Abdulrahman Sedeeq
967 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
به‌كه‌می مه‌زانه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێكی باش و
ناخێكی ساغ و ، نییه‌تێكی پاك و ، هێزێكی چاكیت
ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له‌ (بڕ) دا له‌تۆ زیاتریشيان هه‌بێت
مایه‌ی دڵخۆشیت بێت كه‌ تۆ له‌ (جۆر) دا له‌وان زیاترت هه‌یه‌
چونكه‌ هه‌میشه‌ كه‌می چاك ، باشتره‌ له‌ زۆری بۆر
كه‌ بڕیارت داوه‌ كارا بیت و ، بجووڵێیت ، هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕوانی
قسه‌ی ناڕه‌وای وه‌ك به‌ردی هه‌ندێك كه‌سیش بیت
به‌ڵام كۆڵ مه‌ده‌و ، به‌رده‌وام به‌ ، به‌كاره‌كانیشت
شوێن پێی جوان له‌دوای هه‌نگاوه‌كانت به‌جێ بهێڵه
مرۆڤ له‌بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ، حه‌ز به‌ ژیان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیدا ده‌كات
بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مڕۆدا حه‌زیان له‌ته‌نهاییه‌ ، له‌وانه‌یه‌ له‌رابوردوودا وا نه‌بووبن
ئه‌وه‌ ده‌ستخستنه‌ نێو ورده‌كاریی ژیانیان و ، خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌وروبه‌ره‌
كه‌ ئه‌وانی ناچار به‌دووركه‌وتنه‌وه‌و حه‌زكردن له‌ته‌نهایی كردووه
له‌نێوان دوو كاردانه‌وه‌دا مافی خۆته‌ كامیان په‌سه‌ند ده‌كه‌یت
مافی خۆته‌ بڕیار بده‌یت و به‌هه‌موانی رابگه‌یه‌نیت كه‌
ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ورازو نشێوه‌كانی رێگادا به‌جێیان هێشتوویت
ره‌وا نییه‌ هاوشانت بن ، كاتێك ده‌گه‌یته‌ راسته‌ رێگاكان
مافی خۆشته‌ لێبوورده‌ بیت و ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌یته‌وه
پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر ، ئنجا كه‌سانێك ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ستێره‌
كه‌سانێكيش له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌ دێنه‌ بوون و ده‌دره‌وشێنه‌وه‌
به‌ڵام نه‌زانێك یان حه‌سوودێك هه‌ر زوو كار له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌یان ده‌كات
ناوانبارن ئه‌وانه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ له‌ناخی سه‌ركه‌وتوواندا ده‌كوژێننه‌وه
چونكه‌ مرۆڤ به‌كوژاندنه‌وه‌ی رووناكیی ناخی پیر ده‌بێت ، نه‌ك به‌ته‌مه‌ن
ژیان ئاوایه‌ ، هه‌موو ئه‌وه‌ی حه‌زیان لێده‌كه‌یت ، مه‌رج نییه‌ روو بده‌ن
هه‌موو ئه‌وه‌ش كه‌ رووده‌ده‌ن ، مه‌رج نییه‌ حه‌زیان لێ بكه‌یت
ئیدی له‌و نێوانه‌دا هه‌وڵدان و خۆگونجاندن به‌رده‌وامیان هه‌یه
ئه‌و ساتانه‌ی خه‌ڵك ، مرۆڤی باش و خراپ وه‌ك یه‌ك ده‌بینن
ته‌نها خۆشییه‌ك هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودا ئاگاداره‌ به‌هه‌موو شتێك
له‌ ناخی هه‌موان .. له‌ نییه‌تیان .. له‌ پاڵنه‌ری پشت كاره‌كانیان
ده‌زانێت كێ له‌ناخدا خراپه‌ ، به‌ڵام خه‌ڵك وه‌ك باشی ده‌ناسن
ده‌شزانێت كێ باشه‌ ، به‌ڵام لای خه‌ڵك به‌خراپ ناسێنراوه
ئاساییه‌ كاتی بۆشایی و ده‌ست به‌تاڵییمان هه‌بێت
به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بۆشایی و ده‌ستبه‌تاڵییه‌
به‌قسه‌ی خراپ و ، باسكردنی خه‌ڵك پڕ بكه‌ینه‌وه
گوناهه‌كانت نهێنیی خۆتن ، بۆ خه‌ڵكیان باس مه‌كه‌
