bayan_varger
115 subscribers
135 photos
16 videos
1 file
52 links
Download Telegram
sroodi shakhan
سروودی شاخان
ئاوات شەمسی

خوێندنەوە: بەیان

وەکوو شەماڵ هێدی هێدی دەتوێنمەوە  بەفری شاخان
چرۆ دەدەم هەموو وەرزێک لە چیمەن و مێرگ  و باخان

وەکوو زەردەی گزینگی خۆر دێمەدەرێ رۆژێ لە کەل
بومەلەرزەم دەهەژێنم دەڕووخێنم کوشک و کاخان

دەبمە شەپۆل لەسەر دەریا هاوارەکان دەگرمەوە
وەکوو شیبای بەربەیانی دەچمەوە نێو سینە و ناخان

وەکوو هەور دەبارێنم پەڵە دەدەم لە نێو زەوی
دەڕوێمەوە لە سەر عەرز لە سەر چیا و لوتکەی شاخان

کاروانکوژەم لە ناو دەبەم دڵی تاریکی و شەوەزەنگ
دەبمە ئاگر دەسووتێنم خۆزگە و بریا و ئاخ و داخان

وەکوو باران بەخوڕ دەڕژێم ، دەبمە سێڵاو
لەسەر زەوی
دەبمە درەخت شین دەبمەوە لە قەراخی چۆم و باخان

لە پاش مەرگی شەوی تاریک ، دەردەکەوێ تیشکی هەتاو
هەزاران ڕۆڵەی وەک ئاوات دەخۆێنن  سروودی شاخان

ئاوات شەمسی
بەفرانباری ۲۷۲۲ کوردی،،، سابڵاغ

ڕێکخستن:ئەنجومەنی دیالۆگی مەهاباد

@bayan_varger
8👍4
خەمەکانم دەکەمە بزە
ڕازەکانم دەشارمەوە
دەیانڕێژمە پیاڵەی مەی
هۆڕ هۆڕ هەمووان دەخۆمەوە....

#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
👍112
دەسحێبی دەستت بکە بەرموورم
بیخەرە گەردنم
کاتی تەنیایی
زکری ئەوینی پێدەکەم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
10🔥4👏1🤗1
بەهار
نوێ‌بوونەوەی وەرزی
ئێش و زام و خەمەکانە.....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9
Forwarded from bayan_varger
حەز دەکەم ئەوجار ئەمن
گۆنای باران بشۆمەوە
کۆلکەزێڕینە ڕەنگ بکەم
سەما بە شنەبا بکەم
گەرمی بدەم بە زەردی تاو
زەوی لە ئامێزم بگرم
قاقا و بزەی هەورەکان بم
عەتر لە کراسی گوڵ بدەم
هەناسە بم بۆ سێی هەوا
شاباڵی فڕینی هەڵۆ و
قاسپەی گەرووی کەوەکان بم
ببمە دەسرەی سووری چۆپی
بە دەست تۆوە سەما بکەم

شێعرو شەڕاب بهۆنمەوە بیهێنمە ژوانی داربەڕوو
دڵی سەرشێت ئارام بگرێ لەنێو لەشی پڕی تەزوو
ببمە بەیان بۆ تاریکی شەقامەکان
بۆ ڕووناکی شینی ئاسمان
ئاڵایەک بم شەکاوەتر لە هەورەکان
ئازادی بم بۆ قەفەسی سینەی پڕژانی دایکەکان...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
👍8❤‍🔥4
لە پەیمانەی دوو لێوی تۆ
شەرابی عاشقان تا کەی؟!....


#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
11🥴1
لە ئامێزم گرە، نەمرم
بەڵکوو چیتر لەنێو خۆم دا

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
12❤‍🔥1👍1🥴1
پەنجەکانت وەک هەتاون
بۆ سەهۆڵبەندانی لەش....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👏2
ئەتۆ خەونی یا خەیاڵی
سایە بە سایە لەگەڵمی
لەنێو ماڵی.....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👍1
هۆنراوە:ئەمین گەردیگلانی
خوێندنەوە:بەیان

@bayan_varger
10👍2
ژانی دێتێ قەڵەم
مامانی کارامەی دەوێ
لەو ژوور بۆو ژوور دەخولێتەوە
نە ئەوەیە لێ بێتەوە
نە ئەوەیه لێمبێتەوە....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
8👍1👏1😢1
کجایم بردەای
کە دیگر نشانی از خویش ندارم....

#بیان_پسند

@bayan_varger
10👍1
ئاااخ بۆ قومێ مەرگ
بیخۆمەوە
ڕزگاریم بێ
لە خەیاڵ و
ئەوەی دەبوو
هەبێ
هەرگیز
.
.
.

نەبوو...

