ، ﻟێﮑﯚڵﯿﻨەﻭەﻭ ﻟێﮑﺪﺍﻧەﻭەﯼ ﻣەﻻ ﻋەﺑﺪﻭﻟﮑەﺭﯾﻤﯽ ﻣﻮﺩەڕﯾﺲ .
* ﮔﯚﭬﺎﺭﯼ ﺋەﮐﺎﺩﯾﻤﯿﺎﯼ ﮐﻮﺭﺩ، ﮊﻣﺎﺭە ٣٦، ﻣەﻧﻔﺎ ﻟەﺳەﺩەﯼ ﻧﯚﺯﺩەﻣﯽ ﮐﻮﺭﺩﯾﺪﺍ، ﭖ . ﯼ . ﺩ . ﻣﻮﺣﺴﯿﻦ ﺋەﺣﻤەﺩ ﻋﻮﻣەﺭ
* ﻧﺎﻟﯽ ﻟە ﮐڵﺎﻭﺭﯙﮊﻧەﯼ ﺷﯿﻌﺮەﮐﺎﻧﯿﯿەﻭە، ﻟێﮑﯚڵﯿﻨەﻭە، ﻣﺤەﻣەﺩﯼ ﻣەﻻ ﮐەﺭﯾﻢ

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
کورتیلەچیرۆک...... غەفوور پیرزادە
🔹بێکەس
من هەر لە سەرەتاوە دەمزانی وڵامی پرسیارەکەم لە ڕەزا زورار "پیاوبوون" نییە، بەڵام نەشمدەزانی چیە.
ڕەزا زورار لەگەڵ وەی وەک من و زۆرتر لە منیش دنیای بە گونی گرتبوو بەڵام زۆرتر لە من شتی دەزانی و زۆرتری دەفاماند.
ئەگەر بە پێچەوانە بایە و ئەو لە منی پرسیبا بۆ ئەو سەربازانە بۆ بەڕێکردنییان ئەو هەموو خەڵکەیان لەگەڵە و ئەمە کەسمان لەگەڵ نییە، یا لە کاتی پشووی حەوتانەدا ئەو هەموو خەڵکە بۆ بە قابڵەمەی جۆراوجۆرەوە دێن بۆ دیتنی ئەو سەربازانە و کەس نایەتە دیدەنی مە؟ ئەگەر زانیبام زوو دەمکوت ڕەزا زوراری گەواد ئەمە کەسمان نییە بۆیە وایە. نەمدەکوت ئەوانە منداڵن و ئەمە پیاوین.
تف لە قەبرت ڕەزا زورار! ئەوڕۆ کە هاتوومە سەر گۆڕەکەت وڵامی پرسیارەکەی خۆمم دۆزییەوە. فکر نەکەی ئاقڵ بوومە نا! ئەو پیرێژنەی بە لەشکرێکەوە هاتۆتە سەر قەبری کوڕەکەی پرسیاری لێکردم و کوتی: ئەتۆ چی ئەوەی؟ کوێر بم ئەوە (یانی ئەتۆ) بێکەسە و قەت کەس نایەتە سەر قەبرەکەی!

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🖋ڕ.ش.هاوڕاز
✅ ههر شهو به کاتی دڵبهری...
حهزمه له ئامێزم خزێی ههر شهو به کاتی دڵبهری
ناز و نهوازش کهی بڵێم نازت به چهندی ئهی پهری؟!
گوڵخهنده ئاڕایش بکات لێو و دهمی نوقڵینی تۆ
ئارام و هێدی وازی کهی دوگمهی کراسی کوودهری
به شنهی ههناسهم لابدا ههوری قژی خاوت دهسا
لێم دهرکهوێ تاوی ڕوخ و سینگی سپیت و مهڕمهڕی
ئهنگووستی دهستم جار و بار بخزێته ناو زوڵفی سیات
یان نا به پێدزکێ و شهرم تاسهی بههێ بێته سهری
دهم دهم خوناوکهی گهردنت بڕژێته سهر لالهی لهبم
شیرینه شههدی لێوی تۆ، خۆشتر له ئاوی کهوسهری
دڵ چهشنی کورهی ئاگره چیم پێ دهکهی ئاخ ئهی پهری!؟
دڵ نا قهڵای خونکارییه و تۆش پادشا و تاجی سهری
داڵده و پهناگهی ههستمه ئامێزی وازی تۆ، ئهرێ
یو ئێن دهبا سهر ههڵگرێ تا تۆم پهناگه و ڕێدهری
خهندهی دهم و ئاورینگی چاو، ئیلهامی شیعر و ههستمن
ناوئاخنی ههڵبهستمن، ئهلحهقق و ئینساف مهحشهری
جووتێ بههێی باخی قهدت هێندهم گووشیون نازهنین
ئهو داخه ئهمنی کوشتووه لهو باخه بمکهی بێبهری
وهک چۆن منی دینی ئهوین سهوداسهر و ئاشوفتهمه
شیعر و غهزهل شێواوه خۆ لێم تێکچووه خوار و سهری
سهروا له گۆشێک کهوتووه مهستی سهنای بهژنی زراڤ
"سهدر"ی شیعر هاتۆته لای، مهستتر له سهروای سهرسهری
گوێت بێنه با پێتی بڵێم هێدی و به ئهسپایی، کهسم!
