ماڵپەری به‌هه‌شت www.ba8.org
1.03K subscribers
1.67K photos
535 videos
51 files
984 links
ماڵپەری بەهەشت ماڵپەر ێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە.
Download Telegram
Forwarded from بەکورتى
دوعا گرنگەکەى دواى تەحییات
لە دواى خوێندنى تەحییات دوعایەکی گرنگ هەیە کە پێغەمبەرى خوا ﷺ صەحابەکانى فێری ئەم دوعایە دەکرد هەر وەک چۆن فێری سوڕەتێکی قورئانی دەکردن ، ئایا تۆ ئەم دوعایەت لەبەرە و ڕۆژانە لە نوێژەکانت دەیخوێنی؟
ئەبو هوریرەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : گەر یەکێک لە ئێوە تەحییاتى خوێند با پەنا بگرێت بەخودا لەچوار شت و بڵێت :
( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ) .
واتە: خودایە پەنات پێدەگرم لە :
1. سزای ناو گۆڕ‌.
2. سزای دۆزەخ‌ .
3. فیتنە و ئاشوبی ژیان‌ و مردن‌ .
4. خراپەی ئاشوب و فیتنەى مەسیحی دەججال .

تێبینی : زۆربەی زانایان دەفەرموون خوێندنى ئەم دوعایە سوننەتە ، بەڵام هەندێکی کەم پێیان وایە واجبە .
بۆیە باشتر وایە موسڵمان لەبەرى بکات و بیخوێنێ و کەمتەرخەم نەبێت ، وە بە نەخوێندنى نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە چونکە بۆچونى صەحیح ئەوەیە کە سوننەتە نەک واجب .
--------------------------
بەکورتى (198)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/1749
Forwarded from بەکورتى
فەزڵ و پاداشت و حیکمەتی بانگدان لە ئیسلامدا

پاداشتى بانگدان
١. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (الْمُؤَذِّنونَ أطولُ الناسِ أعناقًا يومَ القِيامةِ) .أخرجه مسلم
واتە : واتە: بانگ بێژەكان لە ڕۆژی دواییدا گەردنیان لە هەموو كەس درێژترە.
٢. هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : ( إنه لا يسمع مدى صوت المؤذن جن ولا إنس ولا شيء إلا شهد له يوم القيامة ) أخرجه البخاري
واتە : کاتێک بانگبێژ بانگ دەدات و گرۆی جنۆکە و مرۆڤەکان یان هەر شتێکی تر کە گوێیان لێ دەبێت ئەوا لە قیامەتدا شایەتی بۆ دەدەن .

شیکردنەوە :
بانگدان لە دروشمە دیارەکانی ئیسلامە ، وە لە عیبادەتە گەورەکانە ، خوای گەورە پاداشتێکی زۆری لە بری داناوە بەجۆرێک گەر خەڵکی ئەندازەکەی بزانن ئەوا پێشبڕکێی بۆ ئەکەن ، جا بانگبێژانیش درێژترین ملیان هەیە لە ڕۆژی دواییدا لە کاتێکدا خەڵکی لەناو عارەقەی خۆیدا دەخنکێن ، ئەمەش پاداشتی ئەو دەنگ هەڵبڕینەیانە بە زیکر کردنی خوا بەجۆرێک کەسانی باش و خراپ گوێیان لێ دەبێت ، وە گشت شتێک کە لە دونیادا گوێیان له بانگەکانیان بووە لە قیامەتدا شایەتیان بۆ دەدەن .

