أَقْوَالُ السَّلَفْ
337 subscribers
27 photos
14 videos
1 file
3 links
عن يحيى بن أبي كثير قال:

لا يستطاع العلم براحة الجسد.

📚 جامع بيان العلم ٣٨٥/١.
Download Telegram
خۆپاراستن لە شیرک :

یەکێک لەوبابەتانەی کە زۆر مەترسیدارە و پێویستە خۆمانی لێبپارێزین -شیرکه- ، وە یەکێکە لەو تاوانانەی کەبەهیچ جۆرێکی لێخۆشبونی بۆنیە ئەگەر خاوەنەکەی تەوبەی لێنەکات.

️ اللّٰه دەفەرمێت : { إِنَّ ٱللَّهَ لَا یَغۡفِرُ أَن یُشۡرَكَ بِهِۦ وَیَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَ ٰ⁠لِكَ لِمَن یَشَاۤءُۚ }

[سورەت النِّسَاءِ: ٤٨]

واتە:️ اللّٰه بەهیچ جۆرێک لەشیرک خۆشنابێت ، وەلەخوار شیرکەوە لەهەر تاوانێک خۆشدەبێت کەخۆی بیەوێت.

ئەگەر ئێمە باسی جۆرەکانی شیرک و ترسناکی شیرک بکەین بەچەنەها سیلسیلە باس تەواو نابێت بەڵام بابەتەکەی ئێمە لەسەر ئەوەیە ئایە چۆن خۆمان بپارێزین لەم تاوانە.

ئایە دەگونجێت بابەتێکی ئاوا ترسناک و شاراوە هیچ ڕێگە چارەیەکی نەبێت کەڕزگارمان ببێت لێی؟

بێگومان نەخێر چونکە ئەم دینە هیچی بەشاراوەی نەهێشتۆتەوە و هەموشتەکانی بۆڕونکردوینەتەوە.

بۆخۆپاراستنیش لەشیرک دەچینە خزمەتی ئامۆژگاریەکی️ رسول اللّٰه ﷺ بۆ ئیمامی گەورەمان ابو بکر الصدیق :

کەپێی فەرموو بێگومان شیرک زۆر نادیار و پەنهانترە لەجێپێی مێرولە ، جامنیش ڕێنمایت دەکەم بۆ وتنی زیکرێک کەئەگەر بیکەیت ،️ اللّٰه دەتپارێزێت لەشیرکی گەورە و بچوک :

ئەمەش دۆعاکەیە👇:

‹‹ اللَّهُمَّ إنيِّ أَعُوذُ بَكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا أَعْلَمُ ، وَأَسْتَغْفِرُكَ مِمَّا لَا أَعْلَمُ ››.

[ مسند أبي یعلی : -60- ].

واتە : یا️اللّٰه پەنا بەتۆ دەگرم کە هاوبەشت بۆ بڕیاربدەم و عیلمیشم پێی هەبێت ، وەداوای لێخۆشبونیشت لێدەکەم لەوەی هاوبەشت بۆ بڕیاربدەم و عیلمم پێی نەبێت.
قال ميمون بن مهران :

مَنْ أَسَـاءَ سِـرًّا فَلْيَتُـبْ سِـرًّا ،

وَمَنْ أَسَـاءَ عَلَانِيَـةً فَلْيَتُـبْ عَلَانِيَـةً ،

فَـإِنَّ اللَّهَ يَغْفِـرُ وَلَا يُعَيِّـرُ ،

وَالنَّـاسُ يُعَيِّـرُونَكُ وَلَا يَغْفِـرُونَ .

[ الحلية الأولیاء ].

واتە: هەرکەسێ بە نهێنی تاوانی کرد بابە نهێنی تەوبە بکات ،

وە هەر کەسێ بە ئاشکرا تاوانی کرد بابە ئاشکرا تەوبە بکات،

لەبەر ئەوەی الله لێت خۆشدەبێت وە عەیبدارت ناکات و گاڵتەت پێناکات،

بەڵام خەڵک عەیبدارت دەکەن و لێشتخۆشنابن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەم و خەفەت بە گوێگرتن لەگۆرانی و جگەرە کێشان و بیکردنەوە لە خەمەکەت خەفەتەکەت لەسەر کەم ناکاتەوە بەڵکو زۆر زیاتریدەکات لەبەرئەوەی ئەو کردەوەوانە هەموی کردەوەی شەیطانن وە بەهیچ جۆرێک شەیطان مەسلەحەتی ئینسانی ناوێت ، تۆ بەو کردەوانەت هەم خەفەتی خۆت زیاتر ئەکەیت هەم الله لە خۆت توڕە دەکەیت.