#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
😢54👍2
شیلەی هەنیەی مانگی چاردەم
تکامە داوێنی ژیان
نە باوەشێ بمخەوێنێ
نە دەستێ بوو بملاوێنێ
هەر زریان بوو بەشی دڵم
دەوەشێنێ و دەیژاکێنێ....

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
❤‍🔥6👏3🕊2👌1
#خەیاڵێکی لەخوێن گەوزاو

*نیوەشەوە

خەیاڵەکان دەست لە دڵم ناکەنەوە، ترپەی دڵ تێکەڵ بە چرتەی کاتژمێر تەنگیان بە مێشکم هەڵچنیوە ڕێگای بیرو فکریان پڕ کردووم  لە قوڵکەو چاڵ.
گنج و لۆچی پەردەکە هەڵدەدەمەوە دەگەڕێم لە هەناسەیەک، پشووم سوارە، خەریکە بەجێم دێڵێ، لاقی لە قژم دەهاڵێ و بەسەر کۆشم دادەکەوێ، کۆرپەی ساوای بزەکانم کوت‌وپڕ نوزەی لێدەبڕێ، کوڵمەی سوور و ناسکی شین دەنوێنێ و چاوی مەمکم پڕ دەبن لە خوێن، داوێنم ڕەش هەڵدەگەڕێ، دەست بە ئەژنۆم دەگرم هەستمەوە، ئێسکەکانم لەباڵ یەک دێنەدەر خەریکم خڕیان دەکەمەوە، دەیانژمێرم کەمیان هەیە، کێ لاپیلێکی هەڵگرتووم؟؟ پێی بڵێن بۆم بێنێتەوە! من بەو دەستەم قەڵەمم کردبووە وەکازی کاتی تەنیاییم،،، هەر دەنووسم دەیاندڕێنم، نووسراوەکانم سەرگەردانن، لاپەڕێک لە کتێبی "ئەوینێکی هەڵوەدا" (نووسراوەی کابرایەکی کاکۆڵ چەور) لێدەکەمەوە و بەسەر شان و پیلی دەفتەرەکەمی دادەدەم، لەرزی دێتێ، وشەکانم هاوار دەکەن، بەڵام، بۆ دەنگیان دەرنایە؟ کام ڕەشەبا گوێی دڵەکانی کەڕ کردووە؟ چاو قەتیسماوی فرمێسکێکی وێڵ‌ـە ، لێوەکان لەمێژە جێگاکەشیان پڕ بۆتەوە،،، قوڕگم بۆنی ماچێکی شیرن دەدا و چاوەکانم دەڕواننە ڕێگایەکی نامۆ،،، دکتۆرەکان دەڵێن ڕەنگە هەر دوو هەناسەیتر بژی،  لەبیرم نیە ئاخرین هەناسەی گەرمم کەی بوو، ڕەنگە ئەو کاتەی لەنێو سکی دایکم دابووم، نازانم، لە بوونی ئەودەمیش ئەرخەیان نیم.

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
7👍2❤‍🔥1👏1
ئەمشەو مـەسـتـم
ئەمشەو گێـژم
ئەمشەو کـاسـم ؛
لەسەر تەختی سەری یاخیم ،
ژنێک تاجی لەسەر ناوە ...
کە نایناسم !

#پەشێو

@bayan_varger
❤‍🔥6👍21🕊1
از بس تکالیف جمعەهای دلم سنگین‌ست
مداد همچون شاگردی تنبل
عاجز و گریان
شرمندە سر بر شانەهای دفتر بەخواب می‌رود....

#بیان_پسند

@bayan_varger
❤‍🔥63
بێ ئۆقرەم و ئارام ناگرم
مەگەر دەستی مەرگ بێ‌ تا
ساڕێژ کا دەرد و ئازارم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
5💔5👍1
تیر هوایی بی خطر!
تو آسمان را کشتی

روز بە سختی از زیر در
از سوراخ کلیدها بە درون آمد
اگر دست من بود
بە خورشید مرخصی می دادم
بەشب اضافە کار
سیگاری روشن می کردم و با دود از هواکش کافە بیرون می رفتم


#گروس_عبدالملکیان

گولـلـەی هەوایی بێ مەترسیە
بەڵام تۆ، ئاسمانت کوشت

تیشک بە دژواری لە جێ کلیلی دەرگاکە دێتەژوور

ئەگە دەسەڵاتم هەبا
پشوویەکم دەدا بە هەتاو
زێدەکاری بە شەو
جگەرەیەکم دادەگیرساند و تێکەڵاوی دووکەڵی بە دەلاقەی قاوەخانەدا دەڕۆیشتمە دەر...

#وەرگێڕ_بەیان_پەسەند

@bayan_varger
👍91
دەنووسم لە منداڵیم
لە کایە کردنی تەمەن
لە جوانەمەرگی لاوەتیم
لە پیریم
بە کاتی ناشتنی ئاواتەکانم...

#بەیان_پەسەند

@bayan_varger
9👍2