حوکمی بەکار هێنانی حەپی ڕێگری کردن لە سوڕی مانگانە لە لە سەفەری حەج و عومڕەدا یاخود پێش مانگی ڕەمەزان ڕۆژی عەڕەفەو عاشوڕا.....
پرسیار :
حوکمی بەکارهێنانی حەپی ڕێگری کردن لە هاتنی خوێنی سوڕی مانگانە چیە لە مانگی ڕەمەزاندا [ یان بەهۆی چونی بۆ سەفەری حەج یاخود عومرە] ؛ تاکو بتوانێت ڕۆژوەکانی تەواو بکات ؟
وەڵام :
کێشە نیە ئەمە کەوا حەب بەکاربهێنێت بۆ ڕێگری کردن لەسوڕی مانگانەی تاکو لەگەڵ خەڵکدا نوێژ بکات ، وە بەڕۆژو بێت لەگەڵ خەڵک ، بەمەرجێک ئەم دەرمانە سەلامەت بێت و زەرەری لێنەدات ، بەپرس و ڕاوێژی دکتۆر بێت ، وە بەپێی ڕەزامەندی هاوسەرەکەی بێت ، بۆ ئەوەی زەرەر لەخۆی نەدات ، وە لە گوێڕایەڵی پیاوەکەشی دەرنەچێت ، کەواتە ئەگەر بەپرس و ڕاوێژ بوو ، وە احتیاطی خۆی وەرگرت کەوا سەلامەتەو زەرەری نیە ، کێشە نیە بەکاری بهێنێت ، بەهەمان جۆر لەکاتی حەج کردنیشدا .
الموقع الرسمي للشيخ ابن باز
https://t.me/ahkamani_afratan

Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
ڕێگای شەرعی بۆ گەیشتن بە ڪچێڪ ڪە بەدڵتە یاخود ڪەوتۆتە دڵتەوە...
پرسیار
ڕێگای شەرعی چیە ڪە دژ بەیەڪ نەبێت لەگەڵ دینی ئسلام بۆ گەیشتن بە ڪچێڪ بە حەڵاڵی بۆ گۆڕینەوە و دروست بوونی پەیوەندی ؟؟
وەڵـام
ڕێگای شەرعی ئەوەیە ڪە مرۆڤ هەر ڪاتێڪ خۆشەویستی ڪەسێڪ چووە دڵیەوە واتە ئافرەتێڪ ڪە شووی نەڪردوە ئەوا داوای بڪات و بچێتە داوای لەڕێگای بنەماڵەڪەیەوە پاشان گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ بڪات بە گرێبەستێڪی شەرعی و دروست .
بەم جۆرە ئەو ڕێگە سەلامەت و شەرعیەی گرتۆتە بەر ، هەر بۆیە دروست نیە تەلەفۆن بۆ ڪچەڪە بڪات یان پەیوەندی لەگەڵ دروست بڪات یاخود نامەو چاتی لەگەڵ بگۆڕێتەوە پێش گرێبەستی هاوسەرگیری ، ئەوەی ڪە ڕێگەی پێدراوە ئەوەیە ڪە بچێت بیبینێت لەشوێنێڪ بە پرسی وەلی ئەمرەڪەی یان ئەگەر لەشوێنێڪ بەرچاوی ڪەوتبێت و ڪەوتبێتە دڵیەوە ئەوا دواتر پرسیاری بۆ دەکات ئەگەر ڪچێڪی باش و چاڪ بوو دەچێتە پێشەوە بۆ خوازبێنی ، بەڵام بەستنی پەیوەندی حەرامە زۆر جار ئەم پەیوەندیانە وادەڪەن دڵیان گیرۆدەی یەڪتر بێت و توشی عیشق و حەرام ببن ڪە دروست نیە و حەڕامە لەهەمانکاتدا کاتێک کەوا ئەم کوڕە یان ئەم کچە دەیانەوێت هاوسەرگیری بڪەن بەربەستێڪ بۆیان دروست دەبێت یان ڕێگریان لێدەڪرێت لەم حاڵەتەدا جگە لەوەی هەردوکیان توشی حەڕام بون لەهەمان ڪاتدا گیرۆدە و هۆگری یەڪتر بوون بۆیە بەردەوام دەبن لە پەیوەندیە ناشەرعیەڪەیان ڪە سەردەڪێشێت بۆ ڪاری هەڵەو خراپ و تاوانی گەورەتر
بەدەست ڪاریەوە لە فتوای شێخ محمد صالح العثیمین وەرگیراوە بە ژمارە 48 فـتـاوی نور علی الدرب

حوکمی بەکار هێنانی ئەم جۆرە هێمایانە جا بۆ جوانی بێت یاخود هەر شتێکی کە (🧿+🪬 + 🙏)
بێگومان مسوڵمانان پێویستە زیاتر چاو کراوەتر ببنەوە لەئاست بەکار هێنانی هێماکاندا ، چونکە هەر هێمایەک ئەگەر بچیتە ناوەڕۆکەکەیەوە ئەوا دەبینیت کە تایبەتە بەبەکار هێنانی شتێک تەنانەت بۆ جوانی و هەڵواسینیش دروست نیە گەر بۆ هیچ مەبەستێک نەبێت خۆ ئەگەر بەمەبەستی چاو نفوس و چاوەزار بێت ئەوا دەبێت بەشرک .:-
" ئـەمـ هێمایــانە (🧿+🪬) پێیــان دەوترێ چـاوەزار و بەڪارهێنانیــان شیرڪە دروست نیە هەرچەندە بۆ جوانیش بێ هەر حەڕامە بۆیە نابێت بەکار بهێندرێن جا لەسەر جل و بەرگ بێت یاخود هەڵبواسرێت پاڪ و بێگەردی بۆ خــوا
« قـال رسـول الله ﷺ:
" مـن علّـق تميـمـة فـقد أشـ.ــرڪ "
واتــە :- هەرڪەسێ شتـێڪ هەڵواســێ وەڪ (چاوەزار یان مووروو و پەڕۆو شتانی تر ) ئەوا شیرڪــے بۆخودا بــڕیار داوە »
📚صحيح الجامع ٦٣٩٤
وەبەکار هێنانی [ 🙏 ] ئەم دودەستەش دروست نیە چونکە جۆرە سەلام کردنێکی هیندۆسیەکانە بۆ خوا وەندەکانیان ، لەدینی پیرۆزی ئسلامیشدا هەر دەستەواژەو هیمایەک بۆ دینی بێباوەڕان بێت و تایبەت بێت بە ئەوانەوە بەکار هێنانی دروست نیە .

