ژانی دێتێ قەڵەم
مامانی کارامەی دەوێ
لەو ژوور بۆو ژوور دەخولێتەوە
نە ئەوەیە لێ بێتەوە
نە ئەوەیه لێمبێتەوە....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
مامانی کارامەی دەوێ
لەو ژوور بۆو ژوور دەخولێتەوە
نە ئەوەیە لێ بێتەوە
نە ئەوەیه لێمبێتەوە....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤8👍1👏1😢1
ئاااخ بۆ قومێ مەرگ
بیخۆمەوە
ڕزگاریم بێ
لە خەیاڵ و
ئەوەی دەبوو
هەبێ
هەرگیز
.
.
.
نەبوو...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
بیخۆمەوە
ڕزگاریم بێ
لە خەیاڵ و
ئەوەی دەبوو
هەبێ
هەرگیز
.
.
.
نەبوو...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
😢5❤4👍2
شیلەی هەنیەی مانگی چاردەم
تکامە داوێنی ژیان
نە باوەشێ بمخەوێنێ
نە دەستێ بوو بملاوێنێ
هەر زریان بوو بەشی دڵم
دەوەشێنێ و دەیژاکێنێ....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
تکامە داوێنی ژیان
نە باوەشێ بمخەوێنێ
نە دەستێ بوو بملاوێنێ
هەر زریان بوو بەشی دڵم
دەوەشێنێ و دەیژاکێنێ....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤🔥6👏3🕊2👌1
#خەیاڵێکی لەخوێن گەوزاو
*نیوەشەوە
خەیاڵەکان دەست لە دڵم ناکەنەوە، ترپەی دڵ تێکەڵ بە چرتەی کاتژمێر تەنگیان بە مێشکم هەڵچنیوە ڕێگای بیرو فکریان پڕ کردووم لە قوڵکەو چاڵ.
گنج و لۆچی پەردەکە هەڵدەدەمەوە دەگەڕێم لە هەناسەیەک، پشووم سوارە، خەریکە بەجێم دێڵێ، لاقی لە قژم دەهاڵێ و بەسەر کۆشم دادەکەوێ، کۆرپەی ساوای بزەکانم کوتوپڕ نوزەی لێدەبڕێ، کوڵمەی سوور و ناسکی شین دەنوێنێ و چاوی مەمکم پڕ دەبن لە خوێن، داوێنم ڕەش هەڵدەگەڕێ، دەست بە ئەژنۆم دەگرم هەستمەوە، ئێسکەکانم لەباڵ یەک دێنەدەر خەریکم خڕیان دەکەمەوە، دەیانژمێرم کەمیان هەیە، کێ لاپیلێکی هەڵگرتووم؟؟ پێی بڵێن بۆم بێنێتەوە! من بەو دەستەم قەڵەمم کردبووە وەکازی کاتی تەنیاییم،،، هەر دەنووسم دەیاندڕێنم، نووسراوەکانم سەرگەردانن، لاپەڕێک لە کتێبی "ئەوینێکی هەڵوەدا" (نووسراوەی کابرایەکی کاکۆڵ چەور) لێدەکەمەوە و بەسەر شان و پیلی دەفتەرەکەمی دادەدەم، لەرزی دێتێ، وشەکانم هاوار دەکەن، بەڵام، بۆ دەنگیان دەرنایە؟ کام ڕەشەبا گوێی دڵەکانی کەڕ کردووە؟ چاو قەتیسماوی فرمێسکێکی وێڵـە ، لێوەکان لەمێژە جێگاکەشیان پڕ بۆتەوە،،، قوڕگم بۆنی ماچێکی شیرن دەدا و چاوەکانم دەڕواننە ڕێگایەکی نامۆ،،، دکتۆرەکان دەڵێن ڕەنگە هەر دوو هەناسەیتر بژی، لەبیرم نیە ئاخرین هەناسەی گەرمم کەی بوو، ڕەنگە ئەو کاتەی لەنێو سکی دایکم دابووم، نازانم، لە بوونی ئەودەمیش ئەرخەیان نیم.

❤7👍2❤🔥1👏1
ئەمشەو مـەسـتـم
ئەمشەو گێـژم
ئەمشەو کـاسـم ؛
لەسەر تەختی سەری یاخیم ،
ژنێک تاجی لەسەر ناوە ...
کە نایناسم !
#پەشێو
@bayan_varger
ئەمشەو گێـژم
ئەمشەو کـاسـم ؛
لەسەر تەختی سەری یاخیم ،
ژنێک تاجی لەسەر ناوە ...
