Forwarded from اتچ بات
#چیرۆک
ژنێک دیرهەمێکی دا بە کەنیزەکەکەی و وتی:بڕۆ هەندێک گەنمە کوتاوم بۆ بکڕە، زۆری پێ نەچوو گەڕایەوە و وتی:
خانمەکەم! دیرهەمەکەم لەدەست کەوت و لێم ون بوو.
ئەویش وتی: هەی چی و چی! پڕ بە پڕی دەمت لەگەڵمدا دەدوێیت و دەڵێیت :دیرهەمەکە ون بووە؟
کەنیزەکەکە بەدەستێکی نیوەی دەمی گرت و بەنیوەکەی تری وتی:خانمەکەم قاپەکەش شکا!
@Axakurd

Telegram
attach 📎
#وتەی_جوان
✔️کوردیی کورمانجی
Jiyan, pencereyeke vekirî, ser cîhana heyî ye
heta ev pencere vekirî ye, cîhanek gel me ye...
👤Sohrab Sêpêhrî
✔️کوردیی کەڵهوڕی
ژیان دەروەچێگە ک وەرەو دنیای هەبۊن کریاسەو ، تا ئێ دەروەچە وازە ، جەهانێگ ها وەلمانا ......
✔️کوردیی سۆرانی
ژیان پەنجەرەیەکی کراوەیە بۆ دونیای بیەی
تاکوو ئەم پەنجەرەیە واڵا بێت، جیهانێک لەگەڵمانا ئەبێت ...
✔️کوردیی هەورامی
ژیوای: پەنجەرێوە باز ڕوو بە دنیا‌و بیەی؛
تاکەیتێ ئی پەنجەرە بازەن
جەهانێوە چەنیمانە...
✔️کوردیی له‌کی
ژیاین دەرڤەچێ ڤازە ڤە دۆنیای بیێن تا ئی دەرڤەچە کریاێە ،دۆنیا ڤە گەردمانە
✔️فارسی
زندگی، پنجره ای باز، به دنیای وجود تا که این پنجره باز است، جهانی با ماست...
👤سهراب سپه‌ري
💥ئاخاکورد
@axakurd

#لاپەڕەک_کتێب
💥ئاخا کورد
*زانین ئەتخاتە ڕیزی دەسەڵاتدارانەوە.
*کارکردن ئەتخاتە ڕیزی سەرکەوتوانەوە.
*لێک تێگەیشتن ئەتخاتە ڕیزی کەسە شادومانەکانەوە.
هەرگیز:
زۆر زۆر متمانە بە کەس مەکە
زۆر زۆر کەست خۆشنەویت
هەر ئەو زۆر زۆرەیە کە زۆر زۆر ئازارت دەدات.
✔️پێنچ کتێب لە کتێبێک‌دا
#ئیبڕاهیم_فەقێ
✔️وەرگێران
#جەببار_تەنیا
#هێمن_جەلەولایی

✔️چەند ئامۆژگاریەك بۆ خانمان لەناو تەکسی
* خانمی بەڕێز کاتێك لەناو تەکسیت ، کێشەی خۆت
بەهیچ جۆرێك بۆ شۆفێری تەکسیەکە باس مەکە !
* کە بەتەلەفۆن قسە دەکەیت ، پێویست ناکات هەمو قسەیەك لەناو تەکسیدا بکەیت !
* کاتێك شۆفێرێك پرسیاری تایبەتی کرد ، ڕێگەی
پێمەدە بەردەوام بێت، ڕایبگرە ، بەشێك لەشۆفێران چاوەڕێ ی یەك وشەن کە ڕێگەیان بۆ بکەیتەوە ! بێجگە لە قسەی پێویست نەبێت !
* کەسایەتی خۆت بپارێزە، تۆ خانمیت، جوڵەی نائاسای و پێکەنینی بەجۆرێك، کەسایەتی تۆ لاواز
ئەکات، گەر پێویست نەبو تەنها یەك وشەش مەڵێ، چونکە تۆ چەند دەقەیەك لەناو ئەو تەکسیەدایت !
ڕێزم بۆ شۆفێری تەکسەیە بەڕێزکان، بەڵام ئەمە ڕاستیەو پێویستە هۆشیاری بدرێتە خانمان ...
