« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
2.54K subscribers
1.6K photos
1.34K videos
ماڵئاوایت کرد، بەڵام نەما ماڵێک تا ئاوابێ🤎





OWNER: @s9omma
Download Telegram
هێندە هەوڵ دەدەیت نزیكتر بیتەوە بەڵام زۆر دوردەكەوێتەوە، هێندە باشی دەنوێنیت هێشتا ناتوانیت دڵی مرۆڤێك كێش بكەیت، گەلێك سەیرە لە سوچی شەقامێكی ئەم شارەدا سەدان مرۆڤ هەڕاج دەكرێت ئەگەر چی تۆ بتەوێت مرۆڤێك بەدەست بێنیت و هەوڵی بۆ دەدەی شكست دێنیت، وەلێ هێشتا ناتەوێت باوڕ بە دڵت بێنیت کە نابێت شتێك ڕێك لە نێو سینگتدا هەرایەك دەنێتەوە و دەڵێت ” بترسە خۆ لە كۆتایدا ناگەیت بە هیچ ” دەترسی لە كۆتاییەكان كە لە هەموو چیڕۆكێكدا پارچەیەكی لێ بردووی، خاڵی بوویتەوە لە هەستەکانت ئەو هەستانەی کە هیچ کەس گوێی پێنادات و دەمرێت و تۆ دەکات بە مرۆڤێکی تر ...🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
پێویستم بە ڕووداوێکی گەورەیە
خۆزگە کاتێک دەگەڕامەوە
پێڵاوەکانت لەبەر دەرگا دەبوون ..
گوتی لەبەر چاوە زەردەکانتە پایزم خۆشدەوێ🌚
ئەو چاوەی پڕبێت لە کەسێک سەختە کەسێکی تر سەرنجی ڕابکێشێت
تۆ لێرەنیت و ئەمە گەورەترین خەمۆکیە🫠
ئەترسم بەڕاستی خۆشم بوێیت لە دەستت بدەم، پاشان ئازار بچێژم ئەترسم ئەم هەلی خۆشەویستیە لە دەست بدەم دواتریش پەشیمان بم، پێم بڵێ چۆن خۆشم بووێی بەبێ ئازار ؟
چۆن خۆشم نەوێی بەبێ پەشیمانی؟🌚
باوکم پێویستی بە عەتر نیه
ئەو هەمیشە بۆنی مەردایەتی لێ دێت♥️
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
جوانترین شت لە تۆدا چاوەکانت نیە
ڕووخسارت نیە قژت لوتیشت نیە
جوانترین شت لە تۆدا ئەوەیە دڵخۆش ئەبم کە ئەتبینم ئاسودە ئەبم بە هەبوونت🤎
هەموو شتێک بۆ خودا باس دەکەم
ئەبێ پەنجەکانیشم سزا بدەم
چونکە شتی زۆر جوانیان نوسیووە بۆ کەسانێک کە شایەنی نەبوون🌚
لەگەڵ پیاوەکانی خۆمان خانمین
لەگەڵ بێگانەکانیش خۆمان پیاوین🦦
ئازاری هەیە ئێستاش
جێگای خۆش ویستنت🫠
قیممەی بێهیواییە کە قسەت لەگەڵ دەکەم
وەلێ دەشزانم ناتوانم تۆم هەبێت
بەڵام ڕازیم بەوەی هەر وەک پێم گوتی:
هەفتەی جارێ دەتوانم بە نامەیێک
لە ئەحواڵت بپرسم لە باشیت دڵنیاببمەوە
هەڵم واسیووی
بە دەماری هەرە ناسکی دڵمەوە🤎
پێکەنینت خستە سەر لێوەکانم
سوپاس بۆ بوونت لە ژیانم .♥️
نامە و وشە شیرینەکانتم لای خۆم هەڵگرتوە لە سوچێک شاردوومەتەوە هەرکات بیرت بکەم دەیخوێنمەوە🌚
من بەبێ تۆ غەریبم لەم شارە ...
غەريبم مەكه له كاتێک من تۆ بە نیشتیمانی خۆم ئەزانم..🫠🥀
مرۆڤانێک ئامادەن بۆ دڵخۆشی تۆ بەرگەی هەموو ئازارێکی ژیان بگرن پارێزگاریان لێ بکەن🌚