Best Study with Shakar
5.12K subscribers
369 photos
63 videos
267 files
246 links
🔹باشترین چەناڵ بۆ خوێندکاران

لێرە بە ئاسانترین شێوە PDFت دەست دەکەوێ وە:
ئەسیلەی وزاری و شێوازی وزاری
ڕێبەری و مەلزەمەی هەڵبژاردن
کورتکراوە و تێبینییەکان
کۆد و ڕێگای خێرای زەمان
پرسیاری فکری و تایبەت
هەواڵی پۆلی١٢
Download Telegram
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پرۆسەى خوێـندن بەشێوازى ئۆنڵایـن و دیجیتاڵى بڵاودەکـاتەوە.

ئاماژە بە کۆبوونەوەى نا ئاسایى ژمارە (٢) ى ساڵى (٢٠٢٦)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٩/3/٢٠٢٦) بەشێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بفەرمون بە وەرگرتنى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ساڵى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بەم شێوەیەى خوارەوە.

١- پڕۆسەى خوێندن لە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٦) بەشێوەى ئۆنلاین و دیجیتاڵى لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە، بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیشەوە.

٢- دەسەڵات دەدرێتە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى شوێنى جوگرافى و تایبەتمەندى بەشە زانستییەکان بۆ گرتنەبەرى هەر شێوازێکى خوێندنى ئۆنلاین و دیجیتاڵى و بەکارهێنانى یەکێک لە پلاتفۆرمە ستانداردە جیهانییەکان.

٣- سەرەڕاى خوێندنى ئۆنلاینى ڕاستەوخۆ، زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە تەواوى وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەسەبەر بکەن لەسەر ئەو پلاتفۆرمەى کە بەکارى دەهێنن بۆ وانە وتنەوە.

٤- کۆلیجە پزیشکییەکان جگە لەو بابەتانەى کە بە ئۆنلاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراکتیکى و تیۆرییەکانى تر دەتوانن بچنەوە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامى بەخوێندن بدەن.

٥- ئەو وانانەى کە بەشێوەى ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەکاتى دەوامى فەرمى و خشتەى وانەکانى ڕۆژانە دابن، واتە نابێت بخرێنە دواى دەوامى فەرمى و شەوان.

٦- سەبارەت بە وانە پراکتیکییەکان، ئەو وانانەى کە دەکرێت لەڕێگەى ئۆنلاین بوترێنەوە بەپێى پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەوا بەشێوەى ئۆنلاین دەگوترێنەوە، ئەو وانە پراکتیکیانەشى کە پێویستى بەناو کەمپەس دەبێت، زانکۆ چاوەڕێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى هەفتەکانى دواتر دەکەن بۆ ئەوەى لەکاتى ئاسایى بوونەوەى بارودۆخەکە لەناو کەمپەس وانەکان بوترێنەوە.

٧- سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، پێویستە لەسەر زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخەکە بەپێى خشتەیەکى گونجاو بۆ هەر کۆلیج و بەشێکى زانستى تاقیکردنەوەکان ڕێکبخرێن، بەمەرجێک ڕەچاوى هاتوچۆى خوێندکارانى دەرەوەى شار بکرێت، لەهەمان کاتیشدا خشتەى کۆلیجەکان لەیەک کاتدا نەبن، ئەمەش بەمەبەستى دروست نەبوونى قەرەباڵغى ناو زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان.

٨- کۆڕسى خولەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمان بەشێوەى ئۆنلاین بەردەوام دەبن.

٩- گفتوگۆى نامەکانى (ماستەر، دکتۆرا) هەروەک پێشتر وەزارەتمان بڕیارى لەبارەوە دابوو، تەنها سەرۆک و ئەندامانى لیژنە و سەرپەرشتیار و توێژەر ئامادەى گفتوگۆکە دەبن.

١٠- بەڕێوەبەرایەتى ئایتى لەسەرۆکایەتى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان لەم ماوەیەدا بەردەوام بەئەرکى خۆیان هەڵسن بۆ چارەسەکردنى هەر گرفتێکى تەکنیکى بۆ کۆلێج و بەشەکان و هاوکاری کردنى خوێندکاران و قوتابیان.

١١- بۆ هەر پرسێک کە دێتە پێشەوە و لەم گشتاندنەدا ئاماژەى پێنەکراوە، ئەوا زانکۆ و پەیمانگەکان پەیوەندى بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى ناو دیوانى وەزارەت دەکەن بەمەبەستى ڕێوشوێنى کردنیان.
7
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەزارەتی گواستنەوە؛ کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت هاوکار بن بۆ دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان.

لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لەم وەزارەت دەکات «کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بکرێنەوە بۆ هاوکاری کردنی وەزارەتمان، ئەویش بە دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، کە نرخ و کواڵتیەکەی گونجاو بێت بۆ پرۆسەی خوێندن».
22👏7🤷2
🔴🔴🔴پشوو
روژی چوارشەممە ١/٤ /٢٦ پشووی فەرمییە .
🎃62🥰2👍1
🔴 بەپەلە
وەزیری پەروەردە بۆ کەناڵی ئاڤای ڕونکردەوە کە دەرچوونی گشتی و کەمکردنەوەی مەنهەج لە پلانماندا نییە…..
💔1811👏3
لە ٣١ / ٣ / ١٩٤٧و ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە بەرەبەیانییەکی سارد، چوارچرا بوو بە شایەدی هەڵواسینی جەستەیەک کە قەت نەبەزی , پێشەوا قازی محەمەد کاتێک بەرەو پەتی سێدارە دەچوو، چاوەکانی لەسەر داهاتووی ئێمە بوو.

وەسێتی ئەو بۆ ئێمە چی بوو؟
"بخوێنن.. فێری زانست بن.. یەکگرتوو بن."

یادی پێشەوا لە دڵماندا هەر زیندووە. 🥹🥹
💔3619🕊6😭5🥰4
🔴 بەپەلە

وەزارەتی پەروەردە داوای لە قوتابخانەکان کردووە کە ڕێژەی خوێندنی هەر بابەتێک بنێرن بۆ وزارەت بۆ پۆلە ناکۆتاکان
🥰157😐4🕊1
Forwarded from Best Study with Shakar
بابەت - کۆکراوەی سەرجەم ئەسیلە و پرسیاری وزاری و تەمهیدییەکان بۆ یەکەمینجار و تایبەت بە چەناڵی Best Study

🔹ئەوانە بە عام گشت دەرسەکانن پێکەوە
•ئەسیلەی وزاری 2025 خ١
•ئەسیلەی وزاری 2025 خ٢
•ئەسیلەی وزاری 2024 خ١
•ئەسیلەی وزاری 2024 خ٢
ئەسیلەی وزاری 2025 خ١
•گشت ئەسیلە وزارییەکانی 20←23
)
🔹ئەوانەش دەرسەکانن بە جیا
•گشت ئەسیلە وزارییەکانی ئینگلیزی
•گشت پاسیجەکانی وزاری
•گشت ئەسیلە وزارییەکانی کیمیا
•پرسیاری وزاری کیمیا بە شیکار
•گشت پرسیارە وزارییەکانی کوردی
•گشت پرسیارە وزارییەکانی بیرکاری
•گشت پرسیارە وزارییەکانی فیزیا
•گشت پرسیارە وزارییەکانی زیندەزانی
•گشت پرسیارە وزارییەکانی عەرەبی
....
🔹بانکی پرسیاری مامۆستا بەناوبانگەکان
•م سەرچڵی زیندەزانی
•م ڕابەر تاڵیبی زیندەزانی
•م شێرزادی فیزیا 1
•م شێرزادی فیزیا 2
•5 مامۆستاکەی بیرکاری
•م عومەری کیمیا
•م شاهۆی کوردی
م شاهۆی کوردی ٢
•م خلیلی عەرەبی
)
تەقریبەن ٥٠ هەزارێک مەسرەفی کڕینی بانک و ڕێبەرم بۆ گەڕاندیەوە لە ماڵی خۆت تەنها بە یەک کلیک هەموو ئەو پرسیارە وزارییانە ببینە🫶🏻!!
تب/مامۆستا بەناوبانگەکانی ترم کە دانەناوە حەڕامیان کردووە دەبی ئیلاھ بیانکڕی😁..
13🔥2👍1
ئاگاداری
گۆران نێت ئینتەرنێتی بێ بەرامبەری بۆ قوتابیان دابین کرد .

تێبینی:- هێلی ئینتەرنێتەکە تەنها بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکاتەوە.
35🤣35😐9😭5🤷2
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
🤣47😐82🌚2🙈1
سەلام قوتابێین عەزیز ئەفە بو قوتابێن بادینی ئەڤ بەرنامەیە جەند سالا ب پارە بو بەڵی پا نوکە یا بویە بێ بەرامبەر ویجا آن شاء اللە بخو ئیستیفادەی لێی ببینن 🥹🥹
❤‍🔥10🥰64🔥3
بـــــــەپــــــەلــــە

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو کۆدەبنەوە و تاوتوێ لەسەر دەست پێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن
🤣255🥰4😐2
هەفتەی داهاتوو دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکاتەوە و خوێندی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی کۆتایی دێ

بەپێی سەرچاوەیەک کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە کراوە و بڕیاریان لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دراوە بەڵام ئەمە بڕیاری کۆتایی نیە چونکە پێویستە ژووری ئۆپەراسیۆن بڕیاری لەسەر بدات و ڕەزامەندی دەرببڕن

بڕیاری کۆتایی بۆ دەست پێکردنەوەی دەوام پەیوەستە بە دۆخی ناوچەکە بۆیە لەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو بڕیاری پێویست دەدرێت
10😭3👏2
سڵاو قوتابیانی ئازیز و خۆشەویست 🥹


ئەوەش تەواوکەری ئەو کورتکراوەی کە ناردم ببورن کە تاخیر بووم لە دانانی 🥹🥹


بەهیوای سەرکەوتن 🥹



@Helan_salah
12