حیکمەتى بانگدان لە ئیسلامدا:
١- ئاشکرا کردنى تەوحیدى خواى گەورەى تێدایە .
٢- ئاشکراکردنى شیعارى ئیسلامە .
٣- ئاشکرا کردنى پەیامبەرێتى پەیامبەرى خۆشەویستمان محمدى تێدایە ﷺ
٤- بانگ کردن و ئاگادار کردنەوەى موسڵمانانە بە کاتى نوێژەکان .
٥- بانگ کردنى موسڵمانانە بۆ بەختەوەرى کە لەنوێژدا دەستیان دەکەوێت .
----------------------
بەکورتى (٢٠١)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-57
Forwarded from بەکورتى
حوکم و ئادابەکانى مەسح کردن لەسەر خوف و گۆرەوی

یەکەم : پێناسەى مەسح
مەسح: بریتی یە لەدەستی تەڕ هێنان بەسەر خوف یان گۆرەوی دا بێ ئەوەی ئاوی پێ دا بکرێت و بشۆردرێ .

دووەم : مەبەست لە(خوف و گۆرەوی)
مەبەست لە (خوف) هەموو ئەو شتانەیە کە لەپێ دەکرێن و لە پێست و جلد دروست کراوە ، وە مەبەست لە گۆرەوی : ئەو شتانەیە کە لە صوف و هاوشێوەکانی دروست دەکرێت .

سێیەم : حیکمەتی دروستێتی
حیکمەت لەدروستێتی مەسح کردن لەسەر خوف و گۆرەوی ئاسان کاری کردنى بۆ مرۆڤەکان ، بەتایبەت لەزستان و کاتی سەرمادا ، وەهەروەها لەسەفەردا .

چوارەم : حوکمەکەى
مەسح کردن لەسەر (خوف و گۆرەوی) دروستە و لەپێغەمبەرەوە ﷺ هاتووه .

پێنجەم : مەرجەکانی
١. دەبێ (خوف و گۆرەوی) یەکەی بەدەس نوێژەوە لەپێی کردبێت .
٢. پێویست(خوف و گۆرەوی)یەکە ، پاک بن .
٣. پێویستە مەسحەکە بۆ شکانی دەس نوێژ بکرێت ، نەک بۆ لەش گرانی .

شەشەم : ماوەی مەسح كردن
کەسێک لەماڵ بێت و لەسەفەردا نەبێت دەتوانێت بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک مەسحیان لەسەر بکات ، بەڵام بۆ کەسی موسافیر دەتوانێ سێ شەو و سێ ڕۆژ مەسحیان لەسەر دەکات و خوف یان گۆرەوییەکەى دانەکەنێ تا ئەو سێ ڕۆژە .

حەوتەم : شوێن و چۆنیەتی مسح کردن
سەبارەت بە شوێنەکەى تەنها سەرەوەى پێی مەسح دەکات نەک ژێر پێی ، وەبەدەستی ڕاستی مەسحی لەسەر پێی ڕاستی دەکات و بەدەستی چەپی مەسح لەسەر پێی چەپی دەکات لەیەک کاتدا.

هەشتەم : هەڵوەشێنەرەوەکانى
١. كۆتایی هاتنی ماوەكەی .
٢. لەشگران بوون .
٣. داكەندنی مەسح لەسەركراو لە هەردوو پێ‌ .
تێبینی :
مەسح کردن لەسەر خوف و گۆرەوی تایبەت نیە بە زستانەوە یان تەنها بۆ ئەو کەسە نیە کە پێی بریندارە بەڵکو بۆ هەموو کاتێک و هەموو کەسێکە .
-------------------------
بەکورتى (٢١٣)
بۆ زانیارى وردتر لەسەر ئەم بابەتە ئەم لینکە بکەنەوە
https://ba8.org/Besh/30
Forwarded from بەکورتى
بومەلەرزە و پەند و ئامۆژگارییەکانى
ڕودانى بومەلەرزە کۆمەڵێک پەند و ئامۆژگاری گرنگی تێدایە گەر لێی وردببینەوە و بیرى لێ بکەینەوە لەوانە :

