Aweza : Jobs , Opps , Annc
30.3K subscribers
1.93K photos
142 videos
29 files
8.57K links
هەلیکار و دەرفەت و ئاگادارییەکان بڵاودەکەینەوە، نامە بنێرن بۆ وەتسئاپی 07501017307
Download Telegram
المركز الثقافي اللبنانى - عالم المعرفة
يطلب للعمل لديه في مقر الشركة - أربيل / بختياري
للاناث فقط
-موظفة لقسم الاتصالات عربي
- موظفة لقسم الاتصالات كردي- تجيد العربية والكوردية
اللاستعلام الاتصال على الرقم
07517450663
هەلیکار لەهەولێر بۆ کارمەندی ئۆفیس

مكتب سيتاقان لەهەولێر پێویستی بەکارمەندی ئۆفیس هەیە

مەرجەکانی وەرگرتن:
١- زماني عربي بزانێت.
٢- شارەزايی لە سوشيال ميديا هەبێت.
٣- شارەزایی لە بە بازاركردن هەبێت.

مکتب سێتاقان کاردەکات بۆ دابينکردنی كێبڵی انترنت و كيبلي حريق و كێبڵی دةنگ و كێبڵی ئيشارة و خزمةتگوزاری تةكنةلوجيا

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایل و ناونیشانەوە بکەن:
ناونیشان: هەولێر ، شەقامی سلطان مظفر
ژماڕە مۆبایل
07704452738
یان لەڕێگای وەتسئاپەوە سیڤی بنێرن بۆ ژمارەکە
هەلی کار بۆ شۆفێر لە شاری سلێمانی:

‌کۆمپانیای تیپ تۆپ لە شاری سلێمانی پێویستی بە کارمەند هەیە بۆ شۆفێری ماتۆر و سەیارەی تایبەت بۆ کاری دلیڤەری

‌مەرجەکای وەرگرتن :
‌١- دەبێت دانیشتوی شاری سلێمانی بێت
‌٢- تەمەنی لە ۱٨ ساڵ کەمتر نەبێت
‌٣- خاوەنی ماتۆڕ یان سەیارەی خۆی بێت
‌٤- زمان پاراو ڕێک پۆشبێت
‌٥- کاری دیکەی نەبێت و توانای کارکردنی هەبێت

شێوازێ پێشکەشکردن:
ئەوانەی خوازیارن بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کۆمپانیا بکات لەم ناونیشانە:

ناونیشان : سلێمانی - گەڕەکی عەقاری - بەرامبەر پارک تاوەر - تەلاری ئانی - نھۆمی یەکەم - شوقەی یەک
یان پەیوەندی بکەن : 07503459805
(کاتەکانی پەیوەندی 9 بەیانی بۆ 4 ئێوارە)
هـــەلـی کـار لەسلێمانی: کۆمپانیای (ئیمێنس) لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکە بۆ بەشی پەیوەندی و مارکێتینگ وکۆمپانیا خۆی خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوونت بەکارەکە. پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:-
1- ئۆتۆمبێلی خۆی هەبێت یان هەر هۆکارێکی گواستنەوە.
2- تەمەنی لەنێوان ٢٥ بۆ ٥٠ ساڵ بێت.
3- ڕێکپۆش بێت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز بێت.

تێبینی:-
- کۆمپانیا خوولی فێربوونت بۆ دەکاتەوە بۆ ئاشنابوون بە کارەکە
- مووچە و شێواز و کاتی کارکردن لە چاوپێکەوتندا دیار دەکرێت..

ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سـەردانی کۆمپانیا بکەن.
ناونیشان:- سلێمانی - ڕەند گــەلەری - نهۆمی سێیەم - شوقەی ژمارە 3 .
یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07717580655
Position Title : Trainee Commissioning Engineer    - Job Location : Khormor – Qadir Karam - Crescent Petroleum

To read the details, click on the following links:

https://drive.google.com/file/d/1wG17nB3iw_xdTkzrXpIUFnBm-K2Jo4IA/view?usp=drivesdk
بەمووچەی 500 هەزار دینار و لەگەڵ زیادەی نسبە هەلیکار لە سلێمانی :

سەنتەری BSS پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن هەیە بەشێوەیەکی مەیدانی لەشاری سلێمانی .. بۆ ڕەگەزی مێ .. بەم مەرجانەی لای خوارەوە ..