بەهیوای سود بۆ ئێوەی خانم

بەیانی باش ھاوڕێیان
🌹ئەمڕۆ دووشـــەممە
❄️25ی بەفرانباری۲۷۱۷ی کوردی
❄️25ی دێی ۱۳۹۶ی هەتاوی
❄️27ی ڕەبیعولسانی۱۴۳٩ی مانگی
❄️15ی ژانوییەی۲۰۱٨ی زایینی
بـەیـانیـت بـاش
بـــەیانیـــت بـــاش زەردە خۆر
روناکــــیــم بــــۆ بێـــنە گـــۆڕ
هەرلە شــەو تــاکو ســـەحـــەر
بۆت دەسوتــێم سەدان جـــۆر
تۆ دەریـاێـکی مـــەنـــد بــــوی
بۆ وەفـــات لێــم کەوتــە چـۆڕ؟
وەک ڕاوچێــــکی بــێ ڕوحــم
خـــــەیاڵــــت داوم لــــە تـــۆڕ
تــۆ بـــەچـــی بـــەڕوادەکـــەی
کـــەمن خۆشـم دەوێــی زۆۆڕ؟
@Axakurd
🌹ئەمڕۆ دووشـــەممە
❄️25ی بەفرانباری۲۷۱۷ی کوردی
❄️25ی دێی ۱۳۹۶ی هەتاوی
❄️27ی ڕەبیعولسانی۱۴۳٩ی مانگی
❄️15ی ژانوییەی۲۰۱٨ی زایینی
بـەیـانیـت بـاش
بـــەیانیـــت بـــاش زەردە خۆر
روناکــــیــم بــــۆ بێـــنە گـــۆڕ
هەرلە شــەو تــاکو ســـەحـــەر
بۆت دەسوتــێم سەدان جـــۆر
تۆ دەریـاێـکی مـــەنـــد بــــوی
بۆ وەفـــات لێــم کەوتــە چـۆڕ؟
وەک ڕاوچێــــکی بــێ ڕوحــم
خـــــەیاڵــــت داوم لــــە تـــۆڕ
تــۆ بـــەچـــی بـــەڕوادەکـــەی
کـــەمن خۆشـم دەوێــی زۆۆڕ؟
@Axakurd
سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٥) ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
ژیاننامە
سواره کوڕی ئه‌حمه‌د ئاغا، کوڕی حاجی باییزئاغای ئێلخانیزادهیه. ساڵی 1937 له گوندی تورجان (که ده‌که‌وێته نزیک شاری بۆکان) له دایک بووه. هێشتا منداڵ ده‌بێت که ئیسمهتخانمی دایکی کۆچی دوایی ده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ماڵیان بۆ گوندی قه‌ره‌گوێز ده‌گوێزنه‌وه. له‌وێ باوکی ژنێکی دیکه ده‌هێنێت. ئه‌و ژنه بۆ سواره و خوشک و براکه‌ی وه‌ک دایکی ڕاسته‌قینه ده‌بێت. هاوینی ساڵی 1954 له قه‌ره‌گوێزه‌وه بۆ بۆکان بار ده‌که‌ن و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن. له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا سواره تووشی نه‌خۆشییه‌کی قورس ده‌بێت و سێ ساڵ له جێ‌دا ده‌کەوێت. کاتێک ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر خۆی، سواره‌که‌ی جاران نامێنێت و لاواز و بێهێز ده‌بێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌چێته قوتابخانه و چه‌ند ساڵ له بۆکان ده‌خوێنێت. پاشان ده‌چێته ته‌ورێز و له‌وێ درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵی 1962 بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی تاقیکردنه‌وه‌ی زانکۆی تاران ده‌کات. سه‌ره‌نجام له کۆلێژی مافەکان، به‌شی قه‌زایی وه‌رده‌گیرێت. له‌و سه‌روه‌خته‌دا کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیری کورد له ڕیزی ڕێکخراوێکی نهێنیی به‌ناوی «یه‌کێتی خوێندکارانی کورد له زانستگاکانی ئێران» تێ ده‌کۆشن. سواره‌ش وه‌ک خوێندکارێک و وه‌ک کوردێکی خاوه‌نهه‌ڵوێست و چالاک ده‌بێته ئه‌ندام تیایدا. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ئازه‌ریی نیشته‌جێی شاری بۆکان به ناوی «ڕوقیا» که چه‌ند ساڵ ئه‌وینداری یه‌کتر بوون، خێزان پێک ده‌هێنن و به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت به‌ناوی «بابه‌ک».
