🔴 چەند دیمەنێکی سروشتە جوان و بەهارییەکەی گوندی خەتێ لە بەرزاییەوە..
📍دۆڵی بالیسان _ پارێزگای هەولێر
📍دۆڵی بالیسان _ پارێزگای هەولێر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت
🔵سهرگهڕان.. عەرەبی هاوردە سکاڵا لەسهر سێ جووتیاری کورد تۆمار دهكهن
🟤جووتیارێك: ههرگیز دهستبهرداری خاكهكهمان نابین
🔵سهرگهڕان.. عەرەبی هاوردە سکاڵا لەسهر سێ جووتیاری کورد تۆمار دهكهن
🟤جووتیارێك: ههرگیز دهستبهرداری خاكهكهمان نابین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ڤیدیۆ.. ئایسکرێم بە بنێشتی کوردی، بۆ یەکەمین جار لەلایەن قوتابییانی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی دروست دەکرێت...
درەنگانی شەوی هەینی 18/4/2025، لە گەڕەكی (ئیسقەڵا)ی سۆران، لە ماڵێكدا و لە كاتی تێكردنی نەوت لە سۆپادا، سۆپاكە تەقییەوە و ماڵەكەیان سووتا، بەهۆیەوە دایكێكی و دوو منداڵی كە تەمەنی یەكێكیان 12 ساڵە و ئەوی دیكەیان دوو ساڵانە، سووتان، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەكەشیان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی هەولێر كران.
ئەمڕۆ یەكشەممە 20/4/2025، دایكی ئەو دوو منداڵە، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەكەی، گیانی لەدەست دا.

📌سەندیكای ڕۆژنامەنووسان یادی 127 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی دەكاتەوە
📌"خەڵاتی ئاڵتوونی دەبەخشێ"
📌حاكم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، كە ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لە 22ی نیسان، لەژێر دروشمی (ڕیفۆرم و ڕێكخستنی میدیا، میكانزم و پڕۆژەی چارەسەر) لە شاری هەولێر یادی 127 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكاتەوە.
📌گوتیشی: "لەم ڕێوڕەسمەدا دوو پانێڵ پێشكەش دەكرێن، یەكەمیان (ڕێكخستنی میدیا) دووەمیان، (كاریگەریی ژیریی دەستكرد و ئاڵنگارییەكانی بەردەم میدیا)، كە تیایدا كۆمەڵێك لە كەسانی ئەكادیمی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس گوتاریان دەبێت، لەكۆتاییەكەشی خەڵاتی ئاڵتوونی دەبەخشرێت بە ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد مامۆستا (جەمال خەزنەدار)، كە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە نووسینەوەی ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامەگەریی كوردی و هەر لەو ڕێوڕەسمەشدا ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامەگەریی كوردی بە دیاری دەدرێتە ئامادەبوان."

📌ڤیدیۆ.. ئاسایشی هەولێر كەسێكی بەتۆمەتی ساغكردنەوەی زێڕی ساختە لە بازاڕەكانی شاری هەولێر دەستگیر كرد
زانیاریی زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/881336
زانیاریی زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/881336
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📌ڤیدیۆ.. باران و تەرزە و لافاوی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری سعوودیە
📌كتێبەكانی بیركاری بۆ پۆلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی گۆڕا و وەزیری پەروەردەش وێنەی بەرگی كتێبەكانی بڵاو كردووەتەوە.
📌ئەمڕۆ یەكشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو وێنانەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: "کتێبەکانی بیرکاری، پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2025."
📌ئەمڕۆ یەكشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو وێنانەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: "کتێبەکانی بیرکاری، پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2025."
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📌ڤیدیۆ.. ئەمشەو، لەسەر ڕێگەی کەرکووک - هەولێر لە نزیک گوندی دارەمان، لە ئەنجامی تیژڕەوەییەوە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی دا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەست دا.
📌بۆچی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەجیاتی عێراق، عومانی هەڵبژارد؟
وەڵامەكەی لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/881328
وەڵامەكەی لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/881328