Abdulrahman Sedeeq
966 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
گرنگ نییه‌ ئه‌وانی دیكه‌ چۆنت ده‌بینن
كاتێك تۆ خۆت گه‌وره‌ ده‌بینیت له‌چاوی خۆتدا
له‌چاوی ئه‌وانیشدا به‌گه‌وره‌ ده‌بینرێیت
چونكه‌ ئاوێنه‌ی ناخت ده‌بێته‌ ده‌رخه‌ری وێنه‌ت‌ له‌ده‌ره‌وه
ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌و ، له‌نێو خه‌ڵكی خراپدا
فێری هونه‌ری فه‌رامۆشكردن و به‌رگه‌گرتن بیت
راگرتنی هاوسه‌نگیی له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا پێویسته‌
چونكه‌ هه‌تا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر بێت
كه‌ رۆژانه‌ ده‌تناسن و ده‌یانناسیت
ئه‌رك و به‌رپرسیارییت گه‌وره‌تر ده‌بێت و
بازنه‌ی ئازادییشت بچوكتر ده‌بێته‌وه
ئازادیت كه‌خۆت رزگاركردووه‌ له‌بیرۆكه‌ی رازییكردنی هه‌مووان
چونكه‌ له‌ وه‌همێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وابێت
ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ بێت وا له‌ هه‌مووان بكات خۆشیان بوێت
خۆیشی له‌بازنه‌یه‌كی تونددا به‌ند ده‌كات ئه‌گه‌ر پێی وابێت
ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ بێت كه‌هه‌مووان له‌خۆی رازیی بكات
یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دی مرۆڤدۆستییه‌
به‌ڵام كه‌ یارمه‌تیدان بگاته‌ راده‌ی قوربانیدان به‌خۆ
ئه‌وه‌ مایه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه‌و دانانی سنوورێكه‌
چونكه‌ داوای یارمه‌تیدان شتێكه‌و ، چه‌وساندنه‌وه‌ت شتێكی دیكه‌یه
ورده‌ شه‌ڕه‌ بێ زیانه‌كانی رۆژانه‌ی نێوان هاوڕێیان
باشتره‌ له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی رووخێنه‌ر
ورده‌ شه‌ڕه‌كانی نێوانیان ده‌بنه‌ هۆی ساتێك له‌ناكۆكییان
به‌ڵام شه‌ڕی گه‌وره‌ ده‌بێته‌ هۆی ساڵانێك له‌ دابڕانیان
ته‌نهاییه‌ك به‌شكۆی خۆته‌وه‌و له‌شوێنی خۆتدا
باشتره‌ له‌ئاماده‌بوونت له‌ نێو كه‌سانێكدا كه‌
وه‌ك زیاده‌یه‌ك سه‌یر بكرێیت و به‌زیاد لێت بڕوانن
كه‌س ئیره‌یی و حه‌سووديی به‌كه‌س نه‌بات
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانبینیت واده‌زانیت له‌هیچیان كه‌م نییه‌
به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌مه‌كانیان به‌جۆرێك په‌رت و بڵاون
به‌هه‌وڵی سات به‌ساتی ته‌مه‌نیان بۆیان كۆ ناكرێته‌وه
خراپترین جۆری ئاڵوگۆڕكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌
مرۆڤ چاكه‌كانی خۆی به‌خه‌ڵك بدات و گوناهه‌كانیان وه‌ربگرێت
له‌ڕێگه‌ی له‌پاشمله‌ قسه‌ وتن به ‌كه‌سانی بێ تاوان و
به‌ خراپ ناوهێنانی كه‌سانی بێ گوناه
پێویسته‌ نرخ و بایه‌خی كه‌سه‌ باشه‌كان له‌كاتی خۆیاندا بزانرێت