ساڵی 1963 سمایلی شه‌ریفزاده و سواره و ده‌سته‌یه‌ک خوێندکار و لاوی کورد شێلگیرانه تێ ده‌کۆشن له‌پێناو دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چه‌پ و شۆڕشگێڕ و جموجوڵێکی گه‌رم ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
به‌درێژاییی ئه‌و ساڵانه‌ی که له زانکۆ ده‌خوێنێت، مامه‌کانی به‌گشتی و حاجی ڕه‌حمانی ئێلخانی زاده و سه‌عدی موهته‌دی به‌تایبه‌تی، یارمه‌تی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی له خۆی به‌ته‌مه‌نتری به‌ناوی «حه‌سه‌ن» به‌رده‌وام ده‌ستی دەگرێت و ناهێڵێت ده‌سته‌نگیی پێوه دیار بێت.

ڕۆژی 20/3/1964 حکومه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشا شاڵاوی گرتن و بەندکردنی تێکۆشه‌ران ده‌ست پێ ده‌کات و نزیکه‌ی 150 لاوی ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ری کورد به تاوانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ (حیزبی دیموکراتی کوردستان) ده‌گرێت و ده‌یانخاته زیندانی «قزل قلعه»وه. سواره‌ش به‌ر ئه‌و شاڵاوە ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به له‌ش نه‌خۆش و لاواز ده‌بێت، به‌ڵام دلێرانه شه‌ش مانگ خۆی ڕاده‌گرێت و ئه‌شکه‌نجه و ئازار وره‌ی پێ به‌رنادات. تا سهرنجام هیچی له‌سه‌ر ناسەلمێندرێت و ئازاد ده‌کرێت. کاتێک له بەند دێته ده‌رێ، ده‌چێته‌وه زانکۆ و خوێندنه‌که‌ی درێژه پێ ده‌داته‌وه. ساڵی 1968 خوێندنی زانکۆ ته‌واو ده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له به‌شی کوردی ڕادیۆی تاران وه‌ک کارمه‌ند داده‌مه‌زرێت. له‌و ڕادیۆیه‌دا به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی به‌ناوی «تاپۆ و بوومه‌لێڵ» پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌و به‌رنامه‌یه گوێگرێکی زۆری ده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه سواره له‌نێو توێژێکی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ناسرێت.
به‌شی زۆری ته‌مه‌نی سواره ململانێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا. ئه‌وه‌نده‌ی که له بێماری و له‌شبه‌باریدا ده‌ژیا، ئه‌وه‌نده له‌شی ساغ و ئاسووده، به‌خۆیه‌وه نابینێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و ژیانه سه‌خت و ناهه‌مواره، هه‌رده‌م وره‌به‌رز و به‌بیروباوه‌ڕ ده‌بێت.
ڕۆژی 12/1/1976 له‌کاتێکدا که سواره به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕواته‌وه، لە لایەن ھاوکارێکی خۆیەوە بەر ماشێن دەدرێ. به‌ڵام ئه‌و پێی وا ده‌بێت که ئازارێکی که‌می پێ گه‌یشتووه و هیچی لێ نه‌هاتووه. ئیدی ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی. ورده‌ورده ئازاری له‌شی زیاد ده‌کات. پاش دو ڕۆژ ده‌یبه‌نه خه‌سته‌خانه‌ی «میساقیه»ی تاران. کاتێک دوکتۆر لێی ده‌کۆڵێته‌وه، ده‌ڵێت توشی زه‌ردوویی بووه. دواتریش گومانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی لێ ده‌که‌ن. بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن که نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکه‌ن. به‌ڵام به‌رگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ناگرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/1/1976 دڵی له لێدان ده‌که‌وێت. ڕۆژی دواتر کۆمه‌ڵێک له خزمان و دۆستان و ڕوناکبیرانی کوردی تاران، ته‌رمه‌که‌ی بۆ بۆکان ده‌به‌نه‌وه و له ڕێوڕەسمێکی پڕ ڕێز و شکۆدا له گۆڕستانی گومبەزی گوندی حەمامیان لە سەر بەرزایییەکی وەک ناڵەشکێنە بە خاکی دەسپێرن، زیرەک و سوارە لە سەر دوو بەرزایییەوە دەڕواننە یەک. سوارەی ژینکورت بە تەمەندرێژی لە نێو فەرھەنگ و ئەدەبیاتدا دەمێنێتەوە، بە تایبەت لە ئەدەبیاتی گەلەکەی خۆیدا.