یەکەم : لە ئامۆژگاریەكانى بومەلەرزە ئەوەیە کە زەوی لەرزە و هاتنی قیامەتمان بیردەخاتەوە کە خواى گەورە دەفەرموێ : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيم) واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه‌! به‌رده‌وام له‌په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆ بپارێزن له‌خه‌شم و قینی ئه‌و ،فه‌رمانه‌كانی به‌چاكی جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه‌به‌ڕاستی بوومه‌له‌رزه‌و هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت و كاولبوونی دنیا، كارێكی زۆر سامناك و گه‌وره‌یه‌.
بۆیە ئەبێ بزانین کە بومەلەرزەیەکی زۆرگەورە لەپێشمانە و دەبێتە هۆی کاول بونی هەموو دنیا ، ئەو کاتە تەنها کردەوە چاکەکانت سودی بۆت هەیە.

دووەم : بومەلەرزە پێی وتین و پێمانی سەلماند كە هیچ كەسێ لە ئێمە زەمانی نیە ، خوای گەورە هەركات ویستی لێ بێت لەناومان دەدات ، مردن لە ناکاوە بۆیە بینیمان هەزاران کەس بە ئیسراحەتى خۆیان شەو نوستن و لە ناو شرینی خەودا مەرگ بووە میوانیان و نەگەشتنە سپێدەى بەیانی .

سێیەم : پێی وتین ئەبێت لە مەودوا بە خۆماندا بچینەوە ، نابێ غافڵ و بێ ئاگا بین و بەردەوام بین لەسەر تاوان خراپە، نەک هەر خۆمان بەڵکو دەبێ ئاگامان لە خێزان و کچ و منداڵەکانمان بێت و ڕێگە نەدەین بەرەو تاوان و خراپە بچن و کارێک بکەن کە خواى گەورە توڕە بکات .

چوارەم: پێی وتوین هەتا زەوی لەرزە نەبینین قەدری ئەو نیعمەتە نازانین كە بە خۆشی و ئیسراحەت لەسەر ئەم زەویە ژیان بەسەر دەبەین ، هەر وەك چۆن تا نەخۆش نەكەوی قەدری لەشساغی نازانی .

پێنجەم : پێی وتین کە ماڵی دنیا زۆر کەم قەدر و بێ نرخە چونکە خۆشەویستترین شتێك كە ئینسان لێی ڕا دەكا لە كاتی بومەلەرزە موڵک و ماڵەکەیەتی ، ئەمە دەبێت وات لێ بکات زیاتر هەوڵ بۆ قیامەتت بدەى نەک کۆکردنەوەى ماڵی دنیا ، چونکە ئەوەى کە دێتە گۆڕەکەتەوە و سودی بۆت هەیە کردەوە چاکەکانتە نەک موڵک و ماڵەکەت .