..... مەرجەکانی وەرگرتن ....
١- دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت .
٢- تەمەنی لە نێوان ( 25 بۆ30 ) ساڵ بێت .
٣- بڕوانامەی ( ئامادەیی .. یان .. پەیمانگا .. یان .. زانکۆ ) ی هەبێت .
٤- لەهیچ شوێنێکی تر کاری نەبێت و لەئێستادا فری بێت بۆ کارکردن ..
×زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت.
٥- سەربەست و ئازاد بێت .. واتە هیچ کێشەیەکی نەبێت لە ئەنجامدانی ئەرک و فەرمانەکانی کارکردن .

تێبینی: موچەی مانگانەی 500000 پێنج سەد هەزار دینار + ڕێژەی فرۆش.

بۆزانیاری زیاتر و بەمەبەستی چاوپێکەوتن دەتوانن ڕاستەو خۆ سیڤیەکانتان بنێرن بۆ WhatsApp یان Viber یەکێک لەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە .. یان پەیوەندی بکەن .
07703851133
07703861133

ناونیشان: سلێمانی، شەقامی مەلیک محمود ، شەست مەتری ، نزیک bryar kitchen.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەک ئەم هاوڵاتییە بکە ، کە خۆی هەلیکاری بۆخۆی ڕەخساندوە ، وێنەگر: ئاسۆ وەرتی
کارمەندی HR وتی بە عەرەبی تەلەفۆنم کرد بۆ یەکێک لەو کەسانەی لە سیڤیەکەیدا نوسیبووی زمانی عەرەبیم زۆرنایابە، کەچی کەسەکە لەوەڵامدا وتی (باوە باوەکە گیان بزانە ئەم تەیحانە ئەڵێ چی ، هەر قسە ئەکا و لێی تێناگەم)😂

ئەگەر بەسەرهات و نوکتەیەکی بواری کارکردنت لایە لەڕێگای واتسئاپ ڤایبەر تێلگرام بینێرە بۆ ئەم ژمارەیە
07501017307
وێبسایتی ئاوێزە
بەداهاتی 800 هەزار دینار هەلی کار لەسلێمانی:

کۆمپانیایەک لەسلێمانی پێویستی بەکارمەندە بەم مەرجانەی خوارەوە بەداهاتی مانگانەی هەشت سەد هەزار دینار و بۆسەرەوە..

مەرجەکان
یەکەم: دانیشتوی شاری سلێمانی بێت
دووەم: تەمەنی لەنێوان بیست و دوو ساڵ بۆ سی و پێنج ساڵ بێت
سێیەم: خاوەنی ئوتومبێلی خۆی بێت
چوارەم: هیچ پیشەیەکیتری نەبێت
پێنجەم: شیکپۆش بێت و زمان پاراوبێ
شەشەم: دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بێت هەلی وەرگرتنی زیاترە
حەوتەم: ڕەگەزی نێر.. یاخود تیم کوڕ و کچ بەیەکەوە کەسی یەکتربن
پێشکەش کردن و چاوپێکەوتن لەئۆفیسی کۆمپانیا ئەبێت
پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایل
07725047884
ناونیشانی کۆمپانیا: سلێمانی ، پشت بینای ئاسیا سێڵ نزیک مزگەوتی شێخ فرید ، کۆمپانیای سمایل پڕۆدەکشن
هەلی کار بۆ مامۆستای ئارایشتی خانمان و نینۆک دانان و برژانگ دانان

پەیمانگاکەمان لەسلێمانی پێویستی بە مامۆستایەکی بەشی ئاراشتی خانمان هەیە بەم مەرجانە:

١- شارەزای هەبێت و ئەزمونی وانە وتنەوەی هەبێت لە سەرجەم بابەتەکانی ئارایشت وەک ( قژبرین هەمو شێوازەکانی - بۆیەکردن - تەسریحە - مەیک ئەپ - مەساج - لێفتی برژانگو برۆ )

٢- ئەگەر ئەزمونی وتنەوەی بەشی نینۆک دانانو برژانگ دانانی هەبێت ئەوا هەلی وەرگرتنی زۆرترە.