ئه‌گه‌رچی سواره زۆرتر وه‌ک هۆنەر ناو ده‌رده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌ستێکی باڵای له په‌خشان و وتاری ئه‌ده‌بی و چیرۆک و شانۆنامه‌نوسینیشدا ده‌بێت و گه‌لێک به‌رهه‌می ناوازه و سه‌نگین ده‌نوسێت، که به‌شی زۆریان تا ئێستاش به ده‌ستنووسیی ماونه‌ته‌وه. به‌رهه‌مه‌کانیشی به‌ناوی «سواره، ئازاد و پ. ئه‌هورا»وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
هۆنراوە و نووسراوەکانی لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمەی ئێران، واتە لە "سخن و کوردستان"دا چاپ کراون.
“خەوەبەردینە، شار، کچی بەیان“ ئەسکەندەر شاخی ھەیە، کەویار“ تاکەشێعر و پەخشانی بەناوبانگن، شانۆنامەی “سەیدەوان“ و لێکۆڵینەوەکانی لەمەڕ ئەدەبیاتی کوردی بە تایبەت ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی لە تەک شێعرەکانی فارسی‌دا ھێز و توانای هۆنەر و نووسەر و ڕۆشنبیرێک دەنوێنن کە جێگای ھەردەم سەوز دەمێنێت.
تاپۆ و بوومەلێڵ لە تاران و ڕۆژێک لە ڕۆژان لە بەغدا دوو پڕۆگرامی بەپێز و ڕەنگین بوون کە لە ھەردووک لا باشترین دەنگەکانی شێعر و ئەدەبیاتی کوردیان بڵاو دەکردەوە، لەوێ، کوردستان موکریانی و عەبدوڵا پەشێو دەنگیان ھەڵدەبڕی، لێرەش، عەلی حەسەنیانی و فاتخ شێخولئیسلامی!
سوارە ئیلخانی زادە(سوارە)، عەلی حەسەنیانی(ھاوار) و فاتح شێخولئیسلامی(چاوە) سێ چوکڵەی شێعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێک دەھێنن و ئەوانە لەگەڵ عومەر سوڵتانی(وەفا) مەیدانی شێعری کوردی‌یان پانتر و بەرینتر و ڕەنگینتر کرد!
ئەوەش بگوترێ کە تاقانەکوڕی سوارە لە تەمەنێکی کورت‌دا لە ھولەند دڵی لە وەستان دەکەوێ و چیڕۆکی وەک سەیدەوان بە چەشنێکی تر لە یاددا دروست دەکا.
ژیانی ڕێڕەوانی شێعری نوێی کوردی، خۆی ڕومانێکی دڵتەزین دەنوێنێت، دوای سوارە، عەلی حەسەنیانی لەپاش ژیانێکی پڕ ئازار لە ھەندەران دڵی لە وەستان دەکەوێت و تەرمەکەی خاکی دانمارک دیگرێتە خۆی. “چاوە“ش کە زەمانێک دەنگی ھەڵدەبڕی و بۆ ھەموو کوردستان ھاواری دەکرد: “ فەڕشی ماڵەکەم پڕی خشت و خاڵ و ڕاتەکاندنی گەرەکە“، ئەمڕۆ ھەرچوار سووچی فەڕشی ماڵەکەی بەرداوە و ڕەنگە ئاوڕ لێ دانەوەش لای گران بێ.
وەفاش پاش ئازارێکی چەندساڵە ژیانی کۆتایی پێ ھات.