شەشەم : بومەلەرزە پێی وتین كاتێك دەسەڵاتی خوای گەورە هات هیچ كەسێ هیچ دەسەڵاتێ بەرگەی ناگرێت وەکو خواى گەورە دەفەرموێ : [إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءاً فَلا مَرَدَّ لَهُ] كە خوا بیەوێت سزای قەومێك و خەڵكێك و گەلێك بدات گەڕانەوەی بۆ نیە .
کەواتە دەبێ ڕوو بکەینە خواى گەورە بە تەوبە کردن و زەلیلی نواندن بۆى ، چونکە هەموومان لاواز و بێ دەسەڵاتین .
-------------------------
بەکورتى (220)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەنەوە
https://walamakan.com/3529
پێنج مژدەى گەورە لە یەک ئایەتدا
خواى گەورە دەفەرموێ :
[وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ](التوبة72)
ئەم ئایەتە پیرۆزە پێنج موژدەی گەورەی تێدا بەدی دەكرێت كە تایبەتە بە باوەڕدارانی ڕاستە قینە لە ئافرەتان و پیاوان ، لەوانە:
1- خوای گەورە پەیمانی داوەو پەیمانی خواش بە جێ یەو لە كات و ساتی خۆیدایە،ئەو پەیمانەش ڕوودەكاتە پیاوانی بڕوادارو ئافرەتانی بڕوادار كە باخ وباخاتێكی لە بە هەشتدا بۆ ئامادە كردوون كە بەردەوام چەندین ڕوبار بە ژێریدا دەڕوات.
2- بۆ هەتاهەتایی لەو بە هەشتەدا دەمێننەوەو ئیتر جارێكی تر مردن نایبننەوەوە چونكە مردن لەبەرچاویان سەردەبڕدرێت واتە كۆتایی بەو ناڕەحەتیەش دێت .
3- خانوو جێگەی نیشتە جێ بوونیان لە بە هەشت پێ دەدرێت و تیایدا دەحەسێنەوە.
4- ڕەزامەندی خوای گەورەش بۆ ئەوانە لەوڕۆژەدا لە هەموو شت گەورەترەو خۆشترین دەستكەوتە بەلایانەوە.
5- هەروەها ئەوە سەركەوتنێكی گەورەیە كە باوەڕداران بە هەردوو ڕەگەزەوە دەیبینن و پێی شاد دەبن.
.................
کەناڵی بەکورتی لای خۆت زیاد بکە و ڕۆژانە سودمەند بە لە بابەتە شەرعییەکان
https://t.me/ba_kurty
خوشک و برایانی بەڕێز : گەر دەتەوێ لە دینەکەت شارەزاببیت و ڕۆژانە بابەتێکی کورت و پوختت بەدەست بکات سەبارەت بە حوکمە شەرعییەکان ئەوا کەناڵی بەکورتى لە تلیگرام لاى خۆت زیاد بکە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە (225) حوکمى شەرعی تێدا بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە (حەوت هەزار) ئەندامی هەیە .
https://t.me/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
پێشبڕکێی مانگی ڕەمەزان.pdf
1.3 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی دووەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (100) نمرەیە :
أ. (60) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (30) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (10) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://t.me/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە (25)ى شەعبان دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم: خەڵاتەکان تەنها کتێب دەبێت و بریتین لە (15) خەڵات و هەوڵیش دەدەین خەڵاتی ماددی زیاد بکەین إن شاء الله ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵاتەکان با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە ئەحکامەکانى ڕۆژوو کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
بۆ پەیوەندی کردن
https://t.me/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
تایبەت کردنى جێگایەک لە ماڵدا بۆ نوێژ وعیبادەت
بەداخەوە خەڵک لەماڵدا جێگایەک تایبەت دەکەن بۆ نووستن و دانەیەک بۆ مەتبەخ و دانیەکی تر بۆ تەلەفیزۆن ..هتد ، بەڵام بێ ئاگان لەوەی ژوورێک تایبەت کەن بۆ عیبادەت و نوێژ کردن لە کاتێکدا ئەمە یەکەم کاری هاوەڵان وسەلەفی ساڵەح بوو بەشێوەیەک یەکێکیان جێگایەکی تایبەت دەکرد بە مزگەوتی ماڵ بۆ نوێژ کردن   .
جا مزگەوتی ماڵ : ئەو جێگەیەیە کەخاوەن ماڵ بۆ نوێژی سوننەت و قورئان خوێندن و یادی خوا بەکاری دێنێت ، جا ئەو جێگەیە یان ژوورێکی کامڵە ویاخود بەشێکی ژوورەکەیە .

سەبارەت بە بەڵگەى ئەم کارە لە سوننەتدا لە هەردوو صەحیحی بوخارى و موسلیمدا هاتووە کە :
عوتبانی کوڕی مالیک کاتێک پێغەمبەری خوا صلی الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چوو بۆ ماڵیان داواى لە پێغەمبەرى خوا کرد لەماڵەکەى دا نوێژ بکات و بیکات بە شوێنی نوێژ کردنى پێغەمبەری خوا صلی الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : لەکوێدا پێت خۆشە نوێژ بکەیت ؟
ئەویش ئاماژەی کرد بۆ جێگەیەک لەماڵدا ، پێغەمبەری خواش صلی الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی تێدا کرد .
ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت : ئەم فەرموودەیە ئەوەی لێ فائیدە دەکرێت :دروسته لەماڵدا جێگایەک تایبەت بکرێت بۆ نوێژ ، ئەوەی هاتووە لەڕێگری کردن لەدیاری کردنی جێگایەک لەمزگەوتدا ئەوا لەترسی ڕیایە  .
وە الحافظ ابن رجب رحمه الله دەڵێت  :
سەلەف عادەتیان وا بوو لەماڵدا جێگایەکیان تایبەت دەکرد بەنوێژ کردن .
تێبینى : دیارى کردن و تایبەت کردنى ئەم شوێنە لە ماڵدا بۆ نوێژى فەرز نیە چونکە واجبە پیاوان نوێژە فەرزەکانیان لە مزگەوت بە جەماعەت بکەن ، نەک بە بیانوى تایبەت کردنى ئەم شوێنەوە کەمتەرخەمى بکەن لە نوێژى جەماعەت .
---------------------
بەکورتى (232)
وەکو ستافی کەناڵی بەکورتى پێشبڕکێیەکمان ڕاگەیاندوە سەبارەت بە حوکمەکانى مانگی ڕەمەزان ئەو (pdf)  بکەرەوە و بەشدارى بکە
https://t.me/ba_kurty/296
Forwarded from بەکورتى
سبەینێ سێ شەممە (1) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (15) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان


1- مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
2- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە  کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
4- چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
5-  بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
6- مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
7- ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
8- ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
9- پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
10- مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
11- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
12- تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
13- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
14- سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
15- ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (30) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
----------------------
بەکورتى (233)
گەر زانیارى زیاترت دەوێ سەبارەت بە فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى مانگی شەعبان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18
خۆشەویستی قورئان
چۆن خۆشەویستی قورئان لەدڵەکاندا جێگیر بکەین؟