تۆ به‌تێپه‌ڕبوونی رۆژگار ده‌گۆڕێیت و، واز له‌گوناه دێنیت
به‌ڵام لای ئه‌وانه‌ی به‌حاڵی باشی ئێستات نازانن
هه‌ر وه‌ك گوناهباره‌كه‌ی جارانت ده‌ناسن و باست ده‌كه‌ن
خۆت له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستییت به‌خۆته‌
كه‌خۆت نه‌بیت ناشتوانیت بۆ كه‌س بیت ، بۆیه‌
قوربانییدانی كوێرانه‌ شایانی هه‌موو كه‌سێك نییه‌
با ته‌مه‌ن به‌ره‌ پێش بڕوات ئه‌وسا ده‌زانیت
كێن ئه‌وانه‌ی شایانی ماندووبونه‌كانت بوونه
هه‌مووان خه‌مبارن ، به‌ڵام هه‌ندێكیان دڵخۆش دیارن
ئه‌وان ئه‌وانه‌ن كه‌ زانیویانه‌ ته‌مه‌ن رۆژانێكی ژمێردراون
ژیانیش چ هه‌وراز بێت یان نشێو ، چیرۆكێكی كاتییه‌
بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت كۆتایی چیرۆكه‌كه‌یان به‌خێر ته‌واو بێت
هه‌ر مرۆڤێك زانا بێت یان نه‌زان
پێوه‌ری خۆی بۆ هه‌ر شتێك هه‌یه‌
بۆیه‌ نه‌كه‌ی كه‌سی نه‌زان پێوه‌ره‌كانی خۆیت به‌سه‌ردا فه‌رز ده‌كات
چونكه‌ ئه‌وسا تۆی زانا ناچار ده‌بیت به‌پێوه‌ری نه‌زانێك بجولێیته‌وه
ئه‌مڕۆش نه‌بێت ، سبه‌ی ئاكامی ئه‌وانه‌ هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌ كامه‌رانیی خۆیان به‌خه‌مباركردنی ئه‌وانی دی ، به‌ده‌ست ده‌هێنن
یان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ڕاست ده‌ربخه‌ن
هه‌ڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ ملی كه‌سێكی دی
گرنگ نییه‌ ئه‌وانی دیكه‌ چۆنت ده‌بینن
كاتێك تۆ خۆت گه‌وره‌ ده‌بینیت له‌چاوی خۆتدا
له‌چاوی ئه‌وانیشدا به‌گه‌وره‌ ده‌بینرێیت
چونكه‌ ئاوێنه‌ی ناخت ده‌بێته‌ ده‌رخه‌ری وێنه‌ت‌ له‌ده‌ره‌وه
ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌و ، له‌نێو خه‌ڵكی خراپدا
فێری هونه‌ری فه‌رامۆشكردن و به‌رگه‌گرتن بیت
راگرتنی هاوسه‌نگیی له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا پێویسته‌
چونكه‌ هه‌تا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر بێت
كه‌ رۆژانه‌ ده‌تناسن و ده‌یانناسیت
ئه‌رك و به‌رپرسیارییت گه‌وره‌تر ده‌بێت و
بازنه‌ی ئازادییشت بچوكتر ده‌بێته‌وه
ئازادیت كه‌خۆت رزگاركردووه‌ له‌بیرۆكه‌ی رازییكردنی هه‌مووان
چونكه‌ له‌ وه‌همێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وابێت
ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ بێت وا له‌ هه‌مووان بكات خۆشیان بوێت
خۆیشی له‌بازنه‌یه‌كی تونددا به‌ند ده‌كات ئه‌گه‌ر پێی وابێت
ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ بێت كه‌هه‌مووان له‌خۆی رازیی بكات
یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دی مرۆڤدۆستییه‌
به‌ڵام كه‌ یارمه‌تیدان بگاته‌ راده‌ی قوربانیدان به‌خۆ
ئه‌وه‌ مایه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه‌و دانانی سنوورێكه‌
چونكه‌ داوای یارمه‌تیدان شتێكه‌و ، چه‌وساندنه‌وه‌ت شتێكی دیكه‌یه
ورده‌ شه‌ڕه‌ بێ زیانه‌كانی رۆژانه‌ی نێوان هاوڕێیان
باشتره‌ له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی رووخێنه‌ر
ورده‌ شه‌ڕه‌كانی نێوانیان ده‌بنه‌ هۆی ساتێك له‌ناكۆكییان
به‌ڵام شه‌ڕی گه‌وره‌ ده‌بێته‌ هۆی ساڵانێك له‌ دابڕانیان
ته‌نهاییه‌ك به‌شكۆی خۆته‌وه‌و له‌شوێنی خۆتدا
باشتره‌ له‌ئاماده‌بوونت له‌ نێو كه‌سانێكدا كه‌
وه‌ك زیاده‌یه‌ك سه‌یر بكرێیت و به‌زیاد لێت بڕوانن