« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
2.6K subscribers
1.6K photos
1.34K videos
ماڵئاوایت کرد، بەڵام نەما ماڵێک تا ئاوابێ🤎





OWNER: @s9omma
Download Telegram
بوو بە دوو ساڵ وجوودت هەیە لە ژیانم هەموو شتێک لە یادەوەریمدا ماوە، چیڕۆکەکە لە یەکێک لە شەوەکانی مانگی پێنجدا دەستی پێکرد، تۆ جوانترین و شیرینترین ڕووداوی ژیانم بووى، وەلێ تۆ تەنیا ئەو ڕووداوەی کە ژیانمت جوانتر کردووە بڕوام پێبکە ئەوەی دەیڵێم لە دڵەوەیە دواتر تێدەگەیت کە کەس بەو شێوەیەی من خۆشم ویستوویت خۆشی ناوێیت، بەشە غەمگینەکەی منیش ئەوەیە هیچ کەس ناتوانێت وەک تۆ بگاتە قوڵترینی ڕوحم، لە کاتێک ئەوەی هەنگاوێکی دەنا لێم نزیک بێت من دوو هەنگاو دوور دەکەوتمەوە دڵنیام کەس وەک من نابێت بۆی، وە کەسیش نابێتە ئەو مەوداکە کەمبوو: پایزێک و زستانێک و هاوینێک و بەهارێکمان بەیەکەوە بەڕێکرد بارانێک و بەفرێک و چەند جەژنێکیشمان تێپەڕاند هەمووی هەر بەقەد سەد ساڵێ دەبوو ،گەر ئێستا بمەوێ هەموو شتێک باس بکەم پێویستم بە وشەی زیاترە، نامەوێ بیگێڕمەوە قەرارە هەمووی لەو دڵە جوان و پاکەی خۆمدا هەڵبگرم، بۆ هەمیشە و تا ئەبەد وەک جوانترین چیڕۆک لە ژیانمدا دەمێنیتەوە "♥️

٢٠٢٢.٥.٥
٢٠٢٤.٥.٥
کە چاوم لەسەر تۆ بوو
مەترسە لەو چاوانەی لەسەر منن🌚
تۆ پرچە زەردە وەریوەکەم نیت
تا خەمت لێ بخۆم🫠
متمانەیەک بە ڕەفتار لە ناوچووبێت
بە قسە دروست نابێتەوە🦦
تۆ بوویتە هۆکاری ئەوەی
چەندەها جار لە خۆم بپرسم
مەگەر من چیم بۆ نەکردبوو
مەگەر من چیم کەمبوو؟
خۆزگە هیچ کات دووریتم تەجروبە نەکردبا🫠
من دڵم بۆ خۆشم تەنگ نابێ
حەز دەکەی بڕۆ بمرە🦦
سەیری خودا چی لە تۆدا خوڵقاندووە
چ جوانیەکی یەکجار وردی لەناو تۆدا نەخشاندووە
هەر کەچاوم کەوتە سەرت وامزانی لە ئاسمانی خوداوە کەوتویتە سەر تەختی زەوی هەتا ئێستاش وا دەزانم یان ئەستێرەی دابەزیوی یان پریشکێکی گەرمی ئەوی🤎
من لەگەڵ کەسێک لە پێش چاوم کەوتووە بەڵام لە دڵم نەڕۆشتووە چی بکەم؟
نەبوونیشم لە وجوودی هەمووان جوانترە🤎
شتە جوانەکان زۆرن
بۆ نموونە دوو خوێنەر یەکیان خۆشبووێ🤎
تێدەگەم لێت منیش بە منداڵی کۆلارەیەکم هەبوو تا زیاتر دوورکەوتبا دڵخۆشتر ئەبووم🌚
ئەم دڵتەنگیە ئێسکەکانمی شەق شەق کرد
ئەگەر پەیی ببەیت بە پاکی ئەو رۆحەم
هیچ کات غەمبارم ناکەیت🌚
من هیچ لە پەیوەندی نێوان دوو کەس نازانم وەلێ دەزانم لە پەیوەندییەکەدا کاتێک یەکیان دەڕوات ئەوەی تر هەموو ڕۆژ سەیری یادگارییەکان دەکات تا بزانێ هەڵە لە کوێدا بووە🫠
وەرە با تێر تەماشات کەم🤎
هێندە هەوڵ دەدەیت نزیكتر بیتەوە بەڵام زۆر دوردەكەوێتەوە، هێندە باشی دەنوێنیت هێشتا ناتوانیت دڵی مرۆڤێك كێش بكەیت، گەلێك سەیرە لە سوچی شەقامێكی ئەم شارەدا سەدان مرۆڤ هەڕاج دەكرێت ئەگەر چی تۆ بتەوێت مرۆڤێك بەدەست بێنیت و هەوڵی بۆ دەدەی شكست دێنیت، وەلێ هێشتا ناتەوێت باوڕ بە دڵت بێنیت کە نابێت شتێك ڕێك لە نێو سینگتدا هەرایەك دەنێتەوە و دەڵێت ” بترسە خۆ لە كۆتایدا ناگەیت بە هیچ ” دەترسی لە كۆتاییەكان كە لە هەموو چیڕۆكێكدا پارچەیەكی لێ بردووی، خاڵی بوویتەوە لە هەستەکانت ئەو هەستانەی کە هیچ کەس گوێی پێنادات و دەمرێت و تۆ دەکات بە مرۆڤێکی تر ...🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
پێویستم بە ڕووداوێکی گەورەیە
خۆزگە کاتێک دەگەڕامەوە
پێڵاوەکانت لەبەر دەرگا دەبوون ..
گوتی لەبەر چاوە زەردەکانتە پایزم خۆشدەوێ🌚