Abdulrahman Sedeeq
968 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
مرۆڤ له‌ڕۆژدا سه‌رگه‌ردانه‌ به‌ده‌ست خه‌می بیركردنه‌وه‌ له‌داهاتووی
له‌شه‌ویشدا یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌یبه‌نه‌وه‌ كوچه‌و كۆڵانی رابووردووی
له‌نێوان خه‌م له‌ئاینده‌و ، بیركردنه‌وه‌ له‌رابووردوودا ، ئێستای ون ده‌بێت
یه‌ك رێگه‌ش بۆ دڵنیابوون و ئارامیی و ئاسووده‌بوونی ناخی هه‌یه‌
ئه‌ویش خۆ سپاردنه‌ به‌خودای خاوه‌نی ئاینده‌و ئێستاو رابووردوو
زۆری پێده‌چێت تا مرۆڤ ده‌گاته‌ ئه‌و ساته‌ی
حه‌ز به‌دركاندنی هه‌سته‌كانی بۆ كه‌سێك بكات
به‌ڵام له‌كاتێكی زۆر كه‌مدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌دركاندنی
چونكه‌ وه‌ك ده‌زانێت شاردنه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئازاره‌
ده‌شزانێت كه‌ دركاندنی لای كه‌سێك كه‌ لێی تێناگات ، به‌ئازارتره
له‌نێوان مرۆڤ و هه‌ندێك له‌ ئاواته‌كانیدا ، دابڕانێك هه‌یه‌
له‌وانه‌یه‌ رۆژێك دابێت ، پردێك بۆ گه‌یشتن ده‌سته‌به‌ر بێت
ئه‌گه‌ر نه‌شبوو ، باش وایه‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی و له‌ده‌ستیدایه‌
نه‌یفه‌وتێنێ له‌پێناوی ئه‌و شته‌ی به‌په‌له‌و بێ پلان ده‌یه‌وێت پێی بگات
فرمێسكه‌كان دڵۆپێكی بچووكن ، به‌ڵام زۆر به‌نرخ و پڕ به‌هان
نابێت هه‌رزان بكرێن بۆ شتێك ، كه‌ شایانی فرمێسك ڕشتن نه‌بێت
به‌هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن ، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ره‌و ئامانجێك
بۆیه‌ كاتێك به‌هه‌مان ڕێگه‌ی ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌ڕۆیت
مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی هه‌مان شكستی ئه‌وان بێته‌ ڕێگه‌ت
چونكه‌ سه‌ره‌تا له‌یه‌كچووه‌كان ، كۆتایی له‌یه‌كچوویان نییه
ئه‌و كاته‌ی دڵخۆش ده‌بیت به‌دڵخۆشیی مرۆڤێكی دیكه‌
ئه‌و كاته‌ی دڵخۆشیی كه‌سێكی دیكه‌ ده‌پارێزیت
ئه‌وه‌ نیشانه‌ی پاكیی ده‌روون و ، به‌هێزیی باوه‌ڕی خۆته
مناڵیی .. لاپه‌ڕه‌ی سپی بێگه‌ردی ژیانه‌
پیریی .. حه‌زی مناڵبوونه‌وه‌یه‌ له‌مرۆڤدا
پیریی له‌زۆر شتدا له‌ مناڵیی ده‌چێت
دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ به‌رائه‌ت و پاكبوونه‌وه‌
بۆ به‌ڕێكردنی ژیانێكی بێ زیان
زه‌وی ماندوو نه‌بووه‌ له‌خولانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیدا
بۆیه‌ تا ئێستا شه‌وو رۆژ بوونیان هه‌یه‌ له‌ژیانماندا
زه‌وی به‌رده‌وامه‌ له‌خولانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆردا
بۆیه‌ تا ئێستاش چوار وه‌رزی ساڵ به‌دوای یه‌كدا دێن
با ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین ، ماندوو نه‌بین له‌خولی ژیاندا
گێل و گه‌مژه‌ نین
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌ی ئازیزانیان ده‌بینن به‌ڵام چاوپۆشییان لێده‌كه‌ن
ئه‌وان له‌پاكیی خۆیان ده‌یانه‌وێت ژیان به‌ساده‌یی بڕوات و
به‌كێشه‌ی بچووك ، گرفتی گه‌وره‌ ناخه‌نه‌ سه‌ر رێگه‌ی خۆیان
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌گۆڕستانه‌كاندا پێ به‌گۆڕی كه‌سدا نانێن
به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا پێ به‌مرۆڤی زیندوودا نانێن
له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێت به‌ئێمه‌ ده‌ڵێن : زیندوو كوژی مردوو په‌رست
ده‌ركه‌وتنی مانگ و دره‌وشانه‌وه‌ی له‌نێو هه‌وره‌ چڕه‌كاندا
په‌یامێك ده‌دات كه‌ تروسكاییه‌ك له‌هیوا هه‌ر ده‌مێنێت
چارۆكه‌ی كه‌شتیی ژیانت بكه‌ره‌وه‌و
له‌چاوه‌ڕوانی (با)ی هه‌ل و ده‌رفه‌تدا به‌
هه‌ر شتێك بڕیار بێت بۆ تۆ بێت ، پێت ده‌گات
يان له‌سه‌ر ده‌ستی خۆت ، یان كه‌سێكی دی
یان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نه‌یده‌ویست پێت بگات!!
باشترین یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر
پابه‌ندبوونمانه‌ به‌ئاكارو ره‌وشت و ره‌فتاره‌كانی
به‌و جۆره‌ بین كه‌ خه‌ڵك له‌ زمان و ده‌ستمان سه‌لامه‌ت بن
هه‌ر شتێكيشمان بۆ خۆمان پێخۆش بوو بۆ خه‌ڵكیشمان پێخۆش بێت
با چاكه‌ بكه‌ین و ، چاكه‌ ببه‌خشینه‌وه‌
ئاسه‌واری چاكه‌ ون نابێت و ، هه‌ر ده‌مێنێت
وه‌ك ئه‌وه‌ی گوڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كات
گوڵیشی بۆ نه‌مێنێت ، بۆنی گوڵ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌مێنێت
دنیابینیی تایبه‌تی هه‌ر یه‌كێكمان زاده‌ی ئه‌زموونی خۆیه‌تیی
راسته‌ هه‌مووان له‌سه‌فه‌ری ژیاندا ته‌ماشا ده‌كه‌ن
به‌ڵام كه‌س ناتوانێت وێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ژیان ببینێت
هه‌مووان ئه‌وه‌نده‌ ده‌بینن كه‌ په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌ن رێ به‌بینینی ده‌دات
شكۆی مرۆڤ به‌زمان درێژیی و خۆ به‌گه‌وره‌ زانیین به‌ده‌ست نایه‌ت
شكۆی مرۆڤ ئه‌و كاته‌ پارێزراو ده‌بێت كه‌ مرۆڤ دوور بێت
له‌گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌دری نازانن و رێزی ناگرن
تا ده‌توانیت وته‌ی باش و ، قسه‌ی خێر ، ببه‌خشه‌
به‌ڵام هه‌رزان فرۆشیان مه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی قه‌دری نازانن
چونكه‌ له‌مێژه‌ وتراوه‌: ئه‌گه‌ر زێڕه‌كانت لای پێڵاو فرۆش دابنێیت
له‌وانه‌یه‌ بێ بایه‌خ سه‌یریان بكات و ، به‌نرخی پێڵاو بیانفرۆشێت
هه‌رگیز مه‌ڕووخێ به‌كه‌وتن ، زۆربه‌مان كه‌وتووین و ده‌كه‌وین
نه‌ به‌ئازایه‌تیی ئه‌وان كه‌وتوویت و ، نه‌ به‌زیره‌كی ئه‌وانیش ده‌كه‌ویت
ئه‌وه‌ی ده‌تخات خراپكاره‌ ئاشكراكان نین ، به‌ڵكو ئه‌و خراپانه‌ن
كه‌ خۆیان له‌به‌رگی كه‌سێكی چاكدا حه‌شار داوه
زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ هه‌موو سپێده‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن
تووڕه‌ نه‌بن و ، ئه‌و رۆژه‌یان به‌هێمنی به‌ڕێ بكه‌ن
به‌ڵام نه‌زانێك یان له‌خۆباییه‌ك یان حه‌سوودێك
دێت رێگه‌ی لێده‌گرێت و ، به‌ره‌فتاری نه‌شیاوی رۆژه‌كه‌ی لێ تاڵ ده‌كات
بۆیه‌ هه‌ندێ جار رۆژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ نابێت كه‌چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ی
كه‌س ناخی كه‌س نابینێت
ئه‌وه‌ وشه‌و قسه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكه‌
كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناخیدایه‌ پیشانی هه‌مووانی ده‌دات