Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
👏90❤42👍34
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⚡️ مایکرۆسۆفت یاریدەدەری Copilot AIی بۆ سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید بڵاو کردەوە و ئێستا لە پلەی ستۆر بەردەستە بۆ داگرتن.
⚡️ ئەم ئەپڵیکەیشنە بەخۆڕاییە و پێویست ناکات سەرەتا ناوت تۆمار بکەیت یان بچیتە ژوورەوە.
⚡️ هەروەها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە کە وەشانی iOS ی ژیریی دەستکردی خۆی دەخاتە بازاڕەوە.
✨ لە بەرنامەی Copilotدا دەتوانن مۆدێلی زمانی گەورەی GPT-4 بە خۆڕایی بە کار بهێنن.
@asosoftco

❤74👍27👏1
ئایە دیڤڵۆپەری و پێویستت بە APIیە ئاسۆسۆفتە؟ بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین و نووسین بۆ دەنگ؟
ئایا بیرت کردووەتەوە لەناو پلاتفۆرمەکانت سیستمی خوێنەری دەقی کوردی دابنێیت کە دەقەکانت بکات بە دەنگ، یاخود لە تایپی دەنگی بۆ تایپکردن، گەڕان، یان سەرنج نووسین لە ڕێگای دەنگەوە کەڵک وەربگریت؟
ئێمە وەکوو ئاسۆسافت خزمەتگوزارییەکانی تایپی دەنگی و خوێنەری دەق بۆ پلاتفۆرمەکەت دابین دەکەین، بۆ داواکردنی API نامە بۆ پەیج بنێرە یاخود لەڕێگەی ئیمەیلی فەرمییەوە پەیوەندی بگرە: info@asosoft.com
ژمارە مۆبایل: 07518848928

👍106❤60👏7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆتی تیلیگرامی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ.
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
❤146👍52👏24🤔6
سیستمەکانی ناسینەوەی دەنگ چۆن یارمەتیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەدەن؟
- لە ڕێگەی ئاخاوتنەوە زۆربەی کەمئەندامان و نابیناکان دەتوانن لەگەڵ ماشینەکان و کۆمپیوتەرەکان پەیوەندی ساز بکەن.
- کەسێکی نابینا دەتوانێت فەرمانێک بە کۆمپیوتەر بدات و کۆمپیوتەرەکە کارەکانی بۆ جێبەجێ بکات.
- کەسێک کە کەمئەندامی جەستەییە و ناتوانێت بە شێوازی ئاسایی زانیاری بە کۆمپیوتەر بدات، دەتوانێت لە سیستمەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن بە مەبەستی تایپ، پێدانی زانیاریی و فەرماندە دەنگییەکان کەڵک وەربگرێت.
- کەڵکێکی تر بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەی بیستنیان هەیە، ئەم سیستمانە ئاخاوتن دەکەن بە دەق یان جووڵەی هێما و ئاماژە کە دەبێتە هۆی سادەبوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەسانە.
- بە گشتی دەکرێت بگوترێت کە ئەو کەمئەندامانەی یەک یان چەند ئەندامی جەستەیان لە کار کەوتووە دەتوانن لە ڕێگەی بەکارهێنانی کاریگەرتری ئەندامەکانی دیکەیان و تەکنۆلۆژییە پێویستەکان کەمایەسییە جەستەییەکانیان قەرەبوو بکەنەوە، بەکارهێنانی ناسینەوەی ئاخاوتن توانایی دەستڕاگەیشتنی کەمئەندامان بە سەرچاوەکانی زانیاری، بەهێزکردنیان لە بواری فێرکاری و ڕاهێنان و کاکردنیان کردەیی دەکات.