کە نایناسم !
#پەشێو
@bayan_varger
❤🔥6👍2❤1🕊1
از بس تکالیف جمعەهای دلم سنگینست
مداد همچون شاگردی تنبل
عاجز و گریان
شرمندە سر بر شانەهای دفتر بەخواب میرود....
#بیان_پسند
@bayan_varger
مداد همچون شاگردی تنبل
عاجز و گریان
شرمندە سر بر شانەهای دفتر بەخواب میرود....
#بیان_پسند
@bayan_varger
❤🔥6❤3
❤5💔5👍1
تیر هوایی بی خطر!
تو آسمان را کشتی
روز بە سختی از زیر در
از سوراخ کلیدها بە درون آمد
اگر دست من بود
بە خورشید مرخصی می دادم
بەشب اضافە کار
سیگاری روشن می کردم و با دود از هواکش کافە بیرون می رفتم
#گروس_عبدالملکیان
گولـلـەی هەوایی بێ مەترسیە
بەڵام تۆ، ئاسمانت کوشت
تیشک بە دژواری لە جێ کلیلی دەرگاکە دێتەژوور
ئەگە دەسەڵاتم هەبا
پشوویەکم دەدا بە هەتاو
زێدەکاری بە شەو
جگەرەیەکم دادەگیرساند و تێکەڵاوی دووکەڵی بە دەلاقەی قاوەخانەدا دەڕۆیشتمە دەر...
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند

👍9❤1
دەنووسم لە منداڵیم
لە کایە کردنی تەمەن
لە جوانەمەرگی لاوەتیم
لە پیریم
بە کاتی ناشتنی ئاواتەکانم...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
لە کایە کردنی تەمەن
لە جوانەمەرگی لاوەتیم
لە پیریم
بە کاتی ناشتنی ئاواتەکانم...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤9👍2
گەمژەکان
بۆ "ئازادی" تابووت ساز دەکەن
بۆ " ئەوین" سنوور
نازانن کە
نە ئازادی لە تابووتدا جێی دەبێتەوە
و
نە عەشق سنوور دەناسێ...
#ئێرنێستۆ_چەگوارا
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
بۆ "ئازادی" تابووت ساز دەکەن
بۆ " ئەوین" سنوور
نازانن کە
نە ئازادی لە تابووتدا جێی دەبێتەوە
و
نە عەشق سنوور دەناسێ...
#ئێرنێستۆ_چەگوارا
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤9👍2
کوردستانم!
هەتا دەمرم لەسەر خاکت
هەر بە پێوەم قەت ناکەوم
ڕۆژێ دادێ
چەکی قەڵەم لەنێو دەستم
بۆ هەتایی لە ئامێزتدا دەخەوم...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
هەتا دەمرم لەسەر خاکت
هەر بە پێوەم قەت ناکەوم
ڕۆژێ دادێ
چەکی قەڵەم لەنێو دەستم
بۆ هەتایی لە ئامێزتدا دەخەوم...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤9👍5❤🔥1
دڵنووسەکانم
لەلای هەنارە گەیشتووەکاندا جێهێشتووە
دڵەڕاوکەم هەیە....
دڵەڕاوکەی دووبارە گنخانی مێشک و وشەکان
ماڵ....بۆن دەگرێ
تا
دەگەڕێمەوە...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
لەلای هەنارە گەیشتووەکاندا جێهێشتووە
دڵەڕاوکەم هەیە....
دڵەڕاوکەی دووبارە گنخانی مێشک و وشەکان
ماڵ....بۆن دەگرێ
تا
دەگەڕێمەوە...
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤9👏2💋1
موسیقی عجیبی ست مرگ
بلند می شوی
و آن قدر آرام و نرم می رقصی
کە دیگر هیچ کس
تو را نمی بیند
#گروس_عبدالملکیان
مۆسیقایەکی سەیرە مردن
دەتهێنێتە سەما هێدی هێدی،
ئیتر کەس ناتبینێتەوە...
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
بلند می شوی
و آن قدر آرام و نرم می رقصی
کە دیگر هیچ کس
تو را نمی بیند
#گروس_عبدالملکیان
مۆسیقایەکی سەیرە مردن
دەتهێنێتە سەما هێدی هێدی،
ئیتر کەس ناتبینێتەوە...
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤6😢2👍1💋1
Forwarded from bayan_varger
لەو ئێوارە ساردو سڕەی ژوانی هەینی
نامەیەکم نامۆو غەریب
ئەوینی تۆ لە دەقمدا دەخولێتەوە....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
نامەیەکم نامۆو غەریب
ئەوینی تۆ لە دەقمدا دەخولێتەوە....