خۆشویستنی قورئان بەوە دەبێت گرنگی پێبدەیت و لەکارو ڕەوشتدا ڕەنگبداتەوە.
   پێویستە هەمیشە لەقورئانەوە نزیک بیت و هەموو ئەو ڕێگرییانە لاببەیت کە دەکەونە نێوان تۆو قورئان .
خۆت لەسەر ئەوە ڕابهێنە دڵ و دەروونت چێژ وەربگرن لەفەرمایشتە پیرۆزەکانی پەروەردگار .
لەبەرئەوەی قورئانی پیرۆز نورو ڕوناکییە ، ڕێنیشاندەرو ڕەحمەتە بۆ ئیماندار ، دڵ و دەروون دەژێنێتەوە .
لەبەرئەوەی هەر دڵێک قورئانی تێدا نەبێت ئەوە مردووە هەرچەندە لەڕوکەشدا لەژیاندابێت.
   هەوڵبدە گوێبیستی ئەو قورئانخوێنانە بە کە دڵ و دەروونت ئاسودە دەبێت بەبیستنی دەنگیان .
نزای زۆر بکە تاوەکو خودای گەورە مۆفەقت بکات و قورئان بکاتە بەهاری دڵت ،
کاتە گرنگەکاکانت بەخوێندنەوەو لەبەرکردنی قورئان پڕبکەوە ، تەمبەڵی و شەیتان وات لێنەکەن دڵت بێئاگا بکەن لەخوێندنەوەو تێفکران و کارپێکردنی.
    هەوڵبدە پلانت هەبێت و بەرنامە دابنێ تاوەکو ڕۆژانە هیچ نەبێت پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەک لەقورئانی پیرۆز بخوێنیتەوەو لەماناکانی ڕابمێنیت ، لەو ئایەتانەی کە ترس و بیمی قیامەت و ژیانی ناخۆشی دونیای تێدایە ڕابوەستی و ساتێک دڵ و دەروونت بگرین بۆ حاڵی ژیان و دواڕۆژت .
ئەو ئایەتانەش کەباس و خواسی خۆشی یەکانی بەهەشت و نیعمەتە نەبڕاوەکانی قیامەت دەکات بۆ ئیمانداران هانت بدات و کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەیت .
ئەمانە هەموو دەبنە مایەی ئەوەی چێژ ببینیت لەخوێندنەوەو بیستنی قورئان زیاتر و زیاتر لەدڵتدا خۆشەویستی قورئان دەچەسپێت و جێگیر دەبێت.
خوای گەورە خۆشەویستی قورئان لە دڵماندا جێگیر بکات، ئامین .
--------------------
بەکورتی (٢٣٨)
وەکو ستافی کەناڵی بەکورتى پێشبڕکێیەکمان ڕاگەیاندوە سەبارەت بە حوکمەکانى مانگی ڕەمەزان ئەو (pdf)  بکەرەوە و بەشدارى بکە
https://t.me/ba_kurty/296
Audio
دەزانى چەند ساڵ لەناو گۆڕدا دەمێنیتەوە؟
هیوادارین هەمووتان گوێ لەم کورتە وتارە بگرن چونکە زۆر کاریگەر و بەسوودە بە بەرز کردنەوەى ئاستى ئیمانى
چ کتێبێک بکڕین؟
بۆ ئەو بەڕێزانەى سەردانى پێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب دەکەن ئاشناتان دەکەین بە (15) کتێبی گرنگ و بەسوود کە پێویستە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت بەتایبەت کتێبی : پریاسکەى پڕگەوهەر و توێشووی خواناسان .
بەشێکی زۆرى کتێبەکان بۆ یەکەمجارە چاپ کراوە.
پێشەنگاکە لە ٨ /٣ تا ١٧ /٣ بەردەوام دەبێت
------------------------
سەرجەم کتێبەکان لە ناوەندی تیشک دەست دەکەوێ بە داشکاندنی تایبەتەوە
لە دەرگاکەى سەرەکی هاتیتە ژوورەوە فەرعى چوارەم بەدەستى ڕاست ژمارە E8
Forwarded from بەکورتى
پێشبڕکێی مانگی ڕەمەزان.pdf
1.3 MB
ئاگادارى ......... ئاگادارى
خوشک و برایانى بەڕێز : إن شاء الله جومعەى داهاتوو کاتژمێر (5) ى دواى عەسر تاقیکردنەوەى کەناڵی (بەکورتى) دەست پێ دەکات کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (100) نمرەیە :
أ. (60) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (30) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (10) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://t.me/ba_kurty
سێیەم : لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
چوارەم: خەڵاتەکان تەنها کتێب دەبێت و بریتین لە (15) خەڵات ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵاتەکان با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە ئەحکامەکانى ڕۆژوو کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
هەر بەڕێزێک ئاگاداری ئەم تاقیکردنەوەیە نیە
دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات
https://t.me/malpariba8
لەڕەمەزانی پارەوە تاوەکو ئێستا هەزاران کەس مردن و ئێستا لەگۆڕدا ئاواتە خوازن یەک ڕۆژ ڕۆژوو بگرن ، تۆش سوپاسی خودا بکە کە لە ڕیـزی مردوان نەبویت و وا نزیک دەبیتەوە لە مانگی ڕەمەزان .
اللهم بلغنا رمضان
Forwarded from بەکورتى
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێخۆشبونى خواى گەورە لەڕەمەزاندا بۆ کێ یە؟ کەمتر لە دو خولەک و نیو
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ : لەمانگی ڕەمەزاندا هەمو شەوێ خواى گەورە کۆمەڵێ لەبەندەکانى ڕزگار دەکات لە ئاگری دۆزەخ.
ئایا ئەم ڕزگار کردن و لێخۆشبونە بۆ کێ یە؟