هەرکەسێک شەو نوێژی لەدەست چوەو خەوتوە نەی کردوە ، ئەوا نوێژی تێشتەنگاو جێگرەوەی شەو نوێژە هەروەک ئمامی ابن تیمیە وای فەرموە بەڕەحمەت بێت ....
قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله - :
"ومن كان ينام عن قِيام الليل ، فَصَلَاةُ الضُّحى بَدَلُ قِيَامِ الليل ".
مجموع الفتاوى

ئافرەتانی ئێستا لەڪوێ و ئافرەتانی پێشین لەڪوێ
ٳمام ٲبو داود لە حمزەی ڪوڕی ٲبي ٲسید الٲنصاري گێڕاویەتیەوە ڪە باوڪی گوێی لە پێغەمبەر -ﷺ- بووە وتیان: لە دەرەوەی مزگەوت تێڪەڵاوی ڕوودەدات لەڕێگادا لەنێوان پیاوان و ئافرەتان پێغەمبەر -ﷺ- بە ئافرەتانی فەرموو: دوا بڪەون لە ڕۆشتندا چونڪە بۆ ئێوە نیە ڪە لە ناوەڕاستی ڕێگاوە هاتوچۆ بڪەن بەڵڪو لە قەراغەوە هاتوچۆ بڪەن .
ئافرەتانیش لەدوای ئەوەوە ئەوەندە لە دیوارەڪان نزیڪ دەبوونەوە هەتاوەڪو جلەڪانیان دەنووسا بە دیوارەڪانەوە!
الحديث حسنه الشيخ الألباني رحمه الله بمجموع طرقه.انظر الصحيحة(٢/ ٥١١ - ٥١٢).
ئەم فەرمانەی پێغەمبەر -ﷺ- بۆ ئەو ئافرەتانە بوو ڪە پابەندی مزگەوت بوون!
ئەی بۆ ئەوانە چۆنە ڪە تێڪەڵاوی پیاوان دەڪەن لەسەر ڪار و بازاڕەڪاندا ..!
تێکەڵاوی هەر تێکەڵاویە ، تێکەڵ بونی نێوان ئافرەت و پیاو کارێکی ناشەرعی و حەڕامە وە ئەگەر ناچاریش بویت لەشوێنێک کەتێکەڵاوی ڕویدا ئەوا دەبێت خۆت بپارێزیت بە حجابێکی شەرعی و ڕەوشتێکی بەرزەوە مامەڵە بکەیت .
https://t.me/ahkamani_afratan
ٳمام ٲبو داود لە حمزەی ڪوڕی ٲبي ٲسید الٲنصاري گێڕاویەتیەوە ڪە باوڪی گوێی لە پێغەمبەر -ﷺ- بووە وتیان: لە دەرەوەی مزگەوت تێڪەڵاوی ڕوودەدات لەڕێگادا لەنێوان پیاوان و ئافرەتان پێغەمبەر -ﷺ- بە ئافرەتانی فەرموو: دوا بڪەون لە ڕۆشتندا چونڪە بۆ ئێوە نیە ڪە لە ناوەڕاستی ڕێگاوە هاتوچۆ بڪەن بەڵڪو لە قەراغەوە هاتوچۆ بڪەن .
ئافرەتانیش لەدوای ئەوەوە ئەوەندە لە دیوارەڪان نزیڪ دەبوونەوە هەتاوەڪو جلەڪانیان دەنووسا بە دیوارەڪانەوە!
الحديث حسنه الشيخ الألباني رحمه الله بمجموع طرقه.انظر الصحيحة(٢/ ٥١١ - ٥١٢).
ئەم فەرمانەی پێغەمبەر -ﷺ- بۆ ئەو ئافرەتانە بوو ڪە پابەندی مزگەوت بوون!
ئەی بۆ ئەوانە چۆنە ڪە تێڪەڵاوی پیاوان دەڪەن لەسەر ڪار و بازاڕەڪاندا ..!
تێکەڵاوی هەر تێکەڵاویە ، تێکەڵ بونی نێوان ئافرەت و پیاو کارێکی ناشەرعی و حەڕامە وە ئەگەر ناچاریش بویت لەشوێنێک کەتێکەڵاوی ڕویدا ئەوا دەبێت خۆت بپارێزیت بە حجابێکی شەرعی و ڕەوشتێکی بەرزەوە مامەڵە بکەیت .
https://t.me/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
نوێژی ئافرەت لە دوای هاوسەرەڪەی
پرسیار
ئافرەتێڪ دەپرسێت و دەڵێت: ☽︎ئایا نوێژ ڪردنم لە دوای هاوسەرەڪەم بە نوێژی بە ڪۆمەڵ هەژمار دەڪرێت؟☾︎
وەڵـام
بە نوێژی بەڪۆمەڵ هەژمار دەڪرێت بەڵام هەمان پاداشتی نوێژی بە ڪۆمەڵی نابێت چونڪە پاداشتەڪەی ڪاتێڪ دەست دەڪەوێت کە لە مزگەوت بڪرێت خوای گەورە ئەو پاداشتە گەورەیە بە قسمەتی هەموو لایەڪ بڪات پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی پاداشتەڪەی فەرموویەتی:
☽︎صلاة الجماعة أفضل من صلاة الفرد بسبعة وعشرين درجة☾︎
واتە: نوێژی بە ڪۆمەڵ پاداشتی زیاترە لە نوێژی بەتاڪ بە بیست و حەوت پلە .
پێغەمبەری خوا ﷺ لە لێڪدانەوەی ئەو فەرموودەیەدا مەبەستی پێی نوێژی بە ڪۆمەڵ بووە لە مزگەوت هەروەڪو فەرموویەتی:
☽︎إذا خرج من بيته لا ينهزه إلا الصلاة☾︎
واتە: ڪە چووە دەرەوە لەماڵەوە هیچ شتێڪ دەری ناڪات لەماڵ و هەڵی ناستێنێت تەنها نوێژ نەبێت .
پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین.
بەڵام ئەگەر بەهۆی عوزرێکەوە پیاوەکە نەکرا بڕوات بۆ مزگەوت یان لەبیری چوو ئەوا لەگەڵ خێزانی خێرترو چاکترە کە نوێژەکەیان بەجەماعەت بکەن خێزانەکەی لەپشتیەوە دەوەستێت ئەویش لە پێشەوە .

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ابن الجوزي دەفەرمووێت؛
✏️هەر بەندەیەکی موسوڵمان زۆر سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خواﷺ؛
*خوای گەورە دڵی پڕ نور دەکات
*لە گوناهەکانی خۆش دەبێت
*سینەی فراوان دەکات
*کاروباری ئاسان دەکات
✏️زۆۆر سەڵاوات بدەن لەسەر پێغەمبەر ﷺ بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە بتانکاتە؛
*بەشێک لە ئوممەتەکەی
*کارپێکەرانی سوننەتەکەی
*هاوڕێی ئەو لە بەهەشت
✏️چونکە ئەو لە هەموویان لە پێشترە بۆمان تاکو بەر ڕەحمەتی خوای گەورە بکەوین
📙بستان الواعظین ص ٢٩٧📙

حوڪمی ڪەسێڪ ڪە توشی سوڕی مانگانە بێت پێش ئەنجامدانی ئەو نوێژەی ڪە ڪاتی هاتووە
پرسیار
ئافرەتێڪ دەپرسێت و دەڵێت: نوێژی عیشام ڪەمێڪ دواخست، پێش ئەنجامدانی نوێژەڪەم توشی سوڕی مانگانە بوم ، ئایا دەبێت ئەو نوێژە قەزا بڪەمەوە ڪە نەمڪردوە ؟
وەڵـام
سەرەتا لە بنچینەدا ئافرەتان نوێژ ناگێڕنەوە ڪە دەڪەونە سوڕی مانگانە خوای گەورە نوێژی لەسەر لابردون قەزا ڪردنەوەشیان لەسەر نیە بەڵام ئەگەر ڪاتی ڪردنی نوێژێڪ هات و نوێژەڪە دواخست بەبێ هۆ و عوزر و ڪەمتەرخەمی پێویستە لەسەری قەزای بڪاتەوە ، بەڵام ئەگەر ڪەمتەرخەمیت تێدا نەڪردبێت ، وە سوڕی مانگانەشت هاتوە لەسەرەتای ڪاتەڪەدا ، یاخود لە ناوەڕاستدا ، ئەگەر ڪەمتەرخەمیت تێدا نەڪردبێت ئەوە قەزات لەسەر نیە ، بەڵام بیشی گێڕیتەوە هیچت لەسەڕ نیە ، وە ئەگەر پاڪ بویتەوە ڕاستەوخۆ قەزای بڪەرەوە ، لەهەر ڪاتێڪدا بوو ، خۆ ئەگەر ڪەمتەرخەم بوبیت پێش هاتنی خوێنی سوڕی مانگانەڪەت ئەوا دەبێت قەزای بڪەیتەوە هەرڪات ڪە پاڪ بویتەوە .
https://t.me/ahkamani_afratan
پرسیار
ئافرەتێڪ دەپرسێت و دەڵێت: نوێژی عیشام ڪەمێڪ دواخست، پێش ئەنجامدانی نوێژەڪەم توشی سوڕی مانگانە بوم ، ئایا دەبێت ئەو نوێژە قەزا بڪەمەوە ڪە نەمڪردوە ؟
وەڵـام
سەرەتا لە بنچینەدا ئافرەتان نوێژ ناگێڕنەوە ڪە دەڪەونە سوڕی مانگانە خوای گەورە نوێژی لەسەر لابردون قەزا ڪردنەوەشیان لەسەر نیە بەڵام ئەگەر ڪاتی ڪردنی نوێژێڪ هات و نوێژەڪە دواخست بەبێ هۆ و عوزر و ڪەمتەرخەمی پێویستە لەسەری قەزای بڪاتەوە ، بەڵام ئەگەر ڪەمتەرخەمیت تێدا نەڪردبێت ، وە سوڕی مانگانەشت هاتوە لەسەرەتای ڪاتەڪەدا ، یاخود لە ناوەڕاستدا ، ئەگەر ڪەمتەرخەمیت تێدا نەڪردبێت ئەوە قەزات لەسەر نیە ، بەڵام بیشی گێڕیتەوە هیچت لەسەڕ نیە ، وە ئەگەر پاڪ بویتەوە ڕاستەوخۆ قەزای بڪەرەوە ، لەهەر ڪاتێڪدا بوو ، خۆ ئەگەر ڪەمتەرخەم بوبیت پێش هاتنی خوێنی سوڕی مانگانەڪەت ئەوا دەبێت قەزای بڪەیتەوە هەرڪات ڪە پاڪ بویتەوە .
https://t.me/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێژوی مەولود بەپوختی..
شتێک مەکە کەنە پێغمبەر ﷺ نە صەحابە نە چوار خەلیفەکە نە چوار ئیمامەکە نەیان کردوە ، بەڵوو لەکۆتایی سەدەی سێیەم و سەڕەتای سەدەی چوارەم لەوڵاتی مصر لەلایەن فاطمیە عوبێدیەکانەوە کە شیعە مەزهەب بون دوای ئەوەی خوێنی هەزاران کەسیان ڕشت کە سوننە مەزهەبەکان هاتن 27 جەژنیان دانا یەکێک لەوانە یادی مەولود بوو ، پاشان لەسەدەی حەوتەمدا لەسەر دەستی ملا عمر هێنایان بۆ موصڵ دواتر لەسەر دەستی سوڵتان مظفرالدین ئەم یادە هێندرا بۆ شاری هەولێر لەوێوە بڵاو بۆوە ...
تێبینی / دەوڵەتی عوبەیدیەکان لەسەڕ دەستی سەرکردەی گەورەی کورد صلاح الدینی ئەیوبی لەناو بران و کۆتایان پێهات بۆیە شانازی و دەست کەوتە بۆ گەلی کورد کە ئەوانی لەناو بردوە .

Photo
نامەی ئافرەتێک بۆ پیاوەکەی کە نەخۆشی درێژ خایەنی هەبوە پێش مردنی داویەتی بەپیاوەکەی .....
دەقی نامەکە وەک خۆی...
الســلام علیڪمـ ورحمـــة اللە وبرڪاتە :-
# هـاوسـەرەڪەمـ ئەی خـۆشـەویســت و گلێــنەی چـاومـ .. سـوپاس بۆخوا سـوپاس بۆخوا سـوپاس بــۆخوا
ئێـمە نازانــین چــی لە غـەیبا هەیــەو توانای خوا چەندێــڪە
خــۆ ئەگەر بێــتوو لـەم ناڕەحەتیەیــا ڕزگارمـ بێ ئەوا لـە پـێشـا سـوپـاس بـۆ خـواو دوایش هــەر سوپاس بۆ خوای گـەورە و گـەر جـگه لەمەش ڕوویییا هـەر سـوپاس بـۆخوا .. داوا لـەخوا ئەڪەم مردن بڪا بە ئاسوودەیی بۆمـ .. بـەڵام لەمێژێــڪە گوێم لە حەدیســێڪی پێغەمبـەر بووە (صلی اللە علیە وسلمـ) ئەفەرمووێـت :-
《ٲیما امرٲة ماتت وزوجها عنها راض دخلت الجنة》..
《 هـەر ئـافرەتـێڪ بمرێـت و هاوسەرەڪەی لێی ڕازی بووبێـت دەچێتە بەهەشـتەوە 》"*
" ئـایا تۆ لەمن ڕازیــــت ؟
داوا لەو خودایە دەڪەم ڪەهیچ خودایەڪی تر بەحەق نیە جگە لـەو ڪە تۆ ڕازی بـی لێمـ .. داوا لەخوا دەڪەم مـنو تــۆ بڪات بە ئەهلــے بەهەشــت ، وە نـەوەڪانیشمـان و دایڪ و باوڪانمـان ڪۆبڪاتەوە لەگەڵمانا لەبەهـەشتــے فراوانـــا ..
داوادەڪەم لێم خۆشبــے لەهـەر ڪەم و ڪورتیەڪ یان عاجزیەڪ ڪردوومـە لەو ژیانەی لەگەڵ تۆیــا هەمبـووە ، ژیــان بەبــێ ڪەم و ڪورتــے نابێــت بەڵام داوا لەخوادەڪەمـ لێت خــۆشبێــت و بتبــورێ .