لە جێی ئەمشتە بێمانا و بەتاڵانە هەرکات خەفەتێکت هەبوو دەست نوێژێک بگرە و دوو رکعات نوێژ بکە یان کەمێک گوێ لە قورئانی پیرۆز بگرە وە هەوڵ بدە لەجێی بیرکردنەوە لەخەفەت و کێشەکانت بیر لەمردن بکەیتەوە و وەبیر لەوە بکەیتەوە کە ئەم خەفەت تاسەر بەردەوام نابێت لەگەڵت ماوەیەکەو تێ ئەپەرێت وەبیر لەوەبکەرەوە کەتۆ بۆئەم ژیانە دروست نەکراویت بەڵکو بۆ ژیانێکی تر دروست کراویت کەهەتاهەتاییە و نەبراوەیە وەئەم ژیانەش تەنها بۆ کاردن بۆ ئەو ژیانە نەبراوەیە ، بەم کردەوانە هیچ خەم و خەفەتێکت نامێنێت و سوکنایو فەریحی ڕوو لەدڵت ئەکات ، وەلەهەمان کاتیشدا ڕەزامەندی الله بەدەست دەهێنیت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەڵێ لە هیچ شتێکا بەختم نەبوو ، بەڵکو بڵێ لەهیچ شتێکا پشتم بە الله نەبەست ، چونکە هەرکەسێ پشت بە الله ببەستێت هەرگیز الله بێئومێدی ناکات .

{ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ }
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
أبیات لابن قدامة المقدسي ، رثاء بها نفسه وهو یقترب من نهایة أیامه في الدنيا.

کۆمەڵە بەیتێک لە دانانی ابن قدامة المقدسي ، لە کاتی نزیک بونەوەی لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی ئەم بەیتە شعرانەی بە نەفسی خۆی دەوتەوە.

عەرەبی / کوردی.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
الله بەو گەورەی شکۆمەندیەی خۆی کە هیچ ئیشو پێویستیەکی بەبەندەکانی خۆی نیە چەندین جار لە کەلامەکەی خۆی بانگی بەندەکانی خۆی دەکات دەفەرمێت بگەرێنەوە بالێتان خۆشببم ، بەندەیەکیش کە هەموو پێویستیەکانی تەنانەت هەناسەدانیشی لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی الله یە هێشتا ئامادەنیە بگەرێتەوە و بگرە زیاتر بێفەرمانی الله دەکاو واپشان ئەدا کە هیچ پێویستی بە الله نیە کە لە ڕاستیدا بەبێ الله هیچ نیە.

چەن سەرگەردانیت ئەی ئینسان!!
#رمضان

دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان:

دووڕێگەمان هەیە بۆدیاری کردنی مانگی ڕەمەزان :

ڕێگەی یەکەم: بەبینی مانگ کە ئەگەر مانگ بینرا ئەوا ڕۆژوو دەگیرێت و دەکرێتە ڕەمەزان ، وە هەر بەپێی بینینی مانگ ڕەمەزان تەواو دەکرێ و دەکرێته جەژن.

️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمێت:

‹ صوموا لرؤیته ، وأفطروا لرؤیته ، فإن غبي علیکم فأکملوا عدة شعبان ثلاثین ›.

[ رواه البخاری -١٩٠٩- ومسلم -١٠٨١- ].

واتە: ئەگەر مانگتان بینی بەڕۆژووبن ، وەئەگەر مانگتان بینی جەژن بکەن ، وە ئەگەر مانگتان نەبینی ( بەهۆی هەور و تەم و مژ ) ئەوا سی ڕۆژی مانگی شەعبان تەواو بکەن و پاشان بیکەن بەڕەمەزان.

ئەم بینینەش بەبینی کەسێکی عادل و ڕاستگۆ دەچەسپێت و تایبەت نیە بەبینی بە هیچ کەس و لیژنەیەکەی دیاری کراوەوە.