بەرهەمەکانی سوارە
بەرھەمی چاپکراو: خەوەبەردینە (سەرجەمی شێعرەکانی کوردی و فارسی)
تاپۆ و بوومەلێڵ (بەرھەمی پێشکەشکراو لە ڕادیو کوردی تاران)
ڕووحی شاد

کۆچی کوردان وا به کاروان
دێ لە ڕێی شارانەوه
ڕۆژ به باری قورس و برسی
شەو لەبەر بارانەوه
نیشتمانی خۆمه دەیپێوم
مەڵێن ئاوارەیه
گەرچی بێ ڕەشماڵ و
پێخواسم له کۆسارانەوه
ڕێگه دووره و خێڵی ماندوو
لێو بەبار و پێ پەتی
چاو به ئەسرین دێنه پیری
کۆچەکەی یارانەوه
نایه سۆزی دەنگی گۆرانی
هەواره و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوەته
ناڵەی بریندارانەوه
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی
به جێ دێڵێ و دەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان
دەگرین به سەر دارانەوه
دەنگی تیر و تۆپی دوژمن
دێ له شوێنی کۆچەوه
جێ هەواران وا به دەستی
سووری زۆردارانەوه
مامۆستا شەریف
💥ئاخاکورد
@axakurd
👇👇👇👇👇👇👇👇
دێ لە ڕێی شارانەوه
ڕۆژ به باری قورس و برسی
شەو لەبەر بارانەوه
نیشتمانی خۆمه دەیپێوم
مەڵێن ئاوارەیه
گەرچی بێ ڕەشماڵ و
پێخواسم له کۆسارانەوه
ڕێگه دووره و خێڵی ماندوو
لێو بەبار و پێ پەتی
چاو به ئەسرین دێنه پیری
کۆچەکەی یارانەوه
نایه سۆزی دەنگی گۆرانی
هەواره و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوەته
ناڵەی بریندارانەوه
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی
به جێ دێڵێ و دەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان
دەگرین به سەر دارانەوه
دەنگی تیر و تۆپی دوژمن
دێ له شوێنی کۆچەوه
جێ هەواران وا به دەستی
سووری زۆردارانەوه
مامۆستا شەریف
💥ئاخاکورد
@axakurd
👇👇👇👇👇👇👇👇
#زمان
لەو کاتەی کە دایک بووە بە مامان
حوکمی سێدارە هەڵخرا بۆ زمانمان
چوونکە ئەو وشەیە داهێنەر زمانە
بووە بە مەکتەب لە بۆ بێگانە
ئەیکەن بە کەلتوور وشە نوێیەکان
بەڵام بەو کارە پشت زمانیان شکاند
هێندێ خەڵک دەڵێن دەورەی ئینسانە!!!؟؟
دەورەی یەک گرتن لە بۆ هەموانە!!!؟
خۆ ئێمش ڕادێن لەگەڵ ئەوانە؛
بەڵام ئازیزان کوا دەورەی ئینسانە؛؟؟
تۆ دەڵێت بە من دەورەی ئینسانە؛
کوا زمانی دایکی لە مەکتەب خانە؟؟!!
ئەم دەورە دەورەی شەڕی زمانە؛
خۆت ئامادە کە چاکوو پیاوانە؛
چوون بوون نەتەوە بوونی زمانە؛
پاراستنی زمان ئەرکی هەمووانە؛
@Axakurd
لەو کاتەی کە دایک بووە بە مامان
حوکمی سێدارە هەڵخرا بۆ زمانمان
چوونکە ئەو وشەیە داهێنەر زمانە
بووە بە مەکتەب لە بۆ بێگانە
ئەیکەن بە کەلتوور وشە نوێیەکان
بەڵام بەو کارە پشت زمانیان شکاند
هێندێ خەڵک دەڵێن دەورەی ئینسانە!!!؟؟
دەورەی یەک گرتن لە بۆ هەموانە!!!؟
خۆ ئێمش ڕادێن لەگەڵ ئەوانە؛
بەڵام ئازیزان کوا دەورەی ئینسانە؛؟؟
تۆ دەڵێت بە من دەورەی ئینسانە؛
کوا زمانی دایکی لە مەکتەب خانە؟؟!!
ئەم دەورە دەورەی شەڕی زمانە؛
خۆت ئامادە کە چاکوو پیاوانە؛
چوون بوون نەتەوە بوونی زمانە؛
پاراستنی زمان ئەرکی هەمووانە؛
@Axakurd
#چیرۆک
💥ئاخاکورد
✔️کچ گوڵێکە لە گوڵەکانی بەهەشت
ژنە مامۆستایەکی قوتابخانە سەرەڕای ئەوەی کە جوان و سەروڕووخۆش بوو هێستا شووی نەکردبوو.
ئەوەش بۆ قوتابییەکان جێی پرسیار بوو کە وەڵامەکەیان نەدەزانی، تا ئەوەی لێ بڕان ڕۆژێک لێیان پرسی؛ کوتیان خانم معەلیم، بۆچی سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هەمووە جوان و سەروڕووخۆشی بەڵام هێشتا مێردت نەکردووە؟!