❤151👍85👏36
ئاسۆسۆفت گرووپێکی توێژینەوەییە کە لەسەر پرۆسێسی دەنگ و زمانی کوردی کار دەکات. ئەم گرووپە ساڵی 2014 لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانی کوردەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت.
ئاسۆسۆفت لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەوڵ دەدات کە دەیتا و سەرچاوە پێویستەکان بۆ ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق) بۆ کوردیی خواروو دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بۆتێکمان لە تێلێگرامدا ئامادە کردووە. ئەم بۆتە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکات کە پێویستە تۆمار بکرێن. ئەم دەیتایە بۆ پەرەدانی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق، یان تایپی ئۆتۆماتیک) بۆ کوردیی خواروو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەگەر ئاخێوەری کوردیی خواروویت بە بەخشینی دەنگی خۆت بەشدار بە لە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییەی سەردەم بۆ زمانەکەمان.
بەستەری بۆت
@STTkurdish_bot

👍103❤43👏18
⚡️ ئاسۆسۆفت گرووپێگە ک لەبان پرۆسەی دەنگ و زوان کوردی کار توێژینەوە کەی. ئێ گرووپە لە ساڵ 2014 لەلایەن مامووستایل و توێژەرەیل کوردەوە دامەزریاس و وەڕێیەو بریەید.
🔸 ئاسۆسۆفت لە دریژەی چالاکییەیل خوەی ها یەگ دەیتایل و سەرچاوەیلێ ک ئەڕا گۊەڕانن دەنگ وە دەق لە کوردیی خوارێن ها بایسێ دابین بکەی. هەر وەی مدوویشەم لە تلگرام ڕباتێگ درس بۊیە و نریاسە لا. ئێ ڕباتە یێ بڕ ڕستە وە وەکارهێنەر پێشنێیار دەی ک بایەس تۆمارەو بوون. ئێ دەیتا ئەڕا پەرەپێدان وە سیستم ناسین قسەکردن (گۊەڕانن دەنگ وە دەق، یا تایپ ئوتوماتیک) ئەڕا کوردیی خوارێن لەلێ کەڵک گرێد.
ئەگەر ئاخێوەر کوردیی خوارێنیدن، وە بەخشین دەنگ خوەد لە پەرەپێدان وەی تکنولوژیی سەردەمیانە ئەڕا زوانەگەمان بەشداری بکە.
ڕبات کووکردن دەنگ ئەڕای کوردیی خوارێن

❤226👍85👏52
زۆر خۆشحاڵین کە دەبینین نووسەرەکان کەڵک لە «هەڵەچنی ئاسۆ» وەردەگرن.
گەلێک سوپاس بۆ کاک «عەلی ئەحمەد»
داگرتنی کتێبەکەی لە کوردیپێدیا:
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20231029154617527840&lng=1

❤177👍51👏17🤔12
Forwarded from ئاسۆسۆفت (AsoSoft)
ئاسۆسۆفت گرووپێکی توێژینەوەییە کە لەسەر پرۆسێسی دەنگ و زمانی کوردی کار دەکات. ئەم گرووپە ساڵی 2014 لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانی کوردەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت.
ئاسۆسۆفت لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەوڵ دەدات کە دەیتا و سەرچاوە پێویستەکان بۆ ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق) بۆ کوردیی خواروو دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بۆتێکمان لە تێلێگرامدا ئامادە کردووە. ئەم بۆتە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکات کە پێویستە تۆمار بکرێن. ئەم دەیتایە بۆ پەرەدانی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق، یان تایپی ئۆتۆماتیک) بۆ کوردیی خواروو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەگەر ئاخێوەری کوردیی خواروویت بە بەخشینی دەنگی خۆت بەشدار بە لە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییەی سەردەم بۆ زمانەکەمان.
بەستەری بۆت
@STTkurdish_bot
ئاسۆسۆفت لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەوڵ دەدات کە دەیتا و سەرچاوە پێویستەکان بۆ ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق) بۆ کوردیی خواروو دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بۆتێکمان لە تێلێگرامدا ئامادە کردووە. ئەم بۆتە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکات کە پێویستە تۆمار بکرێن. ئەم دەیتایە بۆ پەرەدانی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق، یان تایپی ئۆتۆماتیک) بۆ کوردیی خواروو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەگەر ئاخێوەری کوردیی خواروویت بە بەخشینی دەنگی خۆت بەشدار بە لە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییەی سەردەم بۆ زمانەکەمان.
بەستەری بۆت
@STTkurdish_bot
❤219👍96👏27🤔16
💥 مژدە بۆ بەکارهێنەرانی بۆتی ئاسۆسۆفت
لە دوایین نوێکردنەوەی بۆتی ئاسۆسۆفتدا، بەشی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین نوێ کراوەتەوە. لە وەشانی نوێدا لێهاتوویی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتنی ئاسۆسۆفت باشتر کراوە و ڕێژەی هەڵەکانی زۆر کەمتر بووەتەوە. ئاسۆسۆفت بەردەوام هەوڵ دەدات سیستمەکانی باشتر بکات، لە داهاتووشدا لەسەر کەموکوڕییەکانی سیستمەکانمان کار دەکەین و ڕێژەی هەڵەکان بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنین.
لەم وێنەیەدا نموونەیەک لە تایپی سیستمی پێشوو و سیستمە نوێکراوەکە دەبینین.
https://t.me/AsosSoftSTT_bot

❤259👍147👏58🤔6
تایپکردن بە سیستمی ناسینەوەی دەنگ چەندە لە نووسین بە تەختەکلیل خێراترمان دەکات؟
- تایپکردن لە ڕێگەی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ۳ جار خێراترە لە تایپکردن بە تەختەکلیل.
- تەنانەت ئەو تایپیستە لێهاتووانەی لە خولەکێکدا ۸۰ تا ۹۰ وشە تایپ دەکەن، لە ئاخاوتنی ئاسایی لە خولەکێکدا زۆرتر لەوە قسە دەکەن.
- بە شێوەی مامناوەندی مرۆڤەکان لە یەک خولەکدا ۱۵۰ وشە دەردەبڕن.
- تەرخانکردنی کاتی کەمتر بۆ تایپ و کەمکردنەوەی هیلاکیی تایپکردن، دەتوانێت کاراییتان لە ژیان و پیشەکەتاندا زیاتر بکات.
🎙 قسە بکە، بۆتی ئاسۆسۆفت بۆت دەکات بە نووسراو.
@AsosSoftSTT_bot
ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام

❤173👍86👏20🤔8
چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسۆفت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
https://t.me/AsosSoftSTT_bot
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
https://t.me/AsosSoftSTT_bot
❤270👍120👏48🤔23
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناساندنی چالاکییەکانی ئاسۆسۆفت لە بەرنامەی تێک شۆ لە کەناڵی کوردساتەوە
د. هادی وەیسی سەرپەرشتیاری ئاسۆسۆفت
ئاسۆ مەحموودی بەرهەمهێنەری هەڵەچنی ئاسۆ
د. هادی وەیسی سەرپەرشتیاری ئاسۆسۆفت
ئاسۆ مەحموودی بەرهەمهێنەری هەڵەچنی ئاسۆ
❤166👍46👏24
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فێرکاریی بەکارهێنانی بۆتی ئاسۆسۆفت.
🎙 ناونیشانی بۆتی ئاسۆسۆفت
@AsosSoftSTT_bot
ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco
🎙 ناونیشانی بۆتی ئاسۆسۆفت
@AsosSoftSTT_bot
ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco
❤82👍35👏18
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆتی تیلیگرامی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ.
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
❤89👍24👏12🤔1

❤81👍28👏12
#نوێ
بەم نزیکانە یەکەمین پلاتفۆرمی ژیری دەسکردی ئاسۆسۆفت بەڕوی بەکارهێنەرانی کوردی واڵا دەبێت. چەندین سوپرایزی گەورەی تێدایە کە پێشترنەکراوە و نەبینراوە بۆ کوردی.

👏141❤86👍51🤔5
چۆن سیستمەکانی پێواژۆی دەنگ باشتر بەکار بهێنین؟
پێواژۆی دەنگ یەکێک لە ژێر لقە گەورەکانی بواری زانستیی ژیریی دەستکردە. ئامانجی ئەم بوارە پەرەدانی چەندین تەکنەلۆژیای جیاوازە کە کار لەگەڵ دەنگی مرۆڤ دەکەن. ناسراوترین بەرهەمەکانی ئەم بوارە بریتین لە: ناسینەوەی ئاخاوتن، ناسینەوەی ئاخێوەر، وەرگێڕانی ئاخاوتن، ناسینەوەی زمان و زار و هتد. ژمارەیەکی زۆر هۆکار و بگۆڕ هەن کە کاریگەری لەسەر کوالێتیی سیستمەکانی پێواژۆی دەنگ دادەنێن.
لێرەدا چەند ڕێنمایی دەخەینە ڕوو کە ئەگەر بەکارهێنەر ڕەچاویان بکات ئەنجامێکی باشتر لەم سیستمانە وەردەگرێت، کە ئەوانیش بریتین لە:
- لە شوێنی بێدەنگ ئەم سیستمانە بەکار بهێنن
- کەڵک لە میکرۆفۆنی باش وەربگرن
- میکرۆفۆنەکە زۆر لە دەمتان دوور نەبێت
- هەوڵ بدەن بە کوردییەکی پاراو قسە بکەن
- هەوڵ بدەن ددان بە وشەکاندا بنێن و جوان دەریانبڕن
دکتۆر ئاران ئەمینی
CEO ئاسۆسۆفت

👍117❤56👏16
بۆ باشترکردنی سیستەمی دەنگ بۆ نووسین، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
دەنگێکی ڕوون: مایکی باش بەکاربهێنە، لە شوێنێکی ئارام تۆمار بکە و دووریی گونجاو بپارێزە.
کوالیتی تۆمارکردن: ئاستی دەنگ ڕێک بخە، فلتەری دەنگ بەکاربهێنە و فۆرماتی باش هەڵبژێرە.
ئامادەکاری پێش تۆمار: تێست بکە، دەق ئامادە بکە و پشووی بچووک بدە لەکاتی قسەکردن.
ڕاهێنانی بەردەوام: دەربڕینت ڕوون بکە، خێراییەکی گونجاو هەڵبژێرە و تایبەتمەندیی زمان ڕەچاو بکە.
نەرمەکاڵای تایبەت: نەرمەکاڵای دەنگ بۆ نووسین بەکاربهێنە و هەمیشە نوێی بکەرەوە.
هەڵسەنگاندن: ئەنجامەکان هەڵبسەنگێنە و فیدباک وەربگرە.

👍73❤33👏14
دەستنیشانکردنی ناوی بوونەکان (NER): چییە و بۆچی گرنگە؟
دەستنیشانکردنی ناوی بوونەکان (Name Entity Recognition - NER) یەکێکە لە لقەکانی پرۆسێسکردنی زمانی سروشتی (NLP)، کە ئامانجیەتی دەستنیشانکردن و پۆلێنکردنی ناوەکانە لە دەقێکدا. ئەم ناوانە دەکرێت ناوی کەسەکان، شوێنەکان، ڕێکخراوەکان، ڕێکەوتەکان، بڕە پارەکان و چەندین جۆری تر بن. بە زمانێکی سادەتر، NER سیستەمێکە کە دەتوانێت لە دەقێکدا بگەڕێت و دەستنیشانی ئەو وشە یان دەستەواژانە بکات کە ناوی شتێک یان کەسێکن، پاشان پۆلێنیان بکات بۆ جۆری گونجاویان.

👍42❤23👏10