حهزمه له ئامێزم خزێی ههر شهو به کاتی دڵبهری
🆔 @binkemukrian
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
🖌 محەمەد ساڵح سووزەنی:
بەم شۆرتە سوورەی شەڕەوە؛
تکایە رەسمێکی دیم بگرە نازەنین
.
.
بە سامی حەزرەتی باران و گۆرەوی وشەی کۆن ..
لە دەردی هەمانەی ڕزاو و بە سێبەرانی هی __ چ
شەڕیان چ تاجە تاجێکیەتی بە هیبەتی فەقی_ _ _ ر
گریان چ شکۆیەک دەفرۆشێ
بە هەژاریی سیاسەتمان
قیژ ژ ژ ژ ژ ژ ژ ژ ژ
وە چ سەر بە سەر بڕین ێکمانە_ - _ - _ - _....
بە رەقەمی ئایی
ن
.................
- شێعر کوا دەزانێ جگە فڕندەیی باران
خزندەیی مەلەوان
بە هەرچی عاشقی رووت
لە کەشکەشانی دیسان هی............ چ
مەشعەلی ژمارەی هەمانەی گڕاوی بە سامی بارانی حەزرەتی گۆرەوی ڕزاوی سێبەرم..
کە شەڕیان بە تاج و لە تەختا... بەختەی دێ بە فەقیر
وە لە هەیبەتا چ هار...
بە شکۆی گریان و فرۆشتن بە سیاسەت هەژارین
- سەربڕین ئایینی رەقەمە و شێعری من بارانێ دەفڕێنێ تا هەتاااا...
مەلەوان کە دەخزێ بە هەرچی رووتێتی ئەشقداااا.. لە دیسان بە کۆشکەلانی هیچ
سەرلەنوێ بە بارێ دیکەدا بینووسن؛
ئەم شەڕە حیزانە لە خۆتان
گەورەیی وشەیەک وەک "ئەبلەح" لە شانم
تۆزێکی هەتایی تا ئێوە و سەر بە سەر دڕین تان
تا شاری ئەستێرە و قسەی هیچ
ئەینووسم بە شەڕا... کام مەزن؟
- ئەبارم بە ئەتڵەسی لەشتااااا...
. . . . . . . . . . . . . .
. . . . . . . . . .
بیشۆرن!
هەر هەموو ئەم ڕەزم و بەزمانە
بە توورێک ... هەزار توون .. بڕوات و نەیەتەو
با بخزێ زەمەن و بیست بێ بە بیست و یەک
دوایە هەر ئەحمەقین!!
ئاسمانی تەیارە لە کوێیە باااا... هەڵێم
لەم وشە نەگبەتە بەردانە
بەردەوە هێلانەی هەر هەموو بارانە
..........................................
......................................
..............................
- کەشکی چی کۆشکەلان
- کەشکەی ران
- شلکەی دێ لە پووچ و ئەوی تر
- بارانە ... بارانە... بارانە
.................................
................................
بەحرێکی چیمەنتۆ لە کوێیە
با خۆمی تێ هەلدەم
بتەزێم م م م.....
هەڵامەت
یاسایە!

ن ن ن
ن ن ن ن ن
ن ن ن ن ن ن
.....🐬
🆔 @binkemukrian
♾♾♾♾
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

(ڕۆژی ئیستانداڕد)
-کاکە گەر بززەت نایەتە سەر لێوان ئەوە دیارە تۆ تەواو نی و نەخۆشی دەروونیت هەیە.