وەکو ابن عباس دەفەرمێت:

جاء أعرابي إلی النبي️ ﷺ فقال: اني رئیت الهلال ( قال الحسن في حدیثه: یعني رمضان ) فقال: أتشهد أن لا إله الا️ اللّٰه ؟ قال: نعم ، قال: أتشهد أن محمدا رسول️ اللّٰه ؟ قال: نعم ، قال یا بلال أذن في الناس فلیصوموا غدا.

[ سنن ابي داود -٢٣٤٠- ].

واتە: ئەعرابیەک هات بۆلای️ رسول اللّٰه ﷺ
وتی: من مانگم بینیوە (حسن ڕاوی حەدیثەکە دەڵێت: واتە: مانگی رەمەزان).
فەرمووی: ئایە شاهیدی ئەدەی کەهیچ پەرستراوێک بەحەق نیە جگە لە️ اللّٰه ؟
وتی: بەڵێ.
فەرمووی: ئایە شاهێدی ئەدەیت کە محمد️ﷺ نێردراوی️ اللّٰه یە؟
وتی: بەڵێ.
️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی: ئەی بیلال جاڕبدە بەناو خەڵکیدا با سبەینێ بەڕۆژووبن.

ڕێگەی دووەم : کە ئەمەیان لەکاتێکدا کاری پێدەکرێت کە بەهۆی تەم و مژ یان هەورەوە مانگ نەبینرێت کە ئەویش بەتەواو کردنی سی ڕۆژی مانگی شەعبان دەکرێ.

هەروەکو لەحەدیثەکەی سەرەوە باسمان کرد

‹ فإن غبي علیکم فأکملوا عدة شعبان ثلاثین ›.

واتە: ئەگەر بەهۆی تەم و مژەوە یان هەورەوە مانگتان لێون بوو ئەوە سی ڕۆژی مانگی شەعبان تەواو بکەن و پاشان بیکەنە ڕەمەزان.

ئەمە پێوەری دیاری کردنی ڕەمەزانە لای ئەهلی سونە نەک چاوەرێی لێژنەیەک بێت بۆی دیاریکا کە لیژنەکەش لە ئەکتەری فلیمی کۆمیدی و گۆرانیبێژ پێک هاتوە ئەمانە کەی عەدلن؟!

تەبعەن ئەو لیژنەش تەنها بۆ خۆشی دانراوە ئەگینا تەنها لەسەر ئەو ساڵنامە ئەرۆن کە سەدان سالە دایان ناوە هیچ حسابێک بۆ مانگ ناکەن.

داواکارم لە️ اللّٰه کە ئەم مانگەمان بەپڕلە عیباتەوە بەسەردا تێپەڕکات و لێمان قەبوڵ کات و بیکاتە هۆکارێک بۆمان بۆبەدەست هێنانی ڕەزامەندی خۆی و نیاتمان خالصکات بۆخۆی.

آمین.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمێت:

ئەوامانگۍ ڕەمەزان هات، مانگێکۍ پیرۆز و موبارەڪە، اللەتعالی ڕۆژوۍ ئەومانگەۍ لەسەرتان واجب ڪردووە، ڪە لەومانگەدا دەرگاڪانۍ بەهەشت دەڪرێتەوە، وە دەرگاڪانۍ دۆزەخ دادەخرێـت، وەشەیطانەڪان دەبەسترێنەوە و کۆت و زنجیر دەکرێـن، وەلەو مانگەدا شەوێڪی تیایە ڪەپیرۆز ترە لە هەزار مانگ، هەرڪەسێ بێبەش بێ لەخێرۍ ئەو شەوە بێبەش ئەبێ لە زۆر خێر و چاڪە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یا الله چی نیعمەتانێکی زۆرت بەخشیوە بەئێمە بەڵام ئێمە لەبری ئەوەی سپاست کەین لەسەر ئەو نیعمەتانە هەر بەو نیعمەتانە مەعصیەت و سەپێچی فەرمانەکانی خۆت ئەکەین ، رەحم و فەزڵی خۆت نەبوایە شایەنی هەناسەدانێکیش نین هێندە ستەم کار و تاوان بارین

إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ
#رمضان

قال مجاهد :

خَصْلَتَانِ مَنْ حَفِظَهُمَا سَلِمَ لَهُ صَوْمُهُ الْغِيبَةُ وَالْكَذِبُ.