٣- کێشەی هاتوچۆی نەبێت

٤- کێشەی کاتی نەبێت

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن لەڕێگای ڤایبەرەوە بۆ ئەم ژمارەیە:

٠٧٥٠١٠٤٥١٩٤
٠٧٧٣٢٦٢٨٩٠١

ناونیشانی پەیمانگا: سلێمانی، سەهۆڵەکە، نزیک تەلاری سالم
هەلی کار بۆ مامۆستای مۆبایل و ئایپاد چاکردنەوە

پەیمانگایەک لەسلێمانی پێویستی بە مامۆستایەکی بەشی مۆبایل چاککردنەوە هەیە

مەرجەکانی وەرگرتن:
١- شارەزای و ئەزمونی هەبێت لە وانە وتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی مۆبایل چاک کردنەوە
٢- کێشەی هاتوچۆی نەبێت
٣- کێشەی کاتی نەبێت

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن لەڕێگای ڤایبەرەوە بۆ ئەم ژمارەیە:
٠٧٥٠١٠٤٥١٩٤
٠٧٧٣٢٦٢٨٩٠١

ناونیشانی پەیمانگا: سلێمانی ، سەهۆڵەکە ، نزیک تەلاری سالم
٢٧ بیرۆکەی کار کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەم هەیە

دەکرێ بە هەنگاوێکی زۆر بچوک دەستپێ بکەی، مەرج نیە بۆ دەستکردن بەکارێک سەرەتا کارگەیەک دابمەزرێنی، ماڵپەڕی ئەمازۆن سەرەتای بیرۆکەکەی لە فرۆشتنی کتێبی سەرهێڵەوە بوو، پاشتر گۆڕا بەو ئەمازۆنەی ئێستا کە هەموو جۆرە کەلوپەل و پێداویستتديیەک دەفرۆشێ!

لە خوارەوە کۆمەڵێک کار و بازرگانیی بچوک پۆلێن کراوە، کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەمە یاخود بەبێ سەرمایە دەتوانی دەست پێ بکەی، دەکرێ هەندێ لە بیرۆکەکان بەپێێ ناوچەکەی تۆ و شێوازی ژیان و کلتورەکەی نەگونجێ وە دەشکرێ باشترین دەرفەت بێت و شتێکی نوێ بێت.

١- فرۆشتنی بەرهەم و کاڵای کەسانی تر
بۆ نمونە کۆمەڵێک بەرهەمی کارگەیەک دەکریتەوە بە نرخی کۆ و پاشان بە نرخی تاک دەیفرۆشیتەوە بە خەڵکی لەگەڵ تێچووی گەیاندن دەبێتە داهاتێکی باش، وەکو سەرەتا هیچ بڕە پارەیەکت پێویست نیە و تێچووی نیە.

٢- بەکارهێنانی سەیارەکەت
ئەگەر ئۆتۆمبێلت هەیە و بەردەوام بەکاریناهێنی، دەتوانی بیدەی بەکرێ، یاخود خەڵکی فێری شوفێری بکەیت بە پێی کاتژمێر و بە نرخی کەمتر لە نوسینگەکان، یان بۆ گواستنەوەی گروپی خوێندکار و کارمەندان.

٣- کارکردن لەڕێگەی پەیجی فەیسبووک
ئێستا باشترین هۆکارە کە هیچ تێچووی ناوێ وەکو سەرەتا، ئەگەر پەیجێکت هەبێ تەنانەت لە هەژماری خۆت دەتوانی ڕێکڵام بۆ کاڵا و بەرهەمی خەڵکی یان کۆمپانیا و نوسینگەکان بکەیت، یاخود فرۆشتنەوەی بەرهەم کە خۆت بە نرخی کۆ دەیکڕیتەوە.

٤- وانەوتنەوەی تایبەتیی
ئەگەر توانات هەبێ لە هەر بوارێک دا دەتوانی وانەی تایبەتی بڵێیتەوە و بەشێوازی سەرهێڵ یاخود چوونە ماڵ یان دابینکردنی شوێنێک.

٥- سوودبینین لە یوتیوب
لەڕێگای کەناڵی یوتیوبەوە دەتوانی ڤیدیۆکانت لە هەر بوارێک دابێ بڵاوبکەیتەوە و وەکو ڕێکلامێک یاخود تەنها بۆ هۆکاری بینین و زیادکردنی بینەری کەناڵەکەت کە دواتر لە ڕێگەی ڕێکلامەوە سوودی لێ دەبینیت.

٦- چاندن و گەشەپێدانی گوڵ و درەخت
لە پارچە زەوییەکی چەند مەتری ماڵەکەت دا دەتوانی دەست بکەی بە پێگەیاندنی گوڵ و نەمام، بۆ ماوەیەک پێیدەگەیەنیت و دواتر دەیفرۆشیتەوە.

٧- دابینکردنی شوێن و ڕێکخستنی وەکو فێرگە
ئەگەر جێگەیەکت هەیە دەتوانی سوودی لێ ببینی وەکو ناوەندێکی فێرکردن، لەگەڵ چەند وانەبێژ، مامۆستا یاخود شارەزایەکی بوارێک ڕێکدەکەوی و خول دەکەیتەوە.

٨- فرۆشتنەوەی کاری دەستی
کە لە بواری چنین و کاری دەستی بەهرەدار بیت دەتوانی نمونەی کارەکانت لە فەیسبووک دابنێی و بیفرۆشیتەوە، یاخود لەگەڵ دووکانێک یاخود چەند دووکانێک ڕێکبکەوی و بۆت بفرۆشنەوە بەرانبەر ڕێژەیەک.

٩- گواستنەوە و دیلیڤەری کاڵای خەڵکی
دەتوانی سوود لە سەیارە یاخود ماتۆڕەکەت ببینی و کاری دلیڤەری بکەی بۆ ئەو پەیجانەی کە بەرهەمێکیان هەیە و شتێک دەفرۆشن.

١٠- دروستکردنی خواردن بۆ خەڵکی و ئاهەنگ
کەسێک کە شارەزایی باشی هەبێ و دەستڕەنگین بێ لە ئامادەکردنی خواردن، دەتوانێ خواردن بەپێی داواکاری ئامادە بکات بۆ خەڵکی، یاخود ئامادەکردنی خواردن بە بڕی زۆر بۆ گروپێک یاخود ئاهەنگ و بۆنە تایبەتییەکان.

١١- دروستکردنی نان
ئێستا خەڵکێکی زۆر نانی خۆماڵیی دەکرد بەو پێیەی خەڵکی سەرقاڵن و هەمووان ناتوانن خۆیان ئامادەی بکەن، دەکرێ لەگەڵ گروپێک کاربکەن یاخود بە تەنیا و لە ماڵەوە.

١٢- کاری پاککردنەوەی شوێنەکان
کە زانیت شوێنێک پێویستی بە پاککردنەوەیە کۆمپانیایەک، کارگەیەک، لەگەڵیان ڕێکدەکەوێ کە بە نرخی گونجاو بۆیان ئەنجام دەدەی، پاشان کۆمەڵێک کرێکار بە کرێی ڕۆژانە دەگریت و کارەکە ئەنجام دەدەی.

١٣- هێنانی کەلوپەل لە وڵاتی چین
هێنانی ئەو بەرهەمانەی کە زۆر پێویستن و خەڵکی ئارەزووی دەکەن، لە ئێستا چەندین کۆمپانیا کاری هێنانەوی کەلوپەل دەکەن لە وڵاتانی ترەوە.