ئەوە دوایین قسەی کابرای وێنەگەر بوو کە دوای دمەقاڵەیکی یەک چارەگی گەر گوێم لێبوو وەک کەڵەبابی جەڵغەی کەوتمە سەری ، وا هەستی تۆڵەی ئەم گووفتارە لە ناخم دا بڵێسەی دا ئیدی چاووم لە قەڵافەتی نەکرد و بۆ ساتێک بە هونەرمەند و دڵناسکم لە قەڵەم دا و وەمزانی دەرقەتی دێم بەڵام گەر یەک دوو شەپەڵاخەی تەڕی لێدام زانیم شیری سرێلاکی ئەسڵیان بە مناڵی داوەتێ و بە مێرمناڵی هەر فیلمی سانسۆر نەکراوی ڕاکی و ڕامبۆی چاو لێکردووە و بە لاویشی نانێکی دەگەڵ ڕەحمان سینگ شێری مەهابادێ خواردووە ، وای تەنگە پێ هەڵچنیم بە ناچار وەک جەکی جان لە فیلمی مەیمونی مەست بەهەر مسیبەتێک بوو خۆم گەیاندە سەروملی و یەک بەخۆ گوێچکانیم گەزت ،لە بەختی ڕەشی هەر دووکمان، هەم ئێوارەی هەینی بوو و هەمیش یەک مووشتەری بێجگەلە منی لێ نەبوو تا لێکمان کاتەوە،لە ناو ئەم دیوە تاریکە هێندەمان یەکتر هێناوبرد هەتا شل و کوت بووین و هەر کام بە لایێدا کەوتین وئەوجار هەر دوک دەستمان دایە بیستۆکان بۆ داوای هێزی یارەمەتی کە من بە دیتنی نامیلکەی نوێ بیستۆکم ، قاقا وە پێکەنین کەوتم!
تەواوی ڕووداو لێڕە ڕا دەستی پێکرد کە ڕەییسی دەم و دەزگای ئیستانداڕد بەو چاوە زەقانە و دەستە خەپلانەی کە بن دەستی بە ناوی قاوەچی ئیشم دەکرد،نامیلکەیەکی کوورتی بە ڕۆژی هەینی و کاتێک تیمی تۆپی پێی کرێکاران سێ بە هیچ لە ڕئاڵی تارانێ لە پاش بوو ،بەم بابەتەوە بۆ ناردم :
سڵاو دەزانم زۆرت نیاز بە وامە ،بە نەهێنی بۆم جێبەجێ کردووی ،سبحەی پێش هەموو فەرمانبەران بە بێدەنگی دێیە دیوەکەم و ئەم مەداڕکەم بۆ دەهێنی ،
۱ـ کۆپی ناسنامە و کارتی تاپۆ ۲ـ کۆپی پسوڵەی مووچە۳ـ چوار قطعە وێنەی ۳*٤
لە کۆتاییش دا جەختی کرد بوو (گەر سبحەی دوای مەلابانگدانێ نەیانهێنی ئیدی لە قیست دەچێ و دەیدەمە هاوکارەکەت ، تەواو )
هەر ئەو نامیلکەیەم دیت دەتکووت ،ئێران گۆڵی سەرکەوتنی لە ئۆستڕاڵیا دا و چوو بۆ جامی جیهانی ، یەک بەخۆ لە جێگەی خۆم هەڵبەزیم و جیفڕکێکم دا و هاواڕم کرد : گۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆڵ
حمێڕای خێزانم لە دیوی سەرێ بە هاوارمەوە هات و بە سەیرە کووتی:
کوڕە سەدیق ئەوە بوا دەکەی ؟شێت بووی !؟ ناڵەی دیوارەکانی ئەم ئاپاڕتمانە سەگ تێڕیاوە دەڵەی پەڕی کاغەزێیە ، دەتهەوێ لێرەش وەدرکردنمان دەی ؟
لێی هەستامە پێ و هەر بەهاواری گۆۆۆۆڵ هەڕام کردێ تا بیگرم و تێر تێر ماچی کەم کە وەیزانی ئاقڵم گۆڕاوە و خێرایەک سڵ بوو و خۆی لە ژوورێ هاویشتەوە و دەرکەی قەپات دا، لە پشت دەرکەی ڕا هاواری کرد:
کوڕە بە خاتری خودای سەدیق مەمکووژە ،هەرچی دەڵەی بەقسەت دەکەم
کووتم :کچێ کووشتنی چێ ،دەرکەم لێبکەوە بەختمان کراوە
گەر کوو دەرکەی دیوەکەی کردەوە و نامیلکەم پێشان دا،بە ماچان ڕۆبوو سەرە کەچەڵەی من و کووتی :بۆیە لە قەدیمە دەڵێن کەچەڵ بە بەختن