داوا لەخوادەڪەمـ پاداشــتت بدا لەسـەر هەمـوو ئەوەی لەگەڵمنتا ڪردووتەو ئەو بایەخەی پێمـــت داوە ..
داوا لە خودای تاڪ و تەنیا دەڪەم ڪە هیچ خودایەڪەی بەحەق نیە جگەلە خــۆی ئەگەر پادشتێڪم بـۆ هــەبێت لـەم نەخــۆشیـەی ئێستامـ ئەوا پاداشتەڪە بۆتۆش بنوسرێــت و ڪارەڪانـت ئاسان بڪات و سەلامەتت بڪات لە زیــان و سینەت فراوان بڪات .
داوا لەخوای گەورە دەڪەمـ ئـاخیرەتمــان بــاش بڪاو بەرەو خێرمــان ببات ..
ئەمـانەتی خوای میهرەبانــت دەڪەمـ خۆشەویستم ...!♡
ئەمـە نامەی ئافرەتێڪە بۆ هاوسەرەڪەی پێش ئەوەی وەفـات بڪات
ئەمـە پلەی تێگەشـتن و قبووڵڪردن و ئاخیرەتی چاڪە لەگەڵ هاوسەراو ڪە پێی ناگەی تا پاش قوربــانی و وەفـاو باشی مامەڵـە و چاڪی نەبــێ
بـۆیە هـەمیشـە چاڪەڪاربە سەرەتاو ئازاری خەڵڪی مەدە چونڪە ڪاریگەری بــاشی ڕزقێڪە زۆرێڪ لەخەڵڪی لێی بێبــەشـن بەهۆی خراپــی هەڵسوڪەوت و ڕەوشتیــان..!*

دڵ توندی ...
پرسیار
هەندێڪ جار دڵم توند دەبێت بەبێ هیچ هۆڪارێڪ، ئایا هیچ ئایەتێڪی قورئان هەیە بیخوێنم یاخود چارەسەر چیە، لەو ڪاتانەدا تاوەڪو ئەو دودڵی و دڵ توندیەم نەمێنێت ؟؟
وەڵـام
با سوڕەتی [الفاتحة ] و سوڕەتی الإخلاص و سوڕەتی الفلق و الناس بەسەر خۆیدا بخوێنێت، ئەم سێ سوڕەتە سێ جار دوبارە بڪاتەوە، لەهەر جارێڪیاندا فوو لەناو دەستی بڪات و بەلاشەی خۆیدا بهێنێت تا ئەو شوێنەی ڪە دەتوانێت .
وە بەم دوعایە با پەنا بگرێت و دوعای پێ بڪات و زۆر دوبارەی بڪاتەوە :(لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله رب العرش الڪريم)
وە با ڕوبڪاتە خودا و لێی بپارێتەوە ڪە خودا سنگی ئارام و ئاسودە بڪات و ناڕەحەتی لەسەر لاببات
اللجنة الدائمة: (1/105.106)
ئەم زیڪرانەی خوارەوەش لەگەڵ ئەم چەند ڕێنمایە چارەسەری دڵ تەنگین ...
«اللهم إني عبدڪ وابن عبدڪ وابن أمتڪ، ناصيتي بيدڪ، عدل فيّ قضاؤڪ، ماض فيَّ حڪمڪ، أسألڪ بڪل اسم هو لڪ، سميت به نفسڪ، أو أنزلته في ڪتابڪ، أو علمته أحدا من خلقڪ، أو استأثرت به في علم الغيب عندڪ، أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي وجلاء همي وذهاب حزني، إلا أذهب الله تعالى عنه همه وحزنه» (رواه أحمد: 6/153، وصححه الألباني).
یاخود بڵێ "اللهم إني أعوذ بك من الهمِّ والحزن، والعجز والڪسل، والجبن والبخل، وضلع الدَّين، وغلبة الرِّجال، هذا الحديث أخرجه البخاري في "صحيحه"
زۆر ئەم زیڪرەی خوارەوەش دووبارە بڪاتەوە ...
عن ابن عباس، عن النبى -صلى الله عليه وسلم-: "من ڪثرت همومه وغمومه، فليڪثر من قول: لا حول ولا قوة إلا بالله"، وثبت في "الصحيحين": أنها كنز من كنوز الجنة، وفي "الترمذي
واتە: هەر ڪەسێڪ خەم و خەفەتی هەیە با زۆر بڵێت " لاحول ولا قوة إلا بالله "
هەرڪات دڵتەنگ بویت دەست نوێژ بگرە و دوو ڕڪات سوننەت بڪە ، گرنگی بەقورئان خوێندن بدە ڕوڪە قورئان خوێندن و دوعا ڪردن زیڪر ڪردن ، زیڪرەڪانی بەیانیان و ئێواران و پێش خەوتن و دوای نوێژەڪان بخوێنە ، صەدەقە و خێرات بڪە دەست بهێنە بەسەری هەتیودا ..

#لـەو_دوعایانەی_لەڪاتی_سوجدەبردنا_دەوترێن :-
1_ (سـبحان ربـي الأعلى)
( پاڪ و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرزو بڵند )
أخرجه أهل السنن، وأحمد.
2_ (سبحانڪ اللهم ربنا وبحمدڪ، اللهم اغـفر لي)
( ئـهی خـودای پـهروهردگارمـان پـاڪ و بێـگـهردی و سوپـاس و ســتایـش بۆ تـۆ، خـودایه له گوناههڪانم خۆشــببه )
البخاري ومسلم.
3_ (سـبـوح، قـدوس، رب المـلائڪة والـروح)
(پاڪی و بێـگهردی و بـێ ڪـهم و ڪورتی بـۆ ئهو زاتـهی، ڪه پهروهردگـاری فـریشتـهڪان و جیبریلــه)
مسلم وأبو داود.
4_ (اللهم لڪ سجدت وبڪ آمنت، ولڪ أسلمت، سجـد وجهي للـذي خلقه، وصـوره، وشـق سـمعه وبـصره، تبـارڪ الله أحـسن الخالـقيـن )
( خـودایه بـۆ تـۆ سوجدەو کڕنوشم بـرد و به تـۆ باوهڕم هـێنا و گـوێڕایـهڵ و تـهسلیمـی تۆ بـووم، ڕووم ڪوڕنوشی بـرد بۆ ئهوهی ڪه بـهدی هێـناوه و وێنـهی ڪێشاوه و بـیسـتن و بینیـنـی بۆ بـهدی هێـناوه، پاڪی و پـیرۆزی بـۆ خـودای چاڪترینی بـهدی هـێنـهران )
مسلم.
5_ (سبـحـان ذي الجبـروت، والملڪـوت، والڪبريـاء، والعـظـمة)
(پاڪی و بێـگـهردی بـۆ ئـهو خـودایـهی، ڪه خـاوهنـی هـێزی بـێ سنـوور خاوەنی هەموو موڵکەو خۆی پادشایە وە خاوەنی گـهورهیـی و مـهزنیـه)
أبو داود والنسائي وأحمد.
6_ (اللهم اغـفر لـي ذنـبي ڪله: دقـه وجلـه، وأولـه وآخــره، وعـلانيته وســره)
(خـودایـه له ههمـوو تاوانـهڪانم خـۆش ببـه، ڪهم و زۆری، سـهرهتـا و ڪۆتایـی و ئاشـڪرا و نهێنیـهڪانـی)
مسلم.
7_ (اللـهم إنـي أعـوذ برضاڪ من سخطڪ، وبمعافاتڪ مـن عـقوبتڪ، وأعـوذ بڪ منـڪ، لا أحـصي ثـناء عليڪ، أنـت ڪما أثنـيت علـى نفـسڪ)
(خـودایه پـهنا دهگـرم به ڕازیبـوونت له توڕهیـت، پهنـا دهگـرم بـه لێبـووردهیـیت له سزادانـت، هـهروههـا پهنـا دهگـرم پێـت له سـزا و توڕهیـیت، ناتوانـم ستـایشـت بژمێـرم، تـۆ بهو جـۆرهی، ڪه خـۆت سـتایشـی خـۆتـت ڪـردووه)
مسلم.
ـــــــــــــــــــــــــــ ⋆⋅☆⋅⋆https://t.me/ahkamani_afratan ـــــــــــــــــــــــــــــ

حوڪمی پۆشینی جلی تەسڪ لەبەرامبەر ئافرەتانی تردا
پرسیار
ئافرەتێڪ پرسار دەڪات دەڵێت: حوڪمی پۆشینی جلو بەرگی تەسڪ چیە لە بەرامبەر ئافرەتاندا ، وە حوڪمی چونە دەر بەم جلانە چیە ئەگەر لەسەرەوە پۆشتە بیت و عاباو حجاب لەسەری لەبەر بڪەیت ؟
وەڵـام
پۆشینی جلی تەسڪ لەبەرامبەر بە ئافرەتاندا بەهیچ جۆرێڪ دروست نیە، نە لەلای ئافرەت نەلەلای پیاواندا ، چونڪە ئەم پۆشاڪە قەبارەی عەوڕەت دەردەخات ، خەڵڪی توشی فیتنە دەڪات ، بۆیە واجبە وریا بیت ، بەڵڪو دەبێت پۆشاڪەڪە تەسڪ نەبێت ڪە قەبارەی عەوڕەت دەربچێتەوە جلێڪی مام ناوەند بێت لەلای ئافرەتان ، ئەمە بۆ ئافرەتان و پیاوانیش هەر بەهەمان شێوەیە پیاوانیش نابێت پۆشاڪەڪانیان تەسڪ بێت .
ئەم پرسیارە لەلایەن شێخ ابن باز ڕەحمەتی خودای لێبێت وڵام دراوتەوە ...
ئەگەر پۆشینی جل و بەڕگی تەسک لەبەردەم ئافرەتان دروست نەبێت خۆ گۆڕین و مەلەکڕدن بەجل و بەرگی نیوەڕوت یان تەسک ئەواهەر دروست نیە ، تەنانەت لەلای خوشکی خۆشت تکایە ئەمە دینە دین خۆتان بپارێزن ، ئەمە ئەگەر بەرامبەر بەئافرەتان دروست نەبێت ئەی ئەو ئافرەتانەی کەوا بە جل و بەرگی تەسک و تەنک و کورتەوە دەچنە دەر نەک ئافرەتان بەڵکوو پیاوانیش دەیان بینن دەبێت چەندە تاوان بار بن لای خودا ؟ ئاخۆ چەندە خودا لێیان تورە بێت و سزایان چ بێت ...
