‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
989 subscribers
94 photos
48 videos
14 files
171 links
نووسەر.

خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.
Download Telegram
۲۶ اوت، ۱۶.۵۷​.aac
22.4 MB
🌾خوێندنەوەی چوار شێعر لەلایەن کاک عەبدووڵڵا گولابی«هونەر موکریانی»🍃🌸

❤️👌🏻😍
https://t.me/basharafkandi
«الصلاة خيرٌ من النوم»


لەگەڵ هەر هەناسەیەک، ڕیشەیەکی درێژ و ویشک و ئەستوور کە لە بنیمیچ شۆڕ ببۆوە و ڕەنگەکەی لە کۆنی و پیسی بۆ زەردی تۆخ گۆڕابوو و گرێیەک لە کۆتاییەکەی وەک مستێکی قووچاو کە ساڵانێکە نەکراوەتەوە بە بێدەنگی وەجووڵەجووڵ دەکەوت!

دەنگی زڕینگ زڕینگی زنجیر، هەنگاوە ویشک و ساردەکانی سستتر دەکات! لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆنی دار و ئاسن و تەڕایی مچوڕکێک، دەخاتە ناو لەشی !
لە دەرەوەی دیوارەکان، شەو ئێستا بە تەواوی نەشکاوە.
دەنگی قورسی کرانەوەی دەرکە گەورە ئاسنینەکە، تێکەڵ دەنگی بڵینگۆی مزگەوت دەبێ. نە تاریکیی شەو بە تەواوی ماوەتەوە، نە ڕووناکیی بەیان خۆیی بە ژوورە شێدارەکە داکردووە.
دەنگی قژقژ و ڕاکێشانی ئاسن لەسەر زەوی و جیرجیرەی پەستانەکانی دەرکە بە ڕوونی دەبیسترێت.
نیگای بەرەو کورسییەکی دارینی کۆن کە لە نێوەڕاستی ژوورەکە داندرابوو ڕۆییشت.

الله أكبر، الله أكبر
الله أكبر، الله أكبر


وایدانێ یەک لەسەدی ئەو چیرۆکە ڕاستەقینەی کە بۆت گێڕامەوە بەم جۆرەیکە گێڕاتەوە وانەبێ چی؟
ئێمە لەکوێڕا بزانین کە ئەو ژنە بۆ و لەبەرچی بەم نیوەشەوە لەو ماڵە بووە ؟
کاتێک دوای ئەوەیکە خۆی فڕێ دا، خۆ وەهۆش نەهاتەوە کە بۆمان بگێڕێتەوە لە نێوان ئەموئەودا چ ڕوویداوە.

أشهد أن لا إله إلا الله
أشهد أن لا إله إلا الله


درووستە کە جیرانەکان گوێیان لە دەنگی ئەو پیاوە بووە، بەڵام ئاخۆ دەنگی ئەو پیاوە پێش یان دوایی ئەوەیکە ژنەکە چۆتە ئەو ماڵە بیستراوە ؟
باشە کاتێک ئەو ژنە بێهۆشبووە، دوایەش وەهۆش نەهاتۆتەوە،
ئێمە چوزانین کە کوتوویەتی دایکم ناساخە؟
وایدانێ کوتویەتی خوشکم ناساخە
یا کچەکەم، یان هیچانی نەکوتووە!

أشهد أن محمدًا رسول الله
أشهد أن محمدًا رسول الله


باشە ئەگەر جیرانن، ئەو ژنەی کە بێهۆش بووە، نەیزانیوە ئەو کابرایە کوڕە و ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکنەهێناوە؟!

حيّ على الصلاة
حيّ على الصلاة

وایدانێ ئەو کابرایە نازانێ ئەو ژنە دووگیانە و منداڵی وردی هەیە و مێردەکەی ماوەیەکە لە باشوور کار دەکا، ئەو ژنە ناڵێ بۆ بچمە ماڵە پیاوێکی دمڕووت بەو نیوەشەوە!؟
وایدانێ نەخوازیاو چوبێتە ماڵە ئەو کابرایە،
لەکوێڕا بزانین کە ئەو پیاوە دەیهەوێ دەستی لەگەڵ تێکەڵاوکا؟

حيّ على الفلاح

وایدانێ هەموو شتێک بەپێچەوانەی ئەوەیکە هەتا ئێستا بیستوومانە بێ، ئاخۆ ئێمە گوناحباری ئەو کابرایە نابین کە ئێستا، سەربازێکی چاویلکە لە چاو، لەپەنای ڕاوەستاوە و چاوەڕێی فەرمانە،
وەکیلێک سەری بەرەو سینگی شۆڕ کردۆتەوە و بەردەوام لاپەڕەکانی ناو دەستی سەرەوژێر دەکا و چاوی لە چاوی ئەو دەدزێتەوە،
نیگای قازییەک لەسەر کاتژمێرەکەی دەستی ناترازێ و چاوەڕێی واژۆیی کۆتاییە …

حيّ على الفلاح

ئەگەر یەک لەسەدی ئەوەی لە زاری ئەم و ئەویی ڕەوایەت کراوە دروست نەبێ چی؟
یا ئەگر ٩٩./. وابێ من گوناحباری ئەو ژنە نابم کە ئەوێ ساڵێ لەبەر ئەوەی داوێنی پیس نەبێ مردنی هەڵبژارد؟

الصلاة خيرٌ من النوم



یا وایدانێ ئەسڵەن نەیویستووە بمرێ و ئەو کابرایە دمڕووتە مەست بووە و هۆشی لە خۆی نەبۆ و بەڕاکێش ڕاکێش بردوویەتی نۆهەمی دووهەم و لەوێڕا پاڵی پێوەناوە و بەریداوتەوە،
وایدانێ وانەبووە! ئەدی ئەمن گوناحباری ئەو کابرا دمڕووتە نابم؟


الصلاة خيرٌ من النوم



باشە وایدانێ ئەو کابرایە دمڕووت نەبێ و ژنەکەی لە باری دەروونییەوە نەخۆش بێ و چوبێ لە دووی ئەو ژنەی بێهۆش بووە و وەهۆش نەهاتۆتەوە، ژنی ئەو کابرایەی کە هەتا ئێستا وەماندەزانی دمڕووتە وایزانیبێ ئەو ژنە بۆ مێردەکەی هاتووە و ڕەگەڵی کەوتووە، بەری چاوی تاریک بووبێ و لە حەیفان پاڵێکی پێوەنابێ و بەریدابێتەوە؟
باشە ئەگەر وانەبێ ئەمن گوناحباری ئەو ژنەی پاڵی بە ئەو ژنەیەوە ناوە نابم؟


الله أكبر، الله أكبر


وایدانێ لەگەڵ کۆتایی بانگ سەرباز و وەکیل و قازی جۆللانە بەکوڕە دمڕووتەکە دەکەن تۆ گوناحبار نابی؟
یا دوایی بڵاوکردنەوەی ئەم دەقە من عەزاب ویژدان نامگرێ ؟ یا منداڵەکانی ئەو ژنەی کە بێهۆش بووە و وەهۆش نەهاتۆتەوە نایەنە سکاڵام؟
یا مێردەکەی لە باشوورڕا نایەتەوە یەخەم بگرێ؟

هەموو شتێک لە نێوان دوو کاتدا وەستاوە؛ وەک ئەوەی خودی کات لەبەر ئەو ساتە ڕاوەستابێت!

لا إله إلا اللە


✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی

https://t.me/basharafkandi
چیرۆک
سارا سوڵتانی

بەهار بوو لە حەوشە لە پەنا دارە گوێزەکە لەسەر کورسێکە دانیشتبووم ڕادەژام ،سەرم بەرز کردبۆوەو چاوم لە خودا بڕیبوو ، پێکەنی و وتی ئیشی دیکەم بە دەستەوەیە و لە دەرگایان دا نەمکردەوە کارتێکی ئاڵ و واڵی پەمەیی بانگێشتنیان بە سەر  دەروازەدا دە حەسارێ هاویشت ،  شکۆفەکان هەموو وەرین و گەڵاکان سەوزسەوز وەدەر کەوتن پاڵتەکەم دانا هەوا گەرم ببوو گوێزەکان گەیبوون ، دارەکەم نەتەکاند گوێزەکان هەموو  قشقەرەکان بردیان و بە باڵەفڕکە زۆریشیان بە عەرز وەرکرد ، مێرۆکان ڕاوڕاوێنی کێشانەوەیان بوو سەرم بەرز کردبۆوە چاوم لە خودا بڕیبوو پێکەنی و کوتی ئیشی دیکەم بەدەستەویە، لە دەرگایاندا نەمکردەوە ، کارتێکی سەوزی بانگێشتنیان بەسەر دەروازەدا دە حەسارێ هاویشت .بایێکی تووند هەڵیکردبوو تەزوویی سارد بوو پاڵتەکەم لەبەر کردەوە ، گەڵاکان ببوونە کۆلکەزێڕینە سەوز ،قاوەیی،  نارنجی، زەرد، گژەبایێکی تووندتر هەمووی هەڵوەراندن و باران بە عەرزێوە مەڵۆسی کردبوون سەرم بەرز کردبۆوە و چاوم لە خودا بڕیبوو ، پێکنی و کوتی ئیشی دیکەم بە دەستەوەیە ، لە دەرگایاندا نەمکردەوە ، کارتێکی زەردی بانگهێشتنیان بەسەر دەروازەدا دە حەسارێ هاویشت ، دارە گوێزەکە ڕووتابۆوە چۆلەکەکان لەسەری قۆمرغانەیان بەستبوو ، قشقەرە هات و جێی پێ لێژ کردن ، بەفر دایدایە،کلووی بەفر بەقەد پەڕە مریشکێک  وەختاوەختێک باری یەک میترونیوی تێکرد ، سەرم بەرز کردبۆوە چاوم لە خودای بڕیبوو، پێکەنی و وتی ئیشی دیکەم بە دەستەویە.  لە دەرگایاندا ، نەمکردەوە ، بە سەر دەروازەکەدا کارتێکی سپی بانگهێشتنیان دە حەسارێ  هاویشت ، گەرەکم بوو بچم کارتەکان هەڵگرمەوە و بیانخوێنمەوە، بە بەفرەکەوە ڕەق هەڵاتبووم ، تا سێ مانگ تێپەڕی و بەفر تواوە و منیش چوومە کن  پاسەبانەکەی  کۆشکی پاشا دە چیرۆکەکەدا کە پاشا بەڵێنی دەستێک جلی نوێی گەرمی پیدابوو و بەڵێنێکەی نەبردبۆ سەر و پاسەبان بە بەڵێنی سارد سەرمابردبووی .

https://t.me/basharafkandi
لەو پەرتووکانەیە کە بە بڕوای من هەر کوردێک پێویستە بیخوێنێتەوە…

https://t.me/basharafkandi
هەینیی بێ لەگەڵ ئێوارەیی پاییزێکی تەڕ!
من بم و سێوی سوور و سێوی مێخەکڕێژ و ئەو گێلەپیاوە!

https://t.me/basharafkandi
سەردەمانە دەتریقێیەوە بە مێژوی سیاسی کوردستاندا
کە چوار قاشی ناڕێکە
نیشتمان دەخەیە ناو گیرفانت و لەنێوان کارتە بانکییەکانتدا
ونی دەکەیت
لە وێنەکانتدا بە شێوەیەک دەڵێی«سێێێو»
کە ئەننەهوو
کوردستان چوارقاشی ناڕێکە
کە ئەننەهوو
کرێکارانی کورد
ناتوانن وەک تۆ بێژن «ک»
کە “با” دەمەو ئێواران
پانتۆڵە فشەکانیان
لەگەڵ خۆی دێنێ و دەبات و لەنێوان باڵەخانە چل میتریەکاندا دەیانگۆزێتەوە
کە ئەننەهوو
ئەفغانەکان ناسنامەیان نییە و “ناس” دادەنێن
لەژێر ئەو قسانەی
کە دەیانهەوێت قووتی دەن
کە لەژێر “نیو‌کاسەکانی” ئێرانشاری و لەژێر خۆرەتاوی مەیدانی فێردەۆوسی هێڵنج لەسەر هێڵنج
شاهنامە
دەڕشێننەوە سەر ئیسفاڵت
کە ناتوانن
لە وێنەکانیاندا
وەک تۆ «سێو» بێژە کەن
کە دڵەکانیان وەک چاوەکانیان ئەوەندووکەی لێهاتۆتەوە بۆ مەزارشەریف


✍🏻سیروان ڕەزایی

و:بەفرین شەڕەفکەندی

https://t.me/basharafkandi
✅رتبەهای برتر کنکور ۱۴۰۵ در شهرستان مهاباد

🎓 #ریاضی #تجربی و #انسانی رتبه‌های زیر ۴۰۰۰

🎓#زبان و #هنر رتبه‌های زیر ۱۰۰۰

🔴کوردیا امینی فرد ـ رتبەی 83 ـ هنر
🔴پریا نیک مهر ـ رتبه 90 ـ انسانی
🔴رامین پورمقدمی ـ رتبه 123 ـ ریاضی
🔴کوثر کریمی ـ رتبه 123 ـ هنر
🔴سمیرا کریمی خواجلو ـ رتبه 213 ـ انسانی
🔴روژان سیدهادی ـ رتبه 489 ـ تجربی
🔴دیانا مجیدی ـ رتبه 519 ـ تجربی
🔴هومن سلیمانی ـ رتبه 584 ـ تجربی
🔴هانیه خالندزاده ـ رتبه 612 ـ تجربی
🔴هانا محمدزاده ـ رتبه 622 ـ ریاضی
🔴آروین زبیری ـ رتبه 640 ـ تجربی
🔴دریا چالاک ـ رتبه 1096 ـ تجربی
🔴بهداد محمدی فرد ـ رتبه 1132 ـ ریاضی
🔴علیرضا عارفی فر ـ رتبە 1194 ـ ریاضی
🔴کامبخش سرشک ـ رتبە 1397 ـ تجربی
🔴محمد خلیلی ـ رتبه 1543 ـ تجربی
🔴ژینو محمودزاده ـ رتبه 1610 ـ تجربی
🔴دیار پورامینی ـ رتبه 1664 ـ تجربی
🔴بهاره رد ـ رتبه 2259 ـ انسانی
🔴دلنیا محمد رسولی ـ رتبه 2611 ـ انسانی
🔴حمیرا یوسفی ـ رتبه 2993 ـ تجربی

🔴لیست در حال بروزرسانی...

١۴٠۵٫٠۷٫۱۲
🆔 @HajeNews
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سەنگەرم لە پیری گرتووە.docx
25.5 KB
«سەنگەرم لە پیری گرتووە»

✍🏻ئەحمەد بەحری

🌾ئەوڕۆ یەکدانە لە باشترین دیاریەکانی ژیانم لە لایان هاوڕێ و مامۆستای زێدە ئازیزم بەڕيز ئەحمەد بەحری وەرگرت🍃🌸


🫠⚽️

https://t.me/basharafkandi
‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸 pinned «ئەم کاتەتان باش هاوڕێیان. تکایە بەبێ بەستەری کاناڵ پۆستەکان کۆپیی و بڵاو مەکەنەوە. سپاس و پێزانین.»
لامەسسەبن ئەو دەستەواژانەیی
لەقورگی قۆڕی بێویژدانیی دەربڕان

هەرچی ماتیکە هەڵیدەسوومە نێوچاوانی خاک و..
خوێن دەتکێم و
دەڕژێمە ناو شارێکی کەڕ
کە شەقاوە لاڵەکانی شەقام سەریان لە کێشە دەخوورێ …
وەفایی و شەرم و هەشت میتریەکان ونم دەکەن لەنێوان تانوپۆیی پیتەکانەوە
کە چلۆن شاپوور سەری شۆڕی شۆڕ کردە پیادەرۆکانی لیقن
کە ئینتلیجەنسییەک لەو بەری شەقام نەڕڕاندی لەمندا خووسووسیتر بە هەتا پیڕەڵۆکبوونی لەشم و پێکەنیبێت و پێکەنیبێت بە کوردایەتی
کە مێژوو نایناسێتەوە…

✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی

https://t.me/basharafkandi
Balenm Pe Bda [320]
Mikail Mahabadi
مکاییلی دڵان هیوادارم بەمزوانە لە باغی مکاییل گۆرانییەکانت بڵێیەوە…
❤️



https://t.me/basharafkandi