مامۆستا زۆر لە سەرەخۆ کوتی: ژنێک پێنج کچی بوو، کاتی دووگیانی، مێردەکەی هەڕەشەی لێ دەکا و دەڵێ ئەگەر بێتوو ئەو زگەت کچ بێ شەرت بێ بیبەمە سەر شەقام و فڕێی دەم، نایەڵم لەو ماڵە دابێ، چی دیکە ئەو بەدبەختییە قبوڵ ناکەم کە تۆ هەموو ساڵێ
کچێکت بێ و منیش بەخێوی کەم!
دیسان ژنە کچی دەبێ و بابی کچە شەرتی خۆی جێبەجێ دەکا و کچە دەباتە گۆڕەپانێکی شار و فڕێی دەدا. بەیانی دەچێ بزانێ چی بەسەر هاتووە، چاو لێ دەکا هەر لە جێی خۆیەتی. تا حەوتوویەک هەموو شەوێ ئەو کارە دووپات دەکاتەوە و دایکیشی هەر دوعا دەکا و لەبەر خودا دەپاڕێتەوە کە یارمەتی بدا و کەس کچەکە نەباتەوە و ئەو حەوت شەوە بە غەم و پەژارەوە دەباتە سەر و دەیداتە دەست خودا. بەو چەشنە بابی کچە ماندوو دەبێ و منداڵەکە دێنێتەوە ماڵێ و بۆ دایکی فڕێ دەدا و دەڵێ: ها بگرە، بە خودا هیچکس لەسەر شەقامیش کچ هەڵناگرێتەوە!
دایک کچ لەباوەش دەگرێ و بەخێوی دەکا ﺗﺎ ئەوەی دیسان دووگیان دەبێ. ئەوجار دایک دڵەڕاوکێ دەیگرێ و لە دڵە خۆیدا دەڵێ: نەکا ئەو جاریش کچم بێ، جا بێتوو کچ بێ چ بکەم؟! ئەو غەمە ئازاری دەدا تا منداڵەی دەبێ و ئەوجار ویستی خودا ئەوە بوو کە منداڵی حەوتەم کوڕ بێ. گوێزەبانەی بۆ دەکرێ و شادی وخۆشی دەکەوێتە مەڵبەندی بنەماڵەوە. بەڵام زۆری پێ ناچێ بە لەدایکبوونی
کوڕە، کچە گەورەکەیان نەخۆش دەکەوێ و دەمرێ و جاری هەشتەم ژنە دووگیان دەبێ. دیسان خودا کوڕێکی تریشان پێ دەدا و کچی دوهەمیشیان دەمرێ.
تا وای لێ دێ پێنج کوڕیان دەبێ و پێنج کچیشیان دەمرێ.
تەنیا ئەو کچە دەمێنێتەوە کە بابی دەیبردە سەر شەقام فڕێی دەدا تا لە دەستی ڕزگار بێ. کچ و پێنج کوڕ واتە براکانی گەورە بوون و دایکیان مرد. کوڕان ژنیان هێنا و وە شوێن ژیانی خۆیان کەوتن و باب و کچە مانەوە.
مامۆستا لەو کاتەدا ڕووی کردە قوتابییەکان و کوتی دەزانن ئەو کچە کە وا بابی دەیبرد فڕێی
دەدا تا لە دەستی ڕزگار بێ کێ بوو؟!
قوتابییەکان تێگڕا کوتیان: نا
ئەویش لە کاتێکدا کە ئەسرین لە چاوی قەتیس مابوو بە دەنگی تێکەڵ بە گریان کوتی منداڵەکان ئەو کچە کەسێک نەبوو جگە لە من!
بۆیەش تاکوو ئێستا مێردم نەکردووە باوکم زۆر پیر و لەکارکەوتویە و کەسی نییە پاک و خاوێنی و چاوەدێری لێ بکا. من خزمەتی دەکەم و پێنج کوڕەش واتە براکانم جار نا جارێ کە هاتەوە بیریان هەواڵی دەپرسن، بابیشم دایم دەگری و لە کارێک کە بە منداڵی لەگەڵ من و دایکمی کردووە پەشیمانە و هەموو کات خۆی لۆمە دەکا و دەڵێ: من چەند لەخۆبایی و تێنەگەیشتوو بووم، چۆن توانیم و ئیزنم بە خۆم دا کە هەڵەیەکی ئاوا گەورە بکەم؟
ئێوەش بزانن ئەگەر تۆوێکتان چاند و جێگاکەیتان لەبیر چۆوە پەرۆش مەبن باران ڕۆژێک پێت دەڵێ لە کوێت چاندووە.