دواجار دەرگای تۆبەکردن دانەخراوە بەم پۆشاکەتەوە مەگڕێوە لای خودا

ئاراميةك بيش كةردةلوول.pdf
742.4 KB
بۆ هەر ڪەسێڪ ڪە دڵی هەیە ..
چیرۆڪێڪی ڕاستەقینە پێش ڕوداوەڪەی وڵاتی لیبیا ..
تڪایە بیخوێننەوە و بڵاوی بڪەنەوە ئەمە ڕوداوێڪی ڕاستەقینەی پڕ لە پەند و ئامۆژگاریە ..
https://t.me/ahkamani_afratan
چیرۆڪێڪی ڕاستەقینە پێش ڕوداوەڪەی وڵاتی لیبیا ..
تڪایە بیخوێننەوە و بڵاوی بڪەنەوە ئەمە ڕوداوێڪی ڕاستەقینەی پڕ لە پەند و ئامۆژگاریە ..
https://t.me/ahkamani_afratan
🚫💥 * گاڵتە کردن بەتەڵاق!* 💥🚫
✍ *پرسیارەکە❓.*.
حوکمی تەڵاق چییە؟ ئەگەر کەسێک لەکاتی گاڵتەکردن لەگەڵ ژنەکەیدا بڵێت تەڵاقم دایت یان تەڵاقت کەوتبێت ، بەڵام بڵێت تەڵاقم مەبەست نیە هەر بۆگاڵتەیە ، ئایا ئەمە دروستە وەتەڵاق دەکەوێت ؟
📝 *وەڵام .*
«ئەگەر تەڵاق بڵێت، ئەوە ئەژمار دەکرێت، مەگەر مێشکی و عەقڵی لەدەست دابێت ، یان لەڕادەبەدەر تووڕە بێت نەزانێت چ دەڵێت و ئاگای لەخۆی نەمێنێت ، و بەهۆی چڕی توڕەییەکەیەوە ناتوانێت خەیاڵی بکات کە چی دەڵێت.
بەڵام ئەگەر عەقڵی لەسەر خۆی هەبێت و بەئاگابێت ، ئەوا وتنی تەڵاق ڕەوایەو دەکەوێت ، تەنانەت ئەگەر گاڵتەش بێت یان گاڵتەیش بووبێت، پێغمبەر - سەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێت- فەرموویەتی: سێ شت هەیە کە جدییان جددیە گاڵتەشیان هەر جدی و ڕاستیە : هاوسەرگیری و زەواج ، جیابوونەوەو طەڵاق ، کۆیلە ئازاد کردن ”
🎙 *لەلایەن شێخ صالح بن فەوزان الفەزان - خوای گەورە بیپارێزێت -:*
بەداخەوە وشەی طەڵاق بۆتە بنێشتەخۆشەی سەر دەمی بڕێک پیاو ، کەبەڕاستی زۆر ناشرینە وەلەهەمان کاتدا پیاو سێ طەڵاقی هەیە لەسێکاتی جیادا بەوتنی هەر طەڵاقێک لەحاڵەتی ئاسایی بەوپێیەی لەشەرعدا هاتوە طەڵاقێکی دەکەوێت پێویستە پیاوان زۆر وریابن چونکە گاڵتە کردن لە طەڵاق دانیە بەهیچ جۆرێک .

حوکمی پێدانی شیر لەلایەن داپیرەوە...
📩 پرسیار :
ئەگەر داپیر شیری دابە نەوەکەی ئایا ئەمە حەڕامە یاخود حەڵاڵ ؟
🗓 وەڵام :
ئەمە حەڕام نیە وەبۆی دروستە کەوا شیر بداتە منداڵی کچەکەی یان کوڕەکەی ؟ وە شیر بدات بە منداڵی ژنی پیاوەکەی ئەمانە هەمویان دروستن و هیچ کێشەی تێدا نیە
📑 الموقع الرسمي للشيخ ابن عثيمين

هەڵەیەکی دایکان لەبەرامبەر منداڵەکانیاندا ...
{.. وتراوە خوی شیری تا پـیـری ..}
لەبۆنەڪاندا زۆرجار دەبینین ..
ڪچانی بچووڪ پۆشاڪی ڪورت و تەنڪیان لەبەر ڪراوە، یان فەتحە دەخەنە نێو خواروی پۆشڪاڪەڪانیان یان قژیان هاوشێوەی ڪوڕان لێدەڪەن، هەرچی دایڪیشیەتی ناوێری پێی بڵێی ئەم ڪچە بۆ وا لێ دەڪەیت ڕاستەوخۆ دەڵێت جارێ مناڵە هیچ نازانێت
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمانی ڪردووە بە نوێژڪردنی منداڵان لە حەوت ساڵیدا وە لێدانیان لەسەر نەڪردنی لە دە ساڵیدا، ئەمەش بۆ ئەوەی لەسەری ڕابێن، ئەگەر ڕاهاتن لە منداڵیەوە نەبووایە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی بە نوێژ لەسەر منداڵێڪی حەوت ساڵان نەدەڪرد ڪە ئەمڕۆ لەسەر گەورەڪانیش قورسە
مرۆڤ لە منداڵیدا بە هەندێڪ شت ڪاریگەر دەبێت، لەڪاتی گەورەبونیشدا هەر ڪاریگەرییەڪەی لەسەر دەمێنێت، جا ئەگەر پۆشاڪی ڪورتی پۆشی ڪە تاوەڪو ئەژنۆ بێت یان خوارتر ئەوە شەرمی لا نامێنێت
ڪورد جوانیان وتوە دوای باران فەرەنجیم بۆ چیە
هەمان دایڪ ڪاتێڪ توانای بەسەر ڪچەڪەی ناشڪێت ڪاتێڪ ڪچەڪەی لە دەست دەردەچێت ڪاتێڪ ڪچەڪەی حسێبی بۆ ناڪات ئەڵێت من دەرەقەتی نایەم چی لێ بڪەم زۆریش پێی ئەڵێم ببە باڵاپۆش بەڵام بە گوێم ناڪات
ئێمەش ئەڵێین دایڪی بەڕێز هەموو شتێڪ لە ڪاتی خۆیدا گونجاوە مەگەر ئەو هەموو تێڪدەرانەی ڪۆمەڵگە منداڵێڪ نەبوون وەڪو منداڵەڪەی تۆ ؟
ئەی هەموو گەورەڪانی ئەم جیلە منداڵەڪانی جیلی پێشوو نین ؟
بە قەینا قەینا وجارێ مناڵە نابێت
فێربە وڪچەڪەشت فێر بڪە
فێری سەمای مەڪە بە بیانووی منداڵە ودڵی پێ خۆش دەبێت
فێری نوێژی بڪە بە بیانووی خودا لێی خۆش دەبێت
فێری مەڪە چۆن گۆرانی هەموو گۆرانیبێژەڪان بڵێتەوە فێری بڪە هەموو ڪەلامی خودا بخوێنێتەوە
فێری مەڪە لەشی خۆی وەڪو گۆشتی ئاژەڵ ببینێت ئەوەی ویستی سەیری بڪات و مامەڵە لەسەر نرخەڪەی بڪات
فێری بڪە پارێزگاری لە لاشەی بڪات بە شەقامێڪدا ڕۆشت بوێری سەیرڪردنی ناو چاویان نەبێت لە دوای خۆشی ڕەحمەت جێ بهێڵێت نەڪ ڕەخنە و لەعنەت ..
دووبارە و دە بارە دایڪان بونیاد نەری ڪچەڪانیانن و هەرواش دەمێننەوە ..

10 خاڵی تایبەت بە ڕێزلێنانی ئافرەت لە ئیسلامدا
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە هەرچی نەفەقە هەیە لەسەری لابردووە تەنانەت ئافرەت نەفەقەی خۆی ناڪێشێت نە هی باوڪ و دایڪی و نە ڪوڕی و نە مێردەڪەشی .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە واجبی ڪردووە لەسەر شانی مێردەڪەی نەفەقەی خێزانی بڪێشێت ئەمەش لەبەر ئەوەی ڪە لەگەڵی دەمێنێتەوە و گرێبەستی هاوسەرگیری هەیە لە نێوانیاندا .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە لە حەدیثی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەمان جوانتر بۆ ڕوون دەبێتەوە چونڪە سێ جار بەسەر یەڪەوە ناوی دایڪی هێناوە بۆ ڕێزلێگرتن پاشان یەڪ جار ناوی باوڪی بردووە ئەمەش وەڪو ڕێزلێنانێڪ و دان پێدانانی مافی ئافرەت .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە فەڕیضەی حەجی لەسەر لابردووە ئەگەرهاتوو هیچ مەحرەمێڪ نەبوو لەگەڵیدا بچێت بۆ حەج .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە وەڪو پیاو یاخود وەڪو براڪانی میراتی لە باوڪ و دایڪەوە بۆ بەجێهێشتووە .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە لەسەری حەڕام ڪردووە ڪە هاوسەرگیری پێڪ بهێنێت بەبێ ئیزنی وەلی ئەمرەڪەی و بەبێ بوونی شاهید بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بچێتە ماڵی خۆی تۆمەتی بۆ هەڵنەبەسترێت و ناو و ناتۆرەی نەدرێتە پاڵ .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە ئەو ڪەسەی ڪە تۆمەتی زینا و داوێن پیسی دەداتە پاڵ ئافرەتێڪی داوێن پاڪ و پاڪیزە دەبێت هەشتا جەڵتی لێ بدرێت لەپێش چاوی خەڵڪ و بە ئاشڪرا و بەهیچ شێوازێڪیش شایەتی لێی قبووڵ ناڪرێت .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە هەر ڪەسێڪ لە پێناو شەرەف و ڪەرامەتی خێزانەڪەی یان دایڪ و خوشڪی بڪوژرێت بە شەهید حسێب دەڪرێت .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە لەدوای مردنیشی نابێت جگە لە مێرد و ئافرەتانی تر ڪەسی تر تەرمەڪەی بشوات و ڪفنی بڪات .
❀. ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە وای بۆ داناوە ڪە ڪفنی ئەو لە ڪفنی پیاو زیاتر بێت ئەمەش لەبەرئەوەی تەنانەت دوای مردنیشی لاشە و ڪەرامەتی پارێزراو بێت .