دوای تاوێک هەڵپەڕین و داپەڕین و نەقشە کێشان بۆ چۆن خەرج کردنی وامەکەی ڕووم کردە حمێرا وپێم کوت: دابڕۆ ئەم جانتا ڕەشەی کاغەزانم بۆ بهێنە با مەداڕکی وامەکەی بۆ بەیانی لە قەراخێکی دانێم
ــــ بە چاوان سەدیق ئاغا
هەر حمێڕا بە خوارەنازان هێنای ،پڕم دا جانتای و گەڕام ،بێجگەلە کۆپیەکی کارتی تاپۆی چم نەدیتەوە ،هەرچی پێکەنین بوو لە زارم دەستیان کرد بە هەڵاتن و نمە نمە دەبوونە ئاه و ئۆخ و وای قووڕم بەسری بوو ، بە نیگەڕانیەوە پێم کووت: کچێ هێستا چ بکەم بەم ڕۆژە هەینیەی ،لە کوێ وێنان بهێنم، بە متمانە ڕووی تێکردم و کووتی : لە وێنەگری ،بڕۆ بزانە کوێ ئاوەڵەن ، دەنا ژمارە ی سەر تابڵۆکەیان بگرە و بڵێ بێن دووکانت بۆ بکەنەوە
ــــ کچێ ئەوە دەڵەی چی ،یەکەم کابرا خۆ برای بابم نین و دووهەمیش بە هەینی بابیان بمێرە ناینێژن بە هۆی داخرانی پزیشکی قانوونی وقبرستان و .... ،چ بگا بێن و دووکانی بۆ من بکەنەوە
ــــ تۆ بڕو ،گەر کووتیان نایەین بە پاڕانەوە بڵێ ،ژنەکەم لە بیمارستان زاوە و نیازیان بە وێنەی منە بۆ تەحویلی مناڵەکەم ،خێری دنیا و قیامەتانوو دەگاتێ با ئەم مناڵە ساوایە شەو بە تەنێ لە وێ نەمێنێتەوە ،نەکا لێم بگۆڕن .
ــــ بۆ فیلمی هیندیە ؟
ــــ کەیفی خۆتە من هەر ئەوەندەی دەزام
ناچار بەو دابەوە کە حمێرا بۆی دانابووم بە دڵەڕاوکەوە چوومە ناو شار و دوای تلیفۆن بۆ دووسێیەکیان ،لە کۆتایی یەکیانم ڕازی کرد بۆ وێنە گرتن .
هەر هات ،یەکسەر بردمیە دیوی وێنەگرتن ،هێندێک سەری ڕاست و چەپ کردم و کووتی: بە ئاستەم بززەیەک لێدە
هەر ئەوەی کووت تا هاتم زەردەخەنەیەکی ساختەیی بخمە سەر لێوان قیستی وامانم هاتەوە بیر وخۆبەخۆ خەفەت دایگرتم ، کابرا دیسان کوووتی :کاکە بززە ،،بززەی سەرلێو
ـــــ ها ئەوەش بززە
ــــ برا ئەم حاڵەتەت وە هەمووشتێک دەچێ

وە بززە ناچێ
ـــــ کاکی خۆم ئەهاااا ها
ـــ برا کووتم بززە نەک باوێشک
ــــ برا تۆ وێنەت بگرە چت لە بززەم داوە؟
ــــ کاکی خۆم ،من لەم وێنەگرە ڕووت و قووتانە نیم بۆ نانە زگیان هەرجۆر وێنەیەک دەگرن ،بایخ بۆ هوونەرەکەم قاییلم،سبحەی ڕۆژ کە لێیان پرسی ئەم وێنە ناحەزە کاری کێیە ،دەستبەجێ ناووم دەهێنی و مووشتەریانم دەپەڕێنی
هەر چەندم کرد و کراند و بڕیارم دا نەڵێم کێ کێشاویەتی ،وێنەی بێ بززەی لێ نەدەکێشام و لە لایەک تا دەهاتم بززەیەک بخمە سەر لێوان لە ئازارەکانی کەشەفە لۆقمەقاز فرۆشتنی بەیانیانی مناڵێ ڕا وەبیرم هات بووە تا بەقەرز و فەڕز ژن هێنانم و کرێ خانوو و گۆڕینی شێرەی هەرزی حەمامێ و پارەی بەققاڵی سەر کووچە و یارمەتی بۆ قووتابخانەی مناڵەکەم و قیسنی وەدواکەوتووی تی ویەکەمان و ئێشی ددانی حمێڕاو بە تەنانەت پارەی چوونە پرسەی زڕپووری کچە خاڵی ڕەییسی ئیدارەکەمان و لە ئاخریش دا چۆن دانەوەی ئەم وامە