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤9🕊1😍1💋1
فستیواڵی چیرۆکی کوردی (مەهاباد ۱۴۰۴)
بە هاوکاری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان لەگەڵ زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
- چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن.
- دوایین دەرفەتی ناردنی چیرۆک "۲۰"رێبەندانی ۱۴۰۳
@bayan_varger
بە هاوکاری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان لەگەڵ زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
- چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن.
- دوایین دەرفەتی ناردنی چیرۆک "۲۰"رێبەندانی ۱۴۰۳
@bayan_varger
❤6👍1💋1
Forwarded from اتچ بات
ماندووم
ماندوو لە خۆم، لە تۆ
لە مەرگ، لە ژین
لە هەناسە و لە خوێن مژین
ماندووم
ماندوو لە ساردی و سۆڵ
لە دێڵ و گۆڵ
لە شادی و شین
لە بێستانی ڕووت و قووت
و
باغە بەڕەڵای بە پەرژین
ماندووم
ماندووم لە ڕێ
لە جێ
لە ئاو
لە خۆڵ
لە شیو و دۆڵ
ماندووم
دیسان لە خۆم
سەر لێ شێواو
لە خۆڕا خەمی دڵ دەخۆم
ماندووم لە بوون
لە خەو و خەیاڵ
چون هەموویانم ئاوەژوون
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
ماندوو لە خۆم، لە تۆ
لە مەرگ، لە ژین
لە هەناسە و لە خوێن مژین
ماندووم
ماندوو لە ساردی و سۆڵ
لە دێڵ و گۆڵ
لە شادی و شین
لە بێستانی ڕووت و قووت
و
باغە بەڕەڵای بە پەرژین
ماندووم
ماندووم لە ڕێ
لە جێ
لە ئاو
لە خۆڵ
لە شیو و دۆڵ
ماندووم
دیسان لە خۆم
سەر لێ شێواو
لە خۆڕا خەمی دڵ دەخۆم
ماندووم لە بوون
لە خەو و خەیاڵ
چون هەموویانم ئاوەژوون
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
Telegram
attach 📎
❤9👍2🕊1💋1
موشی دمش را
از آفتاب بە سایە جمع می کند
زندگی عجیب جریان دارد
می توانی بلند شوی
و موهایت را در آینە بریزی
می توانی این سطرها را
مثل یک گردنبند
بە گردن بیندازی و
تمام پیادەرو بعداز ظهر را
قدم زنان بروی
در را
پشت سرت ببند
پنجرە را باز گذاشتەام
چەقدر بە هوا محتاجم
هوا در سرنگی کوچک...
#گروس_عبدالملکیان
مشکێک کلکی لەبەر تاو
بەرەو نیسێ خڕ دەکاتەوە
ژیان سەیر لە گەڕ دا
هەستە!
قژەکانت لەبەر ئاوێنە پەخشانکە
ئەو چەند دێڕە وەک ملوانکە بخە گەردنت و
هەمووی پێڕەوگە دوا نیوەڕۆ پیاسە بڕۆ
دەرگاکە داخە
پەنجەرەکەم کردۆتەوە
زۆرم حەوجێ بە هەوایە
هەوا لە شرینقەیەکی بچوک دا...
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
از آفتاب بە سایە جمع می کند
زندگی عجیب جریان دارد
می توانی بلند شوی
و موهایت را در آینە بریزی
می توانی این سطرها را
مثل یک گردنبند
بە گردن بیندازی و
تمام پیادەرو بعداز ظهر را
قدم زنان بروی
در را
پشت سرت ببند
پنجرە را باز گذاشتەام
چەقدر بە هوا محتاجم
هوا در سرنگی کوچک...
#گروس_عبدالملکیان
مشکێک کلکی لەبەر تاو
بەرەو نیسێ خڕ دەکاتەوە
ژیان سەیر لە گەڕ دا
هەستە!
قژەکانت لەبەر ئاوێنە پەخشانکە
ئەو چەند دێڕە وەک ملوانکە بخە گەردنت و
هەمووی پێڕەوگە دوا نیوەڕۆ پیاسە بڕۆ
دەرگاکە داخە
پەنجەرەکەم کردۆتەوە
زۆرم حەوجێ بە هەوایە
هەوا لە شرینقەیەکی بچوک دا...
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند
@bayan_varger
❤6👍1🕊1💋1