کەوایە تۆوی چاکە بچێنە، لە هەر زەوییەک
و له‌ژێر هەر ئاسمانێک و بۆ هەر کەس بێ
تۆ نازانی کەنگێ و لەکوێ سەر دەردێنێ و دەدۆزرێتەوە! گرینگ نییە لەکوێی دەچێنی بەڵکو گرینگ ئەوەیە چ تۆوێک بچێنی کە کاتێک سەری دەرهێنا بە دیتنی خەڵک شاد بێ و داهات و بەری باش و شوێنەواری جوانی لێ بەجێ بمێنێ نەک بژار بێ و خەڵکیش بۆ هەڵکەندنی تووشی زەحمەت و دەردیسەری کا.
کچ کە سەرچاوەی خۆشەویستی، دڵنەرمی و بەزەیییە زۆربەی ئێمە بەداخەوە ئێستاش لە دواکەوتویی و تێنەگەیشتنی خۆمانەوە جیاوازییان دەخەینە بەین و زۆرن ئەو کەسانەی کە پێنج شەش کچیان بە تەمای کوڕ بووە کەچی بەدەگمەن هەڵکەوتووە کەسێک کوڕی زۆر بێ و لەبەر خودا بۆ کچ پاڕابێتەوە کە ئەوەش دیاردەی دواکەوتووییی هەرە گەورەی کۆمەڵگاکەمانە.
پێشکێش بە تەواوی کچان وخوشکانی بەڕێز و بە تایبەت دوو کچی خۆم ئەدیبە و بەهار، بەو ئاواتە ڕۆژێک جیاوازی لەنێو کچ و کوڕاندا نەمێنێ.
وەرگێڕ: نادر مستەفازادە/ ڕەحیمخان

ئەی یار زویر مەبە، بەهەشتی عاشقان شێتخانەیە، زویر مەبە سەیرکە من و تۆ چ ئیمپراتۆرێکین، ئەوەی "با" لە خەزنەکانی جەنگەڵدا جێیدەهێڵێت، پاسەوانە مەستەکانی گیاوشەونم دەیبەخشنە من و تۆ، ئەوەی لە باڵندەکان جێدەمێنێت دوای مردن لە زەمهەریردا "با" دەیبەخشێتە من و تۆ، ئەو گوڵانەی لە وەرزەکان جێدەمێنن، تاعونەکان دەیدەن بە من و تۆ، ئەوەی لە ئاوازەکاندا دەسووتێت دوای هەرسی ئۆپراکان من و تۆ لە ناو خۆڵەمێشەکەیدا سەما دەکەین، سەیرکە، سەیرکە چ سامانێکمان هەیە، خەزنەکەمان چەند لەخەزنەی پادشاکانی "با" و "مردن" پڕترن ...
#وشەکان
زویر: ناراضی، غمگین، خشمگین
✔️تاماتەمی گووڵ، تا خوێنی فریشتە
#بەختیار_علی

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بند بند وجودم درد گرفت
راننده رو ۳۰هزار تومان جریمه کردن، رفته دراز کشیده وسط خیابون ...😔
وقتی سهام عدالت ۲۶ هزار تومانه، ۳۰ هزار تومان واقعا پول زیادی میشه...
راننده رو ۳۰هزار تومان جریمه کردن، رفته دراز کشیده وسط خیابون ...😔
وقتی سهام عدالت ۲۶ هزار تومانه، ۳۰ هزار تومان واقعا پول زیادی میشه...
Forwarded from اتچ بات
#لاپەڕەک_کتێب
💥ئاخا کورد
*زانین ئەتخاتە ڕیزی دەسەڵاتدارانەوە.
*کارکردن ئەتخاتە ڕیزی سەرکەوتوانەوە.
*لێک تێگەیشتن ئەتخاتە ڕیزی کەسە شادومانەکانەوە.
هەرگیز:
زۆر زۆر متمانە بە کەس مەکە
زۆر زۆر کەست خۆشنەویت
هەر ئەو زۆر زۆرەیە کە زۆر زۆر ئازارت دەدات.
✔️پێنچ کتێب لە کتێبێک‌دا
#ئیبڕاهیم_فەقێ
✔️وەرگێران
#جەببار_تەنیا
#هێمن_جەلەولایی
@axakurd
💥ئاخا کورد
*زانین ئەتخاتە ڕیزی دەسەڵاتدارانەوە.
*کارکردن ئەتخاتە ڕیزی سەرکەوتوانەوە.
*لێک تێگەیشتن ئەتخاتە ڕیزی کەسە شادومانەکانەوە.
هەرگیز:
زۆر زۆر متمانە بە کەس مەکە
زۆر زۆر کەست خۆشنەویت
هەر ئەو زۆر زۆرەیە کە زۆر زۆر ئازارت دەدات.
✔️پێنچ کتێب لە کتێبێک‌دا
#ئیبڕاهیم_فەقێ
✔️وەرگێران
#جەببار_تەنیا
#هێمن_جەلەولایی
@axakurd
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
#وتەی_جوان
✔️کوردیی کورمانجی
Kesayet yanî şêweya kiryara te gel kesê/a ku karekê ji bo te nake
✔️کوردیی کەڵهوڕی
کەسایەت تو ، شێوەی وە تۊشەو چێند ، وەل کەسێگاس ، ک نیەتۊەنێدن ئڕاد کارێگ ئەوڕێ بخێدن .
✔️کوردیی سۆرانی
کەسایەتی واتە شێوەی هەڵسوکەوتت لەگەڵ کەسێک کە ناتوانێت کارێکت بۆ بکات.
✔️کوردیی هەورامی
کەسایەتی یانی شێوەو هۆرێستونیشتوو تۆی چەنیو کەسێوەی کە نمەتاوۆ کارێوەت پەی کەرۆ.
✔️کوردیی له‌کی
کەسێ بێین تو، شێڤەێ تۊشا بێینتە ڤە گەرد کەسەلێکە ک نمەتۊنن کارێ ئەڕانت بکەن
✔️فارسی
شخصیت یعنی نحوه برخورد تو با کسی که نمیتونه برات کاری انجام بده

✔️کفندز
دەگێڕنەوە دەڵێن:
کفندزێک لە سەرەمەرگدا بوو
هاواری لە کوڕەکەی کرد و کوتی:
ڕۆڵە زوو وەرە کارێکم پێتە
کوڕ کوتی:
بابە گیان هەر وەسیەتێکت هەیە بیڵێ.
باوک کوتی:
ڕۆڵە من تەواوی ژیانم، خەریکی کفندزی بووم و بەردەوام دۆعا و نزای خەڵکم لەپشت بووە. ئێستا کە لە سەرەمەرگدام و مەلەکەلمەوت هاتووە بۆ گیانکێشانم، باری قورسی ئەو دۆعا و نزایانە زیاتر فشاریان بۆ هێناوم.
ڕۆڵە داوات لێ دەکەم دوای مەرگم کارێک بەکەی کە هیدی خەڵک دۆعای بەخێرم بۆ بکەن و لە خودای گەورە هیوای لێبوردنم بۆ بخوازن...
کوڕ کوتی: بەڵێن دەدەم هەر ئەو شتە دەکەم وا دەفەرمووی و کارێک دەکەم هەمووی خەڵک دۆعای بەخێرت بۆ بکەن...
باوکە هەر لەو ساتەدا هەناسەکانی ئاخری هەڵکێشا و دنیای فانی بەجێهێشت.
لە سبەینێوە کوڕە کارەکەی باوکی درێژە پێ دا و دەستی کرد بە دزینی کفنی مردووەکانی خەڵک، بەڵام ئەمجارە کوڕە بە پێچەوانەی باوکی، کارێکی دیکەشی دەکرد، لە کاتی دزینی کفنەکاندا، دارێکشی لە ... مردووەکان ڕۆ دەکرد.
ئەمجار خەڵک دەیانکوت:
"هەزار ڕەحمەت بێ لە کفندزی ئەوەڵ، کە تەنیا کفنەکانی دەدزی و ئەم کارە ناڕەوایەی لەگەڵ مردووەکانمان نەدەکرد.
#وەرگێڕان
#ئەمیر_پیادە