چونكه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست ده‌چن و ، رێگا ده‌گرنه‌ به‌ر
دیمه‌نی دووركه‌وتنه‌وه‌و رۆیشتنیان مرۆڤ به‌ئاگا دێنێته‌وه‌
ئه‌و كاتیش به‌ئاگا هاتنه‌وه‌ سوودێكی نابێت بۆ گێڕانه‌وه‌یان
كه‌سێك كه‌ هه‌تا له‌ژیاندا بیت له‌گه‌ڵتدایه‌ خۆتی
بۆیه‌ تا ده‌توانیت له‌پێشدا له‌خه‌می خۆت به‌
یارمه‌تی خۆت بده‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانت
چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خۆت نه‌بیت له‌سه‌ره‌تادا
ناتوانیت بۆ كه‌سی دیكه‌ بیت له‌كۆتاییدا
گوێ به‌قسه‌ی هه‌موو كه‌س مه‌ده‌ له‌باره‌ی خۆته‌وه‌
خۆت له‌چاوی خۆتدا گه‌وره‌ به‌ ، خۆت رێز له‌پێگه‌ی خۆت بگره‌
چونكه‌ ته‌نها خۆت ئاگات له‌ساڵانێك هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆته‌
هه‌ر خۆت ده‌زانیت تووشی چ هه‌ورازو نشێو بوویته‌
كه‌چی هێشتاش به‌ پێوه‌یت و نه‌كه‌وتوویت
راست نییه‌ ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌جێی هێشتوويت
له‌ڕاستییدا كه‌س له‌وه‌ی له‌ناخیدایه‌ به‌جێ نه‌ماوه‌
هه‌ر كه‌سه‌و كاتی خۆی هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی
ئه‌وانه‌ی دڵنیان كه‌ خودا سه‌ره‌تای رێگایه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردوون
دڵنیاشن له‌وه‌ی كه‌خودا له‌ناوه‌راستی رێگه‌دا به‌جێیان ناهێڵێت
مه‌هێڵه‌ رووداوو قسه‌و باسه‌ ناخۆشه‌كانی رابووردوو
هه‌ورێكی هه‌میشه‌یی بن به‌سه‌ر ئاسمانی ژیانته‌وه‌
ژیانت شایانی ئه‌وه‌یه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بۆ روناكیی به‌سه‌ردا بكه‌یته‌وه
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیستنی قسه‌ی بێ سوودی خه‌ڵكی بێ سوود
پاراستنی ئارامیی ده‌روون و ته‌ندروستیی و شكۆی خۆته
بێ متمانه‌ییت به هه‌ندێك كه‌س ، له‌یه‌ر ئه‌وه‌یه‌ باش ده‌یانناسیت
بێ متمانه‌ییت به هه‌ندێك كه‌سيش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ باش نایانناسیت
هه‌موو ساڵێكتان جه‌ژن و ، هه‌موو جه‌ژنێكتان پیرۆز بێت
خودا به‌میهره‌بانیی و ره‌حمه‌تی بێ سنووری خۆی
قه‌ره‌بووی هه‌موو ساتێكی خه‌مه‌كانتان بۆ بكاته‌وه‌ به‌شادیی
به‌ئارامیی رۆح و ، ئاسووده‌یی ویژدان و ، دڵنیایی ده‌روون
خودا بتانپارێزێت له‌ خه‌ڵكی خراپ و له‌ فێڵ و ئیره‌یی و ئازارو زیانیان
بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج ، زۆربه‌ی كات
هه‌نگاوی بچوك و به‌رده‌وام به‌رهه‌مدارتره‌
له‌هه‌نگاوی گه‌وره‌و ناجێگیر كه‌ له‌توانادا نه‌بێت
په‌نا به‌خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌ ئازاره‌كانی ژیان .. له‌ ونكردنی رێگاكان
له‌ خه‌یاڵاتی ناخۆشی شه‌وان ..
له‌گریانی بێده‌نگی دڵان .. له‌خراپبوونی دواساته‌كان