[ مصنف لابن أبي شيبة - ٨٨٨٧ - ].

واتە: دووخەصلەت هەیە هەرکەسێ بیانپارێزێت ئەوە ڕۆژوەکەی سەلامەتە : ( غەیبەت ، درۆ ).
Audio
لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵی و ژاوە ژاوەی دونیا تەنها کەلامەکەی الله یە کە دڵەکان ئارام کاتەوە و دەرون و مێشکمان هێمن کاتەوە جا ئەگەر ئەو کەلامە موبارەکی الله نەخوێنینەوە تێڕانەمێنینلێی و گوێی لێ نەگرین ئیتر چرێگەیک مان دەستئەکەوێت بۆ دەربازبوون لەم هەمووە ناڕەحەتیەی دونیا.

وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ .
غربة أهل السنة

قال أبو بكر بن عياش رحمه الله:


« أهل السنة في الإسلام مثل الإسلام في سائر الأديان »

[ كتاب ذم الكلام وأهله للهروي ].

واتە: ئەهلی سوننە لەناو ئیسلامدا وەکو ئیسلام وایە بەرامبەر هەموو دینەکانی تر .


( واتە دینی ئیسلام بەرامبەر دینەکانی تر چەندە ڕێژەیان کەمە بەهەمان شێوە ئەهلی سوننەش لەئیسلامدا کەمن ).
تقبل الله منا ومنکم

جەژنتان پیرۆزبێت و عیبادەتان قبوڵ بێت.
{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ } الحجرات ـ٢ـ

واتە: ئەی ئەو کەسانەی کە
ئیمانتان هێناوە دەنگتان بەرز نەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا

عن حماد بن زيد قال:

أرى رفع الصوت عليه بعد موته كرفع الصوت عليه في حياته، إذا قُريء حديث رسول الله ﷺ وجب عليك أن تُنْصِت له كما تُنْصت للقرآن.

[ ذم الكلام وأهله ].

واتە: وای دەبینم کە بەرزکردنەوەی دەنگ بەسەریدا لەدوای وەفاتی هەروەک دەنگ بەرزکردنەوەیە بەسەریدا لەژیانیدا ، بۆیە ئەگەر فەرموودەی رسول الله ﷺ خوێنرایەوە واجبەلەسەرت کە بێدەنگبیت وەک چۆن بێدەنگ دەبیت بۆ قورئان.


بەرزکردنەوەی دەنگ لەدوای وەفاتی بەوە دەبێت کەکاتێک فەرموودەیەکت پێوترا گوێی بۆ نەگریت یان فەرموودەکە ببڕیت و نەهێڵیت تەواوی کات کە ئەو کەسەی ئەمەبکات پەنا بە الله کردەوەکانی بەتاڵ دەبێتەوە وەک چۆن الله لە کۆتایی ئایەتەکە هەرەشە لەئیمانداران دەکات کە ئەگەر وابکەن کردەوەکانتان بەتاڵ دەبێتەوە ، بۆیە هەرکاتێک گوێت لە فەرمایشتە موبارکەکانی رسول الله ﷺ بوو ڕاستەوخۆ بێدەنگ بەو فەرموودەکە مەبڕە.
ئیمامی الشافعی دەفەرمێت:

زانست ئەوەیە کە سوودت پێببەخشێت ، ئەوە زانست نیە کە لەبەرتکردوە.

[ تهذیب السیر ].


مەبەستی ئیمامی گەورەمان ئەوەیە کە زانست ئەوەیە کە سوودت پێدەگەیەنێت و کردەوەی پێدەکەیت و بەرەو طاعەت و گوێڕایەڵی الله ئەبات وە لە فیتنەکان پتپارێزێت ، وە ئەوە زانست نیە کە هەر لەبەریکبکەیت نەزانیت باسی چیەکات یان هیچ کردەوەیەکی پێنەکەیت یان لەجێی ئەوەی بەرەو گوێڕایەڵی الله بەرێ بەرەو مەغروری و کیبر و خۆبەزلزانی و مەعصیەتی الله بەرێ ، کەواتە ئیمام مەبەستی ئەوە نیە کە بلێ حفظ و لەبەرکردن گرنگ نیە بەڵکو پێمان ئەلێ حفظ بەبێ عەمەل و تێگەشتن لێی هیچ سودێکمان پێ ناگەیەنێت.

والله تعالی أعلی و أعلم.
عیلم و زانستی شەرعی:


عیلم و زانستی شەرعی تا ئەو کاتە سوودی هەیە بۆ خاوەنەکەی کە تەقوای الله ی هەبێت و بەو زانستە مەغرور نەبێت وە کردوە بکات بەو زانستە ئەمەیە زانستی بەسوود ئەو زانستەی کە ڕێگای بەهشتت بۆ ئاسان ئەکات و پلەت بەرز ئەکاتەوە لەلای الله ، ئەی ئەگەر وانەبوو خاوەن زانست تەنها زانستی وەرگرت بۆ مجادەلەو مناقەشە و خۆدەرخستن ئەوکاتە ماڵوێران ئەبێت و سەرشۆڕی دونیا و قیامەتی ئەکات ئەم جۆرانە مەغرور ئەبن بەو زانستە و لەخۆیان بای ئەبن هەر ئەوەنەی کەمێک دەرکەوتن و کەمێک خەڵک لەدەوریان کۆبونەوە ئیتر لەخۆیان ئەگۆڕێن و کەئەنەما هەموو زاستێکیان لایە و خۆیان ئەبەنە ئاستێک کە خۆیان بەهەلی إجتهاد بزانن وە خۆیان لە زانایان و پێشینی ئومەت بەباشتر شارەزاتر بزانن تەبعەن ئەو خۆبەباشتر زانینە بە زمان دانی پیانانێن بەڵکو بەکردەوە و ڕەفتارەکانیان ئەیسلمێنن کەوان بەجۆرێک ئەگەر ئیجماعی سەلەفیان لابێت ڕەتی ئەکەنەوە و قسەکەی خۆیان لەلا پەسەنترە ئایە ئەمە خۆ بەباشتر دانان نیە بەسەر ئەواندا ؟!

بۆیە ئاگادار بە ڕەحمەتی الله لێبێت ئەو زانستەی کە ئەیخوێنیت پێش هەموو شتێک ئاگاداری نیەتەکەت بە بزانە بۆچی ئەیخوێنیت و فێری ئەبیت ، تەبعەن ئەو تاقمەی دووەم کەباسمان کرد ڕوو ڕەش و سەر شۆڕی دونیاو قیامەتن .

داواکارین لە الله کە زانستی بەسوود مان پێببخشێت زانستێک کە بەرەو ڕەزامەندی خۆی و کردەوەی چاک و خۆبەکەم زانینمان بەرێت ، وەپەنا دەگرین بە الله لە زانستێک کە بەرەو خۆبەزلزانی و توڕەیی الله مان بەرێت چونکە بەڕاستی جەهل زۆر زۆر خێرترە لە زانستێک کە گومڕا و مەغرورتبکات ، وەداواکارین لە الله ملکەچ و گوێڕایەڵمان بکات لەئاستی حەقدا و ئەوەی لە قورئان و سونەت و ئاثاری ئەوەڵینی ئومەتەوە پێمان گەشت ڕاستەوخۆ ملکەچیبین و گوێڕایەڵبین بۆی و خۆبەگەورە زان نەبین لەئاستیدا.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قال الشاعر:

إذا کنت أعلم علم الیقین
بأن جمیع حیاتي کساعة

فلم لا أکون ضنینا بها
وأجعلها في صلاح وطاعة؟
فێربوونی زانست:

قال الشافعي رحمه الله تعالى:

من احب أن يفتح الله قلبه ويرزقه العلم
فعليه بالخلوة ، وقلة الأكل ، وترك مجالسة السفهاء ، وبعض أهل العلم الذين ليس معهم إنصاف ولا أدب.

[مناقب الشافعي للبيهقي].

واتە: هەرکەسێک ئەیەوێت الله دڵی بکاتەوە و رزقیبدات بەعیلم ، بادەست بگرێت بەتەنهای و دوورکەوتنەوە لەخەڵک ، وە کەم خۆربێت ، وە تەرکی دانیشتن بکات لەگەڵ گێل و کەم عەقڵەکان و لەگەڵیان دانەنیشێت ، وەدوربکەوێتەوە لەمەجلیسی زاناو خاوەن عیلمەکان ئەوانەی کە ئینصاف و ئەدەبیان نیە.
قال سفيان الثوري :

إن استطعت ألا تحك رأسك إلا بأثر فافعل

[الجامع للخطيب].

واتە: ئەگەر توانیت سەر نەخورێنی ئیلا بە بەبێ ئەثەر
نەبێت، ئەوە وابکە.

____________________

واتە هەوڵبدە تەنانەت لە سەر خورانەکەشتدا سەلەفێکت هەبێت و ئەثەرێکت بەدەستەوەبێت ، بەکەیفی خۆت مەجولێو کار و کردەوەمەکە بەفەهمی خۆت لەئایەت و حەدیث تێمەگە بەڵکو بیگەرێنەوە بۆ ئەو جیلە زێرینەی سەلەف ، لەئەمرۆدا نەک سەر خورادن بەڵکو مەسئەلەی اعتقادی و بیروباوەریش بەفەهمی خۆمان وەرەگرین و هیچ حسابێک بۆ سەلەف ناکرێت ، لەکاتێکدا کەتەنها رێگا و مەنهەجی ئەوان هیدایەتە لەغەیری ئەوان هەموی گومراییە.
عَنْ أَبِی هُرَیْرَةَ رَضِي ٱللەُ عَنەُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللّٰه  ﷺ لَایَدْخل الْجَنَّةَ إِلّا مُؤْمِنٌ.

[ صحیح البخاري ].

واتە: له أبی هورەیرەوە دەفەرمووێت رسول اللّٰهﷺ فەموویەتی هیچ ڪەسێك ناچێتە بەهەشت ئیللا ئیماندار نەبێت.


اللە بەهەشتی ڪردوە بە شوێنی مانەوەی ئیمانداران وە دوستانی الله و ئەهلی طاعەت و ئەوانەی لە الله دەترسن، وە دۆزەخی کردوە بە شوێنی مانەوەی ڪافران و ئەهلی مەعصیەت و سەر پێچیڪارانی اللە، بەهیچ جۆرێ ڪافران ناچنە بەهەشتەوە، بەڵام دەگونجێ ئیمـانداری تاوان بار و ئەهلی ڪەبائر بڕۆنە دۆزەخ، بەڵام ڪافران هەتاهەتایە دەمێننەوە، وە موسوڵمانە تاوان بارەڪان بەئەندازەی تاوانەڪەیان لەدۆزەخ دەمێننەوە، وە پاشان دەچنە بەهەشت چونڪە شوێنی ڕاستەقینەی موسوڵمان بەهەشتە نەك ئاگر، وە ئەم جۆرە موسوڵمانە تاوان بارانەش شەرت نیە هەموو جارێ بچنە دۆزەخ بەڵڪو لە ژێر مەشیئەتی اللەـیه ئەگەر ویستی لێبێت لێی خوش دەبێت وه ئەگەر ویستی لێبێت سزای دەدات اللەتعالی دەفەرمووێت:{ إِنَّ ٱللَّهَ لَا یَغۡفِرُ أَن یُشۡرَكَ بِهِۦوَیَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَ ٰ⁠لِكَ لِمَن یَشَاۤءُۚ}[سورةالنِّسَاءِ:[٤٨]
واتە: بێگومان الله خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت،

تەبعەن ئەمە باسی ڪەسێڪە ڪە ئەوتاوانەی کردوە بەبێ ئەوەی تەوبەی لەسەر بڪات مردبێت بەڵام ئەگەر پێشمردنی تەوبە بکات اللە تعالی لێی خۆش دەبێ ئەگەر شیرکیشی ڪردبێ.
وە ئەم فەرموو دەیە ڕەدێڪە بۆ ئەوانەی ڪە دەڵێن پێوەری چونە بەهەشت ئیمان نیە فەرموو دەڪە بە ڕونی باسی کردەو  دەفەرموێت هەرکەسێ ئیماندار نەبێت ناچێتە بەهەشـت.
بێگومان ئیمانیش ئەوە نیە تەنها بەدەم بڵێی ئیمانم هەیە بەڵڪو دەبێ باوەڕت بە هەر شەش ڕوڪنەڪەی ئیمان هەبێ ڪە ئەمانەن:

١_ باوەڕبون بە اللە تعالی

٢_ باوەڕ بوون به مەلائیڪەتەڪان

٣_باوەڕ بوون بەکتێبە ئاسمانیەڪان

٤_ باوەڕ بوون بە پێغەمبەران

٥_ باوەڕ بوون بە ڕۆژی دووایی

٦_ باوەڕ بوون بە قەزاو قەدەر بەخیر و شەڕیەوە،

ئەگەر باوەڕت بەتەنها بەیەك دانە لەم شەشە نەبێت ڪافـری.
الله تعالی دەفەمووێت:{ ۞ لَّیۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَـٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡیَوۡمِ ٱلۡـَٔاخِرِ وَٱلۡمَلَـٰۤىِٕكَةِ وَٱلۡكِتَـٰبِ وَٱلنَّبِیِّـۧنَ }[سورەت البَقَرَةِ: ١٧٧]

واتە: چاڪە ئەوەنیە ڕوتان بڪەنە ڕۆژئاوا یان ڕۆژ هەڵات بەڵڪو چاكە ئەوەیە ڪە ئیمان بهێنی بە اللە و بەڕۆژی دوای و مەلائیكەتەڪانی و کتێبەڪانی و پێغەمبەران.


وە لە فەرمودە بەناوبانگەڪەی جبریل ڪاتێ جبریل پرسیار لە رسول اللّٰه ﷺ  دەڪات دەربارەی ئیمان

عَن عُمَر بنِ الخطابِ رضَي اللەُ عَنەُ أَنَّ جَبریلَ علیە السلام سَألَ النبيَّ ﷺ عَنِ الإیمانِ فقال له؟: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ

[ اخرجە مسلم ]

واتە: ئیمان ئەویە: ئیمان بهێنی بە اللە و مەلائیکەتەکانی و پێغەمبەران و ڕۆژیدوای و ئیمان بهێنی بە قەدەر بە خێر و شەڕیەوە.

وەئیمانیش بریتیە لە اعتقاد بەدڵ و دەربڕین بەدەم و کردوەکردن پێی .
أَقْوَالُ السَّلَفْ
عَنْ أَبِی هُرَیْرَةَ رَضِي ٱللەُ عَنەُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللّٰه  ﷺ لَایَدْخل الْجَنَّةَ إِلّا مُؤْمِنٌ. [ صحیح البخاري ]. واتە: له أبی هورەیرەوە دەفەرمووێت رسول اللّٰهﷺ فەموویەتی هیچ ڪەسێك ناچێتە بەهەشت ئیللا ئیماندار نەبێت. اللە بەهەشتی ڪردوە بە شوێنی…
بابەتی ئیمان بابەتێکە کە تەفصیل و ڕونکردنەوەی زۆر لەخۆدەگرێت وەبابەتێکی زۆر گرنگە و سەلەفی ئێمە گرنگیەکی زۆریان پێداوە، وە ئەو بابەتە بۆفێربونی ئەبێت زیاتر بەدوایا برۆین و تفصیلێکی زیاتری دەوێ ، بەڵام لێرە زۆر نەچوینەتە تەفصیلی بابەتەکە ، وە بۆ زیاتر شارەزابوون لەو بابەتەو تێگەشتن لێی ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەم کتێبانە:


کتاب السنة لإمام عبدالله بن أحمد.
کتاب السنة لإمام حرب الکرماني.
کتاب السنة لإمام الخلال.
کتاب الإبانة لإمام إبن بطة العکبري.
کتاب الشریعة لإمام الآجري.
کتاب الإیمان لإمام أحمد بن حنبل.
کتاب الإیمان لإمام إبن أبي الشیبة.
کتاب الإیمان لإمام أبو عبید قاسم بن سلام.

وەزۆرێکی تریش هەن لەوکتابانەی کەبابەتی ئیمانیان بەڕونی و درێژی باسکردوە لەکتێبەکانی سەلەفی ئومەت ئەتوانین بڵێین هیچ کتێبکی سەلەف نیە کەدەربارەی إعتقاد نوسرابێت و خاڵی بێت لەبابەتی ئیمان.

والله أعلم