Abdulrahman Sedeeq
966 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
له‌نێوان خوداو خۆماندا رێگایه‌كی تایبەتمان پێویسته‌
رێگایه‌ك ، نه‌كه‌س بیبینێت و ، نه‌كه‌س پێی بزانێت
رێگایه‌ك كرده‌وه‌ی چاكی شاراوه‌ی خۆمانی پێدا بنێرین
بۆ رۆژێك كه‌ تێیدا هه‌ر كاری چاك و پاك فریامان ده‌كه‌وێت
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
هه‌رچه‌نده‌ باش بیت ، به‌خشنده‌ بیت ، بێ زیان بیت
له‌ژیاندا كه‌سانێك هه‌ن بڕیاریان داوه‌ باشییت نه‌بینن
كه‌چی له‌گه‌ڕان به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌كتدا نابیناش بن ده‌یدۆزنه‌وه‌
ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كه‌ هه‌تا بزانین چاکەو سەرکەوتن دوژمنیان زۆرە
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سات و ساڵانی ته‌مه‌ن ده‌ڕۆن و قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه‌
با ئه‌و شتانه‌ فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ ڕۆژانی ته‌مه‌نمان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن
كه‌ هه‌موو شته‌كانیش له‌كۆتاییدا هه‌ر ته‌واو ده‌بن و ده‌بنه‌ یادگاری
با هه‌وڵ بده‌ین وته‌و كارمان لای هه‌مووان ببنه‌ یادگارییه‌كی جوان
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
هه‌مووان ده‌زانن بۆ هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ ، كه‌چی پێت ده‌ڵێن:
كاردانه‌وه‌كه‌ت به‌ئازار بوو ، بیریان چووه‌ كاره‌كه‌ی خۆشیان به‌ ئازار بووه‌
پێت ده‌ڵێن : خەڵک له‌باره‌ی تۆوه‌ خراپ ده‌ڵێن بۆچی به‌س له‌ئێمە زیزی؟
نازانن خەڵک ناتناسن ، به‌ڵام ئه‌وان ده‌تناسن و خراپیشت له‌باره‌وه‌ ده‌ڵێن
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
له‌خۆشاردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ترس، هه‌میشه‌ ترسێك مرۆڤ هه‌ر ده‌دۆزێته‌وه‌
بۆیه‌ له‌بری ترس له‌هه‌ر شتێك ، زانینی ئه‌و راستییه گرنگه‌ له‌ژیاندا كه‌
مرۆڤ تا ئه‌و كاته‌ی له‌ژیاندا بێت هیوایه‌كی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئاواته‌كانی
بۆیه‌ تا ئه‌م دره‌نگه‌ كه‌ ژیان به‌رده‌وامه‌ ، هێشتا زووه‌ بۆ كۆڵدان و نائومێدی
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
هەر کەسەو نهێنی خۆی هەیە ، نابێت پرسیاریان لەبارەوە بکەین ، بۆیه‌
دانایه‌ك فه‌رموویه‌تی : كه‌س هێنده‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ شه‌رمه‌زاری نه‌كردم
كه‌ قاپێكی داپۆشراوی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو لێم پرسی: چی تێدایه‌؟
وتی: ئه‌ی بۆچی دامانپۆشیوه‌؟ ده‌بینیت داپۆشراوه‌ واته‌ پرسیار مه‌كه
له‌سات و رۆژانی بۆنه‌ جیاوازه‌كاندا چاولێكه‌ریی زۆر ده‌بێت ، بۆیه‌
هه‌رگیز چاو له‌كه‌سی له‌خۆت ده‌وڵه‌مه‌ندتر مه‌كه‌ وه‌ك پێشه‌نگ
چونكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و خه‌رج بكه‌یت ، مایه‌پووچ و هه‌ژار ده‌بیت
ئه‌گه‌ر چاويشت له‌ده‌ست و پاره‌ی ئه‌و بێت ، شكۆت ده‌شكێنێت
جه‌ژنتان پیرۆز بێت
عیبادەت و کردەوەی چاکتان قه‌بوڵ بێت
ژیانتان ئارام و ناختان هه‌میشه‌ ئاسووده‌ بێت
هه‌ر ئاواتێك كه‌ هه‌مانه‌ ، مافێكی به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌
مافی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و توانای خۆمانی بۆ بخه‌ینه‌ كار
مافی ئه‌وه‌ش كه‌ گوێ نه‌گرین له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت
هه‌ر له‌رێوه‌ ئاواتمان له‌بار به‌رن و ساردمان بكه‌نه‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
له‌ لوتكه‌ی ته‌نهابوونتدا ، دڵنیابه‌ كه‌ هەرگیز تۆ ته‌نها نیت
چونكە خودات هه‌یه‌و ، پاشانیش باوه‌ڕو هیواكانی خۆت
هەمیشە بەئومێدەوە کارا بە ، تا ئەو کاتەی له‌نێو ئەم بیابانه‌دا