١٤- خزمەتگوزاریی وەرگێڕان
بەهۆی سەرقاڵی و کەمی کات یاخود نەزانینی زمانێکی تر، دەرفەتێکی باشە ئەگەر توانای وەرگێڕانی هەر زمانێکت هەبێ،وەرگێڕانی نوسین یاخود ژێرنووسی ڤیدیۆ و پۆست و کتێب و بابەت، دەتوانی لە ڕێگەی سەرهێڵەوە و بەپێی کاتژمێر پارەی وەرگێڕان وەربگری یاخود بەپێی ژمارەی پەڕە یاخود خولەکی ڤیدیۆ.

١٥- ڕێکخستنی بۆنە و ئاهەنگەکان
کاری ڕێکخەری ئاهەنگەکان، کارێکی خۆشە و بەندە بە سەلیقە و توانای کەسەکە، بۆ نمونە ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی مێزی لەدایکبوون و ڕێکخستنی ئاهەنگی بوک گواستنەوە و دابینکردنی شیرینی و میوە و خواردنی ئاهەنگ.

١٦- سۆشیاڵ میدیا و نوسینی ناوەڕۆک
لە بەربڵاوترین کارە پێویستیی و هەنووکەییەکان کاری بەڕێوەبردنی پەڕەی کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەکانە لە فەیسبووک و تویتەر...هتد.
کە بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە کارمەندی تایبەت، دەتوانی لە ماڵی خۆتەوە کاری سۆشیاڵ میدیا و دیزاین بۆ چەند کۆمپانیا و پەیجێک بکەیت
١٧- نوسینی هەواڵ و ڕاپۆرت
نوسینی هەواڵی ڕۆژانە یاخود بابەتی هەفتانە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجە گەورەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە داهاتی مانگانەیان هەیە و پێویستیان بە زۆرترین هەواڵساز و نوسەرە.

١٨- نوسینی لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت
خەڵکانێک پێویستیان بە ڕاپۆرتە لەسەر بوارێکی دیاریکراوی خوێندن یان هەر بابەتێکی گشتی، لەبەرانبەر بەدەستهێنانی ڕاپۆرتەکە یان لێکۆڵینەوەکە ئامادەن بڕێک پارە ببەخشن، کە ئەمەش دەرفەت بەوانە دەدا کە توانای ئامادەکرنی ڕاپۆرتیان هەیە.

١٩- فرۆشتنەوەی پێڵاو و جلوبەرگی بەکارهاتوو
کەمێک هەوڵدان بەسە بۆی گەورەترین سوود ببینی لە کڕینەوەی کەلوپەلی بەکارهاتوو - لەنگە و پاککردنە وە و چاککردنەوەی و فرۆشتنەوەی بە بڕێک پارەی زیار، زۆرجار خەڵکانێک لە بڕاند و جۆرێکی جیاوازی جلوبەرگ یان پێڵاو دەگەڕێن کە ئۆرجیناڵ بێ و نرخی هەرزان بێت، کەسانێکیش کات و سەلیقەی کۆکردنەوە و کڕینەوەیان هەیە ئەمە باشترین دەرفەتە!

٢٠- کاری ژمێریاری سەربەخۆ
کە توانای باشت هەیە لە بواری ژمێریاری و هەڵسەنگاندن و بواری دارایی دەتوانی بە شێوەی سەربەخۆ بۆ نوسینگە یاخود کۆمپانیا و دووکانە گەورەکان کار بکەی بەپێی کاتژمێری کار یان ڕۆژی کار.

٢١- کاری دیزاین و چاپکردن
دونیای ئەمڕۆ دونیای بینین و نمایشە هەموو ناوەند و بازاڕێکی بازرگانی پێویستی بە دیزاینکردن و نمایشکردنی کارەکانییەتی ئەگەر بۆ سۆشیاڵ میدیا بێت یاخود ڕێکلامی تەلەفزێونی یانیش چاپکراو، دەتوانی دیزاین بکەیت و لەگەڵ چاپخانەیەک ڕێکبکەوی کە کڕیاری بۆ ببەیت.

٢٢- بەخێوکردنی هەنگ و بەرهەمهێنانی هەنگوین
پڕۆژەیەکی چاکە و سەرەتا بە ژمارەیەکی کەمی هەنگ و تێچوویەکی کەمی دەوێ، وە هەوڵ و تێکۆشانی کەسیی بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینێکی باش کە دواتر بتوانی بازاڕکردنی بۆ بکەیت و جێگەی متمانە بێت.

٢٣- پڕۆژەی بەخێوکردن و پەروەردەکردن
ڕەنگە هەندێ کەس بەخێوکردنی باڵندەی لا سەیر بێ، ئەی چی بۆ بەخێوکردنی جوجکە و گەورەکردنی و فرۆشتنەوەی، یاخود باڵندەی گەورەی قەل و قاز، یاخود بەخێوکردن و زیادکردنی باڵندەی جوانیی، لە کۆتایی دا ئەگەر ئەمانە حەز و ئارەزوو بن دەکرێ ببنە مایەی سوود و داهات.

٢٤- دروستکردنی ئیکسسوارات و بابەتی جوانکاری
خانمان کرنگی زۆر دەدەن بە ئیکسسوارات و بابەتی ڕازاندنەوە، کەسانێک کە دەستڕەنگینن دەتوانن ڕەم هەڵە بقۆزنەوە و کارەکانیان نمایش بکەن بۆ فرۆشتنەوە و دروستکردن بەپێی خواست.

٢٥- دروستکردنی ڤیدیۆ و کۆرسی فێرکاری
کەسانێک بەدوای خۆپەروەردەکردن و بەهێزکردنی تواناکانیانن لە بوارێک یاخود زمانێک، بۆ نمونە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی، ئەمە دەرفەتێکە کە بە بێ هیچ تێچوویەک بێ ئەوەی کرێ بدەی و پێداویستی بکڕی بەشێوەی سەرهێڵ دەتوانی خول و وانە بڵێیتەوە.

٢٦- چاککردنەوەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی
لە خستنەڕووی تواناکانت لە چاککردنەوەی تەباغ یاخود جلشۆر، ساردکەرەوەی ماڵان، دەتوانی داهاتێک کۆبکەیتەوە.

٢٧- فرۆشتنی کتێب و گەیاندنی بە کڕیار
دونیای ئەمڕۆ ئاڵۆزە و کات کەمترە کەسانێک کاتییان نابێ بچنە کتێبفرۆش و لە کتێبێک بگەڕێن، دەتوانی سوود لەمە ببینی بە کڕینەوەی کۆمەڵێک کتێب یاخود کڕینی لە کاتی داواکردن، بە سوود بینین لە سۆشیاڵ میدیا بە دانانی وێنەی بەرگی کتێب و نوسینی پوختەیەکی باسەکە، کە سەرنجڕاکێش بێت، وا دەکا خەڵکانێک داوای کتێبەکە بکەن و بیکڕن.

ڕێنمایی و تێبینی بەرلە دەستپێکردن
بۆ دەستپێکردن هەریەکە لەم کارانەی سەرەوە ئەم خاڵانەت لەبیربێت:
١ - بۆ ئەوەی ئاسان بەردەست بیت، دەتوانی بزنس کارتی خۆت دروستبکەی.
٢ - بۆ ئۆنڵاین بەلای کەم پێویستت بە پەیجی فەیسبووک، ئینستاگرام،..هتد دەبێت.
٣ - هەموو کارێک سەرەتا سەختە، ناکرێ لە هەفتەی یەکەم دەست هەڵگری.
٤ - هە کارێک لە دڵەوە و بەجوانی کردت کڕیاری تایبەتی دەبێت.
٥ - گرنگی بە کات بدە و هەموو شتێک لە کاتی خۆی دا ئەنجام بدە.
٦- چاوەڕێ مەکە هەفتەی یەکەم تا مانگی یەکەمیش، باشترین ڕۆژانی دەستخستن بن، پێویستە ئارام بگری!

ئەم کۆمەڵە بیرۆکەی کارە، دەکرێ ببێتە ئیلهام بەخش بۆ دۆزینەوەی دەیەها بیرۆکە و شێوازی تری کار
سەرچاوە: ئەلفبێ تیک
بێبەرامبەر بەشداربە لە کۆرسی (دانان و بەستنی سیستەمی کامێرای چاودێری) لەسلێمانی

هەر بەڕێزێک خوازیاری بەشداری کردنە لە کۆرسەکە تکایە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکات دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ناو تا کاتژمێر ١٠ ی بەیانیە.
07510532284
کۆرسەکە لە شاری سلێمانی دەبێت و لە بەرواری ١٦ ی ٥ کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە دەست پێدەکات، چەند جێگەیەکی کەم ماوە پەلە بکە و ناوت تۆمار بکە بە پەیوەندی کردن بەو ژمارەیەوە.
هه‌لی كار لە پڕۆژەی ژیانەوە:

پڕۆژه‌ی ژیانه‌وه‌ (پڕۆژەیەکی بواری نیشتەجێبوونە) له‌ سلێمانی پێویستی به‌ كارمه‌نده‌ بۆ به‌شی فرۆشتن

ڕۆژه‌كانی كاركردن ( ٦ ) ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا
كاتی كاركردن ڕۆژانه‌ ( ٨ ) كاتژمێر
شوێنی كار كردن : سلێمانی / قوله‌ره‌یسی

مەرجەکانی وەرگرتن:
١- تەمه‌نی له‌ نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ بێت
٢- شیك پۆش و ڕێك پۆشبێت ٣- توانای گفت و گۆی باش بێت و زمان پاراو بێت
٤- زمانی عربی باش بزانێت
٥- ده‌رچوی زانكۆ یان په‌یمانگا بێت

شێوازی پێشکەشکردن:
ده‌توانن ( CV ) لەڕێگای واتسئەپ یان ڤایبەرەوە بنێرن بۆ ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌
07701430000
پەیمانگای دایک لەسلێمانی هەلی کار بۆ کارمەندی پاککەرەوە ڕادەگەیەنێت

لەپەیمانگای دایک پێویستمان بەکارمەندێکی کچ هەیە بۆ پاک کەرەوەی ژوورەکان بۆ خولی منداڵان هەفتەی چوار ڕۆژ
کاتی هاتن بۆ پەیمانگا لەکاتژمێر( 10 ی بەیانی بۆ کاتژمێر 4) دەبێت

مەرجەکان
ڕەگەز کچ بێت و تەعامولی لەگەڵ منداڵ باش بێت
کێشەی هاتووچۆی نەبێت
توانای 8 کاتژمێر کارکردنی هەبێت
نابێت هیچ کارێکی هەبێت بۆسێ مانگی هاوین
ئەزموونی هەبێت شانسی زیاتر دەبێت

تکایە هیچ پەیوەندیەک مەکە بۆ پەیمانگا خۆت وەرە بۆ پەیمانگای دایک

ناونیشانی پەیمانگای دایک
سەرەتای گەڕەکی کارێزەووشک و ئاشتی .... بەرامبەر مزگەوتی دارسلام ... سەرووی شیرینی تابان
پەیمانگاى ئێڤەرێست بۆ ساڵى (چواردەیەم) خولێکى (2) مانگەى هاوینەى منداڵان دەکاتەوە
(2023/6/4) تا (2023/8/4)
بۆ پۆلى (1) تا (9) ى بنەڕەتى
هەفتەى (5) ڕۆژ (1شەمە تا 5شەمە) کاتژمێر (9-12)
* فێربوونى زمانى (ئینگلیزى بەشێوەى گفتوگۆ) لەلایەن (م. شەهێن بەهادین) هەڵگرى بڕوانامەى (ئەمریکا) لە زمانى (ئینگلیزى) دا
* خوێندنى ( ئەلف وبێى کوردى )
* خوێندنى ( عەرەبى – بیرکارى – دەرونناسى )
* دابینکردنى (جانتا) بە سەرجەم پێداویستیەکانیەوە
* (گەشتى زانستى) و (مەلەوانگە) یان پێدەکرێت و (پاصى هاتوچۆ) یان بۆ دابین دەکرێت
* پارەى خولەکە بە ( 2 ) قیست دەدرێت مانگى بە (80,000) هەشتا هەزار دینار
ناونیشان:
سلێمانى – بەختیارى – بەرامبەر یاریگاکانى سەنتەرى چالاکى گەنجان – کۆڵانى غەسلى بریسکە
07701555798 - 07740873123
دەرچوویەکی ژمێریاری ئاگاداربکە

لقی سلێمانی کۆمپانیای دەلتا پێویستی بە ژمێریار هەیە

مەرجەکانی وەرگرتن:
١- لەڕەگەزی نێر بێت.
٢- دەرجووی زانکۆ بەشی ژمێریاری یان بەشێکی هاوشێوە بێت.
٣- شارەزایی لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامە ژمێریارییەکان هەبێت.
٤- دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت.
٥- ئەگەر زمانی عەرەبی بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێت.

شێوازی پێشکەشکردن:
ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە یان لەڕێگای واتسئاپەوە بینێرن بۆ ئەو ژمارەیەی خوارەوە ، لەبابەتی ئیمەیڵەکەدا بنوسن ژمێریار :
careers@deltairaq.net
ژمارەی واتسئاپ: 
07501389988
Position Title: Business Development Manager - Location: Sulaimaniyah/Iraq - GLOBAL

To read the details, click on the following links:

https://drive.google.com/file/d/1xwBlAyZYJxaokuTqF8WThHEbt6cHOHm8/view?usp=drivesdk
مژدە مژدە ، دەرفەتێکی ناوازە ، ئەتەوێ لەدەرەوەی وڵات کاربکەی؟ کۆمپانیای JADE پێویستی بەکارمەندە لەهەردوو رەگەز بۆ بەشی ئیدارە ، بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە شۆ ڕوومەکانی کۆمپانیا لەدەرەوەی وڵات ..

مەرجەکانی وەرگرتن:
۱- تەمەنى لەنێوان 25 تا 50 ساڵ بێت.
۲- پێویستە یەکێ لەم زمانانە بەباشی بزانێت زمانی کوردی یاخود عەرەبی یاخود تورکی.
۳- زمان پاراو بێت و توانای گفتوگوکردنی باش بێت رێکپوش و پاکوخاوێن بێت.
٤- توانای وتنەوەی وانەى هەبێت بەشێوازی کونفرانس، توانای فێربوونی زۆرباش بێت بۆ ئەو فێرکاریانەی بۆی دەکرێت بتوانێ جێبەجێیان بكات.
٥- ئامادەی مانەوە بێت لەدەرەوە ، چونکە دەوامی لە کوردستان و عیراق نابێت.

تيبينى:
١- زانیاری زیاترت پێ دەدرێ لەکاتی چاوپێکەوتندا.
٢- لەبەرواری 1/5/2023 فورم پردەکریتەوەو روژانی دواتریش بەردەوام دەبێت.
٣- رۆژانە لە کاتژمیر 9 ی بەیانی تا سێی ئیوارە فۆڕم پڕدەکریتەوە. فورم پرکردنەوە بێ بەرامبەرەوە هەمان ڕۆژ چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.
٤- کەسی کارخواز پێویستە وینەیەکی معامەلات لەگەل خویدا بهێنێت.
ناونیشانی ئۆفیسی کۆمپانیا: سلیمانی، قرگه، نزیک شاری سپی، تەلاړی هاوڵاتی
ژمارە مۆبایل بۆ پەیوەندی:
07700939373