بە تووڕەیی کوتم:کاکە ناتوانم بە درۆ زارم بجووڵێنم ،تەواو،پێت خۆشە ئەوەیە پێت ناخۆشە ئەوەیە ،وێنەم بگرە تا مناڵیان لێ نەفڕاندووم
کابرا نەیهێنا و نەیبرد وڵامی دامەوە :: کاکە گەر بززەت نایەتە سەر لێوان ئەوە دیارە تەواو نی و نەخۆشی دەروونیت هەیە
هەر چەن حەق بە کابرای وێنەگر بوو و دەبا من بۆ ساخ دەرچوون لەوهەموو بیرەوەریە ڕەشە قاقا پێبکەنم و نێوچاوان تاڵیم هێمای نەخۆشی دروونیم بوو بەڵام نامیلکەی دوایی ڕەییسی ئیدارە وەپێکەنینی خستم و نیشانی دام لە من نەخۆش تر کێیە :
هاوکارانی بەڕێز
دەزانم بەو نامیلکەیە دڵتان شاد بوو ،بە ڕاستی مەگرن ،تەنیا ویستم بززەیەک بخمە سەر لێوتان و ڕێکەوتی سبحەینێتان بە پێکەنین وەبیر بهێنمەوە
بە هیوای ژیانێکی ئیستاندارد، ڕۆژی ئیستاندارد پیرۆزە .
نووسەر: ڕەزا فرووغی
🆔 @binkemukrian
♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️♦️

🔷🔷🔷🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔷🔷🔷🔷
نەڕۆی ئەم خاکە بە تەڵبەندەوە چوخساوە نەڕۆی بۆو شۆنە کە مەڵبەندی گزەی چاوە، نەڕۆی عالەم کە بەوەزموونەوە لەو چوونە کە چووی شەوقی تەقەڵی تاقەتی لێپساوە نەڕۆی یەک پەنجە لە دەم، یەک شەمی ڕاساوی لە شەو پەروانەگەلێکیش پەلی سووتاوە نەڕۆی ئەم کۆچە تەمی زۆرە، تەمەن مۆمە نەکەی بیخەیتە بەرەو بایە بەری باوە! نەڕۆی دیمان کە بەرەی بڵقەدەرەی نەوبەری شەڕ هەر تەپڵی نەهاتی دەژەنی، خاوە نەڕۆی چون مامەخەمەی زەردەخەنەی خەونی خەنی لەو بەندەنی تۆی گرتە بەرەی، ماوە نەڕۆی ..نابێ لەمە هەوتر سەری سەودا خەمە ڕێ وادیارە تەڵ و تازەبەری داوە نەڕۆی چاوم وەرە بەم زامە کە قەندیلی هەژاند خۆت و من و هاوبیری مە ژاکاوە نەڕۆی .
(پیرمام) 20/1/1399
🆔 @binkemukrian
🔷🔷🔷🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔷🔷🔷

⚫️⚫️ ئەندامی بەڕێزی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، کاک ڕەسووڵ شێخە (حاجی شەدە)، بە بۆنەی کۆچی دڵتەزێنی دایکی خۆشەویستتان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەی شەریفتان دەکەین و لە خودای میری مەزن داوامانە روحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەبووری و تەندرووستیش بۆ هەموو لایەکتان بە ئاوات دەخوازین.⚫️⚫️
🔸بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
۱۳۹۹/۱/۲٤
🆔 @binkemukrian
🔸بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
۱۳۹۹/۱/۲٤
🆔 @binkemukrian
🔅به نێوی خوداوهندی دهههندهی مێهرهبان🔅
🍁 ئهندامان، هاوڕێیان، هاوکاران و بهرپرسانی بهشی فهرههنگی و ڕاگهیاندن🍁
✅ساڵی پار به سهر چوو، ساڵێک که بۆ ئێمه خاوهنی کۆمهڵێک چالاکی و ئهزموونی کارا بوو. هاوکات ههڵبژاردنی سالانهی بنکه وهک ههموو ساڵهکان بهڕێوهچوو و کۆمهڵێک ئیده، بیری نوێ و بهرنامهی کارا هاتنه بهر باس و له کۆتایی دا ئهنجام دران.