رێت دەكه‌وێتە سەر ‌دۆزینه‌وه‌ی كلیلێك بۆ دەرگایەکی ژیان
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
گەرچی بۆت دەرکەوتووە چەند پاکتر بیت زیاتر دژایەتی دەکرێیت
تۆ خاکی و سەربەرز بیت ، ئەوان لەخۆبایی و لووت بەرز دەبن
هەرچەند لەم دنیا دڵڕەقەدا دڵت نەرم بێت بەلاوازت تەماشا دەکەن
تۆ شانازی بەخۆتەوە بکە کە تا ئێستا وەک خۆتی ، نەک وەک ئەوان
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
كارو ده‌وام ، هاوڕێیه‌تی ، هاوسه‌رگیریی ، هیچیان بێ کێشە نین
بۆیە ئاساییه‌ ماندوو بین چونكه‌ له‌دنیادا رێگه‌ی ئاسان بوونی نییه‌
له‌زنجیره‌ی هه‌ر ئاواتێكی به‌دیهاتووشدا ئه‌ڵقه‌یه‌كی ونبوو هه‌یه‌
گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌و ئه‌ڵقه‌ ونبووه‌دا‌ به‌رده‌وامی به‌ژیان ده‌دات
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
لەکەسی سەرکەوتوو مەترسە ، کەسی سەرکەوتوو زیانی بۆت نییە
ئەگەر هەر دەترسیت ، تەنها لە کەسانی شکستخواردوو بترسە
ئەوانەی خۆیان سەرناکەون و ، بەشکستی خەڵک دڵخۆش دەبن
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
كه‌ له‌پاڵ میهره‌بانیی تۆدا ، مانایه‌ك نییه‌ بۆ نائومێدیی
خودایە لەم سەرەتاو دەروازەیەی ساڵی نوێی کۆچییدا‌
به‌ به‌خشنده‌یی خۆت توانای ئەوەمان بدەرێ دڵمان‌
خاڵیی بێت له‌ڕق و قین ، پڕ بێت له‌ ئیمان ‌و ئه‌وین
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
گرنگه‌ به‌یه‌ك جارو بۆ هه‌تا هه‌تا ، یه‌ك تێڕِوانین له‌سه‌ر كه‌س دانه‌نێین
چونكه‌ مرۆڤ بەتێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت و گۆڕان لەبیریدا روودەدات
بۆیه‌ ده‌ڵێن: به‌رگدروو له‌هه‌ر جارێكدا پێوانه‌ی نوێی مرۆڤ وه‌رده‌گرێت
چونكه‌ به‌رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت ، گۆڕان له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا رووده‌دات
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ده‌رچوون له‌و تێکەڵبوونانه‌ی بەرنامەی ژیانت ده‌شێوێنن ، شكست نییه‌
كشانه‌وه‌ له‌و جێگه‌و شوێنانه‌ی شایانی تواناو شكۆت نین ، هه‌ڵاتن نییه‌
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌ ئازاربه‌خشه‌كان ، هۆكاره‌ بۆ ئاسووده‌بوونی ناخت
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ناكرێت هه‌موومان وه‌ك یه‌ك ، بەیەک ‌شت له‌م دنیایه‌ ئاسووده‌ بین
چونکە هه‌ر كه‌سه‌: به‌کارێك ، به‌شتێك ، به‌شوێنێك دڵخۆش ده‌بێت
هه‌ر کارێك ، هەر شوێنێك دڵته‌نگی كردی ، نه‌خۆشیشت ده‌كات
بۆیه‌ شیفای هه‌ر كه‌سێك وا له‌و کارو شته‌دا كه‌دڵخۆشی ده‌كات
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ئه‌وانه‌ دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ت كه‌تواناكانت لاواز ده‌كه‌ن
هه‌میشه‌ش به‌شێك له‌هێزو به‌هره‌و توانات لای خۆت بپارێزه‌
چونكه‌ خه‌ڵكی خراپ ناتوانن شتێك له‌ناوبه‌رن كه‌ نایبینن
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ره‌نگه‌ له‌ساته‌وه‌ختێك و له‌قۆناغێكی دره‌نگی ته‌مه‌ن و ژیاندا
مرۆڤ نه‌توانێت هه‌موو ئاواته‌ پاشكه‌وتووه‌كانی به‌دیبهێنیت
به‌ڵام ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌و ئاواته‌ی كه‌ له‌توانادایه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
مناڵیی پاكییە ، به‌رائه‌ت و دڵسافییە ، دڵخۆشبوونە به‌بچوكترین شت
مناڵی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه‌ له‌ته‌مه‌ن ، له‌گه‌وره‌ییشدا پێویستییه‌كی ژیانه‌
مرۆڤ چەند هیواخوازه‌ به‌و كه‌سه‌ بگات كه‌ حه‌ز به‌پیربوون ده‌كات له‌گه‌ڵیدا
ئەوەندەش خوازیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان كه‌سدا ئه‌و مناڵییه‌ بپارێزن كه له‌ناخیاندایە‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق