bayan_varger
115 subscribers
135 photos
16 videos
1 file
52 links
Download Telegram
Forwarded from bayan_varger
حەز دەکەم ئەوجار ئەمن
گۆنای باران بشۆمەوە
کۆلکەزێڕینە ڕەنگ بکەم
سەما بە شنەبا بکەم
گەرمی بدەم بە زەردی تاو
زەوی لە ئامێزم بگرم
قاقا و بزەی هەورەکان بم
عەتر لە کراسی گوڵ بدەم
هەناسە بم بۆ سێی هەوا
شاباڵی فڕینی هەڵۆ و
قاسپەی گەرووی کەوەکان بم
ببمە دەسرەی سووری چۆپی
بە دەست تۆوە سەما بکەم

شێعرو شەڕاب بهۆنمەوە بیهێنمە ژوانی داربەڕوو
دڵی سەرشێت ئارام بگرێ لەنێو لەشی پڕی تەزوو
ببمە بەیان بۆ تاریکی شەقامەکان
بۆ ڕووناکی شینی ئاسمان
ئاڵایەک بم شەکاوەتر لە هەورەکان
ئازادی بم بۆ قەفەسی سینەی پڕژانی دایکەکان...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
👍8❤‍🔥4
لە پەیمانەی دوو لێوی تۆ
شەرابی عاشقان تا کەی؟!....


#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
11🥴1
لە ئامێزم گرە، نەمرم
بەڵکوو چیتر لەنێو خۆم دا

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
12❤‍🔥1👍1🥴1
پەنجەکانت وەک هەتاون
بۆ سەهۆڵبەندانی لەش....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👏2
ئەتۆ خەونی یا خەیاڵی
سایە بە سایە لەگەڵمی
لەنێو ماڵی.....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👍1
هۆنراوە:ئەمین گەردیگلانی
خوێندنەوە:بەیان

@bayan_varger
10👍2
ژانی دێتێ قەڵەم
مامانی کارامەی دەوێ
لەو ژوور بۆو ژوور دەخولێتەوە
نە ئەوەیە لێ بێتەوە
نە ئەوەیه لێمبێتەوە....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
8👍1👏1😢1
کجایم بردەای
کە دیگر نشانی از خویش ندارم....

#بیان_پسند

@bayan_varger
10👍1
ئاااخ بۆ قومێ مەرگ
بیخۆمەوە
ڕزگاریم بێ
لە خەیاڵ و
ئەوەی دەبوو
هەبێ
هەرگیز
.
.
.

نەبوو...

#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
😢54👍2
شیلەی هەنیەی مانگی چاردەم
تکامە داوێنی ژیان
نە باوەشێ بمخەوێنێ
نە دەستێ بوو بملاوێنێ
هەر زریان بوو بەشی دڵم
دەوەشێنێ و دەیژاکێنێ....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
❤‍🔥6👏3🕊2👌1
#خەیاڵێکی لەخوێن گەوزاو

*نیوەشەوە

خەیاڵەکان دەست لە دڵم ناکەنەوە، ترپەی دڵ تێکەڵ بە چرتەی کاتژمێر تەنگیان بە مێشکم هەڵچنیوە ڕێگای بیرو فکریان پڕ کردووم  لە قوڵکەو چاڵ.
گنج و لۆچی پەردەکە هەڵدەدەمەوە دەگەڕێم لە هەناسەیەک، پشووم سوارە، خەریکە بەجێم دێڵێ، لاقی لە قژم دەهاڵێ و بەسەر کۆشم دادەکەوێ، کۆرپەی ساوای بزەکانم کوت‌وپڕ نوزەی لێدەبڕێ، کوڵمەی سوور و ناسکی شین دەنوێنێ و چاوی مەمکم پڕ دەبن لە خوێن، داوێنم ڕەش هەڵدەگەڕێ، دەست بە ئەژنۆم دەگرم هەستمەوە، ئێسکەکانم لەباڵ یەک دێنەدەر خەریکم خڕیان دەکەمەوە، دەیانژمێرم کەمیان هەیە، کێ لاپیلێکی هەڵگرتووم؟؟ پێی بڵێن بۆم بێنێتەوە! من بەو دەستەم قەڵەمم کردبووە وەکازی کاتی تەنیاییم،،، هەر دەنووسم دەیاندڕێنم، نووسراوەکانم سەرگەردانن، لاپەڕێک لە کتێبی "ئەوینێکی هەڵوەدا" (نووسراوەی کابرایەکی کاکۆڵ چەور) لێدەکەمەوە و بەسەر شان و پیلی دەفتەرەکەمی دادەدەم، لەرزی دێتێ، وشەکانم هاوار دەکەن، بەڵام، بۆ دەنگیان دەرنایە؟ کام ڕەشەبا گوێی دڵەکانی کەڕ کردووە؟ چاو قەتیسماوی فرمێسکێکی وێڵ‌ـە ، لێوەکان لەمێژە جێگاکەشیان پڕ بۆتەوە،،، قوڕگم بۆنی ماچێکی شیرن دەدا و چاوەکانم دەڕواننە ڕێگایەکی نامۆ،،، دکتۆرەکان دەڵێن ڕەنگە هەر دوو هەناسەیتر بژی،  لەبیرم نیە ئاخرین هەناسەی گەرمم کەی بوو، ڕەنگە ئەو کاتەی لەنێو سکی دایکم دابووم، نازانم، لە بوونی ئەودەمیش ئەرخەیان نیم.

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👍2❤‍🔥1👏1
ئەمشەو مـەسـتـم
ئەمشەو گێـژم
ئەمشەو کـاسـم ؛
لەسەر تەختی سەری یاخیم ،
ژنێک تاجی لەسەر ناوە ...
کە نایناسم !

#پەشێو

@bayan_varger
❤‍🔥6👍21🕊1
از بس تکالیف جمعەهای دلم سنگین‌ست
مداد همچون شاگردی تنبل
عاجز و گریان
شرمندە سر بر شانەهای دفتر بەخواب می‌رود....

#بیان_پسند

@bayan_varger
❤‍🔥63
بێ ئۆقرەم و ئارام ناگرم
مەگەر دەستی مەرگ بێ‌ تا
ساڕێژ کا دەرد و ئازارم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
5💔5👍1
تیر هوایی بی خطر!
تو آسمان را کشتی

روز بە سختی از زیر در
از سوراخ کلیدها بە درون آمد
اگر دست من بود
بە خورشید مرخصی می دادم
بەشب اضافە کار
سیگاری روشن می کردم و با دود از هواکش کافە بیرون می رفتم


#گروس_عبدالملکیان

گولـلـەی هەوایی بێ مەترسیە
بەڵام تۆ، ئاسمانت کوشت

تیشک بە دژواری لە جێ کلیلی دەرگاکە دێتەژوور

ئەگە دەسەڵاتم هەبا
پشوویەکم دەدا بە هەتاو
زێدەکاری بە شەو
جگەرەیەکم دادەگیرساند و تێکەڵاوی دووکەڵی بە دەلاقەی قاوەخانەدا دەڕۆیشتمە دەر...

#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند

@bayan_varger
👍91
دەنووسم لە منداڵیم
لە کایە کردنی تەمەن
لە جوانەمەرگی لاوەتیم
لە پیریم
بە کاتی ناشتنی ئاواتەکانم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9👍2
در میان ازدحام شهرمان
میرسد روزها بگردی
بهر یک لبخند من...

#بیان_پسند

@bayan_varger
4👍4🥰1🕊1
گەمژەکان

بۆ "ئازادی" تابووت ساز دەکەن

بۆ " ئەوین" سنوور

نازانن کە

نە ئازادی لە تابووت‌دا جێی دەبێتەوە
و
نە عەشق سنوور دەناسێ...

#ئێرنێستۆ_چەگوارا
#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9👍2
کوردستانم!
هەتا دەمرم لەسەر خاکت
هەر بە پێوەم قەت ناکەوم
ڕۆژێ دادێ
چەکی قەڵەم لەنێو دەستم
بۆ هەتایی لە ئامێزت‌دا دەخەوم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9👍5❤‍🔥1
دڵنووسەکانم
لەلای هەنارە گەیشتووەکان‌دا جێ‌هێشتووە

دڵەڕاوکەم هەیە....

دڵەڕاوکەی دووبارە گنخانی مێشک و وشەکان

‌ ماڵ....بۆن دەگرێ

‌ تا
‌ دەگەڕێمەوە...


#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9👏2💋1