﮼بەدبەخت
2.63K subscribers
206 photos
83 videos
2 links
Download Telegram
﮼بەدبەخت
Photo
وەک ئەو سەگانەی نیوەشەوان ئازاری خۆیانیان بیر دەکەوێتەوە و پەنایەک نادۆزنەوە ژانی خۆمم بیر کەوتەوەو بەم تاریکەشەوەی زستانە نازانم لەکوێدا بقیژێنم،
هەر لێرەم لەو جێیەی بە ئەنقەست خۆت لێ ونکردم،
تا نەبم بە یادگاری بۆت
نازانی کێت لەدەست داوە🖤
زۆر هەوڵیان دا هەرچی کوری شار هەیە
ویستیان جێی تۆ پڕکەنەوە
ویستیان خەم و ژانەی
ئەو دڵەی من کەم کەنەوە
بەڵام نەیان زانی کەتۆ
خەیاڵێکی هندە جوانی بێکۆتای و دابڕانی
ئەوسات بەس تۆ بە ئاوات بووی
کەگوێت لەدەنگی من ببێ
بەڵام ئێستا تەماشاکە
هەرچی لاوی وڵات هەیە
هەرچی دڵی شکاو هەیە
دەنگی منیان لا پەسندە
ئەوەی ڕۆژێ بەو عەشقە دوورە
دەستەکەی گریان بێ
ئەوەی بۆ تەنها یەک چرکەش
دڵی لە عەشق تۆرابێ
داوای شعر لەمن دەکەن
بەملێکی گشت هەستەکان ناوم ئەبەن
دەلێ گەڕێ ئازیزەکەم بابنوسن
ئەگەر من مەلێکی هەست بم
تۆ پاشای تەخت و کۆشکی
ئەگەر دڵی عاشقێک خۆش بکەم
تۆ خۆش بەخت🖤''
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایکم
دایکم تاکە کەسە کە دەزانێت نەخواردنی خواردنی خوازراوم پەیوەندی بە تێریمەوە نیە بەڵکو بە دڵتەنگیمەوە هەیە
وە زۆر خەوتنم پەیوەندی بە تێرخەو نەبوونم نیە بەڵکو بە کوژانەوەم هەیە
تەنیا ئەو دەزانێت دەنگی نزم و سەلام کردنە لەسەرخۆکەم لە کاتی چوونە ژورەوەم بۆ ماڵەوە مانای ئەوەیە رۆژەکەم خراپ بووە
تەنها دایکم دەزانێت کە من زۆر قسە دەکەم بەڵام لە راستیدا هیچ ناڵێم هەر ئەویش دەزانێ ئەو پێکەنین و زەردەخەنە شەرمنانەم خۆشەویستیە و ئەو درەوشانەوەیە جیابوونەوەیە ' ئەو گوێ پێنەدانە بیرکردنە وە رۆشتنم مانای لەبیرکردنە
تەنها دایکم زیاتر لە خۆم دەترسێت لێم
دەترسێت لە بێدەنگیم
دەترسێت لەوەی خەیاڵم دەروات
هەر ئەویش تاکە کەسە کە ئاگاداری شکان و دۆران و سەرکەوتنەکانم بووە
ئەو دەزانێت کە رێگاکەم ئاسان نەبوو🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یان دەبێت نەفرەتی لێ بکەی یان دەبێت خۆشت بوێ' گەر هەردووکی بەیەکەوە بکەی لە ناوەڕاست شەق دەبیت..
تەنیایەکەت بەنرخە:)
چونکە چۆڵە لە کەسانی بێنرخ🖤.
دونــیامــی..
بێ تــۆ دوونیا وێرانیـــیە..
گەر تۆ نەبیت ئەم شارە بۆ من چۆڵەوانییە..
بـــــوونت ئــــارامییە..
نــــەبوونت تەنگیـــیە..
بەخــــوا بێ تۆ ھیچ شتێک باش نییە..
دەستت لە نێو دەستم بێت دوونیا وێڵ دەکەم..
نـــەکەی فکر کــــەیەوە جەزاب..
قــــەت من تۆ تەنھا بکەم..
بـــێ تۆیی لە من نایە نەفەسم..
بــــێ خۆتم مەکە گـــشت کــەسم..🖤
بینیوتە ئازیز..
نيوە بێت يان پڕ ،
ئاسمان دەستبەردارى مانگ نابێ🖤
ئێسقان بدە بە سەگ لە دەورت ئەسورێتەوە..
من دڵم دا پێت هیچ و پوچ🔥(:
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەیری روخسارت کە..
پەڵەی بێ ئابرووی لەسەرە🔥.
ئەوەی چوو چوو لەمن نەچوو منی لێ چوو..
چیرۆکەکەمان کۆتایی هات نە ئەو مردوو نە من شێت بووم🔥.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منت بیرم ماوە..
منت بیر ماوە سەردەمێک ئەستێرەم دەچنی بۆ شەوەکانت ، منت بیر ماوە دڵی تۆم وەک و چۆلەگەیەکی بریندار لە ناو دەستەکانم ھەڵ گرتبوو ، منت بیرماوە بۆ خۆم شارێکی وێران بووم کەچی لە بیری دووبارە ئاوەدان کردنەوەی تۆدا بووم ، منت بیرماوە بۆ خۆم پڕ بووم لە تاریکی بەڵام چرای ئومێدم بۆ تۆ ھەڵ کردبوو ، منت بیر ماوە ڕابردووی خۆم جێ ھێشتبوو لە بیری داھاتووی تۆیا بووم ، منت بیر ماوە کاتێک بە دەم ئازاری خۆمەوە ئەمناڵاند بەڵام لەبەر تۆ دەرم نەخست ھەر بە خاتری ئەوەی نەختێک پێکەنین بۆ لێوت بچنم ، منت بیر ماوە ھەموو جارێک لە بەر تۆ بیرم دەچوو نزا بۆ چارە ڕەشییەکانی خۆم بکەم...!
دوای تێپەڕ بوونی ئەم ھەموو کاتە دەزانی ئەوپەڕی بەدبەختی چیە؟!
لەو دیوی ھەزاران دیوارەوە ژیانم نەویست..!
خۆم لە بیر کرد من لە بەر تۆ خۆیشم نەویست..!
ساردێکی وەھا ھاتە نێوانمان ھەموو تەمەنمان خەریک بین ھێشتا بۆمان گەرم نابێتەوە •🖤
هیچ جارێک هەستە جوانەکانمان هەڵە نەبووە ئێمە هەڵەمان لە کەسەکان کردووە❤️‍🔥.
کەس کەسی لەدەست نەدا ئەوەی ڕۆی خۆی بەکەم زانی ئەوەی مایەوە جێگای خۆی زانی❤️‍🔥.
وەستام بەرامبەر هەر کەسێک
کە باسی تۆی کرد...❤️‍🔥
من هیچ رێزێکم نیە بۆ ئەو خزمانەی دڵی دایکم دەشکێنن❤️‍🔥
تۆ هەمیشە لە مرۆڤەکانی تر جوانتری❤️‍🔥
تۆ وایت هەم دڵ هێمن دەکەیتەوە هەم سەرگەردانی دەکەیت🍂.