✅ ئهگهرچی گهورهترین ئاستهنگ بهرامبهر به نواندنی چالاکیی بهردهوام، گیر و گرفتی ماددی و پهیدا کردنی سهرچاوه و داهاتی تایبهته بۆ دهورگێڕانی بنکهکهمان له بهڕێوه بردنی ههرچی باشتری بهرنامهکان و گهشهی فهرههنگی شار و خوودی پرسی ئهدهبیات. بهڵام دیسانیش به حهول و یاریدهی بهشێک له ئهندامان و هاوشارییانی دڵسۆز ئهوهندی کرا هاوبهشییان کرد.
✅تهواوی ئهو چالاکی،هاوفکری و یارمهتییانه به ئاماده بوون و دڵسۆزی کۆی گشتی ئهندامانی بنکه و کهسانی دڵسۆز که بهردهوام پیشتیوانیمان دهکهن و خهمخۆری بهرهوپێش بردنی ئاستی فهرههنگی کۆمهڵگای کوردین، جێ به جێ کراون. دیاره بهشێک لهوانه کهسانێک بوون که بانگهێشتی ئهنجوومهنیان به جێ هێنا و به دڵ و سینگێکی واڵاوه بهشداری، کارگه، کۆنفڕانس و لێژنهکانمان بوون.
✅ بۆیه لێرهوه به پێویستی دهزانین سپاسی ههموو ئهو لایهن و کهسانه بکهین که بهرپرسانه به دهم داواکارییهکانمانهوه هاتوون و له هیچ جۆره حهول و تێکۆشانێک دهریغیان نهکردووه. وهک وهفاداری و ڕێز لێنان له حهول و ماندوو بوونیان ئاماژه به ناوی چهند کهسێکیان دهکهین. بهڵام بهر لهوه وهک بهڕێوهبهرایهتی بنکه سپاسی ههموو ئهندامانی بهڕێزی بنکه دهکهین و سپاسی مانهوه و حهولهکانیان دهکهین له بهرهوپێش بردنی پرسی ئهدهبیات له کۆمهڵگا دا.
❇️ بهرێوهبهرایهتی بنکهی
فهرههنگی هونهری ئهدهبی موکریانی مههاباد❇️
🔶 بهڕێزان:
1 – سیامهند جهوانبهخت بهرپرسی ئیدارهی فهرههنگ و ئیرشاد
2 – ئومید خاکپوور، بهرپرسی ئهنجومهنه نهمایشییهکانی پارێزگا
3 – غهفوور پیرزاده
4 – بهختیار پهنجهیی
5 – محهمهد ساڵح سووزهنی
6 – عهزیز ئالی
7 – حهمهی کهریمی
8 – ههرمان وهتمانی
9 – ئازاد وهتمانی
10 – دکتور ناسر جهانی
11 – دکتور خالق جهلیل نژاد
12 – قادر نیازی
13 – شهویار گولابی ئازهر
14 – عهلی ئازیز
15 – عیسمهت ئیسماعیل زاده
16 – گهلاوێژ بهیگ نیا
17 – فهوزییه یاهوو
18 – حەسەن محەممەدی
19 – عادڵ جۆڵایی
20 – ڕهسوڵ حاجی شهده
21 – سولهیمان شوکره
22 – ڕهسوڵ ئاماده پوور
23 - حهسهن خهلیل پوور
24 – جهلال پوورحهسهن
25 – عهلی عهبداڵی
26 – ئارهزوو قادری
27 – مهنسوور مێهرجوویان
28 – محهمهد ئهمین واژی
29 – چرۆ پهرویز نیا
30 – خاتوونانی دیالۆگ و ئهندێشه
31 – سنوور مۆحسێنی فهر
32 – عهزیز عهلی زاده
33 – قاسم تاباک
34 – ئهسرین حهسهن پوور
35 – سهیران بهختیارپوور
36.- کۆمار فکری
37- یاسین زوودی
38- ئاوارە حوسێن زادە
39- رۆئیا ئاسیابان
40- بنەماڵەی زیندە یاد مریەم قازی
41_سولەیمان پیرۆتی
42_سەردار موحسێنی فەر
43_سوغڕا ڕەزگەیی
44_تاهیر ئاهەنگەری
45_مریەم ئاباریان
46_جەلال ئەحمەدی
47_ئامینە سونبولی
48_زێنەب جەهانگیریی
49 - کوبڕا خاڵندی
50_فەڕاح پیران
51_هێژان حوسێن نژاد